مه‌رگی روناکی
سه‌ردار عه‌زیز
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ تابلۆیه‌کی هونه‌رمه‌ند مه‌دحه‌ت کاکه‌یی
پێشکه‌شه به ئامین؛ که بێ ئه‌وه‌ی بزانێ سیاسه‌ت چییه ئازاره‌کانی ئه‌چێژێ
ره‌شایی تاریک‌تر له شه‌وی یه‌ڵدا. سپێتی ره‌نگی باریکن، هه‌تا دێ باریکترئه‌بن.
سپێتی ده‌بێ نه‌مێنێ، سپێتی هێڵێکی راست و چه‌پی به سه‌را هێنراوه. له سپێتیدا
روخساری مرۆڤ، ماڵ به‌دی ئه‌کرێ. سپێتی که هێمایه بۆ ژیان له ژێر مه‌ترسیدایه بۆ
نه‌مان. ئه‌م تابلۆیه به‌شێکه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو. مێژووی نه‌مان. مێژووی کۆتایی
شته‌کان، که‌سه‌کان. وه‌ک کوردێک یان زۆر پێی ئاشناین یان له نێویا به‌دوای روخساری
خۆمانا ئه‌گه‌رێین.
له تێراماندا وه‌ک بینه‌رێک هه‌ست ئه‌که‌یت، ساتێکی تر، سه‌رتاپا تابلۆکه ئه‌بێته
یه‌ک پارچه له ره‌شی. لێره‌دا ململانێ دێرینه‌که‌ی نێوان چاکه و خراپه له ئارادایه.
به‌ڵام دڵته‌نگانه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ره‌شی که سیمبولی خراپه‌یه باڵاده‌سته. که
تابلۆکه ره‌ش ئه‌بێت، روناکی ئه‌مرێت. له مه‌رگی روناکیدا له‌زه‌تێک هه‌یه بۆ
ئه‌وانه‌ی نامۆن به روناکی. سه‌رده‌می ئێمه سه‌رده‌می چێژ وه‌رگرتنه له وێرانکردن،
ئه‌ویش له ده‌رئه‌نجامی نامۆبوونمان به خۆمان وه‌ک واڵته‌ر بنیامین ده‌ڵێت. ئه‌م
تابلۆیه‌ی مه‌دحه‌ت کاکه‌یی، کۆتاییه و سه‌ره‌تاشه. بۆ من تابلۆیه‌که بۆ ئه‌نفال.
تابلۆیه‌که بۆ ته‌واوبوونی ژیانی گوند و ده‌ستپێکردنی ژیانی ئۆردوگا. ئۆرداگا
به‌تاڵه له جوانی. جێگایه‌که وا هه‌ست ده‌که‌ی ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌وێی.
هه‌موو شتێک له‌یه‌ک ئه‌چێ. ئۆردوگاکان شوێنی تایبه‌ت و دیاریکراون له سه‌ر رووی
گۆی زه‌وی. شوێنێک که تیایا خه‌ون بینین و قسه‌کردن و نانخواردن و چونه سه‌ر
ئاوده‌ست و جل له‌به‌رکردن و گانکردن و له خه‌و هه‌ستان و ئیش‌کردن و هه‌رچی شتی
تریش هه‌یه له ژێر چاودێردایه. ئوردوگا وه‌ک نوسه‌ری جوله‌که‌ی هه‌نگاری ئیمیر
کیرتیساز ئه‌ڵێت؛ شێوازێکی چری سیسته‌می که‌پیتالیزمه. سیسته‌مێکه مرۆڤ مرۆڤ
به‌کارئه‌هێنێ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی به‌بێ گوێدانه مرۆڤ بوونی ئه‌ویتر.
