پیاوێكى ته‌نها
هێمن مه‌حمود
هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه، له‌لێدانه
خێراكانى دڵم، له ترپه به‌رزونزمه‌كانى، له‌رۆحم كه ده‌ڵێى له‌سه‌حرایه‌كى
چۆڵدایه و به‌دواى كه‌سێكى ونبوودا ده‌گه‌رِێ،
كه‌سێك ئێوارانێك به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر سێبه‌رى دره‌ختێكدا دانیشتوون و
له‌خۆرئاوابوونیان ڕوانیوه.
هه‌مووجار باوه‌رِناكه‌م، هه‌مووجار به‌خۆم ده‌ڵێم درۆیه،
درۆیه ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه، درۆیه ئه‌و
هه‌موو قسه‌كردن و پێكه‌نین وشه‌رِانه‌ى به‌یه‌كه‌وه ده‌مانكرد و هه‌رگیزیش لێك
زویر نه‌ده‌بووین.
هه‌مووجار له‌دڵه‌وه ده‌مه‌وێت باوه‌رِ به‌وه بهێنم خۆشم
ناوێیت، رقم لێته،
هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بیرم بچیته‌وه،
واز له گۆرانییه خاوه‌كان دێنم و خوو ده‌ده‌مه
گۆرانیى خێرا و هه‌ڵپه‌رِكێ،
پێده‌كه‌نم، به‌ده‌نگى به‌رز پێده‌كه‌نم،
له‌ماڵه‌وه، له‌بازارِ،
له هه‌موو شوێنێك خۆم وه‌ها نیشان ده‌ده‌م دڵم
خۆشه، له‌داخان هه‌رچى چیرۆكێك هه‌یه فرِێى ده‌ده‌م بۆ
ئه‌وه‌ى به خوێندنه‌وه‌یان تۆم بیرنه‌كه‌وێته‌وه،
كه‌چى درۆ ده‌كه‌م و چه‌ند ته‌نهام.
خۆم واده‌رده‌خه‌م من هه‌رگیز كه‌سم خۆشناوێت، له
ئێنته‌رنێتدا به‌دواى ئه‌و كچانه‌دا ده‌گه‌رِێم كه ئاره‌زوویان سێكسه و
رقیان له خۆشه‌ویستییه،
چه‌ند كاتژمێر چات ده‌كه‌ین، ده‌نووسم
چه‌نده حه‌زم له لێوتانه،
حه‌زم له‌كوىَ وكوێى ترتانه، چه‌ندیش رقم
له‌خۆشه‌ویستیتانه، پێده‌كه‌نن،
تێرتێر پێده‌كه‌نین، ده‌نووسن،
چه‌ند درۆكانتانمان خۆش ده‌وىَ،
چه‌ند حه‌زیشمان له باڵاتانه وحه‌زیشمان له...
درۆ ده‌كه‌م، دره‌نگانێك به‌شه‌كه‌تى دێمه ده‌ره‌وه،
ئاى خودایه چه‌نده خاڵیم، خاڵیم له‌هه‌موو
شتێك،له خۆم و له درۆ و له
ژیان و له شاره‌كه‌م...ته‌نها خۆشه‌ویستى تۆ نه‌بێت.
ئه‌مه چه‌ند جاره بیر له‌وه‌ده‌كه‌مه‌وه رۆژێك له‌پێناویدا خۆم بكوژم وئیدى ببم
به ئه‌فسانه‌ى ئه‌و، یان به
تارمایى رۆحى ئه‌و، چه‌ند جار ده‌مویست،
به‌یانییه‌ك، نیوه‌رِۆیه‌ك،
ئێواره‌یه‌ك، شه‌وێك،
هه‌رچ كاتێك له‌به‌رده‌میدا، ئا..
به‌ڵێ له‌به‌رده‌میدا خۆم بكوژم و به‌ده‌م
خۆكوشتنیشه‌وه بڵێم بزانه چه‌ندێك خۆشمویستى.
