ڕۆسینى :هه‌زار شت له هیچ شتێک
ن/ ابراهیم
العریس
و/هێمن مه‌حمود
له ئازارى ساڵى 1860 مۆسیقارى ئه‌ڵمانى (ڤاگنه‌ر) له پاریس سه‌ردانى هاوڕێ ئیتالییه‌که‌ى (جاکینۆ ڕۆسینى)کرد، له‌و کاتدا ڕۆسینى دواى ئه‌وه‌ى له نیشتمانى دایکییه‌وه که ئیتالیایه هاتبوو بۆ پاریس بۆ ئه‌وه‌ى دواهه‌مین ڕۆژه‌کانى خۆى به‌سه‌ربه‌رێت که هه‌ر پاریسیش بوو له‌خۆى گرت و به‌ناوبانگى کرد زیاتر له‌وه‌ى که ئیتالیه‌کان بیکه‌ن.
کاتێک ڤاگنه‌ر سه‌ردانى کرد، وه‌ک مامۆستایه‌کى گه‌وره له‌مامۆستایانى هونه‌رى ئۆپێرا سه‌ردانى کرد، وه‌ک نمونه‌یه‌کیش بۆ دڵسۆزى هونه‌ر و هونه‌رى مۆسیقا به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى. لێره‌وه ڤاگنه‌ر هه‌موو جار ده‌یوت گه‌وره‌ترین ئازادى که دانه‌رى ئۆپِێرا وه‌ده‌ستى ده‌هێنێت ئه‌و کاته‌یه که دانراوه‌کانى ده‌نووسێت، یان لانى که‌م ئه‌وه‌یه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌مه حاڵى ڕۆسینى یه.
ئه‌گه‌ر ڤاگنه‌ر بۆ ئه‌و موفاجه‌ئه‌یه‌کى گه‌وره‌بێت کاتێک رۆسینى له‌به‌ر بیانووهێنانه‌وه بۆ هه‌ندێَ کارى لاوازى خۆى ده‌ڵێت(له‌ڕاستیدا من هه‌رگیز هیچ چێژێکم له‌ئازادى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ده‌قانه نه‌بینیوه که هه‌ندێک ئه‌و ئۆپێرانه‌ى له‌سه‌ر دروستکراوه که نووسمه، چونکه ئه‌م ده‌قانه وه‌ک زۆرلێکردنێک وه‌هابووه که بۆ وه‌کیلى کاره‌کانم نووسوه، چه‌ندێک گه‌وره‌بوون ئه‌و جارانه‌ش که به‌شێکى بچوکى سیناریۆکه‌م ده‌بینى و داوایان لێده‌کردم که یه‌کسه‌ر ئاوازى بۆ دابنێم بێ ئه‌وه‌ى یه‌کێک ئه‌وه‌م بۆ بگێڕیته‌وه که‌دواتر چى ڕووده‌دات؟ هه‌موو کاره‌که به‌نیسبه‌ت منه‌وه بریتى بوو له‌وه‌ى نه‌هێڵم دایکم و باوکم و نه‌نکم برسییان بێت! به‌مجۆره من وه‌ک کۆچه‌رێک له‌م شاره بۆ ئه‌و شار له‌هاتۆچۆدا بووم و له ساڵێکدا سێ تاچوار ئۆپێرام ده‌نووسى، باوه‌ڕیش بکه ئازیزم ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موو ئه‌مانه هه‌رگیز ئه‌و ژیانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌کردم که‌وه‌ک به‌ڕێزه‌کان بژیم).
