کون بوونی ئۆزۆنی وه‌حشه‌ت ...
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا
rebazmahmud@hotmail.com
هه‌موومان له ته‌نهاییه شێداره‌کانی خۆمانه‌وه
هه‌ڵه‌وگیرین به‌ده‌ست له ده‌رگانه‌دانی میوانێکه‌وه
که دره‌نگ زانیمان
مه‌رج نییه بێت !
میوانێک که چیرۆکی په‌یوه‌ندی
نێوان گریان و گۆرانی
له سیحری په‌یڤه‌کانیه‌وه بڕژێ ..
میوانێک که به‌رچنه‌یه‌ک میوه‌ی سه‌بوری
وه‌ک دیاری
له باخه‌کانی ئه‌فسانه‌وه
به‌ڕێگا خۆڵاویه‌کانی حه‌قیقه‌تا
له‌گه‌ڵ خۆی هێنابێ ..
ئای چه‌ند هه‌ڵه‌وگیرین
به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو بۆشاییانه‌ی له ژیانماندایه و
نازانین چۆنیان پڕ که‌ینه‌وه ..
به‌ده‌ست حه‌سره‌تی ئه‌و وێنانه‌ی
به ڕوونی خه‌ڵقمان کردن و
له کاتی ماڵ گواستنه‌وه‌دا
به ئه‌نقه‌سست له دیواره‌کانی جێهێشتنمان
نه‌کردنه‌وه .
به‌ده‌ست بێده‌نگیمان له ئاست
ته‌فرو تونا بوونی
خه‌ون و
به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو چه‌نه‌بازیه‌ی ژیان خۆیه‌وه ..
به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه پشیله‌یه‌ی
سه‌ر سنگی ڕووتی ،
کتێبه‌کانی حیکمه‌ت ...
ئای چه‌ند هه‌ڵه‌و گیرین
به‌ده‌ست ده‌رهێنانی ئه‌و هه‌موو ورده شوشانه‌ی
له شکانی ڕۆحمان به هۆی شان پیاکێشانی غرور
له ناو ئاپۆرای بازاڕ و
له به‌رده‌م کۆگا زێڕین و سارده‌کانی غه‌ریبیدا
ده‌چه‌قنه پێی بێ که‌سیمان و
دۆستیه‌ک په‌یدا نابێت ڕامانچڵه‌کێنێ .. !
وا..ی چۆن هه‌ڵه‌وگیر بووین چۆن
به‌ده‌ست ژیر نه‌بوونه‌وه‌ی لاساریه‌کانی دڵمانه‌وه
له گه‌ڕه‌کێکی ئاسمانی‌دا و
له‌ژێر ده‌واری مانگه‌شه‌وێکی هاوینی
بۆ ناو شاری پڕ گیانه‌ڵای مانا و
ژاوه ژاوی به‌یه‌ک گه‌یشتن ..
به ده‌ست وشک نه‌بوونی
ئه‌و گوڵه ڕه‌نگاو ڕه‌نگانه‌ی له باخاتی سۆزماندا
بۆ یه‌کترمان چنین و
له چاو دیار نه‌مانێکی عه‌شقا
فڕێمان دان..
ئه‌و گوڵه خۆڕسکانه‌ی
به بۆن ، شوێن ڕاکردنمان ده‌که‌ون و
له کۆڵمان نابنه‌وه ..
له ترافیکه‌کاندا و وه‌ختی ڕاوه‌ستانمان
به دیار په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ ئه‌وبه‌ری
جاده‌ی بێ مروه‌تی ،
هه‌ر کزه‌بایه و ڕایان ده‌سپێرن
سه‌رو قژی ناجوامێریمان بئاڵۆزکێنن ..
چۆن هه‌ڵه‌وگیر بووین چۆن
به‌ده‌ست هه‌ڵگرتنی عوزره قه‌دیمیه‌کانه‌وه
بۆ به‌ڕێ کردنی ئه‌و له‌حزانه‌ی
خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن له خۆ دزینه‌وه‌مان . .
بۆ سڵاو سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبوارانه‌ی
خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری ئاشناییمان بوون و
شار به‌ده‌رمان کردن ..
دایکم له شیعرێکا ده‌یوت :
کوڕم ده‌زانم ڕۆشتنت به ده‌ست خۆت نیه‌و
ده‌شزانم هاتنه‌وه‌ت به ده‌ست من نییه ..
منیش ده‌مویست پێی بڵێم
ئا..ی دایه گیان
ڕۆشتنێکی چه‌ند نابه‌دڵ و
هاتنێکی چه‌ند غه‌واره‌ین ..
دایکم له ژورێکی ئه‌لاحه‌ده‌ی زه‌ینی مندا ده‌ژی ،
به‌ڵام له تاریک داهاتنما
زۆر جار بیرم ده‌چێت بچم مۆمێک
له ئاست حورمه‌تیا داگیرسێنم ..
وا..ی چۆن هه‌ڵه‌وگیر بووین چۆن
به‌ده‌ست فێر نه‌بوونی ئه‌م زمانه قورسه‌ی عه‌شقه‌وه
که له خۆ به خۆیماندا
وشه دوای وشه‌ی له‌به‌ر ده‌که‌ین و
چونکه له ده‌ره‌وه
هیچ تێکه‌ڵاویه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌هلی په‌پوله‌و گوڵدا نیه
هه‌مویمان بیر ده‌چێته‌وه ..!
به‌م قوڕگه نوساوانه‌مانه‌وه
له‌ژیڕ زه‌بری نه‌ڕه نه‌ڕ و
خۆ گیڤ کردنه‌وه‌ی ترسنۆکیماندا
گۆرانیه‌ک شک نابه‌ین به ڕووخۆشی مابێته‌وه و
دڵشکاویه‌ک له‌و هه‌موو دڵشکانه‌ی
پێ بلاوێنینه‌وه ..
یه‌ک جار ده‌ژین و
که‌چی چاوه‌ڕوانیه ڕۆح سوکه‌کانی یه‌کتریمان
له به‌رده‌رگای هه‌زاران به‌ڵێنی زه‌عفه‌رانیدا
مه‌حته‌ل کردووه ..
وا..ی چۆن هه‌ڵه‌وگیر بووین چۆن
به‌ده‌ست سه‌رکێشیه‌کانی رۆحمانه‌وه
به‌ده‌ست سارد و سڕیمان
له به‌رده‌م پیس بوونی ژینگه ی خه‌یاڵ و
به‌ده‌ست نه‌سڵه‌مینه‌وه‌مان
له ئاست کون بوونی
ته‌به‌قه‌ی ئۆزۆنی وه‌حشه‌ت
له ئاسمانی ئینسانیماندا ... !.
***