ماریانا
ماردین ئیبراهیم
به‌م سه‌وڵه شکاوانه‌وه چۆن مل بده‌ینه ده‌ریا و
نه‌بینه مایه‌ی سه‌ربادانی پیاوه به ئه‌زموونه‌کانی که‌نار؟
نه‌بینه مایه‌ی نیگه‌رانی نه‌وره‌سه‌کان و گاڵته‌جاڕی نه‌هه‌نگه‌کان؟
به‌م هه‌موو گوناهه‌وه چۆن پێ بخه‌ینه ناو حه‌ره‌می مه‌رقه‌ده‌کان؟
******
که حه‌قیقه‌ت ئه‌و ته‌رمۆمه‌تره شکاوه بێت
مه‌نجه‌نیقه‌کانی وه‌سڵ و زه‌مهه‌ریره‌کانی فیراق له‌یه‌کتر جیانه‌کاته‌وه
که حه‌قیقه‌ت ئه‌و میزانه ڕیاکاره بێت
چروکییه‌کانی خیانه‌ت و سه‌نگینییه‌کانی
وه‌فا له‌یه‌کتر جیانه‌کاته‌وه
که حه‌قیقه‌ت خۆنه‌ویستی شه‌وبۆکان له ئه‌نانیه‌تی هه‌نگه‌کان جیانه‌کاته‌وه،
ئیتر بێ ڕه‌واجه ته‌هلیله‌مان
بێ ڕه‌واجه خه‌ڵوه‌تمان به‌دیار کتێبه زه‌رده‌کانه‌وه،
وه‌ک بێ ڕه‌واجیی توحفه‌کانی عه‌قڵ له بازاڕه‌کانی
شێتی‌دا
وه‌ک بێ ڕه‌واجیی فیغانه‌کانی کۆتره‌باریکه
له‌به‌رده‌م شه‌یپوره‌کانی جه‌نگدا،
وه‌ک بێ ڕه‌واجی ته‌ڵقینی ڕیشۆڵه کوژراوه‌کان
له‌به‌ر چاوی ڕاوکه‌ره چه‌توونه‌کاندا
****** ****** ******
ئێمه که بۆ کۆچی ناواده‌ی په‌ڕه‌سێلکه‌کان ده‌گریاین
خه‌فه‌تمان له شکانی ئینجانه‌کانی وه‌فا ده‌خوارد
له هه‌یوانه‌کانی دۆستایه‌تیدا.
بۆ زیزبوونی په‌پوله‌یه‌ک له گوڵه‌هێرۆ
حه‌سره‌تبارانه ئه‌شکمان ده‌ڕشت،
به‌دیار ته‌رمی گه‌ڵایه‌ک، ته‌رمی زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌ک
تازیه‌بارانه زوخاومان ده‌نۆشی،
چی وای کرد
ببینه ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵانه‌ی خه‌و به نغرۆبوونی دارستانه‌کان و
تێکدانی زه‌خره‌فه‌ی ئه‌ستێره‌کانه‌وه ببینین؟
خه‌و به مردنی ماسیه‌کانی ئاسوده‌ییه‌وه ببینین له حه‌وزه‌کانی جوانیدا..
چی وای کرد
واهه‌مه‌جییانه بیر له کوشتنی کوکوختیه‌کانی به‌ختیاریی
بکه‌ینه‌وه؟
(با به‌ختیاریی هه‌ڵواسینی چرایه‌کیش بێت به لقه
تاریکه‌کانی شه‌ودا،
یان ڕاکردنی که‌روێشکێک بێت له مانگه‌شه‌وه‌کانی بێستاندا
ڕاکردنی که‌روێشکێک به نیوه‌ڕۆ سه‌رابییه‌کانی په‌رێزێکدا)
****** ****** ******
ئاه... ماریانا
ئێمه ئه‌و موسافیره گێلانه‌ین
که له ڕه‌هه‌نده میتافیزیکییه‌کانی سه‌فه‌ر تێناگه‌ین،
تێناگه‌ین که سه‌فه‌ر و چرکه‌چرکی میله‌کانی کاتژمێری مه‌رگ
وه‌ک یه‌کن،
تێناگه‌ین نزاکانی سه‌فه‌ر و ئیقاعی نزیکبوونه‌وه‌ی پۆستاڵی
یاساوڵه‌کانی مردن یه‌ک ئاوازیان هه‌یه.
تێناگه‌ین سه‌فه‌ر تولانیترین عه‌زابه له زیندانه‌کانی زه‌مه‌ندا
تاڵترین شه‌رابه له ده‌فره‌کانی ئینتزاردا.
