یوسف له دۆزه‌خدا ...
ده‌ق: مه‌هدی ساڵح مه‌جید
mahdisalih_06@hotmail.com
- تا مردن به پێوه ڕابووه‌ستین .. باجی چ گوناحێک ده‌ده‌ین
تا ڕۆژی حه‌شر بگریه‌ین .. چ دڵشکاوییه‌ک ئاشت ده‌که‌ینه‌وه
با دانیشین دوواین که‌س جه‌نگ بوو ئاومان دایه ..
دوای جه‌نگیش گیاکان بوون له تینواندا زه‌رد داگه‌ڕان
طه‌به‌ڵه‌کان غه‌ڵه‌تن هیچ ناوێکی سیانی و چواریش نامانبه‌نه‌وه به‌ر ده‌واری
تایفه‌یه‌ک ..
هیچ ناونیشانێک نامانباته‌وه سه‌ر دڵێک که خۆشه‌ویستی تێدا مابێ
نیشتمانمان بۆ نابرێته‌وه سه‌ر ڕه‌فه‌که‌ی جارانی خۆی
چه‌ند تێده‌فکرین ناتوانین بچینه‌وه سه‌ر قسه‌کانی دوێنێمان .
- له په‌نجه‌ره‌یه‌کی سارده‌وه ته‌ماشای سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی ده‌که‌ین و
تاڵ تاڵی مووه سپییه‌کانی سه‌رمان هه‌ڵده‌کێشین
تا قیامه‌ت به‌م حاڵه‌وه ..چ به‌یانییه‌ک دێته سۆراخی فیراقمان
با دانیشین که‌س به ئێره‌دا ڕانابوورێ، به‌م ئێواره دره‌نگوه‌خته و به‌م ئاخری
پیرییه‌وه
ده‌ست له‌و گله‌ییانه بشۆرین
ئێمه کانیاوه‌کانمان کوێر کرده‌وه‌و چاوه‌ڕوانی باران ده‌که‌ین
له تاریکاییه‌کدا بزر بووین، په‌نجه‌مان ده‌چێته چاوی
هه‌موو مووقه‌ده‌ساتێکمانه‌وه
له بازنه‌یه‌کدا حه‌سر بووین، به داخه‌وه نه‌مانزانی
بۆچی بیر بازنه‌ییه و چوارگۆشه‌یی نییه ..
به‌ڵام خه‌ریکه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک بکه‌وین بۆقه‌کان به یه‌کسانی دابه‌ش بکه‌ین
- ئێره دوا مه‌تافی پشیله چه‌وساوه‌کانه،
ژێرمان ئاوه و بانمان هه‌وایه .. لایه‌کمان ئاگره‌و
لایه‌کمان دیوار
وه‌ک لێڕه‌وارێکی عه‌به‌نووسی عه‌کسه‌که‌مان له ئاوه‌که‌دا له قه‌وزه‌یه‌کی
شه‌رمن ده‌چێ
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی ته‌نیاییمان ته‌می به‌ر په‌نجه‌ره‌کانی ڕۆحمان چڕتر ده‌که‌نه‌وه
کچه‌کانمان نه‌بێ دڵیان به شوکردن خۆشه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی به قسه‌و
قسه‌ڵۆک ڕابگرن
ده‌نا که‌س نایپه‌رژێته سه‌ر میهره‌بانیی
با دانیشین، بۆ تاریکاییه‌ک ده‌گه‌ڕاین تا ئه‌م په‌شیمانییه‌مان تێدا حاسڵ کرد ..!!
- کاروانچییه‌کان ده‌هاتن و به ئێره‌دا تێده‌په‌ڕین ..
ئاومان ده‌دانێ ده‌یان خوارده‌وه ..
ئاومان ده‌دانێ ده‌یاندا به وڵاغه‌کانیان
که ده‌ڕۆیشتن به چوارده‌وری بیره‌که‌دا ته‌نها پیساییه‌که‌یان جێ ده‌هێشت
براکانمان لێره‌وه ڕۆشتن بۆ حه‌ج .. ده‌ست و پلیان به خوێنه‌وه بوو
نه‌یانده‌شۆرد
ئاومان ده‌دانێ که‌چی ده‌ستنوێژیان پێ ده‌گرت ..
