لیۆ تۆلستۆى (1910-1828)
و/هێمن مه‌حمود - ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
(لیۆ تۆلستۆى) به یه‌كێك له گه‌وره بلیمه‌ته هاوچه‌رخه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ى كه ئه‌دیب بووه و رِۆمانه‌كانى له رِۆمانه گه‌وره‌كانى ئه‌ده‌بى
جیهانین، زۆرێكیش وه‌ك بیرمه‌ندێك وفه‌یله‌سوفێك وچاكسازێكى كۆمه‌ڵایه‌تى لێی
ده‌رِوانن.
(تۆلستۆى) له 19ى سێپته‌مبه‌رى 1828 له گوندێكى بچوك به‌ناوى ( یاسنایا
بولیانا)له نزیك شارى مۆسكۆ له دایك بووه.
كاتێكیش منداڵ بووه دایك و باوكى مردووه وخاڵۆكانى ئه‌ركى په‌روه‌رده‌كردنیان
گرتۆته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌تاكانى خوێندنیشى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا تایبه‌تییه
بیانییه‌كان بووه. له‌ساڵى 1844 په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌زانكۆى (كازان) ه‌وه. به‌ڵام
هه‌ر زوو له شێوازى وتنه‌وه‌ى وانه‌كانى مامۆستاكان بێزار بوو كاتێك بابه‌ته
زانستییه‌كانیان شی ده‌كرده‌وه، هه‌ربۆیه خوێندنه‌كه‌ى جێهێشت به‌رله‌وه‌ى
ته‌واوى بكات و گه‌رِایه‌وه زێدى له‌دایكبوونى .
(تۆلستۆى) بۆ فێركردنى خۆى په‌ناى برده به‌ر خۆى، هه‌ربۆیه چه‌ندین كاتژمێر
له‌ناو سه‌رچاوه‌كانى زانست و مه‌عریفه‌دا رِۆده‌چوو، له‌م ماوه‌یه‌ى ژیانیشیدا سىَ
رِۆمانى نووسى به‌ناوه‌كانى (منداڵى) و(مێرد منداڵى) و(گه‌نجێتى).
ساڵى 1853 كاتێك ته‌مه‌نى 25 ساڵان بوو، وه‌ك خۆبه‌خشێك رِۆشته سوپاى رِوسیاوه كه
له‌ناوچه‌ى قه‌وقازدا بووه وه له‌نێوان ساڵانى 1853-1856به‌شدارى
شه‌رِى(قه‌ره‌م)ى كرد. له‌شه‌رِێكیشدا به‌ناوى (سیڤا ستوبول)ئازاییه‌تیه‌كى بێوێنه‌ى
پیشان دا، سه‌ره‌رِاى ئازاییه‌تیه‌كه‌شى كه‌چى تۆلستۆى رِقى له شه‌رِه‌كان
بوه‌ته‌وه و رِقیشى له‌وه بووه سه‌ركرده‌كانى شه‌رِ به پاڵه‌وان وه‌سف بكرێن.
ساڵى 1863 چیرۆكى (القوقاز) ده‌نووسێ كه باس له ئه‌زموونى خۆى ده‌كات له شه‌رِه‌كاندا،
له چیرۆكه‌كه‌دا (ئۆلیڤییه)ى ئه‌رستۆكراتى كه كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ره‌كییه
سه‌رسامى خۆى ده‌رده‌برِێت به‌و ژیانه ئازاده‌ى كه خێڵه قه‌وقازییه‌كان به‌سه‌ریده‌به‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى وازى له‌سوپا هێنا، تۆلستۆى سه‌فه‌رى رِۆژئاواى ئه‌وروپاى كرد، له‌وىَ
شێوازه‌كانى وانه‌وتنه‌وه و رِێگاكانى په‌روه‌رده‌كردن فێربوو. كاتێكیش
گه‌رِایه‌وه گونده‌كه‌ى خۆى، خوێندگایه‌كى بۆ منداڵه هه‌ژاره‌كان كرده‌وه و بۆ
رِێگاكانى فێركردنیش پشتى به رِێگا سه‌لیمه‌كان به‌ستبوو كه له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا
فێری بووبوو. بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌م رِێگایه گشتگیر بكات له بوارى فێركردندا و بگات
به‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى رِوسیا، تۆلستۆى بڵاوكراوه‌یه‌كى به‌ناوى (یاسنایا
بۆلیانا)ده‌ركرد.
