پـه‌رســتۆ.. ڕه‌نـگـى چـواره‌مــى سـروشـت
سـۆران مامه‌حه‌مه، كه‌ركوك
له‌چ ڕه‌نگێك پێكهاتووى .؟
من گه‌له‌رییه‌كم ..
نه‌سره‌وتانه كار له‌چیاكانى دۆزه‌خدا ده‌كه‌م
به‌ده‌یان فیرده‌وسى عیشقه ساده‌كان
وه‌ك كاروانسه‌را .. له‌مندا پشوویان داوه
به كانیى زامارى موژه‌ى بێ ئۆقره‌ییان
چه‌ندین باقه وێنه‌ى شكاوم تیا نێژراوه..
هه‌رچه‌نده ناتوانم سۆسیۆلۆژیاى من و تۆ و پرسه‌ى
چاوه‌كانت..
له پرۆفایلى سێ په‌نجه‌دا بۆ باس بكه‌م ..
به‌لاَم ده‌زانم فڵچه‌یه‌ك ، مه‌له‌ق له ئاو بێنم به‌گه‌رووى نیگاره‌كه‌تدا
به‌م شێتییه‌ته‌وه..! تۆ ده‌ته‌وێ بگه‌یته كوێى ئاوه‌كان.؟!
كه‌ناره‌كانى.؟
بندینى.؟
سه‌فه‌رى شه‌پۆله‌كانى.؟
یان فڕینى هه‌ڵچوونى.؟،
ئاى كه شێت ده‌بیت، هه‌موو شتێك وه‌ك ڕه‌نگ ده‌فڕێت ..
هیچ شتێك نییه وه‌ك ڕه‌نگ بفڕێت ،
دوور ، دوور بفڕێت ،
به زمانى كه‌ڕولاَڵى تاك وته‌رایى من و شێتى تۆ له‌ڕه‌نگ بفڕێت
شێتیى خۆر له هه‌ڵفڕین
شێتیى قه‌ناعه‌ت له كورتى
شێتیى گۆرانى له ئاوازى تژى له وتن
شێتى له ژیان
شێتى له هاوڕێتى
شێتى له به‌شێكى سكێچى ڕوخسارى نازه‌نینان
شێتى له شێتبوون ،
شێتى له كچى دراوسێكه‌مان ،
شێتى له ڕه‌شترین ڕه‌نگى سروشت،
واته له من ...
ئاى كه شێت ده‌بیت ، هه‌رچى ئه‌سپه ده‌فڕن
هه‌رچى عه‌شقه ده‌ته‌زن
هه‌رچى ڕه‌نگه ده‌تۆقن
هه‌رچى ناونیشانه زراویان ده‌چێت
هه‌رچى ماڵه ده‌ڕۆن
هه‌رچى شاره ده‌بن به پاستیلێكى چه‌ور...
هه‌رچى قوماشه ده‌بن به هه‌ور
هه‌رچى به‌فره ده‌بن به ته‌خته‌دار
هه‌رچى بازڕه ده‌بن به زیندان...
هه‌رچى ئاگره ده‌بن ، به په‌یكه‌رى هه‌ڵم
هه‌رچى گه‌ڕانه‌وه‌یه ده‌بن به خه‌ون ،...
كه‌س ناگه‌ڕێته‌وه ، كه ڕه‌نگى به‌شه‌رییه‌تى پێ بێت
هه‌رچى خه‌مه ده‌بن به په‌شیمانى
په‌شیمانى له ڕه‌نگه‌خه‌شه‌بییه‌كانى چله‌ى تابلۆیه‌كى سوریالى تۆ.،
تۆ ..
تۆ وێنه‌یه‌كى..،
فتوحاتى شمشێرى هیچ شێوه‌كارێ
ئیمانى به‌ژێى كۆلاَنه شێ هه‌ڵهێناوه‌كانى گه‌ڕه‌كى نه‌سیمى شێوه‌ت نه‌بردووه..
تابلۆیه‌كى جێى ئه‌مانه‌تى ، چۆله‌كه‌یه‌كى منیشت تیا نه‌ماوه
تا ڕووباره‌كانم پڕت بكه‌ن له ئاو
پڕت بكه‌ن له جه‌نگ، جه‌نگى ئاشته‌واییه‌كى بووڵێڵ..
ئاشته‌وایی خنكاندنى ڕه‌نگه‌كانى ته‌نهایى "تابلۆ"ى ئه‌وینى دزراوى خۆ كوشتن..
هاوڕێ نه‌زانه‌كه‌م .، په‌رستۆ؟
گوریسى عه‌شقى من كورت نییه ،.. كه ناگاته چێوه‌ى زه‌ینت
ڕێگام به..
