فلاورا و پڵنگه‌کان
|
ماردین ئیبراهیم
ئه‌م چیرۆكه بۆ هه‌ر كه‌سێك بگێڕمه‌وه
ده‌ست به سینه‌یه‌وه ده‌گرێت و ده‌ڕوات
ده‌ست به ده‌میه‌وه ده‌گرێت و پێده‌كه‌نێت
جا چۆن دڵی خۆم وه‌ك كریستاڵێك ناكێشم به كێلی ئه‌و قه‌برانه‌دا
جا چۆن وه‌ك كه روێشكێك له به رده‌م گورگه‌كانی كه‌نعاندا ڕاناكشێم
جا چۆن ڕۆحی خۆم ناكێشم به‌بێڕه‌حمی ئه‌م ڕۆژانه‌دا
* * * * * * * * * * * *
ساڵێكیان باران نه‌ده‌باری
حه‌جاجه‌كان حوشتره‌كانیان له حیجازه‌وه ده‌برد بۆ یه‌مه‌ن ئاویانده‌ن
كابانه‌کان ده‌فر و ئا‌ما‌نه‌كانیان هه‌ڵده‌گرت و
له ماڵی خا‌نه‌دا‌نه‌كان ئاویان ده‌هێنا بۆ كچۆڵه تا‌داره‌كانیان
من دوعام ده‌كرد: خوا‌یه باران نه‌بارێت
نازی پڵنگه ته‌ڕه‌كان به‌من هه‌ڵناگیرێت
خوا‌یه باران كوێر بێت
دڵی پڵنگه ته‌ڕه‌كان به‌من ڕاناگیرێت
* * * * * * * * * * * *
به‌له‌نجه‌ولار هاتن پڵنگه‌كان
خانم و سه‌لار هاتن پڵنگه‌كان
له‌گه‌ڵ گه‌ردی به‌یانی دا
پێش ئه‌وه‌ی خێر‌و شه‌ڕ به‌شبكرێت
پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێت
سێ جار حاشایان لێكردم پڵنگه‌کان
منیان خسته سه ر هه وای خۆكوشتن
منیان خسته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی تاوان
* * * * * * * * * * * *
تا ده‌گه ڕێمه‌وه ڕێواس به‌سه رده‌چێت، نۆبه‌ره‌ی گێلاس نامێنێت
گێژه‌ڵووكه جله‌کانی دایكم به‌سه‌ر ته‌نافه‌وه ناهێڵێت
دڵم خه‌به‌ریداوه كۆلێرا بڵاو‌ده‌بێته‌وه
نه‌نكم وه‌ك له‌قله‌قێكی نه‌خۆش تۆزێك ده‌فڕێت و ده‌كه‌وێت
من ده‌ڵێم ئه‌و فلامینكۆ پیره كوا نه‌نكی منه؟
نه‌نكی من كه‌نگێ وا‌بوو؟
تا‌ده‌گه‌ڕێمه‌وه باپیرم به‌سه‌ر نوێژه‌وه ده‌مر‌ێت
براكانم قومار له‌سه‌ر خوێنم ده‌كه‌ن
بێ ئومێدی خوشكه‌كانم له‌پێ ده‌خات
دڵم خه‌به‌ری داوه
ئافات وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه هه‌یوانی ماڵه‌كان ده‌ته‌نێت
تاعوون وه‌ك بۆنی ناوساجی.
وه‌ك هه‌واڵی كوژرانی سوله‌یمان به‌كۆڵاندا بڵاو ده‌بێته‌وه
په‌تا‌یه‌كی كوشنده ده‌ستی سواڵكه ره‌كان ده‌گرێت و
ماڵ به ماڵ ده‌یا‌نگێرێت.
