-لیسا به‌رگی دووه‌می کتێبی ته‌ریق بوونه‌وه‌م ..
ده‌ق / مه‌هدی ساڵح مه‌جید
ئۆکتۆبه‌ر - کانوونی دووه‌م
به‌ریتانیا - هه‌ڵ - ٢٠٠٠
mahdisalih_06@hotmail.com
حديث عيشق چة حاجت که بر زبان آری
بآب دیدهء خونین نبشتیء صورت حال
(( سعدی شیرازی ))
- لیسا هاوڕێی نزیکی شینایی ئاسمانه‌و له‌گه‌ڕه‌کی گوڵه زه‌نبه‌ق داده‌نیشێ ،
ماڵه‌که‌ی له ته‌نیشت ئێوارانی که‌مته‌رخه‌می منه‌وه‌یه .. نزیک ڕۆشنایی ئاو
ده‌که‌وێته قه‌راغ تینوێتی
له شه‌قامی سه‌وسه‌نی میهره‌بانییه‌وه گه‌لێک دووره هه‌رگیز پێی ناگه‌یت
ده‌که‌وێته ئه‌وسه‌ری ئاینده‌ی منه‌وه .
به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆڵانه‌ی دووره په‌رێزی ته‌نیایی من که ته‌نها ( با) پیاسه‌ی
تێدا ده‌کات
ئاو متمانه‌ی به‌ڕۆیشتن نه‌ماوه ، ژیان له‌و به‌رده‌مه‌وه ڕه‌ت نابێت پێی ده‌ڵێن
: -
کۆڵانی ته‌نیایی ژماره -١٩٧١- .. دوکانێک هه‌یه ئاسووده‌یی به‌قاچاغی ده‌فرۆشێت
پارکێک هه‌یه جوانی به‌نرخێکی گونجاو ده‌گۆڕێته‌وه به‌خۆشه‌ویستییه‌کی ڕووکه‌ش
نازانم ئه‌و پارکه له کوێ دائه‌نیشێ .. هه‌موو جارێک ژنێک ده‌رگای ئێوارانم لێ
داده‌خات
نازانم شه‌و له‌چ تاریکاییه‌کدا ده‌به‌مه سه‌ر ...
-دار سنه‌وبه‌رێکی حه‌په‌ساوم له سه‌ر شۆسته‌کانی ته‌نیایی مه‌غریباندا دێم و
ده‌چم و له‌به‌ر خۆمه‌وه
قسان ده‌که‌م که‌س هیچم لێ حاڵی نابێ و ده‌ڵێن نه‌خۆشی نه‌فسیمه ..
- تارمایی بێده‌نگییه‌کی ترسناک که تۆزی تاریکاییه‌کی ڕه‌شی ئه‌نگوسته‌چاوی لێ
هه‌ڵده‌ستێ
حورمه‌تی بێ ده‌نگی شه‌وه‌کانم ده‌شکێنێت ، ته‌نیاییه‌ک له سوچی مندا ده‌گری ..
به‌یانیانم زۆر به‌شپرزه‌ییه‌وه هه‌ڵدێ و له‌بیری ده‌چێت خۆره‌تاو له‌گه‌ڵ خۆیدا
بهێنێت
خامۆشی دڵی ئه‌م ده‌نگییه گه‌وره‌ییه‌ی ناخم ڕۆشن بکاته‌وه ..
(ئاو) به‌ده‌م داڵغه‌وه ده‌ستی به‌ڕۆیشتن کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوورایی خۆی نزیک
ببێته‌وه ..
پایز سترێچی عاده‌تی گه‌ڵاکانی داکه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشتی مه‌خمه‌ڵیی ژیان بگۆڕێ ،
گیانی ته‌نیایی
ڕه‌ق و ته‌قی من که‌وته ده‌شته‌وه .. تێده‌گه‌م چ زمستانێکی سارد له منه‌وه
ده‌ست پێ ده‌کات
- من مشتێک چڵ و چێوی گۆشه‌گیرییه‌کی کۆنم له زووه‌وه له‌به‌ر ئه‌م سه‌رمایه
دانیشتووم
- ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌شوێن سۆراخی منا هات ، من له ماڵا نیم مردووم هه‌ر قسه‌یه‌کی
هه‌یه با له‌سه‌ر
گۆڕه‌که‌م جێی بهێڵێ ..
- ئه‌وانه‌ی که له‌پشتی مردنه‌وه قسه ده‌که‌ن ته‌نها له پشتی مردنه‌وه له
ژیان تێده‌گه‌ن ..
- که‌س گوێ له گۆرانی سه‌نگینی دڵئێشاوی (ئاو) ناگرێت ده‌ڕوات لاناکاته‌وه
چ شتێک نییه جێی بهێڵێ بۆ یادگاری بێجگه له که‌نارێکی ڕووخاو ، ژیان نازی که‌س
هه‌ڵناگرێت
ئه‌گه‌ر که‌سێکیش بێت باوه‌ڕ ناکه‌م تێبگات که هه‌میشه پیاوێک لێراکا‌نه‌دا که
هه‌موو گیانی تارمایی
بوو له پاڵ دره‌ختێکی به‌ساڵا چوو ، له پاش چاوه‌ڕوانییه‌کی ڕیش سپی ، چه‌ندین
جار نا‌وی خۆی
به گه‌وره‌یی ، به بچووکی ، به مناڵی ، به پیری له‌سه‌ر ئه‌م توێکڵه داره
هه‌ڵکۆڵیوه‌و له خواره‌وه به‌ده‌م -
گیاندانه‌وه نووسیویه‌تی ئاخ لیسا ، له نێو بۆشایی لاپه‌ڕه‌کانی جه‌فای سه‌د
ڕه‌نگی ژیان تا مردن
گریاوه‌و هیچ قسه‌یه‌کی تری به شیاو نه‌زانیوه بیکات ته‌نها ووتویه‌تی :-
- خۆشم ده‌وێی لیسا ...،
- ده‌مه‌و به‌یانییه‌ک ژیان که هێشتان خه‌وی به‌یانی به‌ری نه‌داوه به‌ڕویه‌کی
گرژه‌وه
به تووندی ده‌رگاکانی قایمی پێوه ده‌دات و به مۆنییه‌که‌وه ده‌ڵێ :-
-ئه‌م ماڵه که‌سیان له ماڵا نییه باریان کردووه بۆ ئه‌و دونیا .. ئه‌م چه‌مه
ووشکی کردووه
ئیتر لێره‌وه ڕه‌ت نابێت .. ئه‌م دڵه خاڵییه له ژیان ..ئه‌م خانووه بێجگه له
بیره‌وه‌ری که‌سی تێدا ناژی
- ئه‌تۆ پێت وایه که‌س له مه‌عنای فیزاحی هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵایه‌کی سه‌وز تێبگات
که چ ئازارێکی کووشنده ده‌گه‌یه‌نێته عاده‌تی زامی به‌سوێی هه‌ڵوه‌رین ..
- په‌نجه‌ره‌یه‌کی شکاو هاواری چ ئێشێکی سه‌ختی گریانی ووردو خاشبوونی دڵشکاوی لێ
ده‌تکێ
باڵنده‌یه‌کی نه‌خۆش له‌سه‌ر لقی ووشک هه‌ڵاتووی دره‌ختی پایزه سارده‌کانی من
به بێ هیچ مه‌خسه‌دێک هه‌ڵكورماوه ته‌نها ڕۆژ ده‌باته سه‌ر ، ئێواران
به‌ڕوویه‌کی خامۆشه‌وه
ده‌چێته‌وه بۆ نێو که‌لاوه کۆنه‌کانی تاریکی ژیان و شه‌و به‌داڵغه‌ی لیساوه سه‌ر
ده‌نێته‌وه ..
- من چ ئیشێکم نییه لێراکه‌دا ڕاوه‌ستاوم / به بێ هیچ هۆیه‌ک ده‌گریم یان
هه‌زاران گۆ ده‌مهێنێته گریان ، نازانم ژیان گاڵته نییه به‌ده‌مییه‌وه
پێبکه‌نیت ،
ته‌نها ده‌مه‌وێت ته‌ماشای ئه‌و سودفه‌یه بکه‌م که پرشنگی خشڵی جوانی لیسای لێ
ده‌ڕوێ و
بڵێم ئه‌ی مانگ تۆ چ ڕێکه‌و‌تێکی جوانیت و له په‌نجه‌ره‌ی منه‌وه هه‌ڵنایه‌یت ،
ئیتر ته‌واو
من حه‌ز ناکه‌م که‌س لای هیچ گله‌ییه‌ک باسم بکات و بڵێت ئه‌و سێبه‌ره‌ی ئێواران
لێراکه‌وه دائه‌کشا
هه‌موو گیانی ته‌نیایی بوو ، ئه‌و کاته‌ی که ڕۆژ سه‌ری داخسته خوارو مانگ
سه‌رپۆشی ئێواره‌ی به‌ست
له تاریکی مردن‌دا ئاوابوو / هیچ یه‌کێک له‌ڕۆژه‌کانی حه‌فته له‌دڵی خۆیاندا
نه‌یان ده‌گووت
- ئه‌م ئاوه‌مان به ناحه‌ق لێڵ كرد، ئێمه له‌م ته‌نیاییه‌دا عه‌زیه‌تی تۆمان
زۆردا بمانبه‌خشه له
بێده‌نگی / گه‌ردنی ئه‌م دڵره‌قییه ئازاکه .. من به‌ته‌مای ئه‌وه نیم ڕۆژێکی
خۆشی پێنج شه‌مه
داوای لێ بووردنم لێبکات و بڵێت من له ژیانی تۆدا زۆر درێغ بووم .. به‌ڵام پێم
خۆشه
چوار شه‌مه‌یه‌ک بڵێت خۆشم ده‌وێی تۆ له ته‌نیایی جوانتریت ..
- له‌سه‌ر دیواره سپییه‌کانی دڵم به‌خه‌تی گه‌وره گه‌وره نووسیومه لیسا هه‌ر
که‌سێک بیخوێنێته‌وه
له‌وانه‌یه تێبگات من به چ نه‌خۆشییه‌کی کوشنده مردووم ..
- ( ئاو) له ڕاوه‌ستاندا پێویستی به دڵنه‌وایی کردن هه‌یه .. گوڵ که ڕه‌ونه‌قی
جوانییه‌که‌ی ده‌مرێ
پێویسته پێی بڵێی خۆت خۆش دونیا بۆ باخچه‌کان نه‌ما / ئێمه له‌م تاریکاییه‌دا
ته‌نها ده‌توانین
به‌رگه‌ی ئه‌و ته‌نیاییه بگرین که بێ وه‌فایی ئازیزانمان جێی ده‌هێڵن ...
- ئیتر تۆ لای که‌ناره‌کانی جێهێشتن گله‌یی چی له ڕۆیشتنی ئاو ده‌که‌یت که وه‌فای
بۆ تینوێتی نییه .
- لیسا له دوورگه‌یه‌کی یاسه‌مینی نزیک خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ژی که له مه‌زه‌نه‌ی
هه‌موو عه‌قڵێکه‌وه
دووره .. هیچ ڕۆژێکی ئاسایی پێی ناگات .
- هیچ ناونیشانێک نییه له دونیادا به ته‌واوی بزانێت چ ڕێگایه‌ک ده‌گاته
به‌رده‌م ئاستانه‌ی تایبه‌تی
گۆشه‌گیری دڵی لیسا ..
- هیچ سه‌ربورده‌یه‌کی خورافیش لێی ڕوون نییه ده‌روازه‌ی حه‌ره‌م سه‌رای خه‌نه‌یی
عیشقی ئه‌فسانه‌یی لیسا ده‌که‌وێته چ قوڕنه‌یه‌کی ئارامی دونیاوه ..
-عه‌ڕافه‌کانیش نازانن داڵغه‌ی لیسا له چ گه‌ڕه‌کێکی بێ ده‌نگیدا ده‌ژی ..
- هیچ که‌سێکی تریش بۆی ئاشکرا نه‌بووه جه‌نجاڵی لیسا له چ سه‌رقاڵییه‌که‌وه
نزیکه ..
ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌یش نازانن ..
- به‌ڵام له کتێبه ئاسمانییه پیرۆزه‌کاندا چه‌ند ئایه‌تێک به درێژی باسی
ڕه‌ونه‌قی شینایه‌تی
سبای ساڵحانی لیسا ده‌که‌ن که به‌یانیان به‌ر له‌هه‌تاو هه‌ڵدێت و
ڕووناکایی ده‌به‌خشێته مه‌عنای تاریکی قووڵی ژیان.
- به زمانی - عیبری وسانسکریتیش - باس له سیحری شینایی چاوی لیسا کراوه
که ئاسمان به‌خیلی پێ ده‌بات
- له ته‌فسیری تازه‌ی کتێبه ئاینییه‌کاندا ده‌ڵێ :- (( خودا بۆیه نه‌فره‌تی له
ئیبلیس کردووه
که سوجده‌ی بۆ لیسا نه‌برد )) .
- له‌و دونیاش شه‌قامێک هه‌یه له به‌هه‌شت به نا‌وی لیساوه له‌وێوه خه‌ڵکی
ده‌به‌ن بۆ سه‌ر پردی
سیرات ..
- بێ ده‌نگی لیسا له داڵغه‌ی منه‌وه هێجگار نزیکه .. ئێواران له‌گه‌ڵ جوانی
خۆیدا
ده‌رده‌چن بۆ گه‌ڕان و له نێو زه‌ینی منا پیاسه ده‌که‌ن .. ڕۆژه‌کانی حه‌فته
حه‌سودیان له‌وه دێت
من چۆن توانیومه نا‌وی لیسا بزانم
- له چوار ڕیانی ته‌نیایی منه‌وه هیچ که‌سێک لیسای نه‌بینیوه ڕه‌ت ببێت ، خۆیشم
هه‌رگیز
نه‌مبینیوه .
- له گه‌ڕه‌کی قه‌ره‌جاوای نسیبی منه‌وه هیچ ڕێگایه‌ک ناچێته‌وه به‌رده‌م ماڵی
بێ ڕه‌حمی لیسا
- خه‌ڵکی فه‌قیر نشینی ته‌مه‌نی سته‌م دیده‌یی من به‌حه‌یاتیان ئه‌م ناوه‌یان به‌ر
گوێ نه‌که‌وتووه
- به مه‌زه‌نه‌ی عه‌قڵی خۆم گوایه جارێک لیسا له دووڕیانی خۆشه‌ویستی منه‌وه
تێپه‌ڕیوه
به‌ڵام درۆ ده‌رچوو وانییه
- جارێکی تریش له ساڵه‌کانی ده‌ستکوورتی عه‌قڵمدا خه‌وێکی هه‌رزه‌کاریم به شینایی
لیساوه بینی و
به ته‌نیایی ڕه‌ش داگه‌ڕاوی خۆمه‌وه شه‌یتانی بووم / به‌یانی وڕکم له دایکم گرت و
ووتم :-
- (( ئیلاو بیلا لیسام گه‌ره‌که )) ، گریانی من ڕووی خۆی گرت به کۆڵه‌وه‌و
تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا ڕۆیشت ، به‌ڵام لیسا تکای هیچ پاڕانه‌وه‌یه‌کی ته‌نیایی
هه‌ڵکورماوی منی
به خو‌ێی هه‌ویریش پێ ناگات / دایکم ووتی :- (( هه‌ی خوا خراوت بۆ بکات ، ئاخر
دایکت لیسای
دیووه .باوکت لیسای دیووه بۆ به‌ده‌ردی خۆته‌وه داناساکرێی .. جووتێک پێڵاوی
لاستیکی
بۆ کڕیـم و گووتی هانێ ئه‌مه به‌شی ساڵێکت ده‌کات ، هه‌موو بازاریشم ژێر‌و ژوور کرد
لیسا له قووتووی هیچ عه‌تارێکدا نییه .....!! )) .
- پیاوێک له ته‌نیایی منه‌وه ده‌گری بۆ لیسا ..
- ئایه‌تێک له غه‌یبه‌وه دابه‌زی و ماڵی لیسای نه‌دۆزییه‌وه
- گریانێك له هه‌ناسه‌ی ساردی منه‌وه ده‌ڕژێته سه‌ر خۆڵه‌مێشی بێ ڕه‌نگ و ڕووی
مشتێک
بیره‌وه‌ری سفڵه .
- که‌سێک به چوار شه‌مه‌یه‌کی بێ وه‌فا ناڵێ بگه‌ڕێره‌وه بۆ نێو حه‌فته‌ی داماوی
ئه‌و کوڕه
ئاخر ڕۆژه‌کانی نقوستانن ..
- که‌سێك به حه‌ق سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ئاشنایه‌تی ناکات که له خۆڕایی له
ته‌مه‌نی ڕه‌نجاون
- من دڵی په‌پووله‌یه‌کیش ناشکێنم که داوای نووری چاوم بکات ، ئیتر بۆچی ڕۆژه‌کانی
حه‌فته
هاتوو چۆم ناکه‌ن /نه شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه‌یه‌ک دێن بۆ لام / نه دووشه‌مه‌یه‌ک
فاکسێکم بۆ ئه‌نێری
نه چوار شه‌مه‌یه‌ک ئه‌ڵێ وه‌ره با کچه‌که‌ی خۆمت بده‌مێ و بتکه‌م به‌زاوای ژیان
،
نه پێنج شه‌مه‌یه‌ک سۆراخی چه‌مێکی پایزی ده‌کات که له‌نگه‌ری دڵئێشاوی گرتووه‌و
به نێو بۆشایی بێ ده‌نگی ئه‌م هه‌موو به‌رده گه‌ورانه‌ی بێ ڕه‌حمیدا ده‌ڕوات
به‌ره‌و نوقته‌ی
ڕاوه‌ستانی دڵ ، نوقته‌ی کۆتایی ئه‌و کۆڵانه‌ی که ماڵی -عیزرائیلی - لێیه‌و دوایین
وێستگه‌ی
پاسه‌کانی ژیانه‌و نه‌فه‌رێکی ماندوو له خۆیی وله هه‌موو دونیا به‌وپه‌ڕی
په‌ستییه‌وه ده‌ڵی :-
- بێ زه‌حمه‌ت دابه‌زین هه‌یه لیسا ..!!
- که‌نارییه‌ک له قه‌فه‌سی گۆشه‌گیری منا ئه‌گه‌ر لێی بپرسی ژیان یه‌عنی چی ؟ :-
- ده‌می ده‌چێت به یه‌کاو نازانێت دوو قسه‌ی ڕێک و پێک بکات ده‌ڵێ یه‌عنی
چاوه‌ڕوانییه‌کی درێژ
له نێو لاپه‌ڕه دڕاوه‌کانی ته‌نیاییدا ..
- له نێو شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه‌کاندا به دوای مرندا ده‌گه‌ڕێم ژیان له داهاتووی
مندا ده‌ست ناکه‌وێت .
- له شه‌قامی دوو سایدی به‌ره‌ڵایی منه‌وه ژیان هیچ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێت ،
که‌سێک بپرسێ ماڵی
مه‌عنای خۆشه‌ویستی له کوێدایه ته‌مه‌نم عاجباتی لێ دێ (( هیچ یه‌کێک له
ساڵه‌کانی ته‌نیایی من
گوێیان له‌و قسه‌یه نه‌بووه ، دایکم ئێژێ :- ئه‌وه عومرم گه‌یشتۆته ئه‌م
سه‌نحه‌و تێناگه‌م ئه‌و قسه‌یه
به ته‌واوی چی ئه‌گه‌یه‌نێت .. دایکم ده‌می نه‌وه‌ستاو بۆ دراوسێکانی گێڕایه‌وه‌و
گووتی :-
- مه‌هدی کوڕم له شار هاتۆته‌وه‌و لیسای هاوردووه ، دڵم بوو به سه‌یر چی
کۆڵانه‌که‌مان ده‌یانپرسی :-
- ئه‌رێ مامۆستا ئه‌وه لیسا یه‌عنی چی ! ، ئه‌گه‌ر زۆرت هاوردووه به‌شی ته‌نیایی
ئێمه‌ش بده ..))..