ئۆردوگا هه‌وڵێکه بۆ ئابلۆقه‌دانی مرۆڤ، سنورداکردنی، له‌ناوبردنی، چونکه کارێکی
وه‌ها به قازانج بۆ هه‌ڵسورێنه‌رانی ئه‌گه‌رێته‌وه. کێرتیساز که خاوه‌نی پاداشتی
نۆبڵه له ئادابدا، کاتێک بردیان بۆ ئۆردوگا له کاتی شه‌ری دووه‌می جیهانیدا قوتابی
بوو. به‌ڵام له کاتی لێپرسینه‌وه‌یدا ئه‌و خۆی به کرێکار نووسی، چونکه کرێکاربوون
چانسی پێئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر بژی. زۆر تر ئه‌ژی چونکه به‌که‌ڵکی کاردێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بهاتایه بیگوتایه قوتابیه ئه‌وا هه‌رزوو له ناویان ئه‌برد چونکه به که‌ڵکی
کار نه‌ئه‌هات. بۆیه به خه‌تی گه‌وره له ئه‌ڵمانیا و پۆڵونیا له ئۆردوگاکانی
نازیه‌کاندا نوسرابوو؛ کارکردن ئازادی ئه‌هێنێ. له ئۆردوگا مرۆڤ بوون ده‌گاته بن
به‌ست. مرۆڤه‌کان به‌کارده‌هێنرێن تا که‌ڵکیان هه‌بێت که بێ که‌ڵک بوون پاشان فرێ
ئه‌درێنه چالێکه‌وه. له به‌ر سیسته‌می ئابووری له عێراقدا، که پشت به نه‌وت
ئه‌به‌ستێ، ده‌ستی کار هێنده پێویست نیه بۆ ئابووری، بۆیه پرۆسه‌که هه‌رزوو گه‌شته
قۆناخی قڕکردن.
ئه‌م تابلۆیه‌ی مه‌دحه‌ت، ئه‌مباته‌وه بۆ رۆژانێک، که تائێستاش، له‌م شاره هێمنه‌ی
قه‌راخ زه‌ریای ئه‌تله‌سیه‌دا شه‌وانه له خه‌وم رائه‌چله‌کێنێ. (جێی باسه، کچێ
هاورێم که له پرۆژه‌یه‌کا کارئه‌کات بۆ نووسینه‌وه‌ی چیرۆکی خه‌ڵكه
ئه‌نفالکراوه‌کان، جارێکیان پێی وتم؛ ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر له هه‌مووشتێ
حه‌زئه‌که‌ن بۆیان بکرێت، کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونیه بۆ یارمه‌تیدانیان
هه‌تا بتوانن به ئاسانتر له گه‌ڵ چیرۆکه‌کانیادا بژین).
هاوین بوو که ئێمه‌یان گوێزایه‌وه، مانگی ته‌موز. من له سێبه‌ری باوکمدا وه‌ستابووم،
هه‌ردوکمان ئه‌مانروانیه ئه‌و شۆفڵه ره‌نگ زه‌رده‌ی که بێبه‌زه‌ییانه قه‌پی له
ماڵه‌که‌مان گیرئه‌کردوو پاشان به‌سه‌ریه‌کدا ئه‌یروخاند. ئێمه هه‌ردوکمان بێده‌نگ
بێده‌نگێ ته‌ماشامان ئه‌کردوو فرمێسک به چاومانا ئه‌هاته خوارێ. من نه‌مئه‌توانی له
روومه‌تی باوکم بنوارم. حه‌زم نه‌ئه‌کرد ئاوا به‌و شێوه بێده‌سه‌ڵاتیه بیبینم. ئێمه
هه‌ردوکمان به چاوی خۆمان ئه‌مانبینی چۆن شوێنی یاده‌وه‌ریه‌کانمان، ئه‌و جێگایه‌ی
تیا گه‌وره‌بووین، تیا نوستین، تیا نانمانخوارد، خه‌و‌نمان تیابینی، تیایا هه‌ستمان
به ئاسوده‌گی و ئاسایشکرد، وێرانده‌کرێ. من هه‌ستم کرد مناڵیم له ده‌ست چوو، شوێنی
یاریه‌کانم، ته‌نها دارتوه‌که‌ی حه‌وشه‌که‌مان که هه‌رده‌م به هاورێیه‌کی شیرینی
خۆمم ئه‌زانی. وه‌ک له تابلۆکه‌دا ئه‌بینرێ ماڵه‌کان له شێوه‌ی که‌لله‌سه‌ردان.
