ئه‌مڕۆ ...
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا 2006
rebazmahmud@hotmail.com
ئه‌مڕۆ، من و تۆ تیایدا له دایک ده‌بین،
تیایدا فڵچه ده‌گرینه ده‌ست و به دڵی خۆمان ڕه‌سم له‌سه‌ر دیواره‌کانی
چاره‌نووسمان دروست ده‌که‌ین ..
ڕه‌سمی زه‌رده‌خه‌نه ،
ڕه‌سمی لابردنی ڕه‌فته و
ڕه‌سمی ساتێک که دڵ بای باڵێکی خۆی تیا بدا و
ڕه‌سمی دوو شه‌پۆلی ساده‌ی یه‌ک ئاو له کاتی ماچ کردنا.
ئه‌مڕۆ من و تۆ
تیایدا چاو هه‌ڵده‌بڕین و چاومان پڕ ده‌بێت له پێکه‌نینی خۆره‌تاو ..
خۆره‌تاوێک که هه‌موو به‌یانییه‌ک بێ سڵاو له سه‌وزایی
و
بێ چاک و چۆنی له‌گه‌ڵ باوکم و
بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوی ده‌م و لێوی ته‌ڕی گوڵێک ،
هه‌ڵنایه و .. سه‌ر ڕێ ناکه‌وێ .
ئه‌مڕۆ من و تۆ
تیایدا ده‌م ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ممان پڕ ده‌بێت له گه‌زۆی مه‌حه‌به‌ت ..
تیایدا پێ هه‌ڵده‌گرین و به‌ینی هه‌ر دوو هه‌نگاوێکمان ده‌بێته جۆلانه بۆ
دێرینترین ئۆخه‌ی .
ئه‌مڕۆ من و تۆ ده‌رگا ده‌که‌ینه‌وه..
ده‌رگا له دوو ناسیاوی قه‌دیمیمان ،
که نه‌ده‌بوو له یه‌کدی دابڕێن ..
ده‌رگا له خۆشه‌ویستی، که سه‌رکوڵمه‌کانی له‌به‌ر زه‌بری به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌سه‌فدا،
سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه و
بێ سه‌لام خۆی ده‌کات به ژوورا..
من و تۆ ..خۆ به خۆ ،
په‌نجه‌ره‌کانمان ده‌سڕینه‌وه و
له شیک پۆشی سروشت، قسه‌ی خۆشی به‌ده‌نگ هاتنی تینوێتیمان .. ورد ئه‌بینه‌وه .
ئه‌مڕۆ من و تۆ .. توی وه‌ریو ده‌چنینه‌وه.
سه‌کۆ بۆ عه‌سره‌چا ساز ده‌که‌ین ،
ستاشیۆن بۆ چاوه‌ڕوانی ئامێز . له ئامێز ده‌گرین
ئه‌مڕۆ من و تۆ دڕتر له دونیا ،
دڕ به غه‌ریبی ده‌ده‌ین و
شان به شانی غروردا ده‌کێشین و
به ده‌نگی به‌رز بانگی گه‌یشتنه‌جێی یه‌کتر ده‌که‌ین...
ده‌زانین دونیا منه‌تی به بێ ده‌نگی ئێمه نییه و
ده‌زانین گۆشه‌گیری هیچ دانێکی خێرمان پیا نانێ لای ژیان و
ده‌زانین ته‌مه‌ن ئاوڕ له جێمانی ساڵه تێکترشاوه‌کانی ئێمه ناداته‌وه و
ده‌زانین ده‌ریا دڵۆپێ فرمێسک ناڕێژێ بۆ نقووم بوونی که‌شتییه
ساده‌کانی په‌پوله‌ییمان..
ئه‌مڕۆ په‌نجه ده‌که‌ین به چاوی قه‌ده‌ردا و
ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی غوربه‌ت ده‌گرین و
ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌نێین به ده‌می قسه ناخۆشه‌کانی گه‌رده‌لووله‌وه
که له دوای مناڵیه‌وه بێ ڕه‌حمانه که‌وتۆته سه‌روگوێلاکی بێ وه‌یمان ...
ئه‌مڕۆ خه‌ت خه‌تێنه‌که‌ی مناڵی له‌سه‌ر جاده قه‌ره‌باڵغه‌کانی تاراوگه ده‌ست پێ
ده‌که‌ینه‌وه ..
ئه‌مڕۆ چاوشارکێ ته‌واونه‌کراوه‌کانی ته‌مه‌ننا له ناو به‌ینی پێچه‌کانی مه‌نفادا
به‌رپا ده‌که‌ینه‌وه و
که‌چی له سه‌ر پردی جوانترین ئه‌فسوون یه‌کتر گڕ ده‌ده‌ین ..
گڕدانێک پڕمان ده‌کات له قاقا،
به‌تاڵمان ده‌کاته‌وه له سه‌هۆڵی ته‌نیایی.
گڕدانێک، هه‌رگیز ڕه‌چه‌ڵه‌کی نا‌چێته‌وه سه‌ر گڕدانی لادێ به‌ریئه‌کانی،
ئه‌و هه‌موو چیرۆکانه‌ی بوونه خۆڵه‌مێش..
گڕدانێک که لادێ سوتاو و دامرکاوه‌کانی ئه‌نفال ،
تیایدا سه‌رله‌نوێ بچنه‌وه خزمه‌تی کازیوه‌و
بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی په‌نجه ته‌زیوه‌کانی زستانی ئه‌و کوێستانانه‌ی میوانیان ،
گڕدانه‌وه‌ی زۆپا داره‌کان ..!!
