- ڕۆیشتن ،.. به‌سه‌ر
پرده‌کانی سیراتدا .
ده‌ق : مه‌هدی
ساڵح مه‌جید
mahdisalih_06@hotmail.com
(( ئاخ ئه‌ی مه‌سیح ئاخر ئێمه
ئینسانین وه‌ک و تۆ خودا نین ،
ئیتر توانا‌مان نه‌ماوه ئه‌دی کوا ئه‌و زیندو بوونه‌وه‌ی تۆ ..)) .
..........................نیکۆس کازانتزاکی
-به چ دڵێکه‌وه بتوانین ئه‌و به‌یانییه
ئاشت بکه‌ینه‌وه ..؟
ئه‌و ساتانه بهێنینه‌وه سه‌ر خۆیان ..
ئه‌و گۆزه شکاوانه کۆوه‌که‌ین ..
سه‌رله‌نوێ دڵمان بخه‌ینه‌وه به‌ر خوێندنی سه‌ره‌تایی
باخچه‌که ئاوڕشێن بکه‌ین .. گڵۆپه‌کان داگیرسێنین ..
ده‌ست بهێنینه‌وه سه‌ر چرۆ ناسکه‌کانی ئاموشۆیی ..
-به چ حه‌وسه‌ڵه‌یه‌که‌وه بتوانین ...:-؟؟
تووڕه‌یی دڵی هه‌موو نه‌زاکه‌تێکی ڕه‌نجاند ..
بێ وه‌فایی وه‌ک مناڵێکی چه‌قاوه‌سوو په‌نجه‌ره‌کانی به‌رد باران کردین
به‌خشنده‌یی نه‌ما ڕۆیی .. ئاشنایه‌تی توند ده‌رگاکه‌ی گاڵه‌دا ..
-وه‌ک چه‌مێکی سه‌ره‌ڕۆ سه‌رمان خسته سه‌ر به‌ردی ڕۆیشتن:-
(( ئاو بۆ لایه‌ک ، دارستان بۆ لایه‌کی تر و، خۆر له شوێنێکی تره‌وه هه‌ڵئه‌هات
))
وه‌ک شه‌پۆلێکی داخگرتوو باوه‌شمان بۆ چوار لێواری عه‌به‌س گرته‌وه
که‌وتینه سه‌ر به‌ردی ئه‌ڵهه‌و و تا مردن هه‌ڵخلیسکاین ..
-کێ هاتنی سێبه‌ری گه‌رموگوڕی عه‌سرو به‌یانی ئیزن دا ...
ده‌ستی گه‌ڵا سه‌وزه‌کانی به ساردی گووشی .. له ژێر لێوه‌وه سه‌لامی
داربییه‌کانی
سه‌نده‌وه .. له حاست دڵی لادێی ئه‌و سپێده‌یه ڕووی گرژ کرد ..
-کێ میوانی وه‌خت و ناوه‌ختی وه‌رزه‌کانی له ماڵ ده‌رکرد ، کێ له کوشتنی -هابیل-
و
شکاندنی گۆزه‌ی ((سه‌دده‌ق)) په‌شیـمانه ...!!!
-ئه‌و ڕۆژانه به چی ئاشت ده‌بنه‌وه .. که ئێمه هه‌موو جێ ماچێکمان له گۆنای
یه‌کتری سڕییه‌وه
که ئێمه خوێنمان له نێوان هه‌موو هاتنێک و چاوه‌ڕوانییه‌کدا ڕژان ..
-له هاتنی خشه‌ی هه‌موو بایه‌ک گومانمان په‌یدا کرد ..
بۆ سه‌خاوه‌تی هه‌ر دڵێک قسه‌یه‌کی ناخۆشمان هه‌ڵبه‌ست ..
دڵمان له هه‌موو ڕۆژه‌کانی حه‌فته پیس کرد ..
-به یه‌کشه‌مه‌مان ده‌گووت هه‌تیوو بازه‌و ..چوار شه‌مه زۆر جنسی یه‌و ..
به هه‌ینیمان ده‌گووت ئارتین ده‌خوات ...
- ئه‌و ساتانه به چی دێنه‌وه سه‌ر خۆیان که ئیتر سێبه‌ری حه‌نانه‌تمان له‌به‌ر
بێ چاو ڕووی
گه‌رمای کینه هاته‌وه سه‌ریه‌ک و چووه بن به‌ردی تۆبه ...
