پاولۆ کۆیلۆ.. نووسه‌ره گه‌وره‌که‌ى به‌رازیل
و: هێمن مه‌حمود، ده‌ربه‌ندیخان
له‌م دواییانه‌دا نووسه‌رى به‌رازیلى ( پاولۆ کۆیلۆ
) سه‌ردانى قاهیره‌ى پایته‌ختى میسرى کرد و ڕۆژنامه‌ى (الحیاه) ئه‌م
چاوپێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵدا ساز داوه..
پ ـ ئامانج له‌م سه‌ردانه چییه ؟
و: ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانم نییه بۆ (قاهیره) پێشتر پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى
کتێبه‌که‌م (الحاج کومبوستیلا) له‌ساڵى 1987 سه‌ردانیم کردووه، ئه‌و کاته به
شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاوى وه‌ک ئێَستا به‌ناوبانگ نه‌بووم، وه‌ک که‌شتیارێکى ئاسایى
هاتم، به‌ڵام کاتێک له‌به‌رده‌مى ئه‌هرامه‌کاندا وه‌ستام هه‌ستم به ترس کرد و
حه‌زیشم له ڕۆشتنى سه‌حرا بوو، ئه‌و کاته کابرایه‌کم له‌گه‌ڵدا بوو به‌ناوى (حسان)
که کابرایه‌کى زۆر سه‌خاوه‌تمه‌ند بوو له‌گه‌ڵمدا و بڕواشم وایه جارێکى دى هه‌رگیز
نایبینمه‌وه، له‌و سه‌حرایه‌دا پێم وت نوێژ بکه، له‌نوێژه‌که‌دا ده‌یوت ( خودایه
بمخه‌ره‌وه سه‌ر ڕێگاى خۆت ئه‌گه‌ر دوور که‌وتمه‌وه لێی ) هه‌ر له‌و
سه‌فه‌ره‌یشدا بوو که سه‌ره‌تاکانى ڕۆمانى (کیمیاگه‌ر) له خه‌یاڵمدا چه‌که‌ره‌ى
کرد و بوو به‌هۆى به‌ناوبانگ بوونم .
ئیدى هیچ فرسه‌تێکى دیکه‌م بۆ هه‌ڵنه‌که‌وته‌وه سه‌ردانى قاهیره بکه‌م، تاوه‌کو
ئه‌وکاته‌ى دکتوره (هبه روف )م له(کۆمه‌ڵه‌ى باشور بۆ ڕ‌ۆشنبیرى وگه‌شه‌سه‌ندن)
چاوپێکه‌وت له سویسرا و فیکره‌ى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى دا پێم و منیش ڕازی بووم، زیاتر
له‌وه‌ش من له‌سه‌ر مه‌سروفى خۆم هاتووم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌بێت
بڵاوکه‌ره‌وه‌که‌م مه‌سرووفم بکێشێت عاده‌ته‌ن وه‌ک به‌شێک له‌پڕۆژه‌ى نووسینه‌که‌م
.
هه‌ر به‌هۆى ئاره‌زووشم بوو بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره که هه‌موو پڕوپاگه‌نده کردنێکم بۆ
ڕۆمانه تازه‌که‌م (الزهیر) راگرت که له(83) وڵات‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه وه چاپى
یه‌که‌می تیراژى ( 8 ) ملیون دانه بوو.
