ڕۆماننووسه‌کان چۆن ده‌ڕواننه ژیان..؟
و/هێمن مه‌حمود
ڕۆمان بریتییه له مرۆڤ، ئه‌و ژیانێکه که زیاتر ڕوون و ئاشکرایه، تیشکێکیشه بۆ
قوڵاییه تاریکه‌کان.
(د.ه.لۆرانس) ده‌رباره‌ى کارى ڕۆماننووسى ده‌ڵێت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من ڕۆماننووسم
ئه‌وا خۆم به به‌رزترین پله‌ى قه‌دیس و زانا و فه‌یله‌سوف و شاعیر داده‌نێم، ڕۆمان
کتێبى ژیانێکى پرشنگداره).
(لایۆنێل تریلینگ)ى ڕه‌خنه‌گریش ده‌رباره‌ى ڕۆمان ده‌ڵێ (ڕۆمان گه‌ڕانێکى
به‌رده‌وامه و گۆڕه‌پانى ئه‌م گه‌ڕانه‌ش جیهانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه،
که‌ره‌سته‌ى شیکردنه‌وه‌کانیشى ئه‌و خوانه‌ى ئینسانه که ده‌بن به به‌ڵگه‌ى ئه‌و
ئاراستانه‌ى نه‌فسى مرۆڤ به‌ره‌وڕووى هه‌نگاو ده‌نێ).
ڕۆمان به‌درێژایى مێژووه پرشنگداره‌که‌ى خۆى هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه که مرۆڤ
ڕزگاربکات و خودى خۆشى بناسێنێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵى ئه‌وه‌شى داوه که پارێزگارى
له‌ئازادییه‌کان و مافى له به‌سه‌ربردنى ژیان و دۆزینه‌وه‌ى شته جوانه‌کانى
ژیاندا بکات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه بانگه‌وازى ڕۆماننووسه‌کان تاوه‌کو له‌زاتى خۆیاندا
ڕۆشنبیریه‌تى په‌یوه‌ستبوون به‌ژیانه‌وه ده‌سته‌به‌ربکه‌ن. لێره‌دا بیروڕاى چه‌ند
ڕۆماننووسێک ده‌خه‌ینه ڕوو که ئه‌زمونێکى ده‌وڵه‌مه‌ندییان له‌هه‌موو قۆناغه
جیاوازه‌کانى ژیاندا هه‌یه.
(گابریل گارسیا مارکیز)
گابریل گارسیا مارکیز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به‌ژیانه‌وه، به هه‌موو
مانایه‌کى خۆشه‌ویستیش خۆشیده‌وێت و هه‌موو هیوایه‌کیشى له‌سه‌ر بنیاتناوه،
ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت کاتێک ناچار ده‌بێت که‌سێتیه‌کى ڕۆمانه‌که‌ى بکوژێ توڕه‌ده‌بێت و
له‌سه‌ر مێزى نووسینه‌که‌ى هه‌ڵده‌ستێت، کاتێکیش ژنه‌که‌ى(مه‌رسیدس)مارکیز ده‌بینێت
سووربووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر مێزى نووسینه‌که‌ى ڕایکردووه له هۆکه‌ى ده‌پرسێ، ئه‌ویش
به‌ترسێکه‌وه ده‌ڵێ(کۆلۆنێڵم کوشتووه).
مارکیز که به‌خۆشه‌ویستى ژیان پڕبووه ده‌ڵێت:
من ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌مه‌وه که پاڵه‌وانه‌کانم وه‌ها پێشکه‌ش بکه‌م و لێیانگه‌ڕێم
ته‌نها تا پێده‌گه‌ن و دواتر بمرن، من بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته پێشکه‌شیان ناکه‌م، ئه‌وان
پێده‌گه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بژین، به‌ڵام له‌پڕ مردنی ته‌وقیتکراو ئاماده‌ده‌بێت و هه‌موو
شته‌کان تێکده‌دات.
هیچ که‌سێک به‌خۆشبه‌ختى نامرێت، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى خه‌ڵکى هێشتا نه‌مردوون ترس
سه‌رتاپاى داگیرکردوون، راِستر ئه‌وان ده‌مرن و پڕن له‌توڕه‌یى و بێزارى ئه‌وه‌ى که
ده‌بێت و پێویسته بمرن، من ئه‌م ڕاستییه‌م هه‌موو جار بۆ ڕوونبووه‌ته‌وه: کاتێک
که‌سێکى ئازیزم له‌دڵ ده‌مرێت ئه‌و هه‌سته سه‌ره‌کییه‌ى که که‌سوکارى مردووه‌که
داده‌گرێت هه‌ستکردنه به‌توڕه‌یى و بێزارى، چونکه مردنى مرۆڤ دۆڕانێکه هه‌رگیز
قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه).