ئه‌مڕۆ من و تۆ ،
به په‌یڤ ده‌ڵێین بمانڕێژه به‌سه‌ر پارکه‌کاندا،
به‌سه‌ر خه‌ڵوه‌تدا ،
به‌سه‌ر دڵنیایه‌کی شین‌دا ،
به‌سه‌ر سه‌ره‌تایه‌کدا که قه‌ڵه‌مه‌کان کۆمان بکه‌نه‌وه بۆ
نووسینه‌وه‌ی شیعرێک.
ئه‌مڕۆ حه‌کا‌یه‌ته ڕه‌شتاڵه‌کانمان ده‌بنه میوانی یه‌کتر ،
ئاره‌قه‌ی ناو ڕۆژه دۆزه‌خییه‌کانی چاوه‌ڕوانیمان ؛
به بای هه‌ناسه‌ی یه‌کتر وشک ده‌که‌ینه‌وه .
ئه‌مڕۆ ئاوه‌کانمان ده‌ڕژێنه چه‌می یه‌کتره‌وه..
به‌فراوی بنار که‌ژه‌کانی مناڵی من و
کانیاوه فێنکه‌کانی وه‌ختی سێبه‌ر داکه‌وتنی ئێوارانی مێینه‌یی تۆ .
ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ده‌م کردنه‌وه‌ی من و تۆیه..
ده‌نگ هه‌ڵبڕینی من له ئاست ،
خۆ به‌خوا زانینی فیرعه‌ونه‌کان و
ته‌قینه‌وه‌ی تۆ له ئاست پلیشانه‌وه‌ی هه‌زاران خونچه گوڵی هاوسێی ناو باخچه‌ی
ژنایه‌تیت ،
له‌ژێر پێی له‌شکره هه‌مه‌جیه‌کانی ویژدان.
ئه‌مڕۆ تا چاو بڕ کات که‌س حه‌دی نییه گه‌وره‌تر له مێژوو نه‌مانبینێ.
گه‌وره‌تر له وێران بوون و
گه‌وره‌تر له کوژران و
گه‌وره‌تر له پیر بوون به دیار هاتنی خدری زینه‌و
باڵاتر له دارچناره‌کانی به‌خت و
شۆختر له گوڵه نایلۆنییه‌کانی سه‌ر مێزی سه‌رۆک و
ڕوونتر له هه‌گبه پڕ ته‌ریقی و لێوان لێوه‌که‌ی جه‌سته‌ی هه‌نجن هه‌نجن کراوی
هه‌مووڕۆژه‌ی ژن
به‌جۆشتر له جریوه‌ی چۆله‌که‌یه‌ک که که‌س له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێی ڕاناچڵه‌کێ..
که‌س حه‌دی نییه، که‌س
گڕی ماڵێک ئینکاری بکا،
که له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌کی ژیان خۆیدایه ..
چركه‌یه‌کی تره و
له جیاتی سه‌رله‌قاندن بۆ
قسه‌ی ناو مه‌جلیسی ئه‌و هه‌موو پیاو ماقۆڵانه‌ی
ئێستاش سێڕسکێن له‌سه‌ر خوێنی ئازادی من و تۆ ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ .. به هه‌موو گه‌وره‌یی خۆیه‌وه ده‌کێشین به سه‌رو چاویاندا .
ئه‌مڕۆ به هه‌موو تین و تاویه‌وه ده‌نێرینه وێزه‌ی
گه‌مژه‌یی ..
ئه‌مڕۆ ، له دوێنێیان ده‌باته‌وه‌و
ئه‌مڕۆ ، پاشقول له په‌ڕینه‌وه‌یان ده‌گرێت بۆ ناو مه‌حرومیمان ..
مه‌حرومیمان که چاو هه‌ڵده‌گڵۆفێ و
به‌رپێی مه‌راقمان به وردی ده‌خوێنێته‌وه و
خوێن ده‌زێته چاویه‌وه و
به تف سیاجێک دروست ده‌کات له به‌ینی ڕابوونی خۆمان بۆ ناو قه‌ده‌غه‌ترین شت که
باوه‌شی یه‌کتره و
فه‌رمووده‌کانی ئه‌وان که پڕ ده‌ستیان شمشێری مردنه .
ئه‌مڕۆ ناکۆکیه‌کانمان ده‌ست له ملی یه‌کتر ده‌که‌ن ..
ئه‌مڕۆ دووره‌په‌رێزیمان ،
چاویان ده‌چه‌قێته چاوی یه‌کتریه‌وه ،
شه‌رابیان ده‌ڕژێته ناو بێ ئاگایی وڕو کاسی یه‌کتریه‌وه ،
دڵیان ده‌چۆڕێته سه‌ر ده‌فته‌ری شه‌رمنۆکه‌ی
ساڵه‌های ساڵی دوای میلاده‌وه ..
ئه‌مڕۆ ڕه‌نگه‌کانمان ،
ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ده‌م و چاوی دونیادا به جورئه‌ته‌وه تابلۆکانی خۆیان ده‌کێشن و
مه‌سافه‌کانمان پڕ ده‌که‌ن له شه‌تڵه ڕێحانه .
زه‌ویه‌کانمان له شار ده‌ستێننه‌وه و
به ئیعلانێکی ئاشکرا ،
هه‌موو گوڵه قه‌زه‌م و
لاله عه‌باسه له ناچاریا ڕواو و مه‌نکوبه‌کانی،
قه‌راخ مشت و مڕه بێ تامه‌کانی ئێمه ،
ده‌عوه‌ت ده‌که‌ن بۆ ناوی .....ا