پ: چاودێران سه‌رنجى ئه‌وه‌یان داوه که‌له به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌تدا ده‌زگا
رۆشه‌نبیرییه ڕه‌سمیه‌کانت پشتگوێ خستووه، ئایا ئه‌وه به‌هۆى هه‌ڵوێستێکه‌وه‌یه
له‌و ده‌زگایانه ؟
و: کاره‌که به‌و شێوه‌یه نییه وه‌ک گومانی ده‌که‌ین، به‌ڵام میواندارییه‌که
له‌لایه‌ن ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌وه و منیش ڕێزى ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌گرم که‌بۆم
دانراوه، هه‌روه‌ها خۆم حه‌زیشم له‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ خۆێنه‌ران و هه‌ندێک نووسه‌ردا
به‌رده‌وامیم هه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که گه‌یشتن به ڕێگایه‌کى له‌بار بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانم له وڵاتێکى گه‌وره و گرنگى عه‌ره‌بییدا که (میسره
) که به‌داخه‌وه زۆرێک له‌کاره‌کانم به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى بڵاوکراونه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ى خه‌مى سه‌ره‌کى منه ئه‌وه‌یه که کاره‌کانم به‌شێوه‌یه‌کى چاک بگاته
خوێنه‌رى عه‌ره‌بى .
کێشه‌که به ته‌نها کێشه‌ى پاره نییه، به‌ڵکو ئاره‌زووى ده‌ربڕینى سوپاسێکه
به‌رامبه‌ر ڕۆشنبیرییه‌ک که کاریگه‌رى له دروست بوونى مندا هه‌بووه .
پ: به دیاریکراوى ئه‌م ڕۆشنبیرییه چى پێ به‌خشیویت؟
و: ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێت سێ ناونیشانى کاره‌کانى من له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه
ئه‌مه‌ش شتێکه به سوتفه ڕوی نه‌داوه به‌ڵکو ده‌ربڕى ئه‌و کاریگه‌رییه قوڵه‌یه
که ئه‌م ڕۆشنبیرییه له‌مندا جێهێشتووه .
من له شارێکدا گه‌وره‌بووم که چه‌ندین ناسنامه‌ى جیاواز جیاوازى له‌خۆگرتووه له
نێویاندا ناسنامه‌ى عه‌ره‌بى که ژماره‌یه‌کى ئێجگار زۆرى جالیه‌ى لوبنانى
تیادابووه . هه‌روه‌ها ڕ‌ۆشنبیرى عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر ئاستى حیکایه‌ته ده‌ستاو
ده‌سته‌کان له ژیانى ڕۆژانه‌دا ئاماده‌گییه‌کى به‌رچاوى هه‌بووه به‌تایبه‌تى له
کتێبه مناڵانه‌کاندا .
هه‌روه‌ها نابێت فه‌زڵى نووسه‌ر و مامۆستایه‌کى وه‌ک ( بۆرخیس ) م له‌بیر بچێت که
فێرى کردم چۆن له‌گه‌ڵ کتێبى ( الف لیله ولیله ) دا خۆم بگونجێنم که ئه‌مه‌ش
له‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى به‌رده‌وامه‌وه‌یه بۆ جیهانه سیحرییه‌که‌ى کتێبه‌که که
ئاره‌زوى که‌شفکردنى زیاترى ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى له‌ڕێى خوێندنه‌وه‌یه‌وه، ئه‌م کتێبه‌ش
گرنگترین شتێکه که من له‌ژیانمدا خوێندبمێته‌وه و قه‌رزاربارى ( بۆرخیس ) یشم .
پ: ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت که ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌م کاریگه‌رییه‌وه بێت، زۆرتر کاره‌کانت
له‌سه‌ر شێًوازى حیکایه‌ته تاوه‌کو زیاتر مه‌یلیان بۆ ڕۆمان هه‌بێت ( به‌ماناى
بینایه‌کى هونه‌رى ئاڵۆز ) ؟
و: به‌ڵێ، تاڕاده‌یه‌ک ئه‌مه ڕاسته ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵقوڵاوى ئیمانمه به‌سروشتى
گێڕانه‌وه له‌م کتێبه نه‌مره‌دا .
