بیر له به‌خشینی
تۆ ده‌که‌مه‌وه
شه‌هید که‌وڵۆسی
من بیرم له‌به‌خشینی تۆ ئه‌کرده‌وه
وه‌ک تاوانبارێکی بریندار،
تۆ بیرت له‌سزای من ده‌کرده‌وه وه‌ک
دڕنده‌یه‌کی نادیار
هه‌ردووکمان به‌دوای زه‌مه‌نێکی
نهێنیدا ده‌گه‌ڕاین
تا برینه‌کانمان
نیشانی یه‌کدی بده‌ین
هه‌ردووکمان به‌دوای
شوێنێکدا ده‌گه‌ڕاین بۆ ئه‌وه‌ی
تاسه سه‌خته‌کانمان
له‌ناشوێن بشارینه‌وه،،
ئێمه که برین له‌سه‌رماندا
ده‌کولایه‌وه
تاسه له
خوێنماندا ده‌دره‌وشایه‌وه
تۆڵه له
وجودماندا شێتانه سه‌ری خۆی ده‌کێشا
به هۆشیاریماندا
مافمان هه‌بوو خوێنی یه‌ک
بڕێژین به‌سه‌ر زه‌مان و
شوێنێکی تردا،
حه‌قمان بوو میهره‌بانترین
خه‌نجه‌ری نێوانمان
بنێرینه
سۆراخی یه‌ک ،،
به‌ڵام ،شوێنمان نه‌دۆزییه‌وه
تا سه‌ری ئاڵتونی یه‌کتری تێدا بنێژین ..
به‌ڵام زه‌مه‌نێکمان چنگ نه‌که‌وت تا خوێنی ڕه‌شی
یه‌کتری تێدا بنوسینه‌وه!
من بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه
ئه‌بێت ئه‌و ڕۆژه
چۆن بێت که
من تۆی تیدا ده‌به‌خشم
تۆ بیرت له‌وه
ده‌کرده‌وه
ئه‌بێت ئه‌و چرکه
و سه‌عاته که‌ی بێت
که
تۆ منی تێدا ده‌شه‌مزێنیت ،
من ئێواره‌یه‌ک به‌هه‌موو هێزم هاوارم کرد
هێێیی عه‌وداڵی خوێنی من
واده‌ی مردنی من که‌نگێیه
ئه‌و به‌یانییه‌تۆ زریکاندت هۆووو..
خودای من
ڕژی ئازادی من له‌کوێیه،،
لێره‌وه
ده‌ستمان به‌ر ته‌زوی شوێن که‌وت و وشک
بوو‌ین
ڕومان کرده
به‌یانی و
غارماندا
سه‌ری ئاڵتونیمان به‌ر دیواری
زه‌مه‌ن که‌وت و شکاین
کتێبه‌کان پیمان پیکه‌نین و سوتان ،،
فه‌یله‌سوفه‌ئه‌فه‌ندییه‌کان بۆمان لاڵانه‌وه‌و بو را نه
وه،،
به‌ڵام من هه‌ر بیرم لای شوێنێک بوو وه‌ک جه‌لاد.
به‌ڵام خه‌یاڵی تۆ وه‌ک ڕاوچی یۆنانییه
کۆنه‌کان
بۆنی به‌زه‌مه‌نێکی میهره‌بانه‌وه ده‌کرد،،
کاسه‌ی سه‌رمان بۆ حه‌کیمه‌کوێره‌کان کرده‌وه
پێیان وتین،، زه‌مه‌نی ئێوه‌تێکه‌ڵی ڕۆژی خواوه‌نده
شومه‌کانه
هیچمان له‌که‌س داوا نه‌کرد ،، هیچمان له‌که‌س نه‌خواست
ئێمه که موحتاج به‌شوێن بوو‌ین..
تا یه‌کتری تێدا شه‌رمه‌زار که‌ین ،،
ده‌ستی درێژی خێرۆمه‌ندان
دروست نه‌ده‌چه‌رخان ئه‌و ڕۆژانه!
.