كاره ئه‌ده‌بییه‌كانى
رِۆمانى (شه‌رِ و ئاشتى) به‌حه‌ق، جوانترین رِۆمانێكه تۆلستۆى نووسیبێتى، ئه‌م
رِۆمانه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى و كۆتایى ساڵى 1869 بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م رِۆمانه
گێرِانه‌وه‌یه‌كى مێژوویى پێنج خێزانى رِوسییه كه به‌قوڵایى ئه‌زموونه
ئینسانییه‌كان و قۆناغه جیاوازه‌كانى ژیاندا تێده‌په‌رِن كه ئه‌وانیش له‌دایكبوون
و پێگه‌شتن و گه‌شه‌كردن وهاوسه‌رگرتن وخستنه‌وه‌ى منداڵ و گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌ن
تاوه‌كو پیرى وله كۆتایشدا مردنن.
هه‌روه‌ها رِۆمانى شه‌رِ و ئاشتى به‌رِۆمانێكى مێژویش داده‌نرێت، چونكه باس له‌و
روِوداوه سیاسى و سه‌ربازییانه ده‌كات كه ئه‌وروپا له ساڵانى 1805 تا1820
پیایدا تێپه‌رِیوه، به‌تایبه‌تیش داگیركردنى رِوسیا له‌ساڵى 1812 له‌لایه‌ن
ناپلیۆنه‌وه.
له‌م رِۆمانه‌دا تۆلستۆى رِه‌فزكردنه‌وه‌ى تیۆره‌ى پیرۆزكردنى پیاوى گه‌وره‌ى له
مێژوودا رِاگه‌یاند، تاوه‌كو ئه‌و شوێنه‌ش ده‌رِوات كه بڵێت به پێچه‌وانه‌ى
برِواى زۆر كه‌سه‌وه كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان یاخود پاڵه‌وانه‌كان شوێن ده‌ستى
كاریگه‌ر به‌سه‌ر رِوداوه‌كانى مێژووه جێناهێڵن.
دواتر كاره ناوازه‌كه‌ى دیكه‌ى (ئانا كارنینا) به‌چه‌ند به‌ش له‌ساڵى 1875 تاوه‌كو
ساڵى 1877 بڵاوكرده‌وه. رۆمانه‌كه باس له‌خیانه‌تى ئه‌میره‌یه‌كى رِوسى ده‌كات
به‌ناوى (ئانا) له پیاوه‌كه‌ى(كارنین). رۆمانه‌كه به‌ووردى باس له‌و په‌یوه‌ندییه
رِۆمانسیه‌ش ده‌كات له‌نێوان(ئانا) و كۆنسه(فیرنسكى)،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌و
دوانه‌ش بێزارى خۆیان له‌بیروبۆچونه‌كانى توێژه ئه‌رستۆكراتیه خۆشبه‌خته‌كه ده‌رده‌برِن.
كۆتایى رِۆمانه‌كه‌ش به خۆكوشتنى پاڵه‌وانه‌كه(ئانا)كۆتایى دێت ئه‌ویش به‌هۆى
ئه‌و ئاسته‌نگه گه‌ورانه‌ى كه دێـته رِێگاى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه. به‌ڵام
رِۆمانى (ئانا كارنینا) هه‌ر به‌ته‌نها چیرۆكى خۆشه‌ویستیه‌ك نییه، به‌ڵكو
رِه‌گه‌زى كاره‌ساتباویشى تیادایه، ته‌نانه‌ت گێرِانه‌وه‌یه‌كى قوڵى مه‌سه‌له
كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌لسه‌فى وئه‌خلاقیه‌كانى روسیاى قه‌یسه‌ریى و توێژه
ئه‌رستۆكراتیه‌كه‌شیه‌تى له‌هه‌فتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا.
له‌و مه‌سه‌لانه‌ش بۆ نمونه ره‌فتارى دوورِوویى توێژه خۆشنووده‌كه له‌به‌رامبه‌ر
خیانه‌تى هاوسه‌رێتیدا و رِۆڵى ئیمانیش له ژیانى مرۆڤدا. ئه‌م رۆمانه له‌رێگاى
بیركردنه‌وه و كرداره‌كانى (لیفین) ه‌وه كه كه‌سایه‌تیه‌كى میحوه‌رى دووهه‌مه
له رۆمانه‌كه‌دا چه‌ند مسه‌له‌یه‌كى وه‌ها ده‌خاته رِوو كه له‌هه‌مانكاتدا
ته‌عبیر له بیروبۆچونه‌كانى تۆلستۆیش ده‌كات.
دواى ئه‌وه تۆلستۆى گه‌شتێك به ژیانیدا ده‌كات و له‌ماناكانى
و ئامانجه‌كانى ووردده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌و پرسیار و سه‌رسورِمان وئازارانه
له رِۆمانێكى تازه‌یدا له‌ساڵى 1882 به‌ناوى(دانپیانانه‌كانم) بڵاوده‌كاته‌وه.
