-
ئا‌ڤێستا له تاریک و ڕوونی ئێواراندا .
ده‌ق : مه‌هدی ساڵح مه‌جید
1998 هه‌ولێر
mahdisalih_06@hotmail.com
(( ئه‌و
هه‌موو ماچه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسین ..
ئه‌و هه‌موو ناسینه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتریمان خۆش بوێ ..
ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌نیایمان ژه‌نگ هه‌ڵنه‌هێنێ
هیچ ده‌ریایه‌کی حه‌کیم په‌ی به نهێنی دڵی ماسی نه‌برد
ماچی سه‌رپێیی شه‌پۆل تاسووقی که‌نار ناشکێنێ
لافاوێک له خۆشه‌ویستی ته‌نیایم غه‌رق ناکات ...)).
- مانگ له سه‌ردانی قۆخێکی نه‌خۆش ده‌هاته‌وه ..ئاڤێستای
له کاروانسه‌رای
کانییه‌کدا ناسی بوو، مامانیی ئه‌و په‌پوولانه‌ی ده‌کرد
که تازه له دایک ده‌بوون
ئه‌و هه‌رێزانه‌ی فێر ده‌کرد له سه‌ر مۆدێلێک قژه‌کانیان ببڕن...
له ته‌نه‌که‌ی زباڵه‌یه‌کدا بۆ خۆم گه‌ڕام، ئاڤێستاشم له سه‌ر سیرکه‌وانێک
دۆزییه‌وه
ئا‌ڤێستا حیکایه‌تی هه‌بوو نه‌بووی کوڕه که‌چه‌ڵه و کچه قه‌ره‌جییه‌که
له ناوه‌ختا ده‌ستی لێم وه‌شاند، زۆر شه‌وان دێته به‌ر چاوم
به‌یانی له ژێر پشتییه‌که‌دا بۆی ده‌گه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه ...
زریکه‌ی ئا‌ڤێستا له نێو ئه‌شکه‌وتی ڕۆحمه‌وه ته‌نیاییم هه‌راسان ده‌کات
گه‌نجێتی له ڕووباردا سه‌رکێشییه و له ده‌ریادا پیرێتییه‌کی خه‌ره‌فاو ..
- ئا‌ڤێستا له‌گه‌ڵ مانگ به نۆره هه‌ڵدێ ..له گه‌ڵ به‌فر ئه‌م که‌مێک
سپی‌و‌سۆڵتره
له‌گه‌ڵ به‌هار ئه‌م نه‌ختێک دڵی ته‌ڕتره ...
- ئا‌ڤێستا قۆخێکی هه‌رزه‌کاره ، به‌یانییه‌ک خۆره‌تاوی سڕییه‌وه‌و ڕه‌سمێکی خۆی
پیا هه‌ڵواسی
وه‌ک بۆڵه‌ترێیه‌کی سپی شانی دابووه سه‌ر به‌ردێک و شیله له زاری ده‌چۆڕا
چه‌مێک به هێواشی ده‌ڕۆیشت و له په‌سا ئاوڕی ده‌دایه‌وه ...
مانگ له شه‌رمان سوور بووه و پیاڵه چایه‌که‌ی له ده‌ست ڕژا
مناڵی له خوێنمدا ده‌می پڕ ده‌بوو له ئاو و
پیرێتی له سیمامدا وه‌ک باوکێکی خه‌فه‌تبار ده‌چووه ژێر باری داڵغه
خه‌ڵفه‌نه‌مامێکی جحێڵ له سێبه‌ری ئاڤێستادا گیزه‌ی گۆرانی ده‌هات
ئه‌ستێره‌کان یه‌ک یه‌ک هه‌ڵسان -شه‌و- که تاقه‌تی نه‌بوو بخه‌وێ سیگارێکی تری پێ
کرد ..
ئا‌ڤێستا که دڵی من ده‌خوات له گه‌ردنییه‌وه دیاره
که قژه‌که‌ی ده‌کاته‌وه و کراسی نووستن له‌به‌ر ده‌کات هه‌موو ئه‌ستێره‌کان
ده‌ڕژێنه نێو کۆڵان ..
مانگ به دوودڵییه‌وه هه‌ڵدێ و به دزییه‌وه دێته به‌ر په‌نجه‌ره‌که ته‌ماشای
ده‌کات .
- زریکه‌ی ئا‌ڤێستا له نێو ئه‌شکه‌وتی ڕۆحمه‌وه بینایی کوێر کردم
چه‌مێکی پیر به بۆڵه‌بۆڵ له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڕوات و ده‌ڵێ ئه‌مه ژیان نییه
کانییه‌کی عه‌شقن له‌ته ئاوێنه‌یه‌ک ده‌ردێنێ و ماکیاجه‌که‌ی تۆخ ده‌کاته‌وه
ده‌ڵێ :- ئای که ژیان چه‌ند خۆشه ...