مارکیز په‌یوه‌ستبوونى خۆى به‌ژیانه‌وه وه‌ها وه‌سف ده‌کات (ژیان چاکترین شتێکه
به‌دڵنیایه‌وه تاوه‌کو ئێستا هه‌بێت، مردن به نیسبه‌ت منه‌وه واتاى کۆتاییه، ئه‌وه‌ش
گه‌وره‌ترین ته‌ڵه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه).
(ئه‌لبێر کامۆ):
هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه کوشنده‌یه‌شه بۆ ژیانى خۆى، وه‌ها ده‌کات له‌ڕۆماننووس و
فه‌یه‌لسوفى گه‌وره‌ى فه‌ره‌نسى (ئه‌لبێر کامۆ) داکۆکى له‌مافى ئه‌وانى دیکه بکات
بۆژیان، ئه‌وه‌تا له ئیدانه‌کردنى سزاى له سێداره‌داندا ده‌ڵێت (کاتێک قه‌شه‌یه‌ک
سزاى له‌سێداره‌دان پیرۆز ده‌کات به‌بڕواى من ئه‌وه له‌ئاین و عه‌قیده‌که‌ى خۆى
ده‌رچووه). کاتێکیش ئیدانه‌ى داگیرکردنى جه‌زائیرى له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌ى خۆیه‌وه
کرد توشى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه هات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا.
کامۆ زۆر به قووڵیى ژیانى خۆشده‌ویست، ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستیه‌که‌شى بۆ ژیان ده‌نووسێت
(مردن به نیسبه‌ت منه‌وه ده‌رگایه‌کى داخراوه، ئه‌وه موغامه‌ره‌یه‌کى ناشیرینه،
له مندا گه‌نجێتیه‌ک هه‌یه که ناتوانم ده‌رباره‌ى مردن قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌م،
به‌ڵام به خه‌یاڵمدا دێت ئه‌گه‌ر بێت و کارێکى وه‌ها بکه‌م ئه‌وا ئه‌وکات
وشه‌یه‌کى وه‌ها ده‌دۆزمه‌وه که ته‌عبیر له‌نێوانى ئه‌و ترس و بێده‌نگییه بکات
که ده‌رباره‌ى یه‌قینێکى هۆشیارانه‌یه بۆمردنێکى بێ هیوا، که بێگومان ئه‌وه‌ش
گه‌نجێتیه.
ئه‌و دڵڕه‌قه له‌گه‌ڵ مردن‌دا، ئه‌و ترسه جه‌سته‌یه‌ى که ئه‌و ئاژه‌ڵه هه‌یه‌تى
خۆرى خۆشده‌وێ).
کامۆ به‌شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ست بوو به‌ژیانه‌وه که ناتوانرێت ده‌ستنیشانبکرێت، ئه‌وه‌تا
ده‌نووسێت:
(هه‌موو ترسێکى من له‌مردن به‌هۆى ئیره‌یمه‌وه‌یه له ژیان، من ئیره‌یى له‌وانه
ده‌که‌م که له‌دوا من ده‌ژین، له‌وانه‌ى که بۆنکردنى گوڵه‌کان و شه‌هوه‌تى
ئافره‌ته‌کان مانایه‌کى دیکه‌ى هه‌یه بۆیان، من حه‌سودم چونکه ژیانم خۆشده‌وێت و
ناتوانم له‌گه‌ڵێدا به‌رده‌وام بم ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێکى خۆپه‌رست نه‌بم، له‌م
ڕووه‌شه‌وه هیچ نه‌خۆشییه‌ک نییه له‌مه خراپتر، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌رمانى دژه‌مردن،
ئه‌مه له‌قۆناغى یه‌که‌میدا ڕێگاخۆشکه‌ر و دروستکه‌رى به‌زه‌ییه به‌زاتدا، هه‌روه‌ها
هاوکارى مرۆڤیش ده‌کات بۆ ده‌رچوون یان ڕاکردن له‌و یه‌قینه‌ى که به‌هه‌رحاڵ
له‌کۆتایدا ده‌مرێت.
