من که‌هاوڕێیه‌کم نییه لۆمه‌ی
ته‌نهایی ناکه‌م
(بۆ که‌سێکه ئه‌م قسانه که
هه‌رگیز پێم دروست نه‌بووه
تێکه‌ڵی ژیانی عاده‌تی
که‌م، ئه‌و که ئێستا گه‌وره
بووه و
ده‌توانێت کڵۆیه‌ک له خوێنی من هه‌ڵبگرێت و به خه‌تێکی گه‌وره له‌سه‌ر سنگی ئاسمان
بنوو‌سێت،،مرۆڤی زیندوو
بۆیه ئه‌مرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه بژی،،هاوکات بۆ خالقێکی میهره‌بان هه‌میشه و بۆ
مه‌خلوقێکی گوناهبار هه‌ندێک
جار
ژوان ئاواره!)
شه‌هید که‌وڵۆسی
من له‌تۆدا به‌دوای ژیاندا نه‌گه‌راوم،
وه‌ک چۆن له‌ژیاندا به‌دوای تۆدا ناگه‌ڕێم
وه‌ک چۆن له‌مه‌عریفه‌شدا جێپێی خوێنێکی سوور هه‌ڵده‌گرم
به‌م چه‌شنه له‌یادکردنی تۆ قورسایی ناخاته سه‌ر
ته‌نهایی من!
من ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌کم هه‌بێت له‌سه‌ر
دادپه‌روه‌ری خۆمه
بۆڕاگرتنی چه‌قی گه‌ردوون له تۆدا،
یان سه‌نگی تۆ له‌گه‌ردووندا..
بێ‌شک من دادپه‌روه‌ر نه‌بووم
ئه‌گینا دڵی تۆم له‌سه‌ر گه‌ردوون نه‌ده‌شکاند
بێ‌شک من دادپه‌روه‌ر نه‌بووم ئه‌گینا دڵی گه‌ردوونم له‌سه‌ر
تۆ نه‌ده‌شکاند.
ئه‌گه‌ر گله‌یییه‌کم هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وهه‌موو درۆیه‌یه بۆ
جوانکردنی ژیان کردمان
ئه‌گه‌ر به‌چه‌شنێک دڵ ڕه‌ق بم سه‌باره‌ت به‌و
ڕاستگۆییه‌یه
که‌بۆ له‌یادکردنی ژیان شه‌وانه ڕۆژێکی سه‌ختمان له‌گه‌ڵیان برده‌سه‌ر
مرۆڤ قه‌ت ناتوانێت له‌گه‌ڵ شته‌کاندا کۆک بێت
ئه‌گه‌ر مایل بێت به‌ڕاستی و دادپه‌روه‌ری!
مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت ڕیاکار بێت
ئه‌گه‌ر ویستی خۆی ته‌رخانکات بۆ ڕازیکردنی نورێک
که‌له‌دڵدا به‌هێواشی ده‌سوتێت!
به‌هێواشی وه‌ک چڵێک نێرگز ده‌ست بۆژیان درێژ ده‌که‌م
یاده‌وه‌ری وه‌ک گێژه‌ڵوکه دێت و ئه‌مفڕێنێت بۆ دوور
بۆ جێگایه‌ک هه‌موو شتێکی
لێیه ژیان نه‌بێت
وه‌ک نه‌وڕه‌سێک دێمه‌وه‌سه‌ر ده‌ریا...
سبه‌ینێ وه‌کو حوت ده‌مم بۆ
ده‌کاته‌وه و ده‌مخوات
من ڕاستی خۆمتان بۆ ناگێڕمه‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌ینووسمه‌وه خیانه‌تێکه
نووسین
له‌به‌رائه‌تی مندا
تاڵ تاڵ وه‌ک مووه‌سپیه‌کانی باوکم ده‌ری دێنێت.