تۆلستۆى به‌رده‌وام بوو له تێرِامانى وجووددا، هه‌موو رِه‌خنه‌گرتنێكى كه‌نیسه‌ى
رِوسیشى له‌م لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌وه پشتگوێخست. له كتێبێكیشیدا به‌ناوى(مملكه
الله مقرها فی داخللك) رِاى خۆى ده‌خاته رِوو، برِواشى وه‌هایه كه پێویسته
له‌سه‌ر مرۆڤ روكاره خێره‌كه‌ى هه‌ناوى خۆى بدۆزێته‌وه و چاوه‌رِێنه‌كات تا ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها برِواشى وه‌هابوو كه توندوتیژى چه‌كێكى لاوازه كه هیچ حوجه‌تێكى نییه،
به‌ڵام لێبوورده‌یى و مشتومرِێك كه له‌سه‌ر رِێزگرتنى به‌رامبه‌ر دروستببێت، ئه‌وه
هێزى حه‌قیقه‌ته وهه‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته بڵاوبێته‌وه.
له‌ساڵى 1898 تۆلستۆى كتێبى(هونه‌ر چییه؟)ى نووسى، له‌م كتێبه‌شدا تیۆره‌ى(هونه‌ر
بۆ ژیان)ى دارِێژا، كه رِه‌هه‌ندێكى ئاینى و ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هونه‌ردا.
به‌م پێوه‌رانه‌ش تۆلستۆى حوكمى له‌سه‌ر زۆرینه‌ى كاره‌كانى یه‌كه‌مجاریدا به‌وه‌ى
كه‌وا(هونه‌رێكى ئه‌رستۆكراتیانه بووه) كه بێ هیچ مه‌به‌ستێك نووسراوه و
دووربووه له ئیدراك و تێگه‌یشتنى مرۆڤێكى ساده‌وه.
دواتر تۆلستۆى ده‌ستیكرد به‌نووسینى چه‌ند رِۆمانێكى تازه كه
تیایدا پاڵه‌وانه‌كانى له كه‌سه هه‌ژاره ساده‌كان بوو، نه‌وه‌ك نه‌بیل
وئه‌میره‌كان ئه‌وانه‌ى كه پێشتر به‌درێژى له‌سه‌رى نووسیبون. له‌ساڵى 1886
تۆلستۆى چیرۆكێكى به‌ناوى(مردنى ئیڤیان ئالیش) نووسى، كه تیایدا چیرۆكى جوتیارێكى
هه‌ژار ده‌گێرِێته‌وه له‌سه‌ره مه‌رگدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه ژیانى خۆى
ده‌گێرِێته‌وه كه چه‌ندێك خاڵى بووه له كارى چاك. رۆمانى(البعپ) به
گه‌وره‌ترین كار‌و ده‌ستكه‌وتى ئه‌م ماوه‌یه‌ى ژیانى تۆلستۆى داده‌نرێت، كه چیرۆكى
ئافره‌تێكه به‌تاوانێك تۆمه‌تبارده‌كرێت كه ئه‌نجامى نه‌داوه، هه‌روه‌ها پیاوێكى
نه‌بیلیش له هه‌ڵه‌كانیه‌وه باوه‌رِنه‌بوون بڵاوده‌كاته‌وه.
دواتریش له ساڵى 1898رِۆمانى (شه‌یتان) ده‌نوسێت، كه گرنگى ده‌خاته سه‌ر
خۆشه‌ویستى و غیره و لایه‌نه كوشنده‌كانى غه‌ریزه‌ى جنسى. رِۆمانى (الحاج مراد)
كه دواى مردنى تۆلستۆى بڵاوكرایه‌وه و چیرۆكى سه‌رۆك خێڵێكى شاخه‌كانى قه‌وقازمان
بۆ ده‌گێرِێته‌وه، له‌م رِۆمانه‌دا جارێكى دیكه ئه‌ستێره‌ى تۆلستۆى
ده‌دره‌وشێته‌وه به وه‌سفكردنى وه‌ك ده‌رونشیكارێكى به ئه‌زموون و وه‌ك
ئه‌دیبێكى خاوه‌ن قه‌ڵه‌مى جیدى له سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆیدا.
له‌ساڵى 1862 تۆلستۆى (سۆنیا بیرس)ى ماره‌كرد و ژیانێكى پرِ
له‌خۆشه‌ویستى و خۆشبه‌ختیان به‌سه‌ر برد. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى خۆشه‌ویستییه‌كى
گرِگرتودا به‌دیهات. ئه‌و كات (سۆنیا) ته‌مه‌نى حه‌ڤده‌ساڵان بوو، و تۆلستۆیش
ته‌مه‌نى سى وچوار ساڵان بوو، وه پله‌یه‌كى به‌رزیشى هه‌بوو له ناوبانگ و
سه‌ركه‌وتنى ئه‌ده‌بیدا.
