هه‌مووم وا به کۆڵی ئه‌م چرکه‌یه‌وه ..
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا
rebazmahmud@hotmail.com
ته‌نیا پایته‌ختێک که مانا به‌سه‌ر خۆیی و
به‌سه‌ر شار و شآرۆچکه‌و لادێکانیا ده‌به‌خشێته‌وه
ئه‌م چرکه‌یه‌یه له سه‌رقاڵیی من
به‌دیار
ده‌سته‌ووه‌ستانی خۆیه‌وه .
وای .. له‌و هه‌موو ڕێگایه‌ی منیان برد
له خۆمه‌وه بۆ هه‌موو شوێنێک و
له هه‌موو شوێنێکیشه‌وه
بۆ ناو ئه‌م ساته‌وه‌خته .
ڕێگا هه‌بوو به ناو غافڵ بوون و خه‌وخۆشی شه‌وا
بۆ لای ڕازی به جێماوی
ده‌ورو به‌ری ئه‌و جێ ئاگرانه‌ی ده‌بردم
که شه‌ڵاڵ بوو له بۆنی ژیانێک
به‌ڵام ته‌نیا
یه‌ک ماڵئاوایی و هه‌ندێ ژیله‌مۆی
له دوای خۆیه‌وه جێ هێشتبوو ..
ڕێگا هه‌بوو ده‌یبردم بۆ ناو ماڵی دره‌وشانه‌وه‌یه‌ک
ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له ناو خۆیاندا
په‌له په‌لیان بوو له‌وه‌ی
ئه‌میان له پێش ئه‌وی تریانه‌وه
جامێ ئاوی پێشوازیم بداتێ
ئه‌و ماڵه له دێر زه‌مانه‌وه
ماڵ و کۆچیان گواستۆته‌وه
بۆ ناو لادێیه‌ک ، له لادێکانی مناڵیم ..
ڕێگا هه‌بوو به‌ده‌م بزه‌وه
پێچێکی ده‌خسته که‌لله ڕه‌قیمه‌وه
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژورێکی تاریکمی پێ لا ئه‌دام
گوڵه هێرۆیه‌کی له که‌نارێکما ده‌ڕواند
بۆ گه‌یشتن به چڵێ ڕێواسی مزر
هه‌ورازێکی له به‌ر دڵا شرین ده‌کردم .
ڕیگا هه‌بوو ده‌یبردم بۆ ناو چاڵه گڵێکی شین
ئه‌ویش چه‌ند دڵؤپێ فرمێسکمی هه‌ڵده‌گرته‌وه و
به ڕه‌نگێکی کاڵ له سوکنایی
دیواره درز تێکه‌وتوه‌که‌ی دڵمی پێ سیواخ ئه‌دایه‌وه
که زرمه‌ی مه‌رگی یه‌که‌م
تێی خستبوو ...
هی یه‌که‌مین هاوڕێ و هاوسفره‌و هاویاریم
هی ئه‌و برایه‌م که پێنج ساڵ بوو هاتبوو
هه‌ر پێنج ساڵه‌که بۆ پێنج په‌نجه‌که‌ی ده‌سته چه‌پی گه‌ڕاو
نه‌یدۆزیه‌وه و
مردن ووتی وه‌ره بتبه‌م بۆت بدۆزمه‌وه ..
ئه‌و ڕێگایه لاسایی دیواره شه‌ق بردووه‌کانی
هه‌یوانه‌کانی
خانووه‌کانی
لادێکه‌مانی
ده‌کرده‌وه
که له تافی به‌هاردا ، به ده‌ستی نه‌رمۆڵه‌ی کچان
جارێكی دی
سیمایان سپی سپی ده‌بوه‌وه .
ڕێگا هه‌بوو به ئه‌نقه‌ست شوێن بزری ده‌کردم
هه‌ر به خاتری ئه‌وه‌ی بمباته ناو باخێك له ئه‌فسوون و
خۆی پێوه هه‌ڵکێشێ ..
ڕێگاکان سه‌ره‌یان گرتبوو
ئه‌ویان له ئه‌میانی ده‌دزیم و
ئه‌میان له ئه‌ویانی ده‌شاردمه‌وه
ڕێگاکان زۆر جار به خۆشی وهه‌ندێ جاریش به‌سه‌ره بڕی
منیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا په‌لکێش ده‌کرد
وه‌ک ئه‌و ڕێگایه‌ی هێشتا زۆری مابوو نۆره‌ی بێ و
که‌چی له چاوتروکانێکا پێی پێ هه‌ڵگرتم
بۆ ناو مه‌مله‌که‌ته قه‌ره‌باڵغه‌کانی
گریان و خه‌فه‌ت .
