(كامۆ) له (كۆمبا)دا..
و/هێمن مه‌حمود
ره‌خنه‌گرى ئه‌مریكى (دایڤید كارۆڵ)ى تایبه‌تمه‌ند به بارودۆخى ئه‌ده‌بى فه‌ره‌نسى،
له تازه‌ترین كتێبى خۆیدا به‌ناوى(كامۆ له كۆمبا…نووسینه
رۆژنامه‌وانییه‌كانى له‌ساڵانى 1944-1947)دا وێنه‌یه‌كى دیاریكراومان له‌سه‌ر فیكرى
(ئه‌لبێر كامۆ) و خه‌باته سیاسیه‌كه‌ى له كاتى جه‌نگى جیهانى دوهه‌مدا ده‌داتێ.
له‌واقعیشدا كامۆ هه‌ر به‌ته‌نها رۆماننووس وفه‌یله‌سوف نه‌بوو،به‌ڵكو نووسه‌رێكى
سیاسیش بوو،و وه‌ك هاورِێیه‌كه‌شى(سارته‌ر) به‌ته‌نگ مه‌سه‌له وكێشه‌كانى
سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆى بوو.
به مانایه‌كى دیكه كامۆ رۆژنامه‌نووسیشبوو هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نووسه‌كان رۆژ
له‌دواى رۆژ له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ده‌نووسى،وشه‌ى (كۆمبا)به‌زمانى فه‌ره‌نسى یانى (خه‌بات)
له‌واقیعیشدا دامه‌زرێنه‌رانى مه‌به‌ستیان له‌خه‌باتكردن بوو له‌دژى داگیركارى
ئه‌ڵمانى،كامۆش له‌سه‌ره‌تادا بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى بڵاوبكاته‌وه به‌دزییه‌وه
ووتارى ده‌نووسى،چونكه ئه‌ڵمانییه‌كان به‌دواى نووسه‌رانى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا
ده‌گه‌رِان.
له نێو ئه‌و وتاره به‌ناوبانگانه‌شدا كه ئه‌وكات نووسینى (نامه‌یه‌ك بۆ هاورِێ
ئه‌ڵمانییه‌كه) بو كه تیایدا بیروراى خۆى سه‌باره‌ت به ململانێى مێژوویى له
نێوان فه‌ره‌نسییه‌كان وئه‌ڵمانییه‌كان ده‌خاته روو و دڵته‌نگى خۆشى بۆ ئه‌وه
ده‌رده‌برِێت كه دوژمنایه‌تى نێوان ئه‌م دوو گه‌له گه‌شتۆته ئه‌و راده‌یه.
نووسه‌ر ده‌نووسێت:
له‌ساڵى 1944 له‌رێگاى ره‌خنه‌گرێكه‌وه به‌ناوى (باسكال بیا)،كامۆ له ژێر ناوێكى
خوازراودا ده‌رِواته به‌رگرى نهێنى یه‌وه،له هه‌مانكاتیشدا وتاره‌كانى بۆ
رۆژنامه‌كه ده‌نووسى.
هه‌روه‌ها له وتاره به‌ناوبانگه‌كانى دیكه‌شى (بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى جه‌نگێكى
گشتگیر هیچ چاره‌سه‌رێك نیه جگه له روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كى گشتگیر).
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه كامۆ له‌لایه‌نگرانى خه‌باتى دژى
نازییه‌كانه،به‌پێچه‌وانه‌ى زۆر نووسه‌رى دیكه‌وه كه یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد
یاخود هاوكارى نازییه‌كانیان ده‌كرد.
دواتر خاوه‌نى (بێگانه) و(تاعون) و(ئه‌فسانه‌ى سیزیف) وتارێكى دیكه‌ى به‌ناونیشانى
(به‌درێژى سێ كاتژمێر ته‌قه‌یان له‌فه‌ره‌نسییه‌كان كرد)نووسى.
ئه‌م وتاره‌ش وتارێكى حه‌ماسى گرِگرتووبوو باسى له سزاى ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كرد
له‌دژى خه‌ڵكانى گوندێكى فه‌ره‌نسیدا و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌كه‌وه 86 پیاو
له‌سێداره ده‌ده‌ن.
تاكه بیانوش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌بو ئه‌م پیاوانه ویستویانه هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رێك
بته‌قێننه‌وه كه هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى
وسه‌رباز به‌كاریان هێناوه.
له‌و كاته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار (كامۆ)، سارته‌ر ولویس ئه‌راگۆن وئیلیزاى ژنى
وفه‌ره‌نسیس بونج و كۆمه‌ڵێكى دیكه‌ى ناسى كه دواتر شوێنێكى شایسته‌یان ده‌بێت
له‌ئه‌ده‌بى فه‌ره‌نسیدا.
له‌واقعیشدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئازادكردنى پاریس له‌لایه‌ن ژه‌نه‌راڵ (دیگۆل)ه‌وه
،ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌یه‌ها كه‌سایه‌تى فه‌ره‌نسییان ده‌ستگیركرد،له‌نێو ئه‌وانه‌شدا
كه ده‌بوو ده‌ستگیربكرێت كامۆ بو به‌ڵام هه‌ندێ له هاورِێیه‌كانى ئاگاداری‌یان كرد
وئه‌ویش خۆى شارده‌وه وچیتر ئێواران نه‌ده‌گه‌رِایه‌وه ماڵه‌وه وه‌ك جاران.
