سێ كورته چیرۆك
نووسینی: پاولۆ كۆیلۆ
و. له‌عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن
مه‌حمود
(ده‌ربه‌ندیخان)
HEMNM1979@YAHOO.COM
زمانێك خاڵى له وشه
جارێكیان، له‌زستانى ساڵى 1981دابوو،
خۆم و ژنه‌كه‌م به‌كۆڵانه‌كانى شارى پراگدا
ده‌گه‌رِاین وسه‌رنجى پیاوێكمان ده‌دا كه وێنه‌ى باڵه‌خانه‌كانى چوارده‌ورى
ده‌كێشا. سه‌ره‌رِاى ترسى خۆم له‌هه‌ڵگرتنى شمه‌ك
له‌كاتى سه‌فه‌ره‌كانمدا(چونكه به‌نیازبووم سه‌فه‌ر بۆ
شوێنێكى دیكه بكه‌م)، به‌ڵام یه‌كێك له‌و تابلۆیانه
دیلیكردم و ناچاریكردم بیكرِم. كاتێك پاره‌كه‌م ده‌دایه
ده‌ستى پیاوه‌كه و سه‌رنجمدا ده‌ستى رووته سه‌ره‌رِاى ساردى هه‌واكه
(پله‌ى گه‌رما له‌ژێر پله‌ى سفره‌وه بوو). لێم
پرسى(بۆچى ده‌ستكێشت له‌ده‌ست نه‌كردووه).
(بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم قه‌ڵه‌م بگرم) و كه‌وته باسكردنى شارى پراگ له‌زستاندا كه
جوانترین وه‌رزه له‌لاى ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و شاره بكێشێت.
ئه‌وه‌نده دڵخۆشیش بوو به ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌ى بریاریدا كه پۆرترێتێك
بۆ ژنه‌كه‌م بكات بێ به‌رامبه‌ر.
ئه‌و كاته‌ى كه من چاوه‌رِێم ده‌كرد پۆرترێته‌كه
ته‌واو بكات، سه‌رنجى روودانى
شتێكى سه‌یرم دا، ئه‌ویش
ئه‌وه بوو كه ئێمه نزیكه‌ى 5 خوله‌ك قسه‌مان
كرد بێ ئه‌وه‌ى كه یه‌كێكمان تواناى قسه‌كردنى هه‌بێت به‌زمانى ئه‌وى دیكه.
ئێمه خۆمان ناچاركردبوو كه له‌یه‌كترى تێبگه‌ین ئه‌ویش له رێى هێما
وته‌عبیره‌كانى ده‌موچاو وپێكه‌نین و ئاره‌زووى به‌شداریكردن مانه‌وه.
ئه‌م ئاره‌زووه ساده‌یه بۆ به‌شداریكردن رِێگاى
بۆ خۆشكردبووین كه له‌جیهانى زماندا رۆبچین بێ ئه‌وه‌ى
په‌نا ببه‌ینه به‌ر وشه‌كان، به‌جۆرێك هه‌مووشتێك
ئاشكرا بوو و بچووكترین
موجازه‌فه‌ش نه‌بوو بۆ رودانى خراپ حاڵیبوونێك
له‌یه‌كترى.
یه‌كه‌مین گوناه
یه‌كێكى خه‌ڵكى مه‌غریب هات بۆلام وچیرۆكێكى سه‌یرى بۆ باسكردم له‌باره‌ى تێروانینى
چه‌ند هۆزێكه‌وه سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین گوناه. حه‌وا
له‌به‌هه‌شتا پیاسه‌ى ده‌كرد، شه‌یتان به‌ره‌و رووى هات
وپێی وت(ئه‌م سێوه بخۆ).
حه‌واش رازیی نه‌بوو بیخوات(چونكه خودا فه‌رمانى
پێكردبوو كه نه‌یخوات). شه‌یتان هه‌ر سوور
بوو له‌سه‌ر قسه‌ى خۆى(ئه‌م سێوه بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى جوانتربیت له‌لاى
پیاوه‌كه‌ت)
حه‌واش وتى(پێویست به‌وه ناكات، چونكه جگه له‌من هیچ
ئافره‌تێكى دیكه نییه).