چه‌نده وردتر بیرمان له‌زه‌مه‌ن بکردایه‌ته‌وه
هێنده زێده‌تر به‌ناو خه‌یاڵ و فه‌نتازیادا زه‌مه‌نمان
ون ده‌کرد
هه‌رچه‌نده بۆنی زه‌مان و مه‌کانێکی ترمان هه‌ڵنه‌گرتبوو
،،
که‌چی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌و هه‌یه‌جانه‌دا دیتبێت ،،ئه‌زانێت
وه‌ک دڵمان بۆنی خوێنێکی مه‌یوومان له‌سینه‌دا حه‌شار
دابوو
ئه‌زانن وێنه‌ی شوێنێکی خامۆش له‌چاوماندا کز کز ئه‌سوتا
که‌چی بیریان نا چێت
له‌و پاشاگه‌ردانییه‌دا بیرمان له‌سزاو به‌خشین ده‌کرده‌وه،،،
ئاخر ئه‌و ڕۆژانه‌سزا خیانه‌ت بوو،
به‌خشنده‌یی درۆیه‌ک بوو
وه‌زن و قافییه‌ی جوانی تێک ئه‌دا
سزا له‌و ڕؤژانه‌دا
ڕوخساری ویژدانی ئه‌شێواند ،،
خه‌مێکی کوشنده‌بوو بیرکردنه‌وه‌له‌ئازایه‌تی و ویقار
وه‌ک چۆن بازرگانه‌کان یاقوت و مه‌رجان هه‌ڵده‌گرن
بۆ رۆژی خۆی!
چۆن جه‌نگاوه‌ر جوعبه‌ی پڕ له‌فیشه‌کی گڕدار قایم ده‌کات
بۆ ڕۆژی خۆیی!
چوون، باران و ده‌ریا، ڕۆژی حه‌ق و حیسابمان دیاری نه‌کرد ،
وه‌ک ڕاوچی و نێچیر چاومان له‌سه‌ر به‌روار نه‌بوو..
وه‌ک دوو سه‌ربازی خوێن گه‌رم ..
به‌توندی ده‌رگامان له‌سه‌ر مه‌رگی خۆمان داخستبوو.
ئه‌رێ،، به‌م چه‌شنه تۆڵه و
سۆز ،، کینه و میهر ،،مه‌عریفه
و جه‌هل ،، هه‌رچی هه‌بوو له جوانی و ناشرینی ،،
هه‌رچی هه‌بوو له درۆ و ڕاستی ،، هه‌رچی هه‌بوو
له‌ڕه‌شنووس و پاکنووسی ڕۆژه
شومه‌کانمان ،،،
ئه‌وه‌نده‌ی مابوو
له‌مه‌ردایه‌تی و شه‌رم،، پیاڵه‌یه‌ک خوێن و تاڵه
ده‌زویه‌ک
ڕۆحمان شارده‌وه،،،
پاشماوه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کمان پێچایه‌وه که
خۆری نه‌دی بوو ،، نازک ته‌رین وشه
و تاڵترین ڕسته‌م قایم کرد
بۆ ڕۆژی خۆی،!!
به‌ڵام به‌چی چوو؟
ئێمه بۆ هه‌نگاومان ڕانه‌گه‌شت به شوێن؟
بۆ ده‌ستمان گیر نه‌بوو له زه‌مه‌ن ؟
وه‌ک ئه‌ژدیها پیره‌کان پێچمان ئه‌خوارد و ئه‌مان قیژاند
خه‌یاڵیترین شوێن بۆ میراتی ئێمه بوو خوایه؟
له‌به‌رچی تاریکترین زه‌مه‌ن سۆرغ و فسونی ئێمه‌یه؟
چی له‌وه سه‌ختتره..
به برینه‌وه به‌دوای به‌ختی
خۆتا بگه‌ڕێیت؟
چی له‌وه
تاڵتره حه‌کیمانه
به دوای تۆڵه‌دا وێڵ بیت،
ئه‌مانه نزای ئێمه نه‌بوون
ئه‌مانه سکاڵا‌و حوزن نه‌بوون ،،
هێنده‌ی کۆشش بوون بۆ دروستکردنه‌وه‌ی
خود
هێنده‌ی شۆڕش بوون بۆ گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌تی دڵ،
هێنده‌ی جه‌نگ بوون بۆ ئازادکردنی خه‌ونه نهێنییه‌کان
نااااا هه‌رگیز، نه‌پاڕاینه‌وه له
که‌س
له ده‌رماڵی هیچ نامه‌ردێکا نه‌وه‌ستاین
له‌به‌رماڵی هیچ خواوه‌ندێکا نه‌گریاین،
هه‌م والی و هه‌م وه‌لی ئه‌مری یه‌کدی بوو‌ین..
