چوار کورته‌چیرۆک
وه‌رگێڕانی: شیرین. ک
چاوانی سیلینا |
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارین |
مردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌که |
پارتیزان |
چاوانی سیلینا
برناردۆ کۆردۆن
له‌و ئێواره‌یه‌دا که گه‌رما مه‌یله‌و سپی هه‌ڵگه‌ڕاندبوو، چاوانی سیلینا-م وه‌کو
بیرێکی ئاو سارد هاته پێش چاو، ئیتر لێیان دوور نه‌که‌وتمه‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی
سێبه‌ری دارچنارێکم له‌نێوه‌ندی ئه‌و کێڵگه‌یه‌دا دۆزیبێته‌وه که خۆر
دایگیرساندبوو، به‌ڵام دایکم رایه‌کی پێچه‌وانه‌ی هه‌بوو (ئه‌و کچه خۆی هه‌وڵی بۆ
دای، ئه‌و بێئابڕووه) دایکم وای وت و منیش هه‌روه‌کو عاده‌تی خۆم نه‌موێرا دژی
بوه‌ستمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بیرم مابێ من خۆم له‌لای سیلینا مامه‌وه حه‌زم
ده‌کرد هه‌موو چرکه‌یه‌ک سه‌یری بکه‌م ئیتر له‌و رۆژه‌وه له میوه‌رنیندا
یارمه‌تیم ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌دڵی دایکم نه‌بوو چونکه له‌سه‌ر هه‌ندێ شێواز
راهاتبوو هه‌مووشمانی وا فێرکردبوو، مه‌به‌ستم له‌کاری قورس و به‌رده‌وامه
بێئه‌وه‌ی بیر له‌هیچ شتێکی تر بکه‌ینه‌وه هه‌رچیشمان په‌یداده‌کرد ده‌ماندا به
دایکمان بێئه‌وه‌ی یه‌ک بیزۆ بۆ خۆمان بهێڵینه‌وه چونکه دایکه پیره‌که‌مان
مه‌سره‌فی ماڵه‌که‌و ئێمه‌شی ده‌کرد.
براکه‌م پێش من ژنی هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌من به‌ته‌مه‌نتر بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش که
رۆبێرتای ژنی حه‌زی له‌کارکردن ده‌کرد وه‌کو ئێستریش وابوو نقه‌ی نه‌ده‌کرد و
ده‌ستی نه‌ده‌خسته کاروباری خێزانه‌که‌وه هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌ڕۆی به‌ڕێوه
تا ئه‌و راده‌یه‌ی دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ئیتر هه‌ستمان به‌بوونی ژنێکی غه‌ریب
نه‌ده‌کرد له‌ماڵه‌که‌دا به‌ڵام سیلینا جۆرێکی تر بوو، لاواز دیار بوو، بۆ
کاروباریش گونجاو نه‌بوو، که‌چی دایکم قورسترین کاروباری کێڵگه‌که‌ی پێده‌سپارد تا
بزانێ دواجار فێر ده‌بێت یان نا.