- له قورئانی مه‌زندا ته‌ماشای سووره‌تی لیسام کرد ئایه‌تێک ده‌فه‌رموێ :-
لیسا بۆ نه‌خۆشی ڕه‌به‌نی باشه ، دوایی نوێژی عیشا دوو ڕوکعات سوونه‌تی خۆشه‌ویستی
لیسا
جه‌زای خێری به‌خته‌وه‌ری حه‌وت ساڵی ته‌نیایی هه‌یه ، بۆ که‌سێکیش بێ وه‌فایی
ده‌ستی لێ
وه‌شاندبێ یه‌کاو یه‌ک شفای خێری ده‌دات و عومری ئاسووده‌یشی زیاد ده‌کات..
- له ئایه‌تێکی تردا ئێژێ :- به داخه‌وه ئاوی حه‌وزی که‌وسه‌ری لیسا که‌سێک لێی
ده‌خواته‌وه
له مه‌عنای ڕۆیشتنی ئاو ناگات ، قسه‌ی باری ته‌عالا هیچ ڕه‌ت و جه‌وابی نییه‌و
ئه‌و به‌رده ڕه‌قانه‌ی که ژیان که له‌عه‌زه‌ڵه‌و له‌سه‌ر نه‌رمایی دڵ دایناون
به‌که‌س لا نابرێت...
ئه‌و گۆرانیانه‌ی کتێبه‌کانی دانایی ده‌یان چڕی کۆن بوون و که‌س گوێیان لێ ناگرێت ،
که‌س تاقه‌تی نییه به‌دیار چیرۆکی درێژ دادڕی ته‌نیایی کوڕه که‌چه‌ڵه‌یه‌کی
عاشقه‌وه
خۆی پیرو کوێر بکات بزان ئه‌نجامی ژیان ده‌گه‌ته کوێ .
- خه‌ڵکی ڕۆژ تا ئێواره سه‌رقاڵی ئه‌و قسه جوانانه‌ن که بۆ موجامه‌له ده‌یکه‌ن
. ده‌چن بۆ گه‌ڕان و
تا ئه‌و په‌ڕی سنووری بێ تاقه‌تی داڵغه‌ی خۆیان ده‌ڕۆن و باس له ئاینده ده‌که‌ن ،
له‌وسه‌ره‌وه
به ده‌ست به‌تاڵی دێنه‌وه و له‌و هه‌موو دووباره بوونه‌وه‌یه وه‌ڕس نابن هه‌ر
ده‌ڵێن ژیان پێچی مێزه‌رێکه .
- ژیان ده‌رگایه‌کی دوولایی گه‌وره‌ی داخراوه هه‌ر چۆن لێی بده‌ی ناکرێته‌وه ..
- مه‌سافه‌یه‌کی درێژه له ڕۆیشتنی بێ مه‌عنا هه‌ر چۆن بڕۆیت هه‌ر ته‌واو ده‌بێت
..
- له سووڕه‌تێکی تردا ده‌ڵێ :- ئه‌وه‌ی لیسا ڕه‌فزی بکاته‌وه حه‌وت ساڵ ئاگری
دۆزه‌خ ده‌یسووتێنێ و
ته‌مه‌نی به که‌ڵکی دڵداری نامێنێ و له‌م دونیای ڕۆشنه‌دا فڕێی ده‌ده‌نه
سه‌قه‌ره‌ی عوزله‌ته‌وه .
- به‌ڵام هه‌رچه‌نده من ئایه‌تی لیسام خه‌تم کردووه‌و به ته‌جویدیش ده‌یخوێنم
تێناگه‌م لیسا یه‌عنی چی ..! ،
هیچ شه‌قامێکی تریش تێنه‌گه‌یشتووه لیسا له باوه‌شی چ شه‌وێکی ڕه‌شپێستدا
ده‌خه‌وێ ...!
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م لێ عه‌یانه عاقیبه‌ت به‌ده‌ردی لیساوه ده‌مرم و
ده‌واکه‌ی له هیچ کوێیه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت ..! .
- پێغه‌مبه‌رێک له میحرابی جوانی لیسادا وویستی بڵێ (( لیسا به حه‌قی ئه‌م
قورعانه خۆشم ده‌وێی ))
وه‌لێ هه‌رچه‌ندی کرد زمانی نه‌یهێناو وه‌حێکی بۆ دا نه‌به‌زی . له‌سه‌ر دیواره
چڵکنه‌کانی ئوتێلی
ساردی غه‌ریبی دوادوایی ته‌مه‌نیا به پارچه خه‌ڵوزێکی تاریکی ناخی خۆی دواین
بیره‌وه‌رییه‌کانی
نووسی (( مخابن پێغه‌مبه‌رایه‌تیش دادی ته‌نیایی نادات )) .
- عابیدێکی له خواترس شه‌وو ڕۆژ له‌سه‌ر به‌رماڵی ئیتاعه‌ت ده‌پاڕێته‌وه :- ((
خوایه له‌به‌ر خاتری
جوانی لیسا له‌م ته‌نیاییه مه‌حفوزمان بکه‌ی .))..
- (با) یه‌ک نه‌یزانی جوانی لیسای هه‌ڵدایه‌وه به‌هه‌شت گیانی که‌وته ده‌ره‌وه
- کتێبه پیرۆزه‌کان فتوایان ده‌رکردو گووتیان خۆمان به‌قه‌ستی دۆزه‌خمان
هه‌ڵگرتووه ..
- (ئاو) مانی له ڕۆیشتن گرت و گووتی ئیتر من بۆچی بڕۆم مادام ژیان لێره‌یه
- (با) که جوانی لیسای بینی داڵغه‌ی ڕۆیشت وخۆی دا به‌نێو قه‌دی دره‌ختێکی
ڕه‌شتاڵه‌داو
گه‌ڵاکانی لێ هه‌ڵوه‌راند ، گووتی :- (( ده‌بێ عه‌فووم بکه‌ی ئاگام له خۆم نه‌بوو
))
- چه‌مێک به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه هه‌ر ته‌ماشای لیسای ده‌کردو هۆشی لای خۆی نه‌مابوو
پێی له تاشه به‌ردێک هه‌ڵکه‌وت وبه‌ده‌ما که‌وته نێو هاژه‌ی ته‌ریق
بوونه‌وه‌یه‌کی سارد
- (( بۆقه‌کان دایان له قاقای پێکه‌نین)) ...
- لایه‌ک له دیواری ته‌مه‌نم ڕووخاو پیرێتیم که‌وته ده‌شته ده‌شته‌وه لیسا
سه‌ری سوڕما که ته‌نیایی
دڕاوی منی بینی پینه‌م کردووه ، گووتم ده‌ستم ناڕوا هیچ خۆشه‌ویستییه‌ک شک نابه‌م
بیکه‌مه به‌رم ئه‌گه‌ر ئه‌توانی نیوگه‌ز خۆشه‌ویستیم بده‌رێ بۆ ئه‌م جه‌ژنه
ئه‌یکه‌مه کراسێک بۆ دڵم
- لیسا هیچی نه‌وت ته‌نها ئه‌و کاته‌ی کوشتمی گووتی :- ئاگات له‌خۆت بێت با سه‌رمات
نه‌بێ ..
- ئه‌م هه‌موو جوانییه چییه لیسا .. خۆتت به‌رداوه‌ته گیانی ته‌نیایی من .. ئاخر
گوناحم من
به‌رگه‌ت ناگرم ..!!
- ئه‌م هه‌موو ژیانه ئیسرافه لیسا.. من پێویستم به ڕۆژه‌کانی حه‌فته نییه
هه‌مووی بۆ تۆ
هه‌موو ژیانی ئه‌و دونیامیشت ده‌ده‌مێ به‌ڵام تۆ ماچێکم بده‌رێ به‌قه‌رز..؟؟..
ئاخر ماچ دوا خۆشه‌ویستی (ئاوه ) بۆ حه‌وزێکی به‌تاڵ که پڕه له بیره‌وه‌ری تاڵی
قه‌وزه‌ی به جێماو ،
هه‌ڵهاتنی خۆره‌تاوێکی خۆشه له ڕۆژێکی ساردی زمستان / سه‌لامی مانگه له تاریکی
پێکه‌نینی په‌لکه گیایه‌کی عازه‌به بۆ نه‌سیمی فێنکی به‌یانییه‌کی گه‌نج /
چاوداگرتنی شه‌پۆلێکی
عه‌یاره له که‌نارێکی به‌ته‌مه‌ن /پێشوازی کردنی گوڵێکی سه‌خییه له
په‌پوله‌یه‌کی ئاشنا ...
ده‌ڵێ ها دیار نیت... ماوه‌یه‌که بێ ڕه‌حم بوویته سه‌رمان لێ ناده‌یت .
هاتنی چاوه‌ڕوانییه‌کی ناوه‌خته بۆ سه‌ردانی بێ ئومێدییه‌کی په‌شۆکاو که ته‌نیایی
خه‌ریکه ئه‌یکوژێت .
خوڵقکردنی میوانێکی ناوه‌خته بۆ سه‌ر سفره‌ی گه‌رمی ژیان و پێی ده‌ڵێت تۆ له‌ماڵی
دڵی
مندای ده‌بێ ئه‌م پیاڵه حه‌نانه‌ته‌یش له‌به‌ر خاتری من بخۆیته‌وه .
ده‌عوه‌تکردنی غه‌ریبییه‌کی سارده له نێو تاریکی ئێواره‌ی شارێکی جه‌نجاڵدا بۆ
به‌رده‌م گه‌رمایی
ڕوناکی / حه‌نانه‌تی دره‌ختێکی پیره که به باڵنده‌یه‌کی ژێر باران ده‌ڵێ کوڕم با
سه‌رمات نه‌بێ وه‌ره
بۆ ژێر گه‌رمایی چه‌تری گه‌ڵاکانی من/ ئاوڕدانه‌وه‌ی (با) یه‌کی خێرایه له‌وسه‌ری
ئێواره‌ی کۆڵانی
دارستانه‌وه بۆ گه‌ڵایه‌کی هه‌رزه‌کار / ناز کردنی شکۆفه‌ی غونچه‌یه‌کی به‌هاره
له دوا که‌وتنی ده‌نگی
جریوه‌ی باڵنده ده‌ڵێ ئه‌وه له کوێ بووی شته پپیس بیرم کردیت / چاوه‌ڕوانی
به‌په‌رۆشی ئه‌ستێره‌یه
له دره‌نگ هه‌ڵاتنی مانگ ده‌ڵێ ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده دواکه‌وتیت له ئێواره‌وه
چاوه‌ڕێت ده‌که‌م /
ماچ سوجده بردنی خودایه بۆ قیبله‌ی موباره‌کی عیشق / دوا ته‌عبیری زمانه له
وه‌سف کردنی
جوانی / گه‌یشتنی (ئاوه ) به ئه‌و په‌ڕی عه‌رشی مه‌زنی قووڵایی خۆی / دوا ئایه‌تی
قورئانه له نامه
ڕازه‌وه‌کانی خوداوه که بۆ پێغه‌مبه‌رێکی ئازیزی خۆی ده‌نوسێ خۆشم ده‌وێی / دوا
که‌لامی گه‌رمی
( ئاوه ) که له‌به‌رزه‌خی ڕۆیشتندا بانگی په‌له‌وه‌رێکی تینوو ده‌کات ده‌ڵێ بێ بۆ
ئێره بۆ ژێر ئه‌م دار
هه‌نجیرانه من هام له نێو گه‌ڵاکاندا خه‌ریکم ( سێبه‌ر ) ده‌خۆم ..!! .
- لیسا ناو‌کی چاڵه .. جوانی ده‌ڵێ من له ژیانمدا شتی وام نه‌بینیووه ..
- له نێو فواره‌ی حه‌وزی که‌وسه‌ری فه‌سڵی ته‌ڕایی لیسادا چوار وه‌رزه به‌هارێکی
قژ ڕه‌ش
له‌سه‌ر پشت ڕاکشاوه ..( ئاو) ده‌ڵێ چیت کردووه خودایه من نه‌مزانی ڕه‌نگی
به‌هار
به ڕه‌شی جوانتره له داڵغه‌ی مێینایه‌تی تۆخی سرووشت و نه‌رمایی سه‌وزه‌گیا ..!!
- مانگ له حه‌سره‌ت جوانی لیسادا تووشی نه‌خۆشی زه‌ردوویی هات و
هه‌موو جارێکیش هه‌ر به‌و ده‌رده‌وه هه‌ڵدێت ...
- جوانی لیسا پایزی به‌ده‌ردێک برد .. تووشی په‌رکه‌می گه‌ڵاڕێزانی کرد‌و
- فرۆیدیش- سه‌ری لێ ده‌رناکات
- جوانی لیسا ئاده‌میشی له خشته برد ئه‌و هه‌موو نه‌وه‌یه‌ی پێ خسته‌وه‌و که‌چی
هیچیان له لیسا
ناچن ...
- جوانی لیسا ده‌که‌وێته نێوان مانگ و خۆره‌وه ، له نێوان دوو گوڵی زه‌نبه‌قی
سوور‌و شینه‌وه‌یه
که له پارکی ته‌نهایی منه‌وه زۆر دووره‌و هه‌رگیز به خه‌یاڵیش بڕی پێ ناکه‌م
....
- بێ ڕه‌حمی دڵی لیسا ده‌که‌وێته سه‌رووی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕه‌وه نزیک به‌ردی
خارایه
لای تاشه به‌رده‌کانی دڵڕه‌قی به‌نی ئاده‌مه‌وه‌یه که گومڕایی سه‌ر‌خۆش ده‌بێت
به پێوه میز ده‌کاته سه‌ر چاره‌نووسی شعوری به‌یانییه‌کی شه‌رمن و تووڕه‌یی
جوانی ته‌ریق ده‌کاته‌وه‌و
سومعه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌شکێنێت.
- جوانی لیسا لای پارکی ئاوه‌که‌وه‌یه من که ئاوم بینی دڵم چوو له لیسا ،
هه‌ر که‌سێک حه‌زی له لیسا نییه با ئاو نه‌خواته‌وه ، هه‌ر که‌سێکیش حه‌وێجی
به لیسا بکه‌وێ
حه‌وێجی به مردن نامێنێ و به‌ده‌ست ژیانه‌وه ئه‌بێته فلیم ...
- باخچه له شکڵی قامه‌تی عه‌رعه‌رو سێبه‌ری ته‌ڕی وه‌نه‌وشه‌یی لیسا دروست کراوه
،
هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی تری مه‌عنای ژیانیش ته‌قلیدی جوانی لیسا ده‌که‌نه‌وه ..
به‌ڵام نه هیچ ڕه‌نگێکی ئاینده‌و نه ئێستا‌و نه ڕابردوویش وه‌ک و سه‌وزایی
جه‌سته‌ی باغی ئیره‌می
لیسایان له ده‌ست نایه‌ت که هه‌ر ڕۆژی نه‌وعێک ژیان ده‌گرێت پێشتر که‌س
نه‌یبینیوه ...
- له‌هه‌ر کوێیه‌کی جه‌سته‌ی لیساوه بڕۆیت بۆنی به‌هه‌شت سه‌رسامت ده‌کات
- له هه‌ر کوێیه‌کی نیگه‌رانی منه‌وه تێبپه‌ڕیت بۆنی ته‌نیایی کاست ده‌کات
- جوانی لیسا هه‌موو به‌یانییه‌ک ته‌م ده‌گرێ و ئاورینگ ده‌بارێنێته سه‌ر شێی
ته‌ڕایی
گه‌ردنی بلووری جوانی ..
له‌و سه‌ری دونیاوه ته‌ماشای بکه‌ی تریفه‌ی جوانی لیسا دیاره که له‌نێو داڵغه‌ی
شه‌وو ڕۆژی منا
بریقه‌ی دێت ..
- گوڵ ڕه‌نگی له ڕوخساری لیسا وه‌رگرتووه .. عه‌تریشی له هه‌ناسه‌ی..
- به‌هار له بۆنی مێینایه‌تی جه‌سته‌ی لیساوه دروست بوو
- خواوه‌ند که لیسای دروست کرد له سزای قیامه‌ت پاشگه‌ز بووه‌وه‌و به‌هه‌شت و
دۆزه‌خی هه‌ڵگرت
- لێره حه‌فته هه‌شت ڕۆژه دوای شه‌مه لیسا دێت ، ئه‌گه‌ر لیسایشی لێ ده‌ربکه‌یت
هیچ ڕۆژێکی نامێنێته‌وه به ساقی ...
- ئه‌گه‌ر لیسا نه‌بێت جوانی خۆی له ئه‌سڵا هیچ مه‌عنایه‌کی تری نییه شانازی
پێوه بکات .
- به‌ڵام لیسا به‌و هه‌موو جوانییه‌وه هیچ مه‌عنایه‌ک نابه‌خشێته ڕه‌نگی تاریکی و
ته‌نیایی تۆخی من
که به هیچ خۆشه‌ویستییه‌کی شه‌رابیش كاڵ نابێته‌وه ...
- ڕۆژه‌کانی منیش به که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ن دوو قسه‌ی خێری له‌گه‌ڵ لیسادا پێ بکه‌م
هه‌موییم داوه به‌جگه‌ره ..؟؟.
- ئیتر به هه‌موو عه‌قڵێکی سه‌قه‌تی خۆمه‌وه له نێو کتێبه‌کاندا بۆ لیسا گه‌ڕام
که له‌واسواسه‌ی خۆمه‌وه تووشم هاتبوو ...
- پیرێتی له‌سه‌ر ڕێگاکانی مردن‌دا ڕێی لێ گرتم (( به چ عه‌قڵێکه‌وه ئه‌م لاپه‌ڕه
تۆخانه‌ی ژیان
هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه که به جه‌خاری مردن کۆتایی کۆتایی دێت ..!! دانیشه بۆ کوێ
ده‌ڕۆیت خه‌ریکی
چ به‌زمێکیت لێره‌وه هیچ ڕێگایه‌ک نییه بۆ هه‌ڵاتن له ته‌نیایی بڕۆ بۆ خۆت
له‌نێو کتێبه‌کاندا
به‌تۆزی خۆته‌وه داسه‌کرێ ..)) .
- لیسا له ئایه‌تێکدا هاتبوو که خزمی نزیکی بارانه‌و زۆرتر له‌گه‌ڵ فه‌سڵی
به‌هاردا دێت
بۆ ڕۆخه‌کانی جوانی پیاسه ده‌کات
- مه‌لائیکه‌ته‌کانی ڕه‌حمه‌ت له‌سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و ئاوه ڕۆشنه‌وه ده‌ستنوێژیان
ده‌گرت که به‌نێوان
مردن و ژیاندا ده‌هات گووتیان هیچ که‌سێك به‌ناوی لیساوه له‌م سنوورانه‌ی
زینده‌گییه‌وه
نه‌هاتۆته نێو دونیا..
- لیسا له ئه‌سڵا هه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت درۆیه .. به‌ڵام من دڵم چووبوو له
درۆیه‌ک
که نا‌وی لیسا بوو ، باوه‌ڕم به‌عه‌قڵی خۆم نه‌ده‌هات ، ملی ڕێگاکانی غه‌شیمیم
گرته به‌رو
گوێم نه‌دایه ته‌علیقه ناخۆشه‌کانی ته‌مه‌ن که منه‌تی چرچ و لۆچی پیرێتی ده‌کرد
به‌سه‌ر ده‌م و
چاومدا .. به‌و ناونیشانه‌ی که دڵم پێی دابووم هاتم له ئاوی گه‌نجێتی به نیوه‌و
ناچڵی په‌ڕیمه‌وه
ئه‌وبه‌ری ژیان گه‌یشتمه سنووره سه‌خته‌کانی مردن و لامدایه لای بێده‌نگییه‌کی
قووڵی -بووزایی- له‌و شوێنه‌ی که پیرێتی له‌سه‌ر جێگاکانی مردن ڕاکشاوه‌و
که‌س نییه قومێک لیسای بداتێ له دووره‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌جه‌ل ده‌کات بێ هووده‌یی
نزیکترین
خزمی ژیانه‌و ته‌مه‌ن به‌شی پاڕانه‌وه‌یه‌ک ناکات له لیسا ،پیرێتی له ناوه‌ڕاستی
شه‌قامه‌کانی ژیاندا
به‌به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ی لیساوه یه‌خه‌ت پێ ده‌گرێ و ده‌ڵێ مردن په‌نجا
ساڵ ژیانی
به‌قه‌رز داویته‌تێ بۆ نایده‌یته‌وه .. پیرێتی که‌روێشکیش به عاره‌بانه ده‌گرێت
و
حه‌ماڵی بۆ مردن ده‌کات ..