ئه‌م قسانه‌ى ڕۆسینى ڤاگنه‌ر خۆى بۆى گواستوینه‌ته‌وه له‌و کتێبه‌دا که (میکۆتى) مێژونووس به‌ناوى (سه‌ردانى ڤاگنه‌ر بۆلاى ڕۆسینى) نووسویه‌تى، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ک وتمان موفاجه‌ئه‌یه‌کى گه‌وره بوو بۆ ڤاگنه‌ر لێرشدا موفاجه‌ئه‌یه‌کى تر ڕووده‌دات، چۆن ئه‌م مۆسیقاره گه‌وره‌یه توشى موفاجه‌ئه ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و نییه که له‌شیعر و ڕۆمان و هونه‌رى ئۆپێرا و زانسى مۆسیقا به‌شێوه‌یکى گشتى شاره‌زایى هه‌یه و سه‌رنجى هه‌ندێ شتى بێبه‌هاى داوه له کاره‌کانى هاوڕێکه‌یدا؟ ئایا سه‌رنجى ئه‌و جیاوازییه‌شى داوه له‌نێوان ئه‌و مۆسیقایانه‌ى که ڕۆسینى دایده‌نێ و کارى ئۆپێراى گه‌وره‌ى لێ ده‌رده‌چێت و له نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌شى که‌له‌و ئۆپێرایانه‌وه دروست ده‌بێت؟
له‌ڕاستیدا ئه‌م واقیعه هه‌مو جار ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌م باسه سه‌رنجڕاکێشه که شوێنى گفتوگۆیه؟ ئایا ده‌کرێت هونه‌رێکى گه‌وره له پێشه‌کییه هیچه‌کانه‌وه دروست ببێت ؟ به‌نیسه‌ت ڤاگنه‌ره‌وه ئه‌مه کارێکى ئه‌سته‌مه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه کاره‌کانى خۆیه‌تى : ئۆپێراى گه‌وره به مۆسیقاى گه‌وره، که له‌ده‌قى شیعریى جوانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه.
به‌ڵام ڕۆسینى بۆچونى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لمێنێ: به‌ڵێ ..هونه‌رمه‌ندى ڕاسته‌قینه ده‌توانێت له‌ده‌قى ساده‌شه‌وه ده‌ربکه‌وێت و کارى گه‌وره بکات، به‌ڵگه‌ش هه‌ندێ له‌کاره‌کانى خۆیه‌تى.
له‌ڕاستیدا ئێمه ئه‌گه‌ر بۆ نموونه ئۆپێراى (تورکیه‌ک له ئیتالیادا 1814) ى ڕۆسینى وه‌ربگرین و بزانین بابه‌تى ئه‌م ئۆپێرایه چییه ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر کارێکى زۆر سه‌خیفدا وه‌ستاوین، له‌و کارانه‌ى که هه‌ر تیپێکى شانۆیى میللى ده‌توانێت پێشکه‌شى بکات، له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رێکدا که گرنگى نادات به‌بابه‌ت و هۆنینه‌وه‌ى شانۆگه‌ریه‌که، به‌ڵکو ته‌ماشاى ڕووداوه‌کان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر گوێ له‌پێشه‌کى ئۆپێراکه بگرین، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌موو مۆسیقاکانى له‌ئه‌لفه‌وه تاوه‌کو یا، ده‌بینین له‌به‌رده‌م مۆسیقایه‌کى گه‌وره‌داین، وه‌ک چۆن ڕۆسینى بۆ ڤاگنه‌رى دووپات ده‌کاته‌وه.
به‌دڵنیایشه‌وه (تورکیه‌ک له ئیتالیادا) کارێکه که نه‌ده‌بوو هه‌بێت، نه‌ده‌بوو ڕۆسینیش بینووسێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه نه‌بووایه که سالێک پێشتر به‌هۆى کارى(ئیتالیه‌ک له جه‌زائیردا) به‌ده‌ستیهێنابوو. ڕۆسینى ئه‌م کاره‌ى له‌ساڵى 1813 له‌سه‌ر داواى وه‌کیلى کاره‌کانییه‌وه نووسی بوو، هه‌رگیزیش گرنگیى نه‌دابوو به ده‌قه‌که، به‌ڵکو به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه فرسه‌تێک بوو بۆ نووسنى ئۆپێرایه‌ک که هه‌ندێک ئاره‌زوه مۆسیقیه‌کانى به‌دیبهێنێت، به‌جۆرێک ئاوازگه‌لێک بنووسێت که ته‌عبیر بێت له دوو که‌لتورى جیاواز، ئه‌مه‌شى به‌ده‌ست هێنا، ئاوازه‌کانى ئیتالیه‌ک له جه‌زائیر تێکه‌ڵه‌یه‌ک بوو له‌ڕۆحى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا.
ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕاگه‌یاندنێکى ئاشکراو جیدى ده‌رباره‌ى یه‌کێتى هونه‌ر له‌چوارده‌ورى ئه‌م ئاوه شینه گه‌رمه.