پاش ساڵانێكى درێژیش له ژیانى هاوسه‌رێتى، رِۆژ له دواى رۆژ له‌سه‌ركه‌وتنێكه‌وه
ده‌رِۆشتن بۆ سه‌ركه‌وتنێكى دیكه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى كه تۆلستۆى بوو
به‌یه‌كێك له ئه‌دیبه به‌ناوبانگه‌كانى سه‌رده‌مى خۆى و وه‌ك كه‌ساییه‌تییه‌كى
ناوازه‌ى جیهانى وه‌ده‌ركه‌وت، كه له‌هه‌موو جیهانه‌وه خه‌ڵكى سه‌ردانیان ده‌كرد
ولێوه‌ى فێرده‌بوون. (سۆنیا) وه‌ك تۆلستۆى له باره‌یه‌وه ده‌یوت "ژنێكى نمونه‌یى
یه" 13 مناڵى بۆ خسته‌وه، كه سیانیان مردن.
تۆلستۆى وه‌ك هه‌موو جوتیارێك حه‌زى له مناڵى زۆربوو، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه
سۆنیا خوێنده‌وار و رۆشنبیر بوو، ده‌رچووى زانكۆیه‌كى به ناوبانگ بوو، ئه‌مه جگه
له زمانى روسى چه‌ندین زمانى دیكه‌ى ده‌زانى وه‌ك فه‌ره‌نسى وئه‌ڵمانى و ئیتالى
وئینگلیزى، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو كچانى تر‌ى توێژه ئه‌رستۆكراتییه‌كه.
له ساڵانى به‌ر له‌شوكردنیشى، سۆنیا چه‌ند كتێبێكى ئه‌ده‌بى نووسى. دواى شوكردنیشى
هه‌موو هه‌وڵه رۆشنبیرییه‌كانى خۆى بۆ یارمه‌تیدانى مێرده بلیمه‌ته
هونه‌رمه‌نده‌كه‌ى ته‌رخان كرد كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "مێردێكى ته‌واو گونجاوه
بۆ نووسین". به‌جۆرێك ئه‌م مێرده نووسینه‌كانى خۆى ده‌خسته به‌رده‌ستى، ئه‌ویش
هه‌وڵێكى زۆرى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه بیاننووسێته‌وه و ئاماده‌ییان كات بۆ
بڵاوكردنه‌وه.
تۆلستۆیش له پیشاندانى چه‌ند لایه‌نێكى كه‌ساییه‌تى ژنانه‌ى پاڵه‌وانه‌كانى پرسى
پێ ده‌كرد و سودى لێ ده‌بینى و به‌كاری ده‌هێنا له رۆمانه‌كانیدا. ئه‌م ژیانه
میسالییه‌ى نێوان ئه‌م دووانه و ئه‌و له‌یه‌كگه‌شتن و خۆشبه‌ختیه هاوبه‌شه
نزیكه‌ى 40 ساڵى خایاند، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كاره‌ساته‌كه هات و تۆلستۆى ته‌مه‌نى
گه‌شته 70 ساڵان.
لێره به‌دواوه‌وه تۆلستۆى وازى له ژیان هێنا و زه‌وییه‌كانى به‌خشى به كه‌سه
نزیكه‌كانى و قازانجى كتێبه‌كانیشى به‌خشى به ژنه‌كه‌ى و جل و به‌رگى هه‌ژارانه‌ى
پۆشى و له‌و كێڵگانه‌دا كه له‌چوارده‌ورى شاره‌كه‌یدا بوون ئه‌وه‌نده ئیشى ده‌كرد
كه به‌شى ژیانى بكات.
له‌و كاته‌دا ناو و ناوبانگى تۆلستۆى وه‌ك فه‌یله‌سوفێكى تازه كه خاوه‌ن بیرورِاى
تازه‌یه بڵاوبوبویه‌وه و خه‌ڵكى به‌دوایدا ده‌گه‌رِان بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له
تێرِوانینه‌كانى شاره‌زابن ده‌رباره‌ى ژیان و بوونه‌وه‌ر. له‌كاتى ژیانیشیدا له‌و
كێڵگانه چه‌ند خوێندكارێك له‌وانه‌ى كه برِوایان به هونه‌ره‌كه‌ى هه‌بوو
له‌ده‌ورى كۆبونه‌وه و هاوكارییان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنى بیرورِاكانیدا.
له‌نێوان ئه‌و خوێندكارانه و سۆنیاى ژنیدا شه‌رِێكى توند هه‌بوو. ئه‌و
خوێندكاره‌كانى به دز و دوو روو ناوه‌زد ده‌كرد و ده‌یوت نیازى سه‌روه‌ته‌كه‌یان
هه‌یه پاش ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى ئاره‌زووییه‌كى كوشنده‌ى هه‌یه بۆ وازهێنان
له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه خاوه‌نییه‌تى.
