چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆماننوسى ژاپۆنى
(هارۆكى موراكامى)
و.له‌عه‌ره‌بییه‌وه:
هێمن مه‌حمود، ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
سایتى (بوكبراوز) به‌بۆنه‌ى چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه چیرۆكى (صفصافة عمیاء،
امراة ناعسة) رۆماننوسى ژاپۆنى (هارۆكى موراكامى)، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ
نووسه‌رى رۆمانه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه و تیایدا نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی
ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه و ده‌رخستنى لایه‌نێك له‌جیهانه داهێنه‌رانه‌كه‌ى، به‌تایبه‌تیش
ئاره‌زووى بۆ واقیعیه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه
سه‌رسورِهێنه‌رن وترسیشى له‌مه‌ترسییه‌كانى نه‌زعه‌ى ره‌مزسازیی وسووربوونیشى
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت له نووسه‌رانى دیكه جیاوازبێت، ئه‌وانه‌ى كه له‌ژێر
سه‌قفى دواى تازه‌گه‌ریدا ده‌نووسن.
پ: بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه چیرۆكى (صفصافة عمیاء،
امراة ناعسة) حه‌ماسێكى گه‌وره‌ى دا به‌ره‌خنه‌گران و ئه‌و خۆێنه‌رانه‌ى كه
به‌په‌له كه‌وتنه خوێندنه‌وه‌ى چاپى یه‌كه‌مى به تیراژى 75 هه‌زار نوسخه كه
ئه‌م ژماره‌یه‌ش ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ چاپى یه‌كه‌مى ئه‌و كتێبه بیانیانه‌ى
كه وه‌رگێرِدراون بۆ ئینگلیزى،تۆ ده‌رباره‌ى ئه‌مه چى ده‌ڵێیت؟
و: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دووه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه له‌دواى كۆمه‌ڵه چیرۆكى (الفیل یختفى)
كه ساڵى 1991 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ى تیادایه له‌ماوه‌ى
ژیانى ئه‌ده‌بیمدا نووسیومن و له گۆڤاره ژاپۆنییه‌كان وجیهانییه‌كانى وه‌ك (نیویۆركر)دا
بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى پایز و زستانى پێشووتریشدا چه‌ند چیرۆكێكى دیكه‌م نووسى بۆ ئه‌وه‌ى به
تایبه‌تى له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا بڵاوبێته‌وه، چیرۆكى كورتیش گرنگییه‌كى تایبه‌تى
هه‌یه به نیسبه‌ت منه‌وه، چونكه جۆرێكه له تاقیگه‌یه‌كى ئه‌زمونى بۆ من وه‌ك
رۆماننووسێك.
پ: به له‌ده‌ركردنى تاكه رۆمانى(الغابه النرویجیه) كاره‌كانت سیمایه‌كى فانتازى
نزیكتر له‌خه‌یاڵیان هه‌یه، ئه‌وه چییه وه‌هات لێ ده‌كات كه برِۆیته ئه‌م
جیهانه‌وه كه ده‌توانین به‌جیهانى خه‌ونه‌كانى وه‌سف بكه‌ین؟
و: وه‌ك ئێستا وتم، ئه‌و رۆمانه تاكه كارمه كه به‌شێوازێكى واقیعى نووسراوه،
ئه‌مه‌شم به‌ده‌ستانقه‌ست كردووه، به دڵنیاییه‌وه، ویستوومه كه بۆ خۆمى
بسه‌لمێنم كه له‌توانامدایه رۆمانێكى واقیعى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌د ده‌ر سه‌د بنووسم،
واشده‌زانم ئه‌م ئه‌زموونه له‌دوایدا خۆى سه‌لماند كه به‌سووده.
ئه‌و برِوایه‌شى تیادا جێگیركردم كه له‌توانامدایه به‌مجۆره بنوسم، ئه‌گه‌ر ئه‌م
ئه‌زمونه‌ش نه‌بووایه قورس بوو به‌رده‌وام له‌كاره‌كانى دواى ئه‌ودا، به‌نیسبه‌ت
منیشه‌وه نووسینى رۆمان وه‌ك ئه‌وه وایه خه‌ونێك ببینم.