ڕێگام به.. تا سكێچێك له گریانه مله‌وه‌نه‌كانى ئارایشتێكت بكێشم..
ڕێگام مه‌ده.،كه نه‌یه‌مه‌وه بۆ سه‌رده‌مى چاچه قوڵێى زمان گرتنم
تۆ سه‌هۆڵى خۆ نه‌گرتووى شه‌وكوێرى زستان و تاراتى گومانى،
رێگام به، با ته‌نیاییت له مه‌زارى دێڕێكم ماره‌كه‌م
ده‌یبه‌م له‌ماڵى پێكه‌نینێكمدا هه‌ڵیده‌واسم ..
بمگره ، وه‌كو خوا كه ده‌مگرێت ، بۆ باوێشكدان له قه‌راغى نیگارێكت
واز له‌م عه‌شقه بێنه.؟!!!!
ئاخر ڕووبار ، نه‌دیوارى تیایه هه‌ڵتواسێ به‌خۆیه‌وه..
نه‌لێوێكیش هه‌یه بۆ ماچكردنى لاى سه‌رى تابووتێكت.؟
ئا .. خۆ ده‌ریا..، ئاسمان نییه
كورته‌نامه‌یه‌كى باران و..
زه‌نگێكى هه‌وره تریشقه و ..
گڤه‌ى كولاَوى خۆر‌ت پێ ببه‌خشێت.،
منیش "چات"*ى كه‌لاوه به‌هه‌ڵم بووه‌كانى فیراقى عه‌زاب نیم
رۆژێك ده‌مبینى به‌سه‌ر زه‌مبیلى دێوه‌ره‌یه‌كه‌وه
وورد وورد..، ده‌بمه ڕه‌نگى كلاسى گێلاس..
ئازیزم ، په‌رستۆ
گه‌ر ونیشت كردم ،بمناسه‌وه..
له سه‌رماو سۆڵه‌ى باڵه بچوكه‌كانم بگه..
به‌م باڵه گچكانه‌وه ، ده‌مه‌وێت به "خودا" بگه‌م ،...
ئیتر تۆ كه‌ى بووى به‌كچى ته‌ته‌رى ده‌ریا ..؟
ده‌ریا هه‌رچه‌نده قوڵ بێت ،
ناگات به‌قوڵى زامى ئه‌وینى ده‌ڵه‌مه‌ى من،
بۆ هه‌ڵواسینى تابلۆى چاوه‌كانت
گوریسه‌كه‌م بگره ، با نه‌بم به‌سه‌هۆڵ
كه‌س وه‌كو من خیره‌تى فڕێ ناداته ، گۆمى بێ شعورى كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه
ڕه‌نگى لیباسه‌كه‌ى ژێره‌وه‌ت ده‌زانن ،..
ووشه‌ى له‌ده‌م ده‌رنه‌هاتووت پێده‌ڵێن،..
عه‌شق به عانه‌یه‌ك ..،
ئاخر كه‌س وه‌كو من به‌رگه‌ى گزیى تۆفانى نزا بێ تامه‌كانى نا .. وجودیى
دیدارى عاده‌تیى ئه‌ڤینت ناگرێت
تابلۆ بێ نازه‌كه ، تۆ له‌ونى چواره‌مى ته‌بیعه‌ت و من هه‌نگاوێكى بێ سلاید
من دڵێكى (كۆد) كرا‌و و تۆ شێوه‌یه‌كى خۆلاَوى سغناغ به پایز
تۆ هارمۆنییه‌تى وانه‌یه‌كى بزربوون و من مستێك هه‌ڕه‌شه‌ى مامۆستا
من سه‌ره‌تاى بیركردنه‌وه و تۆ كۆتایى له‌بیركردن
تۆ نازانى ،..
نا..
تۆ نازانى.، به‌كه‌روێشكه‌ى شه‌پۆڵى پیاوه‌تیمان هه‌ڵتده‌لووشین ،
هه‌ڵتده‌قوڕێنین و ، هه‌رگیز ڕووباره‌كان ناگه‌نه‌وه ماڵى بیابان ..!!!
ده مه‌ڵێ له‌وێنده‌ر ، له‌كن "حه‌مامۆك"*ه‌كه‌ى جارى جاران ،..
چاوه‌نوڕى ئه‌وه‌تم ، ده‌ست بخه‌یته سه‌ر چاوه‌كانم ،
كه هه‌رگیز ده‌ست ناده‌یته‌وه له په‌نجه‌ى ته‌زیوى شه‌قار شه‌قارم
چ فیكرێكه به‌دواى ئه‌دره‌سى "با"دا وێڵى و ،
پشتت له سێبه‌رى حه‌قیقه‌تت كردووه .؟؟،و
له‌سه‌ر بۆردى "ئاو" خوێندنه‌وه بۆ گه‌ڕیده‌ییم ده‌كه‌یت.؟!!