پ: ئه‌وه‌نده‌ى من له‌سه‌ر کاره‌کانى تۆ خوێندومه‌ته‌وه هه‌ستم به‌وه کردوه که
ڕه‌خنه‌یه‌کى گاڵته‌ئامێز به زمانه ساده‌که‌ى له‌سه‌ر کاره‌کانت ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت
هه‌ندێک له‌ڕه‌خنه‌گره‌کان له جیهاندا کاره‌کانى تۆ له‌وه‌ى که به ئه‌ده‌بى (
واقیعیه‌تى سیحرى ) ناوده‌برێت حسێب ناکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌خانه‌یه‌ک پاشترى ئه‌و
نووسه‌رانه‌دایت که سه‌ر به‌م ڕه‌وته‌ن سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى زۆرى کاره‌کانیشت؟
و: سه‌ره‌تا ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بێزارم ناکات، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و ڕه‌خنه‌گرانه
له‌گه‌ڵمدا بهاتایه بۆ سه‌حراى وڵاته‌که‌ى تۆ داواى لێده‌کردم که زۆربه ئاڵۆزى
ئه‌و بینینه وه‌ربگرم له‌کاتێکدا که من وای ده‌بینم جوانترین شتێک له‌م سه‌حرایه‌دا
ساده‌ییه‌که‌یه‌تى.
هه‌روه‌ها من ناتوانم کاره‌کانى خۆم هه‌ڵبسه‌نگێنم، ئه‌وه کارێکه ده‌بێت خه‌ڵکى
دیکه بیکه‌ن، بڕواش ناکه‌م شتێک هه‌بێت ناوى ( واقعیه‌تى سیحرى ) بێت زیاتر
له‌وه‌ى که ناوێکه ڕۆژنامه‌کان دایانهێناوه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌ده‌بێک که
له‌ناوچه‌یه‌کى جیهاندا ده‌نووسرێت ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاسانکردنى کارێک که‌نووسین دابه‌ش
ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کاندا .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌زانم ئه‌وه‌یه که من له‌وانى دیکه جیاوازم وه‌ک چۆن دان به‌وه‌شدا
ده‌نێم که ئه‌وانیش له‌من جیاوازن، هه‌موو نووسه‌رێکیش جیهانى خۆى هه‌یه .
پ:( به‌یارمه‌تیت ) وه‌ک سه‌رنجم داوه هه‌میشه تۆ ئاماژه به زۆرى ژماره‌ى فرۆشتنى
کتێبه‌کانت ده‌که‌یت که زۆر گه‌وره‌یه ، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ترساندنى به‌رامبه‌ره‌که‌ت
که منیش یه‌کێکم له‌وانه؟
و:(هه‌ندێک پێده‌که‌نێ ) کاره‌که به‌م جۆره نییه، به‌هیواشم به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان وه‌ک له خۆبایی بوون و غرورێک ته‌ماشا نه‌که‌یت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه
له‌پشتى ئه‌و ژمارانه‌وه ئه‌وه‌یه که‌وا په‌یامه‌که‌ى من گه‌شتووه و چى دیکه من
له‌م جیهانه‌دا به‌ته‌نها نیم وه‌ک چۆن له پێش نووسینه‌وه به ته‌نها بووم .
پ: هه‌ندێک کتێبه‌کانى تۆ ده‌خه‌نه کاره ڕۆحییه‌کانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى
سه‌رسوڕمان بوو ڕِۆمانى ( 11 خوله‌ک ) ت نووسى، که ئاراسته‌یه‌که‌ى ئیروتیکیه‌تى
سه‌یر له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌کانت دروست ده‌کات؟
و: ئه‌مه هیچ گۆڕانکارییه‌ک نییه له‌سروشتى ئه‌وانه‌ى که من ده‌ینووسم وه‌ک ئه‌و
به‌ڕێزانه وا گومان ده‌به‌ن، وه‌ک وتم من له‌هه‌موو نووسینه‌کانمدا به‌شێک له
ئاره‌زووه‌کانم ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، له‌و کتێبه‌دا به‌هه‌مان شێوه به‌دواى ئاشکردنى
هه‌ندێک له ئاره‌زووه‌کانى خۆمه‌وه‌م .
