من گه‌ریده‌یه‌کـی عـــــــــــاشق بووم
شه هید که‌ولۆسی
من گه‌ڕیده‌یه‌کی عاشق بووم، ڕۆژانه به‌دوای گوڵئه‌ندامدا ده‌گه‌ڕام، کوره‌ی هه‌نگم ده‌پشکنی بۆ تامکردنی دڵی یار، له جه‌هه‌نه‌م ده‌گه‌ڕام تا ده‌ست بخه‌مه سه‌ر ئه‌وینی گه‌رمی. پیاوێکی منداڵ بووم، باخچه بۆ یاقووت ده‌گه‌ڕام، به‌ده‌ریادا شوێن نێرگز ده‌که‌وتم، لاوێکی خه‌واڵوبووم به‌ئه‌نقه‌ست ده‌خه‌وتم، گوێم له کوتاڵ فرۆشه‌کان بوو له‌گه‌ڵ خوشکه‌کانم ده‌تریقانه‌وه، دڵم ختوره‌ی نه‌ده‌کرد، جامبازه‌کان باوکمیان فریو ده‌داو دودڵی نه‌یده‌پێکام، به‌هۆقه خه‌ونم ده‌بینی، خه‌ون به تیرئه‌ندازه‌کانه‌وه له‌سه‌ر سنوور، خه‌ون به‌قاچاخچییه‌کانه‌وه له‌ناوشار، خه‌وم به شمشێره‌وه ده‌بینی چاوبازی له‌گه‌ڵ کتێب‌دا ده‌کرد، به که‌له‌سه‌ری پیاوچاکانه‌وه خه‌وم ده‌دی که‌وه‌کو فوتبۆڵ له ژووره‌که‌مدا هه‌ڵبه‌زودابه‌زیان بوو، تارمایی سوارچاکه‌کان ڕایان نه‌ده‌چڵه‌کاندم که گیرفانی من بۆچاره‌نووسی خۆیان ده‌گه‌ڕان، په‌رده‌ی ژووره‌که‌م کونبڕ ده‌کرد و جێگاکه‌م ده‌گۆڕی، له‌سه‌ر جێگاکه‌م دریژده‌بووم وخه‌ونم ده‌دی، ده‌نگی ناسازی سه‌موونفرۆشه‌کانی به‌یانی خه‌ونیان نه‌ده‌زڕاندم، هاواری سه‌وزه‌فرۆشه‌کانی چێشته‌نگاو منیان له‌خه‌و نه‌ده‌تۆراند، وه‌ک ڕاوچییه سه‌رمابرده‌ڵه‌کان ڕه‌نگم ترسا بوو له شار، له‌و گورگه به‌سته‌زمانه پیرانه ده‌چووم که لووره‌یان نابیسترێت، شه‌وێکم له‌بیره تێیدا بووم به پیاوی باڵکۆن، وه‌ک ئه‌وپیاوه شه‌رمنانه‌ی به‌ئه‌سپایی له‌پاڵ ئاوێنه‌یه‌ک و تاقم تراش و خاولییه‌کی پرته‌قاڵیدا ده‌ژین، هه‌رگیز دۆستی په‌نجه‌ره و باڵکۆن نه‌بووم من، پتر حه‌زم له ناوجێگایه، ئه‌هلی خه‌وێکی قوڵ بووم، که ده‌مزانی ژیانم ده‌شێوێنێت، خه‌وبینین ئاشنابوونه به‌جیهانێکی تر، وه‌ک ئه و پیرێژنانه‌ی به‌ندی جیهانی ڕۆمانن، وه‌ک ئه‌کته‌ره مه‌سته‌کان وێڵی ده‌ورێکی ترم بۆ له‌بیرکردنی واقیع، دێمه ژوره‌وه‌و ده‌رگاکه‌م کڵۆم ده‌ده‌م، په‌رده‌که داده‌یه‌مه‌وه و یه‌که‌م جارمه دوودڵ بم له‌وه‌ی خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه یان خه‌ون ده‌بینم، من هه‌میشه ئاگایم له‌ده‌ره‌وه ناژی چونکه واقیع هێزی خه‌ونبینین له‌مرۆڤدا ده‌ترسێنێت، مۆمێک داده‌گیرسێنم وسوره‌تێک ڕووبه‌ڕووم ده‌بێته‌وه، به‌ژنێک ڕام ده‌چڵه‌کێنێت که زیاتر له به‌ژنی ئه‌و ئه‌میرانه ده‌چێت له‌ئه‌فسانه‌کاندا ده‌یان ترساندم، هه‌رله‌ڕێوه ده‌ڵێت جنۆکه تۆ له کوێیت؟ وه‌ک که‌روێشکێکی سپی گۆشه‌گیر ده‌بم، وه‌ک نه‌خۆشێکی که‌نه‌فت زمانم ده‌شکێت، وه‌ک به‌رخۆله‌یه‌کی به رهه تاو چاوم زه‌ق زه‌ق ده‌کرێنه‌وه، زه‌میله‌که‌ی سه‌رشانی ڕۆده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌م نا‌مانه هی تۆن قه‌له‌نده‌ر؟ لاڵ ده‌بم بیرمه‌که‌وێته‌وه شه‌وه‌های شه‌و له‌خه‌ودا نامه‌ی زۆرم نووسیوه، ئه‌و هێڵه درێژانه‌ی له‌خه‌یاڵمدا دروستم کردوون زه‌مه‌ن گه‌لێکی درێژ خه‌ویان له‌چاوی ئه‌و تۆراند، بیر له‌و شازاده فێڵبازانه ده‌که‌مه‌وه له‌خه‌ودا فریویان دام، له‌و کچه خوێنگه‌رمانه‌ی په‌یمانم له‌گه‌ڵدا شکاندن، به‌کاوه‌خۆ ده‌مگووت: چاوه‌ڕێ به، ئێستا دێمه‌وه.... دێمه‌وه..، پریاسکه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و پڕه له ڕاز ونیازی من، به‌رچاکه‌که‌ی هه‌ڵده‌ته‌کێنێت پڕه له‌خه‌ونی په‌نهانی من، لێم نزیک ده‌بێته‌وه گوێم له لێدانی دڵییه‌بێت، گه‌رمی هه‌ناسه‌ی ده‌متاسێنێت، به چپه پێم ده‌ڵێت: چه‌ندێک دۆستی ژیانی تۆ؟ هێواشتر پێمده‌ڵێت بڵێی سبه‌ی ڕۆژبێته‌وه؟ بۆ ئاسه‌واری تۆ به‌ڕوخساری به‌یانییه‌وه تاریکه، ئاسه‌واری به‌یانی بۆ له ڕوخساری تۆدا په‌نهانه، بۆنی ده‌که‌م. بۆنی ڕۆژێکی سه‌خت له پرچی دێت، تامی خوێنیێک ده‌که‌م که به‌سه‌ر قوببه‌ی ته‌نهاییه‌وه فیچقه ده‌کات، پیاوێکی به‌ره‌ڵا بووم من، کۆڵان به‌کۆڵان له‌مانگی ته‌موزدا به دوای گوڵ ئه‌ندامه‌وه‌بووم، هه‌رزه‌کارێکی خۆش باوه‌ڕبووم مه‌زره‌عه دووره‌کان بۆ له‌علی و مه‌رجان ده‌گه‌ڕام، سه‌رخۆشێکی خه‌وخۆش بووم ڕووناکی قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ من نه‌بوو، گیزه‌گیزی ته‌رزه و شلپ وهوڕی باران منی له‌خه‌و نه‌ده‌تۆراند، هه‌سته‌که‌م وه‌ک کلوه‌به‌فرێک له‌نێو مستیا ده‌توێمه‌وه، وه‌ک چنگێک په‌شمه‌ک له ده‌میا ده‌بمه ئاو، وه‌ک ده‌سکه‌لا چاوه‌کانی ده‌خاته سه‌ر ده‌ستی، پێم ده‌ڵێت به‌خوێنی دایکم غه‌یری تۆ که‌سیان نه‌دیوه، وه‌ک سێوێکی سوور دڵیم بۆ ده‌رده‌هێنێت، پێم ئێژێت به‌مه‌رگی باوکم چۆنت بۆ ناردووم وه‌ک خۆی پاراستومه، قاچه‌کانی ده‌کاته‌وه‌و پڕه له هێلی ماڵی من، خودایه ده‌سته‌کانی ده‌کاته‌وه، سووره به خوێنی دڵی من. وه‌ک دێوانه‌یه‌کی له‌ش پیس، به‌نده‌ره‌کانی بۆ ده‌گه‌ڕام، وه‌ک موریدێکی ده‌م به‌زیکر له‌گه‌ڵ سه‌حه‌ردا ڕێگای ئه‌شکه‌وته په‌نهانه‌کان ده‌گرمه‌به‌ر، حه‌کیمانه دووتوێی ئه‌وکتێبانه به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕێم که که‌س په‌ی پێنه‌بردوون، پیاوێکی نابه‌ڵه‌دبووم من گه‌راجی پاس و مه‌وقیفی شه‌مه‌نده‌فه‌ره سارده‌کانم به‌دوایدا ته‌ی ده‌کرد، له‌سه‌رچۆک ڕووبه‌ڕووم ده‌بێته‌وه، لاره‌مل و لێقه‌وماو دێته به‌رچاو، له ئه‌عیانێک ده‌چێت ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌کردبێت، به شه‌رمه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌تا...ئه‌وه‌تا.... ئه‌م تیشکانه ده‌زانم سبه‌ینێ ده‌بنه خه‌نجه‌ر، پاره پاره‌م ده‌که‌ن، ئه‌م گوڵانه به‌یانی ده‌بنه مووس به‌ڕۆحمما ڕاده‌که‌ن، وه‌ک خانه‌خوێ قاچی ده‌خاته سه‌ر قاچی وپێم ده‌ڵێت: ئه‌مانه ڕاسپارده‌ی باوکمن؟ په‌یامی دایکمن ئه‌م توحفانه؟ چاوی ده‌بڕێته چاوم وه‌ک عاشقێک ده‌دوێت، خۆ ده‌شزانم ئه‌م زه‌نگانه له‌گه‌ڵ ڕۆژبوونه‌وه‌دا ده‌بنه‌که‌ڕه‌نای جه‌نگ، سه‌یرکه ناپیاو وێنه‌کانت سبه‌ینێ وک ئه‌ژدیها ده‌مخۆن، ده‌کێشێت به‌سه‌ریا و وه‌ک جه‌للاد به‌سه‌رمه‌وه دێت وده‌چێت، په‌نجه‌کانم ده‌خه‌مه‌ده‌مم وچاوم له‌چاوی کۆترێکی یه‌خسیر ده‌چێت، تێی ده‌ڕوانم و پتر ده‌له‌رزم، پتر پێم خۆشه بدوێت. له‌زه‌ت له‌و ڕسته پچڕپچڕانه ده‌به‌م که به‌شه‌رم و شکۆوه ده‌یان بێژێت، له‌خه‌ونمدا زیاتر ده‌سته‌مۆی ئه‌و وشانه‌م یه‌که‌م جاره ده‌یان بیستم، زۆرتر په‌یوه‌ندی من و خه‌یاڵ درێژی ئه‌و وته که‌سکونانه‌ن که خه‌یاڵم له‌گه‌ڵ خۆی درێژیان ده‌کاته‌وه بۆ وه‌رزێکی تر، له‌و ڕۆژه ساردانه‌دا وه‌ک پیاوێکی ترسنۆک به‌رئاگردانی بۆ ده‌گه‌ڕێم، سه‌ربانه‌وسه‌ربان وه‌ک کۆتربازه‌کان ده‌که‌ومه دوای، گرمۆڵه ده‌بم وه‌ک ژیژکێکی ترسا‌و ، هاوتای سۆفیلکه‌کانی خه‌ڵوه‌تگا ده‌له‌رزم ، له کچی دائیره‌که ده‌کات، ده‌ستی باده‌یات و به‌جیدی ده‌دوێت، به‌راست ده‌کرێت ئێمه غه‌ریب بین، به‌ڵام شه‌رت نییه ڕۆحمان ئاشنا نه‌بێت، یان خۆ مومکینه فرسه‌خ به‌فرسه‌خ به دوای ڕۆژێکدا بگه‌ڕێیت مانگ ڕووخسارمان ئاشکراکات، ... وانییه..؟ من پێم وایه له هه‌موو دڵێکدا نوورێک هه‌یه، مه‌رج نییه وه‌زنی تاریکیی بکوژێت. بۆئه‌وه‌ی ڕزگاربین له‌دیلیی، با له‌م تخوبانه بچینه ده‌رێ ، ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت چه‌ندێک به‌دوای یه‌کدا بگه‌ڕێین وه‌ک خه‌یاڵ هێنده له‌واقیعدا له‌یه‌ک دوور ده‌که‌وینه‌وه، ئاخر دونیا له‌سه‌ر مه‌یلی ئێمه نه‌نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئێمه‌ین له‌سه‌ر مه‌یلی ڕۆژگار چه‌په‌ڵی به‌و ده‌ست وخه‌ته ناشرینه