كه‌چى له‌رِقدا، له‌رِقى ژیانى ئه‌ودا،
تێر به خۆم پێده‌كه‌نم و
ده‌ڵێم گه‌مژه كه خۆت كوشت ئیدى دۆرِایت،
دۆرِانێك بۆ ئه‌به‌د... ده‌رِۆم و
له‌داخانا به‌دواى ئه‌و كه‌ناڵانه‌دا ده‌گه‌رِێم كه هه‌ندێك ئاره‌زووه‌كانى
رۆحم داده‌مركێنێته‌وه و ده‌خه‌وم، به‌ڵام هه‌ر دڵم
له‌لاته.
هیچ كاتێك چاوه‌رِوانى روداوێكى وه‌ها نه‌بووم، منێك
ساڵانێكى درێژم له‌زینداندا بردبێته‌سه‌ر وهیچ كه‌س هه‌واڵم نه‌زانێت،
به‌یانییه‌كى زوو چه‌كدارێك بێته به‌رده‌رگاى ژووره‌كه‌م وبڵێت هه‌سته
ئازادكرایت، ئاشتییه، ئاشتى،
ئایا له‌ماناى ئاشتى تێده‌گه‌یت.
هه‌ر به‌و به‌یانییه زووه، به‌خۆم وریشێكى درێژ وقژێكى
هاتووه‌وه، به‌خۆم جانتا كۆنه‌كه‌ى شانمه‌وه سوارى
ئۆتۆمبیلێكیان كردم له‌سه‌ر سنوور دایانبه‌زاندم، خودایه..چ
خۆره‌تاوێكى گه‌رم بوو،
گۆناكانم ده‌كزانه‌وه و هه‌ستم به‌ژیان كرد،
كه‌س نه‌هاتبوو بۆ پێشوازیم، له‌ناو خۆڵه‌كه‌دا
دانیشتم تاوه‌كو سوارى ئۆتۆمبیلێكى خۆمانیان كردم، بۆ
كوىَ، بۆ ماڵه‌وه.
كه گیرام، مانگێك بوو ژنم هێنا
بوو، ساڵانێكى درێژ به‌رِارِه‌وى كۆلیژه‌كه‌دا
پیاسه‌مان كردبوو، شیعرم له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانى نووسی
بوو، به‌یه‌كه‌وه گوێمان له‌گۆرانى راگرتبوو،
هاورِێكانم هه‌موویان پێیان ده‌وتین دووانه‌یه‌كى چاكن،
داهاتوویه‌كى خۆش.
راستییه‌كه‌ى من بیرم له‌داهاتوو نه‌كردبووه‌وه، چونكه
كه ئه‌وم له‌گه‌ڵ ده‌بوو ئیدى بیرم ئیشى نه‌ده‌كرد،
ته‌نها ئه‌و به‌س بوو، ئه‌و
داهاتوو و رابردووى من بوو،
من كێم هه‌بوو جگه له ئه‌و.
رۆژێكیان پێیان وتین ده‌وام ته‌واو، ئیدى من ده‌بوو بیر
له داهاتوو بكه‌مه‌وه،
له‌ژێر داره تاقانه‌كه‌ى كۆلیژدا دانیشتین، پێى وتم من
بۆ تۆ ده‌بم، هه‌موو شتێك له‌بیر بكه مادام یه‌كتریمان
خۆش بوێت ژیان له‌گه‌ڵماندایه،
پێمووت: ده‌بێت به ئاره‌زووى دڵى خۆمان بكه‌ین،
ده‌بێت تۆ هى من بیت، هى من....ئێستاش كه بیر
له‌و وشه‌یه ده‌كه‌مه‌وه شه‌رم دامده‌گرىَ، ئاخر نه‌ك
هه‌ر هى من نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌به‌د ژیانى منیشى كوشت.
چه‌ند رۆژ دواتر ئه‌ڵقه‌م كرده ده‌ستى، هاورێكانمان زۆر
ماندوو بوون، تێر هه‌ڵپه‌رِین ودواتر به‌ده‌ستى خاڵیی
گه‌رِانه‌وه، پێكه‌نین،
وێنه‌مان گرت، به
زه‌رده‌خه‌نه‌یكى كوشنده‌وه له كامێراكه ده‌رِوانىَ و
منیش له‌شه‌رما ئه‌ڵقه‌كه ده‌كه‌مه ده‌ستى.