سۆنیا ده‌ستی كرد به‌نووسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كانى، كه تیایدا گله‌یی له‌م مێرده
شێـته و خوێندكاره سوودمه‌نبووه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر حیسابى ئه‌و و حیسابى
منداڵه‌كانى و خوشبه‌ختى خێزانه‌كه‌ى.
ماڵى تۆلستۆیش وه‌ك جه‌هه‌نمێكى لێهات، به جۆرێك سۆنیا به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه
شه‌رِى پاراستنى ماڵ وموڵكه‌كه‌ى ده‌كرد و هه‌وڵى ئه‌وه‌ى ده‌دا پیاوه‌كه‌ى له‌و
حاڵه ده‌ربازكات و وه‌ها بكات ئه‌و جل و به‌رگه‌ى به‌رى فرِێ بدات و له كوخى
جوتیاره‌كاندا نه‌خه‌وێت و واز له به‌خشینى ئه‌و شتانه بهێنى كه له
بێبه‌رامبه‌ردا ده‌یبه‌خشین به ئه‌وانى دى.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ململانىَ تونده‌دا، رۆژێك تۆلستۆى سوارى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت
و بىَ هیچ ئامانجێكى دیاریكراو شاره‌كه‌ى خۆى به‌جێدێڵێت، سووریش بوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى كه له به‌شى سێهه‌مى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا سوارببێت كه شوێنێكى
قه‌ره‌باڵغ وپرِ مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر ته‌ندروستى، چونكه له هه‌شتا ساڵى تێپه‌رِی
كرد بوو، هه‌ر به فیعلیش تۆلستۆى سییه‌كانى توشى هه‌وكردن هاتن.
(سۆنیا)ش هه‌ر كه شوێنه‌كه‌ى زانى به‌هۆى ئه‌و خوێندكاره‌ى كه له‌گه‌ڵیدا بوو
به‌هاورِێیه‌تى پزیشكێك له‌شوێنێكى خراپ‌دا له هێڵێكى ئاسندا دۆزییانه‌وه، دواتریش
كچه‌كه‌ى ده‌چێت بۆ لایان.
ژنه‌كه‌ى ویستى پیاوه‌كه‌ى ببینێت، به‌ڵام هه‌موان به كچه‌كه‌شیه‌وه نه‌یانهێشت
بیبینێت.
له 20ى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 1910 تۆلسۆى له‌ته‌مه‌نى 82 ساڵیدا به‌هه‌مان نه‌خۆشى ده‌مرێت،
دواین وشه‌شى ئه‌مه‌بوه(هه‌موو شتێك كۆتایى هات، ئه‌مه‌ش كۆتاییه‌كه‌یه‌تى، كه
گرنك نییه).
به‌ڵام ژنه‌كه‌ى چه‌ند ساڵ دواتریش ژیا و هه‌مووجار به‌رگرى له‌خۆی ده‌كرد دژى ئه‌و
تۆمه‌تانه‌ى كه خه‌ڵكى بۆیان دروست ده‌كرد كه گوایه سه‌رچاوه‌ى ئازارێكى گه‌وره
بووه بۆ مێرده بلیمه‌ته‌كه‌ى له دواین رۆژه‌كانى ژیانیدا.
تۆلستۆى له روبه‌رِوبونه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تدا
مه‌نهه‌جى ژیان:
تۆلستۆى له‌ساڵى 1828 له گه‌وره خێزانێكى ئه‌رستۆكراتى و نه‌بیل له دایك بووه،
كه له راده‌به‌ده‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له دووهه‌م ساڵى ژیانیشید دایكى ده‌مرێت،
هه‌ر زۆر به‌خێرایش باوكیشى له دواى ئه‌و ده‌مرێت كه خویه‌كى سه‌یر گرتبوو به
كحوله‌وه. هه‌ربۆیه تۆلستۆى كه‌سه نزیكه‌كانى به‌خێوى ده‌كه‌ن وژیانێكى خۆش
به‌سه‌رده‌بات.
له شانزه ساڵیدا په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌زانكۆى(كازان)ه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى
سیسته‌مى خوێندنه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانى تیایدا بمێنێته‌وه و برِیاریشیدا پشت به‌خۆى
ببه‌ستىَ و له‌ماڵدا خوێندنه‌كه‌ى ته‌واوبكات.
چه‌ند ساڵێك تێنه‌په‌رِى توانى چه‌ند زمانێك فێربێت و له‌زانسته سروشتى
وكۆمه‌ڵایه‌تى و بیركارى و موسیقى وهونه‌رى و پزیشكى به‌هه‌ردوو بواره (تیۆرى
وپراكتیكى)و كشتوكاڵ شاره‌زابێت.
به‌م رۆشنبیرییه فراوانه و به‌هره ئه‌ده‌بیه‌وه، تۆلستۆى سه‌ره‌تاى ژیانى
ئه‌ده‌بى به سىَ كتێب ده‌ستپێكرد كه ئه‌وانیش (منداڵى) و(مێرد منداڵى)
و(گه‌نجێتى)ن.