- خونچه‌یه‌کی تازه ڕه‌سیده هێشتان سێبه‌ری کچێنی خۆش نه‌بووه‌و بۆنی بوخڕی
حه‌یزی
ئاشکرا نه‌کردووه بۆ هه‌وه‌سی جوانی باغ مردن له دووره‌وه ته‌علیقی لێ ده‌دات
- بوولبولێک له نێو ژه‌نگی قه‌فه‌سی ته‌نهایی ساڵه‌کاندا سه‌رو ڕیشی سپی ده‌بێت .
ڕه‌نگه دوو به‌هار نه‌یناسن که‌چی مردن به عه‌مده‌ن هه‌موو ڕۆژێک له نێو شکۆفه‌ی
ڕه‌ونه‌قی
وه‌رزه‌کاندا پیاسه ده‌کاو به‌که‌یفی خۆی ده‌ستکاری چاره‌نووسی ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌کاری جوانییه‌کانی
پاکیزه‌یی ده‌کات ، هیچ کتێبێک ناتوانێت پێی بڵێت :- ئه‌رێ تۆ بۆ ئه‌وه‌نده خوێنی
خۆت تاڵ ده‌که‌یت
ئه‌م (ئاوه ) ڕۆشنه‌ی ژیان به‌ته‌نها بۆ تۆ نییه بیخۆیته‌وه ئاخر گوڵه‌کانی
په‌ژموورده‌یی جوانی ئێمه‌ش
نه‌فسیان هه‌یه ...!!
- له نێو لاپه‌ڕه زه‌رده‌کانی ته‌نهایی مه‌حاڵ وتۆز له‌سه‌ر نیشتووی کتێبه‌کاندا
داڕزیام
ئه‌و ناونیشانه خه‌یاڵیانه‌ی حیکمه‌تی کتێبه‌کان دابوویان پێم هیچیان ڕاست
ده‌رنه‌چوون .
- مخابن کتێبه‌کان درۆیان کرد ..!!!
- لیسا به هیچ ڕێگایه‌کی فیقهو مه‌نتیقی خۆشه‌ویستیدا نه‌ڕۆیشتبوو، ئه‌سڵه‌ن له
ژیانیدا
خۆشی له سێبه‌ری سه‌ری هیچ فه‌لسه‌فه‌و نه‌حو و سه‌رف و هیچ گرامه‌رێکدا نه‌ده‌هات
،
هیچ زانستێکی زمانه‌وانی و هیچ ڕێزمانێکی دوانزه عیلمیش له کرداره سه‌یرو
سه‌مه‌ره‌کانی
(( ڕابردووی تێپه‌ڕیوی ئه‌نفال کراوی من و، ڕانه‌بردووی تێنه‌په‌ڕیوی برینی
ژه‌نگرتووی
سه‌ر دڵی ووڵاته‌که‌م و ، داهاتووی سه‌قه‌تی من و زۆر بڵێی زمانه‌وانیدا )) سه‌ریان
له ڕسته‌ی
گریانی بێ سوودی من ده‌ر نه‌ئه‌چوو که لیسا چ که‌تنێکی ناوه‌ته‌وه‌و چ فرمانێکی
ڕانه‌بردووی
به‌دبه‌ختانه له چاره‌نووسی به‌د فه‌ساڵی منا ئه‌نجام ده‌دات و ئیعرابه
شوومه‌کانی شعوری بریندار و
سته‌م لێ چۆڕاوی من به چ فه‌تاره‌تێکدا ده‌بات ، ڕووناکایی چ خۆشه‌ویستییه‌کی
گه‌وره له ناخی
منا ده‌کوژێنێته‌وه‌و ده‌مکات به تاریکه سه‌ڵات ...
- مخابن ژیان له نێو کتێبه‌کاندا خه‌وێکه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی ، سته‌می
ته‌نهاییه‌کی کوشنده‌ی
دووره په‌رێزی ژیانه‌و ڕێی ناکه‌وێته سه‌ر هیچ ئاوه‌دانییه‌ک ...
- له نێو تارمایی بێشه‌ڵانی ته‌نهایی کووشم هه‌ڵاتووی به‌ر بارانی چاوه‌ڕوانییه
سارده‌کانی خۆمدا
وێڵ بووم و سه‌رم به هیچ لایه‌کی سه‌بووریدا ده‌ر نه‌کرد ، حیکمه‌تی هیچ کتێبێکی
دلۆڤان
ده‌ستی نه‌گرتم و له‌م شه‌قامه جه‌نجاڵییه‌ی ته‌نیایی بمپه‌ڕێنێته‌وه .
ڕێی هات و نه‌هاتی دا‌ستانه کۆنه‌کانم گرته به‌رو ملم پێوه نا. به نێو تارمایی
ڕاڕه‌وه سه‌خته‌کانی
حیکایه‌تی ئه‌فسانه کۆنه‌کانی دوایی دونیادا ڕۆیشتم هه‌تا ڕۆیشتنیش به‌شی کرد هه‌ر
ڕۆیشتم ،
سه‌رم له‌و سه‌ری سپێتییه‌وه ده‌ر چوو ، گه‌یشتمه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شارێکی
گه‌وره که به‌سه‌ده کۆنه‌کان
داخرابوو به هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه‌یش نه‌ده‌کرایه‌وه ، سۆراخی ناونیشانێکی
دڵی لیسام کرد
که به ئاوی ئاڵتوون نوسرابوو به ئاسانی نه ئه‌دۆزرایه‌وه . ناچار بووم سه‌بری
- ئه‌یووبم- به خه‌زێنه‌ی
- قاروون- کڕی و نیوه‌ی عومری -نوحیشم - قه‌رز کرد هه‌ر به‌شی نه‌کردو
نه‌مدۆزییه‌وه .
ژیان ته‌واو تاریکی کرد ، تا ده‌هاتم دونیا تاریک‌تر ده‌بوو ،ڕێی هیچ هاتنه‌وه‌یه‌کم
له‌به‌رده‌مدا نه‌ما
بێجگه له بێده‌نگییه‌کی پڕ له بێ مه‌عنایی قسه من هیچ شتێکی ترم له‌ده‌ست
نایه‌ت بیگێڕمه‌وه .
بێجگه له ڕاڕاییه‌کی مه‌مره‌و مه‌ژی من له هیچ کوێیه‌کی تردا نیم ، له نێو
بیره‌وه‌ری هیچ دڵێکی
ته‌ڕدا ناژیم ، له هیچ کوێیه‌کی خه‌یاڵی گه‌رمی ئاسووده‌ییدا ئۆقره‌م نه‌گرت ..
له‌و دیوی مه‌عنای سه‌رشۆڕی ژیانه‌وه هیچ مه‌عنایه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌رزیم نییه بۆ
شانازی .
ئیتر له خۆمه‌وه درۆی چی بکه‌م بۆ بڵێم ئاو له ڕۆیشتندا گرنگه .. نه‌خێر هیچ
شتێک گرنگ نییه
- له‌به‌رده‌م پرسیاره سه‌رزله‌کانی ده‌سته‌و وه‌ستانی بوونی شڵه‌ژاوی خۆمدا
نوقته‌ی ڕووگیری
کۆتایی ڕسته‌یه‌کی بێ سه‌روبه‌رم (( من بۆ هاتووم بۆ به‌رده‌م ئه‌م ئاوێنه جوانه‌ی
ژیان
که هیچ کوێیه‌کی ڕۆشنایی دونیای لێوه دیار نییه .))
- له نێوان مردن و ژیاندا بێ مه‌عناییه‌کی عه‌نتیکه‌م بۆ هیچ ته‌نیاییه‌کیش ده‌ست
ناده‌م .
ته‌نها بۆ مردن ده‌شێم که هه‌ر جارێک پێم ده‌گات ده‌ڵێ (( ها حه‌رام زاده له
کوێی ..؟ ))
- ده‌شێ ژیان له‌و مه‌عنایه گه‌وره‌تر بێت که کتێبه‌کان باسی ده‌که‌ن وه‌لێ ئه‌من
تێی ناگه‌م ،
عه‌یبیش نییه مرۆڤ نه‌زانێت بۆچی ئاو ده‌خواته‌وه ...!!.
- چ غه‌شیمانه له‌سه‌ر مێزی خۆشباوه‌ڕی ئه‌و هه‌موو گه‌نجێتییه‌ی خۆمم دۆڕاند
- باشه عه‌یب نییه من ئه‌و هه‌موو ساڵه خه‌ریکی چ ده‌ردێک بووم .. به‌دیار
گه‌مژه‌یی چ
داڵغه‌یه‌که‌وه دانیشتبووم (( دایکم ده‌یگووت شاڵا مارێکم بهێنایه له جیاتی تۆ
)) ..!!
- لیسا نییه .. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ده‌رگای نییه .. ئه‌گه‌ر ده‌رگاشی هه‌بێت بۆ من
ناکرێته‌وه
بۆ -کاڤکایش- نه‌کرابوویه‌وه .. - نیتشه - هه‌ر له عه‌زه‌له‌وه ئه‌و ده‌رگایه‌ی
به شێتی زانی ..
- به‌سه‌ر شۆڕی پیرێتییه‌کی بێ تاقه‌ته‌وه که هیچ دڵنه‌واییه‌ک داڵده‌ی نادات له
مردن
پڕ بووم له هه‌ناسه‌ی گه‌رمی که‌بت کراوی ژیان و گوناهی ساردی په‌شیمانی
ساڵه‌هایه‌ک
که نه‌مزانیووه بۆچی ژیام و ، سه‌د ساڵی دیکه‌ش بژیم هه‌ر تێناگه‌م بۆچی ده‌ژیم
- بۆنی حه‌یفی چ ته‌نیاییه‌کی قێزه‌ونم لێ دێت ، بۆنی ته‌نیایی ڕۆژه ڕێیه‌ک
ده‌ڕوات
- هه‌موو پارکه‌کانی جوانی لیسا له‌به‌ر بۆنی ته‌نیایی سووته‌مه‌رۆی من هه‌ڵدێن و
ده‌چن له‌و دووره‌وه
له به‌ر سێبه‌ری ته‌ڕی چرۆی ئاسووده‌ییه‌ک دائه‌نیشن که زیاتر له قه‌ناعه‌تی
منه‌وه نزیکه
- ئیتر خه‌ریکم تێده‌گه‌م که بێ نوێژی گیانی ته‌نیایی چڵکنی من به هیچ
خۆشه‌ویستییه‌ک ده‌ر ناچێت .
- ناچار بووم ده‌ستنوێژم به‌و بێده‌نگییه گرت که به‌هه‌زاران ساڵی میلادی
نایه‌ته ده‌ربڕین .
له‌سه‌ر به‌رماڵی خانه‌قای لیسا ومه‌زهه‌بی شافعی حه‌شاماتێکی گۆشه‌گیر له سه‌فای
ژیان ئیمانم هێناو
قامه‌تی نوێژی تۆبه‌م به‌ست که له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی زاینی یه‌وه هاتبوون بۆ
حه‌ج و
نه‌گه‌ڕابوونه‌وه بۆ نێو فه‌سڵه‌کانی ژیان و له‌وه‌نده زیاتر نه‌یانده‌ویست خۆیان
به ئاینده‌وه خه‌سار بکه‌ن
(( که به‌رده‌وام فلیمه‌کانی جاکیشان دووباره ده‌کاته‌وه )) ، حه‌شاماتێک به
درێژایی سه‌ده‌کانی
ڕاڕایی سره‌یان به‌ستبوو هاتبوون بۆ سه‌فاو مه‌روای دیده‌نی لیساو ڕه‌جمی ته‌نیایی
خۆیانیان ده‌کرد و
چاوه‌ڕوانی وه‌سوه‌سه‌ی هاتنێکیان ده‌کرد ، ده‌یانگووت :- (( یه‌کێک دێت .. یه‌کێک
نایه‌ت ..
یه‌کێک دێت نا‌وی لیسایه ، له ئینجیلی -لۆقادا-پێده‌که‌نێت تا کۆتایی ئه‌ندازه‌ی
لاپه‌ڕه‌کانی
به‌خته‌وه‌ری ، له ئینجیلی - مه‌تادا - بێده‌نگه‌و هیچ قسه‌یه‌ک ناکات هه‌تا
بارته‌قای بارستایی
کتێبه‌کانی په‌شیمانی که‌سیش تێناگات له‌به‌ر چی .
- ئه‌گه‌ر بێت له‌وانه‌یه ئێواران بێت ، له‌سه‌ر به‌رده نوێژی ئه‌م گوناح و
په‌شیمان بوونه‌وه‌یه
تۆبه له کفره‌کانی گوناحی بێ ڕه‌حمی ده‌کات که هه‌موو جارێک دووباره‌یان
ده‌کاته‌وه ..
هه‌موو حه‌فته‌ی جارێک دێت .. یان هیچ جارێک نایه‌ت/ به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر
نه‌یه‌ت
له‌وانه‌شه بێت به‌له‌شی ڕووتییه‌وه خۆی پیشانی ته‌نیایی ووجاخ کوێری (با) و
سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڕۆیشتنی بێده‌نگی ( ئاو) ده‌دات ..
- له ده‌روازه‌ی یه‌کێک له سه‌ده‌کانه‌وه دێته ژوورێ و ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌و
که‌نیسه‌یه‌ی
که له‌شکڵی دڵڕه‌قی خۆی دروست کراوه .. دڵی هه‌موو مۆمه تۆراو و تۆز له‌سه‌ر
نیشتووه‌کانی
قوژبنی تاریکایی دونیا ڕوناک ده‌کاته‌وه .
بۆنی بوخڕی هه‌ناسه‌ی گه‌رمی مێینایه‌تی هه‌موو ئه‌م دوورگه دوورانه‌ی فه‌رامۆشی
داده‌گرێت و
هه‌موو ئه‌م ناوه چۆڵه‌وانییه‌ی ته‌نیایی پڕ ده‌کات له شه‌وقی ئاوه‌دانی ..
- ئه‌گه‌ر بێت به‌ر له به‌هار دێت ، لێره مانگ هه‌ڵنایه‌ت لیسا له جێگاکه‌ی
داده‌نیشێ و
لێپرسراوی ڕه‌نگی جوانی فه‌سڵه‌کانی به‌هاره ..
ئه‌گه‌ر بێت دوای هه‌موو وه‌رزه‌کان دێت لێره ساڵ نییه لیسا حاکمی ولایه‌تی
ڕه‌ونه‌قی جوانییه‌و
حوکمی قه‌ڵه‌م ڕه‌وه‌که‌ی تا سنووری سه‌وزه‌گیای ئه‌و دونیا ده‌ڕوات و
پایته‌خته‌که‌ی نا‌وی به‌هه‌شته .
- دێت داوای لێبووردن له حه‌زره‌تی -مه‌سیح- ده‌کات که کاتی خۆی ڕه‌فزی
کردبووه‌وه‌و
ده‌یشیزانی پێغه‌مبه‌ره / خاچی سه‌ر دڵی یه‌سوعی مه‌سیح به برینی گه‌وره‌ی ئه‌و
تیره گریا بوو..
گوڵه‌کانی غوروری جوانی لیسا تا ئێستاش له‌و گوناحه په‌ستن / په‌شیمانی لیسا سزای
قیامه‌تی
ڕۆژه گوناحباره‌کانی حه‌وا ده‌ده‌نه‌وه‌که چۆن دڵی ئه‌و هه‌موو ته‌نیاییه
ده‌شکێنن به بێ ئیزنی خودا
- مخابن گوناحه‌کانی ژیان هه‌میشه به بێ هیچ سزایه‌کی قیامه‌ت تێده‌په‌ڕن /
که‌سیش له کرده‌وا‌یان عاجز نابێت / هیچ به‌یانییه‌کیش له دووباره کردنه‌وه‌یان
وه‌ڕس نابێت ..!!
- بۆنی به‌هار هات ، بۆنی کراسی یوسف هات ، بۆنی بوخڕی لیسا هات .. هه‌موو
په‌له‌وه‌ره‌کانی پێشوازی
هێلانه‌ی به‌هاریان چێ کرد ..
هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی دڵته‌ڕی به‌نه‌رمه گیای سه‌وزایی ڕاخرا ..( ئاو) ڕیزی ڕۆیشتنی
گرت،
منیش سره‌م گرت ، ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌یش سره‌یان به‌ست ، کتێبه‌کان له پێش هه‌موو
که‌سێکه‌وه
سره‌یان به‌ستبوو / مانگ هه‌ڵهات و ڕۆژ دار ده‌ستێک به‌رز بووه‌وه ..
هه‌موو ژیان له ته‌داروکی مقۆ مقۆی هاتنی جوانی لیسادا که‌وتینه سه‌رو فیتراقی
ده‌مه‌ته‌قێی
چاوه‌ڕوانییه‌کی گه‌رمه‌وه / ( ئاو) راوه‌ستاو ( با) به هیچ لایه‌کدا نه‌ڕۆیشت ،
من که‌وتمه سه‌رو سۆراخی
بێده‌نگییه‌کی قوڵه‌وه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان و تا دوا چۆڕی عاره‌قی گه‌نجێتیم
ڕاوه‌ستام و
ئاوی بێتاقه‌تی سه‌بری چاوه‌ڕوانیه کزه‌کانم داهاتن، ساڵه‌کان هاتن و هاتن ، لیسا
نه‌هات .
پیری هات و هات لیسا هه‌ر نه‌هات .. مردن به کۆڵێک جامانی و مشکی تێکه‌ڵه‌وه هات
لیسا هه‌ر نه‌هات و نه‌هات ، ئاخری زه‌مانیش هات لیسا هه‌ر نه‌هات ، به‌ڵام بۆنی
بوخڕی ئه‌و ناوه‌ی داگرتبوو
- قه‌شه‌کانی که‌نیسه‌ی ڕاڕایی عه‌قڵی من گووتیان مه‌ڕۆن له‌وانه‌یه دوای به‌هار
نه‌یه‌ت
به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د له‌وانه‌یه دوای ئاخری زه‌مان بێت .. من بڕوام به‌و
گێلێتیه‌ش هات .
به‌ڵام عومرم له‌وه زیاتر به‌شی نه‌کرد له پشت په‌نجه‌ره شکاوه‌کانی
چاوه‌ڕوانییه‌وه دانیشم
- مردن له پشته‌وه چاوی گرتم و گووتی بزان ده‌مناسیته‌وه هه‌ناسه‌م شڵه‌ژاو
ته‌مه‌نم ئیحراج بوو
- شایه‌توومانێکم به‌سه‌ر شانی ناسۆری ووڵاته‌که‌مدا هێناو ئایه‌ته‌لکورسیه‌کم
خوێند :-
- گووتم ده‌توانم ڕسته‌یه‌ک بێزاری بۆ ئه‌و که‌سه بنووسم که منی دروست کرد بڵیم
جارێکی تر خه‌ڵقم
مه‌که‌ره‌وه سپاس ، ڕسته‌یه‌ک بێده‌نگیش بۆ ئه‌و گله‌ییانه جێبهێڵم که عه‌قڵم
پێیاندا نه‌شکاوه بیانکه‌م
له‌سه‌ر به‌رده نوێژی گریانی به‌کوڵی - مه‌سیح -یه‌ک ڕوکعات نوێژ بۆ ئه‌و خۆر
ئاوایه بکه‌م
که نزیکترین هاوڕێی ته‌نیایی بێده‌نگییه ساده‌کانی من بوون پێی بڵێم :-
- ئه‌ی خۆر ئاوا ئه‌ی حه‌زره‌تی دادی بێده‌نگی ک‌ش ومات ، ئه‌ی قیبله‌ی ڕوناکایی
چیرۆکی درێژی
ده‌ردی گرانی دڵی من .. که‌ی له ووڵاتی منه‌وه هاتیت که‌ی ئاوا بووی .. من ئیتر
نایه‌مه‌وه
سه‌لام له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌که‌م که هه‌واڵم ناپرسن ، ده‌ستی کتێبخانه‌ی
گشتی ماچ ده‌که‌م
من به کورتی باشم به‌ڵام به ته‌فسیلی نه‌ءء ... که هاتیت دایکم نه‌خۆش نه‌بوو
..!
