له مه‌غریبێكدا ده‌ڕۆم
عومه‌ر سه‌یده
www.seide.tk
پێشكه‌شه به هاوڕێ و خۆشه‌ویست و هاوسه‌رم(ئاوێزان نورى)
له مه‌غریبێكدا ده‌ڕۆم ..
هیچ كه‌سێك له شه‌قامه‌كاندا دیار نه‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ى حیكایه‌تى ونبوونم وون بێت ..
له مه‌غریبێكدا دوایین ئاوڕ له شار ده‌ده‌مه‌وه‌و
روو له نازانم كوێ ..!! ده‌ڕۆم ..
ده‌ڕۆم و هیچ جێناهێڵم له‌ڕه‌نگى من بچێت
بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س تابلۆى خه‌ونێكم نه‌كێشێت
ده‌لاقه‌ى خه‌یاڵه‌كانم له به‌یانییه‌كدا داده‌خه‌م
كه هیچ شاعیرێك له خه‌و هه‌ڵنه‌سابێت
بۆ ئه‌وه‌ى دێڕه‌كانم له زمانى شاعیره ترسنۆكه‌كانه‌وه
به‌زۆڵى نه‌كه‌ونه سه‌ر رۆژنامه‌كان ..
بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س له من نه‌چێت و
مه‌حكومى مردن نه‌بێت له نه‌مردندا ..
تۆش ئه‌ى خه‌ونى به‌گوڵكردنى رازه‌كانى ئێره
له نیوه‌ڕۆیه‌كدا بمره كه‌س نه‌زانێ بۆچى ده‌مرى
ئێره هه‌رێمى گێلێتى و
وێستگه‌ى به یه‌ك نه‌گه‌یشتنى خه‌ونه‌كانه ..
ئێره ماڵى ئه‌هریمه‌نه
ماڵى مردنێكى نابودى ناوه‌خته
ماڵى ژیان .. فه‌رسه‌خێك له ئێمه‌وه دووره
ماڵى پێكه‌نین له مێژه سه‌فه‌رى كردووه
ماڵى گریانه ئێره ..
هه‌رگیز ماڵم خۆش ناوێ
چونكه ده‌بێ هه‌میشه ده‌رگاكان كڵۆم بده‌ین له ترسا ..
ماڵ زیندانێكى بێ پاسه‌وانه
ماڵ وێستگه‌ى چاوه‌ڕوانى مردنه ..
من كوڕى شه‌قامم
هاوڕێى شۆسته خۆلاَوییه‌كانم
ئازیزى نه‌مامه بێ ئاوه‌كانم
دۆستى ئه‌و فرمێسكانه‌م
كه ده‌شێ به‌یانى شاره‌كه‌م بشۆنه‌وه ..
له مه‌غریبێكدا ده‌ڕۆم
ئێوه نه‌زانن روو له كوێ هه‌نگاو ده‌نێم ..
كه‌س نه‌زانێت بۆ كوێ خه‌مه‌كانم ده‌پێچمه‌وه
من عه‌یامێكه تێشووى یه‌كه .. یه‌كه‌ى هاوڕێكانم ده‌گه‌ڕێم و
هه‌موو ئازاره‌كانیان ده‌پشكنم ..
له هه‌ر ژانێك خه‌مێك ده‌چنم
تا باخچه‌ى رقم
پڕ بێت له‌دڕكى نه‌رمى بۆنخۆش
پڕ بێت له ده‌ست له‌ملانێى عاشقه هه‌ناسه سارده‌كان ..
پڕ بێت له‌و گۆرانییانه‌ى كه من له ره‌نگى گوڵم گرتوون ..
پڕ بێت له دانیشتنه‌كانى من به‌دیار گه‌مژه‌یى تۆوه ..