چه‌ند جوان ئه‌دره‌وشێیته‌وه کاتێک به‌ته‌نها ئه‌تبینم
چه‌ند فه‌سیحتر ده‌تبیستم کاتێک چوارده‌ورت به‌بۆڵه‌بۆڵ پڕنابێته‌وه،،
له‌کۆتایی ئه‌م قسانه‌دا ڕه‌نگه شتێک بڵێم
ئه‌گه‌ر له‌لۆچێک له‌لۆچه‌کانی
نووسیندا ون نه‌بووم
ئه‌وه‌ی له نووسینه‌وه فێرده‌بین له‌یاد کردنه
چه‌ند تاریکیت کاتێک ته‌نهانیت،،
چه‌ند بێده‌نگیت کاتێک به‌عایله‌وی ده‌چیته بازاڕ
شه‌رم له‌کوڕ و کچه‌کانی
سه‌رشه‌قام ده‌که‌یت
شه‌رم له‌پاسکیل سواره‌کانی نێو کۆڵان
سه‌رت داده‌خه‌یت و ده‌ترسیت یاده‌وه‌ریت له‌م کۆڵانه‌دا بریندار بێت
به‌رله‌باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه
خۆف ده‌که‌یت باخه‌په‌ژمورده‌که‌ی یاده‌وه‌ریت باران له‌خه‌وی هه‌ڵسێنێت
تۆ ئه‌گه‌رگله‌ییه‌کت هه‌بێت به‌خته‌وه‌ریت بریندار نابێت
من که‌هاوڕێیه‌کم نییه لۆمه‌ی ته‌نهایی ناکه‌م
ئه‌گه‌ر به‌چه‌پۆکی ئاسنین بکێشیت به‌سه‌رخۆشبه‌ختیدا ژیان لێت زویر نابێت
کاتێک دڵی ته‌نهام له‌وپه‌ڕی مه خلوقا ده‌سوتێت خودا هه رگیز زویر نابێت
به‌درێژایی شه‌و گۆرانی بۆسه‌گێکی پیرئه‌ڵێیت
مانگ له‌ژوره‌که‌ت ئاوا
نابێت
من که‌به‌م ڕۆژگاره به‌خوێنی خۆم سبه‌ینێ دروست ده‌که‌م
ئارامی له به‌هار ناڕه نجێت!
له‌کوێدا گۆڕستانێتکت دی ئه‌وه‌ڵین مردوی خه‌ونێکی منه له‌وێ
له‌کوێدا شارێکم بینی ئه‌وه‌ڵین کۆشکی زێڕینی حه‌شارگه‌یه کی تۆیه له‌وێ
من به‌ئازادی له‌گۆڕستاندا پیاسه‌ده‌که‌م و
تۆ به‌زنجیره‌وه دێیته باخچه‌کانه‌وه،،
من کاتێک ده‌سکاری خه‌یاڵ ده‌که‌م
کلیل و ده‌رگا و قوفڵم نییه
تۆ کاتێک بیرئه‌که‌یته‌وه گه‌ماڵێکی پیر پاسه‌وانته.
ده‌ست ناخه‌مه کا‌روباری سروشته‌وه
گوڵ که‌یفی خۆیه‌تی چۆن ئه‌گری
ئیشم به‌نزاکانی هه‌ور نییه که‌ی خه‌می من گوێگرتن بووه
له‌ده‌ریا
مافی ئه‌م گیایه پێشێل ناکه‌م
که‌ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ڕووی پایز
شمشێر هه‌ڵبگرێت
قسه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئاورنگدا نییه
ڕێگای خۆم تێکه‌ڵی ڕێگای دایناسوره غه‌مباره‌کان ناکه‌م
موریدێک به‌زیکر ئه‌مهێنێته قسه
ئه‌وباسی شێخی سایه‌قه‌م بۆده‌کات که‌ڕۆژێک لێره شمشێری هێناوه‌ته قسه
به‌ردی هێناوه‌ته گریان
تیتراوسکی له‌چاویدا خه‌واندووه
عاریفێک ڕامده‌گرێت و له‌به‌رچاوما به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت
له‌ڕه‌شه‌بادا کتێب په‌ڕه‌په‌ڕه ده‌کات