ووڵاته‌که‌م نه‌ده‌گریا ..!! ( هێرۆ) له‌به‌رده‌م ئاوێنه ته‌ڵخه‌کانی چاوه‌ڕوانیدا
بیری له چ ڕه‌نگێکی ژیان
ده‌کرده‌وه .. من هیچ ڕه‌نگێکم نییه بۆی بنێرم .!! کچه‌کانی چاوه‌ڕوانی
له‌به‌رده‌م ئێوارانی
په‌ستی قه‌یره‌یی و ده‌رگای دوولایی داخراوی بێ ئومێدی دائه‌نیشن که هاتن له هیچ
كوێیه‌ک
ده‌ست ناکه‌وێت ..!! شه‌قامه‌کانی ده‌ست به‌تاڵی خه‌و به چ ڕۆژێکی خۆشی
کارکردنه‌وه ده‌بینن
که هیچ خه‌وێک نایه‌ته‌دی ..!! مناڵه‌کان ده‌چوون بۆ قوتابخانه ..!! باران
ده‌باری ..!!
-مه‌چکۆ- زه‌می نه‌ده‌کردم ..!! کۆڵانه‌کانی ده‌ست ته‌نگی جلی عازێتییان داکه‌ندبوو
که جه‌نگ له‌جاران گه‌نجتره‌و کۆستکه‌وته‌یی تابێ جوانتر ده‌بێته‌وه ..؟؟..
- کاک خۆر ئاوا ئه‌گه‌ر ده‌توانی به‌یانی زوو منیش له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵبستێنه
دێمه‌وه
-له نێو ئه‌و - ماکۆندۆیه‌دا - ده‌مرم ژیان له هیچ کوێیه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت ...
- مردن ده‌نگی هه‌ڵبڕی و خیزه‌ی گه‌رمی هه‌ناسه‌ی له پیاوێکی جگه‌ره کێشی
به‌ساڵاچووی لادێی
ده‌کرد که له‌ژیانیدا دگانی نه‌شۆردبێ .. گووتی به چییه‌وه خه‌ریکیت دره‌نگه
ژیان مه‌حته‌ل مه‌که ..
- گووتم کا‌تژمێر چ ده‌گێڕێته‌وه .. گووتی سه‌عات چاره‌کێکی ده‌وێت بۆ -عیزرائیل-
..!!
- مردنم له نزیکه‌وه ده‌ناسی براده‌ری کۆنی باوکم بوو / ته‌بیعه‌تی باوکمی
هه‌ڵگرتبوو
که له سێبه‌ره‌که‌ی خۆیشی تووڕه ده‌بوو (ئاو) ڕاده‌چه‌نی و من زاره‌ته‌ره‌ک
ده‌بووم ..
که ده‌هاته ماڵمان باوکم ده‌یگووت (( خوێڕی ده‌ستی مامه‌تت ماچ نه‌کرد )) ، که
ده‌شڕۆیشت
ده‌بووایه من پێڵاوه‌کانی له‌به‌ر پێیاندا دابنێم و یه‌کێکیشمان تا به‌رده‌م قاپی
ئه‌ڵهه‌و ڕه‌وانه‌مان
بکردایه ... وه‌لێ ڕاستی هیچ جارێکی تر مردنم به‌م میهره‌بانییه نه‌بینی بوو
زۆرتر سیمای له پیاوێکی
ژن مردوو ده‌چوو که به‌ده‌ست کۆشێک ڕوحی پشیله ئاسای منه‌وه گیری خواردبێت
- من چه‌ندین جار له حه‌مامدا پشتی مردنم شۆردبوو ..
مردن دڵی چووبو له خوشکه‌کانم و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌مووشیاندا جووت ده‌بوو ..
مردن به‌به‌رچاوی باوکیشمه‌وه سواری دایکم ده‌بوو
دوای براده‌ره‌کانیشم مردن نزیکترین هاوڕێی ته‌نیایی من بوو
- هیچ كاتێک مردن نه‌یده‌شڵه‌ژاندم وه‌ک و سه‌گه‌که‌ی - پاڤلۆڤ- ڕاهاتبووم به مردن
باوکم چه‌ندین جار ده‌یکوشتم و لاشه‌که‌می فڕێ ده‌دایه به‌رده‌م ئینسافی
براده‌ره‌کانم
که به به‌رچاوی -عومه‌ری کوڕی خه‌تابه‌وه - ده‌یانخواردم ...
- جه‌للاده‌کانی هاوڕێم که خه‌نجه‌ری غه‌دریان له زامی ته‌نهایی به‌سوێی منا
جێهێشت و
خۆیان هه‌ڵاتن به‌ره‌و ئاینده من لای مردنێکی چه‌پڕه‌و ده‌ست به‌سه‌ر بووم که
قه‌ناعه‌تی
به دیموکراسییه‌تی باران نه‌بوو ، به هیچ شێوه‌یه‌ک سازشی له‌گه‌ڵ میهره‌بانیدا
نه‌ده‌کرد ،
گا‌ڵته‌ی به عه‌قڵی -کاڤکا- ده‌هات هه‌موو جارێک هه‌ڵده‌شاخا به‌سه‌روچاومدا
وڕوشکێنی دونیا‌و
قیامه‌تی ده‌کردم و منه‌تی ژیانی ده‌کرد به‌سه‌رمدا و ده‌یگووت :- تۆ عه‌به‌سیت ،
تۆ ڕوخاویت
تۆ وورده بۆرجوازیت ، تۆ له پێش سه‌رمایه‌داریشه‌وه بمره ...
- کاتێکیش كه بێ وه‌فایی - ئیلهام- له گه‌رمایی دڵی خۆیدا ده‌ری کردم و هه‌موو
ده‌رگا ئاسنینه‌کانی
ته‌نیایی لێ داخستم ، ته‌زی مردن هات به له‌شماو ، ئاوه‌دانییه‌ک جێی هێشتم بۆ
ته‌نیایی / کتێبه‌کان
له ماڵا نه‌خۆش که‌وتن و ، - سه‌عدی- ده‌ستی کرد به گریان / ڕوناکایی نێو سۆمای
دیده‌م مرد
حه‌وزێک ماسی له دڵمدا ووشکی کرد‌و ، ده‌یان په‌پوله‌ی نارنجی له دارستانی شعورمدا
هه‌ڵاتن
بۆ به‌رده‌م ئاگرو ، هه‌ناسه‌م بۆ کڕوزی گرت /
سه‌دان ڕه‌وه باڵنده‌ی ئومێد له ناخمدا خۆیان کوشت و ، هه‌زاران گه‌ڵا له
دارستان کۆچیان کرد‌و
خۆیان دا به ده‌م ئاوه‌وه ، هه‌ر چی سێبه‌ر بوون باریان کرد ،
هه‌رچی کانی ته‌قیوی ناخم بوون سه‌ریان هه‌ڵگرت بۆ ووشکانی ،
له‌به‌رده‌م عه‌قڵی زه‌عیفه‌ی چه‌پکێک که‌نێره‌ی ته‌ڕدا ڕووبارێکی ته‌حه‌موول بووم
به‌رگه‌م نه‌گرت و
ووشکم کرد / له ترسی ته‌نیاییه‌کی قووڵ که شه‌وانه له پشته‌وه ده‌یترساندم
هه‌ڵاتم بۆ به‌رده‌م
مانگ و / چاوم بڕییه تکایه‌کی مناڵانه‌و سه‌ری پاڕانه‌وه‌م بۆ ئاسمانی چاوه‌کانی
نه‌وی کرد و
ئیکلامێکی شاهانه‌م کێشا ، سه‌ری بێده‌نگیم داخست وده‌ستی سه‌ده‌قه‌م درێژ کرد
گووتم :-
- ئیلهام -دایکم نه‌خۆشه چاوی دێشێ که‌مێک هه‌توانم پێ ده‌وێ ، که مێک خۆشه‌ویستی
گه‌رمم
ده‌وێ بۆ سه‌ر دڵم ...
- گووتم ئه‌ی مانگ خودا به‌رداری نییه له‌م ته‌نهاییه‌دا به به‌رچاوی ئه‌م هه‌موو
ئه‌ستێرانه‌وه
مه‌مکوژه گیاکان زۆر پێیان ناخۆشه که شعوری ئاو ده‌شکێنیت .. کانی بزانێت قاری
دێت ..
عه‌یامێکی دوور‌و درێژ له‌به‌رده‌م مردنێکی نه‌خوێنه‌واردا چۆکم داداو به‌ده‌ست
ژیانه‌وه گیرم
خوارد / له ده‌ست سته‌می زۆرداری تێنه‌گه‌یشتنی باخچه‌یه‌کی ناحاڵی له ده‌نگی
جریوه‌ی سێبه‌رو
که‌م ته‌رخه‌می دارستانێک له گوێ گرتنی هاژه‌ی (با) و دره‌ختێکی که‌م ئاوه‌زی
تێنه‌گه‌یشتوو
له خوڕه‌ی رۆیشتنی (ئاو) و ، بێ ده‌ربه‌ستی تاشه به‌ردێکی بێ مروه‌ت له لرفه‌و
هه‌ڵچوونی شه‌پۆل
له ده‌ست بێ دادی گریام و به‌ر هه‌نسکی مردنم دا / له په‌نای تاریکی ده‌یجووری
شه‌وه‌کانی بێ وه‌فایی
- ئیلهامدا - و به به‌رچاوی کتێبه‌کانی - مه‌لیکیادیسه‌وه - له میحرابی کونجی -
حوجره‌ی دیوانه‌که‌ی
-نالی‌دا- هۆن هۆن گریام و قووڵپی خوێنم دا/
- ئیلهام ده‌یگووت تۆ ده‌ستی - که‌رێکت - پێ نابه‌سترێته‌وه ..
- ده‌مگووت مه‌ڕۆ با مانگ هه‌ڵبێ باسی - دۆستۆیڤسکیت- بۆ ده‌که‌م ، قه‌سیده‌یه‌کی
-مه‌حویم-
پێیه بۆنی عه‌تری لێ دێت تازه له به‌هه‌شته‌وه نووسیویه‌تی/ له نێو برینی
کتێبه ده‌ستنووسه‌کانی
شعوری -جاحزدا- غه‌زه‌له‌کانی -سه‌عدیم -بۆی ده‌کرده په‌لک و ده‌مگووت شکۆفه‌ی
غروری
گوڵه‌کانی جوانی تۆ هێجگار مه‌زنن که‌له‌م زمستانه سه‌خته‌ی منا سه‌ریان
ده‌رهێناوه ،
بۆنی عاره‌قی ده‌گمه‌نی سێبه‌ری ته‌ڕی ڕه‌زێکی نایابت لێ دێت که به‌یانییه‌کی
ماندوو
به‌عه‌زره‌ته‌وه‌یه سه‌ر خه‌وێکت لێ بشکێنێت / غه‌زه‌لێکی -حافز - به
شانازییه‌وه حه‌ز ده‌کات
ده‌ستنوێژێک له جوانیت بگرێت /
من به حه‌سره‌ته‌وه منه‌ت ده‌به‌م قومێک له ( ئاوی) ڕه‌وانی زه‌مزه‌مه‌ت
بخۆمه‌وه شفای پێ ده‌گرم /
- تۆ له هه‌موو سه‌روای به‌یتی شیعره‌کانی -نالی- جوانتریت /
فریشته‌یه‌ک له لاله‌زاری به‌هه‌شتی جه‌سته‌ی تۆدا ڕاکشاوه هیچ که‌نارییه‌ک دڵی
نایه‌ت
به‌خه‌به‌ری بهێنێته‌وه بڵێ ئه‌ی مانگ هه‌سته نوێژه‌که‌ت ڕۆیی.. تۆ که
پێده‌که‌نیت سوێسسه‌ن و یاس
له جوانیت ته‌ریق ده‌بنه‌وه / مانگ پێی عه‌یبه له ڕووتدا هه‌ڵبێ / هیچ
باخچه‌یه‌ک له ڕووی نایه‌ت
له‌به‌رده‌م شکۆفه‌ی فه‌ڕشی به‌هه‌ری تۆدا خۆی ڕابخات / له شه‌ونمی به یانییه‌کی
پایز ده‌چیت
که خۆره‌تاو شه‌رم له هه‌ڵهاتنت ده‌کات /هیچ به‌یانییه‌ک له خۆی ڕانابینێ شان
له شانی جوانیت
بدات / تاوسێک له‌سه‌ر باخی هه‌ناری لێوه‌کانت هه‌ڵنیشتووه هیچ بایه‌ک دڵی قه‌مشی
ناکات
وورشه‌ی سێبه‌ری ئاوریشـمی گه‌ڵاکانت بسڵه‌مێنێته‌وه / به وورینجه‌ی سرکی هێشووی
پووڵه‌که‌ییت
بڵێت بێ زه‌حمه‌ت لاچۆ من پایز ناردوومی ئه‌م باخه بووه‌رێنم /
- یوسفێک - به‌ڕێکه‌وت که‌وتۆته نێو بیری زه‌مزه‌می تۆوه حه‌ز ناکات مانگ پێی
بزانێت
جوانییه‌کیت له ڕوخساری مانگی یه‌ک شه‌وه هه‌ڵاتویت ئاسمان له ته‌ماشا کردنت تێر
نابێت
خۆره‌تاوێک له نیگای گه‌رمی به‌یانیانی تۆوه هه‌ڵدێت و له تاریکی دڵی سارد‌و سڕی
منا ئاوا ده‌بێت
من له‌م شه‌وه درێژانه‌ی جه‌فای زمستانی ساردی تۆ بێزار نابم
(با)یه‌ک خوا بۆی کردووه‌و که‌وتۆته نێو دارستانی عه‌رعه‌ری تۆوه به‌دزییه‌وه
شیله‌ی هه‌نگوینی
جوانیت ده‌خوات / بۆڵه ترێ و به‌یی و هه‌نارو لیمۆی کاڵی جه‌سته‌ت ده‌ڕنێت / به
که‌س ناڵێت
مانگێکم له ڕوخساری ده‌ریای ئه‌و کچه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه بزان کێ ڕۆژه‌کانی خۆی
لێره بزر کردووه
(( با بێت نایده‌مه‌وه پێی )) / خۆره‌تاوێکم له چاره‌ی فریشته‌یی ئاسمانی ئه‌و
کچه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه
بزان چ غه‌شیمێک نه‌یزانیوه ساڵه‌کانی گه‌نجێتی خۆی لێراکه‌دا جێهێشتووه ..
- مه‌هدی ساڵه‌حێکم - له‌به‌رده‌م شه‌عبێکدا دۆزیوه‌ته‌وه گیانی تێدا نه‌ماوه
بزان چ شاره‌وانییه‌ک له بیری چووه بینێژێت
- ئه‌تۆ چیت خۆ به‌رد نیت ده قسه‌یه‌ک بکه - ئیلی - گیان پێم بڵێ ده‌رد .. بڵێ
سه‌گباب ..
قه‌یدی ناکات جه‌فای تۆ له گیانم خۆشه من عابیدێکی ملکه‌چم هه‌موو خوایه‌ک
ده‌په‌رستم
من هیچم ناوێت ئازیز ئه‌و هه‌موو ڕۆیشتنه بۆ تۆ به‌ڵام ته‌نها یه‌ک جارێک دوای
ئه‌و هه‌موو کوشتنه‌م
به جه‌فای بێ مروه‌تی وه‌ره بۆ ته‌عزێکه‌م سه‌ره‌خۆشییه‌ک له بێده‌نگی قووڵی
ناخم بکه من
تا ئێستاش له نێو گۆڕی بیره‌وه‌رییه‌کاندا بیرت ده‌که‌م ...!!
- ئیلهام - له نێو ئه‌و هه‌موو ووشه جوانانه‌ی خۆشه‌ویستیدا که هیچ حه‌دیسێکی
نوورانیش حه‌رامی
نه‌کردون له دووری فرسه‌خێک ئه‌سه‌فی بێوه‌فاییه‌وه ده‌یگووت :- ئه‌م پیاوه
تووشی شیزۆفرینیای
قسه کردن هاتووه / دواجار بێ ڕه‌حمی لیسا عومری پێ نه‌هێشتووم / مه‌رگ سه‌رێکی
باداو گووتی
بیر له چی ده‌که‌یته‌وه وه‌ره با له ته‌نیایی ڕزگارت بکه‌م / له چ ده‌گه‌ڕێی
ژیان بۆ خۆی بریتییه
له وونکردنی داهاتوو له نێو ته‌پ و تۆزی بیره‌وه‌رییه‌کاندا نادۆزرێته‌وه .
- گووتم له تۆ ده‌گه‌ڕێم .. ئه‌تۆ لیسای..؟..
- به ویقارێکی مه‌زنی عیزرائیلیانه‌وه که هه‌یبه‌ت له شه‌رمی ده‌باری گووتی چ
ده‌که‌ی له‌م
تاریکاییه‌دا چاوه‌ڕوانی که‌س مه‌که ته‌نیایی ده‌رگای نییه / حه‌یف گه‌نجێتی خۆت
به ئاینده‌وه خه‌سار
ده‌که‌یت به خۆڕایی سه‌ری ئه‌م هه‌موو ساڵه ده‌هێنیته ژان .. ده‌بوایه
ئه‌وه‌نده په‌له نه‌که‌یت بۆ خۆت
له نێو کتێبه‌کاندا دانیشیت هه‌تا ئه‌جه‌ل خۆی دێت / له نێو ئه‌م گۆمه سه‌وزه‌ی
زینده‌گیدا بێ هوده‌یه
به دوای خۆتدا بگه‌ڕێیت به‌خته‌وه‌ری له هیچ کوێیه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت .. هه‌سته .
له به‌رده‌م ته‌ماشای بێ سوودی ئه‌م ئاوێنه ته‌ڵخانه‌دا خه‌ریکی چیت ژیان نییه
.. بڕوا بکه لیسا نییه
- پیاوێك لێره ئێواران هه‌موو جارێک له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده نوێژه‌ی ژیان ته‌قوای
کتێبێکی یاقووتی
ئه‌غریقی ده‌کرد که لاپه‌ڕه‌کانی به ئایه‌تی ئاڵتوونی گه‌وره گه‌وره‌ی
خۆشه‌ویستی نووسرابوون
به‌رگه‌که‌ی سه‌ده‌فی گه‌رمی ژیان بوو که‌س هیچی لێ تێنه‌ده‌گه‌یشت ،تا سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاستی
فه‌رامۆشی به‌کوڵ گریا گووتی (( خودایه بۆ لیسات پیشان نه‌دام )) له کۆتایی
سه‌ده‌کانی ته‌نیاییدا
ئینجیلی - لۆقاو ، مه‌تای - بۆ خاتری جوانی لیسا نووسی و پێشکه‌شی بێ وه‌فایی کرد
ته‌نها گووتی :-
- به داخه‌وه لیسا به‌که‌ڵکی ته‌نیایی نایه‌ت .. ئیتر هیچی تری نه‌ووت.
- عه‌زیه‌تی ته‌نیایی خۆت مه‌ده ژیان تونێڵێکی تاریکه له‌هه‌ر کوێیه‌که‌وه پێیدا
ده‌چیت
سه‌رێکی له مردنه‌وه ده‌ر ده‌چێت و ئه‌وسه‌ره‌که‌ی له ته‌نیاییه‌وه ده‌ست پێ
ده‌کات
- لێگه‌ڕێ با به مردن داتبپۆشم .. ده‌بێ تێ بگه‌ی مردن له باوه‌شی فه‌رامۆشی ئه‌م
گۆڕه‌دا
له ڕاڕایی ژیان خۆشتره له مناڵیه‌وه خه‌ریکم بۆت دروست ده‌که‌م .. بێ ده‌نگی
جوانتره له گله‌یی ،
مردن باشتره له‌م ته‌نیاییه‌ی که به‌هیچ خۆشه‌ویستییه‌ک پڕ نابێته‌وه .. گیانت
ته‌سلیم بکه‌و
ده‌ستبه‌رداری دونیایی فانی به هیچ لیسایه‌کی تێدا نییه بۆ ئاشنایه‌تی ..
