تکا له به‌رده‌م ده‌رگا
داخراوه‌کانی ئه‌وروپادا،
تکا له به‌رده‌م یه‌زداندا...
مه‌هدی ساڵح مه‌جید
وه‌رگێڕانی : د. ئه‌حمه‌د باجه‌ڵان
خوێندنه‌وه‌ی : پیته‌ر دیدسبۆری
تێبینی: ئه‌م ووتاره
له ڕۆژی ٢٩-٠٣-٢..٢
له
شاری ((HULL-ENGLAND)
له کۆڕێکدا له لایه‌ن شاعیری ئینگلیز (پیته‌ر دیدسبۆری)
له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی
ئینگلیز و به‌شێک له جالیه‌ی کوردی خوێندرایه‌وه و هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش بۆ
ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کانی کوردستانم ڕه‌وانه کرد،
به‌ڵام له هیچ شوێنێکدا بڵاو نه‌کرایه‌وه ..
ئێواره‌تان باش ...:-
پێم خۆشه وه‌کو ڕۆشنبێرێکی کورد ده‌توانم له‌م ئێواره‌کۆڕه‌دا به‌شداری بکه‌م،
هه‌روه‌ها پێم خۆشه ئه‌گه‌ر ڕێگام بده‌ن ڕێز‌و حورمه‌تی خۆم و هه‌موو
ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی کوردستانتان پێڕابگه‌یه‌نم و ده‌سته‌کانتان به‌گه‌رمی
بگووشم ..... ڕه‌نگه بۆ من لایه‌ق نییه و
نه‌توانم شایانی ئه‌وه بم وه‌کو شاعیرێک و نووسه‌رێک
لێراکه‌دا بناسرێم و بئاخڤم و ووتار بده‌م .... به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه نووسه‌ر
و ڕۆشنبیر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی زۆر له‌وه
مه‌زنترو گه‌وره‌تر و شایسته‌ترمان هه‌یه ... که بۆشایی گه‌وره‌ی ئه‌وان لێره به
من پڕ ناکرێته‌وه وه ڕه‌نگه که‌لتوور و ڕۆشنبیری
ئێوه‌ش درێغی کردبێت له‌وه‌ی که نه‌یتوانیوه ڕۆشنبیری و که‌لتووری ئێمه به‌پێی
پێویست بناسێت و بتوانێت به پێی ئه‌و میتۆده ڕۆشنبیرییه کۆمه‌ڵگای ئێمه
بخوێنێته‌وه وه نه‌یشیتوانیوه شاعیران و ڕۆشنبیران ونووسه‌رانی ئێمه بناسێت
له‌وانه ( مه‌سعود موحه‌مه‌د ، شوکر موسته‌فا، د. که‌مال مه‌زهه‌ر ، محه‌مه‌دی
مه‌لا که‌ریم ، شێرکۆ بێکه‌س ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ، ڕه‌فیق سابیر ، عه‌بدوڵا په‌شێو ،
حسێن عارف ، موحه‌مه‌د موکری ، دڵشاد عه‌بدوڵا ، شێرزاد حه‌سه‌ن ، که‌ریم ده‌شتی ،
هاشم سه‌راج ، قوبادی جه‌لی زاده ، به‌ختیار عه‌لی ، مه‌ریوان وریا قانع، جه‌مال
غه‌مبار ، ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، نه‌جات حه‌مید ، حه‌مه‌که‌ریم عارف ، عه‌تا
قه‌ره‌داغی ، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر ،ئازاد سوبحی ، دڵسۆز حه‌مه ، که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ،
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ، فه‌ره‌یدون پێنجوینی و ... هتد)
. ئیتر ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ڕێکه‌وت و چاره‌نووسه‌یه
که من و تۆ و ئێوه‌و هه‌موو جیهانی له نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون و تۆی کردووه
به ڕۆژئاواییه‌ک ومنی کردووه به ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ک ، تۆی کردووه به ئینگلیز و منی
کردووه به کورد.... من له ڕۆژێکی خۆشی به‌هاردا و به به‌رچاوی ئێوه‌و هه‌موو
جیهان و شینایی ئاسمانه‌وه (٧٠٠٠) که‌سم به گازی کیمیاوی لێ ده‌کوژن و هه‌ر بۆ
به‌یانییه‌که‌ی (١٨٢٠٠٠) که‌سم به کاره‌ساتی ئه‌نفال لێ قه‌تڵ و عام ده‌که‌ن و هیچ
