بیرکردنه‌وه له من با ڕاستیت
تیابکوژێت....!!!
شه‌هید که‌وڵۆسی
من له زیندانێکدام دیواری له
تاریکییه و، ڕووبه‌ڕجه‌نگاوه‌ره‌کانی دۆزه‌خ گه‌رده‌لوول
ده‌کێشم.
وه‌ک گولله نیگام ده‌نێم به
سبه‌ینێوه، سه‌رده‌کات، جگه‌رگۆشه‌ترین،
به‌درێژایی ئه‌مڕۆژانه و
ڕۆژانی پێشتر و
دواتریش هه‌سته‌که‌م دیوارێک له‌نێوان من وگۆی زه‌وی هه‌ستاوه‌ته
سه‌ر پێ، هه‌سته‌که‌م
هێزێک له هه‌وایا ده‌نگم
زنجیر ده‌کات.
گوێگرتن له‌م قسانه هۆشیاریت نه‌خۆش
ده‌خات، ئه‌گه‌ر توانیت وه‌ک پێویست ئه‌م دێرانه
مه‌خوێنه‌ره‌وه، چونکه ده‌رهاویشته‌یه‌کی
خودویستییه و چیدیکه نا..
خودویستی کاتێکه هه‌ست بکه‌یت له
تاریکیدا زیندانیت و ده‌نگت له فه‌زای ژووره‌که‌تدا
ده‌بێته ورده‌زوقم. با ختووره
نه‌کات دڵی تۆ، چونکه وه‌ک جۆلیان ده‌ڵێت:(
زیندانی نایه‌ته خه‌ونی ئازادێکه‌وه،
به‌ڵام ئازاده‌کان هه‌میشه له
خه‌ونی زیندانه‌کاندان).....!!!
بیر له من بکه‌ره‌وه،
بیرکردنه‌وه له من با پرسیارت لا دروست کات
وه‌ک مه‌زڵوم له زاڵمه گوناحه‌که‌ی
وه‌ک عابید له مه‌عبوده شه‌ڕانییه‌که‌ی.
با کاتێک پێلاوت کرده پێت،
بیرکردنه‌وه له من بتنێرێت بۆ دوورترین دوورگه
بۆ شه‌ڕی گران و تولانی
بیر له من بکه‌ره‌وه
وه‌ک هه‌ڵهاتن له کۆشماخ
وه‌ک له‌تاریکیدا به‌دوای چاویلکه‌که‌تدا بگه‌ڕێیت
تا به هونه‌ره‌وه
له‌به‌ر ڕۆشنایی مندا
نوور بهۆنیته‌وه
به عه‌شقه‌وه بۆ
فرزه‌نده هه‌تیوه‌کانم باران بچنیته‌وه.
من هیچم نه‌بوو بۆ تۆ
ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌ناسه‌یه‌کی درێژدرۆ
من ده‌زانم درۆکردن زمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات،
دیده‌وار،
هێزی درۆ نه‌بوایه عه‌شق ئه‌و
ڕه‌ونه‌قه‌ی نه‌ده‌بوو
ژیان درۆیه‌کی قه‌شه‌نگه، وه‌کو
خوێن په‌ڕیوه‌ته چاومان
بێ تۆ که دیوی یه‌که‌می
درۆکانی منیت
ژیان ده‌ست نایات دیده‌وار،
درۆ که‌ماڵی ڕاستییه‌کی مه‌رجانییه
له ناخماندا ده‌بریسکێته‌وه!!!!
درۆ ڕۆحی دڵدانه‌وه‌ی ژیانه له
ده‌ستی حه‌قیقه‌تی گه‌لحۆ،
هه‌ناسه‌یه‌کی پاک درۆ
وه‌ک هه‌ڵهاتویه‌کی ژێرده‌واری سوتاو
له سینه‌مدا هه‌ناسه‌یه‌کم
وه‌ک گه‌نجینه هه‌ڵگرتبوو بۆ
تۆ،
وه‌ک خنکاوێک له ژێر ئاودا
قومێک هه‌ناسه‌م هه‌ڵهێنایه‌وه بۆ تۆ.