ده‌مان نووسێته‌وه. ده‌ستی ڕاده‌وه‌شینێ و به په‌نجه‌ی شایه‌تومانی پرچی لوول ده‌کات، له‌سه‌ر پاژنه‌ی پێی خول ده‌خوات و ماندوێتی له چاویا وه‌ک مۆمه‌که‌ی ئه‌م شه‌وی من کزکز ده‌سوتێت، جل وبه‌رگی شه‌وی له‌به‌ردایه ئه‌وقه‌له‌نده‌ره، پرچی وه‌ک خه‌وه‌کانی من درێژه، به‌ژنی وه‌ک دڵی من زراڤ، من زۆرجار له خه‌ونا به‌دوای ورده‌خه‌ونی تردا ده‌گه‌ڕێم، له خه‌یاڵدا ڕه‌هێڵی تر درێژ ده‌که‌م بۆدوور، وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی ڕه‌نگ بڕسکاو شه‌رگه‌کانی به‌دوایا ته‌ی ده‌که‌م، وه‌ک ده‌روێش مه‌رقه‌ده‌کانی لۆ ده‌گه‌ڕێم، ئه‌و چه‌م و نزار و باخ و باخاتانه‌ی میر هه‌موو جێپێی شه‌وگه‌ڕی منی پێوه‌دیاره، خوایه من قوله‌ی قاف وڕێگاکانی که‌س نه‌زانم پڕ کرد له ده‌نگ وهه‌یاهوی خۆم،
- ئه ی یار تۆ له کوێیت من جه‌هه‌نه‌مت لۆ گه‌ڕام
- ئه‌گه‌ر ده‌مبیستی ڕێگه‌م به چاوت که‌م دیده‌وار
هۆوووووو......
- خۆت وتت به‌دوامدا بگه‌ڕێ ده‌مگه‌یتێ من خۆم دابه‌ده‌ست شه‌پۆلی ده‌ر‌یاوه، تۆ له کوێیت؟ له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول ده‌ستم تێکه‌ڵ کرد و په‌شیمان بوونه‌وه
- ئه‌رێ من چه‌ند دوورم لێته‌وه ئافتابم؟
خه‌مێکی قوڵ له دڵیا وه‌ک پشکۆ ده‌گڕێت، دڵ ڕه‌قی له‌سه‌رزمانی وه‌ک ئه‌ڵماس ده‌بڕێت، به‌خێرایی وه‌ک که‌سێکی قاچاخ که‌په‌له‌ی بێت هه‌ڵبێت هاوتای پیاوکوژان دێته به‌رچاوم که ده‌یه‌وێت له چاوتروکانێکدا ون بێت، خۆی کۆده‌کاته‌وه و من وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌وه گوشیبمی خاو ده‌بمه‌وه، له ده‌لاقه‌یه‌که‌وه هه‌ڵدێت که هه‌رگیز خه‌یاڵم په‌ی پێ نه‌بردووه، به‌ده‌نگێکی پڕتاو ده‌ڵێت: نامه‌رد ئه‌گه‌رغیره‌ت ڕێگه‌ی دایت وه‌ره به‌سه‌ر وه‌ختی مه‌رگی منه‌وه، ئه‌گه‌ر غرورت هێشتی شتێک به‌دوامدا بگه‌ڕێ ده‌مگه‌یتێ، ئه‌مه‌وێت بڵێم مه‌ڕۆ نزیکی به، دووری ته‌عویز ناکرێته‌وه، بمێنه‌ره‌وه خوێنی تۆ به من ناسه‌ندرێته‌وه، زمانم گۆناکات و وه‌ک لقه‌ژاڵه‌یه‌ک ده‌چه‌مێمه‌وه، وه‌ک ئه‌سپێکی گلاو له په‌ل وپۆ ده‌که‌وم، وه‌ک شێوه‌ی پیاوێکی خه‌واڵو له‌تر ئه‌ده‌م، من که کوڕی خه‌یاڵاتم ده‌رگا له‌سه‌ر خۆم داده‌خه‌م و له‌م دیوه‌وه وه‌ک عاشقێکی خاکه‌سار گۆڕستانی له‌دو وێڵم، په‌ڕه‌نده‌یه‌کی بێ په‌نام، ئاسمانی به‌دوادا ته‌ی ده‌که‌م، ئه‌شزانم له نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا دونیایه‌کی تر هه‌یه مه‌رج نییه بیگه‌ینێ!!!