به‌فریبش باری و
شیرین ک
به‌فریبش باری و
تۆ لێره نه‌بووی
کلو کلو له‌سه‌ر شۆسته‌که‌ی لای.. ..
ئه‌گه‌ڕا بۆ هه‌نگاوه گورجه‌کانی تۆ..
ئه‌و کاته‌ی به‌په‌له به‌ره‌و
یه‌که‌م ژوانمان ئه‌چووی
له‌وێ کلو کلو
له‌هه‌موو کڵاوێکی چه‌رمین و
شان وملێکی به‌فراوی
ئه‌ڕوانی و تۆ دیار نه‌بووی
به‌فریش باری و لێره نه‌بووی
کلو کلو
خۆی ده‌ماڵی به په‌نجه‌ره‌کانی ئه‌وێداو
له هه‌ڵمی چا-ی گه‌رم و
دووکه‌ڵی جگه‌ره‌کان راده‌ما و
ده‌توایه.. که‌چی که‌سمان
له‌وێ نه‌بووین
به‌فر باری و باری و باری
ئاخر ئه‌و نازانێ
که‌سمان وه‌کو جاری جاران
نه تالیبی چا-ین و
نه سیگاریش ئه‌کێشین
ئاخر ئه‌و بڕوا ناکا..
پێکه‌وه ناچین بۆ ئه‌وێ
نا.. نازانێ.. باوه‌ڕیش ناکا
ئێستا هه‌ر یه‌که‌مان شیعر بۆ یه‌کێکی دی ئه‌نووسێ
بۆیه هه‌ر ده‌بارێ و
ده‌بارێ و ده‌بارێ
له دوای خۆی
تابلۆیه‌کی سپی.. سپی.. خامۆش
خامۆشی بێ مۆتیڤی من و تۆ
جێدێڵێ..
'2'
باران
بارانه‌و
دڵۆپه‌کانی
باکیان نییه
له‌ئامێزی نه‌رمه گیایه‌کدا
رائه‌کشێن
یان له‌قوڕی کۆڵانێکدا
رۆئه‌چن
خۆزگه باران بوومایه
له‌ئێواره‌یه‌کی زستانا
به‌سه‌ر قژی نه‌رمتا په‌رش ئه‌بووم
یان له‌عه‌سر
ێکی
خۆشی به‌هارا
له‌لا ملتا ون ده‌بووم
له‌وانه‌ش بوو
شانسم هه‌بوایه‌و
به‌ر لێوت بکه‌وتمایه
چونکه ئه‌زانم
تۆ نه‌چه‌تر هه‌ڵئه‌گری و نه‌له‌بارانیش رائه‌که‌ی