خودى خۆشى په‌یوه‌ستكرد به‌چه‌ند رێسایه‌كى تونده‌وه(یه‌كه‌مجار بۆ چاككردنى
ناشیرینیه‌كانى خۆى ودواتریش بۆ چاككردنى ئه‌وانى دى).
ئه‌و له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێ:(چاكه بكه، وسوریش به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه‌س نه‌زانىَ چاكه ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر خۆت سه‌رسام نه‌بى و له خۆت
بایى نه‌بى، له هه‌موو ئه‌وانه‌شى كه له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت به‌دواى
لایه‌نه چاكه‌كانیاندا بگه‌رِىَ، ئامان به‌دواى لایه‌نه خراپه‌كانیاندا بگه‌رِێیت،
هه‌موو جاریش راستى بڵىَ هه‌رچه‌نده دژى خۆشت بىَ).
پرسیاره یاخییه‌كه:
ئه‌و پرسیاره‌ى كه تۆلستۆى به‌رده‌وام ئازارده‌دا ئه‌مه‌بوو: ئامانجى ژیان
چییه؟
تۆلستۆى بۆ وه‌لاَمى ئه‌مه تێرِوانینێكى ووردی كرد بۆ سروشتى مرۆڤ و
بوونه‌وه‌ره‌كانى دیكه و بۆى ده‌ركه‌وت كه هه‌موو شتێك له كه‌وندا گه‌شه ده‌كا
وپێ ده‌گا و هه‌وڵى وه‌دیهێنانى ئامانجێكى گشتى ده‌دات كه عه‌قڵه‌كانیش دركى پێ
ناكه‌ن دواى ماوه‌یه‌ك نه‌بێت..و گه‌شت به‌وه‌شى كه ژیان بریتى یه
له(هه‌وڵدانێكى به‌رده‌وام بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ئاماده‌باشییانه‌ى كه
واده‌كات ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه گشتگیره ئامانجه‌كانى خۆى به‌دیبێنێت) و ئه‌وه‌شى بۆ
ده‌ركه‌وت ئه‌مه به‌دینایه‌ت ئه‌گه‌ر جیدییه‌تیه‌كى ره‌ها و ریسایه‌كى تونده نه‌بێت،
له نامه‌یه‌كیدا بۆ یه‌كێك له هاورِێكانى ده‌نووسێت(له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته
ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت بژى كه پارچه پارچه بێت وململانێی
هه‌موو رێگره‌كان بكات، ئه‌كه‌ر هه‌ڵه‌شى كرد له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكاته‌وه، وه
هه‌رچى جارێكی‌تریش دۆرِا ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌وه‌ش دڵنیابىَ كه گه‌رِانه‌وه
بۆلاى ئیسراحه‌ت ودانیشتن خراپترین شتێكى رۆحه و ماناى رووخان ده‌گه‌یه‌نىَ).
تۆلستۆى هه‌مووجار ئه‌گه‌ر هه‌ستى به سستییه‌ك یان بۆ داوه هاتنێك بكردایه خودى
خۆى ئازار ده‌دا، له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا كه‌ته‌مه‌نى (20)ساڵانه نووسیویه‌تى(هیچ
كارێكم ئه‌نجامنه‌داوه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئازارم ده‌دات وده‌مترسێنىَ، ژیان، له‌گه‌ڵ
په‌شیمانیشدا ئازارێكى قوڵه! خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر سىَ رۆژى تر تێبپه‌رِێت و كارێكى
وه‌ها نه‌كه‌م سودێك به خه‌ڵكى نه‌گه‌یه‌نێت!).
رێگرییه‌كان له رێگادا:
ئه‌م لاوه گه‌وره ده‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا ئازاره‌كان گه‌وره‌ترده‌بن:
بوو به خاوه‌نى زه‌وییه فراوان وپرِبه‌رهه‌مه‌كان و ژنێكى ئه‌رستۆكراتیشى
به‌ناوى(سۆنیا) هێناو چه‌ند مناڵێكیان بوو. وه‌هاش سه‌یرى ئه‌و جوتیارانه‌ى ده‌كرد
كه له‌زه‌وییه‌كه‌ى ئه‌ودا ئیشیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندتركه‌ن، كه‌چى
خۆیان جگه له ئاره‌ق رِشتن وماندووبونه‌كه زیاتر هیچى دیكه‌یان بۆ نامێنێته‌وه.
هه‌روه‌هاش وه‌ها سه‌یرى ئافره‌تى لادێی ده‌كرد(له‌دایك ده‌بێت وده‌مرێت بىَ
ئه‌وه‌ى شتێك ببینێت یاخود شتێك ببیستێت!).