هه‌ر بۆ نه‌گبه‌تی سیلینا هات به‌خه‌یاڵیدا که ئاخۆ ده‌توانین دوای
زه‌ماوه‌نده‌که‌مان ماڵ جیابکه‌ینه‌وه و من خۆم پاره‌کانی خۆم هه‌ڵگرم پێمووت (بۆ
کلووری دنیاش شتی وا به‌رامبه‌ر دایکم ناکه‌م) بۆ به‌دبه‌ختی پیرێژن به‌م
بیرۆکه‌یه‌ی سیلینا-ی زانی ئیتر وه‌کو ئه‌وه‌ی سیلینا شێت بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌کرد و هه‌رگیز لێی خۆش نه‌بوو، زۆر شه‌رمم به‌خۆ هات له‌وه‌ی ژنه‌که‌م به‌جۆرێک
بیرده‌کاته‌وه جیا له‌بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موومان، پرته‌و بۆڵه‌ی دایکیشم ئازاری
ده‌دام هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتیشی ده‌کردم له‌وه‌ی که وه‌کو پێشوو کار ناکه‌م،
ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی راست بوو چونکه کاتێکی دوور‌و درێژم له‌ته‌ک سیلینا-وه
به‌سه‌رده‌برد، ئه‌و داماوه‌ش رۆژ به‌ڕۆژ لاوازتر ده‌بوو، به‌ڵام چاوانی گه‌وره‌و
گه‌وره‌تر ده‌بوون ئه‌مه‌ش هێجگار شه‌یدای ده‌کردم: دوو چاوه گه‌وره‌کانی، قه‌ت
له‌سه‌یرکردنیان بێزار نه‌ده‌بووم. ساڵێکی دی تێپه‌ڕی و شته‌کان خراپتر بوون،
رۆبێرتا که له‌کێڵگه‌که‌دا وه‌کو ماکه‌ر کاری ده‌کرد، کوڕی دووه‌می بوو، دایکم
دڵخۆش بوو به‌وه‌ی رۆبێرتا وه‌کو خۆی وایه‌و هه‌ر کوڕی ده‌بێ بۆ خستنه به‌ر کار،
به‌ڵام هیچ کوڕێکیان له‌سیلینا- ده‌ست نه‌که‌وت ته‌نانه‌ت کچێکیشی نه‌بوو، من
هه‌ستم به‌وه نه‌ده‌کرد که پێویستم به‌مناڵه به‌ڵام دایکم تانووتی لێده‌داین،
نه‌شمده‌وێرا دژی بوه‌ستمه‌وه به‌تایبه‌تی که تووڕه ده‌بوو، هه‌روه‌کو ئه‌و
رۆژه‌ی بانگی کردین، ئێمه- هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی- تا پێمان بڵێت که وا سیلینا ئه‌م
ماڵه‌مانی بۆژۆ کردووه ده‌بێ رزگارمان بێت لێی و هه‌ر خۆشی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ئه‌گرێته ئه‌ستۆ، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ براکه‌م ده‌ستی کرده قسه کردن، ئه‌مه زۆر
خه‌مباری کردم چونکه وه‌کو جاران نه‌مابووین ئه‌و کاته‌ی هه‌موو شتێکمان پێکه‌وه
چاره‌سه‌ر ده‌کرد، وا ئێستا دایکم به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ براکه‌مدا رێکده‌که‌وێ.. بۆ
ئێواره بینیمن پێکه‌وه به‌عه‌ره‌بانه‌که رۆشتن، مه‌نجه‌ڵێک و لووله‌یه قوماشیان
پێ‌بوو، وامزانی پێکه‌وه ده‌چن بۆ شاخ بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ندێ گژوگیای کێویدا یان
نوشته‌یه‌ک ده‌هێننه‌وه بۆ چاککردنه‌وه‌ی سیلینا، نه‌موێرا هیچیان لێ بپرسم،
هه‌میشه ده‌ترسام دایکم به‌توڕه‌یی ببینم. بۆ رۆژی دوایی دایکم پێی وتین که‌وا
رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌چین بۆ سه‌یران بۆ سه‌ر رووباره‌که، قه‌ت دایکم له‌وانه
نه‌بوو حه‌زی به‌سه‌یران بێت نه‌ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و نه هیچ رۆژێکی تر چونکه
له‌ماڵه‌وه و له‌کێڵگه‌که‌دا که‌م ئیشوکارمان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی
سه‌رسوڕمانی کردم ئه‌وه بوو دایکم به‌سیلینا-ی وت که ده‌بێ له‌گه‌ڵمان بێت به‌ڵام
ده‌بوو رۆبێرتا له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه تا خه‌ریکی ئیشوکاری ناوماڵ و دوو مناڵه
بچکۆله‌که‌ی بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و رۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه‌ی جارانم بیرکه‌وته‌وه
ئه‌و ده‌مه‌ی مناڵ بووین، دایکم دڵخۆش و گه‌نجتر بوو خواردنی ئاماده ده‌کردو
ئه‌سپه‌کانی ده‌به‌ست به‌عه‌ره‌بانه‌که‌وه‌و ده‌یبردین بۆ ئه‌و جێیه‌ی روووباره‌که
تیایدا لایداوه.