که ڕۆیشتن بیره‌وه‌رییه‌کانیان له بیره‌وه‌چوو بوو، به ئه‌نقه‌ست
خیانه‌ته‌کانیان جێ ده‌هێشت
که ڕۆیشتن به‌زه‌ییان پێ نه‌مابوو، داوای ویژدانیان له چه‌قۆکانی ده‌ستیان ده‌کرد
وه‌ختێک که ڕۆیشتن ده‌رگایه‌کیان له سه‌ر پشت نه‌هێشته‌وه تا خوداوه‌ند بمانبینێ
که ئێمه له گۆشت و خوێن دروست کراوین .. تا تێبگات که زینده‌گی چه‌ند سه‌خته
..
- براکانمان ئێمه‌یان له‌م خواره‌وه داوه ده‌ستی فه‌رامۆشی
ئێمه‌یان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی نه‌قسه‌کانی خۆیان له بیر برده‌وه
ئێمه‌یان به بارمته لای حه‌قده‌کانی خۆیان به جێ هێشت
- که‌سه‌کانمان وه‌ک حه‌قدارێکی بێ غیره‌ت هاتن
خه‌تی ئیملای ئه‌و عاتیفه گه‌رمانه‌یان کوێر کردینه‌وه که دایکه
مه‌زڵومه‌کانمان بۆی کێشا بووین
ده‌ستیان نا به‌ڕووی هه‌موو پاڕانه‌وه‌کانی ته‌نیاییمان، نه‌وجوانیان پیرو کوێر
کردین
هێمنییان پێوه نه‌هێشتین ، هه‌موو ئه‌م ناوه‌یان پڕ کرد له تووڕه‌یی
بۆ خۆشیان وه‌ک و شه‌قامێکی دڵره‌قی ڕۆیشتن وئاوڕێکیان نه‌دایه‌وه
- که‌سه‌کانمان گشت ئه‌م عه‌زێته‌یان داینه به‌ر تا گه‌یاندینیانه به‌رده‌م
قیامه‌ت
((نازانم ئێمه قه‌رزداری چ خه‌تایه‌ک بووین .. پێمان له چ تاوانێک هه‌ڵکه‌وت))
تۆ ئه‌ی په‌شیمانییه ساردوسڕه‌کانی عوزله‌تم منێک هه‌ر هێنده‌ی سێبه‌ری
ئێواره‌یه‌کم لێ ماوه‌ته‌وه
له گه‌ڵایه‌کی ڕه‌ش داگه‌ڕاو زیاتر هیچی تر نه‌بووم ..
- ئێوه ئه‌ی خه‌تاکانی سه‌رده‌می نه‌فامیم من که کوڕه قه‌ره‌جێکی له هه‌وارا به
جێماوم
خه‌به‌رم له کوشتنی - هابیل- نییه ..
هه‌تا ئێستاش به حه‌رامی ده‌ستم بۆ هیچ نیازپاکییه‌ک نه‌بردووه
من ئه‌و که‌سانه هه‌ر ناناسم که سوێندی نه‌حه‌قه‌یان بۆ - فیرعه‌ون-
ده‌خوارد
به‌وه‌ی که - موس- داوێن پیسه ..
(( نازانم ئێمه چ خراپه‌یه‌کمان ده‌رحه‌ق به ساده‌یی ئاو کرد
چ ڕۆژێک قسه‌یه‌کی ناخۆشمان له ڕووی چڵه نێرگسێکا ووت ))
- با دانیشین ...به شوێن تارماییه‌کدا هاتین هه‌موو ڕوناکییه‌کمان له ده‌ست دا
ویستمان ئێستا ئاشت بکه‌ینه‌وه دڵی به‌یانیشمان له خۆمان ڕه‌نجاند
ئاوی حه‌یاتمان دا به په‌شیمانی و خۆمان ژه‌هری چاوه‌ڕوانیمان خوارده‌وه
با دانیشین ..ژاڵه وه‌ها مه‌حکوم بووه هیچ گوڵیک شه‌فاعه‌تی نه‌خوازێ
ئێمه وه‌ها سه‌رنوقووم بووین که‌س شوێن و هه‌ته‌رمان نه‌زانێ .
- ئه‌ستێره‌کان نه‌بێ شه‌وان دێنه دیار سه‌رمان که‌س به ئێره‌دا ڕانابوورێ ..