پ: ئه‌گه‌ر به‌خێرایى سێرچێك بكه‌ین به‌ناو تۆرِى ئه‌نته‌رنێتدا ده‌بینین كه‌سانێكى
زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن موعجیبى كاره‌كانى تۆن، هه‌مووشیان سوورن له‌سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ى دواهه‌مین كارى تۆ، تۆ وه‌ك رۆماننووسێكى ژاپۆنى بۆچى داهێنانه
ئه‌ده‌بییه‌كانت به‌مشێوه به‌هێزه له‌لاى خوێنه‌ره‌كانت ده‌نگى داوه‌ته‌وه؟
و: برِوام وایه ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خه‌ونه‌كانم ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌خوێندنه‌وه‌ى
كاره‌كانم چێژ ببینن، ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رسورِمانه، وتویشمه ئه‌فسانه‌كان وه‌ك
خه‌زێنه‌ى چیرۆكه‌كان وه‌هان، وه ئه‌گه‌ر له‌توانامدا بێت وه‌ك جۆره خه‌زێنه‌یه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌و ریتمه مامه‌ڵه بكه‌م،ئه‌گه‌ریش ئه‌و خه‌زێنه‌یه مته‌وازیع بێت ،ئه‌وا
ئه‌مه دڵخۆشم ده‌كات.
پ: ئه‌و لایه‌نه رۆشنبیرییانه كامانه‌ن كه برِوات پێده‌كات خوێنه‌رى رۆژئاوایى
له‌رێگاى كاره‌كانته‌وه هۆگرى بێت؟ ئایا هیچ تایبه‌تمه‌ندیی دیكه هه‌ن كه
حه‌زبكه‌یت خوێنه‌رى رۆژئاوایى بیانزانێت به‌رله‌وه‌ى كتێبه‌كانت بخوێنێته‌وه؟
و: كاتێك ده‌ست ده‌كه‌م به‌نووسینى كارێكى داهێنه‌رانه هه‌موو زانیارییه‌كى
به‌رده‌ست به‌كارده‌هێنم، ره‌نگه ئه‌و زانیارییانه ژاپۆنى بن یاخود رۆژئاوایى، من
جیاوازى له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ناكه‌م، له‌تواناشمدا نییه بزانم چۆنێتى
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خوێنه‌ره رۆژئاواییه‌كان بزانم بۆ ئه‌مه، به‌ڵام له‌رۆمانێكدا
گه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ى ده‌یگێرِیته‌وه سه‌رنج راكێشه‌ربێت ئه‌وا ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه
كه به‌رده‌وام بیت له‌گێرِانه‌وه‌ى هه‌مووى، وه من په‌یوه‌ست نیم به جوگرافیاى
له‌نده‌نى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه‌نا كه‌چێژ
له‌خوێندنه‌وه‌ى كاره‌كانى(چارلز دیكنز) نابینم.
پ: له‌رۆمانه‌كه‌تا(كافكا على الشاطی) پاڵه‌وانه‌كه كاتێك گوىَ له‌گۆرانییه‌كه
ده‌گرێت ده‌پرسێت ئایا ئه‌و ژنه‌ى كه نووسیویه‌تى ماناكه‌ى ده‌زانىَ؟ وه كه
سایه‌تیه‌كى دیكه‌ت ده‌ڵێت(ئه‌وه هیچ زه‌روور نییه، چونكه ره‌مزییه‌ت ومانا
دوشتى لێك جیان). هه‌ربۆیه رۆمان وگۆرانى خاڵى لێكچوونیان كه‌مه.