هێدى هێدیش له‌ژیانى خێزاندارى و هاوشێوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى پاشه‌كشه‌ى كرد..بۆچى
وه‌هاش نه‌كات ئه‌و كه‌هه‌موو رۆژێك كاتێك له ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌هاته
ده‌ره‌وه:(كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌رۆزه‌كه‌رانه‌ى ده‌بینى كه به‌جله درِاوه‌كانیانه‌وه
ده‌ستی بۆدرێژده‌كه‌ن و شتێكیان بداتىَ، ئه‌ویش گوێیان ناداتىَ، به‌ڵكو به‌سوارى
ئه‌سپه‌كه‌یه‌وه به‌خێرایش تێده‌په‌رِێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هیچ شتێكى نه‌بینیبێت!).
بۆیه به‌خودى خۆى ده‌ووت:(ساده‌ترین جوتیار له‌وانه‌ى كه له زه‌وییه‌كه‌ى تۆدا
ئیش ده‌كه‌ن ده‌توانێت له رووتا بوه‌ستێت وپێت بڵێت:تۆ شتێك ده‌ڵێیت و
به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌یت، ئه‌مه ماناى چى ده‌گه‌یه‌نێت؟).
هه‌ربۆیه ده‌ستیكرد به‌نووسینى چه‌ند وتارێك كه داواى یه‌كسانى ده‌كرد له‌نێوان
خه‌ڵكیدا و ژماره‌ى ئه‌و وتارانه‌شى كه‌نووسینى گه‌شته ده هه‌زار نامه،
ته‌نانه‌ت نازناوى(پارێزه‌رى ملیۆنێك جوتیارى روسى به‌سه‌ردا برِا)
وئه‌مریكییه‌كانیش به(هاووڵاتیه‌كى جیهانى)ناوه‌زده‌یانكرد.
ژنه‌كه‌شى ترسی له‌وه په‌یداكرد كه ئه‌م بیركردنه‌وه میسالییانه دووریبخاته‌وه
لێی و سه‌ره‌وه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا دابه‌ش بكات كه كارى تیادا ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه
به‌هه‌رِه‌شه‌یه‌كه‌وه پێی ووت:(واپێده‌چێت ژیانمان ره‌ووه دابرِان برِوات، با
وه‌هابىَ..من و تۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له یه‌كترى جیاواز بووین..ده‌ته‌وێت من
ومناڵه‌كانیشت بكوژى به‌م جۆره وتارانه؟من رِێگاى ئه‌وه‌ت ناده‌م!).
تۆلستۆى خوازیارى ئه‌وه نه‌بوو كه بگاته ئه‌و ئاسته، ئه‌و ده‌ترسا-وه‌ك هه‌مووجار-
ده‌یوت:كه به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌وانى دیكه‌دا برِوات، چ جاى ئه‌وه‌ى كه نزیكترین
كه‌سه‌كانى خۆى بێت؟).
شه‌رِ و ئاشتى
تۆلستۆى هیچ شتێكى دیكه‌ى شك نه‌برد كه په‌ناى بۆ ببات و خه‌م و فیكره‌كانى
تیادا بڵاوكاته‌وه جگه له‌نووسین، رۆمانه جوانه‌كه‌ى(شه‌رِ و ئاشتى) كه له
ساڵى 1863دا ده‌ستی پێ كرد و نزیكه‌ى 6 ساڵى به‌رده‌وامى خایاند كه
مه‌لحه‌مه‌یه‌كى مێژووییه و چوارچێوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى درێژ ده‌گرێته‌وه و گرنگى
خستۆته سه‌ر قۆناغى پێش و پاش داگیركرنى روسیا له‌لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه،و نزیكه‌ى
600 كه‌سایه‌تى تیادایه كه تۆلستۆى وه‌دواى ژیانى هه‌موویان ده‌كه‌وێت وجیهانه
نارۆشنه‌كه‌ى ناوه‌وه‌یان رۆشن ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رسامى
ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانه.
(مه‌كسیم گۆرگى)كاتێك له خوێدنه‌وه‌ى ئه‌م رۆمان ده‌بێته‌وه ده‌ڵێت:(سه‌یركه‌ن چ
مرۆڤێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژى! ئه‌م رۆمانه هاوشێوه‌ى ئه‌لیازه‌ى هۆمیرۆسه..
ئه‌مه چاكترین كارێكى ئه‌ده‌بى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه).
(تۆرژینێف) ده‌ڵێت:(تۆلستۆى له‌پله‌ى یه‌كه‌مى نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌كاندایه).
(فلۆپێر)یش ده‌ڵێت:(ئه‌مه كارێكه له پله‌ى یه‌كه‌مدایه).