دوای ئه‌ولاپه‌ڕه ئاگرینانه ده‌که‌وم سه‌فحه سه‌فحه ئه‌یانخه‌مه‌وه پاڵ یه‌ک
پیرێتی من له‌ئاخیرین په‌ڕه‌دایه ئه‌یخوێنمه‌وه و
به‌رله‌وه‌ی خۆم بکوژم له‌ده‌ریادا به‌به‌رچاو تۆوه په‌ره‌په‌ڕه‌ی ده‌که‌م
له‌قومێک ئاره‌قی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌چیت.. تۆ
تۆ له‌ژێرخانی یه‌هودییه‌ک ده‌چیت
له‌گوریسێکی ڕه‌ش ده‌چیت،،
په‌لێکی به‌ده‌ستی خوداوه و ئه‌وی دی به‌ده‌ستی
شه‌یتانه‌وه
من وه‌کو مه‌یمون له‌سه‌ر هێڵه
ئاگرینه‌کانت بازبازێن ده‌که‌م
ڕۆژێک به‌رده‌بمه‌وه باوه‌شی خودا و پێم ده‌ڵێت:
به‌نه‌عله‌ت بیت زارۆکی
خه‌یبه‌ر
ڕۆژێک به‌رده‌بمه‌وه باوه‌شی شه‌یتان و پێمده‌ڵێت: به‌نه‌فره‌ت بیت بارمته‌ی
من له کن مه‌زهه‌ر
له‌سه‌رمه یاریکردن به‌هه‌رچی جوانییه و
ڕۆژێک بۆئه‌به‌د ناچمه کایه‌یه‌کی دروسته‌وه
تۆ له‌سه‌رته یاریکردن به‌هه‌رچی ناشیرینییه ڕۆژێک
بۆئه‌به‌د ناچیته کایه‌یه‌کی به‌ده‌وه
بزانه چه‌ند نادادپه‌روه‌ر بووم من
له‌بری باران و ده‌ریا پرچی بیابانم شانه‌کرد
له‌بری عه‌شق و به‌هار چوومه ژووانی
مه‌رگه‌وه
له‌بری دایکم و نیشتیمان ...تۆ
له‌بری کتێب و گۆرانی ...تۆ
له‌بری هه‌رچی جوانتره ...تۆ
له‌بری هه‌رچی دڵگیرتره ...تۆ
له‌به‌ر هه‌رچی زیندووتره تۆم دایه به‌رگوله.
بڕوانه چه‌ند نادادپه‌روه‌ر ژیام من،
وه‌کو کرمێکی سوور دوور ده‌که‌ومه‌وه‌و لوت ده‌که‌م له‌ئاوه‌دانی
وه‌کو گورگێکی پیر لۆقه‌لۆق هه‌ڵدێم بۆ نادیار
که‌شوێنی من له‌ئاوێنه‌دا نابێته‌وه،،
یان وه‌ک قه‌له‌ڕه‌شێکی پیر مان ده‌گرم له‌فڕین
که ئاسمان نه‌زمی چۆله‌که و
نه‌وڕه‌سی لا جوانتر بێت
به‌ڵام له‌قوڵایی ئاگردا سوورترین پشکۆ... من،
به‌لام له‌دوورترین ڕێگادا ونترین عه‌وداڵ... من
به‌ڵام له‌چاوی به‌یانیدا کوژاوه‌ترین چرا... من
به‌لام له‌گۆڕستاندا زیندوترین مردو...من
مه‌خابن .... ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا جێگای نابێته‌وه
نووسین
خۆیه‌تی
قه‌ده‌ری من ئه‌وه‌بوو له‌هه‌موو شۆڕشێکدا به‌رهه‌ڵستکار بم
ئه‌گینا نووسین هاوڕێیه‌کی باش ده‌بوو بۆ منیش.
من که‌ئه‌وه‌نده زاڵمانه
ئه‌نووسم مانای ئه‌وه
نییه تۆ لێم زویر نابیت
تۆ که‌ئه‌وه‌نده عاشقانه
ئه‌نووسیت مانای ئه‌وه نییه
من لێت ته‌وه‌لا نابم
ئێمه که ئه‌وه‌نده به‌ربه‌رین مانای ئه‌وه
نییه خودا لێمان زویر نابێت
من که تا ئێستا چاوم له خۆ غافڵ کردووه
مانای ئه‌وه
نییه دڵم له
تۆ زویر نابێت!