پ:له‌م کتێبه‌دا ( 11 خوله‌ک ) پشت به نووسراوێکى زاره‌کى سۆزانییه‌کى به‌رازیلى
ده‌به‌ستیت و هه‌موو ڕۆمانه‌که‌ش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه، ئایا تۆ هه‌موو
جار کاره‌کانت له ئیلهامێکه‌وه وه‌رده‌گریت که بۆت ده‌گێڕنه‌وه یان ده‌یخوێنیته‌وه
وه‌ک ڕۆمانه‌که‌ى سه‌ره‌وه .
و: من له‌هه‌موو نووسینه‌کانمدا پشت به‌م شێوازه نابه‌ستم، به‌ڵام کاتێک حیکایه‌تێکى
کاریگه‌ر ده‌بیستم بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌کارى بهێنم، هه‌ر
ئه‌مه‌ش له‌م ڕۆمانه‌ى دوایمدا ( الزهیر ) ڕویداوه، ڕۆمانه‌که پشت به نامه‌کانى
په‌یامنێرێکى ڕۆژنامه‌وانى جه‌نگ ده‌به‌ستێت و بۆ ڕۆژنامه‌ى ( الصندای تایمز ) ئیش
ده‌کات و ناوى ( کریستین لامب ) ه ، من حیکایه‌ته‌کانیم وه‌ک چوارچێوه‌یه‌ک داڕشتووه
که بیروبۆچوونه‌کانى خۆم له‌خۆ ده‌گرێت .
پ: به‌رله‌وه‌ى ده‌ست بکه‌یت به نووسینى ڕۆمان هه‌ندێک کارى
دیکه‌ت کردوه، له‌جیهانى ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه ده‌ستت پێ کرد و به‌شانۆگه‌رى میللى و
دانانى گۆرانیشدا ڕه‌ت بوویت، ئایا هیچ کات حه‌نینى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌زموونانه
دات ناگرێت ..؟
و: من هه‌موو جار ده‌منووسى و پاڵنه‌رى سه‌ره‌کیشم بۆ کردنى ئه‌و ئیشانه ته‌نها
نووسین بووه وه‌ک ئامانجى کۆتایى، کاتێکیش که ئامانجه‌که‌م به‌دیهات پێویست نه‌بوو
دووباره بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و کارانه. دواتریش هیچ له‌حزه‌یه‌کى حه‌نینم نییه بۆ
ئه‌و ڕابردووه، که پڕى بووه له ئازار و برینداربوون و سێ جاریش له زیندان و
چه‌ند مانگێکیش له نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى.
پ: ساڵانى پێشووى ته‌مه‌نت ماوه‌یه‌کى زۆرى خه‌باتکردنى له ژێر درووشمه‌کانى مارکسیه‌تى
چه‌پى تیادایه، ئایا چ شتێک ماوه‌ته‌وه له پاشماوه‌ى ئه‌و ساڵانه ؟
و: به‌ڵێ له ساڵه‌کانى گه‌نجێتیدا چه‌پ بووم و کارل مارکسم ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام
کاتێک ( البیتلیز)و (الهیبیز)م دۆزییه‌وه، وازم له مارکس هێنا .
به‌ڵام بڕواکانم به دادگه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تى و به‌هاکانى پێشکه‌وتن و
یه‌کسانى تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر ماوه، خوێنه‌رى ڕۆمانه‌کانیشم زۆر به سانایى ئه‌وه‌ى
بۆ که‌شف ده‌بێت که من پاڵه‌وانه‌کانم ده‌خه‌مه ژێر بارى به‌رپرسیارێتییه‌وه له
جیهاندا نه‌ک هه‌ر به ته‌نها هیوایان به چاککردنى یان گۆڕینى دونیا هه‌بێت، به‌م
مانایه‌ش من تاوه‌کو ئێستا مارکسیم .