- له ئاست بێ ده‌ره‌تانی گوڵه ژاکاوه‌کان شانمان شۆڕ کرد ، له فیزاحی سووتانی
په‌پووله‌کان
خۆمان گێل کرد ..
بووینه هاوڕێی شۆسته‌یه‌کی بێ ناز ، که ئێواران له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه
ڕاده‌وه‌ستێ نایباته‌وه
بۆ هیچ کوێیه‌ک ..!!
-بووینه ئاوماڵی دره‌ختێکی ڕووته‌ڵه‌ی سه‌ر کز .. که هه‌میشه سۆراخی سێبه‌رو
باڵنده‌یه‌ک ده‌کات
چاو بۆ کۆنه گه‌ڵایه‌کی ناسیاوو ، توێکڵه دارێکی قه‌دیمی ئاشنایی دارستان ده‌گێڕێ
...
له کۆڵانی مه‌غریباندا به‌ئه‌نقه‌ست خۆمان خه‌ریک ده‌که‌ین ، به‌شکو تاریکاییه‌ک
ڕامان چه‌ڵه‌کێنێ
بڵێ ، چۆنی ..؟؟
- مانگه‌کان فێڵیان ده‌کرد هه‌ندێک جار ده‌بوونه (( سی و دوو )) ڕاستی ئه‌و
ساڵه‌یان نه ده‌گووت :-
دایکم ده‌مرێ و (( ئیلهام )) شوو ده‌کات ، به‌فرێکی گه‌وره ئه‌بارێ و له
ته‌نیاییدا ڕه‌ق هه‌ڵدێم ..
-ڕۆژه‌کانی حه‌فته بۆ موجامه‌له ده‌هاتن .. دووشه‌مه‌یه‌ک نه‌یده‌گووت ئه‌و
ته‌نیاییه نه‌خۆشه
با بچم سه‌رێکی لێ بده‌م .. ئه‌و عوزله‌ته دایکی مردووه که‌مێک دڵنه‌وایی بکه‌م
-له گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژانه‌دا بڵێم چی که وه‌ک و ئاو هاتن و ڕۆیشتن :-
خوا حافیزیان له هیچ كه‌نارێکی غه‌مبار نه‌کرد ،
دڵنه‌وایی هیچ قه‌وزه‌یه‌کی به‌جێماویان نه‌کرد ..
له گه‌ڵ ئه‌و فرمێسکانه‌دا چی بڵێم ، پێڵوی سوورم ناناسنه‌وه ..
- ئه‌و باخچه تینوانه به چ ڕوویه‌که‌وه بدوێنین ..!
- گفت و گۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌بادا ناکرێ .. گریان به‌سه‌ر خۆڵه‌مێشدا فایده‌ی نییه ..
پایز توانجی ڕه‌شه‌با زه‌ردو زه‌عیفی نه‌کرد له ڕوومه‌تما زه‌رد داگه‌ڕا ،
به‌نه‌وجه‌وانی گه‌ڵا سه‌وزه‌کانم داکه‌ند ..باغی ئیره‌مم که‌چه‌ڵ بوو ،
ژه‌هری مارم له پیاڵه کرد‌و ژه‌هری تاڵی په‌شیمانیم به ئه‌سپایی نۆشی .
-به چ حه‌وسه‌ڵه‌یه‌که‌وه بتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ قوتابخانه .. دڵم پیر بوو ،
- (( ئا‌ڤێستا )) ده‌فته‌ری بیرکاری و هاوین و به‌هاری دڕاندم ،
دایکم له میراتی به‌خشنده‌یی خۆی فه‌سڵی کردم
- (( ئیلهام )) له ئاوه‌دانی میهره‌بانی خۆیدا ده‌ری کردم
زمستان چوار مشقی له ماڵه‌که‌ما دانیشت و فووی له ئاگردانی دڵم کرد
-تاریکی له نێو وه‌تاغه‌که‌مدا به‌ده‌م خه‌وه‌وه وڕێنه ده‌کات ..
سه‌رما له شه‌و نشینی کۆڵان به‌سه‌رخۆشی دێته‌وه‌و
به دزییه‌وه له‌ژێڕ ده‌رگاکه‌وه دێته ژوور ..