جارێکیان ڕێگایه‌ک بۆ یه‌که‌م جار بوو ده‌یبردم بۆ مه‌کته‌ب
چونکه سه‌ره‌ی خۆی بوو له خۆشیا قه‌ڵادۆشکانیشی کردم
که‌چی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌لف و بێدا ته‌عاروفی پێ کردم و نه‌کردم ..
ڕیگایه‌کی تر له داخی ئه‌وه‌ی
که ناکرێ تا دڵم له ده‌رس و ده‌وامی ئه‌م ژیانه ته‌واو ده‌بێ
به دیارمه‌وه ڕاوه‌ستێ ،
جه‌لادێکی هێناو به ئاشکرا خستیه ناو جله‌کانی مامۆستاوه
زه‌برێکی هێناو خستیه ناو دار حه‌یزه‌رانێکی هێمن و له‌سه‌رخۆوه
که هه‌ندێ جار لووتی پێ ده‌پژاندین و
هه‌موو کاتێک خه‌یاڵمانی پێ هه‌ڵده‌وه‌ران و
هه‌ندێ جاریش قه‌ڵه‌مه‌کانی له نوسین ئه‌ستانده‌وه و
ده‌یویست له نێوان په‌نجه‌کانماندا تێكیان بشکێنێ ..
دوا جار ئه‌و ڕێگایه
له دڵماندا وبه درێژایی وڵاتی ناسکیمان
هه‌تا به‌رده‌م سیمه دڕکاویه‌کانی سه‌ر سنووری مردن
دڕک و داڵی ترسی ڕواند.
ڕێگاش هه‌بوو ده‌یبردم
گوێ له‌و گۆرانیه ڕه‌سه‌نانه بگرم
له ده‌می خرمه خرمی به‌فره‌که‌ی ژێر پێمه‌وه له دایک ده‌بوون
که هه‌رگیز هیچ گۆرانی بێژێک ناتوانێت بیانڵێته‌و .
که‌چی ڕێگایه‌کی تر هه‌ر له خۆیه‌وه
به‌فری ناچار ده‌کرد
سه‌رما بگرێته قاچ و قولم و
ڕێگایه‌کی فێڵزانیش ، ده‌چوو به سه‌ر له‌پی ده‌ستی خۆیه‌وه
دایکمی ئه‌هێنایه وێزه‌م
به‌ڵام ئێستا که سه‌یری ئه‌لبومه‌که‌ی رۆحم ده‌که‌م
هه‌میشه ڕیگایه‌کی ته‌ختیش بۆ ناو دڵی دایکم
منی له‌گه‌ڵ باوه‌شێ داری ده‌ستی خۆی
بردۆته‌وه به‌ر زۆپای میهره‌بانی ..
ڕێگایه‌کیش هه‌بوو
ده‌هات به تاریکاییه‌کانی ئه‌قڵمدا ده‌یبردم و ده‌یکردمه پاسه‌وان
له به‌ر ده‌رگای هه‌موو پێکه‌نینێکی خوشکه‌کانم
که‌چی کاتێکم زانی له لۆفێکا
ڕیگایه‌کی تر
تووند ده‌ستی له بینی ناو
خنکاندی..
ئاخر ڕیگاش هه‌یه، ڕێگایه‌کی تر شه‌ته‌ک بدا
به قه‌دی مردنه‌وه
زۆر جار ڕێگای شه‌ڕانگێزم به ده‌ستی
ڕێگایه‌ک له نوور
به ڕۆژی خۆی گه‌یشتووه
وه‌ک چۆن ڕێگای نیه‌ت پاک هه‌بووه
به خۆیی و خۆمه‌وه
به ده‌ستی ڕێگایه‌ک له دڵڕه‌قی شه‌هید بووه .
نازانم ئه‌و هه‌موو ڕێگایه چی بوون
منیان ده‌ستاو ده‌ست پێ کرد
ڕێگای گه‌وره بوون له ڕێگای مناڵی فڕاندم و
ڕێگای شار له ڕێگای جۆگه‌له و
ڕێگای ئاپۆرا له ڕێگای خه‌یاڵ و
ڕێگای مه‌نفا له ڕێگای ئاشنایی دزیم..