ئه‌گه‌ر من به هه‌ڵه‌یا بچم له قسه‌کردنم له‌سه‌ر ڕۆژه سه‌خته‌کانم
تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره مه‌که‌ره‌وه
ڕونتر ئه‌توانیت باسی زه‌مه‌نی گه‌وره‌بوون و
پێگرتنی من بکه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی،
من که ده‌ستکاری
جوانییه شاراوه‌کانی ناخی خۆم ناکه‌م
پێم وا نییه تۆ لێم زویر
نابیت..،
ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێ که‌س تاقه‌تی تێگه‌یشتنی نه‌بوو
له بێداری شه‌وه دره‌نگه‌کانی من
خۆ من له شوێنێکی تر ئه‌وه‌م درکاند
که‌س نا تۆ بازێکی گه‌وره‌ت به‌سه‌ر نهێنیه‌کانی مندا داوه
من له‌گه‌ڵ تاریکیدا قسه‌ی زۆرم ماوه
قسه‌ی زۆر...
ئه‌و تیره گڕدارانه‌ی شه‌و هاویشتی
چاره‌ی پیاوێک
نییه چیتر
بتوانێت بخه‌وێت
من پێشبڕکێی جوانترین شعر ناکه‌م بۆ ناشیرین‌ترین خوێنه‌ر
ته‌نها به‌هۆی دوودڵیمه‌وه لێره ئه‌مه‌وێت
وڕێنه‌کانم بنووسمه‌وه بۆ که‌س نا بۆ
تۆ
ڕۆژێک ناچار ده‌بیت بیانخوێنیته‌وه.
ته‌نها گوناهێکی من ئه‌وه‌یه که که‌س تاوانبار ناکه‌م
چو‌نکه تاوان هه‌میشه کرداره‌و
منیش کردارم خۆش ئه‌وێت
هێنده هۆشیارم که‌س به خۆمه‌وه مه‌شغوڵ نه‌که‌م
ئه‌زانم نزیکترینتان لێمه‌وه که‌سێکه
جه‌هه‌نه‌می من ئه‌بێت ڕۆژیک
ئه‌وه ئه‌زانم زه‌مه‌ن له‌سه‌رم ڕاناوه‌ستێت
ئه‌و قسانه‌ی دوێنێ ئه‌بوو بمکردایه
سبه‌ینێ بیان درکێنم.
من کیشه‌یه‌کی ئه‌و تۆم له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا
نییه
تا هه‌نووکه‌ش نه‌مپرسیوه من کوڕی ڕاسته‌قینه‌ی کام زه‌مه‌نم
مرۆڤی گه‌مژه ئه‌و که‌سه‌یه خۆی به
بوونه‌وه‌رێکی
زه‌مه‌نی بزانێت
ئه‌وه‌ی دۆستی زه‌مه‌ن بێت قه‌تاوقه‌ت نازانێت چی ئه‌ڵێم
ئێستا بیرم که‌وته‌وه بمبووره
له‌وێنه‌که‌یا ئه‌ته‌وێت شتێکم پێ بڵێت
له روخسارتا ئه‌یخوێنمه‌وه
ئه‌و ڕۆژه ده‌رکم نه‌کرد
گرنگ نییه ...گرنگ
نییه
نازانم چۆن که‌ی له کوێ پێت بڵێم
زۆر قسه له چاوی چه‌پتا به‌جێماوه
که‌له‌په‌ڵه‌ی خوێنی نێوچاوی ئیمپراتۆر ئه‌چێت..
ئیمپراتۆر تۆپه‌ڵێک نووری په‌نهان بوو
ئه‌گه‌ر ویستتت بیبینی ئه‌بیت کۆدێکت پێ بێت
که بانگی که‌یت له‌هه‌ر کوێی بێت وه‌ک بۆراق دێته‌وه..،
ئه‌و کۆده لێره‌یا
نانوو‌سم چو‌نکه
خوێنه‌ر زۆر جار به‌دکرداره گوڵی من،
سه‌یری نێوله‌پی ڕاستت که‌و
دوو هێڵی باریکی لای چه‌پ
هێڵی ڕووداوه گرنگه‌کانی هه‌فته‌یه
به وردی لێک ئاڵاون
ئه‌وه هێڵی تێکه‌ڵ بوونه
به هه‌ڵه تێمه‌گه ئازیزی من
مه‌به‌ستم تێکه‌ڵ بوونی به‌خته‌وه‌ری و کاره‌ساته
ئه‌وه‌ی رۆژێک به‌ده‌ستی خۆی کاره‌ساتی خوڵقاندبێت
له‌گه‌ڵ ژن و پیاوه خۆش
به‌خته‌کاندا هه‌رگیز
به‌خته‌وه‌ر نابێت
خه‌فه‌ت مه‌خۆ ئازیز گیان خه‌می ناوێت
به‌خته‌وه‌ری ویراسیه له پیاوه گه‌مژه‌کانه‌وه بۆ ژنه گێله‌کان
به‌خته‌وه‌ری یانی ده‌ست به‌ردان له‌و خه‌نده ئه‌زه‌لییه‌ی
به خوێن له ڕوخسارتا کێشات،،
یانی چونه ده‌ره‌وه له ماڵه ئه فسوناوییه‌که‌ی جاوید له رۆحدا
یانی مه‌حروم بون له
جوانییه‌ک که که‌س نایبینێت خۆت
نه‌بێت
له دوورترین
جێگه‌ی په‌نهاندا
که منی لێـم له تۆدا
ئاخر به‌خته‌وه‌ری دیل بوونه گوڵی من دیل بوون
به‌خته‌وه‌ری هێنده ده‌ستت بۆ درێژ ده‌کات تا کۆته‌کانی ده‌که‌یته پات
ئیدی بۆ ئه‌به‌د جه‌هه‌نه‌مه
به‌خته‌وه‌ری ...