که گه‌یشتن نیوه‌ڕۆ بوو، هه‌وا وه‌کو فڕن گه‌رم بوو، دایکم به‌سیلینا-ی وت که
بچێت کوپه‌ی شه‌رابه‌که بکات به‌ژێر لمی ساردی رووباره‌که‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و
مه‌نجه‌ڵه‌شی دایه ده‌ستی که به‌پارچه قوماشێک پێچرابووه‌وه‌و پێیوت (لای
رووباره‌که ئه‌وه بکه‌ره‌وه‌و ئه‌و ته‌ماتانه‌ی ناوی پاک بشۆره‌وه با زه‌ڵاته
بکه‌ین).
.به‌ته‌نیا ماینه‌وه‌و هه‌روه‌کو عاده‌تی خۆمان هیچمان نه‌بوو پێکه‌وه باسی بکه‌ین،
له‌پڕ گوێم له‌قیژه‌یه‌کی سیلینا بوو مووی به‌ده‌نی راست کردمه‌وه ئینجا به‌ده‌نگی
ئاژه‌ڵێکی به‌له‌سه بوو بانگی کردم، ویستم راکه‌م بۆلای، به‌ڵام بیرم له‌جادوو و
شتی وا کرده‌وه ترس دایگرتم، ئینجا دایکم پێیوتم که له‌جێی خۆم نه‌جوڵێم، سیلینا
به‌لاره لار هاته‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی خۆی به‌ته‌نیا هه‌موو ئه‌و شه‌رابه‌ی
خواردبێته‌وه که بردی بۆ لای رووباره‌که تا سارد بێت، هیچی نه‌کرد جگه له‌وه‌ی
به‌و جووته چاوه‌ی به‌قووڵی سه‌یری کردم و که‌وته سه‌ر زه‌وییه‌که، دایکم
به‌سه‌ریدا چه‌مایه‌وه‌و به‌وردی جه‌سته‌ی سیلینا-ی پشکنی و ئاماژه‌ی بۆ کرد‌و وتی:
-ئا ئێره‌ی.. له‌ژێر ئانیشکیدا.
براکه‌شم وتی:
-ماره‌که رێک داوێتی به‌وێوه‌ی.
هه‌ردووکیان به‌چاو ده‌یانپشکنی و له‌یه‌ک حاڵیده‌بوون، سیلینا چاوی کرده‌وه،
دیسان سه‌یری کردم و به‌زمانێکی تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ وتی:
-مار.. مارێک له‌مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا بوو.
سه‌یرێکی دایکمم کرد، په‌نجه‌ی برد بۆ ناوچه‌وانی وه‌کو ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که
سیلینا شێت بووه، له‌ڕاستیشدا سیلینا له‌وه نه‌ده‌چوو هۆشی لای خۆی بێت ده‌نگی
ده‌له‌رزی و نه‌یده‌توانی وشه‌کان به‌باشی ته‌واو بکات، هه‌روه‌کو سه‌رخۆش که
زمانی ته‌ته‌ڵه ده‌کات، ویستم قۆڵی بگوشم تا ژه‌هره‌که نه‌چێته گیانییه‌وه،
دایکم وتی: تازه کار له‌کار ترازاوه، نه‌موێرا به‌قسه‌ی نه‌که‌م بۆیه وتم:
که‌واته ده‌بێ بیخه‌ینه عه‌ره‌بانه‌که‌وه‌و بیبه‌ین بۆ گونده‌که دایکم وه‌ڵامی
نه‌دامه‌وه، لێوی خۆی ده‌کرۆشت، تێگه‌یشتم که خه‌ریکه تووڕه ده‌بێت، سیلینا
دیسان چاوی کرده‌وه‌و به‌چاو بۆم ده‌گه‌ڕا ویستی هه‌ستێ، هه‌موومان وامان
به‌خه‌یاڵدا هات که ژه‌هره‌که بایی ئه‌وه‌نده نه‌بووه که بیکوژێ، ئه‌وکات
دایکم قۆڵی گرتم و وتی:
-ناتوانین ئه‌م باره راست که‌ینه‌وه به‌یه‌ک رێگه نه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
ده‌بێ وای لێبکه‌ین رابکات.