هیچ لیسایه‌کی تێدا نه‌بووه بۆ ئاشنایه‌تی .. هیچ لیسایه‌کی تێدا نابێ بۆ
ئاشنایه‌تی ...
- لیسا له ئه‌سڵا خه‌ڵکی ده‌ریایه‌و له‌گه‌ڵ ئاودا هات بۆ سه‌ردانی تینوێتی
له دارستانی که‌س و کاری دابڕاو لای دایه قه‌راغی دونیا .. لای هیندییه
سووره‌کانی عه‌قڵی منا
مایه‌وه / من گۆزه‌یه‌کی شکاوی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کان بووم ، قه‌تره‌یه‌ک ژیانم
تێدا نه‌مابوو
که لیسام بینی جارێکی تریش باڵق بووم / که لیسا له مه‌مله‌که‌تی داڵغه‌ی منا
په‌یدا بوو
هێشتان خۆشه‌ویستی ڕه‌نگی گوڵی نه‌گرتبوو / (ئاو) سه‌ری به هیچ لایه‌کی ڕۆیشتندا
ده‌رنه‌ده‌کرد
دارستان بناغه‌ی مه‌مکی ده‌رنه‌دابوو / سێبه‌ری دره‌خت نه‌یده‌زانی دانیشتن له‌پاڵ
خۆشه‌ویستیدا
یه‌عنی چی ..!!
دونیا تازه گاگۆڵکێی ده‌کرد .. باوکم پیاوێکی که‌ته‌ی چوارشانه‌ی - نیاندرتاڵ -
بوو ..
- لیسا که هات چه‌ند جوان بوو .. دڵـم مه‌رایی بۆ ده‌کرد ، فریا نه‌که‌وتم
له‌به‌رده‌میا
گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی عومرم کۆوه‌که‌م .. له‌سیمای خۆربردووی پیاوه‌تیم ڕاما :-
- ووتم خه‌ڵکی خۆر ئاوای ئه‌نفالم ، له‌گه‌ڕه‌کی سته‌می ته‌ریق بوونه‌وه له‌دایک
بووم
له یه‌کێک له ساڵه‌کانی سه‌رکۆنه‌و قات وقڕی خۆشه‌ویستیدا چاوم به مه‌رحه‌مه‌تی
ئاسمانه
شینه‌کانت هه‌ڵهێناو .. له یه‌کێک له ڕۆژه شوومه‌کانی میلله‌تێکدا (( که له
ژیانیدا هیچ ئاسووده‌ییه‌کی
شک نه‌بردووه بۆ شامی ئێواره‌ی نه‌وه‌کانی )) به قاچاغی هاتمه نێو باغی عه‌ده‌نی
بێ ڕه‌حمیته‌وه ،
نازانم له گه‌ڕه‌کی ده‌ربه‌ده‌ری و - ئه‌سفه‌له سافلین - له دایک بووم .. له
ژێر زه‌مینه تاریکه‌کانی
ئه‌شکه‌نجه‌ی بێ ویژدانی قامچی و که‌له‌بچه کردنی زمان وزه‌خمی توانجی ناڕه‌واو
کاردی بوختانی ناحه‌قی ئازیزانم کرێچی بێده‌نگییه‌کی قووڵ بووم ..
- پیاوێک له‌م ته‌نهاییه‌دا منی چاند به‌و ئومێده‌ی ڕۆژێکی ڕوناکی بۆ بگرم..
له پشت دیواره‌کانی چاوقایمییه‌وه ناچار بووم تا مردن ته‌حه‌موولی قسه‌ی سارد‌و
سووکی
ئه‌و پیاوه به‌سته‌زمانه بکه‌م که هه‌موو جارێک به به‌رچاوی به‌یانییه‌کی
شینه‌وه شعوری دارکاری
ده‌کردم .
- ژنێکی به‌دبه‌خت ڕۆی کردمه پاڵ دیواره داڕوخاوه‌کانی چاوه‌ڕوانی درێژی خۆی
له پاڵ تاریکایی شه‌وه‌کانی بێ ده‌سه‌ڵاتی مندا تا به‌یانی هۆن هۆن ده‌گریاو
به‌دیار بێ ئومێدی
ده‌ردی شکاوی دڵی خۆیه‌وه وه‌نه‌وزی نه‌ده‌داو ئێشکی ئازارێکی سه‌ختی ده‌چێشت..
- شه‌وه‌های شه‌وم له‌نێو که‌لاوه کۆنه‌کانی ته‌نیاییدا بردۆته سه‌ر
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی که تۆ نایخوێنیته‌وه بزانی بۆچی گریاوم .. چ
چۆله‌که‌یه‌ی ته‌ریوو
له مه‌غریبی دارستانی دڵی منه‌وه هه‌ڵهات و ڕێی نه‌برده‌وه باوان ..
له‌به‌رده‌م مه‌یخانه‌ی چاوه خوماره‌کانی تۆدا سه‌رمای نیوه‌شه‌وێکی سه‌خۆش کوشتی
..
- ئه‌و پیاوه‌ی ئێواران له‌سه‌ر کۆڵانی تاریکی داهاتووی مندا تانزیکی به‌ره‌به‌یانی
مردن ڕاوه‌ستا
وجاخی بۆ ڕۆشن بکه‌مه‌وه پێم عه‌یب بوو دڵی بشکێنم و نه‌موێرا ئیزنی بده‌م بڵێم :-
- بمبه‌خشه به‌ته‌مای من مه‌به ڕۆشنایی مه‌عازه‌ڵام تێدا نییه .. ئه‌م هه‌موو
ناوه دووباره بووه‌وه‌ی
تۆ زۆرن بۆ من له‌به‌ر ناکرێن /شه‌جه‌ره‌ی ئه‌م هه‌موو نوسخه خوارو خێچه‌ی -ئاده‌م
و حه‌وا-
کۆپییان کردووه به‌من هه‌ڵناگیرێت ، تاقه‌تم نییه که‌س به‌دوای خۆمدا ڕاکێشم ..
- ڕێی ئه‌و کۆڵانه به‌ر بده با بڕوات .. ئه‌م ڕه‌شه‌بایه‌ی که له‌ده‌للاقه‌ی
ڕوخاوی ژیانه‌وه دێت
به عه‌قڵی هیچ داناییه‌ک ناگیرێت ..من له ترساندا هه‌ڵاتووم تا ڕۆژی نه‌فخی سوور
له‌م ته‌نیاییه‌دا
خۆم ده‌شارمه‌وه با دایکم پێم نه‌زانێت که من ئه‌وه‌نده ترسنۆکم ناوێرم نا‌وی
سیانی خۆم
به کۆڵی که‌سه‌وه بنێم
- به‌ده‌ستی خۆم نییه زات ناکه‌م له نێو ئه‌م وه‌تاغه تاریکه‌دا که‌سێکی تر
له‌دوای خۆمه‌وه جێبهێڵم
به دیار ئه‌م کوانووه سارده‌ی ئاده‌مه‌وه‌که به‌ئاگری دۆزه‌خیش گه‌رم
نابێته‌وه‌و
ده‌ست خه‌ڕۆیی نێو شه‌قامه سارده‌کانی ژیانی بکه‌م و ته‌نیایی غه‌دری لێ بکات ..
که‌سیش لێی مه‌علووم نییه دونیا چی وه‌سه‌را دێت ..
- بمبه‌خشه سه‌رجه‌لله‌ی باو باپیرم ده‌سڕمه‌وه که ئه‌وه‌نده ڕێ عه‌زیه‌تیان
کێشابوو
هاتبوون بۆ نێو ژیان و به ده‌ستی خاڵی گه‌ڕابوونه‌وه دواوه ، هیچ سه‌بوورییه‌کی
ئه‌وتۆیان پێ نه‌بوو
له‌گه‌ڵ دڵی خۆیاندا بیبه‌نه‌وه‌و پیشانی ئه‌و دونیایی بده‌ن و بڵێن :-
- ئێمه له‌سه‌ر (( کاسی تۆپی پێی جیهانی شه‌ڕه گرینگه‌کانی -گرین دایزه‌رمان- کرد
- له نێو فه‌سڵه جوانه‌کانی به‌هاردا ته‌ماشای شه‌ڕه‌گاکانی - ئیسپانیامان -
ده‌کرد و
عه‌قڵی خۆمان به هێزی -مانگا- تاقی ده‌کرده‌وه ...))
- ئه‌وه‌ی - ئاده‌م و حه‌وا - بینوویانه هه‌ر ئه‌وه‌یه که تۆ ده‌یبینیت
به‌زایه‌ری هیچ شتێکی تازه
ڕووی نه‌داوه ..
- تا ئێستاش جه‌نگ له نێو پێخه‌فه سارده‌کانی دڵماندا میز ده‌کاته ژێر خۆی ..
- هابیل و قابیل - له‌سه‌ر گووله شووشه‌یه‌کی بچووک ئاسه‌واری دونیا ده‌بڕنه‌وه
..
- دوو په‌پووله له‌سه‌ر تۆزقاڵێک ڕۆشنایی چاوی یه‌کتری ده‌رده‌که‌ن ...
- دوو هه‌نگ له‌سه‌ر گوڵه مێخه‌کێک حه‌فته‌یه‌ک به‌یه‌که‌وه قسه ناکه‌ن ..!!
له نێو ئه‌م ته‌نیاییه تاریکه‌دا هیچ به‌یانییه‌ک نایه‌ت دڵی پێ خۆش بکه‌یت ..
- ئیتر تۆ به ته‌مای چیت ، بۆ لێراکه‌دا ڕاوه‌ستاوی ، چاوه‌ڕێی چی ی له
ئاینده‌یه‌کی چڵمن ده‌که‌یت ؟.
له نێو ئه‌م بیشه‌ڵانه تاریکه‌دا به‌دیار ڕه‌ونه‌قی قسه‌ی حیزی شکۆفه‌ی گوڵێکی
نه‌فامه‌وه
بۆ خۆت خه‌ریک ده‌که‌یت ..!؟
- من چیم داوه له هاژه‌ی ( با) و گڤڤه‌ی چڕی دارستان و بۆڵه بۆڵی ڕۆیشتنی ( ئاو)
کتێبه‌کان با بۆخۆیان بڵێن .. ژیان ئه‌وه نییه که له‌نێو ده‌فته‌ر ڕه‌سمه‌کانی
مناڵیدا بانگی ده‌کردینه
ده‌ره‌وه‌و ده‌یگووت -ئازاد- وه‌ره بابه خورماڵووی بۆ هێناوین :-
- ئه‌وه سێوێک و ...
- ئه‌وه دوو سێ‌و و ...
- ئه‌وه سێ سێ‌و ...به‌سه به‌سه ئیدی نامه‌وێت ، ئه‌م سێوانه زۆرن و به‌شی
ڕه‌ونه‌قی
هه‌موو جوانییه‌کی ژیان ده‌که‌ن .. نه‌خێر ئه‌گه‌ر هه‌موو زه‌ویش به‌ته‌نیا
بده‌یته - قابیل- هه‌ر ده‌ڵێت
به‌شم ناکات و ئاسمانیشم پێ ده‌وێت ئه‌ی من به‌های گه‌رمیی ژیان و ڕوناکایی جوانی
دڵ
له کوێدا بکوژم ..؟؟؟ .
- پیاوێکی عه‌سه‌بی له نێو کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی چاره‌نووسمدا که هیچ
ڕێگایه‌کی تێدا نه‌بوو
بۆ ده‌رباز بوون له دڵڕه‌قی به‌ر ده‌رگاکانی ته‌نهایی لێگرتم .
- چ جارێک که تووڕه ده‌بوو من قیبله‌م لێ ده‌گۆڕاو شایه‌توومانم به‌سه‌ر شانی -
ئیبلیسدا-
ده‌هێناو وام ده‌زانی خوله‌فای ڕاشدین بریتین له دوو که‌س و به باوکمه‌وه ده‌بێت
به سێیان ..
ڕۆژه‌کانی حه‌فته له ماڵماندا میزیان ده‌کرد به خۆیاندا .دایکم وه‌ک ژیژک
ده‌چووه‌وه سه‌ر یه‌ک و
ده‌بووه پارچه‌یه‌ک خامی سپی .. ئاسمان ڕه‌نگی زه‌ردی زه‌عفه‌رانی و لیمۆیی ده‌گرت
..
- چ عانێک دایکمی فه‌للاقه بکردایه به قژ ڕایده‌کێشا بۆ نێو بیره‌وه‌رییه
تاڵه‌کانی من و ده‌یگووت :-
((عه‌مرت نه‌مێنێ بۆ خۆت و کوڕێک که هاوردووته ..))
- دایکم هه‌رگیز نه‌یده‌زانی پێکه‌نین بۆچی باشه‌و بێده‌نگی چ ده‌ردێک ده‌رمان
ده‌کات
ته‌نها ده‌یتوانی له‌سه‌ر به‌رماڵی ئێواران دۆعای شه‌ڕی له زۆرداری بکردایه که
خوشکه‌کانمی
به ناباڵقی دابه‌شوو..!!
- هاوڕێکانم هه‌ڵاتن به‌ره‌و ئاینده من له نێو بیره‌وه‌رییه‌کاندا ته‌قه‌ی سه‌رم
دێت
- لیسا به‌سه‌بری - ئه‌یوبێکی - شه‌رمنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده نوێژی شیناییت
عابیدێکی به‌ساڵا چووم
سه‌رم له‌سه‌ر به‌رماڵی سوجده‌ت هه‌ڵناگرم ته‌قوای هه‌موو بێ ڕه‌حمییه‌کت ده‌که‌م
..
- له پشت دیواره سه‌خته‌کانی ته‌نیاییه‌وه زۆر دانیشتووم هیچ کتێبێک تێم
نه‌گه‌یشت
به‌ده‌م ساڵه درێژه‌کانی ده‌ست خه‌ڕۆییمه‌وه له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی جێمام
له هه‌موو سپێده‌یه‌کی ئاسووده‌یی خۆشگوزه‌رانی دواکه‌وتم .. ئه‌تۆ چ ساڵێکیت لیسا
..!!
- ئه‌من به‌جه‌فای ئێشی سه‌ختی خۆمه‌وه له نێو ئه‌م ساڵانه‌ی بێده‌نگی درێژی تۆدا
ده‌مرم
- ئه‌تۆ فه‌سڵێکی سه‌خیت له جوانی به‌شی داڵغه‌یه‌ک ته‌ماشام بکه .. به‌شی
شانازییه‌کی که‌م
به‌قه‌ده‌ر ده‌نکه زه‌نگیانه‌یه‌کی شین له‌سه‌ر یه‌کێک له فه‌رعه‌کانی ڕۆیشتنت
ئاوڕێکی بچووکم لێ بده‌ره‌وه دڵنیابه خوایش پێی خۆشه ...
)) م له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و ته‌نیاییم که‌ڵکی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه A-B-c-d - که ده‌گه‌م
به لیسا ((
جارێکی تر بیخه‌مه‌وه به‌ر ئه‌لفابێتای دڵداری ..
- لیسا من تووشی نه‌خۆشی ڕه‌به‌نی هاتووم حه‌ز ده‌که‌م له درۆیه‌کی -نیساندا - پێم
بڵێی خۆشم ده‌وێی
- ئه‌تۆ چ ڕۆژێکیت لیسا .. لای ئێمه حه‌فته بریتییه له یه‌ک ڕۆژ و هه‌موویشمان
وه‌ک و یه‌ک
دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه .. :-
- بێ ئیشی له ووڵاته‌که‌ی مندا به‌یانیان دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت
- نیگه‌رانی هه‌موو ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌ی فێری جگه‌ره کێشان کردووه ..
- ده‌ستبه‌تاڵی ڕۆژ تا ئێواره له چایخانه‌کاندا ته‌قه‌ی دۆمینه‌ی دێت ..
چاو چنۆکی شیر براکانم هه‌میشه سه‌ریان له شه‌ڕ ده‌خورێ و نامووسی جوانی
نیشتمانه‌که‌میان
ئه‌تک کرد . به کوشتنی دڵی هیچ یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی حه‌فته تێر نه‌بوون
ساڵه‌کانی داهاتووشیان
تیرۆر کردین ..
- پیاسه‌ی دووری کچه‌کانمان له به‌ر قاپی ئێواران زیاتر تێناپه‌ڕێ و هه‌میشه له
درزی
ته‌نیاییه‌کی دوولاییه‌وه سه‌یری ڕۆژه تێپه‌ڕیوه‌کانی ساڵ ده‌که‌ن که له‌وسه‌ری
کۆڵانه‌وه
فیشکه‌ی جگه‌ره‌ی دێت ..
- من له قوتابخانه جه‌نگ ده‌رسی پێ ئه‌وتمه‌وه به‌ڵام فێری توڕه‌یی نه‌بووم ..
هه‌ڵه‌گه‌ڕیم له‌سه‌ر شه‌قامه چاوشۆڕه‌کانی به‌ره‌ڵایی و چه‌توونیم له نێو
کۆڵانه تاریکه‌کانی ته‌نیاییدا
فێری درۆی نه‌کردووم باوه‌ڕم پێ بکه خۆشم ده‌وێی ..!!
- لیسا عاجباتی له ئه‌تواری ته‌نیایی درێژ داداڕی من دێت که‌چی خامۆشیم ئه‌وه‌نده
شه‌رمنه
له ڕووی نایه‌ت قسه‌یه‌ک بکات ..
- له ئاست هه‌یبه‌تی به‌ژنی باڵای لیسادا قه‌ڵه‌م داده‌رێکم پێ نییه بێده‌نگی
خۆمی پێ دابده‌م
- له‌به‌رده‌م نیشانه چه‌ماوه‌کانی پرسیاری دادگای عوروفیی لیسادا گۆمێکی قه‌وزه
گرتووی مه‌ندم
بێجگه له بیره‌وه‌ری هیچ بوونه‌وه‌رێکی ترم تێدا ناژی / ته‌نهاییه‌کی تواوه‌ی
به‌ر گه‌رمای هاوینم
باڵنده‌یه‌کی بێ په‌ناو په‌سێوی ژێر سێبه‌ری ته‌ڕی بارانم / له نێو که‌وانه
گرژه‌کانی برۆی لیسادا
ته‌نیاییه‌کی داڕزیوی ده‌ست به‌سه‌رم هه‌موو ئێسقانه‌کانی نیگه‌رانیم
به‌ده‌ره‌وه‌یه ..
- له‌و په‌ڕی دونیاوه ته‌ماشام بکه‌ی تێده‌گه‌ی چ عاشقێکی زه‌لیلم .
- به‌ده‌ست مه‌غۆلییه‌کی شیرازییه‌وه چ - حافزێکی - داگیرکراوم
غه‌ریبییه‌کی تۆز له‌سه‌ر نیشتووی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستم و بۆنی ڕۆمانسییه‌تی
-شیللیم - لێ دێت
بێده‌نگییه‌کی بێ شوناسم و ناتوانم له سنووره سه‌خته‌کانی جوانی لیساوه که به
بێ وه‌فایی داخراوه
بپه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو زیندگی
- دیلێکی به‌دبه‌ختی جیهانی یه‌که‌مم سه‌رله‌نوێ دادگایی ده‌کرێمه‌وه .. :-
- (( تۆ بۆنی چ بیره‌وه‌رییه‌کی بێ تامت لێ دێت .. ده‌م و چاوت ڕه‌نگی قه‌وزه‌ی چ
عوزله‌تێکی
ناشرینی هه‌ڵگرتووه / ئه‌م که‌ئابه‌ته چڵکنه‌ت ڕوخساری ئاده‌می پێوه نه‌هێشتووی
..!!
- له‌به‌رده‌م قازی که‌زییه جوانه‌کانی لیسادا که وه‌ک و ماینی یه‌که ناس سه‌ر
ڕاده‌وه‌شێنێت
به‌رگریم له چاره‌نووسی شوومی خۆم پێ ناکرێت .. (( هه‌ناسه‌م بۆنی ده‌نگی
دانووساوی شه‌ڕی
گه‌رمی برا کوژی لێ دێت / بۆنی ده‌نگی قرخی ته‌عدای بارووتی کورد کوژه‌کانم لێ دێت
/
بۆنی خوێنی ته‌ڕی ئه‌نفال و دووکه‌ڵی چڕی کیمیاباران و عاره‌قی ترشاوی کۆڕه‌و
له بن باڵم هه‌ڵده‌ستێت ..!!)) .