من لێره‌دا هه‌ستده‌که‌م که پێشکه‌وتنى به‌ته‌نها و ڕاسته‌قینه‌ى شارستانیه‌ت، ئه‌و
پێشکه‌وتنه‌ى که په‌یوه‌ندى به‌به‌شه‌ریه‌ته‌وه هه‌یه له‌زه‌مه‌نێکه‌وه بۆ
زه‌مه‌نێکى دیکه، ئه‌وه‌یه که که‌سى مردووى هوشیار دروست بکه‌ین، ئه‌وه‌ش که
به‌رده‌وام توشى سه‌رسوڕمان ده‌کات هه‌ژارى بیره‌کانمانه له‌سه‌ر مردن).
(کامۆ) کاتێک باسى مردن ده‌کات له‌ڕێگاى مردنى که‌سانى دییه‌وه باسى ده‌کات، به‌ڵام
که باسى خودى خۆى ده‌کات له‌نیشاندانى ئه‌و وێنه‌ى مردنه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابێت،
به‌ڵام واشى ده‌بینێت که داهێنان چاکترین وه‌سیله‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى مردن
(که ئه‌ویش مردنێکى هوشیارانه و پێگه‌شتووه).
(به‌خودى خۆم ده‌ڵێم ئه‌مرم، به‌ڵام ئه‌مه هیچ مانایه‌کى نییه، چونکه هه‌وڵى ئه‌وه
ناده‌م که بڕواى پێبکه‌م و ناشتوانم جگه له‌ئه‌زموونى مردنى ئه‌وانى دى تاقیبکه‌مه‌وه،
من خه‌ڵکم بینیوه مردون، به‌تایبه‌تیش سه‌گه‌کانم بینیوه مردون، به‌ڵام
ده‌ستلێدانیان ده‌مشڵه‌ژێنێ.. له‌و ساته‌دا بیر ده‌که‌مه‌وه گوڵه‌کان، زه‌رده‌خه‌نه‌کان،
شه‌هوه‌ته‌کان بۆ ئافره‌ت، ده‌مه‌وێت به‌ئاگابوونه‌کانم تاڕاده‌ى سه‌رخۆشبوون
هه‌ڵگرم به‌هه‌موو زیاده‌ڕۆیى و خۆشبه‌ختیه‌کمه‌وه سه‌یرى کۆتاییه‌که‌م بکه‌م، به‌قه‌ده‌ر
جیابوونه‌وه‌شم له‌جیهان له‌مردن ده‌ترسم).
(میلان کۆندێرا)
(میلان کۆندێرا) له‌زۆربه‌ى ڕۆمانه‌کانیدا و به‌تایبه‌تیش له‌کتێبى(کتاب الضحک و
النسیان)دا که له‌حه‌وت به‌ش پێک دێت گرنگى ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندى مرۆڤ به
خودى خۆیه‌وه و دواتریش په‌یوه‌ندى به ژیانه‌وه و به ته‌نهاش ئه‌و کاته ده‌گات
به خودى خۆى که ده‌توانێت ڕه‌نگه جیاوازه‌کانى ژیان که‌شف بکات.
کۆندێرا یه‌کێکیشه له‌وانه‌ى زۆر به قووڵیی سه‌رسامیى خۆى به‌رامبه‌ر دیستۆڤسکى
ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێت(دیستۆڤسکى به‌شێوه‌یه‌کى بلیمه‌تانه ململانێیه‌کى عه‌قڵى ده‌وڵه‌مه‌ند
و ڕه‌سه‌نانه له که‌سایه‌تیه‌کانیدا دروست ده‌کات، که وامان لێ ده‌کات له
که‌سایه‌تیه‌کانیدا به‌دواى بیره‌کانیدا بگه‌ڕێین).
له‌وانه‌یه هه‌مان شتیش به‌سه‌ر کۆندێرا بچه‌سپێت که ناتوانین بێ که‌سایه‌تیه‌کانى
له‌خودى خۆشى بگه‌ین.