به هه‌مانشێوه من گوێم لێ‌بوو دار و به‌رده‌کان هاواریان ئه‌کرد. له هه‌مانکاتا
هه‌ستم ئه‌کرد من وێران ئه‌کریم. ئه‌و رۆژه که ئێمه گه‌شتین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای
ماڵه‌کانمان بکه‌ین چۆن ده‌روخێ، رۆژێکی گه‌رم بوو، له بیرم دێت حه‌ڤده‌ی مانگی
ته‌موز بوو، له هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو شتێ تینی گه‌رما هه‌ڵئه‌ستا. گه‌ڕمیان له
هاویندا ئه‌بێته دۆزه‌خ. که ئێمه گه‌شتین شۆفڵه‌که وه‌ستابوو، گه‌وره‌و گران
دیاربوو، لێی نوسرابوو، که‌ته‌رپیله‌ر، پاشان که له فه‌رهه‌نگی زماندا مانا‌که‌یم
دۆزیه‌وه، سه‌رم سورما، که به باوکم ووت، ده‌زانی مانای ناوی ئه‌و کۆمپانیایه چیه
که شۆفڵه‌که‌ی دروستکردبوو، سه‌یرێکی کردم و هیچی نه‌ووت، ئینجا من ووتم، په‌پوله،
سه‌یره ها. باوکم هه‌ر بێده‌نگ بوو، بێده‌نگ بونێک که نزیکه‌ی مانگێکی خایاند. ئه‌و
وه‌ک به دایکمی ووتبوو، نه‌ی ئه‌زانی ژیانی ئۆردگا به‌چی ده‌ست پێ‌بکات. زۆریش بیری
له‌وه کردبوه‌وه که واز له ژیانی بێنێت. به‌ڵام پاشان ووتبووی من تازه ته‌مه‌نم
کردوه‌و له ده‌ستچوو، با به‌رد‌وام بم. پاش وه‌ستانه‌که شۆفڵه‌که وورده وورده
که‌وته رێ، له رێکردنیدا ده‌نگێکی زۆری لێوه‌ئه‌هات. من و باوکم تێمان ئه‌روانی،
هه‌مووله‌شمان کردبووه چاوو ئه‌مانزانی ئێستا شتێک رووئه‌دات، رووداوێک که بۆ
هه‌تاهه‌تایه له گه‌ڵمانا ده‌بێت. ماڵه‌که‌ی ئێمه له گونده‌که‌دا یه‌که‌م ماڵ بوو،
شۆفڵه‌که له‌لای راسته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. سایه‌قه‌که‌ی ره‌شتاڵه‌یه‌کی قژ ته‌لینی،
چاو زاقی، دان شاشی، لچ زل بوو. گوێم له بێده‌نگیه‌که‌ی باوکم بوو، ئه‌و جار جار
وورته وورتێکی لێوه ئه‌هات، وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌شه‌یه‌ک بێت و له‌گه‌ڵ خوادا بدوێ.