کاره‌که له‌ڕووى سیاسیشه‌وه گرنگ بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌های کرد که وه‌کیله هونه‌رییه‌کان وه‌ک به‌رده‌وامیه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان جارێکى دیکه داوا له ڕۆسینى بکه‌ن که کارێکى دیکه بکات، به‌ڵام ئه‌مجاره به بابه‌تێکى پێچه‌وانه‌وه : ئه‌وروپییه‌ک نابرێت بۆ ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵکو ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ک ده‌برێت بۆ ئه‌وروپا.
دواى هه‌موو ئه‌مانه بابه‌ته‌که گرنگه یان به‌هاى ده‌قه‌که و ڕاستگۆیى هۆنینه‌وه‌کان و ڕۆڵى که‌سایه‌تیه‌کان چۆن بێت .
هه‌رگیز ... به‌م جۆره (فیلتشى) ڕۆمانى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا ده‌قه‌که‌ى نووسى و داى به ڕۆسینى، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کى که‌م جێبه‌جێی بکات و له‌ئابى 1814 پێشکه‌ش بکرێت له‌کاتێکدا که جه‌ماوه‌ر هێشتا به‌تاسه‌وه‌بوون بۆ بینینى( ئیتالیه‌ک له جه‌زائیردا).
هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش بوون له‌و کاتدا بڕوایان به سه‌رکه‌وتنى کارێک هه‌بوو که که‌سایه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى یان ئیسلامى تیادا بێت، چونکه ڕووداوه‌کان وه‌هایان ده‌خواست، و له‌به‌رئه‌وه‌ش که چه‌ند ساڵێکى که‌م بوو له هێرشه‌کانى ناپلیۆن بۆ سه‌ر میسردا تێپه‌ڕیبوو، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاى که‌شفکردنى ڕۆژهه‌لات بوو به‌ڕێگه‌یه‌کى خۆرئاوایى .
ڕۆژهه‌ڵات لێره‌دا و له‌م کاره ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌دا له‌که‌سێتى (سه‌عیده) دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و بۆهیمیه‌ى که ئێستا له ناپۆلى داده‌نیشێت پاش ئه‌وه‌ى له‌ئه‌میر (سه‌لیم)ى پیاوى هه‌ڵهاتووه، که له‌بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌ن ئه‌و حه‌ره‌مسه‌رایه بووه که (سه‌عیده) لێى هه‌ڵهاتووه، ئه‌وه‌تا سه‌لیمیش ئێستا بۆ ماوه‌یه‌ک له ناپۆلى ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ژنێکى جوانى ئیتالى به‌ناوى (ڤیۆریلا)ه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ستووه ..که‌سێتیه سه‌ره‌کییه‌که‌ى ئۆپێراکه.
لێره ئێمه که هه‌رسێ که‌سێتییه‌که‌ى ئۆپێراکه‌مان خسته‌ڕوو، ئایا قورسه بۆمان پاشماوه‌ى ڕووداوه‌کانى داهاتوو بخه‌ینه ڕوو، چۆن ئه‌م ئۆپێرایه ده‌ست پێده‌کات و چۆنیش کۆتایى دێت؟ زۆرچاکه ..به‌هه‌رحاڵ ده‌یگێڕینه‌وه:
ئۆپێراکه له‌شوێنێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات که شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى قه‌ره‌چه بۆهیمیه‌کانه له ناپۆلى، له‌سه‌ره‌تاوه (پرۆسدۆسیمۆ)ى شاعیر له‌و ناوه‌دا به‌دواى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئیهمالدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى بیرۆکه‌یه‌کى ده‌ست بکه‌وێت بۆ نووسنى ئه‌و کۆمیدیا تازه‌یه‌ى که داواى لێکراوه بینووسێت .
له‌وێدا چاوى ده‌که‌وێت به (جیرمینۆ)ى ده‌وڵه‌مه‌ند، که زۆر به‌خێرایى ئه‌وه‌ى بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌و(سه‌عیده)، پێى وتووه که ژنه‌که‌ى (ڤیۆریلا) خیانه‌تى لێده‌کات، هه‌ر به‌فیعلیش کاتێک ئێواره‌یه‌ک ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵ ده‌بینێت ژنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌میر(سه‌لیم)ى تورکیدایه . (سه‌عیده) هه‌ر به‌مه‌ش ناوه‌ستێت به‌ڵکو له‌ژێر جل و به‌رگى (ڤیۆریلا)دا خۆى ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى سه‌لیم بکات و له‌گه‌ڵ خودى خۆشی‌دا ئه‌و به‌ڵێنه‌ى داوه که ژیانى هه‌مووان تێک بدات.