جه‌هه‌نم
من بۆیه ڕقی دنیام له زه‌مه‌نه
چو‌نکه له به‌خته‌وه‌ری ئه‌کات
به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه زه‌مه‌نییه‌و
له‌ودیوه‌وه یاری به
جوانییه‌کان ئه‌کات
من شتێکی تر ئه‌بینم ڕۆژێک دێت ده‌رباره‌یان
نهێنیه‌کی ناوه‌خت ده‌خوێنمه‌وه
کێشه‌ی ئێمه ته‌نها دابڕان نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌و تاڵه خوێنه‌ی نێوانمانه
هیچ بروسکه‌یه‌ک نه‌یتوانی دووکه‌رتی کات
له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه کاتێک عه‌شق ئه‌بێته ئه‌خلاق
ئیدی بۆ ئه‌به‌د ئه‌بێته پاسه‌وانم په‌یمانێک
که به‌هێزتره له‌وه‌ی له‌حزه‌یه‌ک لێی غافڵ بیت
من که ئه‌زانم ژه‌هر
ئه‌نووسمه‌وه دڵم به‌ئارامی
هاوڕێمه
چو‌نکه ته‌نها ژه‌هر ئه‌توانێت باشتر له گرێ ناوه‌کیه‌کانی من تێبگات که دۆستم نییه
!
هه‌رگیز به‌دوای دۆستێکدا نه‌گه‌ڕاوم
که کۆک بێت له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانم
هه‌میشه نزیکی ئه‌و نه‌یارانه بووم که جوانترین نیازه‌کانی خۆم
له ناشیرین‌ترین ته‌ماحه‌کانی ئه‌واندا دۆزیوه‌ته‌وه
به‌ڵام تۆ ناشیرین‌ترین نیازه‌کانی خۆت
له ناو جوانترین ته‌ماحه‌کانی دۆستێکدا بۆ نه‌دۆزرایه‌وه
بڕوانه من تۆ چه‌نده کێبڕکێمان له‌سه‌ر به‌یانی کردووه
که‌که‌سمان پێی خۆش نه‌بووین...