سه‌یر نه‌بێت به لاته‌وه
ئه‌گه‌ر بڵێم:
کتێب بۆیه له باران
له‌پێشتره چونکه درۆ ده‌کات!
کتێبه درۆزنه‌کان ده‌خه‌ینه
ژێرباڵمان و له بارانی
ده‌شارینه‌وه
به‌فر هێنده سپییه
چاومان پێی هه‌ڵنایه‌ت
به‌ڵام تۆ
به‌دیار گۆرانییه‌کی ڕیاکاره‌وه ده‌توێیته‌وه
و
له‌به‌رده‌م شنه‌بایه‌کی ناسک و نازدارا
به‌دیوار بۆ! ؟
له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێت زیاتر
له سه‌ری بڕۆم
چونکه ئه‌وه‌ی نه‌زانێت له
پشتی تاریکییه‌وه
ژماره‌ی زیندانییه‌کان چه‌ندن
ئه‌سته‌مه بزانێت له‌پشتی خۆره‌وه
ئازادی که‌وتۆته کوێی قوڵایی گه‌ردوونه‌وه
ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ین جوانی به‌رهه‌می درۆیه‌که
له‌کاتێکدا زمان به‌رگه‌ی مانه‌وه
ناگرێت
له ماڵه تاریکه‌کانی
ڕاستیدا
تۆ بیربکه‌ره‌وه
ئه‌و هه‌موو جه‌نگاوه‌رانه‌ی
دونیا به دوای ڕاستیدا
ڕۆشتن
له‌وسه‌ره‌وه له‌سه‌ر پشتی
شه‌هاده‌ت گه‌ڕانه‌وه
شه‌هاده‌ت بێمانایه ئه‌گه‌ر
به درۆ ماناداری نه‌که‌ین
ئێمه نازانین ئه‌وان بۆ
کوژران ؟
درۆ پێمان ده‌ڵێت که‌م ژیان وکه‌ڵ ژیان
بۆ ئه‌وه‌ی دڵی شار نه‌شکێت
شه‌قامێک ناوده‌نێن مامه‌ڕیشه و
شارێکیش به‌شاری هۆلاکۆبه‌زێن!
پێت سه‌یرنه‌بێت ،
کوێره‌کان له هه‌رکه‌س جوانتر
وه‌سفی ژیان ده‌که‌ن
له هه‌رکه‌س له‌پێشتردۆستی ڕه‌ونه‌قی به‌هارن،
ئه‌وان شه‌نسی ئه‌وه‌یان له ئێمه
له پێشتره
چونکه زمان قودره‌تی بینینیان که‌متر
ده‌کاته‌وه.
ئه‌زانم ئێستا دڵت پێم ده‌سووتێت
وه‌ک دایکم ده‌ڵێت:کوێربم ڕۆڵه فه‌وتایت
ئه‌زانم وه‌ک ئه‌و تاریکییه‌ی به
خه‌نجه‌رێکه‌وه به‌دوامه‌وه‌یه
خوێنم تێکه‌ڵی پێکێک شه‌راب ده‌که‌یت و هه‌ڵیده‌ده‌یت
بیرمه ڕۆژێکیش پێم وتیت:
ئه‌گه‌ر مه‌ست بویت به خوێنی
من به‌دمه‌ستیکه
چونکه‌به‌د مه‌ستی تاقه‌ڕێگای نزیکی من و تۆیه
له‌سه‌ر خوانی مه‌عریفه
مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵ ڕاستیدا کۆک بێت
بۆیه من و تۆ
ناگه‌ین به‌هیچ
مرۆڤ ناتوانێت مژده‌ی چوونه
به‌هه‌شت له خه‌یاڵی بکاته
ده‌ره‌وه
بۆیه من و تۆ ئه‌گه‌ین به‌یه‌ک
بڕوانه دیده‌وار تامی درۆکردن چی