که‌سێکیش له‌م دونیایه‌دا ڕاناچڵه‌کێ و وورته‌ی له ده‌مه‌وه نایه‌ته ده‌ر،
ته‌نانه‌ت ( هه‌موو ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانیش ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه
بوون که ده‌نگ و باسی یارییه‌کی تۆپ تۆپێن بڵاو بکه‌نه‌وه یان چیرۆکی ئه‌و
ژنه ئه‌مه‌ریکییه بگێڕنه‌وه که له کۆشکی سپیدایه‌و
(سه‌گه‌که‌ی) به ڕوداوی دڵته‌زێنی ئۆتمۆبیل مردووه .. یان به درێژایی ساڵێک به
ته‌نها باسی په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی ( بێل کلنتۆن) بکه‌ن له‌گه‌ڵ کچێکی
ئه‌مه‌ریکایدا ، به‌ڵام نه‌یانپه‌رژایه سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی کوشتنی به کۆماڵی (
١٨٢٠٠٠) کورد بکه‌ن که فاشیستێکی عه‌ره‌ب به‌وپه‌ڕی دڕندانه‌وه‌و به پاڵپشتی
هه‌موو هێزی عه‌ره‌بییه‌وه شمشێری خه‌لافه‌تی ئیسلامی لێ ڕاکێشاوین و زیاتر له
چاره‌که سه‌ده‌یه‌که به به‌رچاوی ئێوه‌و هه‌موو جیهانه‌وه قه‌تڵ وعاممان ده‌کات
و ئه‌م کاره‌ساته‌و ده‌یان کاره‌ساتی تری بێ وێنه له چاره‌نووسی
بنده‌ستی ئێمه‌دا تۆمار ده‌کات تاقه گوناحی ئێمه ئه‌وه بووه که ته‌نها
گووتومانه ئێمه کوردین و به کوردی له دایک بووینه - لێمان بگه‌ڕێن با به
کوردی قسان بکه‌ین و به کوردیش بمرین و هیچی تر ؟؟؟..
ڕه‌نگه ئه‌من به درێژایی (..٦) ساڵ ده‌بێت به‌رده‌وام دابه‌ش ده‌کرێم بۆ سه‌ر دوو
ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی ، بۆ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی عێراق و سوریا‌و ئێران
و تورکیا ، بۆ سه‌ر سێ حیزبی ناوخۆیی و بۆ سه‌ر خۆم و بۆ سه‌ر هیچ - ئه‌گه‌ر (
فیزاغۆرس ) بمایه ڕه‌نگه ئێستا ماتماتیکی به شێوه‌یه‌کی تر دابڕشتایه‌ته‌وه
چونکه هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کان له ووڵاته‌که‌ی مندا جۆرێکی ترن -که به
پێچه‌وانه‌ی ١) ئه‌کاته (١٠٠٠) بۆیشی هه‌یه بکاته ملیۆنێک و ئه‌کاته‌وه به
هه‌مووxئه‌سڵی تیئۆره‌کانی ماتماتیکه‌وه‌ن ... له ووڵاته‌که‌ی مندا (١ شتێکیش و -
ئه‌گه‌ر پێویستیشی کرد ئه‌کاته‌وه به هیچ !!! ... چونکه سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی له
ووڵاته‌که‌ی مندا ده‌توانێت به کون - -فه‌یه‌کونێک هه‌موو ووڵاته‌که‌م ژێر‌و ژوور
بکات وکه‌سیش نه‌وێرێ بڵێ بۆچی واده‌که‌یت ...؟؟؟. جیهان که دروست بوو جێگای
هه‌موو به‌نی ئاده‌مێکی له خۆیدا کرده‌وه ، جێگای هه‌موو شه‌ڕه
خوێناوییه‌کانی جیهانیشی له خۆیدا کرده‌وه ... جێگای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و
دووه‌م و سێیه‌م و .. جێگای شه‌ڕی جیهانی چواره‌میش له خۆیدا ده‌کاته‌وه به‌ڵام
که‌چی جێگای بستێک مافی ڕه‌وای ئازادی ئینسانی و سه‌ربه‌خۆیی خاکی نیشتمانه‌که‌مان
به ئێمه ڕه‌وا نابینێ .. ئاخر بۆچی خۆ ئێمه‌یش ئینسانین ، خۆ ئێمه‌ش به‌قه‌ده‌ر
سه‌گه‌کانی ئێوه‌و سه‌گه‌که‌ی ( پاڤلۆڤ ) وه‌فاو ئه‌مه‌کداری و ئیحساسات و سۆزمان
هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌من پێم سه‌یر نییه که ئێوه سه‌گ و پشیله‌تان خۆش ده‌وێت ،
به‌ڵام ئه‌وه‌م پێ سه‌یره که ئێمه چه‌ندین ساڵه به به‌ر چاوی ئێوه‌وه
ده‌کوژرێین که‌چی نه ئێوه‌و نه سه‌گه‌کانیشتان هیچ هه‌ڵوێستێکتان نییه ..