واى ، واى له‌و كچانه‌ى سه‌رمیان جۆگه‌نمى كرد،
به‌ناو كه‌ناراوه‌كانى كچێنیدا په‌لكێشیان كردم و
له‌و سه‌رى هاوكێشه‌یه‌كه‌وه ،
كه‌ڕه‌تى ته‌فره‌دانى خه‌زان بوومه‌وه..!!!
كه‌ڕه‌تى بۆنى پیاوه‌تى ،
بۆنى خۆ شۆردنى ئاشبه‌تاڵ
ئاشبه‌تاڵى قڵپبوونه‌وه‌ى ڕه‌نگ بوومه‌وه
كه‌ڕه‌تى ڕه‌نگى بووراوه‌ى كه‌ڕه‌نا
كه‌ڕه‌ناى خه‌واڵووى مه‌لا بانگدان
مه‌لا بانگدانى شه‌ڕبوومه‌وه ،
كه‌ڕه‌تى شه‌ڕى وێنه‌یه‌كى دى ، چاوێكى دى ، بیرێكى دى بوومه‌وه
تابلۆ قه‌شه‌نگه‌كه‌ى دیوى دووه‌مى "مۆنالیزا" و دڵه واقیعییه‌كه‌ى من ..
چۆن ده‌توانى عه‌یامێك به‌شه‌هوه‌تى به‌سته‌ڵۆكى قه‌ده‌ره‌وه دووگیان بیت.؟؟
ئه‌و نازانێت ، ئاواز چییه و له‌نۆته‌كانى فڵچه ناگات
به‌سه ، عه‌زفى خوڕه و گڤه‌ى كۆنسێرتێك ده‌تگرێت
مه‌ڕۆ..، چونكه گه‌ڕانه‌وه، درزێكى تره له‌سه‌ر شوێنپێى به‌فرى سه‌فه‌ر
درزه‌كانیش هه‌نگاوێكن ، به‌شێكن ،.. له به‌رنامه‌ى دووله‌ت بوون
دووله‌تبوونى ڕه‌نگ ، حه‌قیقه‌ت ، شه‌هاده‌ت ، نیشتیمان ....
هه‌موو بێ ئاگاین له‌و ڕاستییانه‌ى په‌راوێزمان خستوون و
خه‌به‌ریشمان له گرنگیى شوناسى قه‌فه‌سینى ڕه‌نگ هه‌یه
په‌رستۆ.، له‌قه‌بى حه‌وته‌مى بۆیه ،...
ئه‌و نیگاركێشه‌ى تۆى بۆ ته‌نها جارێك خه‌یاڵ كردبێت..
ویستوویه‌تى بتكڕێته‌وه له گه‌ردوون ، گه‌ر بۆ فرۆشتنه‌وه‌ش بێت به خودا،
ترسى شه‌كه‌تى گلۆر بوونه‌وه‌ى زه‌مه‌ن ده‌كه‌م
بۆنى یه‌قینى خیتابى ماسیگرێك دێت
به‌دیار زه‌ریایه‌ك شه‌خته‌وه
تۆ سه‌ر ئاوى قه‌ده‌ر كه‌وتووى ،
گه‌ر ده‌ستم ناگریت بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى شه‌وه‌كانى به‌ته‌ما بوون
جارێكى دى مه‌یه‌وه..
مه‌یه‌وه بۆ خاڵى ته‌نهاى ده‌ست پێكردن
مه‌یه‌وه بۆ كوژانه‌وه‌ى ژن له دێڕى ژیاندا
مه‌یه‌وه بۆ ته‌ریقكردنه‌وه‌ى نیشتیمان له سه‌ر رێگاى دێ
مه‌یه‌وه بۆ سوێكردنه‌وه به‌خۆشه‌ى پێستى خۆشه‌ویستى
خۆشه‌ویستى مرۆڤایه‌تى ده‌وێ،
مرۆڤایه‌تى ، یانى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌رى پاكى
یانى سروشت
یانى هه‌لاَوێردى وجوود
مۆنتیڤى گوڵ
یانى خۆ دۆزینه‌وه
گریانى په‌پووله
یانى ئاشتبوونه‌وه‌ى مناڵه‌كان به‌ڕه‌نگ
مرۆڤایه‌تى ،... یانى عه‌شق و گه‌ڕانه‌وه بۆى لاى لێبورده‌یى ئێمه
ئێمه كه قه‌ره‌جین
قه‌ره‌جى نیشتمان.
نه‌ورۆزى 2006 / كه‌ركوك
*پارچه په‌ڕۆى كۆن
* گومه‌زه كه مندالاَن له‌خۆڵ دروستى ده‌كه‌ن بۆ یارى كردن