هه‌ندێ ڕێگا دره‌نگ ده‌یانزانی
به خۆیان و باره‌که‌یانه‌وه که من بووم
له دوا وێستگه‌دا ده‌کوژرێن
وه‌ک ئه‌و ڕێگایانه‌ی
سوار پاسی متمانه‌ی ئازیزانیان ده‌کردم
به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی جه‌نجاڵی و غه‌ڵبه غه‌ڵبی ژیان
ده‌یانبردم له سه‌وزترین باخی براده‌ردا ئه‌یانڕواندم
ده‌یانبردم له گۆشه‌یه‌کی ماتی ناو باخی گشتی
له ژێر ڕه‌هێڵه‌ی هه‌زاران خه‌ما
به دیار هاتنی ده‌ست و ته‌وقه‌یه‌ک
که هه‌وێنی خۆش کردنه‌وه‌ی حوزن و
جوان کردنی ئێواره‌کان بوو
وه‌ک عه‌مود ئه‌یانچه‌قاندم .
ئێستاش له ئه‌وسه‌ری قاڕه‌کانه‌وه
زۆر جار ده‌مبات له که‌نار ته‌نیایی خۆمه‌وه (دڵنیابه ، دڵنیابه ، ...) له
ڕۆحما هه‌ڵده‌کۆڵێ
شیعرێک تاسه و په‌رۆشی له دڵما تۆخ ده‌کاته‌وه
به ئومێدی گه‌یشتنی جووته چاوێکی دۆستانه
له نیشتمانه‌وه
به‌سه‌ر باڵی سۆراخێکه‌وه
یان به سه‌ر پشتی نامه‌یه‌که‌وه
یان له ناو شه‌پۆلی مه‌ستانه‌ی { ئه‌لوو ، ئه‌لوو } ی
سه‌ر ته‌نکاوی ته‌له‌فۆنێکه‌وه
بێت ، دابه‌زێت و
بیخوێنێته‌وه .
له هه‌ره خراپترین ڕێگاکانیش
که که‌تنی گه‌وره‌یان به یاده‌وه‌ریم دابێت
ڕێگا خائین و درۆزنه‌کانن
وه‌ک ئه‌و ڕێگایه‌ی
به کۆڵێک جۆش و خرۆشه‌وه
ناچاری و نه‌فامیمی پێکه‌وه ده‌بردنه ناو سه‌نگه‌ر
ئاسمانی لام پڕ ده‌کرد له په‌لکه‌زێڕینه‌ی به‌ها و
به ناو کۆڵانه بێ حاویه‌کانی شاردا
فڕکان فڕکانمی بوو
بۆ گه‌یاندنم به ئه‌ودیو سنووری سه‌نگه‌ری شه‌ڕه زۆره‌کان
به گوایه‌ی عه‌رشێک له بۆنی گوڵاو .
به‌ڵام حه‌یف
ڕیگاکان ده‌شمرن و
زیندووش ده‌بنه‌وه
ڕیگایه‌ک که مێژوویه‌کمی به‌ره‌و بیابانه‌کانی ئه‌نفال برد و
به خۆیی و سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار په‌پوله‌وه
له باخچه سه‌رنگوم بوو
به ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌وه و
به دیوێکی تری ئازارما
که‌وته‌وه فتوا دان
جێگای بۆ کۆڕه‌و کرده‌وه و
به‌ر پێی تفه‌نگه‌کانی گسک دایه‌وه و
پاڵێکی قایمی به منیشه‌وه نا و
به سه‌را خستمیه ناو
غوباری ئه‌به‌دی مه‌نفاوه ..
ڕێگایه‌کیش ، که هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک بێ ده‌ره‌تانیمی
به سیحری باخه سێوێکی تازه په‌روه‌رده کراوی
به‌رده‌م په‌نجه‌ره ژه‌نگاویه‌کانی دونیا
کرده ته‌مێک به ده‌وری رۆحمه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگایانه‌ش
كه هه‌ر یه‌کێکیان ، له‌تێکمیان به قۆڵ به‌ستراوی و
هاوارێکمیان به ئه‌تک کراوی و
مه‌مله‌که‌تێک چیرۆکمیان به ته‌واو نه‌کراوی و
فه‌زایه‌ک شیعرمیان به په‌شۆکاوی و
به پڕکێشی ،
فڕێ دایه ناو گۆمه قووڵه‌کانی بێ متته‌قی خوداوه .
هه‌ر هه‌موویان
هاتنه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕێگا مۆدێرنه‌کانی تری براکان
که‌وتنه‌وه زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ڕێگا ئه‌رخه‌وانیه‌کانی من .
ئه‌و ڕێگایه‌م که ده‌یویست ،
ژێرچه‌پۆکیم بباته خزمه‌تی ئازادی و
سه‌رمای ته‌مه‌نم به‌رێته ناو ڕاڕه‌وه‌کانی گه‌رم بوونه‌وه و
برسێتیم به‌رێته به‌هه‌شتی ناکۆتای
حه‌سانه‌وه
ڕێگایه‌ک له سیاسه‌ته‌وه ، له ماڵه خزمه‌کانی حیزبه‌وه هات و
تووند هه‌ردوو گوێچکه‌ی ڕاکێشا !