ده‌ڵێت(هه‌موو ڕۆمانه‌کان له هه‌موو زه‌مانێکدا ده‌ستیان گرتووه به نهێنى (ئیگۆ)ه‌وه،
به‌جۆرێک هه‌ر کائینێکى خه‌یاڵى دروست بکه‌ین، یان که‌سایه‌تیه‌کى چیرۆک دابهێنێت ڕاسته‌وخۆ
توشى ئه‌مه پرسیاره ده‌بێت(ئیگۆ)چیه؟ و چۆن ده‌توانین لێى بگه‌ین؟
ئه‌وانه یه‌کێکن له‌و پرسیارانه‌ى ڕۆمانى له‌سه‌ر بونیات ده‌نرێ).
بۆ نمونه(بۆکاشیۆ) ڕووداو و موغامه‌راته‌کانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌توانین له‌پشتى ئه‌و هه‌موو چیرۆکه خۆشانه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته هه‌ست پێ
بکه‌ین که پێى وایه مرۆڤ له‌و جیهانه ڕۆژانه‌ییه دووباره‌بووه‌دا که هه‌موو
شته‌کانى له‌یه‌کدى ده‌چن به‌هۆى کرداره‌وه دێته‌وه ده‌ره‌وه، هه‌ر به‌هۆى کرداریشه‌وه‌یه
مرۆڤ له‌وانى دى جیاده‌کرێته‌وه و ده‌بێته تاک.
(دانتى) ده‌ڵێت (مه‌به‌ستى یه‌که‌مى هه‌ر بکه‌رێک له هه‌موو کردارێکدا که ده‌یکات
که‌وتۆته‌سه‌ر که‌شفکردنى ئه‌و وێنیه‌ى که تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه).
به‌ڵام (دیدرۆ) دواى چوار سه‌ده له (بۆکاشیۆ) گومانى زیاتربوو،
به جۆرێک پاڵه‌وانه‌که‌ى (جاک) دێوانه‌ى ده‌زگیرانى هاوڕێکه‌ى ده‌بێت و له‌خۆشیشدا
سه‌رخۆشده‌بێت، به‌ڵام باوکى لێى ده‌دات و ئه‌ویش له داخانا په‌یوه‌ندى ده‌کات به‌که‌تیبه‌یه‌کى
سه‌ربازییه‌وه، هه‌ر له‌یه‌که‌م شه‌ڕیشدا فیشه‌کێک به‌ر ئه‌ژنۆى ده‌که‌وێت و تاوه‌کو
کاتى مردنى توشى ئیفلجى ده‌بێت.
کۆندێرا ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕووداوه ده‌ڵێت (گومانى وابوو که ده‌ستى کردوه به‌موغامه‌ره‌یه‌کى
عاشقانه ئه‌مه له‌کاتێدا که ئه‌و له‌واقیعدا ڕووه‌و به‌ڵا هه‌نگاوى ده‌نا،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌رگیز نه‌یتوانى به‌و کرداره له زاتى خۆى بگات).
شێوه‌ى ته‌مومژاوى کرداره‌کانیش یه‌کێکه له دۆزینه‌وه گه‌وره‌کانى ڕۆمان، هه‌ر
لێره‌شه‌وه‌یه ئه‌و له‌حزه‌یه دێت که پێویست ده‌کات له‌سه‌ر ڕۆمان له‌گه‌ڕانیدا
به‌داوى (ئیگۆ)دا ئه‌و جیهانه کردارییه بینراوه پشتگوێ بخات بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى
بدات به نه‌بینراوه‌کانى ژیانه ناوه‌کییه‌که.
کۆندێرا له‌زه‌مینه‌یه‌کى ڕۆشنبیریى پێگه‌شتوه‌وه که تێره له‌خوێندنه‌وه‌ى ڕۆمانه‌کانى
گه‌وره ڕۆماننووسانى وه‌ک(مارسیل پرۆست، جه‌یمس جۆیس، ستاندال، گۆته، ڕیتشارد
سۆن، بۆکاشیۆ، کافکا)هاتووه.
کۆندێرا له‌هه‌وڵێکیدا بۆ نیشاندانى وێنه‌یه‌کى ڕۆشنتر ده‌رباره‌ى کۆى پرۆژه‌ى ڕۆمانه‌کانى
ده‌ڵێت (هه‌موو جار گه‌ڕان به‌دواى (ئیگۆ)دا به تێرنه‌خواردنێکى سه‌یر کۆتایى دێَت،
که ناڵێم به‌ته‌واوه‌تى شکست دێنێت، چونکه ڕۆمان ناتوانێت له سنووره تایبه‌تییه‌کانى
تواناى خۆى تێپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ک چۆن ڕۆشنکردنه‌وه‌ى ئه‌م سنوورانه له‌بنه‌ڕه‌تدا
به‌دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانێکى گه‌وره‌ى ئیدراکى داده‌نرێت).