حه‌په‌یه‌ک ناکه‌ن ..؟ .. سه‌دان ساڵه ئێمه له په‌نا ده‌ستی خۆشبه‌ختی ئێوه‌و
هه‌ر به به‌رچاوی ئێوه‌و هه‌موو جیهانه‌وه قه‌تڵ و عام ده‌کرێین و زیندانی
ده‌کرێین و ئیعدام ده‌کرێین و ئاواره ده‌کرێین وخوێنی بێ تاوانی ئێمه ده‌ڕژێننه
سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو - سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی بێده‌نگی قووڵی ئێوه، ده‌ڕژێننه
سه‌ر هێڵ و سنووری سیمه دڕکاوییه‌کانی جیهان -سه‌ر نه‌خشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی
جیهان که‌چی هیچ که‌سێک پێی ناخۆش نییه .. هیچ که‌سێک ئه‌سه‌ف و حه‌سره‌تێکی
له‌زار نایه‌ته ده‌ر ، ئه‌ی ئه‌دی کوانێ ئینسانییه‌ت . کوانێ عه‌داله‌ت کوانێ
دیموکراتی و مافی مرۆڤ با بچن قسه له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێکی پاشماوه‌ی کاره‌ساتی
ئه‌نفالدا بکه‌ن ، با قسه له‌گه‌ڵ پیره پیاوێکی پاشماوه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا
بکه‌ن ... با بێن قسه له‌گه‌ڵ مندا بکه‌ن تا پڕ به‌زارم تف و له‌عنه‌تیان لێ بکه‌م
؟؟ سه‌دان ساڵه که‌س ده‌ستی ئه‌و جه‌لاده ناگرێت که شمشێر له خوێنی ئێمه وه‌ر
ده‌دات ، که‌س ده‌ستی ئه‌و تفه‌نگه ناگرێت که ئێواره‌و به‌یانی که وه‌خت و
ناوه‌خت یه‌خه‌ی ده‌رگاکانی ئێمه ده‌گرێت ، ڕه‌نگه قوربانیانی که‌شتی تایتانیک
هه‌ر ته‌نها (١٥٠٠) که‌سێک بوبێتن ... که سه‌د ساڵه به‌رده‌وام جیهان باسی ئه‌و
کاره‌ساته ده‌کات .... ئێمه ته‌نها له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیماندا تا ئێستا زیاتر له
( ٢٠٠٠٠) که‌س کوژراون و بێ سه‌رو شوێن بونه به‌لای هیچ که‌سێکیشه‌وه گرنگ نییه
بزانرێت ، ته‌نانه‌ت به‌لای هیچ که‌سێکیشه‌وه گرنگ نییه ته‌نها بۆ تاقه یه‌ک
جاریش باس بکرێت ..یان سه‌رژمێرێکی ئه‌و کوژراوانه بکرێن که خۆشیان نه‌یانزانیووه
بۆچی کوژراون و ئه‌کوژرێن ،تا ئێستاش ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا
ئه‌کوژرێن وئیعدام ده‌کرێن ، سه‌دان هه‌زار که‌س له‌نێو زیندانه تاریکه‌کاندا
ته‌نها چاوه‌ڕێی مردن ده‌که‌ن ، ته‌نها له‌م ده‌یه‌ی ڕابردوودا زیاتر له ملیونێک
کورد ئاواره‌و ڕه‌هه‌نده‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه بوون و هاتوون خۆیان ناونووس ده‌که‌ن
بۆ مرۆڤی پله دوو و پله سێ سه‌دان ساڵه ووڵاته‌که‌ی من له نێو که‌شتی
تایتانیکدایه‌و ، که‌شتیه‌که‌ش له نێو لافاوی خوێنی میلله‌ته‌که‌مدایه‌و هه‌ر جاری
چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێکی ناشی و نه‌زان به‌ره‌و قووڵایی مه‌جهول لێی ده‌خوڕن ،
به‌ره‌و قووڵای مردن .. ئێمه‌ش ته‌نها ده‌توانین له به‌رده‌م ده‌رگای کوێرو که‌ڕی
داخراوی ئێوه‌دا هاواری ئینسانی و ده‌ردی چاره‌نووسی دژواری خۆمان بکه‌ین و ..