- لیسا قه‌ڵس ده‌بێت ماچی بکه‌م ده‌ڵێ :- (( ده‌مت شێی ته‌ڕی زیندانی کردنی ووشه‌ی
ناو
ڕۆژنامه کۆنه‌کانی پێوه‌یه / دڵت بۆنی تاریکایی ساردی ڕه‌به‌نییه‌کی لێ دێت که
به‌حه‌یاتی ڕۆشنایی
گه‌رمی جه‌سته‌ی نه‌دیبێت / بۆنی ته‌نیاییه‌کی به جێماوی ناو سه‌ده کۆنه‌کانی
فه‌رامۆشیت لێ
هه‌ڵده‌ستێت / ڕه‌نگی ووشه‌و قسه‌ی زل و بێ مه‌عنای ناو کتێبه‌کانت گرتووه / سیمات
باوێشکی
ماندووی عاقیبه‌تی پیرێتییه‌کی ئاخر شه‌ڕ ده‌دات / له چوار چێوه‌ی مانگی
خه‌زه‌ڵوه‌ری ئاوێنه‌ی
جوانی لیسادا ڕێزه‌ی تاڵ و ناشرینی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کی به‌د فه‌ساڵم / قسه‌ی به‌جێماوی
نێو دڵی
زیندانییه‌کی هه‌رزه‌کارم که له نێو چوار دیواری زیندانه قه‌دیمه‌کانی
فه‌رامۆشیدا ده‌نووسێت :-
لیسام خۆش ده‌وێت .. !! )) . 2000 - بۆ یادگاری له ساڵی
- مامه حه‌مه‌یی دونیا بۆ هه‌موو شه‌قامه داگیر گه‌ره‌کانی - ئینگلته‌را -
ده‌که‌م هه‌ر پارکێک
سۆراخێکی دڵی لیسا پێ ده‌زانێت له به‌ر خاتری مافی مرۆڤ پێم بڵێت / له ژێر
په‌ڕه‌ی هه‌وریشدا بێ
ده‌ڕۆم تۆزێک هه‌توان بۆ سه‌ر برینی دڵی کوڕه که‌چه‌ڵه‌یه‌کی عاشق دێنم / ده‌چـم
له دوورایی ده‌شتی
خوداوه ته‌ماشای سیحری ئه‌و مه‌مله‌که‌ته ده‌که‌م که کتێبه پیرۆزه‌کان ناویان
لێ ناوه لیساو
حاجییه‌کان ڕۆژی عارفات سه‌ریان لێ هه‌ڵده‌سوون / تۆزێک له‌م ته‌نیاییه درز
تێکه‌وتووه‌وه له
بۆشایی عه‌قڵی خۆمه‌وه به‌دزی شه‌رمه‌کانی مناڵیمه‌وه به‌شی داڵغه‌یه‌کی شین
ته‌ماشای ده‌که‌م /
که‌مێک سه‌یری په‌لکه زێڕینه‌ی ئاسمانه‌کانی لیسا ده‌که‌م هیچ نابێ با تێبگه‌م
بزینم ئه‌ستێره‌ی
به‌ختی من له کوێدا ده‌خه‌وێ و کێ حه‌بی خه‌وی ده‌داتێ .. / چ عه‌جوولیه‌ک ده‌ستی
نه‌وه‌ستاو
قیبله‌ی - موحه‌مه‌دی - گۆڕی و من باشور‌و باکوری خۆمم لێ تێک چووه / ڕۆژ له
هه‌ڵاتن دوو دڵه‌و
(ئاو) له ڕۆیشتن په‌شیمانه‌و / ( با) فێر بووه پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ دارستان خۆی
ده‌کات
به نێو مه‌یخانه‌کاندا و نیوه‌شه‌و ساقییه‌کان به پاڵ ده‌ری ده‌که‌نه ده‌شته‌وه
/ ئاسۆی ژیان
ئه‌وه‌نده لێڵ بووه به‌یانیان به‌شه‌قیش خه‌به‌ری نابێته‌وه / ڕۆژه‌کانی حه‌فته
که دێن هێشتان خه‌وی
نه‌گبه‌تی به‌ری نه‌داون پێیان له‌سه‌ر و سه‌کوتی چاره‌نووسی من ده‌ئه‌نگووتێ و
داهاتووم ده‌ڕژێننه‌وه
سه‌ر سه‌فر
- به‌یانیان که هه‌ڵدێت له بیری نییه زنجیری پانتۆڵه‌که‌ی دابخات ڕۆژه‌کانی
حه‌فته پێی پێ ده‌که‌نن
- چوار شه‌ممان زه‌ینی تێک چووه‌و به‌ده‌م ڕێکردنه‌وه ئاگای له‌خۆی نییه قسه
ده‌کات
لیسا که لێی ده‌پرسێت تۆ چ ڕۆژێکیت لێی تێک ده‌چێ و ده‌ڵێ من ناوم پێنج شه‌مه‌یه
.
- لیسا هه‌موو به‌یانییه‌ک زوو ژیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ و مه‌عنایه‌کی گه‌وره‌ی
پێ ده‌به‌خشێ /
ئیزنی ئه‌ستێره‌کان ده‌دات ئاوابن / به خۆره‌تاو ئه‌ڵێ دره‌نگه خۆت بگۆڕه‌و
هه‌ڵبێ /
ڕوخسه‌تی ئاو ده‌دات بڕوات بۆ قوتانخانه / به‌وه‌رزه‌کانی ژیان ده‌ڵێت بڕۆن بۆ
میوانی ساڵی تازه و
به‌ڵام یه‌کی له سێ مانگ زیاترتان پێ نه‌چێت/ به یه‌کشه‌مه ئه‌ڵێ ئه‌مڕۆ تۆ له
ماڵا دانیشه
ئیسراحه‌ت بکه / به گه‌رده‌لوول ئه‌ڵێ تۆ زۆر چڵکنیت بڕۆ خۆت بشۆره / به
توڕه‌یی ئه‌ڵێ عاقڵ به شه‌ڕ مه‌که /
به باران ده‌ڵێ تۆ مه‌شروب زۆر ده‌خۆیته‌وه و سه‌رما گله‌یت لێ ده‌ست ده‌کات /
به (با) ده‌ڵێ
تۆ زۆر هه‌ڵه‌گه‌ڕی و ڕوو له‌ماڵی خۆمان ناکه‌یت / به تاریکی ده‌ڵێ له‌به‌رده‌م
کۆڵانه‌کانی دڵته‌نگی
ئێواراندا ڕامه‌وه‌سته عه‌یبه دراوسێکان پێیان ناخۆشه / به مانگی نیسان ده‌ڵێ
تۆ فێری درۆ کردن
بوویته / به من ده‌ڵێ تۆ بمره به که‌ڵکی ژیان نایه‌یت .... !!
- لیسا که ته‌شریف ده‌هێنێت خۆره‌تاو سه‌ر داده‌خات تا له حوکمی چاو ڕه‌ت ده‌بێت
- که دێت هه‌ڵمی گه‌رمی چایی به‌یانیانی لێ هه‌ڵده‌ستێ (( به‌خته‌وه‌ری به
ڕوویه‌کی خۆشه‌وه
له‌سه‌ر سفره‌ی ئاسووده‌یی به‌رچایی ده‌کات و ژیان به‌نازه‌وه ده‌ڵێت به‌یانیت باش
! ))
- که دێت بۆنی عه‌تری حه‌یزی مێینایه‌تی ته‌ڕی به‌هاری لێ ده‌چۆڕێ (( هه‌موو
پرشنگی جوانییه‌ک
زه‌یستانه‌و خۆشه‌ویستی کچێکی جوانی ده‌بێت و نا‌وی لێ ده‌نێن ژیان به کوردی یه‌عنی
لیسا ))
- که دێت هه‌موو شینایی ئاسمانی داوه‌ته پێش خۆیی و وه‌رزه‌کانی ساڵیش له گه‌ڵیا
دێن و
مانگ و خۆر به ئه‌ده‌به‌وه له پشتییه‌وه ڕاده‌وه‌ستن .. سروشت ڕێنوێنی ده‌کات ،
سه‌راپا
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ئاودامانی هه‌ناری له که‌زییه‌کانییه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ
سه‌ر زه‌وی ..
- که نایه‌ت ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌یش نایه‌ن ، ئاینده واز له مه‌کته‌ب ده‌هێنێ و
زه‌ویش تاقه‌تی نییه به ته‌نیا بسوڕێته‌وه .
- لیسا من له غه‌یبه‌وه خۆشم ده‌وێی ، تۆ له هه‌موو ڕۆژه‌کانی شه‌مه‌و
یه‌کشه‌مه‌و دووشه‌مه جوانتریت
به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ڕۆژه‌کانی سێ شه‌مه‌و چوار شه‌مه‌و پێنجشه‌مه‌و هه‌ینیش حه‌زم
لێته
- لیسا ڕه‌نگی قه‌رسیلی تۆخی فه‌لسه‌فه له‌به‌ر ده‌کات / به لوغزی که‌ون چاوی
ده‌ڕێژێ و
قژه‌که‌ی له دواوه به نهێنی سروشت ده‌به‌ستێت و / له حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان
داده‌نیشێ و
به زمانی باڵنده‌یش قسان ده‌کات و من هیچی لێ حاڵی نابم / ئه‌ویش سه‌ری له کتێبی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی عه‌قڵی لادێی من ده‌رناچێت که نازانم بڕۆم بۆ شار له نێو
قه‌ره‌باڵغی جوانی لیسادا
وێڵ ده‌بم / نازانم چۆن سواری -ئه‌له‌ڤه‌یته‌یه‌ک -بم تا بگه‌مه نهۆمی سه‌د قاتی
بینینێکی لیسا
که هیچ ڕۆژێکیش مواجه‌ی نییه ، دواییش هه‌ر نازانم به چ کۆڵانێکی نازانمدا
بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای
په‌شیمانی ساردی ته‌نیایی ڕووشکاوی خۆم .. !!.
- لیسا له‌به‌رده‌م سه‌رنجی تکای زه‌لیلی چاوه شۆڕه‌کانی منا سه‌ری نیشانه
حیزه‌کانی سه‌رسوڕمان
داده‌خات و ده‌ڵێ (( چ بایه‌کی قه‌شمه‌ر داویتێ پێش خۆشخه‌یاڵی خۆی و هێناویتی بۆ
به‌رده‌م
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی پرسیاره سارده‌کانی سۆراخی من که له عه‌زه‌ڵه‌وه وه‌ڵامیان
نییه /
چ لافاوێکی سیاسی هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندی و له که‌ناره‌کانی که‌م عه‌قڵییه‌وه هه‌ڵیگرتی
خستوتێ نێو
کۆرده‌ره‌ی ئه‌م په‌شیمانییه‌ی که ڕێگای هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی تێدا نییه به
ده‌رباز بوون له ته‌نیایی ..!!
- له ووشکانی چ داڵغه‌یه‌کی شوومه‌وه هاتیته ئه‌مبه‌ری ( ئاو) و ، چۆن له
بیابانه‌وه ڕێت ده‌رکرد
چ کتێبێک ده‌ستی گرتیت :-
- له نێو چیرۆکه‌کانی - دۆستۆیڤسکییه‌وه - هاتم لیسا ...،
- دوای لافاوه‌که‌ی - نوح- من و دایکم به‌ته‌نیا له‌سه‌ر عه‌رزا ماینه‌وه ..
زاوزێمان نه‌ده‌کرد
من مه‌یته‌ره‌وانی بێده‌نگییه‌کی کوشنده بووم ، فه‌رامۆشی زه‌لیلی کردبووم /
دایکم له‌به‌رده‌م جه‌فای بێ ڕه‌حمی ئاوێنه‌کانی ژیاندا شه‌رمی له ڕووتی
هه‌ردووکمان ده‌کرد
که به ته‌نیا له نێو بیره‌وه‌ریه‌کاندا مابووینه‌وه ، بێ که‌سی ئاوی چاوی
ژه‌ندبووین ..
- ده‌یگووت (( کوڕم به‌ته‌نیا ئیداره ناکه‌ین ژنێک بێره ئه‌م چاوه‌ڕوانییه خوا
ناناسێ قاتڵه ئه‌مانکوژێ ))
دایکم له گه‌ڕه‌کی ژیان باری کرد و من به‌رگه‌ی ئه‌و ته‌نیاییه قاتڵه‌م نه‌گرت ،
له نێو ئه‌فسانه‌کانه‌وه هه‌ڵاتم ... به نێو تارمایی بیره‌وه‌ری سه‌ختی
ووڵاته‌که‌مدا هاتم
بۆ به‌رده‌م ئاستانه‌ی ئاسمانه‌کانی دیده‌ی تۆ ئیکلامی کۆیله‌یه‌تیم کێشاو
ده‌ستی گه‌داییم ماچ کرد..
- وه‌ختێک مانگ له ڕوخساری تۆدا خه‌رمانه‌ی دا
من به دزییه‌وه له نێو داره‌کانی قه‌راغ ته‌نیایی ئێوارانی که‌ساسی
میلله‌ته‌که‌مه‌وه هاتم ..
له پشت شه‌وانی ده‌یجووری ئاوایی بێ سروه‌و بێ نازی کچه‌کانمانه‌وه هاتم
که ده‌نگی حه‌په‌ی هاتنی هیچ ئومێدێک شک نابه‌ن له نزیک تاریکایی دڵی خۆیانه‌وه
به ژێر سێبه‌ری که‌پری چاوه‌ڕوانی دوور و درێژی ئه‌و دار هه‌ناره عازه‌بانه‌وه
هاتووم
که هه‌نجیری لێویان له ته‌نیایدا قه‌دماغه‌ی به‌ستووه‌و گه‌ڵا مێوه‌کانی
ڕوومه‌تیان له سوێی تینوێتی
ماچێکدا زه‌رد داگه‌ڕاون
- له نێو شه‌ڕه چه‌قۆی ئه‌و جه‌للادانه‌وه هه‌ڵاتم که قه‌سابی نیشتمانه‌که‌م
ده‌که‌ن و
بچووکترین سوعبه‌تیان کوشتنی جوانییه له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌داو
یاساغی کردنی سنووری ئازادی ڕۆیشتنی( ئاوه ) به نێو بۆنی دارستانداو
به (با) ده‌ڵێن لێره‌وه هات وچۆ مه‌که ( شه‌رع) ڕێنادات ،
- به بێ ده‌نگی نیشتمانه‌که‌م ده‌ڵێن خۆت پۆشته بکه /باران به‌ڕووتی نه‌گه‌ڕێ و
/
هه‌تاو به‌سه‌رپۆشه‌وه هه‌ڵبێت ..
- ده ساڵ به‌هاریان له (ئاکرێدا) حه‌پس کرد هه‌موو فه‌سڵه‌کان بوون به که‌فیلی
به‌ریان نه‌دا
- ده ساڵ شینایی ئاسمانیان له ( قه‌ڵاچۆلاندا) بێ سه‌رو شوێن کرد و
که‌س نه‌یوێرا له شمشێری هه‌وه‌سی ئه‌و پیاوانه بپرسێ بۆ مانگ ده‌کوژن ، ئه‌م
ئه‌ستێرانه به‌م ئاخری
ته‌مه‌نه‌وه بۆ کوێ بڕۆن / ئه‌م دره‌خته ده‌ست و پێ سپییانه به چی بژین .. ئاخر
ئه‌م کۆڵانانه خۆ -مار- نین
خۆڵ بخۆن .... ؟؟؟ .
- خوا ده‌یزانێ ، مه‌علووم نییه له کوێوه هاتووم ....
- ئه‌جه‌ل منی هێناوه لیسا گیان بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ڕوحم بکێشیت چوونکه -عیزرائیل -
خۆی تاقه‌تی
نه‌بوو / دڵی من کتێبێکی ده‌ستنووسی مسماری یاساغه‌و هیچ ده‌زگایه‌کی میهره‌بانی
بۆی چاپ
نه‌کردووم ، له په‌نا دیواره‌کانی ترس و شه‌رم و ڕاوه‌دوونان و ئیعدام و تێهه‌ڵدان
و له نێو باوڵه کۆنی
بیره‌وه‌رییه‌کانی دایمدا شاردوومه‌ته‌وه ناوێرم بۆ هه‌موو که‌سێکی ده‌ر بێنم :-
- بۆچی تێم ناگه‌ی لیسا گیان کوردی نازانیت ..؟
- نه‌ءء ....
- موعاناته‌کانی من کوردین و وه‌رناگێڕرێته سه‌ر هیچ زمانێکی دیکه‌ی ئاسووده‌یی
..!!
- نازانم ووڵاته‌که‌م ده‌که‌وێته چ سه‌متێکی نه‌گبه‌تییه‌وه وه‌لێ خه‌ڵکی ئه‌و
جێگایه‌م که به‌به‌ر چاوی
یه‌کشه‌مه‌یه‌کی په‌مه‌ییه‌وه ده‌تکوژن و دووشه‌مه‌یه‌کی نارنجی خۆی تێناگه‌یه‌نێت
..
- به به‌ر چاوی هه‌زاران قسه‌ی لووسی ئاڵتوونییه‌وه زمانت ده‌بڕن و هیچ شه‌قامێک
ناڵێت
ئاخر ئه‌م شۆسته‌یه گوناحی چییه تا مردن قسه نه‌کات ..
- له به‌رده‌م ڕه‌ونه‌قی قه‌دری جوانی ژیاندا هه‌موو ڕۆژێک مه‌سیحێکی شعورت له
خاچ ده‌ده‌ن و
حورمه‌تی پێغه‌مبه‌رانه‌ت ده‌شکێنن هیچ خودایه‌ک خۆی له‌و مه‌سه‌لانه
هه‌ڵناقورتێنێت..
- لیسا پێکه‌نینی به‌و چیرۆکه خورافییانه دێت که من ده‌هێنێته گریان .. ده‌ڵێ
:-
- ئه‌م گوێزانه‌ی تۆ ده‌یان شکێنیت هیچیان ناوکیان نییه ئه‌دی چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و
هه‌موو
ته‌نیاییه‌ت گرت .؟؟
- کوا به‌رگه‌م گرتووه لیسا .. ئه‌وه نییه مشتێک ڕه‌ژووی بێده‌نگییه‌کی عه‌دم
کراوم
که بای بێ ڕه‌حمی هه‌ر جاری بۆ لایه‌کم ده‌بات و هه‌ر ڕۆژی له ده‌رو ده‌وری
ئاواره‌ییه‌کدا
وه‌ک و دووشه‌ش لێی که‌وتووم ..!!
- لیسا له نێو ئۆقیانووسی ته‌نیایی بێ بنی مندا وه‌ک و ماسییه‌کی خرپن سه‌ر
باده‌دات و
له‌و تاریکایییه ده‌یجووره‌ی ناخم ده‌سڵه‌مێته‌وه که بای وه‌شت ده‌یشڵه‌قێنێ ..
- دڵم له مه‌نفه‌زی ڕۆشناییه‌ک ده‌گه‌ڕێ لیسا سه‌رمامه ماڵی میهره‌بانی له
کوێیه ..!!
- ڕوحم له سوکنایی ئارامییه‌ک ده‌پرسێ لیسا نه‌خۆشم بیمارستانی عیشق له کوێیه
..!!
- چاو بۆ حه‌نانه‌تی مه‌رحه‌بایه‌کی گه‌رمی جارانی کۆنه دره‌ختێکی ناو دارستانی
بیره‌وه‌رییه‌کانم ده‌گێڕم
مه‌سکه‌نی ئارامگه‌ی جانان له کوێیه ..!!
- هه‌ناسه‌م له بۆنی خۆشی قسه‌ی گه‌رمی ئاشنایه‌تییه‌ک ده‌گه‌ڕێ که تامی نانی
گه‌رمی ده‌ستی
دایکم بدات . خودایه تۆ چه‌ند بێ وه‌فای نازانی دایکم چه‌ند تۆی خۆش ده‌ویست ..
- نه ده‌بوو مردن به‌ر بده‌یته گیانی نه‌رمایی لێڕه‌وارو ته‌ڕایی گیاکان
بسووتێنێ..