به‌ڵام له‌کاتێکدا که سه‌عیده له‌و حاڵه‌دا بوو، ڤیۆرێلاى ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌یدا ده‌گاته ئه‌وێ، هه‌مووان ده‌یکه‌نه شه‌ڕ و یه‌کترى به فێڵباز و درۆزن تاوانبار ده‌که‌ن. دواتریش سه‌لیم و ڤیۆرێلاى عاشق نه‌خشه بۆ هه‌ڵهاتن له‌و شاره‌دا داده‌ڕێژن له‌و کاته‌دا که ئاهه‌نگێک سازده‌درێ.
به‌لام (پرۆسدۆ سیمۆ)ى شاعیر کاتێک ده‌بینێت یارییه‌که خۆش بووه و هه‌ندێک ته‌مومژاویکردنیشى خزمه‌تى سه‌رچاوه‌ى ئیلهامه‌کانى ده‌کات، هه‌موو شتێکى نه‌خشه‌ى عاشقه‌کان ده‌زانێ، هیچ چارێکى نامێنێت جگه له‌وه‌ى پیاوه‌که‌ى(جێرمۆ) ئاگاداربکات، کاتێکیش که سه‌عیده ده‌گاته ئاهه‌نگه‌که، جارێک خۆى وه‌ک سه‌لیم پیشان ده‌دات و جارێکى دیکه‌ش وه‌ک ڤیۆرێلا .. یارییه‌که ته‌مومژاوى ده‌بێت و دوباره شه‌ڕ له‌نێوان هه‌موواندا هه‌ڵده‌گیرسێت، تاوه‌کو ئه‌و ساته‌ى که هه‌مووان ده‌گه‌ن به‌هه‌مان ئه‌و شوێنه و هه‌موو داوه‌کانى یارییه‌که ئاشکراده‌بێت که له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌عیده و پرۆسدۆ به‌شدارى ده‌که‌ن له گێڕانه‌وه‌یدا.
لێره‌داو کاتێک که هه‌موو شتێک ئاشکرا ده‌بێت له‌نزیک ئاوى ده‌ریاکه‌وه له‌نێو مۆسیقا‌و گۆرانیدا ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کى گشتى ده‌بینرێت. سه‌لیم ژنه‌که‌ى بۆ ده‌گێڕدریته‌وه و ژنه‌که‌ى دیکه‌ش ده‌ڕواته‌وه بۆلاى پیاوه‌که‌ى و هه‌موو شتێکیان له‌بیر ده‌چێت.
شاعیریش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌به‌خته‌وه‌رى ماڵئاوایى ده‌کات : ئه‌و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى ته‌واوکرد که به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، ئێستا ده‌توانێت شانۆگه‌رییه‌که‌ى خۆى بنووسێت. ئه‌وه‌تا له‌م هۆنینه‌وه‌یدا که هیچ مانایه‌کى نییه، ئه‌گه‌ر بهاتبایه و له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆى (بۆلیڤار) پێشکه‌ش بکرایه سه‌رنجى که‌سى ڕانه‌ده‌کێشا، ڕۆسینى توانى ئاوازگه‌لى وه‌ها بنووسێت که تاوه‌کو ڕۆژگارى ئه‌مڕۆمان به‌هێز و زیندووه "وه‌ک ئاوازى پێشه‌کیه‌که‌ى" که تاکه بیانووه بۆ سه‌رکه‌وتنى کاره‌که‌ى .
ئیدى به‌مجۆره ئه‌م هونه‌رمه‌نده که به‌درێژایى حه‌فتاوشه‌ش ساڵه‌ى (1792-1868)ژیانى ده‌یه‌ها ئۆپێراى نووسیوه : له‌هیچ شتێک هه‌موو شتێک دروست ده‌کات و خه‌مى سه‌ره‌کیشى ئه‌وه بووه که بژى و له‌ماوه‌ى ژیانیشیدا کارى مۆسیقى گه‌وره‌ى نووسیوه وه‌ک (حلاق اشبیلیا) و (سندریلا) و (فتاه البحیره) و (قورش فى بابل) و سمیرامیس) و(سلم من الحریر) و(ویلیا‌م تل).
سه‌رچاوه/ الحیاه
10/10/2005