تۆش له ماڵێكدا وون به .. هاوڕێم
كه پاسارییه‌كانیش ئه‌دره‌سه‌كه‌ى نه‌زانن
نه‌بادا ته‌فسیرى فرمێسكه‌كانت ببه‌ن بۆ
پیاوه درۆزنه‌كانى قه‌ڵه‌م
له حه‌وشه‌یه‌كدا زیكرى نووسین بكه
كه خه‌لیفه‌كانى نووسین ته‌ریقه‌تى ئه‌و خه‌ڵوه‌ته نابه‌ڵه‌دبن ..
بۆ ئه‌وه‌ى گوڵه‌كانى جوانیت
به ره‌شه‌باى هه‌ناسه بۆگه‌نه‌كانیان نه‌وه‌رێت ..
بۆ ئه‌وه‌ى تۆ خۆت بیت و
ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌و مردووانه بن
كه گۆڕستانیش خه‌ونیان پێوه نابینێ ..
تۆ سه‌ماى نووسینه‌كانت
له نزیك چه‌پڵه‌كانى ئه‌وانه‌وه ئه‌دا مه‌كه
ئه‌وان ته‌نها لوتێكى زلیان هه‌یه بۆن ده‌كه‌ن ..
بۆنى جوانیت له شیعره‌كانتدا ده‌دزن ..
بۆنى پاكیت له پێكه‌نینه‌كانتدا ده‌خنكێنن ..
بۆنى به‌رائه‌تت له ته‌وقه‌یه‌كدا ده‌شكێنن
كه پڕ .. پڕه له‌فێڵى گورگه برسییه‌كان ..
تۆ ده‌بێ له به‌یانییه‌كدا پرچه‌كه‌ت شانه بكه‌یت
كه ئه‌وان هێشتا مه‌ستیى باڕه‌كانى شه‌و به‌رى نه‌دابن ..
نیوه‌ڕۆیه‌ك بگه‌ڕێیته‌وه ماڵ
كه ئه‌وان له‌ترسى ژنه‌كانیان نه‌توانن بستێك له ده‌رگا بچنه ده‌رێ ..
ئێواره‌یه‌ك پیاسه بكه
كه ئه‌وان دووباره له‌سه‌ر مێزه‌كانى مه‌یخانه
خه‌ریكى فڕكردنى پێكه‌كانیان بن ..
له مه‌غریبێكدا ده‌ڕۆم و
هه‌موو درۆكان وه‌كو میدالیا ده‌ده‌م له یه‌خه‌ى
یه‌كه به یه‌كه‌ى قه‌ڵه‌م نه‌زۆكه‌كان ..
ئه‌و ماسكه‌شیان له‌ڕوو هه‌ڵده‌ماڵم
كه ده‌موچاوى چرچ و لۆچى
پڕ قارو قینیان له پشته‌وه شاردووه‌ته‌وه ..
تۆش"زه‌میله‌یه‌ك به‌خته‌وه‌رى"
له باخچه‌ى ئومێد ببه‌ره‌وه‌و
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌تدا
باسى ئه‌و رۆژانه بكه
كه بۆ كۆكردنه‌وه فرمێسكه‌كانى پاكیزه‌یى ده‌گه‌ڕایت و
پێكه‌نینى به‌یانیت دۆزیه‌وه ..
به‌یانى به‌ر له‌وه‌ى كه‌س له‌خه‌و هه‌ستێ
من نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نووسم
تیایدا ده‌ڵێم:
وێستگه‌كانى سه‌فه‌ر دێنه به‌رماڵى هه‌موومان
هه‌موو ئه‌وانه‌ى وه‌كو من
رقیان له‌ده‌ستورى خێڵ و
كوته‌كى جه‌للادى گه‌لحۆو
درۆى شاخدار ده‌بێته‌وه ..
رقیان له شاعیرى پوچ و
رۆژنامه‌نووسى درۆزن ده‌بێته‌وه ..
رقیان له نیشتمانى بێ كه‌س و
خاكى ئه‌تككراو ده‌بێته‌وه ..
رقیان له جاش و سیخوڕ و
كۆنه به‌عسى ده‌بێته‌وه ..
نیسانى 2006 ـ كه‌ركوك