- ڕووناکایی له مانگ بستێنێته‌وه‌و نه‌توانێت له به‌ر پێی تاریکایی شه‌وێکدا
هه‌ڵبێت
به‌یانییه‌کی پێ بدۆزێته‌وه که له عه‌زه‌ڵه‌وه وونی کردووه /بۆنی گه‌رمایی و
سێبه‌ری فێنکی ئێواران
له نێو دڵی دارستانێکی ته‌نیا باڵدا بکوژێ و ئاو له ڕۆیشتندا ده‌ستخه‌ڕۆ بکات..
تریفه‌ی پیاسه‌یه‌کی دوو قۆڵی عه‌سر له زه‌رده‌په‌ڕی ته‌نیایی ئێواراندا جێ بهێڵێ
ومانگ له هه‌ڵاتن
بێ ئومێد بکات ..
- گوڵێک له نێو ئینجانه‌ی شکاوی باخچه‌یه‌کدا سه‌ری خۆی کز کردووه و بێوه‌ی
دانیشتووه
به مردن بڵێ چی گه‌ره‌که بۆ سه‌وزایی به‌هار ده‌ڕنێ .؟..ئێمه ئه‌م سێوه
لا‌سووره‌ی ژیانمان
بۆ جوانی به‌م داره‌وه هێشتووه‌ته‌وه به مردن بڵێ بۆ ده‌یخوات / خودایه من
گه‌ردنی تۆ ئازاد ناکه‌م
ئاخر تۆ منت له‌م ته‌نهاییه‌دا به‌دیار چییه‌وه دروست کرد .. تۆ که مادام هه‌موو
ڕێگاکانت داخست
ئیتر بۆ چی ڕۆیشتنتت پێ به‌خشین / تۆ که مه‌سکه‌نێکت نییه له له ئارامی
بیبه‌خشی به سه‌بووری دڵی
ته‌نهایی ئێمه‌و سیمای نیگه‌رانی ته‌ڵخی ڕۆژه‌کانمان که له پشتی هیچ
ئاینده‌یه‌که‌وه هه‌ڵنایه‌ت
ئیتر بۆچی به‌هارت دروست کرد / تۆ که مه‌عنایه‌کی گه‌رمت نییه بیبه‌خشیته سیمای
کاڵبوونه‌وه‌ی
ڕه‌نگی تۆخی وه‌فاداری و / په‌ژموورده‌یی باخچه‌یه‌کی تینوو له سوێی جریوه‌ی
باڵنده‌و
ئێواره‌یه‌کی نه‌خۆش له نێو پێخه‌فی ساردی که‌ساسی و / مردنی باڵنده‌یه‌کی پیر له
دارستانێکی
تاریک‌دا / ئیتر ڕۆیشتنی (ئاو) به که‌ڵکی چی دێت / ئیتر تۆ موعجیزه‌کانت بۆ که‌ی
هه‌ڵده‌گریت
من ته‌نیایی خه‌ریکه ئه‌م کوژێت / مادام که قه‌فه‌س هه‌یه فڕین هیچ مه‌عنایه‌کی
نامێنێت
- خه‌تێک بێنه به ژێر بێده‌نگی منداو ئه‌و هه‌ڵانه بکوژێنه‌وه که منی له
کونجی ئه‌م ته‌نهاییه‌دا
دروست کرد / ئه‌م ده‌فته‌ر ڕه‌سمانه هیچ حیکمه‌تێکیان تێدا نییه بۆ فێر بوون / -
دارا- ته‌نها
له دووره‌وه دوو داری بینی ، من له نزیکی هیچ ئاشنایه‌تیه‌که‌وه گه‌رماییه‌ک شک
نابه‌م بۆ سه‌بووری
دڵم، ئیتر ئه‌م هه‌موو عومره بۆ خۆی زیاده ، ئه‌م هه‌موو ژیانه ئیسرافه له
چاوه‌ڕوانی پیاڵه‌یه‌کدا
که خاڵییه له شه‌رابی ئاسووده‌یی
به ڕه‌سمه‌که‌ی - دۆستۆیڤسکی - گووتم وه‌ره دابه‌زه با دوو قسه بکه‌ین
ئه‌م بیره‌وه‌رییانه ده‌مکوژن - ئه‌مارانتا - هه‌ڵبسته‌وه له مردن ئاخر من
ته‌نهام ته‌نها ..
- به تاریکایی ئێواره‌یه‌کی خامۆشم گووت من غه‌ریبییه‌کی ساردی تۆز له‌سه‌ر
نیشتووی جاده‌کانی
ده‌ربه‌ده‌ریم ته‌نیایی له خاچی داوم / من هیچ که‌سێكی تر ناناسم بێجگه له تۆ
خه‌ریکم
له‌م فه‌رامۆشییه‌دا سوێم ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرم ته‌نها یه‌ک جار له دواوه بانگێکم
بکه با دڵنیا بم
که ناوم ( مه‌هدییه ) ..
- دواجار نامه‌یه‌کم نووسی بۆ -عیزرائیل - و گووتم برام تۆ خه‌ریکی چیت من زۆر
ته‌نهام بۆ نایه‌یت
سه‌رێکم لێ بده‌یت ژیان ده‌ردی من تیمار ناکات ...؟.. که‌س به ئێشی سه‌ختی ئه‌م
برینانه‌وه تێم
ناگات نا .. که‌س به‌م ڕوخساره حه‌زینه‌وه نامناسێت ..
به - کاڤکا - بڵێ : تۆ چاکت کرد مردیت .. ژیان به که‌ڵکی ته‌نیایی نایه‌ت .
- لیسا له‌م گوناحانه بمبه‌خشه که ئه‌وه‌نده خۆشم ده‌وێیت و زه‌می بێ وه‌فایت
ده‌که‌م / خۆشه‌ویستی
دوا به‌خششی هه‌تاوه به‌ر له ئاوابوون که به‌شه‌و ده‌ڵێ هانێ ئه‌و تیشکانه‌ی
زه‌رده‌په‌ڕیش به‌ره
ئیحتیاجیت پێی ده‌بێت / دابه‌زینی وه‌حی ئاوه له غه‌یبه‌وه بۆ تینوێتی / بانگ
کردنی ئێواره‌یه‌کی
تاریکه له دواوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و ته‌نیایی ناخی ساردی خۆی پێی ده‌ڵێی
دوێنێ(( کاک
نیوه‌ڕۆم بینی سه‌لامی لێ ئه‌کردیت و ئه‌م زه‌رفه‌یشی دامێ بۆ تۆ هه‌ندێک
خۆشه‌ویستی تێدایه ..
گووتیشی به‌یانی سه‌ری لێ ئه‌ده‌م )) ... دوا وه‌سێتی گه‌ڵایه بۆ دارستان ده‌ڵێ
پێش ئه‌وه‌ی له‌م
پایزه‌دا هه‌ڵوه‌رێم وه‌ره هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌کانم به‌ره بۆ خۆت وه‌ره دڵمت
بده‌مێ بۆ یادگاری
بۆ ڕۆژه سارده‌کانی پیری له نێو پێخه‌فی ساردی مردن‌دا به که‌ڵکی ته‌نهایت دێت ..
خۆشه‌ویستی ئه‌و په‌ڕی گه‌وره‌یی مرۆڤه له‌سه‌ر عه‌رشی پێغه‌مبه‌رایه‌تی /
ئه‌وپه‌ڕی به‌خششی به‌هاره
له سه‌وزایی بێ درێغی خۆی که ده‌ڵێ به که‌یفی خۆت ده‌ست له‌م جوانییه‌م دابگره
پێش ئه‌وه‌ی مردن
خۆی بکات به ماڵا و بڵێ دره‌نگه خۆت کۆوه‌که ده‌تبه‌م به‌ره‌و تاریکایی نه‌مان ،
ده‌تبه‌م بۆ شوێنێکی
دوور ئیتر ته‌واو ڕه‌نگی باخچه نابینی ، گوێت له ترپه‌ی گه‌رمایی هه‌ناسه‌ی
ماچێکی مزر نابێت ، ده‌تبه‌م
بۆ جێگایه‌ک ئیتر ناتوانی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ نێو ئارامی دڵێک که خۆشی بوێیت .. بخۆ
به که‌یفی خۆت
سێبه‌ر بخۆ .. تێر خۆت هه‌ڵبکێشه له ڕۆشنایی .. به ئاره‌زووی خۆت هه‌نجیر بچنه‌و
ڕه‌نگی هه‌نار
کۆوه‌که با پێت بێت بۆ خۆشه‌ویستی .. هه‌تا ئه‌توانی بۆنی باخچه‌و قسه‌ی خۆشی
دڵداری و
نه‌سیمی عیشق و بۆنی ماستی ته‌ڕی به‌یانیانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵگره له‌گه‌ڵ خۆت
با ئیحتیاجیت نه‌که‌وێته ته‌نیایی..ئه‌مه قسه‌ی ئاوه له‌سه‌ره مه‌رگی ووشک
کردندا
خواوه‌ند بۆ پێغه‌مبه‌ره‌کانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و من له کتێبه‌کاندا گوێم لێ بووه‌و
دایکم له خه‌ویا بینوویه‌تی .
- من هیچی تر نازانم لیسا گیان کابرایه‌کی غه‌شیمم کتێبه‌کان ئه‌م په‌نه‌یان پێ
داوم
خه‌تای - دۆستۆیڤسکی - بوو فیتی دام و خستومێ سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕۆیشتنه‌ی
-نالی-
به‌ره‌و ئه‌و مه‌مله‌که‌ته شوومه‌ی که ماڵی حه‌بیبه‌ی لێیه‌و سه‌رئه‌نجام له
کۆڵانی بێ وه‌فاییه‌وه
ده‌ر ده‌چێت .. چی بکه‌م خوا کتێبه‌کان بگرێت .. خوا دۆستۆیڤسکی بگرێت .. ماڵی
-نالیم -
به‌قوڕ گرت ئه‌وه‌نده وه‌سفی زوڵفی خاوی تۆی کردووه - جاحزیشی- له ڕێ ده‌رکرد ..
- لیسا ڕاستی خه‌تای که‌س نییه دڵم حه‌زی لێته به‌یانییه‌کی نه‌فامم تازه عه‌قڵم
بڕیوه‌تی و
نا‌وی خۆمم له سه‌ر دیواره‌کانی دڵڕه‌قی حه‌وشه‌ی دڵت نووسیوه ئه‌م جاره ڕه‌شم
مه‌که‌ره‌وه
- که‌نارییه‌ک نه‌یزانیوه ژیان قه‌ده‌غه‌یه له سێبه‌ری سه‌رووی باڵات
هه‌ڵنیشتووه .. هه‌ڵی مه‌فڕێنه
- کانییه‌ک دڵی به خۆی خۆشه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت بۆ پێی ده‌ڵێیت
ده‌نگت ناخۆشه
- چوارشه‌مه‌یه‌کی هه‌رزه‌کار له‌به‌رده‌م کۆڵانی جه‌سته‌ت ڕاوه‌ستاوه هیچی
نه‌کردووه
ته‌نها ته‌ماشای هێشووی جوانیت ده‌کات بۆ ده‌ڵێی لێره‌وه هات وچۆ مه‌که گاڵی
ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌ت
لێ ده‌ده‌م به‌شه‌ق بتکوژن ..
قومرییه‌ک له زیندانی سه‌ختی قه‌فه‌سه‌وه هه‌ڵاتووه‌و په‌نای هێناوه بۆ به‌رده‌م
لێڕه‌واری به‌ژنی
به‌هاری سه‌وزایی تۆ گوناحه مه‌غبیری مه‌که ..
- گه‌ڵایه‌کی ماندوو له دووره‌وه هاتوه تینوویه‌تی له به‌رده‌م کانی نیگات
له‌سه‌رده‌م ڕاکشاوه ئاو
ده‌خواته‌وه که‌س نازانێ خۆشه‌ویستی چ دارستانێک له زمستانی ساڵێکی سه‌ختدا له
ماڵ
ده‌ری کردووه .. گوناحه خێسه‌ی لێ مه‌که ..
- په‌نجه‌ره‌یه‌کی ژه‌نگ گرتوو دڵی خۆی بۆ ڕۆژێکی خۆشی هه‌تاو کردۆته‌وه بۆ
دایده‌خه‌یت
- مانگێک دڵی به ژیان خۆشه‌و له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی جوانیت هه‌ڵهاتووه بۆ پێی
ده‌ڵێی لێراکه‌دا
ڕامه‌وه‌سته ...
- ( با) یه‌ک سۆراخی کردوویت موعجیب بووه به نه‌سیمی فێنکی هه‌ناسه‌ت ته‌نها حه‌ز
ده‌کات
بتناسێت .. بارانێک دڵی سه‌غڵه‌ته‌و به‌کوڵ له‌به‌ر ده‌متا ده‌گری .. شه‌وێک له
درزی یه‌خه‌ی کراوه‌ی
جوانیته‌وه حه‌ز ده‌کات ته‌ماشای هه‌ڵهاتنی به‌یانی بکات ..
- لیسا شه‌وانی میعراج ده‌ڕوات بۆ ئاسمان و هه‌موو ئارامییه‌کی دونیا له پێش چاوی
ژیان غه‌یب
ده‌بێت ، هه‌موو وه‌رزه‌کان له هه‌تن په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و .. باران له بارین
دوودڵه‌و به‌فر داناکات و
ئاسووده‌یی ڕه‌نگی مردن ده‌گرێت تا لیسا ته‌شریفی ده‌هێنێته‌وه بۆ نێو وه‌رزه‌کانی
ساڵ
- من سه‌رم له‌وه سوڕ ده‌مێنێت ئاسمان چۆن به‌شی ته‌ماشای ڕه‌ونه‌قی جوانی لیسا
ده‌کات و
تریفه‌ی مانگی ڕوخساری لیسا له کوێوه وه‌حی بۆ دائه‌به‌زێ ...
- لیسا ده‌ڵێ عه‌قڵت له گه‌مژه‌یی گردوه‌که بۆ فێر نابیت له کونجی ئه‌م
ته‌نیاییه‌دا بمریت باشتره
له‌م گه‌ڕانه بێ هوده‌یه‌ی به نێو کۆڵانه‌کانی گه‌دایی عیشقدا که تازه جیڕه‌ی
هیچ ده‌رگایه‌ک له ئه‌تواره
سه‌یره‌کانی تۆ ناکرێته‌وه تا زه‌کاتی خۆشه‌ویستیت بداتێ ، تۆ سواڵکه‌رێکی به‌د
قدوومی له ده‌رگای
دوولایی بێ سوودی ئه‌و دڵانه مه‌ده ڕه‌نگی گوڵه‌کانیت لێ ده‌سڵمێته‌وه /
هیچ باخچه‌یه‌ک ئاماده نییه سه‌ر فتره‌ی عه‌تری خۆیت بداتێ وسه‌ری ئارامی خۆی به
دیار چیرۆکی
خورشیدو خاوه‌ری تۆوه بهێنێته ژان/
- تۆ که له‌به‌رده‌م باخچه‌وه ڕه‌ت ده‌بیت ده‌بێ زمانی دڕکیش بزانیت .. به
شه‌پۆل بڵێ هه‌ڵچوونی
ئاو مه‌عنای چییه ..!! پێت ده‌ڵێن ژن له په‌راسووی ماسۆشییه‌ته‌وه درووست بووه
- (با) که له دووره‌وه ده‌کۆخێ دارستان به په‌له حه‌وشه‌ی گه‌ڵاکانی
ده‌کاته‌وه‌و
به سێبه‌ر ده‌ڵێ بڕۆم مێرده‌که‌م هاتۆته‌وه ..
لافاو که تووڕه ده‌بێت که‌نار به پێکه‌نینه‌وه ده‌کشێ و ئامێزی بۆ ده‌کاته‌وه‌و
ده‌ڵێ :-
- پیاوه‌که تۆ ئیمڕۆ له هه‌موو ڕۆژه‌کانی تر جوانتریت .
- مه‌هدی- تۆ سه‌هۆڵبه‌ندانێکیت له شه‌رم ، ته‌ریق بوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆمانسیت
به‌رگه‌ی نیگای هیچ خۆره‌تاوێکی گه‌رم ناگریت .. هه‌ڵدێی بۆ قووڵایی سێبه‌ر
بۆ لای که‌ناره دووره‌کانی ته‌نیایی و گله‌یی بۆ به‌رد هه‌ڵده‌ڕێژیت ..
- بمره که ئیتر مردنیش دادت نادات ..، بڕۆ بۆ ئه‌و په‌ڕی نه‌مان مه‌گه‌ڕێوه چ
ده‌که‌ی لێره ..
له‌سه‌ر ڕایه‌خی ئه‌م ته‌نیاییه چوار مشقی بۆ خۆت دانیشه تاکه‌ی له نێو
خۆشخه‌یاڵیدا پاڵ ده‌که‌ویت ،
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره رۆیشت و به‌سه‌ر چوو که سه‌رده‌می ڕۆمانسییه‌تی هه‌ڵده‌گرت
:-
- ئه‌م دراوانه‌ی عه‌قڵی تۆ زۆر کۆنن له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا قیمه‌ت ناکه‌ن .. ئه‌م
فرمێسکه خه‌یاڵیانه‌ی
گریانی بێ سوودی تۆ کلاسیکین / بیره‌وه‌رییه‌کانی تۆ ئێستا باویان نه‌ماوه هی
زه‌مانی - قاجارییه‌کانن -
- بۆنی سمڵو مێخه‌کی ئه‌م عاتیفانه‌ی تۆ قه‌دیمن هی سه‌رده‌می - لویسی
چوارده‌هه‌مه - و
ئیتر ڕه‌واجیان نه‌ماوه ، دڵی تۆ کێش و سه‌روای هه‌یه هی سه‌رده‌می غه‌زه‌له‌کانی
- موته‌نه‌بی - و
بازاڕی شیعری - عه‌ره‌بییه - تۆ بۆ مۆزه‌خانه باشیت (( سێ که‌ڕه‌ت تۆ ئه‌کاته
هیچ و)) = یه‌کسانه
به ئاینده که ناتهێنێته‌و بۆ به‌رده‌م قاپی ئه‌و به‌یانییه‌ی گوڵه‌کان جوانی له
خه‌و هه‌ڵده‌ستێنن /
تۆ هیچ شتێکت له ئاینده‌دا وون نه‌کردووه حه‌قی ئه‌وه‌ت نییه له به‌یانی بپرسیت
به‌هار که‌ی دێت ،
ئه‌و قسه‌یه جێبهێڵه بۆ که‌نارییه‌ک که دڵی خۆشه‌و له‌م دارستانه‌دا ده‌خوێنێت /
بایه‌ک که سێبه‌ری رۆشنایی ئاو ده‌دات / په‌پووله‌یه‌ک که شه‌وو ڕۆژ ئێشکی
ڕه‌ونه‌قی جوانی ده‌گرێت
تۆ خه‌ریکی چیت بۆ ڕێ له‌و ئاوه ده‌گریت که له ڕۆیشتنی خۆی ڕازییه ، قسه‌ی ناو
کتێبه‌کان بۆ من
مه‌که ، تۆ ده‌که‌ویته چه‌قی بازنه‌ی گۆشه‌گیرییه‌که‌وه که به بیره‌وه‌ری
داخراوه / له نێو لاکێشه
درێژه‌کانی نه‌ریتی ساده‌ی ژیاندا به‌م گرێ کوێره ئاڵۆزانه‌وه جێت نابێته‌وه /
جه‌مسه‌ره ناشرینه‌کانی
- ئه‌لیف و بای- خوێنت زۆر ساردن / تۆ ڕاسته هێڵێکی په‌ککه‌وته‌ی هیچ ڕێکایه‌کی
قه‌د بڕ ناتوانێت
ده‌ستت بگرێ و وه‌ک خاڵی به‌ر که‌وتن بتهێنێته‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی حه‌ره‌م
سه‌رای ژیان
تازه لۆغارتیمێکی ماتماتیک چیت لێ بکات سه‌ر له تیئۆره‌کانی - فیزاغۆرسیش - تێک
مه‌ده
تۆ له‌به‌رده‌م سه‌بووری هیچ به‌یانییه‌کدا حه‌وسه‌ڵه‌ت نییه په‌نجه‌ره‌ی نه‌سیمێک
بکه‌یته‌وه‌و
گوێ له هاتنی خشه‌ی بایه‌ک بگریت که هه‌واڵی نێو چرۆی ته‌ڕی دارستان و بۆنی په‌ڕی
به جێماوی
باڵنده‌یه‌کی تازه جووت بووی پێ بێ / تۆ هیچ تاقه‌تێکت نییه گوێ له قاسپه‌ی
به‌سۆزی سێبه‌ر و بۆنی
هه‌ناسه‌ی په‌مه‌یی نیوه‌ڕۆیه‌کی عاره‌ق کردووی گه‌رمای هاوین بگریت ئیتر له‌م
تاریکاییه‌دا شیعری
چی بۆ ڕۆشنایی ده‌خوێنیته‌وه که عه‌قڵی هیچ جوانییه‌ک ئیستیعابی ناکات / پێت
ناخۆش نه‌بێت
تۆ هه‌نده‌سه‌ی بوونت له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌و من سه‌رم له نهێنی
ڕۆمانسییه‌تی گریانی تۆ ده‌رناچێت
- من هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر کوشنده نیم لیسا گیان ته‌نها ووتومه مانگ له گۆشه‌ی جوانی
تۆدا
چواره‌ده‌ی داوه‌و منیش له تاریکایی خۆمه‌وه خۆشم ده‌وێت ، حه‌ز ده‌که‌م شه‌وقی
ڕۆشناییه‌ک
ده‌عوه‌ت بکه‌م بۆ ما‌ڵه‌که‌م و پێی بڵێم تاریکی له ناخمدا له‌سه‌ر گازی پشت
ڕاکشاوه
من ته‌رمی جه‌نازه‌یه‌کی ساردم له بستێک خاکی میهره‌یبانی خۆتدا له پاین ته‌لیسمی
شکۆفه‌ی
جوانی خۆته‌وه بمنێژه ، بێده‌نگی منیش شایانی گێڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ تریفه‌ی
مانگێکی به ساڵاچوو
که ده‌ستنوێژ له تاریکایی شه‌و ده‌گرێت ، حه‌ز ده‌که‌م به‌یانییه‌ک لابداته لای
په‌نجه‌ره‌ی خامۆشی من و
بڵێ مه‌هدی چۆنی .. بیرت ده‌که‌م .. ئێستا ئیشـم هه‌یه و دوایی دێمه‌وه سه‌رت لێ
ده‌ده‌م ،
پێم خۆشه پێش ئه‌وه‌ی بمرم تێم بگه‌ی من پیاوێکی درۆزن نیم / له قه‌راغ ئه‌م
ئاوه ڕۆشنه‌ی جوانیدا
ناشرین ڕانه‌وه‌ستاوم / له‌به‌رده‌م حورمه‌تی ژیاندا بۆ گاڵته پێ نه‌که‌نیوم / من
داره مه‌یتی
بیره‌وه‌رییه‌کی تاڵم که له ئاشووبی زه‌مانێکی زووه‌وه به جێ ماوم لێره له
نێو ئه‌شکه‌وتی چاخه‌کاندا
به مه‌رگی خوا نه مردووم به مه‌رگی ته‌نیایی مردووم ، مردنێک که خاڵییه له
هه‌موو سه‌فایه‌کی ژیان
پڕه له حیکمه‌تی فه‌رامۆشی/
دوا ئیعترایفی گوناهه‌کانم ئه‌وه‌یه که خۆشم ده‌وێیت ..