ده‌ستی منداڵه‌كان ده‌گرێت و فڕێیان ده‌داته خه‌ره‌ندێكه‌وه
هه‌ڵۆیه‌كی پیر براده‌ره‌كانم ده‌ڕفێنێت
ته‌رزه، به‌رسیله به مێوه‌كه‌مانه‌وه ناهێڵێت
* * * * * * * * * * * *
شه‌وه‌زه‌نگ چنگی نایه بینی شار
منداڵه‌كانی ته‌ل ئه‌بیب له‌خه‌و ڕابوون
هه‌موویان چاوه‌كانیان گڵۆفت، هه‌موویان هه‌مان خه‌ونیان بینیبوو
ڕوویان كرده دایكیان گوتیان دا‌یه له‌خه‌وماندا
هه‌ورێك وه‌ك قه‌ناره به ئاسۆدا شۆڕببۆوه،
بایه‌ك به گورجی به لای باكووردا ڕابرد،
حه‌وته‌وا‌نه‌ی وه‌ك مێگه‌لێك دا‌یه پێش خۆی، ده‌ستی كاروانكوژه‌ی گرت و
خستیه‌وه سه ر ڕێگای كاكێشان، نه‌یزه‌كێكی وێڵی گرته باوه‌ش و بردیه‌وه بۆ ماڵی
مه‌دا‌ره‌كان.
سێ پڵنگی مه‌ینه‌تبارمان بینی له قوڕدا چه‌قیبوون، سێ خۆر له
ئاسمان وه‌ك سورره‌ییا ده‌دره‌وشانه‌وه،
سێ فریشته‌ی مه‌لوول به‌سه‌حرادا ڕایان ده‌كرد،
هالیلۆیا..هالیلۆیا
سێ فریشته‌ی دڵبه‌خه‌م بوون
پێڵاوه‌كانیان لێ جێده‌ما و بۆی نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه
سه‌رسمیان ده‌دا و ناو ده‌میان پڕ‌ده‌بوو له لم
* * * * * * * * * * * *
غه‌ریبیم خوارده‌وه و هێڵنجمدا
دڵه‌كوته‌ی عه‌سره ناكامه‌كانی هه‌رزه‌كاریم هێنایه‌وه
ئه‌و ڕۆژا‌نه‌ی منداڵیم هێنایه‌وه
كه باوكم له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبردم بۆ ڕاو
دا‌یه گه‌وره به‌چكه‌ی كه‌روێشكه‌كانی نیشان ده‌دام
كاكم فێره پاسکیل لێخوڕینی ده‌كردم
گاگۆڵكێی من ژنه دراوسێكانی ده‌خسته سه‌ما
پێكه‌نینی من بیابانی پڕ ده‌كرد له ئه‌ستێره
گریانی من ئا‌سمانی پڕ ده‌كرد له خۆڵ
خوشكی گه‌وره به ده‌ستێك منی له‌باوه‌ش ده‌كرد و به ده‌ستێك متیلی لێفه‌كانی
هه‌ڵده‌خست
غه‌ریبیم خوا رده‌وه و ڕشامه‌وه
ئێوا‌ره دووره‌كانی منداڵیم هێنایه‌وه
ئه‌و وه‌رزانه‌م هێنایه‌وه كه خوشكه‌كانمیان
به زۆر سواری زیله‌كان ده‌كرد و
منیش وه‌ك به‌چكه بۆقێك
خۆم له‌ژێر گه‌ڵا‌یه‌كدا ده‌شارده‌وه
پیرێژنه فانۆس به‌ده‌سته‌كان
بێوه‌ژنه مه‌ینه‌تباره‌كانم هێنایه‌وه
ئه‌و رۆژه سیلدا‌رانه‌م هێنایه‌وه كه به خه ونه‌كانی شانزه ساڵیمدا
ده‌چوومه‌وه هه‌موویان هه‌ڵبزڕكابوون.