به‌پاسكیلێك له‌گه‌ڵ (میشێل گالیمار)ى هاورِێیدا كه ساڵى 1960یش به‌روداوێكى
ئۆتۆمبیل هه‌ردوكیان پێكه‌وه ده‌مرن،هه‌ڵدێت.
كامۆ له‌ده‌زگاى (گالیمار) وه‌ك خوێنه‌رێك یاخود وردبینێك كه به‌ده‌ستنووسه‌كاندا
ده‌رِۆشته‌وه دامه‌زرا،ئه‌مه جگه له رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌شى،ئیدى له‌وكاته‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ (میشێل) و خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یدا پتربوو.
دواى ئازادكردنى پاریس و ئاسایبونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه،ئه‌مجاره كامۆ به‌ئاشكرایى
وبێ هیچ خۆشاردنه‌وه‌یه‌ك گه‌رِایه‌وه بۆ رۆژنامه‌كه‌ى و به‌شایه‌تى هه‌موانیش
ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌و كاته‌دا یه‌كێك بوو له‌باشترین رۆژنامه‌كان ئه‌گه‌ر
باشترینیان نه‌بێت.
ناوبانگیشى به‌شێوه‌یه‌ك زیادیكرد كه گه‌وره نووسه‌رانى فه‌ره‌نسا به‌تاسه‌وه
سه‌ردانى باره‌گاكه‌یان ده‌كرد و وتاره‌كانى خۆیان بۆ ده‌نارد،وه‌ك (سارته‌ر،سیمۆن
دو بۆڤوار،ئه‌ندرییه مالرۆ،میشێل بیریس،به‌رنانوس ،باتاى،هتد..).
دواتر نووسه‌ر ده‌نووسێت:
كامۆ له‌سه‌ر وتارێكى گرنگدا ده‌نووسێ"ئێستا وپاش ئه‌وه‌ى ئازادبووین وهه‌موو
پێویستییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانیمان له‌به‌رده‌ستدایه،لێپرسراوێتیه‌كه‌مان
له‌به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان گه‌وره‌تربوه،ده‌بێت ئه‌م رۆژنامه‌یه خه‌مه‌كانى
فه‌ره‌نسا وده‌نگه میللى ومرۆڤانه قوڵه‌كه‌ى گه‌لى فه‌ره‌نسا بخاته روو،وه
ئه‌گه‌ر توانیمان وه‌ها له‌م رۆژنامه‌یه بكه‌ین له‌برى ده‌نگى رق وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
ده‌نگى حه‌قیقه‌ت وحه‌یه‌وییه‌ت بێت ئه‌وا ئه‌ركه‌كانى خۆمان جێبه‌جێكردوه،ده‌نگى
مه‌وزعییه‌ت بێت له‌برى رێكخستنى ووشه.
كامۆ له‌سه‌ر وتارێكى دیكه‌دا به‌ناوى(رۆژنامه‌گه‌ریى ره‌خنه‌یى)ره‌خنه
له‌رۆژنامه‌گه‌رى ده‌گرێت ،چونكه هه‌واڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه بێ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك
یاخود لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وورد،هه‌موو خه‌میشى ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌وانى دیكه
بكه‌وێت له گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى تازه یان كتوپرِدا،به‌ڵام به‌برِواى كامۆ
ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى كه بكه‌وێته سه‌رشانى رۆژنامه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو ولێپرسراو وتنى
راستیه بۆ یه‌كه‌مجار وبه‌ر له‌هه‌موو شتێك.
ده‌بێت ئێمه راستى بگوازینه‌وه بۆ مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى خۆیان به‌چاكى
بزانن وله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ره‌فتاربكه‌ن.
نووسه‌ر ده‌نووسێت:
له‌واقیعدا وتنى حه‌قیقه‌ت له‌لاى كامۆ هه‌موجار خه‌مى سه‌ره‌كى بوو،بۆ ئه‌مه‌ش (سیمۆن
دوبۆڤوار) له‌كتێبه‌كه‌ى خۆیدا (قوه الاشیاء مرتین) ده‌نووسێت"هه‌مووجار كامۆ
جه‌ختى له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كرده‌وه وپێوه‌ى مه‌شغولبوو"و هه‌موجاریش
ده‌یوت"ده‌بێت رۆژێك له رۆژان حه‌قیقه‌ت بنووسینه‌وه"
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌دێت كه ئه‌م نووسه‌ره نووسه‌رێكى ره‌سه‌ن وحه‌قیقه‌تخوازه.
له رۆژێك له رۆژه‌كاندا وكاتێك له‌گه‌ڵ سارته‌ردا زۆر ده‌خۆنه‌وه هاوارده‌كات :
ئاه،خۆزگه بمانتوانیبایه حه‌قیقه‌تمان بوتایه!