ئه‌و رۆژه‌ش كه گواستمه‌وه دونیا به‌فربوو، هه‌موو
ژیان ره‌نگێكى سپى پۆشی بوو،
رۆژێكى سه‌یر بوو، هه‌ستم
به‌ته‌نیاییه‌كى قوڵ ده‌كرد،
ئه‌وانه‌ى كه ئاماده بووبوون به
سه‌یركردنه‌كانیان هێنده‌ى تر شه‌رمه‌زارییان ده‌كردین،
كه رۆیشتیشن و ته‌نها ماینه‌وه، هه‌موو دونیا
سپى بوو جگه له رۆحى ئێمه، كه تنۆك تنۆك خوێنى لێ
ده‌چۆرِا.
ئایا هه‌ستم پێده‌كه‌یت؟ هه‌ست به‌هه‌ناسه‌كانم،
هه‌ست به‌گۆرانییه‌كانى رۆحم، ئه‌و گۆرانییانه‌ى
ده‌ڵێى رێبوارێك كه له قافڵه‌كه‌ى خۆى دابرِاوه له‌ترسان به‌ده‌م رێگاوه
ده‌یڵێت.
ئایا هه‌ستم پێده‌كه‌یت؟ وه‌ك من به‌رده‌وام هه‌ستت
پێده‌كه‌م.
ده‌بوو برِۆم، ده‌بوو له‌مانگێك زیاتر لاى نه‌بم،
ده‌بوو دونیا بوه‌ستىَ تا من دێمه‌وه، كه‌چى
نه‌وه‌ستا، ده‌بوو من سه‌لامه‌ت بم تا ده‌هاتمه‌وه،
كه‌چى سه‌لامه‌ت نه‌بووم، ده‌بوو دیل نه‌كرێم،
ده‌بوو كه دیلیش كرام چه‌ند ساڵێك زیندانى نه‌بم،
ده‌بوو من له‌مسه‌رى دونیا نه‌بم وئه‌ویش له‌وسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئاگامان
له‌یه‌ك بىَ، ده‌بوو هه‌ر
ته‌نها یه‌كجار سه‌ردانى كردبام و پىَ بووتمایه
هه‌روه‌ك جاران خۆشم ده‌وێیت، هه‌روه‌ك جاران تۆ ژیانى
منى، كه‌چى هیچى نه‌وت.
كه هاتمه‌وه دواى ساڵانێكى درێژبوو، به
ئاسته‌م ماڵى خۆمانم دۆزییه‌وه، من چاوه‌رِوان
بووم له‌ده‌رگا نه‌ده‌م، به ئاسته‌م ده‌رگاكه
بكه‌مه‌وه وخۆم بكه‌مه ژوورا، له حه‌وشه‌كه‌دا دایكم
و ئه‌و باوه‌شم بۆ بكه‌نه‌وه و تووند له ئامێزم بگرن،
تێر ماچم كه‌ن وتێر ماچییان كه‌م، بڵێم ئه‌وه
منم هاتمه‌وه، كورِه‌كه‌تان ،
ئا...زاواكه‌تان...
كه‌چى ده‌رگاكه داخرابوو، ئیدى من دڵم وه‌ستا.
منداڵێكى بچكۆلانه پێم ده‌ڵێت:
ببوره ئێره ئه‌و ماڵه نییه، باوكى منداڵه‌كه
له‌حه‌وشه‌كه‌وه هاوارده‌كات كێیه...بابێته ژووره‌وه..ده‌رِۆمه
ژووره‌وه..باوه‌ر ِناكه‌م ...
نه باخچه بچكۆلانه‌كه ماوه و نه تاقه
بیره‌كه‌ش...كه ده‌مبینێت له‌شوێنى خۆیدا وشك ده‌بێت،
وه‌ك وشكبوونى دره‌ختێك بۆ ئه‌به‌د.