په‌له‌وه‌رێک سێبه‌رێكی له دارتوویه‌ک ده‌کرده‌وه و بۆ هێلانه‌که‌ی ده‌بردن
- ئا‌ڤێستا که ده‌ڕژێته کۆڵان و به به‌ر دڵی منا تێئه‌په‌ڕێ خۆره‌تاو زات ناکا
هه‌ڵبێ
سه‌رنجم ڕێی بۆ چۆڵ ئه‌کات.
(( ئا‌ڤێستا ، مه‌مکه‌کانت دوو هه‌نجیری بچکۆلانه‌ی زه‌ردن
له سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌زه‌نبه‌قی هاوینی هه‌رزه‌کاریتدا لووس ده‌بن له ئاره‌قی دڵه
کوته‌ی هه‌ناسه‌ی من
-ڕوخسه‌ت بده سێبه‌ری باڵات کۆوه‌که‌م ..
ڕوخسه‌ت بده حیکایه‌تی هه‌بوو نه‌بووی کوڕه که‌چه‌ڵه بۆ مه‌مکه قه‌ره‌جییه‌کانت
بگێڕمه‌وه :-
-هه‌بوو نه‌بوو که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو
من له تۆ خۆشه‌ویسترم نه‌بوو
دایکم له من زیاتر که‌سی دیکه‌ی نه‌بوو
تۆ بێجگه له چاوه‌ڕوانی هیچ ده‌روویه‌کی ترت نه‌بوو)).
-ئا‌ڤێستا .... بڵێ گیان ..!!
-((به‌به‌رده‌م نیگه‌رانی منا تێده‌په‌ڕیت، له‌وه‌لا تریشـم وه‌ڕسییه
وه‌کو مناڵێکی گریاو، با و تۆزێک لێی هه‌ڵکردبم
لێگه‌ڕێ هه‌ناسه‌م جه‌خاره ..
لێگه‌ڕێ له نێو ئه‌م پێخه‌فه سارده‌ی هه‌تا هه‌تایه ده‌کۆخم
لێگه‌ڕێ داخی دڵـم به که‌س ناژمێررێ ...))
-ئه‌گه‌ر ده‌کرێ تا مردن ده‌بمه شوانی شوعه‌یبی باوکت
به‌س به‌و شه‌رته‌ی ڤیزه‌ی ئه‌وه‌م بده‌نێ یه‌ک جاری تر به‌به‌ر ماڵتانا ڕابوورم ..
- ئا‌ڤێستا خۆزگه کچم ده‌بووی ، خۆزگه خوشکم ده‌بووی ، خۆزگه دایکم ده‌بووی ،
خۆزگه ژنم ده‌بووی ئا‌ڤێستا ، خۆزگه دراوسێم ده‌بووی ، خۆزگه نه‌مده‌ناسیت .
- گوڵه خورشیدییه‌کانی سه‌بر په‌ژموورده بوون ...
سێوی نه‌هاتن پێ گه‌یی ، لیمۆی چاوه‌ڕوانی زه‌رد بوون
ئاره‌قی ته‌نیایی به ڕه‌زای به‌ر سنگی پیاوه‌تی ووشک کردمه‌وه
له یه‌که‌وه تا هه‌زار و له مناڵییه‌وه تا پیریم ژمارد ، شۆڕه‌بی له نێو ئاودا
سه‌ری هه‌ڵبڕی و
ئا‌ڤێستا لای نه‌کرده‌وه ..
که ڕۆیشت به‌هاری له‌گه‌ڵ خۆ‌یا برد ..
که ڕۆیشت قژه‌که‌ی له دواوه وه‌ک به‌یداخی شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوو به‌ده‌م ((با))
که‌وه
ده‌شه‌کایه‌وه ..
- ئا‌ڤێستا نووکته‌یه‌ک بوو هاوڕێکانمی ده‌هێنایه پێکه‌نین
قسه‌یه‌ک بوو ، دایکم دڵی پێ خۆش ده‌کرد
حیکایه‌تێک بوو ، شه‌وان (( لاله حسه‌ینم )) پێ به‌ڕێ ده‌خست
خه‌ونامه‌یه‌ک بوو ، خه‌وی ژنانی گه‌ڕه‌کم پێ لێک ده‌دایه‌وه ...
ئا‌ڤێستا هیچ نه‌بوو خه‌یاڵێک بوو له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مکرد .