* * * * * * * * * * * *
سه‌راسیمه و حه‌یران،
به لای شوره به‌رزه‌كانی ڤاتیكاندا ده‌ڕۆم،
پاسه‌وانه‌كان له‌سه‌ر قولله و قه‌ڵا‌كانه‌وه سه‌یرم ده‌كه‌ن
پا پا كولێره‌یه‌كم به دوو ژنی ڕا‌هیبه‌دا بۆ ده‌نێرێت لێیان وه رناگرم
پێیان ده‌ڵێم،
دنیا وای لێهات خزمه‌كانی فرا‌نسیسی ئاسیزی
له‌باتی ئه‌وه‌ی جامێك ئا‌و بده‌نه ڕێبوارێك تفی لێبكه‌ن؟
دنیا وای لێهات
كچه‌كانی “دانتی” منه‌ت به‌سه‌ر خا‌كا بكه‌ن؟
نمه‌كی ئێوه نا‌كه‌م
دنیا وای لێهات نه‌وه‌كانی “ئۆگه‌ستینی پیرۆز”
به‌پیا‌وێكی غه‌ریب پێبكه‌نن كه له‌سه‌ر گۆڕی هاوڕێكه‌ی ده گریات؟
ڕۆماییه‌كان پێم‌پێده‌که‌نن
من نانی “سامیراییه‌كان” بخۆم هی “ڕۆماییه‌كان” ناخۆم
ڕه‌نگی من له‌ناو هه‌یا هوی سۆزانیه‌كاندا وونده‌بێت
ده‌نگی من به‌ر دیواری غه‌ریبی ده‌كه‌وێت
* * * * * * * * * * * *
به سێ برا كڵاوێكمان هه‌بوو
كه ئه‌ستێره‌یه‌ك له قوڕگی ئاسۆ گیرابا ئێمه ده‌رمانده‌هێنا
كه مانگ سورێژه‌ی لێده‌هات به‌دیاریه وه داده‌نیشتین
مرازی گه‌وره كچه‌كانمان حاسڵ ده‌كرد
به سێ برا كڵاوێكمان هه‌بوو
له‌گه‌ڵ سێ پڵنگی چاو به‌خاڵ
دڵی شكاومان چاك ده‌كرده‌وه
ئه‌ڤینمان به‌سه‌ر خائینه‌كاندا ده‌خوێند
رۆحه به‌ده‌كانمان له فێداره‌كان ده‌رده‌كرد
كه خۆر وه‌ك سه‌گێكی په‌تیاره له ئاسمان ده‌یقروسكاند
ئێمه ئێسقانی خۆمان بۆ فڕێده‌دا
* * * * * * * * * * * *
دا‌یه تۆ ماسیگرت بینیوه چۆن له ئا‌ودا تۆڕه‌كه‌ی
دێنێت و ده‌بات؟
من ئا‌وا چاره‌نووسی خۆم له ئاگردا ده‌هێنا و ده‌برد
بێوه‌ژنت بینیوه چۆن به‌ختی خۆی باوه‌شێن ده‌كات؟
من ئا‌وا نه‌گبه‌تیم باوه‌شێن ده‌كرد
من ئا‌وا سه‌رابم ده‌گه‌شانده‌وه
چۆن شوانكاره‌یه‌ك فوو له ئا‌گردانێك ده‌كات
من ئا‌وا فووم له بیره‌وه‌ریه كوژراوه‌كانی خۆم ده‌كرد
چۆن پا‌ڵه‌وانێك گورزه‌كه‌ی له هه‌وا‌دا ڕا‌ده‌وه‌شێنێت
من ئا‌وا كوێره‌وه‌ریم پاراو ده‌كرد
من ئا‌وا ده‌ربه‌ده‌ریم ڕا‌ده‌وه‌شاند
* * * * * * * * * * * *
ئێوا‌ره‌یه‌كیان خوا دوو پڵنگی نارده ماڵه‌كه‌م
وامزانی گه‌دان نان و زه‌یتوونم دانێ
نۆبه‌ره‌ی هه‌نگوینم بۆ دانان
له كووچه‌ی ئاسنگه‌رانیان
عومری خۆم خسته سه‌ر سندان
بۆ به‌زمی باده نۆشانیان دڵی خۆم خسته ناو فنجان
من له‌كوێ بزانم ئاگری بن كان؟!!
من له‌كوێ بزانم به‌دكارترین ئا‌فه‌ریده‌ی خوان پڵنگه‌كان؟!!