باوه‌رِناكه‌م...ئامۆزاكه‌م ..كه من جێمهێشت له‌ناوه‌ندى بوو...باوه‌ش ده‌كه‌ین
به‌یه‌كدا و ده‌گرین..گریانێك كه ئیدى فرمێسكى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌م پێ
ده‌رِێژێت، باوه‌رِ به هیچ شتێك ناكه‌م،
نه باوه‌رِ به‌خۆم و نه باوه‌رِ به ژیان،
هه‌موو ئه‌وانه درۆبوون، درۆیه‌كى گه‌وره ده‌بێت دڵى
خۆم خۆش بكه‌م، ده‌بێت
به‌دواى ژنێكى دیكه‌دا بگه‌رێم، ژیان هه‌ر ته‌نها بۆ
یه‌ك كه‌س نییه، پێده‌كه‌نم به‌ده‌نگى به‌رز،
به‌ڵام له‌رۆحه‌وه بریندارم، جلى جوان وتازه
له‌به‌رده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ناوه‌وه دارِزاوم...به‌خۆم
ده‌ڵێم بىَ ئه‌قڵییه دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه بیركردنه‌وه له ئه‌و،
گێلێتییه دواى ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه مردن بۆ ئه‌و،
كه‌چى له پرِێكا بىَ ئاگا،
وه‌ك ئه‌وه‌ى بوركانێك له‌ناو ناخمدا چه‌ندین ساڵ كۆبووبێته‌وه
ده‌ته‌قێ، بوركانێكى ئاگراوى
وكوشنده، ده‌مهێنێته‌وه بۆلاى تۆ.
چه‌ند ساڵ دواى من دایكم ئۆتۆمبیلێك لێی ده‌دات و
ده‌یكوژێت، ژنه‌كه‌شم پاش ئه‌وه‌ى نا‌ئومێد ده‌بێت له من
شوو به‌یه‌كێكى دیكه ده‌كات و ئیدى ئه‌و ماڵه بۆ هه‌تا هه‌تایه چۆڵ
ده‌بىَ..
گریام..زۆرگریام..
خودایه نه‌مده‌زانى چی بكه‌م،
گه‌رِانه‌وه بۆ كه‌لاوه‌یه‌كى چۆڵ ..
گه‌رِانه‌وه بۆ ژیانێكى كه‌لاوه.. نه‌رِۆشتمه
ده‌ره‌وه. پێشوازیم له‌كه‌س نه‌كرد و
به تاق وته‌نها له‌ژورێكا ژیام..
ساڵانێكى دیكه ژیام..ژیانێكى كوشنده...ئایا تۆ به‌مه ده‌زانى؟
به‌یانییه‌ك برِیارم دا برِۆمه ده‌ره‌وه،
خۆم جوان بكه‌م و هه‌موو ڕابردوو
له‌بیربكه‌م، وه‌كو خه‌ڵكى ژیانى خۆم بژیم،
هاورِێكانى كۆنم دۆزییه‌وه و ده‌ستم كرده‌وه
به‌ژیان، هه‌موو كات خۆشمده‌وێیت،
سه‌ره‌رِاى تێپه‌رِبوونى هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانیش،
شه‌وان له‌دڵى خۆمدا ده‌ڵێم تاوانى تۆ نه‌بوو،
تاوانى منیش نه‌بوو، ده‌بوو دونیا به‌و شێوه‌یه بووایه،
ده‌بوو من وتۆ یه‌كتریمان خۆشنه‌ویستبایه، ئه‌و
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌شمان نه‌بوایه، ئه‌وه‌تا
ئێواره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م چاخانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌تا ده‌رِۆیت،
پیاوه‌كه‌شت له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا چاوه‌رِوانته،
من دڵم ده‌گوشرىَ، به‌رچاوم ره‌ش
ده‌بێت، ده‌مه‌وێت سه‌یرت نه‌كه‌م،
كه‌چى به‌ده‌ست خۆم نییه حه‌زم له‌رۆشتنه‌كانته،
له‌شه‌رمه‌كانت، له‌پێكه‌نینه‌كانت،
ئایا تۆ هه‌ست به من ده‌كه‌یت؟
هه‌ستم پێده‌كه‌یت كه‌چۆن رۆحى من به‌دواتا وێڵه؟
ئێستاش كه تازه له‌چاتى كچه درۆزنه‌كان هاتوومه‌ته‌وه
چه‌ندێك بیرت ده‌كه‌م و
چه‌ندێكیش خۆشم ده‌وێیت، كه هه‌مووجار پێشم ده‌ووتى
خۆشه‌ویستییه‌ك تا كۆتایى دونیا.
سه‌ره‌تاى زستانى 2006