ئێوه‌ش و جیهانیش جارێ سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن بزانن تۆپی پێی جیهانی ئه‌مساڵ کێ
ده‌یباته‌وه .. به‌رازیل ده‌یدۆڕێنێ یان فه‌ڕه‌نسا ؟؟ ...ئه‌من نازانم ئێمه بۆچی
له‌م کۆڕه‌دا کۆبووینه‌ته‌وه و ده‌مانه‌وێ باسی چی بکه‌ین ؟؟ چونکه ئه‌گه‌ر
ئینسانییه‌ت نه‌بێت شیعر یه‌عنی چی چیرۆک یه‌عنی چی و ڕۆشنبیری مه‌عنای چییه‌و به
که‌ڵکی چی دێت ؟؟؟؟. کاره‌ساتی ئێمه زۆر گرانه .. زۆر له‌وه گرانتره که
مرۆڤێکی ئینگلیز یان ئه‌وروپایی له‌سه‌ر جاده به ئاسانی به من ده‌ڵێت تۆ
ڕیفیوجیت تۆ ئینسانی پله دوویت ، ئیدی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاره‌نووسه‌دا هیچ ناوترێت که
منی کردووه به کورد‌و له نێوان چوار دڕنده‌ی
عه‌ره‌ب و تورک و فارس‌دا یه‌خسیری کردووم ، (( ته‌نها توانیومه به‌رگری له
مانه‌وه‌ی ئینسانی خۆم و ، پارێزگاری له زمانه‌که‌م بکه‌م ئیتر هه‌موو شتێکی تری
خۆمم له ده‌ست داوه تا ده‌گات به که‌لتوور وئایین و خاکه‌که‌شم )) ، خۆزگه هه‌ر
یه‌کێک له ئێوه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ کورد ده‌بوو وه له ڕۆژهه‌ڵات و کوردستاندا
ده‌ژیا ئه‌وکات بزانم بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌فره‌تی له هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت و جیهان
ده‌کرد یان نه ؟؟؟ .
به‌ڕێزانم ..... :-
ئێمه که هاتووین به ده‌ردی گرانی خۆمان و موعاناتی قورسی خۆمان و برینی گه‌وره‌ی
سه‌ر دڵی خۆمانه‌وه هاتووین .. له‌و په‌ڕی دونیاوه له نێو تاریکایی زیندانه
سارد‌و شێداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ، له ژێر ئێشی سه‌ختی قامچی و زنجیری توندی
که‌له‌پچه‌و ئه‌شکه‌نجه‌و شه‌قی پۆستاڵی جه‌للاده‌کانه‌وه هه‌ڵاتووین ،له نێو چڕه
دووکه‌ڵی کیمیا باران و کوشتنی به کۆمه‌ڵ و ئه‌نفال و بیابانی عه‌ره‌بستان و
مه‌رگه‌ساتی کۆڕه‌وو ئاگری گه‌رمی شه‌ڕه گه‌رمه‌کانی ناوخۆییه‌وه هه‌ڵاتووین بۆ
به‌رده‌م ده‌رگای گه‌وره‌ی ئینسانی ئێوه هاتووین ، بۆ به‌رده‌م ماڵی گه‌وره‌ی (
شه‌کسپیرو ، ته‌دهیوز و، ج، ه ، ویڵزو ، جۆرج ئۆزبۆرن و، دایڤید هیوم و ، چارلس
دیکنز و ، کوڵن ویڵسن و ، شه‌یمس هینی و، ده‌گلاس دۆن ) هاتووین .. هاتووین گله‌یی
چاره‌نووسی خۆمان لای ئێوه بکه‌ین ، ده‌ردی ئێشی سه‌ختی دڵی خۆمان لای ئێوه
هه‌ڵبڕێژین .. ئێمه له برسان هه‌ڵنه‌هاتووین ، ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که دووا
به‌رمیلی نه‌وت له ووڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه ... ئێمه ته‌نها له‌به‌ر سێ
هۆی زۆر سه‌ره‌کی هه‌ڵاتووین ...-
- یه‌که‌میان نه‌بوونی ئازادییه ...
