جان جینیه : ئه‌سیره عاشقه‌که...
و/ هێمن محمود
(ده‌ربه‌ندیخان)
Hemnm1979@yahoo.com
کاتێک جان جینیه‌ى گه‌نج بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و ئافره‌ته‌ى له پاریس‌دا ناسى که دواتر بۆ چه‌ند ساَلێک هاورێتیه‌کى گه‌رمى لێ دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که نامه گۆڕینه‌وه‌یه‌کى زۆرى لىَ په‌یدابێت ، ته‌مه‌نى هێشتا 22-23 ساڵى پڕنه‌کردبوویه‌وه .
ئه‌م
نامانه که که‌مترین قسه‌یان له‌باره‌وه کراوه
به‌شێکى گرنگى ژیانى ئه‌م نووسه‌ره پێک ده‌هێنێت که
تائێستاش شتێکى گرنگى له‌باره‌ى ژیانییه‌وه نه‌زانراوه.
کاتێک جینیه چاوى به‌و ئافره‌ته ده‌که‌وێت سه‌ربازێکى بىَ لانه و حاڵ بوو،
تازه له به‌ره‌ى جه‌نگ گه‌ڕابوویه‌وه : ئه‌و
سه‌ره‌تا له هێزه‌کانى فه‌ره‌نسا له‌دیمه‌شقدا سه‌رباز بوو دواتریش گوازرایه‌وه
بۆ هێزه‌کانى فه‌ره‌نسا له مه‌غریب.
به‌ڵام (ئیبیس)ى ئافره‌تیش ڕۆژنامه‌وانێکى ئازا‌و چاونه‌ترس بوو،
توانیبوى گۆڤارێکى تازه‌ى ئه‌ده‌بى ده‌ربکات ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌هاى کرد له جینیه
بۆ ده‌ستکه‌وتنى پاره‌ى رۆژانه‌ى خۆى چه‌ند نووسینێکى
تیادا بنووسێت ، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش تاوه‌کو هاوینى ساڵى
1936 دریژه‌ى کیشا له‌وه به‌دواوه‌ش جینیه سه‌ردانى هه‌ندێک وڵاتى ئه‌وروپى کرد‌و
کاره ئه‌ده‌بیه‌که‌ى خۆى (مژکرات سارق) بڵاوکرده‌وه.
له‌نامه‌یه‌کیدا بۆ ئیبیس سه‌رنج و سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌ر کتێبى (رحله میشیل
فیوشانج)ى نووسه‌رى فه‌ره‌نسى (بول کلودیل)که له‌ساڵى
1932 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه‌تا ده‌نووسێت
(به‌راستى میشێل له‌و سه‌فه‌ره‌یدا بۆ وڵاتانى سه‌مارا و شاره عه‌جائیبه‌کانى و
باشورى مه‌غریب و ناوچه‌ى ویتشلى و ناوچه‌ى ته‌مبکتۆ که ئارسه‌ر ڕامبۆش زۆر پىَى
سه‌رسام بووه توشى سه‌رسوڕمانى کردم، ئه‌و کاتیک به سوارى ئه‌سپێکه‌وه به‌ناو
خێڵه‌کانى به‌ربه‌ردا تێده‌په‌ڕىَ و ده‌گات به سه‌مارى شارى شته عه‌جیب و
سه‌رسوڕهێنه‌کان بۆ ماوه‌ى سىَ کاتژمێر ده‌مینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌کى
فۆتۆگرافى بگرێت ، کاتێکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه توشى نه‌خۆشى ده‌بێـت و ته‌نها سىَ ڕۆژ
دواى ئه‌وه ده‌ژى ... له ڕاستیدا فیوشانج ژیانى کرده قوربانى هیچ ) له‌کاتێکدا
ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین که جان جینیه له‌و سه‌فه‌ره‌ى میشیل فیوشانجدا هه‌ستى به
بوونى ئه‌و سیحره ڕۆژهه‌ڵاتییه
ده‌کرد که سه‌رى له نووسه‌رى ئینگلیزى (جوزیف کونراد)
شێواند و وه‌هاشى کرد له شاعیرى گه‌وره (ئارسه‌ر ڕامبۆ) که هه‌موو شتێک
به‌جێبهێڵىَ له پێناوى موغامه‌ره‌ى بازرگانى کردنى کۆیله‌وه له کیشوه‌رى
ئه‌فریقییدا ، هه‌ر ئه‌و موغامه‌ره‌یه‌شه که دیوى
دوه‌مى ژیانى جینیه‌یه که به‌درێژایى ژیانى له‌نێوان ئوتێله هه‌رزان باییه‌کانى
پاریس‌دا ژیا ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ى لىَ ده‌ربکه‌ین که له‌زیندان و
فه‌رمانگه‌کانى چاکسازیدا به‌سه‌رى برد .
جان جینیه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه هه‌تیویى ناسى و
تاوه‌کو ته‌مه‌نى شانزه ساڵى ژیانى له‌نێو هه‌تیوخانه‌کاندا به‌سه‌ربرد ، دواتریش
به‌هۆى کردنى دزى و تاوانى بچوکه‌وه ڕۆشته زیندانه‌وه .
(فرانسوا ستسن) ى هاوڕێی نزیکى له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا
ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌مجار جان جینیه‌ى له‌ساڵى 1942 له پاریس ناسى ، ئه‌وکات ده‌ستنووسى
شانۆگه‌رى (من اجل جمیله) ى بۆ هێنام که‌دواتر به‌ناوى (المراقبه الشدیده) ه‌وه
بلاوکرایه‌وه.
ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌سه‌ره‌تادا سه‌رنجى فرانسواى بۆ خۆى ڕانه‌کێشا چونکه
فه‌ره‌نسا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌کاندا ده‌یناڵاند ، به‌ڵام دواتر پاش چه‌ند
هه‌فته‌یه‌ک ده‌ڕوات بۆ سه‌ردانى جینیه له ئوتێل و ده‌بینێت جینیه له جێگاکه‌ى
خۆى به‌ڕووتى هه‌ڵده‌ستىَ و له مه‌غسه‌له‌ى ژوره‌که‌دا
میزده‌کات که ئه‌مه‌ش خویه‌ک بوو زیندانیانى ئه‌و کات له‌سه‌رى ڕاهاتبوون
.
دواتر جینیه ده‌ستنوسێکى تازه به‌ناوى (المحکوم بالاعدام) ده‌دات به‌هاوڕێکه‌ى
که‌ئه‌م جاره هه‌ست ده‌کات که کارێکى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بییه
و له‌و کاته‌شه‌وه تاوه‌کو کاتى مردنى هاوڕێتیه‌کى گه‌رم له نێوانیاندا دروست
ده‌بێت.
به‌ڵام هاوڕىَ و پارێزه‌رى جان جینیه (رولان دوما) که له ساڵى 1960 وه گرنگى
به‌کاره‌کانى ده‌دات ، باس له مردنى ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌رکه ئاگادارده‌رکرێت له
ڕۆژى 15/ئابى 1986 دا ده‌ڕوات بۆ ژووره‌که‌ى که ژوورى
ژماره(8)ه له ئوتێلى جاکسن ده‌بینێت لاشه‌که‌یان بردووه،
پاش مشتومڕێکى زۆریش له‌گه‌ڵ پاسه‌وانى ئوتێله‌که‌دا ڕازیده‌بێت که کلیلى ژووره‌که‌ى
ته‌سلیم بکات .
که ده‌ڕواته ژووره‌وه ده‌بینێت ژووره‌که
جگه له‌مێزێک وکورسیه‌ک که پانتۆڵێک و بلوزه ئه‌به‌دییه‌که‌ى جینیه
به‌سه‌ره‌وه‌یه هیچى دیکه‌ى تیادا نییه،
ئه‌مه جگه له پاکه‌تێک شیر و به‌خێراییش
ئه‌وه‌ى چه‌ند پارچه پسکیتێک ، بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و ده‌ستنووسه‌ى
جینیه به‌م دواییه ئیشى تیادا ده‌کرد ون بووه
.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌پێشتریشدا جینیه به‌ر له‌مردنى به سىَ هه‌فته سه‌ردانى
ئه‌و شوێنانه‌ى کردبوو له مه‌غریبدا که خۆشى ده‌ویستن ، دواتریش هه‌رچى هه‌بوو له
ده‌ستنووس و نامه دابوى به پارێزه‌ره‌که‌ى .
که ده‌شگه‌ڕێته‌وه دووباره به‌ده‌ستنوسه‌که‌یدا
دێته‌وه (الاسیر عاشق) بۆ ئه‌وه‌ى بۆ یه‌کجارى ته‌واوى بکات چونکه هه‌ستى
به‌وه‌کردبوو نه‌خۆشییه‌که‌ى که به‌هه‌موو جورێک چاره‌سه‌رکردنى بۆى
ڕه‌تده‌کرده‌وه له‌ناوى ده‌بات.
ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى ده‌ستنووسه‌که‌شى
(الاسیر عاشق)، بۆ ڕۆژى دواتر پارێزه‌ره‌که‌ى بۆى ده‌رکه‌وت که (لیلى شه‌هید)ى
نوێنه‌رى ڕێکخراوى ئازادیخوازى فه‌له‌ستینى له پاریس بردوویه‌تى
بۆلاى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى بیدات به ده‌زگاى گالیمارى فه‌ره‌نسى که‌دواى مردنى جینیه
بۆى چاپبکه‌ن.
هاوڕێیه‌تى ئه‌م دووانه‌ش (جینیه
و لیلى ) هاوڕێیه‌تیه‌کى کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1982 کاتێک به‌یه‌که‌وه
ده‌ڕۆنه (شاتێلا).
ئه‌م شاعیره ئه‌دیبه یاخیه تاوه‌کو کۆتایى به‌دڵسۆزى بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان
مایه‌وه که داواى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ربۆیه ده‌ستنوسه‌که‌شى (الاسیر عاشق) که له‌ساڵى 1983 ده‌ستى کرد به‌نووسینى
و تیایدا پاڵه‌وانێتى فه‌له‌ستینیه‌کان به‌رز ده‌نرخێنىَ .
ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌کانى فه‌ره‌نساش هیوایان وه‌هایه که هه‌موو نامه‌کانى نووسه‌ر
بڵاوبکرێته‌وه وه‌ک چۆن ئه‌و نامه گرنگه‌ى که بۆ به‌رێز(ئیبیس) ى ناردووه
که کۆتاییه‌که‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه ( ئه‌و دزیانه‌م بۆیه ده‌کرد تاوه‌کو
شوێنێکم له زینداندا ده‌ستبکه‌وێت و تیایدا بنووسم،
ژیانى منیش جگه له پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامى نووسین
هیچى دیکه نییه!) .
سه‌رچاوه/
ڕۆژنامه‌ى(الاتحاد) ى ژماره1104
6/9/2005