شه‌وانه مانگ له بنی بیره‌که ده‌دا ..خۆزگه ده‌خوازین ساڵ چه‌نی هیجرییه ..
ئاخۆ - بالول- به‌و گوناحانه‌ی - هارونه ڕه‌شیده‌وه - ماوه یان
مردووه ..
ئاخۆ - دیجله - هه‌ر لێره‌یه یان ڕۆیشتووه بۆ خاریج ..
له په‌نجه‌ره‌یه‌کی تاریکه‌وه به‌زه‌ییمان به نیگه‌رانی یه‌کتریدا دێته‌وه
و
به ڕوگیرییه‌که‌وه سه‌لام له ته‌نیایی یه‌کتری ده‌که‌ین.
ئێمه ڕێمان به که‌س پیشان نه‌دا - هه‌موو ڕاستییه‌کمان گرته به‌ر تا له‌وسه‌ری
درۆوه ده‌رچووین
هه‌موو شتێكـمان به جدییه‌وه ده‌گرت تا گه‌یشتینه ئه‌و سه‌ری فشقیات
ئێمه ئاگامان له مه‌حمووی زه‌واڵ و بێ زه‌واڵیش نه‌بوو ..
- نیشتمان مه‌عزه‌ره‌ت ده‌خوازم ..تۆ به پشتی ئێمه‌دا دۆڕایت و به خه‌یاڵی
شه‌هیده‌کانت
سه‌ر که‌وتوویت، به قه‌ناعه‌تی خۆیشت له سه‌ر عه‌رشی
مێژوو دانیشتوویت
شه‌رابی مێژوو ده‌خۆیته‌وه
مێژوو که گه‌وره بوو ده‌بێته چی. ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی له
به‌ر ده‌رکی سه‌را جگه‌ره ده‌فرۆشێ ..!!
- مێژووی ساسانییه‌کان و ئه‌که‌دییه‌کان و سۆمه‌رییه‌کان وبابلییه‌کان و ..
- ئای نیشتمان که چه‌نه‌بازیت .. من حه‌زم له قاوه‌یه ..!!
- تا زووه با ئه‌م بۆقانه دابه‌ش بکه‌ین :- سه‌وزه‌کانیان بۆ من و
موغاویرییه‌کانیشیان بۆ تۆ ..
مانگ بۆ من و گشت ئه‌ستێره‌کانیش بۆ تۆ..
- چاومان چه‌ند قایمه ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو ژیانه ده‌که‌ین
ڕۆحمان چه‌ند شیرینه ئه‌و هه‌موو ڕێگا پێچاوپێچه‌مان بڕی و یه‌کڕاست نه‌مردین . .
نیشتمان داوای لێبووردن ده‌که‌م که‌س نه‌ماوه ته‌نیا جه‌نگ نه‌بێ جه‌نگ
ته‌نیا ئه‌و کاره‌که‌رانه نه‌بێ که ئێواره و به‌یانی چێشت بۆ جه‌نگ دروست
ده‌که‌ن
ته‌نیا ئه‌و کاره‌ساتانه نه‌بێ که هه‌موو له‌حزه‌یه‌ک شعوری ئێمه بریندار
ده‌که‌ن
- به لێبووردنه‌وه ده‌ڵێم .. ئه‌وه‌ی ئاگری کوژانده‌وه شه‌و نه‌بوو
ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی کوشت خه‌نجه‌ر نه‌بوو
ئه‌وه‌ی له ناوه‌ختا به تووندی یه‌خه‌ی ده‌رگاکانی ڕاوه‌شاند مردن نه‌بوو
وه‌لێ ئه‌وه ته‌نیاییه له میانی دووڕیانێکدا دانیشتووه
و زمستانێکی ساردوسڕ به‌ڕێ ده‌خا
- تا ڕۆژی حه‌شر بگریه‌ین ..
تا مردن به پێوه ڕا بوه‌ستین
به‌م ئێواره دره‌نگ وه‌خته‌و به‌م ئاخری پیرییه‌وه ....
.............................................
- دواین که‌س جه‌نگ بوو ئاومان دایه ..
جه‌نگ سه‌رێکی کێشاوه دیار بیره‌که و گووتی :
- ئه‌وه ئێوه هه‌ر لێره‌ن .!
- تاقه‌تی جواب دانه‌وه‌مان نه‌مابوو ...
1997