- دووه‌میشیان نه‌بوونی ئازادییه‌و
- سێیه‌میشیان هه‌ر نه‌بوونی ئازادییه .
پێتان سه‌یر نه‌بێت که بڵێم له‌سه‌ر ته‌نها ڕسته‌یه‌ک کا باسی ئازادی بکات لایه‌نی
که‌م ده‌بێ شه‌ش مانگ زیندانی بکرێیت، بۆ خۆم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م ووشه‌یه چه‌ندین
جار ڕوو به‌ڕووی مردن بوومه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جاریش زیندانی سه‌ختم چێشتووه ...
ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌که‌ی من هه‌موو ووڵاته‌که‌م هه‌رزان و تاڵان فرۆش ده‌که‌ن
که‌س ناتوانێ بڵێ بۆ چی وا ده‌که‌ن ؟ هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاته‌که‌م هه‌یه
بۆ خۆیان و سه‌ڵته‌نه‌تی خۆیان و شه‌ڕه‌کانی خۆیان به خه‌رج ده‌به‌ن ... میلله‌تیش
له‌و دووره‌وه له‌و په‌ڕی نه‌بوونی و هه‌ژاری و برسێتیدا ته‌نها چاوه‌ڕێی
ڕه‌حمه‌تی باران ده‌کات و له‌به‌رده‌م کاردو شمشێری غه‌دری ئه‌وان و بێ غیره‌تی
ئه‌واندا چاوی شۆڕ کردووه .؟ نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ووڵاته‌که‌م له‌وپه‌ڕی هه‌ل
ومه‌رج و چاره‌نووسێکی دژوار‌دا ده‌ژین بۆیان نییه له ئاست بچووکترین ڕوداودا
ڕه‌ئی خۆیان ده‌رببڕن .... گه‌نجه‌کانمان ته‌نها ده‌توانن شعورو ئیحساساتی
گه‌نجانه‌ی خۆیان له نێو ئاوده‌ستخانه‌کاندا ده‌رببڕن و به‌س .. له ووڵاته‌که‌ی
مندا هیچ پارک و باخچه‌یه‌ک دروست ناکرێت بۆ جوانی .. بۆ دڵداری و بۆ ئاڵ وگۆڕی
خۆشه‌ویستی ته‌نها زیندان نه‌بێت ، هیچ چه‌پکه‌گوڵێکیش له بازاڕدا نافرۆشرێت بۆ
ئه‌وه‌ی تۆ به دیاری بیبه‌یت بۆ که‌سێک که خۆشت بوێت .. نه‌خێر ئه‌گه‌ر له
ووڵاته‌که‌ی مندا که‌سێكت خۆش بوێت ده‌بێت سه‌ره‌تا دوو که‌له‌بچه بکڕیت یه‌کێکیان
بۆ خۆت و ئه‌وی تریشیان بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت ؟؟؟ خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت بۆ ته‌نها جارێک
ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگریت ئه‌وه ده‌بێت قفڵێک بۆ زمانی خۆت بکڕیت و ئیتر
بۆ هه‌تا هه‌تایه قسان نه‌که‌یت ... ساڵانه ده‌یان ئافره‌ت له ووڵاته‌که‌ی مندا
به شێوه‌یه‌کی هێجگار ناشرین و دڕندانه‌و به بیانووی جۆراوجۆره‌وه ده‌کوژرێن
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی ناشه‌رعیان به‌ستووه .. خۆشبه‌ختانه
ڕه‌نگه ئێوه نه‌زانن که‌له‌بچه مه‌عنای چییه ، نه‌زانن زیندانی تاریک و
ئه‌شکه‌نجه‌و ئیعدام و سانسۆر و تیرۆر و نه‌بوونی ئازادی قسه‌کردن و ڕاده‌ربڕین و
ئازادی نووسین و ئازادی خۆشه‌ویستی یه‌عنی چی ؟؟ به‌ڵام لایه‌نی که‌م خۆ ده‌بێ
ئه‌وه بزانن که هه‌زاران هۆ هه‌یه له پشتی هه‌ڵاتنی ئێمه‌وه ... ئێمه له
خۆڕایی هه‌ڵنه‌هاتووین .؟؟.