- جوانی لیسا له مه‌تحه‌فی لۆڤه‌ردا پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ده‌کات
- منیش له غه‌زه‌لێکی -سه‌عدیدا - گریانێکی به کوڵ دایگرتووم خه‌ڵکی وا تێده‌گه‌ن
سه‌روای شیعره‌که
عه‌قڵی نوقستانه ..
- لیسا پێکه‌نینی به عه‌قڵی ئه‌غریقی کۆنی من دێت که ژێر بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆم
هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
بۆ ڕۆشناییه‌ک ده‌گه‌ڕێم که خۆم نیمه .. هیچ به‌یانییه‌کی تریش له داهاتووی مندا
نه‌یشاردۆته‌وه
- ده‌ڵێ له‌م کڵاوه‌یاندا نییه خۆت هیلاک مه‌که ، له به‌یانیشدا نییه چونکه
پشووی ڕۆژی حه‌فته‌یه‌و
مێرووله‌یش ده‌وام ناکات .. له دوو به‌یانیشدا نییه فت .. له هیچ به‌یانییه‌کی
تریشدا نییه هه‌ر مه‌گه‌ڕێ .
- بێره‌وه ده‌ستت دابکووته بزانم خاتی یان شێری ماویت یان مردوویت
- من هیچ کامیان نیم لیسا خانم .. نه‌شیرم و نه خێرم ، من ئاوێکی بێ که‌نارم له
نێو بۆشایی داڵغه‌ی
ڕۆیشتووی خۆما دانیشتووم ته‌نها له جوانی بن باڵی تۆ سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت که به
سه‌وزه‌گیا
داپۆشراوه پێم وایه ئه‌گه‌ر خواوه‌ند تۆی دروست نه‌کردایه به‌ردێک له دڵره‌قی
ژیان که‌م ده‌بووه‌و
مردن هیچ مه‌عنایه‌کی نه‌ده‌ما
- لیسا پێکه‌نینی به من دێت که به به‌گا ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاینده .. که
پێده‌که‌نێت چه‌ند جوانه
مانگ له نێو باغی هه‌ناری لێوه‌کانییه‌وه به ئه‌سپایی سه‌ر ده‌ر دێنێ و له‌و
دووره‌وه ڕاده‌وه‌ستێت
به‌فری جه‌سته‌ی کلوو کلوو دائه‌کاته سه‌ر داڵغه‌ی ڕۆیشتووی من ، ( با) چه‌ند به
حه‌یاوه له‌به‌ر پێیدا
ده‌نوشتێته‌وه .. ئاو چه‌ند به‌نه‌زاکه‌ته‌وه له‌به‌ر ده‌میا هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر
پێیان ..
- هیچ شتێک ده‌رباره‌ی لیسا نازانم ته‌نها ئه‌دره‌سی بێ وه‌فاییه‌کیم لایه ..
له مێژه‌وه له گه‌ڕه‌کی پاڕانه‌وه‌کانی منا باری کردووه‌و له‌سه‌ر شه‌قامی بێ
ده‌نگییه‌کی به ویقاری
- بووزایی - داده‌نیشێ ..
- به پارکێکی دراوسێی جوانی لیسام گووت (( من کابرایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیم و
ووڵاته‌که‌م له شه‌ڕه
قووشیلانی ناوخۆیدا هه‌رتک چاوه‌کانی ده‌رهاتن و ئاینده‌م له خه‌فه‌تان عه‌مری
خوای کرد
هه‌تیووم ئه‌من نه‌هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی بژیم ته‌نها هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له‌م
ته‌نهاییه‌دا نه‌مرم به‌شکو پێی
بڵێی :- خۆشم ده‌وێت .. گووتی به‌یانییه هێشتان له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستاوه بڕۆره‌وه
سه‌ده‌یه‌کی تر بێره‌وه
جوابت لێ ده‌گێڕمه‌وه ..
- نازانم ده‌ترسم تا من بگه‌ڕێمه‌وه دوکانی ژیان دابخرێ و فریا نه‌که‌وم دوو مه‌تر
کفن بکڕم و
ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ی تیا بنێژم ..
- من له تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی خۆشه‌ویستی لیسادا ده‌رنه‌چووم هه‌رچه‌نده
له شیعره‌کانی
- نالی - دا زۆر سه‌عیم کرد‌و له ته‌نهاییشدا یه‌که‌مم هێنا وه‌لێ تێنه‌گه‌یشتم
هه‌ڵه‌كانی ژیان له کوێدایه
- لیسا که ڕه‌فزی کردمه‌وه له به‌رده‌م ئاوێنه ته‌ڵخه‌کانی ژیاندا دڵم له خۆم
داما بزانم کوێم ناشرینه
غه‌زه‌له‌کانی -سه‌عدی - عه‌یبیان چییه ..!!
- به‌ڵام من به ڕه‌فزه‌کانی لیساوه جوانم ..
- لیسا هه‌موو شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه‌کانی لێ ستاندوومه‌ته‌وه‌و ئیدی ڕۆژه‌کانم له
یه‌که‌وه ناکه‌م
هه‌موویان هه‌ر ناویان لیسایه ..
- لیسا له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه سپییه‌کانی داهاتووم به خه‌تاتی نووسیوویه‌تی خۆشم
ناوێی
به‌ڵام من گوێم له قسه‌ی ئه‌و نییه‌و هه‌ر خۆشم ده‌وێت/
- سادییه‌یتی خۆشه‌ویستی لیسا پێم فێر بووه هه‌موو به‌یانییه‌کم ووردو خاش بکا
- له یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه تا ئێستا داگیری کردووم و هه‌ر
پارچه‌یه‌کمی فڕێ داوه‌ته
قوژبنێکی فه‌رامۆشی جوانی خۆیه‌وه ئیتر ئیدمان بوو به داگیر کردنم ..
- ماسۆشییه‌تی خۆشه‌ویستی لیسا ئه‌وه‌نده -که‌ری - کردووم شانازی به
ڕه‌فزه‌کانییه‌وه بکه‌م
)لیسای به‌سه‌ر دڵی خۆیه‌وه x پێم وانییه هیچ پیاوێک له دونیادا به بارته‌قای
من خه‌تی ڕاست و چه‌پی (
بینیبێ .. له هه‌ڕه‌تی مه‌له‌کییه‌تمدا بوو لیسا به پیاوی نه‌زانیم و ئاوی
به‌ردایه شوێن هه‌واری وجاخی
گه‌نجێتیم و نه‌یهێشت ئاگرێکی نه‌ورۆزی تیا بکه‌مه‌وه .. دواتر ڕاهات به حه‌ق و
به ناحه‌ق لچم لێ
هه‌ڵبقورتێنێ و له‌سه‌ر هه‌موو ده‌قه ڕه‌واکانی عیشقی من بنووسێت ئه‌م بابه‌ته بۆ
بڵاو کردنه‌وه ناشێ
هه‌موو به‌یانییه‌کیش نوێژی قایم به‌ر له‌وه‌ی خێر‌و شه‌ڕی عیشق و میهره‌بانی دابه‌ش
بکرێن
نا‌مه‌یه‌کی ڕه‌فز به خه‌تێکی جوان له‌به‌رده‌م ده‌رگا ترساوه‌کانی دڵی کڵۆمدراوی
منا جێبهێڵێ
لیسا پۆسته چییه‌کانیشی پێ فێر کردووم هه‌ر هه‌واڵێک له چاره‌نووسی نادیاری
منه‌وه ده‌هێنن
هه‌ر له دووره‌وه با‌نگم ده‌که‌ن ڕه‌فزێکی نوێت بۆ هاتووه ..
- من هه‌رگیز لیسام نه‌بینیووه ته‌نها به داڵغه ده‌یناسم ..
- له حه‌دیسێکی - سه‌حیحی بوخاریدا - ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن له سه‌رده‌می
خه‌للافه‌تی گه‌مژه‌یی مندا
(( لیسا گۆبه‌نێکی گه‌وره‌ی له نێوان قوڕه‌یشییه‌کانی عه‌قڵی نوقستانی من و کچێنی
کافرۆشی
خۆی و عاده‌تی لادێی وه‌رزه‌کان و ساڵه به‌دووه‌کانی بیابان نشینی دووهه‌زارو
ڕۆژه سوورمه‌ییه‌کانی خۆشه‌ویستیدا ناوه‌ته‌وه .. !! ))
- له نزیک عه‌قڵی خه‌ره‌فاوی منه‌وه ده‌گێڕنه‌وه یه‌کشه‌مه‌یه‌کی دراوسێم هه‌یه
وه‌ختێک
دڵی چوو له لیسا ته‌رکی ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌ی کرد‌و له باڕه‌کانی به‌دمه‌ستیدا لێی
که‌وتووه ..
- شه‌مه به‌یانیان خه‌به‌ری نابێته‌وه‌و فریای یه‌که‌مین ڕۆژی حه‌فته ناکه‌وێت
به بیانووی ئه‌وه‌ی
که دوێنێ شه‌و له باڕه خۆشخه‌یاڵییه‌کانی لیسادا زۆری خواردۆته‌وه‌و هێشتان
به‌ری نه‌داوه ..
- دووشه‌مه‌یه‌ک له عه‌شقی جوانی لیسادا عه‌قڵی تێک چووه‌و له شێتخانه‌ی خێر
خوازی
چاوه شینه‌کانی لیسادا له ڕێی خوا به خێوی ده‌که‌ن ..
- به‌زه‌ییم به عه‌قڵی سێ شه‌مه‌یه‌کی نه‌گبه‌تدا دێته‌وه که بۆ خۆی ناشێ ، هه‌ر
پاره‌و پولێکی په‌یدا
ده‌کات له قوومار خانه به‌رزه‌کانی باڵای لیسادا گره‌و له‌سه‌ر به‌ختی ڕه‌شی خۆی
ده‌کات و
هه‌موو جارێکیش ده‌یدۆڕێنێت ..
- چوارشه‌مه‌یه‌کی تاقانه له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا بوو که لیسا ڕه‌فزی کرده‌وه
به‌رگه‌ی نه‌گرت و
ئینتیحاری کرد ...
- پێنج شه‌مه‌یش فێر بووه به ڕێک و پێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌دا نایه‌ت ،
جارێک به بیانووی
ئه‌وه‌ی سه‌ری ژان ده‌کاو جارێک ده‌ڵێ تووشی فه‌قه‌رات هاتووم به‌ڵام درۆ ده‌کات
هه‌موو شه‌وێک
به لیساوه شه‌یتانی ده‌بێت ..
- ڕۆژه‌کانی هه‌ینی که لیسایان بینی عه‌مه‌لیان شه‌ڕ بوو له نوێژی جه‌ماعه‌ت
ته‌به‌ڕا بوون و
خوویان دایه هه‌تیو بازی
- فه‌سڵی هاوین که جه‌سته‌ی لیسای به‌ڕووتی بینی ده‌یری بوو خووی دایه هیرۆئین و
وازی له براده‌رایه‌تی وه‌رزه‌کانی ساڵیش هێنا ..
- لیسا شه‌وانه له‌گه‌ڵ مندا پیاسه ده‌کات هه‌رچه‌نده مانگ جگه‌ره‌ی ته‌رک
کردووه
به‌ڵام که لیسا ده‌بینێ خه‌فه‌ت دایده‌گرێ وده‌ست ده‌کاته‌وه به جگه‌ره کێشان
.. به‌ره‌به‌یانیش
که ئیزنی لێ ده‌خوازێت ئه‌ستێره‌کان سه‌ریان لێ تێک ده‌چێ و له‌گه‌ڵ لیسادا
دێنه‌وه بۆ ماڵ .
- من هه‌رگیز لیسا ناناسم ته‌نها له‌خه‌وما بینیوومه ..
- ئه‌و ڕۆژه‌ی کیمیا باران کرام ...لیسا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌یدا په‌ست بوو
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قژه جوانه‌که‌ی به‌هیچ لایه‌کدا نه‌ئه‌وه‌ستا ..
- بۆ ڕۆژی دوایی دڵم ئه‌نفال کرا ... لیسا له نێو هه‌ڵمی شامپۆی حه‌مامه‌که‌یدا
داڵغه‌ی ئه‌و کوڕه درێژه دایگرتبوو که باوکی بازرگانی بێده‌نگی بوو به‌ڵام خۆی
زۆر چه‌ناباز بوو ..
- سێیه‌مین ڕۆژ له کۆڕه‌وه ناسکه‌که‌ی ته‌مه‌نمدا ... لیسا هه‌ر له‌به‌رده‌م
ئاوێنه‌که‌یدا بوو
به‌ڵام به‌کوڵ ده‌گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانی له‌بیری چوو بوو به‌رچایی بداته
سه‌گه خنجیلانه‌که‌ی ..
- دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه گه‌رمه‌کانی ناوخۆییدا چه‌ند جارێک دیل به‌دیل کرام
لیسا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌دا ته‌واو خۆی پۆشته کرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه درێژه‌دا
ڕۆیشتن بۆ دانس
- من له نێو زه‌رده‌په‌ڕی ته‌نیایی خۆمدا به بێ ده‌نگی ته‌ماشای ئێواره‌م ده‌کرد
که له پشتی گرده‌که‌وه ئاوا ده‌بوو ..
- تارمایی لیسا له دووره‌وه ده‌ستی هه‌ڵته‌کاندو گووتی من له چاره‌نووسی تۆدا
هه‌ڵنایه‌م ..
- بێ ئومێدی له ناخمدا له‌سه‌ر ده‌م خۆی دا به عه‌رزاو له دراوسێتی ژیان بارم
کرد ، قفڵی ته‌نهاییم
له خۆم دا‌و ڕۆیشتم به‌ره‌و بێده‌نگییه‌کی دوور ... دوور له مه‌مله‌که‌تی ئه‌و
دڵانه‌ی
که له مه‌عنای شکان تێناگه‌ن.
- هه‌موو ڕۆژه‌کانی حه‌فته و مانگ و وه‌رزه‌کانی ساڵ و سه‌ده‌کانیش و منیش
له‌به‌رده‌م جوانی لیسادا
زه‌لیل بووین ، هه‌موو که‌سێکی تریش ئیحتیاجی به جوانی لیسا ده‌که‌وێت ..
- هه‌موو ساڵێک سێ مانگه‌و وه‌رزی به‌هار دێت جله سه‌وزه‌کانی لیسا به ((
ئیستیعاره ده‌خوازێ )) ..
- ئاسمان که شینایی لێ ده‌بڕێت له چاوه‌کانی لیسا قه‌رز ده‌کات و دوایش نییه‌تی
بیداته‌وه ..
- خۆره‌تاو که ڕه‌نگی زه‌ردی ئاڵتوونی پێ نامێنێ دێت له‌گه‌ردنی لیسا
ده‌پاڕێته‌وه
یه‌ک که‌م ڕه‌ونه‌قی بداتێ .. لیساش به‌نازه‌وه ده‌ڵێ ئێ ئه‌و حه‌فته‌که دامیتێ
خۆ هه‌موو ڕۆژێک
خان نییه‌و (( من دوکانم دانه‌ناوه ))
- هه‌ر ڕۆژێک لیسا نه‌خۆش بێت لێره خۆره‌تاو هه‌ڵنایه‌ت ، هه‌موو دونیا ته‌م
دایده‌گرێ و
ڕۆژه‌کانی حه‌فته‌یش ده‌رناچن له‌ماڵ هه‌رچی سه‌رمای دونیا هه‌یه له نێو کۆڵانه
سه‌خته‌کانی
هاژه‌ی باو لێزمه‌ی به‌خوڕی باراندا شه‌و تا به‌یانی ئێشکی جوانی لیسا ده‌گرن ..
- هه‌ر عانێک لیسا بێ تاقه‌ت بێت لێره خۆر گیران ده‌ست پێ ده‌کات و (ئاو)
ڕاده‌وه‌ستێ و
(با) به هیچ لایه‌کدا ناڕواو قه‌تره بارانیش نابارێ و ئیتر ئاو له ئاشی ژیان
ناگه‌ڕێ ..
- هه‌ر کاتێک لیسا بگری ئه‌وه نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه .. ئیتر خوا غه‌زه‌ب له
هه‌موو دونیا ده‌گرێت و
یه‌کسه‌ر خۆر ئاوا ئه‌بێت و ئاسمان شین و زاری ده‌کات ، ڕه‌شه‌بایه‌کی قایم
له‌وسه‌ری دونیاوه
هه‌ڵده‌کاو ده‌بێ به تاریکه سه‌ڵات و چاو چاو نابینێ و ئاخری زه‌مان ده‌ست پێ
ده‌کات ..
- قه‌شه‌کانی که‌نیسه له ترسانا له - مه‌سیح - ده‌پاڕێنه‌وه (( خودایه با لیسا
نه‌گری ..))
- بۆ ئه‌وه‌ی ئاخری زه‌مان بێت شه‌وو ڕۆژ له - مه‌سیح - ده‌پاڕێمه‌وه (( خودایه
با لیسا بگری ..)) .
Hull - England
Oktober - December 2000