ڕێگایه‌ک ، که به‌هه‌ڵه‌داوان به‌ناو قه‌ره‌باڵغی نه‌فامی مندا ڕای ده‌کرد و
ده‌یویست بمگاتێ و بڵێ :
ئه‌وه تۆ له کوێی ؟ وه‌ره بتبه‌م بۆ ناو پارکی کچێک
جوانترین گوڵی ئه‌وپه‌ڕی دونیای فه‌نتازیای تیا پشکوتووه
له کفنه یه‌کونێکا ، بوو به ژێر سه‌یاره‌ی
ئاخیر مۆدێلی
ڕێگای عه‌شره‌ته‌وه !
ڕێگایه‌ک که ڕۆیشتبوو به‌شوێن سازگارترین کانی چاوی یارا
له‌وسه‌ره‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌دا
که‌وته ناو بۆسه‌ی شمشێری ڕێگایه‌که‌وه
که ، ساڵ ، ده‌یوت : بیرم نایه
ئه‌م ڕێگایه چه‌ند زه‌مان به‌ر له ئێستا
کوێر بوو بۆوه .
ڕیگایه‌کی تر ، له دڵسافی خۆیه‌وه
بانگی کچه‌کانی تری ده‌کرد ، ده‌یووت :بێن، بێنه ژێر باران
با ڕه‌شاوی جله ڕه‌شه‌کانتان بڕژێ
ئیتر نۆره‌ی په‌مه‌یی چوونه‌وه‌یه ..
بێن ، بێنه ژێر باران
با رۆحتان ببوژێته‌وه
با بۆنی نسێ و نسرمی بێ عه‌شقیتان بڕه‌وێته‌وه
با جوانیتان ته‌ڕ بێ
زه‌رده‌خه‌نه‌تان تێر ئاو بێ
با جله‌کانتان به خه‌ونه‌کانتانه‌وه بنووسێ و
با کوڕان سجنه‌کانی زمانیان به‌رده‌ن و
تابلۆ وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی خۆیان
به‌رچاو که‌وێته‌وه
که‌چی له‌ولاوه دونیایه‌ک ڕیگای لێ که‌وتنه گه‌له‌کۆمه‌کێ ...
ئیتر باران به‌په‌له ئه‌و ناوه‌ی به چێ هێشت
که ڕێگایه‌ک له ڕێگا چه‌قاوه‌سوه‌کان
ده‌ستی کرد به ڕشتنی تێزاب
به پێی چه‌ندین دڵۆپه بارانی
قاچ و قول ڕووتا .. !
لای ماندوێتی درێژی باوکیشمه‌وه
ڕێگایه‌ک به ده‌ستێکی زبری ده‌وت
شوێنم که‌وه هه‌ر ئێستا ده‌تبه‌م بۆ که‌رنه‌ڤاڵی پشوو .
ئه‌ها په‌نجه‌یه‌کت چۆن شوێن به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگی نه‌خێری جاران
شین و مۆری کردۆته‌وه ..
ئه‌ها ئه‌و ده‌سته‌یشت
چۆن کار بێ ڕه‌حمانه تیایدا {شووڵی لێ هه‌ڵکێشاوه }
ئێستا ده‌تبه‌مممممم ........
هه‌ر ئه‌وه‌نده و
ئیتر هه‌ر ڕێگا بوو ده‌می لێ ده‌کرده‌وه
هه‌ر ڕێگا بوو ده‌ستی لێ ده‌کرده‌وه
هه‌ر ڕێگا بوو له بوغزه‌کانی هه‌ناویه‌وه
بۆ سه‌ری زمانی لووسی خۆی
بار‌و تفاقی بوختانی ده‌گواسته‌وه ..
خێرا خێراش
ژه‌هری وه‌رینیان ده‌کرد
به سه‌ر توڕه بوونی ئه‌و هه‌موو گه‌ڵایه‌ی
دره‌خته لاره‌مله‌کانه‌وه .
سه‌ختر له هه‌موو ڕێگاکانیش
شاڕێگایه‌که ،
که ئه‌شیای هه‌موو ڕێگاکان ده‌ڕژێنێته‌وه
ناو زه‌ینی ،
ئه‌م ته‌نیاییه‌وه .
خۆشی و ناخۆشیم
هه‌مووم وا به کۆڵی ئه‌م چرکه‌یه‌وه
وای.. له له‌ش سووکی زه‌مه‌ن و
له هیلاک نه‌بوونی دونیا و
بێزار نه‌بوونی
له‌م جانتا قورسه‌ی من .