* * * * * * * * * * * *
قه‌یناكا با خوا ڕوو له من وه‌رگێرێت
هه‌راو زه‌نای پێناوێت به‌م به‌یانیه ته‌ڕ و نمناكه به‌ردبارانمکه‌ن
دنیا وای لێهات میراتگره‌كانی “مه‌ولانا” له ناو ڕه‌شه‌بادا جێمبێڵن؟؟
قه‌یناكا با خوا ڕوو له‌من وه‌رگێڕێت
نه دزیم ده‌کرد نه زینا
دڵنه‌وایی تا‌زیه‌باره‌كانم ده‌دا‌یه‌وه
نه نیلوفه‌ڕم له خه‌و هه‌ڵده‌ستاند
نه خه‌وی به‌چكه به‌را‌زه‌كانم ده‌شێواند
به كۆڵانه‌كانی به‌هه‌شتدا شاد و خه‌ندان ده‌ڕۆیشتم
چیم پێ‌بوو جگه له ئینجیلێك و چرایه‌ك؟
با خوا نه‌هێڵێت وه‌سیه‌ته‌كانم بگه‌نه هیچ جێیه‌ك
* * * * * * * * * * * *
سه‌ری خۆم ده‌به‌خشیه په‌یمانێك
خوێنی خۆم ده‌كرده بارمته‌ی وه‌فا‌یه‌ك
ساڵدانه. .ساڵدانه به ناو ئاگردا ده‌ڕۆیشتم
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وی لاولاو نه‌زڕێنم
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌م چه‌رچه‌فی سه‌ر گوڵه‌ئه‌شره‌فیه‌ك لا‌نه‌دات
بۆ ئه‌وه‌ی پێ له په‌نجه‌ی یا‌سه‌مه‌نی خاو نه‌نێم
كێ ده‌زانێت ڕۆژگارێك من ناره‌وه‌نم بۆ پڵنگه‌کان ده‌كرد
به ده‌سرازه؟!
له لانكی ئه‌واندا ئاوریشمم ڕا‌ده‌خست
بوختانم له جبه‌كانیان ده‌ته‌كاند
به‌و سه‌ر و مێزه‌ره‌وه سركه و شه‌رابم بۆ بتخانه‌كانیان ده‌برد
با‌ج و خه‌را‌جم له میره‌كانیان نه‌ده‌ستاند
به‌ڵام ئه‌وان به فێڵ منیان نارده "جه‌لجه‌تا"
ده‌رد و دا‌خیان خسته ڕۆحی منه‌وه
ژه‌هری ماریان كرده باده‌ی منه‌وه
* * * * * * * * * * * *
شه‌و بوو
هه‌موومان ده‌ستمان خسته سه‌ر گۆڕی هاوڕێیه‌ك
سوێندمان خوارد كه یه‌كتر جێنه‌هێڵین
هێشتا هاواری سوێنده‌كه‌مان له هه‌وا دا ده‌له‌ریه‌وه
هێشتا ده‌ستمان گه‌ردی هه‌ڵاڵه‌ی پێوه‌بوو
كه پڵنگه‌كان جێیان هێشتم
من گوێم له سرته‌سرتی ئه‌وان بوو ڕاوو ته‌گبیریان ده‌كرد
له ده‌روازه‌ی قه‌ڵاكانی بیزه‌نته دا جێیان هێشتم
دا‌خیان كردم
به‌تاراجیان برد عومری من
مندا‌ڵێكیش ده‌زانێت له نه‌سلی "قابیل"ن پڵنگه‌كان
* * * * * * * * * * * *
ئه‌و ڕۆژانه‌م له‌دڵ ده‌رناچن
كه له “ڕۆما” له‌سه‌ر گۆڕێك دا‌نیشتبووم
دڵی خۆم وه‌ك هێلكه کۆترێک ده‌كێشا به‌کێله‌كاندا
ده‌زانی دا‌یه پڵنگه‌كانی تۆ له‌و‌كا‌ته‌دا چیان ده‌كرد؟
پڵنگێكت له “مه‌ككه” خوێنی منی تێكه‌ڵی زه‌مزه‌م ده‌كرد و
ده‌یبه‌خشیه حاجیه‌كان
پڵنگێكی ترت له “ته‌لئه‌بیب” جگه‌ری منی له‌گه‌ڵ جگه‌ری
به‌را‌زه‌كاندا ده‌برژاند
من له ڕۆما هێند گریام
چاوه‌كانی خۆمم وه‌ك دوو هه‌ڵمات له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی
“سوله‌یمان” لێ جێ‌ما
دڵم وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی پێكراو هه‌ڵده‌په‌ڕی
ڕۆماییه‌كان پێمپێده‌كه‌نین
ها‌وارم ده‌كرد:
ئه‌و خاچه كوا به من هه‌ڵده‌گیرێت؟
ئه‌و تاجه دڕكاویه كوا هی سه‌ری منه؟
نه‌عله‌ته‌كانی وڵاتم له خۆم داده‌ماڵی
وه‌ك گورگێك له‌ده‌وری ئا‌گردانێك سه‌مام ده‌كرد
سوور ده‌شمزانی ئه‌وه‌ی لا‌فاو بیبات قه‌ت شه‌ماڵ نایهێنێته‌وه
سوور ده‌شمزانی قه‌ت "ئه‌لحه‌د" ی ئه‌و ڕۆژانه له‌سه‌ر سینگم
لا‌ناچن
* * * * * * * * * * * *
با ڕازێكتان پێ بڵێم
ئه‌گه‌ر فلاورا پشتم تێكات
ڕه‌وه كولله دا‌ده‌بارنه سه‌ر كێڵگه‌كانم
مراویه‌كانی دایكم هێلكه‌كانیان پیسده‌كه‌ن
په‌ڵپم لێمه‌گره فلاورا په‌ڵپم لێمه‌گره مه‌ولای من
ئه‌گه‌ر به دیلی كه‌وتینه به‌رده‌ستت له قه‌ناره‌مان مه‌ده
ئه‌گه‌ر ئوفتاده بوین چۆڕێك ئا‌ومان ده‌یه
ئه‌گه‌ر به دا‌رتوی حه‌وشه‌ی ئێوه‌وه جۆللانه‌مان هه‌ڵخست
ڕا‌ومان مه‌نێ
په‌ڵپم لێمه‌گره فلاورای من
كۆتره‌كانی تۆ كه‌سك ده‌چنه‌وه
په‌پووسڵێمانه‌كانت ته‌مبوور ده‌ژه‌نن
ئه‌رێ ئه‌و گونا‌هكارانه چیده‌كه‌ن له مه‌زا‌ره‌كه‌ی تۆدا؟
كێ ئه‌و به‌ربه‌ریانه‌ی دا‌وه‌ت كردووه بۆ ژێر شه‌نگه‌بیه‌کانت؟؟
هه‌ركه‌سێك تۆ ناناسێت بۆ ناچێت سه‌یری زه‌رده‌په‌ڕ كات؟؟
په‌ڵپم لێمه‌گره مه‌ولای من ڕووت وه‌رمه‌گێڕه مه‌ولای من
من له‌سه‌ر خاچیش حه‌واسم هه ر لای تۆیه
من له "ناسیره" و تۆ له "كفرناحوم" چۆن پێكده‌گه‌ین؟؟
به‌ختی من نه‌بێت تۆ كه‌نگێ هێنده دڵڕه‌ق بوویت؟؟
بۆ جارێك نایه‌یته خه‌ونم فلاورا؟؟؟
به وێنه‌کانت بڵێ با به‌گله‌ییه‌وه سه‌یرم نه‌كه‌ن
* * * * * * * * * * * *
با كراسی گوڵگوڵی له‌به‌ر‌كه م و
له‌گه‌ڵ شازاده‌دا به‌لای ڕوباری “تامس” دا ڕه‌ت بین
با قه‌شه‌نگترین كچی “سه‌رایڤۆ” ده‌سگیرانم بێت
با گه‌ردنی فلاورا وه‌ك گۆگرد زه‌رد بچێته‌وه
قه‌ت وا نه‌زانن له‌و ساڵا‌نه خۆشده‌بم
كه تاریكی وه‌ك گه‌دا‌یه‌كی شه‌رمن له حه‌وشه‌كه‌مان
هه‌ڵده‌كورما
كه شه‌و به كه‌ساسی ده‌ستی ده‌گرتم
خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستی مندا‌ڵه كوژرا‌وه‌كان لێم تێكچێت
مانگه‌شه‌و هێند به‌كوڵ ده‌گریا خه‌ریك بوو نه‌یناسمه وه
خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ هه‌نسكه‌كانی خۆمدا لێم تێكچێت
پێتان وا‌یه ئه‌و ئا‌زا‌را‌نه نا‌به‌مه سه‌ر خاچ؟؟؟
پێتان وا‌یه ئه‌و وێنانه له تابووته‌كه‌مدا ناشارمه‌وه؟؟؟
2006