ئه‌گه‌رچى کۆندێرا ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه که له لیستى ڕۆماننووسه سایکۆلۆژییه‌کاندا
حسێبى بۆ بکه‌ین، به‌ڵام ڕۆمانه‌کانى ناتوانێت ئه‌وه ڕه‌تبکاته‌وه که سه‌ر به‌م
قوتابخانه‌یه که بێگومان یه‌کێکه له‌گرنگترین و گه‌وره‌ترین وه‌زیفه‌کانى ڕۆمان.
(هێرمان هێسه)
(هێرمان هێسه) هۆکارى به پیره‌وه‌چوونى بۆ نووسین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى
مناڵى، ئه‌و کاته‌ى که خه‌یاڵى بوو ببێت به‌سیحربازێک و پێى وابوو ده‌توانێت ئه‌و
شتانه بکات که له واقیعدا ناتوانێت ئه‌نجامى بدات و وزه عه‌قڵى و جه‌سته‌ییه‌کانیشى
ڕێگایان پێنادات.
(ئاره‌زووییه‌کى زۆرلێکه‌ر دایده‌گرتم بۆ گۆڕینى واقیع به سیحر و درووستکردن و گه‌شتن
پێى، له مناڵیمدا ئاره‌زووه‌کانم بۆ سیحر ڕووه‌و چه‌ند ئامانجێک ده‌یبردم که له‌ده‌ره‌وه‌ى
تواناى مناڵیما بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ى ئاره‌زووم ده‌کرد دارى سێ‌و به‌زستانانیش به‌رى هه‌بێت
و گیرفانه‌کانیشم له‌ڕێگاى سیحره‌وه پڕیبێت له‌ئاڵتون و زیو، که له‌ڕێگایه‌وه
دوژمنه‌کانم په‌کبخه‌م و توشى ئابڕووبردنیان به‌رم و به‌شه‌هامه‌ته‌وه دواتر ببم
به پاڵه‌وان و پادشا، ده‌مویست که توانام هه‌بێت گه‌نجینه شاراوه‌کان بدۆزمه‌وه
و وابکه‌م جه‌سته‌م ونبکه‌م، ئه‌م تواناى خۆونکردنه‌ش به گرنگترین توانام داده‌نا
و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى ده‌سته‌به‌رکردنیم ده‌دا).
(هێسه) دان به‌وه‌شدا ده‌نێت که هه‌ر نووسین بووه توانیویه‌تى له‌م بیرکردنه‌وانه
ڕزگاری بکات، کاتێک که گه‌وره بووه و نووسینى ناسیوه:
( دواى ئه‌وه که گه‌وره‌بووم له‌ماوه‌یه‌کى درێژدا و ده‌ستم کرد به‌نووسین، چه‌ند
جار هه‌وڵى ئه‌وه‌م داوه که له دواى دروستکراوه‌کانمه‌وه خۆم بشارمه‌وه و
دووباره خودى خۆم له‌پشتى ناوه دروستکراوه‌کانمه‌وه بشارمه‌وه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش
هاوه‌ڵه نووسه‌ره‌کانمى وه‌ها لێکرد که به‌هه‌ڵه له‌مه‌به‌سته‌کانم بگه‌ن و
وه‌ها سه‌یریبکه‌ن که کارێکى هه‌ڵه‌شانه‌یه.
کاتێک سه‌یرى ڕابوردوو ده‌که‌م ده‌بینم چۆن لایه‌نه‌کانى ئه‌م ئاره‌زوه سیحریانه
به‌تێپه‌ڕینى ڕۆژگار گۆڕاون و چۆن هه‌وڵه‌کانم له‌جیهانى ده‌ره‌وه‌دا به
له‌سه‌رخۆیى گۆڕدراوه و ئاراسته‌م کردووه بۆ زاتى خۆم.
وه چۆن چۆنى ئه‌و عیباره‌ته سیحرییه ساده‌یه به‌تێپه‌ڕبوونى زه‌مه‌ن و توانى بۆ
خۆشاردنه و گۆڕدراوه بۆ تواناى خۆشاردنه‌وه‌ى ئه‌و حوکمه‌ى که هه‌موو شتێکى
چوارده‌ورى خۆى ده‌بینێ به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌س ئه‌و ببینێت، هه‌ر ئه‌م هه‌ڵپه‌یه‌شه
دواتر ده‌بێت به‌ناوه‌ڕۆکى ڕاسته‌قینه‌ى ژیانى من.