نا هه‌رگیز
ئه‌مه‌وێت سه‌رم به‌به‌ر
خۆره‌وه سپی بکه‌م
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانیت به‌دزی تۆوه پیر نه‌بووم
چی له‌وه سه‌ختتره سوور بزانیت پیر ئه‌بیت و
که‌چی ئاژاوه‌کانی لاویت نه‌گه‌نه ئه‌نجام
ئه‌مه قه‌ده‌ری پیاوێکه له‌سه‌ر نه‌زمی زریان ڕۆژه‌کانی خۆی تۆمار ده‌کات
قه‌یناکا چو‌نکه به‌قه‌د ته‌مه‌نی غه‌ریبیم له نیشتمان
زریان برینه‌کانی منی له‌و وه‌حشه‌ته‌یا ئه‌نووسیه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له خۆم بایی نه‌بم زۆر جار بیر له‌دایکم ناکه‌مه‌وه
چو‌نکه له‌خواحافیزیا وتی:
ڕۆڵه له بیرت نه چێت ته‌نها تۆ له من جودا
ئه‌بیته‌وه، ته‌نها تۆ، جه رگی منیت ،،ته نها تۆ
گوناهی ئێمه ئه‌وه بوو زۆرمان له‌یه‌کتری داوا
ئه‌کرد
ئه‌بوو شتێک بۆ ماڵئاوایی بمابایه‌ته‌وه
تۆ که ئه‌زانی چیتر شوێنی خۆشت جه‌هه‌نه‌مه
نه‌ئه‌بووا دواین بزمار به جه‌سته‌ی ئه‌م ئاگره‌یا
داکوتیت
به‌ڵێ ئاگرێکی سه‌رشێت
هه‌میشه له جه‌سته‌ی ئێمه‌دا زیندووه
نا من باس له سه‌ربوورده‌ی عه‌شقێکی تێپه‌ڕ ناکه‌م
ئاخر عه‌شق هه‌رگیز تێ ناپه‌ڕێت،
ئه‌وه‌ش ئه‌زانم
ژماره‌ی برینداره‌کانی
ئه‌شق
بۆ ئازادکردنی دڵ
سه‌دان جار زیده تره له ژماره‌ی
برینداره کانی نێو گۆڕه‌پانی
جه‌نگ
بۆ ئازادکردنی نیشتیمان
شاعیره‌کان بۆیه گێلن چو‌نکه هه‌میشه به‌زمانی ڕابردووی تێپه‌ڕ قسه
ئه‌که‌ن
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی گوێم بۆ بگریت
ئه‌زانیت هیچ شتێک له ژیانی ئێمه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه
هه‌میشه سه‌خته باوه‌ڕهێنان به مردن
ئه‌و هێزه‌ی وا ده‌کات به‌رده‌وام خه‌ریکی ئاشته‌وایی بیت
له نێوان گرێ ناوه‌کیه‌کانی خۆتدا سبه‌ینێ یه ته‌نها
شتێک بارته‌قای هیچ
نییه له ژیاندا دیسانه‌وه
سبه‌ینێیه
هه‌موومان ڕوومان له به‌یانییه‌و پشتمان له دوێنێ
به ڵام ئه وه‌ی وه‌ک چاوی
کوێر دوورگه دووره‌کانمان
ئه‌گێڕێت ئه‌و
ڕۆژانه‌ن که هه‌میشه له ئێمه‌یا
سه‌وزترن
له گیا
دره‌وشاوه‌ترن
له‌و خوێنه‌ی که به ئاشتی له نێوانی من و تۆ دا ڕژا،،
هه‌موو ئه‌و بێزاریانه‌ی خۆم
ڕه‌گی درێژی له بێ ئۆقره‌یی خۆمدایه
به‌رامبه‌ر دنیا،، چه‌نده له پێچاوپێچی نامورادییا خۆمی
لێ هه‌ڵه ئه‌که‌م
که‌چی له‌و چه‌قی ئافاته‌یا وه‌ک سه‌گه مارۆنیه‌کان موشه‌موش
ئه‌مدۆزێته‌وه و
وامتێئه‌گه‌یه‌نێت که هێشتا لێره‌م.
دوێنێ شه‌و له دیسکۆتێکی کڵۆشه‌ره جوانه‌کانی به‌ڵکور بووم
به کامی دڵ جگه‌ره‌م به خوێنه سووره‌که‌ی
مه‌سیحه‌وه کێشا
و چاوم له چاوی باڕمه‌ندکه نه‌تروکاند
ئه‌و هیچی نه‌وت و منیش هیچ،
زه‌نگینترین کتێبم له چاوه
بچووکه‌کانیا خوێندوه‌و
که‌ئه‌یان وت :
(له‌هه‌ر کوێی بیت خول خول به‌ده‌وری ته‌نهایدا پێچ ئه‌که‌یته‌وه
ئه‌گه‌ڕێته‌وه جه‌قی گه‌ردوون که عه‌شقه )
ئه‌ویش ڕسته‌یه‌کی کورتی له پێکه‌که‌ی مندا
وه‌ک تاڵێک مووی به جێماوی سه‌رسنگم هه‌ڵگرته‌وه‌و
به‌دواین نیگای ئه‌ودا زانیم نووسراوه
که‌س به هۆی منه‌وه به‌خته‌وه‌ر نابێت......که سس...........!