****** ****** ******
ماریانا
زه‌رده‌خه‌نه‌ت به‌ربوونه‌وه‌ی سێوێکه بۆ به‌رده‌م
نیوتنه‌کانی موحیبه‌ت،
دودڵیت کرمێبوونی هه‌رمێ‌یه‌که له چاوه‌ڕوانی
ده‌سته‌کانی گۆدۆیه‌کدا،
ماڵئاواییت تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکه ( شه‌مه‌نده‌فه‌رێک که
موسافیره‌کانی بۆنی غوربه‌تیان لێ دێت) به ناو تونێله
قه‌ترانییه‌کانی شه‌ودا
ماڵئاواییت شه‌رمنیی هه‌نارێکه (هه‌نارێک که
نهێنیه‌کانی دڵی ته‌نیا بۆ ئه‌و
پاساریانه ئه‌درکێنێ که بۆ وه‌راندنی ده‌نکه‌کانی دێن)
ڕۆیشتنیشت عیشوه‌ی پرته‌قاڵێک به‌سه‌ر مه‌غریبێکی خۆڵه‌مێشیدا
(ئه‌سه‌ف عه‌ده‌ن زه‌میله‌یه‌که پرته‌قاڵه‌کان تیایا بیر له بۆگه‌نبوون
ده‌که‌نه‌وه)
ئاه عه‌ده‌ن
ئێمه ئه‌و ڕاهیبانه بووین له جه‌نگه‌ڵه‌کانه‌وه بخورمان
بۆ مه‌عبه‌ده‌کانی تۆ هێنا،
تۆش مه‌عبه‌ده‌کانت پڕکرد له‌و تیاترۆیانه‌ی
که ڕێزی پاکیزه‌یی مریه‌میان نه‌گرت
سه‌یرکه کریستاڵی ڕۆحی ئێمه چۆن به‌سه‌ر دڵی ڕه‌قی تۆدا ده‌شکێت
ئێمه نهێنییه‌کانی خۆمان وه‌ک هه‌ڵوژه هه‌ڵڕشته ناو سه‌به‌ته‌کانی تۆوه،
تۆش خه‌مساردانه ئێمه‌ت فڕێدایه ئه‌ودیو شوره برۆنزییه‌کانی خۆته‌وه.
......
خه‌تای ئاده‌م بوو
بۆ خواردنی سێوێک، فڕکردنی په‌رداخێک له‌ززه‌ت له مه‌رکانه‌کانی حه‌وادا،
ئێمه‌ی له فیرده‌وسه‌وه ئاواره‌ی عه‌ده‌ن کرد
عه‌ده‌نیش بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی پیسبوونی مه‌عبه‌ده‌کان و
له‌خشته‌چوونی پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌درکێنین
فڕێی داینه ئه‌ودیو شوره‌کانی خۆیه‌وه( زه‌ویش ژوورێکی ئینفرادی بوو
له مه‌نفاکانی گه‌ردووندا)
ئێمه ئه‌و که‌نارییه ترساوانه بووین
که‌وتینه شه‌واره‌ی چرانه‌گریسه‌کانی تۆوه،
ئه‌و به‌له‌مه‌وانه ناشیانه بووین
که‌وتینه داوی دولفینه عه‌یاره‌کانت
ئێمه په‌یکێکی نه‌شاره‌زا بووین
تۆ سه‌ری ئێمه‌ت کێشا به تاوێره‌کانی فیراقدا
عه‌ده‌ن ئه‌ی بۆن‌خۆشترین جه‌ننه‌ت
ئێمه له خروقاته‌کانی وجود بێزارین (که وجودمان سزای ئه‌میباکانی قه‌راخ
ده‌ریاکانی پێش تۆفان بێت)
که ژیان تێپه‌ڕینی گولله‌یه‌کی گڕدار بێت به‌ناو دڵی ساردی شه‌ودا
که ژیان په‌له‌قاژه‌ی نه‌یزه‌کێک بێت له داڵانه‌کانی بووندا
ئه‌وا ئه‌ی مردن،
ئێمه چێژ له ته‌قسه جه‌نازه‌ییه‌کانت وه‌رده‌گرین
ئه‌ی جوانترین مردن،
ئێمه له چاوه‌ڕوانی تۆدا پیربووین
که ژیان یاریکردنی په‌ندۆڵی سه‌عاتێک بێ و هیچیتر،
خوڵقان هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌زدانی بێ و هیچیتر ،
مردن کوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک بێت
مردن فه‌نابوونی دڵۆپێک باران بێت له زیکره مه‌جازییه‌کانی خاک‌دا
ئه‌وا ئه‌م هه‌موو دۆزه‌خه له‌پای چی؟
که سه‌فه‌ر مه‌شهه‌دێک بێت له مه‌شهه‌ده‌کانی دۆزه‌خ
حه‌یف ماریانا
ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌م بزمار و سه‌ڵیبانه ناگرین
مه‌خابن،
چیدی ناتوانین له ناو بیره‌کانی سزادا
بیر له یه‌عقوبه‌کانی پێکگه‌یشتن بکه‌ینه‌وه
ناتوانین چیدی له وێستگه بۆگه‌نه‌کان چاوه‌ڕوان بین( که چاوه‌ڕوانی مردنی
په‌پوله‌یه‌ک بێت له ده‌ربه‌نده‌کانی فیراقدا)
حه‌یف و جه‌خار،
به‌م چاویلکه شکاوانه‌ی یه‌قین
ناتوانین سه‌یری مانگه ده‌ستکرده‌کانی گومان بکه‌ین
ئه‌سه‌ف ئه‌ی ئیره‌میترین باخ
یاساوڵه‌کان نه‌یانهێشت له میحرابه‌کانتدا بیر له حیکمه‌تی
گوڵه دالیاکان بکه‌ینه‌وه،
نه‌یانهێشت گوێ له ڕازی نازنازه خۆشگله‌ییه‌کان بگرین،
که ئیعجابی گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆ خۆر به ئینتیهازیه‌ت ناو ده‌به‌ن
ئه‌سه‌فه ماریانا ئه‌سه‌ف
ئیدی به‌م سه‌وڵه شکاوانه‌وه چۆن مل بده‌ینه ده‌ریا و
به‌م هه‌موو گوناهه‌وه چۆن پێ بخه‌ینه ناو حه‌ره‌می مه‌رقه‌ده‌کان؟!
1997