(( داهاتمه‌وه به‌سه‌ر گه‌ڵای داوه‌ریوی دره‌ختی ئه‌م زمستانه‌م که مناڵیم
سه‌رمایه‌تی و
گه‌وره‌یشم چرۆ ناکا ..له‌کام ئێواره‌م ڕامێنم له‌م ئێواره‌ی خوڵقم ته‌نگه‌و له‌و
ئێواره‌ی
ده‌سته‌کانم له گۆوه چوون ، کاشکی وه‌ک و منداڵی که له یاری ده‌گه‌ڕامه‌وه
دایکم چاوه‌ڕێی
ده‌کردم)).
-بیرتان ده‌که‌م شته ئاو بردووه‌کانم ، مناڵه هه‌رچی و په‌رچییه‌کانی نێو زه‌ینم
فرمێسکه ڕژاوه‌کانم ، گۆڕستانه‌کانی نێو دیده‌م .. خۆشم ئه‌وێن له ئه‌لفه‌وه بۆ
یاء .
- بیرتان ده‌که‌م وه‌ک و بیرکردنه‌کانی (( یه‌عقوب بۆ یوسف )) ،
بۆن با ماڵه‌کانتانه‌وه ئه‌که‌م :-
-((که‌ژه )) گیان :- گوڵه به‌ڕۆژه‌که‌ی نێو حه‌ساری چاوه‌ڕوانی ،
کوڵی دڵم به هیچ دانامرکێته‌وه ، ڕوحم پڕه له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی ته‌نیایی ،
پاسارییه‌کی که‌سیره‌ی سه‌رما بردووم له بن باڵی به‌زه‌یی
میهره‌بانی خوایه‌ک ده‌گه‌ڕێم ، (( گیانی که‌ژه )) ئه‌گه‌ر (( پاڤێڵ)) بمرێ حه‌ز
ئه‌که‌م :-
(( خوشکی داریوش و ، ژنی کافکا‌و ، کچی دۆستۆیڤسکی و ،دایکی من بکه‌یت ..!! )) .
- ((سمه )) گیان :- نه‌خۆشم ڕوحم ژان ئه‌کات ، ته‌نیایی زینده به‌چاڵی کردووم ،
ئه‌گه‌ر ناتوانی بێی بۆ لام شه‌وێک وه‌ره خه‌وم ..!!
- (( ئاڤزین )) گوڵه په‌مه‌ییه‌که‌ی به‌ر ده‌رگا .. بۆنی کراسه‌که‌ی -یوسف - له
هه‌گبه‌ی هیچ
کاروانییه‌که‌وه نایه‌ت ، دره‌نگه کوڕه‌که‌م تازه بۆنی گوڵه‌باخ نایه‌ت ، ده‌ستم
بگره با بزانم
بۆنی هه‌ڵاڵان له کوێوه دێت .. سه‌دای چاوکاڵان و ده‌نگی ((حه‌مه ))
له چ گه‌وره ماڵێکه‌وه دێت .. -که‌س نامه بۆ - کۆڵۆنێڵ - نانێرێ ..
که‌س سۆراخی ئه‌و دێیه نازانێ ته‌نیایی وێرانی کردۆته‌وه
(( ته‌نیایی بۆ خوایش باش نییه )) کوڕه‌که‌م ..
- ئه‌م گۆزه شکاوانه ئاشت نابنه‌وه
ئه‌م ڕوحه له‌ت له‌ت بووانه کۆناکرێنه‌وه ..
ئه‌م چرۆ هه‌ڵکڕوزاوانه‌ی دڵی - سه‌دده‌ق - ژیر نابنه‌وه
ئه‌م باخچانه دڵیان نایه‌ته‌وه سه‌ر خۆیان
- (( وه‌ختێک - عیسایان - له خاچ دا مانگ خه‌ریک بوو ئاوا ده‌بوو
بایه‌کی زۆر ساردی ده‌هات .. سه‌رئه‌نجام عیسا دوواین نامه‌ی نووسی و
نه‌یزانی بۆ کێی بنێرێ :-
- گریاو ووتی خودایه بۆ به‌ته‌نیا جێت هێشتم
- گریام و ووتم عیسا بۆ به‌ته‌نیا له دایک بووم .. ! )) .
هه‌ولێر / ١٩٩٨