له‌زه‌تێک ده‌دات به ژیان
بڕوانه چه‌ند بێده‌ربه‌ستین
به‌رانبه‌ر به مردن
چونکه ئێمه ده‌چینه
به‌هه‌شت
ماڵه‌کانی به‌هه‌شتم لێدیاره
ماڵه‌کانی دۆزه‌خم لێدیاره
منداڵانی به‌هه‌شت دێن به پیرمه‌وه
و به گۆرانی ده‌مبه‌ن
گیا دێته ژێرباڵم و
به سه‌وزی ده‌مبه‌ن
ڕوبارێک شه‌راب دێته‌ڕێم و ده‌مبات
ئه‌و حۆرییه نازه‌نینانه
له‌ژێرکه‌پری باخه‌کانا چاوه‌ڕێی منن
خودا له دوره‌وه وه‌ک
مودیرێکی خۆشڕوو
ده‌ستیم بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه
پێغه‌مبه‌ران له‌ناو ڕووباری
هه‌نگوین و شیردا یاری
ده‌که‌ن
هاوارده‌که‌ن خۆشهاتیت ئه‌ی نووسه‌ره‌وه‌ی کتێبی ژیان
به‌ڕووتی
ماله‌کانی به‌هه‌شتم لێ دیاره
ماله‌کانی دۆزه‌خم لێ دیاره
سوار پشتی بوراق ده‌بم و
ده‌ستم ده‌خه‌مه‌سه‌ر شانی کۆترێک
به‌پاسه‌وانێکی ڕه‌شتاڵه‌ی دۆزه‌خ ده‌ڵێم:
ده‌رگای دۆزه‌خم بۆ بکه‌ره‌وه
هاوڕێم
باکه‌مێک به‌م مه‌خلوقاته نایفانه
پێکه‌نم
ده‌ڕۆم و زمان له پیاوکوژان
ده‌رده‌هێنم
تف ده‌که‌مه ناوچاوانی خائینان
به شه‌هیدێکی نیشتیمان په‌روه‌ر
پێده‌که‌نم
تاکێک له قۆنه‌ره‌کانم ئه‌گرمه
فاشییه‌ک
سه‌رم گێژده‌خوا و
هه‌سته‌که‌م درۆ دێته
ژێرباڵم و
له‌ته‌نگاسی ده‌مباته‌وه
چی له‌وه سامناکتره
ببیته‌دیلی ڕاستی
له‌وه کوشنده‌تر ئه‌وه‌یه
خه‌یاڵت ببێته موچه‌خۆری زمان
ئاخرده‌مه‌وه‌ری ئێمه‌له‌به‌رده‌م تێکستی ئه‌وکه‌سانه‌ی
که هه‌ر به‌زگماک لاڵ بوون
هه‌ندێک جار له سه‌گوه‌ڕ
ده‌چێت
بیرته ڕۆژێک پێم گوتیت:
که‌سێک له‌گۆشه‌ی کتێبێکه‌وه
به دزییه‌وه سه‌یری دونیا
ده‌کات
ئێمه که قسه‌یه‌کمان
له‌سه‌ر بێده‌نگی ڕۆژگار
نه‌بوو
به‌ڵام که‌سێک به باوه‌شێک نووره‌وه
هه‌ڵدێت و
واده‌ڵێت:{بیرله‌من بکه‌ره‌وه له‌ناو
ڕۆژه بێده‌نگه‌کاندا
بیرکردنه‌وه له من باڕاستیت
تیا بکوژێت
ڕاستییه‌ک جوانی له‌ناخی هه‌مووماندا کوشت و
که‌چی که‌دێته‌وه که‌لله‌سه‌ری پڕه
له ئاگر
بیر له من بکه‌ره‌وه،
بیرکردنه‌وه له من بکه‌ره
سه‌ره‌تای دروستکردنه‌وه‌ی دونیا به
ڕووتی
چی له‌وه ناخۆشتره هێنده
هه‌ستیار بژیت له‌حزه‌یه‌ک چییه
نه‌توانی غافڵگیرم که‌یت.}