هێسه به‌م شێوه‌یه ورده‌کارییه‌کانى ژیانى خۆى باس ده‌کات:
به نزیک کۆتاییهاتنى سه‌رده‌مى تازه له‌دایکبووم، له‌کاتژمێرێکى زووى ئێواره‌یه‌کى
گه‌رمى مانگى ته‌موز، به درێژایى ژیانم و بێ هیچ هوشیارییه‌ک گه‌رمایى ئه‌و کاتژمێره‌م
خۆشویستووه و به‌دوایدا گه‌ڕاوم، هه‌ر کاتێکیش که نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه زۆر به‌قوڵیى
بیرم کردووه و نه‌متوانیوه له وڵاته سارده‌کاندا بژیم، هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانیشم
ئه‌وانه‌ى که به‌ده‌ستى خۆم بووه ڕووه و باشوور بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواتر
و به‌جۆرێک که هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى بۆ نییه ته‌سلیمى جیهانه گه‌مژه‌که بوومه‌ته‌وه،
ته‌نانه‌ت هه‌سته‌کانیشم چه‌ندین جار سزا داوه و بۆ چه‌ند کاتێکیش پشتگوێم خستووه
که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جار ئه‌م باکگراونده‌ى سۆزه به ورده‌کارییه‌کى
زۆره‌وه به‌تایبه‌تى له‌وه‌ى که په‌یوه‌ندیی به بینین و بیستنه‌وه هه‌یه
هاوڕێم بووه و له‌جیهانه فیکرییه‌که‌مدا ڕۆلێکى گرنگى گێڕاوه، ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌شدا
که به‌موجه‌ره‌دى ده‌رکه‌وتووه.
به‌مجۆره وه‌ک باسمکرد خۆم به چه‌ند توانایه‌کى دیاریکراو ته‌یار کردوه بۆ ئه‌وه‌ى
ڕووبه‌ڕووى ژیان ببمه‌وه‌وه. ئه‌وه‌ى که نووسینه‌کانى هێسه جیاده‌کاته‌وه و به‌تایبه‌تیش
له‌قۆناغه‌کانى دوایى ژیانیدا، ئه‌وه‌یه که نووسه‌ره‌که‌ى پیاوێکه له‌قۆناغێکى
پیرى ئارامبه‌خش و تێر بوو له‌چیانه‌و ده‌نووسێ و به‌شێوه‌یه‌کى گه‌وره‌ش نزیکه
له‌دانپیانانه گه‌وره‌کانه‌وه، زۆراریش به ئوسلوبى حه‌کیمێکى به‌ساڵاچووه‌وه
که قسه بۆ نه‌وه‌کانى ده‌کات ده‌ڵێت: ئایا ئێمه له‌وه دڵنیاین که قه‌ده‌رمان کردارێکى
غه‌ریزییه و ده‌ربازبوون لێى مه‌حاڵه؟ ئایا به‌شێکى گه‌وره له‌سۆز و توانا و
دڵسۆزى بۆ ئه‌م هه‌موو کردارانه دابین نه‌کراوه؟.
ئه‌و به‌ساویلکه‌ییه‌که‌وه ئه‌وانه ده‌کات و بڕواى به هه‌بوونى حه‌ماسه‌تێکى
مناڵانه هه‌یه له هێزه زاتییه‌کانى خۆیدا و ڕازیشه به‌وه‌ى که قه‌ده‌ر ده‌توانێت
کاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌بێت یان پێده‌چێت که بتوانێت، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئه‌و گومانه‌ى
له‌قوڵاییه‌کانى ڕۆحی‌دا هه‌یه‌تى به‌وه‌ى که هه‌وڵه‌کانى بێسوده، له هه‌مان کاتیش‌دا
له‌وه دڵنیایه که کار و هه‌وڵدان و هه‌ڵبژاردن و ئازاردانى زات چاکترین و
جوانترین ژیانه و له‌هه‌مووشیان هێزى ڕاکێشانى زیاتر، یان لانى که‌م له‌وه چێژى
زیارته که به‌زه‌لیلییه‌وه ته‌سلیمى بین.
سه‌رچاوه/ سایتى
البوابه