ئه‌وه‌ی به سه‌ر ماڵه‌که‌ی ئێمه هات، به‌شێک بوو له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره بۆ به‌تاڵان
بردن؛ له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه که وا بیرئه‌که‌نه‌وه که له لایه‌ن خواوه رێ‌یان
پێدراوه که ژن و مناڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی به تاڵان به‌رن. کارێکی هێنده
سه‌مه‌ره‌یه، که خوا خۆشی هه‌ستی پێکردوه، له سه‌ره‌تای ئه‌و سوره‌ته‌دا به
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێ، پرسیارت لێئه‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌نفال. به‌ڵی کارێکی وا
شایانی پرسیارلێکردن نه‌بێ، ئیتر چی شایانی پرسیار لێکردنه. ئه‌و ئۆردگایه‌ی که
ئێمه‌یان بۆ گوێزایه‌وه وه‌ک هه‌موو ئۆردوگاکانی تر له ده‌شتاییه‌کدا بوو، بۆ
مه‌به‌ستی کۆنترۆل کردن. عه‌ره‌به‌کان خۆیان خه‌ڵکی ده‌شتایین، له هه‌موو بستێکی
شاخ و به‌رزاییه‌کان گومانیان هه‌یه، ئه‌ترسن، به دۆستی خۆیانیان نازانن.
ئۆردگاکه‌ی که ئێمه‌یان بۆ برد ناوی صمود بوو، به زمانی عه‌ره‌بان یانی خۆراگر.
به‌ڵام بوونمان له‌وێ باشترین نیشانه‌ی ئه‌وه بوو که ئێمه له گه‌ڵ هه‌موو شتێکی ترا
خۆراگریشمان له ده‌ستدابوو. ره‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وا ناویان نابێت،
ئه‌وانه‌ی که خۆراگریان له ده‌ستدا. ئێمه خۆراگریمان له ده‌ست دابوو به‌رامبه‌ر به
درنده‌ترین هێز له مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا. هێزی عه‌ره‌بان، ئه‌وانه‌ی به
پۆستاڵه‌کانی پێیان مناڵیان به‌رشه‌ق ئه‌دا تامردن، مناڵه‌که ته‌نها به‌وه
تاوانباربوو که لێیان ئه‌ترساو ته‌نها چه‌کیشی گریان بوو. ئۆردگاکه له ده‌شتی
شاکه‌ل بوو له گه‌رمیان.
تابلۆکه‌ی مه‌دحه‌ت پرسیاره پر له ئازاره‌که‌ی نوسه‌ری جوله‌که‌ی ئیتالی پریمۆ لیڤی
ئه‌کات، ئایا ئه‌مه‌یه مرۆڤ. ئایا ئه‌مه‌یه مرۆڤ؛ که حه‌زئه‌کات تاریکی دابێت.
مرۆڤه‌کانی تر بمرن. روناکی و سپیتی هێڵێکی راست و چه‌پیان به‌سه‌رابێت. کتێبه‌که‌ی
لیڤی، ئه‌و پیاوه‌ی که له‌ئوردوگا رزگاری بوو به‌ڵام پاشان خۆی کوشت به جوانترین و
خه‌مبارترین ده‌قی شیعری ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌ست پێئه‌کات. تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له
ماڵه گه‌رمه‌که‌تا به هێمنی ئه‌ژیت، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ئێواران ئه‌گه‌رێیته‌وه
خواردنی گه‌رم و روویه‌کی خۆش پێشوازیت لێئه‌کات. بیر له‌وه بکه‌ره‌وه که‌سێک هه‌یه،
له نێو قورا کاری پێئه‌که‌ن، که‌سێ نازانێ ئاشتی چیه، که‌سێ که بۆ له‌تێ نان
تێئه‌کۆشێ، ژیانی کورت بوه‌ته‌وه بۆ ئه‌رێ و نه‌رێیه‌ک.
ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی هونه‌ر خولقاندنی دونیایه‌یه‌ک بێت که نیه، ئه‌وا
ئه‌م تابلۆیه وێنه‌ی دونیایه‌ک ئه‌کێشێ که نامێنێ. مه‌دحه‌ت به ره‌نگی ساده و
ساکار تراژیدیاک وێنائه‌کات که ره‌نگه له گه‌وره‌یی و ئاڵوزیا ته‌نها به‌م ساکاریه
ده‌رببرێت.