شه‌یتانیش پێكه‌نى(به‌دڵنیاییه‌وه ئافره‌تى دیكه هه‌یه).
له‌به‌رئه‌وه‌ى كه حه‌وا باوه‌رِى پێ نه‌ده‌كرد،
شه‌یتان بردییه سه‌ر لوتكه‌ى شاخێك كه له‌وێدا بیرێك هه‌بوو.
حه‌وا خۆى چه‌مانده‌وه و وێنه‌ى ئافره‌تێكى زۆرجوانى له‌ناو ئاوى
بیره‌كه‌دا بینى، وهه‌ر له‌وێدا ئه‌و كاته ئه‌و سێوه‌ى خوارد كه شه‌یتان پێشكه‌شی
كردبوو. به‌پشت به‌ستن به بیروباوه‌رِى ئه‌و
هۆزانه، ئه‌وانه‌ى كه سه‌یرى بیره‌كه ده‌كه‌ن
وده‌زانن ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه تیایدا ده‌یبینن هیچ نییه
جگه له‌وێنه‌ى پێچه‌وانه‌ى رووخسارى خۆیان،
ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ به‌هه‌شت.
ئه‌ركێكى پیرۆز
رۆژێكیان له نیویۆرك بووم،
دره‌نگ خه‌به‌رم بویه‌وه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى
كه برِیاربوو ئاماده‌ى بم، كاتێك هاتمه خواره‌وه
بینیم پۆلیس ئۆتۆمبیله‌كه‌مى بردووه،
دره‌نگ گه‌شتم، خواردنه‌كه‌ش كاتێكى زۆرى برد.
به‌په‌له چوم بۆ فه‌رمانگه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وه‌ى غه‌رامه‌كه بده‌م كه
پاره‌یه‌كى زۆربوو. ئه‌و تاك دۆلارییه‌م بیركه‌وته‌وه
كه رۆژى پێشتر دۆزیبوومه‌وه وهه‌ستمكرد
په‌یوه‌ندییه‌كى شێتانه له‌نێوان ئه‌و تاك دۆلارییه و
هه‌موو روداوه‌كانى ئه‌م به‌یانییه‌دا هه‌یه كه به‌سه‌رمدا هاتوه:
ره‌نگه من به‌رله كه‌سى شیاو دۆزیبێتمه‌وه، یان
له‌وانه‌یه له‌رێگاى ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌ڵمگرتبێت كه دوێنى پێویستى
پێی بووه. ده‌بوو له كۆڵ
خۆمى بكه‌مه‌وه.
سواڵكه‌رێكم له‌سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌كه بینى و تاك دۆلارییه‌كه‌م
پێی دا، واده‌رده‌كه‌وێت كه
كاره‌كه‌م راستكردۆته‌وه.
سواڵكه‌ره‌كه وتى(ساتێك بوه‌سته، من سواڵكه‌ر
نیم، به‌ڵكو شاعیرم).
لیستێكیشى پێدام كه ناونیشانى چه‌ندین قه‌سیده‌ى تیادابوو بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان
هه‌ڵبژێرم.
وتم(زه‌حمه‌ت نه‌بێت هه‌ره كورته‌كه‌یان، چونكه
په‌له‌مه).
شاعیره‌كه سه‌یرێكى كردم وتى: ئه‌م قه‌سیده‌یه هى من نییه،
به‌ڵام جوانه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت(
ته‌نها یه‌ك رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بزانێت كه ئایا ئه‌ركه‌كه‌ى به‌جێ
گه‌یاندووه له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا یان نا:
ئه‌گه‌ر تۆ تا له ژیاندا مابیت ئه‌وه ماناى وایه كه تۆ هێشتا
ئه‌ركه‌كه‌ت ته‌واو نه‌كردووه).
سه‌رچاوه: سایتى البیان -الكتب
و:بۆ عه‌ره‌بى/كوثر على