لای خۆمان شکاتمان له چاومان ده‌کرد ،، به‌شه‌ونخونی
ئازارمان ده‌دا
له‌سه‌ر بێ ماریفه‌تی دڵمان
ته‌قریرمان بۆ خوێنمان ده‌نووسی،
به جودایی ده‌مان ترساند
لای خه‌یاڵ، سیخوڕیمان به‌سه‌ری یه‌که‌وه ده‌کرد
له‌خه‌وندا ئاشت ده‌بووینه‌وه،
له‌و بییابانه وشک و برینگانه‌دا پێمان وا بوو
شه‌ره‌فمه‌ند که‌سێکه له
خه‌وندا ئاشتیخواز بێت
ئاشتیخواز که‌سێکه له
واقعدا خه‌وندۆست بێت
پیاوێک هیچی له‌من نه‌ده‌چوو وتی،
من دونیادیده‌م.. به‌خشنده‌یی ڕاسته‌قینه به‌رامبه‌ر
ڕۆژگاری چه‌په‌ڵ .. نه‌مرییه
ئه‌و پیاوه ناپاکه له
خواحافیزیدا وتی،
زیندوێتی دروست له‌ماڵ و کۆڵان و زه‌مه‌ن و شوێندا نییه
بگره له رۆح و قوڵای ..
خوێن .... هۆش....ویژداندایه...
من نه‌فره‌تم لێ کرد و گریا به‌سه‌ر شانما
تفم لێکرد و پاڕایه‌وه
له‌به‌رپێما!
خوێنم ڕشت و وتی، ئه‌گه‌ر ویستت بژیت به‌م شێوه‌یه بمره!
به‌ڵام یه‌کترمان نه‌به‌خشی و ده‌ستمان نه‌چووه
خوێنی یه‌ک
به‌ڵام یه‌کتریمان به‌خشی و له‌خوێنی یه‌کتری ڕه‌نجاین،،
وه‌ک دوو دیلی ماندوو که‌وتینه‌به‌ر ده‌ستی یه‌ک،
دوو ئه‌سیری پێخواس و ترسا و بوو‌ین
وه‌ک دوو جه‌نگاوه‌ری دۆڕا و ،، که‌شه‌رم له‌چاویاندا خامۆش ده‌سوتا به‌ر یه‌ک
که‌وتین
دوو سه‌ربازی بێ نیشتیمان ، بێ ماڵ، بێ ناو و نیشان.. ، له‌کۆتایی یه‌کدا
گیرساینه‌وه،،
هێنده تینومان بوو خوێنی یه‌کمان داوا ده‌کرد بیخۆینه‌وه
هێنده برسیمان بوو داوای دڵی یه‌کمان کرد
به کاڵی بیخۆین
هێنده سه‌رمامان بوو ڕژاینه
باوه‌شی یه‌که‌وه
هیچ له‌وه سه‌ختتر نه‌بوو بدوێین
ناشرین بوو گریان و سکاڵا
تاڵ بوو وه‌ک ژه‌کی ژه‌هر..
نه‌ده‌کرا له یه‌کتر خۆش بین،
ئه‌و وتی خۆت بیڵی.
له چ بسته‌ئه‌رزێکا بتکوژم ..
من وتم ..
تۆ بڵی له چ زه‌مه‌نێکا بتبه‌خشم..،
ئه‌و وتی..
له چ سه‌رده‌مێکا بتنێژم
من وتم..
له کام باخچه‌دا، بتنێژم
ژنێک که‌هیچی له ئه‌و نه‌ده‌چوو وتی..
پێم بڵێن شوێنی کوشتنی تاوانباران کو‌ێنده‌ره؟
پیاوێک که‌هه‌ر له خۆم ده‌چوو وتی..
توو خودا زه‌مه‌نی به‌خشنده‌یی که‌نگێیه؟
وه‌ک دوو جه‌نگاوه‌ری ڕه‌نگ بڕسکا و برینه‌کانی
سینه‌مان پێچایه‌وه..
ساچمه ژه‌نگاوییه‌کانی نێو دڵمان کۆ کرده‌وه
کتێبه ڕه‌نگ زه‌رده‌کانی نێو سه‌رمان
حه‌رفه مه‌یوه‌کانی سه‌ر زارمان
پرسیاره ناکۆتاکانی خه‌یاڵ و ،،
گومانه بێ شوماره‌کانی هۆشمان چنییه‌وه
بۆ ڕۆژی خۆی.
ئه‌مێستاش ،، به‌خشنده‌یی و سزا
پابه‌ندی زه‌مان و شوێن نین !!
ئه‌گینا خودا لێره ده‌بوو
ئه‌هریمه‌ن لێره ده‌بوو
کتێب و قامچی، مناڵانی دادوه‌ر لێره ده‌بوون،
ئه‌گینا شه‌هید و شازاده..
گوناهی پیرۆز، ڕاستی ناپاک، لێره ده‌بوون
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له زه‌مانێکدا بمبه‌خشیت
دڵنیام له‌نازه‌مه‌ندا په‌شیمان ده‌بیته‌وه!
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک له شوێندا بتکوژم
ئه‌فسوسسسس ،، له‌ناشوێندا ئه‌تبوورم....!