-( عیزه‌ت سرایڤیلیج) که شاعیرێکی یوگسلافییه‌و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جایزه‌ی
نۆبڵی وه‌رگرت و خه‌ڵکی سرایڤۆیه ، عیزه‌ت ده‌ڵێ وه‌ختێک سرایڤۆیان
ده‌سووتاند من شیعرم ده‌نووسی ، دڵم نه‌ده‌هات سرایڤۆ به تاق و ته‌نها و له نێو
دوکه‌ڵی ئاگرو لێزمه‌ی به‌خوڕی بارانی فیشه‌کدا جێ بهێڵم ، وه‌ختێک سرایڤۆیان
ده‌کوشت من شیعرم ده‌نووسی ... وه‌ختێک سرایڤۆ ده‌گریاو هاواری ده‌کردو خوێنی
له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت من شیعرم ده‌نووسی ، وه‌ختێک ژنه‌که‌شمیان کوشت من هه‌ر شیعرم
ده‌نووسی ، له نێو ژێرزه‌مینێکدا وله‌گه‌ڵ پشیله‌که‌مدا به‌دیار مۆمێکه‌وه شیعرم
بۆ سرایڤۆ ده‌نووسی .. وه‌ختێک پشیله‌که‌شم مرد من هه‌ر شیعرم ده‌نووسی ...
ده‌مزانی شیعر سه‌رئه‌نجامێکی هه‌ر ده‌بێت و ڕۆژێک دێت
شیعر چیرۆکی من و سرایڤۆ بۆ جیهان ده‌گێڕێته‌وه .
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش له نێو هه‌موو کاره‌ساته‌کانی کوردستاندا تا سنووری مردن
ڕاوه‌ستاین و به‌رگریمان له خۆمان و له هه‌موو شته جوانه‌کانمان کرد ، گۆرانی
گه‌رمی نه‌به‌زینمان چڕی ، شیعرمان نووسی و چیرۆکیشمان نووسی به‌ڵام وه‌ختێک جیهان
ئێمه‌ی له په‌نا ده‌ستی خۆیدا فه‌رامۆش کرد‌و به لایه‌وه گرنگ نه‌بوو که ئێمه
له ڕۆژێکدا (١٨٢٠٠٠) که‌سمان لێ قه‌تڵ و عام ده‌کرێت ، به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو که
میلله‌تێک به ناوی کورده‌وه له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتدا جینۆساید ده‌کرێت ، ئیدی
هیچ یه‌کێک له به‌ها گه‌وره‌کانی ئینسانی مه‌عنای نامێنێ تا ده‌گات به شیعر‌و
چیرۆک و هه‌ر کایه‌یه‌کی تری ڕۆشنبیری، مخابن ئێمه له نێو خوێنی جه‌سته‌ی له‌ت
له‌ت بووی خۆماندا به بێ که‌س ده‌تلاینه‌وه ؛ ئێمه له نێو ئێشی سه‌ختی برینی
خۆماندا ته‌نها بووین ته‌نها که‌س ئه‌و هه‌موو دووکه‌ڵه‌ی نه ده‌بینی که له
سووتانی گوند‌و شاره‌کانمانه‌وه هه‌ڵده‌ست ، که‌س ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی نه‌ده‌بیینی
که له‌سه‌ر دڵی نیشتمانه‌که‌مانه‌وه فیچقه‌ی ده‌به‌ست، که‌س هیچی نه‌ده‌گوتنا
بێجگه له ده‌نگدانه‌وه‌ی ناخی تێکشکاوی خۆمان نه‌بێت که دڵنه‌وای کۆستی قه‌به‌ی
کاره‌ساته‌گه‌وره‌کانمانی ده‌کرده‌وه ، بێجگه له چیاکانمان نه‌بێت که ده‌نگی
هاواری زوڵاڵی چۆڵه‌وانیمانی ده‌ستانده‌وه ، .....