(مۆپاسان)یش ده‌ڵێت:(ئه‌مه دۆزینه‌وه‌ى جیهانێكى تازه‌یه به‌ته‌واوه‌تى) جیهانێك
له‌سه‌ر لاپه‌رِه‌كان..كه واده‌كات خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ناوبانگ بێت ..ئایا هه‌ر
ئه‌مه‌شى ناوێت؟
ئاناكارنینا
له‌ساڵى 1877 تۆلستۆى دووه‌مین كارى جوانى خۆى نووسى(ئاناكارنینا) و به‌م
رسته‌یه ده‌ستى پێده‌كات:(هه‌موو خێزانه خۆشبه‌خته‌كان هاوشێوه‌ن، به‌ڵام خێزانه
هه‌ژاره‌كان هه‌ریه‌كه‌و چیرۆكێكى جیاوازى خۆى هه‌یه، هه‌ژارییه‌كه‌شیان تایبه‌ت و
ناوازه‌یه).
ده‌رباره‌ى ئه‌م رۆمانه‌ش (دیستۆڤیسكى) ده‌ڵێت:(هیچ كارێكى ئه‌ده‌بى ئه‌وروپى نییه
كه بتوانێت به‌راوردیبكه‌ین به ئاناكارنینا).
ئه‌م رۆمانه‌ش باس له ژنێكى ئه‌رستۆكراتى ده‌كات كه له‌ژیانى ژن ومێردایه‌تیدا
تێكده‌شكێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌هاى لێده‌كات كه خۆى بخاته ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه
و خۆى بكوژێت.
به‌ڵام رۆمانه گه‌وره‌كه‌ى دیكه‌ى(البعث) كه تۆلستۆى له هه‌واڵى
رۆژنامه‌یه‌كه‌وه ئیلهامى لێ وه‌رده‌گرێت و باس له ده‌وڵه‌مه‌ندێك ده‌كات كه
هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سوێندخۆران بۆ دادگایكردنى
ئافره‌تێك، هه‌ر چاوى ده‌كه‌وێته سه‌ر ئافره‌ته‌كه یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌ى
بیرده‌كه‌وێته‌وه كه به‌ر له دوو ساڵ پێش ئێستا ئه‌م ئافره‌ته‌ى بینیوه و
فریوداوه و دواتر وازیلێهێناوه، هه‌ربۆیى روه‌و هه‌ڵدێر هه‌ڵیناوه، ئه‌م
روداوه‌ش كارى تێده‌كات بۆیه بریارده‌دات كه هه‌موو ژیانى بگۆرِێت، وله‌مه‌شدا
سه‌رده‌كه‌وێت.
ئامانجى هونه‌ر وژیان
تۆلستۆى برِواى وه‌هابوو ئامانجى سه‌ره‌كى هونه‌ر (لابردنى ده‌مامكه له‌سه‌ر
حه‌قیقه‌تى رۆحى مرۆڤ) و هونه‌ری ته‌واوه‌تیش له (ساده‌یى وكورتى و ئاشكرایدایه).
له‌پێناوى ئه‌مه‌شدا هه‌وڵێكى زۆرى دا و هه‌موو وزه‌ى خۆى به‌كارهێنا. ئه‌وه‌تا
ده‌ڵێت:(من بۆ كاره‌كه‌م هه‌موو ژیانم به‌خشیوه..هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو بوونى منه).
ئه‌و له‌هه‌مانكاتیشد داوایده‌كرد به‌هه‌موو وه‌سیله‌یه‌ك (كه مرۆڤایه‌تیمان
خۆشبوێت و ته‌سلیمى هێزه شه‌رِخوازه‌كان نه‌بین) و ده‌یوت(پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو
زیندوویه‌ك كه خه‌بات بكات له پێناوى ژیاندا تا دواهه‌ناسه). خه‌ڵكیش له روسیا
و هه‌موو ئه‌وروپادا به‌دواى هه‌واڵییه‌وه بوون و به‌شدارى ناخۆشییه‌كانى بوون
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا وبه‌شدارى رۆژى له‌دایكبوونیشیان كرد له ته‌مه‌نى هه‌شتا
ساڵیدا و كرا به‌رۆژێكى نیشتیمانیش.
تۆلستۆیش به‌و خۆشى ده‌ربرِینه زۆر دڵخۆش بوو و رِه‌نگیشه وه‌ك قه‌ره‌بووییه‌ك
سه‌یركردبێت له تێكشكانیدا له وه‌دینه‌هێنانى ئامانجه گه‌وره‌كه‌یدا كه زۆر
سوربوو له‌سه‌رى ئه‌ویش(به‌شداریكردنه له دروستكردنى جیهانێكى تازه‌دا كه
خاڵیبێت له شه‌رِ و نه‌خۆشى ونه‌هامه‌تى و هه‌موو خه‌ڵكیش وه‌ك برا به خۆشى بژین).
سه‌رچاوه:
سایتى ئیلاف