ئایا ئه‌م عیباره‌ته تاچه‌ندێك رۆمانه‌كه ده‌خاته روو؟ ئایا ره‌مزه‌كانیشى
ئاماژه‌ن بۆ مانایه‌كى گه‌وره‌تر؟
و: من زۆر له‌سه‌ر ره‌مزییه‌ت نازانم، واش ده‌رده‌كه‌وێت لام كه مه‌ترسییه‌كى كه‌م
هه‌یه له‌ره‌مزییه‌تدا و من زیاتر هه‌ست به‌ئاسووده‌ییه‌كى گه‌وره‌تر ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ئیستیعاره ولێكچوه‌كاندا، ناشزانم وشه‌كانى گۆرانییه‌ك ماناى چى یان
ئه‌گه‌ر مانایه‌كیان هه‌بێت له‌مه‌قامى یه‌كه‌مدا، ره‌نگه ئه‌وه زۆر ئاسانتربێت و
باشتر تێبگه‌یت گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى وشه‌كانى گۆرانییه‌كه‌ى داناوه له‌سه‌ر ریتمى
مۆسیقاكه وتنه‌وه‌كه‌ى بێت.
پ: هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانت له‌كۆمه‌ڵه‌چیرۆكى دووهه‌مدا وله‌وانه‌ى پێشووتریشدا
ره‌نگدانه‌وه‌ى گرنگییه‌كى راسته‌قینه‌ن كه‌هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت له‌مۆسیقاى جاز
ومۆسیقاى كلاسیك ومۆسیقاى رۆكدا، ئه‌و پارچه مۆسیقیانه كامانه‌ن كه‌ده‌ته‌وێت
بیخه‌یته لیستى ژه‌نینه‌كانته‌وه له‌چوارچێوه‌ى بوارى مۆسیقى له كتێبه‌كانتا؟
و: مۆسیقا به‌شێكى دانه‌برِاوه له‌ژیانم، وه كاتێكیش كه رۆمانێك ده‌نووسم
به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى مۆسیقاى تێ دێت، ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌خه‌ریكى نووسینى
تازه‌ترین رۆمانى خۆم بوم(بعد الظلام) به‌درێژایى ماوه‌ى نووسینه‌كه پارچه
مۆسیقاى(خمس نقاط ضوء بعد الظلام)ى (كورتیس فوللر)له‌مێشكمدا بوو، مۆسیقاش
به‌رده‌وام خه‌یاڵم چالاكتر ده‌كات. وه كاتێكیش ده‌نووسم گوێ له‌چه‌ند پارچه
مۆسیقایه‌ك ده‌گرم به‌ده‌نگێكى كز، به‌تایبه‌تیش كاره‌كانى باخ وتلیمان.
پ: وه‌ك نووسه‌رێك كه پاش وه‌رگێرِانى كاره‌كانت خوێنه‌رێكى زۆرت هه‌یه ئایا
ده‌توانیت هه‌ندێك ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێی ده‌وترێت وه‌رگێرِانى چاك قسه‌مان
بۆبكه‌یت؟
و: من چه‌ندین كارى ئه‌ده‌بى ئه‌مریكیم وه‌رگێرِاوه بۆسه‌ر زمانى ژاپۆنى، برِواشم
وه‌هایه ئه‌وه‌ى كه وه‌رگێرِێكى چاك دروست ده‌كات له‌مه‌قامى یه‌كه‌مدا
هه‌ستكردنه به‌زمان وخۆشه‌ویستى گه‌وره بۆ ئه‌و كاره‌ى كه به‌نیازه وه‌ریبگێرِیت،
ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زێك له‌م دوو ره‌گه‌زه ئاماده‌ییان نه‌بوو ئه‌وا وه‌رگێرِانه‌كه
كارێكى به‌به‌ها نابێت.
ئه‌گه‌ر زۆیش ناچارنه‌بم ئه‌وا زۆر به‌ده‌گمه‌ن دووباره ئه‌و كتێبانه‌ى خۆم
ده‌خوێنده‌وه كه به‌زمانى ژاپۆنین، به‌ڵام هه‌ندێك جار دووباره ئه‌وانه
ده‌خوێنمه‌وه كه وه‌رگێرِدراون بۆ زمانى ئینگلیزى، لێره‌شدا له‌و مه‌سافه‌یه‌ى كه
جیاى ده‌كاته‌وه له‌ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه چێژ ده‌بینم.
و.بۆ عه‌ره‌بى:
منى مدكور
سه‌رچاوه/
سایتى البیان