كامۆ زۆرجار ره‌خنه‌شى له‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌گرت كه ره‌خنه‌له خۆیان ناگرن،
له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكى دیكه ورێزى حه‌قیقه‌تیش له‌نووسینه‌كانیاندا ناگرن.
به‌ڵكو هه‌موو خه‌مى سه‌ره‌كییان رازیكردنى لایه‌كه.
داواشی له‌هه‌موانكرد (سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه) كه ماوه ماوه ره‌خنه له‌خۆیان
بگرن،چونكه مرۆڤ ناتوانێت به‌ره‌وپێشه‌وه بروات ئه‌گه‌ر به‌م رێگایه‌دا نه‌رِوات
چونكه زه‌رورییه.
كامۆ داینه‌مۆى ئه‌م رۆژنامه‌یه بوو،سه‌رچاوه‌یه‌كیش بوه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كانى
دیكه ئه‌ویش به‌هۆى هێزى كه‌سایه‌تى وبلیمه‌تی ولێهاتویه‌كه‌یه‌وه.
زۆر گه‌شبینیشبوو چونكه نازییه‌ت هه‌ره‌سیهێنابوو،وه فه‌ره‌نساش
ئازادكرابوو،به‌ڵام كتوپرِ نائومێدییه‌كى ره‌ش دایگرت،ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى
ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار بۆمبى ئه‌تۆمى له‌هێرۆشیما به‌كارهێنا وسه‌دان هه‌زار
كه‌سى كوشت،ئه‌و رۆژه نووسى:
شارستانیه‌تى میكانیكى یاخود ته‌كنه‌لۆژى به‌م كاره‌ى گه‌شتۆته به‌رزترین پله‌ى
وه‌حشییه‌ت وهه‌مه‌جییه‌ت،له‌داهاتوییه‌كى زۆر نزیكیشدا ده‌بێت له‌نێوان خۆكوشتنێكى
به كۆمه‌ڵى مرۆڤایه‌تى وبه‌كارهێنانێكى زیره‌كانه و ئاقڵانه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى
پێشكه‌وتو یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.
به‌درێژایى ژیانى داهاتوشى كامۆ داواى ئاشتى له‌نێوان گه‌لاندا ده‌كرد چونكه
هه‌ربه‌ته‌نها ئه‌وه چاره‌سه‌ره له‌برى به‌ربه‌رییه‌ت وسرِینه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى
هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت.
دواتر كامۆ وازى له لیژنه‌ى نیشتمانى نووسه‌رانى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى كه ئێستا به
یه‌كێتى نووسه‌ران ناوده‌برێت،هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه نارِازیبوو له‌و بارودۆخه‌ى
دواى رزگارى،چونكه زۆرێك ده‌یانویست تۆڵه له‌نه‌یاره‌كانیان بكه‌نه‌وه ئه‌ویش
له‌رِێگاى تۆمه‌تى هاوكاریكردنى ئه‌ڵمانیاوه.
ئه‌م تۆمه‌ته‌ش له‌وكاتى فه‌ره‌نسادا تۆمه‌تێكى ترسناكبوو ده‌بووه مایه‌ى ئازار بۆ
خاوه‌نه‌كه‌ى،له‌جارێك له جاره‌كانیشدا كامۆ رۆشت بۆ دادگایكردنى یه‌كێك له‌وانه‌ى
كه ده‌ستى تێكه‌ڵاوكردبو له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا.
به‌ڵام نه‌یتوانى تاوه‌كو جه‌لسه‌كه ته‌واوده‌بێت دابنیشێت سه‌ره‌رِاى برِواى
ته‌واوه‌تیشى به‌رِه‌وایى تۆمه‌ته‌كه،بۆچى ؟چونكه نه‌یده‌توانى سه‌یرى ئه‌و
ئازاره بكات كه‌له‌سه‌ر روومه‌تى تۆمه‌تباره‌كه دیاربوو،ده‌نووسێت:
له‌ناوه‌وه‌ى هه‌موو تۆمه‌تبارێكدا شتێك له‌بێتاوانى هه‌یه،من دژى سزاى
له‌سێداره‌دانم،چونكه هه‌ندێ بۆیه هاوكارى داگیركه‌رانیان كردووه زۆریان لێكراوه
ونابێت به‌مردن سزایان بده‌ین،دواتریش من ناتوانم رقم به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانم
هه‌بێت!ئه‌وان له‌دوواین خاڵدا مرۆڤن،و كه‌سى نزیك وخۆشه‌ویستییان هه‌یه ومن
ناتوانم لێپرسراوى ئیدانه‌كردنییان بم،ئه‌مه له‌تواناى من به‌ده‌ره.
كامۆ ئه‌وه‌شى سه‌لماند كه مرۆڤێكه ره‌نگه هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆیه‌ش بێت ژیانى
زۆر درێژ نه‌بووبێت،ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى وه‌ده‌ستهێنا وته‌مه‌نى له‌چل
وحه‌وت ساڵى تێنه‌په‌رِیبوو به رووداوى ئۆتۆمبیل له‌گه‌رمه‌ى گه‌نجێتى وداهێناندا
مرد.
سه‌رچاوه/
سایتى البیان الكتب