به‌ڕێزانم ...:-
ئه‌من پێم وایه بۆ دواجار ته‌نها ڕۆشنبیری ده‌توانێت حورمه‌ت ببه‌خشێته‌وه به
ژیان ، ڕۆشنبیری تاقه قسه‌یه‌کی گه‌رمه که ده‌توانێت له‌سه‌ر سفره‌ی خاڵی ژیان
کۆمان بکاته‌وه ، ته‌نها ڕۆشناییه‌کی گه‌رمه که ده‌توانین دڵی شکاوی خۆمانی پێ
ئاشت بکه‌ینه‌وه، ته‌نها مه‌رحه‌باییه‌کی گه‌رمه که ده‌توانێت له ئێواره‌یه‌کی
سارددا به که‌سێک بڵێیت چۆنی ، پێم وایه ته‌نها ڕۆشنبیری ده‌توانێت ڕووه
ناشرینه‌کانی ژیان جوان بکاته‌وه و ئێسکی قوورسی ژیان سووک بکاته‌وه ، وه‌ک و(
نیکۆس کازانتزاکی ده‌ڵێت .. ئه‌ی خودایه ئه‌ی خودایه ئه‌ی مه‌سیح ئیدی بێ
فایده‌یه بێ فایده به ڕاستی ژیان بارێکی قوورسه ) ، ڕه‌نگه یه‌کێک له وه‌زیفه
گرنگه‌کانی ڕۆشنبیری ئه‌وه بێت هه‌ڵبستێت به جوان کردنه‌وه‌ی سیما ناشرینه‌کانی
ژیان ، پێم وایه له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا ناشرینیه‌ک هه‌بێت ده‌بێ
ڕۆشنبیرییه‌کیش هه‌بێت بۆ جوان کردنه‌وه‌ی سیما‌و ڕووی ئه‌و ناشرینییه ، وه پێشم
وایه به بێ ڕۆشنبیری زۆر سته‌مه بتوانین خۆمان و جیهانی ده‌ورو به‌ری خۆمان
بناسین ، وه به بێ ئه‌و باک ڕاوه‌نده‌و به بێ هیچ ئایدیا‌و جیهانبینیه‌کی
ڕۆشنبیرانه دیسان زۆر سته‌مه بتوانین به‌رپرسیارییه‌تی گرنگی ئینسانی خۆمان
له ئاست خودی خۆمان وجیهانی خۆماندا بنوێنین ، ئێوه ته‌ماشا بکه‌ن ( ئه‌دیسۆن
له‌وپه‌ڕی تاریکایی دونیاوه هات و کاره‌بای دروست کرد‌و هه‌موو دونیای ڕۆشن کرده‌وه
، بیتهۆڤن و مۆزارت وچایکۆڤسکی له‌و په‌ڕی بێده‌نگی دونیاوه هاتن و مه‌زنترین
سه‌مفۆنیایان بۆ ژه‌ندین .. فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی و تۆڵستۆی و کاڤکاو نیکۆس کازانتزاکی
و جۆن شتاینپێگ و ولیام سارۆیان چیرۆکی درێژی ده‌ردی کوشنده‌ی مرۆڤایه‌تییان بۆ
گێڕاینه‌وه ، جۆرج بایرۆن و، ڕامبۆ و ، ئیلیۆت و ، حافزی شیرازی و ، سه‌عدی و ،
موته‌نه‌بی و ، ئه‌بو نه‌واس و، نالی و، مه‌حوی سیحری جوانییان بۆ باس کردین ...
ڕه‌نگه ئێمه نه‌توانین ئه‌دیسۆن و مۆزارت و دۆستۆیڤسکی و بۆدلێر بین ؛ به‌ڵام
لایه‌نی که‌م خۆ ده‌توانین ئینسان بین و یه‌کتریمان خۆش بوێت !!! ئه‌من پێم وایه
جیهان ته‌نها به مۆسیقا‌و خۆشه‌ویستی و ڕۆشنبیری و ئازادییه‌وه به‌نده‌و هیچی تر
نا.... ؟؟؟.
دووباره سوپاستان ده‌که‌م.