براکه‌م یارمه‌تیدام که له‌سه‌ر زه‌ویه‌که به‌رزی بکه‌ینه‌وه پێمان وت ده‌بێ
رابکات بۆئه‌وه‌ی چاک بێته‌وه، له‌ڕاستیشدا راکردن له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆ هه‌رکه‌سێک
بێ زه‌حمه‌ته چونکه له‌کاتی راکردندا ژه‌هره‌که خراپتر ده‌بێ و کاریگه‌رییه‌که‌ی
خێراتر ده‌بێ، به‌ڵام نه‌موێرا مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ دایکما بکه‌م، له‌وه‌ش نه‌ده‌چوو
سیلینا له‌هیچ تێبگات، هه‌مووی هه‌ر چاو بوو چ چاوێک: سه‌یری ده‌کردم و به‌سه‌ر
ئاماژه‌ی ده‌کرد که به‌ڵێ وایه چونکه چیتر نه‌یده‌توانی زمانی بجوڵێنێ، ئیتر
سواری عه‌ره‌بانه‌که بووین و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاینه‌وه، سیلیناش زۆر به‌زه‌حمه‌ت
نه‌بێ نه‌یده‌توانی قاچه‌کانی بجوڵێنێ، نه‌مده‌زانی به‌هۆی ژه‌هره‌که‌وه بوو یان
له‌ترسی مه‌رگ که چاوانی گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بوون، چاوی له‌سه‌رم لا نه‌ئه‌برد
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له من زیاتر هیچ شتێکی تر له‌م دنیایه‌دا نه‌بێ، منیش له‌ناو
عه‌ره‌بانه‌که‌وه هه‌ردوو باسکم بۆی ده‌کرده‌وه هه‌روه‌کو چۆن مناڵێکی بچکۆله
فێری رۆشتن ده‌که‌ن، ئه‌ویش هه‌ردوو باسکی بۆ ده‌کردمه‌وه وه‌کو سه‌رخۆش به‌ملاو
ئه‌ولادا ده‌که‌وت له‌پڕ ژه‌هره‌که گه‌یشته دڵی و وه‌کو چۆله‌که‌یه‌کی بچووک
به‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌دا رما، به‌دیار ته‌رمه‌که‌یه‌وه شه‌ومان به‌سه‌ربردو بۆ رۆژی
دوایی له‌کێڵگه‌که‌دا ناشتمان دایکیشم چوو بۆ گونده‌که تا رووداوه‌که
رابگه‌یه‌نێت و ژیان ئاسایی تێپه‌ڕی تا ئێواره‌یه‌کیان چانیا رال-ی مفه‌وه‌ز
له‌گه‌ڵ دوو پۆلیسدا هاتن و بردیانین بۆ گونده‌که‌و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی
ریسیستنسیا. ده‌ڵێن رۆبێرتا حیکایه‌تی ماری ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌ی گه‌یاندۆته
گونده‌که، ئێمه‌ش وامانده‌زانی وه‌کو ئێستر وایه و نقه‌ی لێوه نایه، هه‌میشه
خۆی وا نیشان ده‌دا که وه‌کو مێشی مردوو وایه، که‌چی دواجار ده‌ستی گرت به‌سه‌ر
ماڵ و عه‌ره‌بانه و هه‌موو شتێکدا. ئه‌وه‌ی من و براکه‌م بۆی به‌داخین
دوورکه‌وتنه‌وه‌مانه له‌پیره دایکه‌که‌مان که لای ئێمه‌وه گواستیانه‌وه بۆ
به‌ندیخانه‌ی ژنان بۆ هه‌تا هه‌تایه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا من وا هه‌ست ناکه‌م
له‌حاڵه‌تێکی خراپ‌دا بم، له‌به‌ندیخانه ئیشوکار که‌متره و خواردنه‌که‌شی باشتره
له‌وه‌ی کێڵگه‌که، ئه‌و شته‌ی ده‌مه‌وێ له‌بیرم چێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ تاقه
شه‌وێکیش بووه چاوانی سیلینایه ئه‌وکاته‌ی به‌دوای عه‌ره‌بانه‌که‌دا رایده‌کرد.
سه‌رچاوه: مختارات قصصیة من ادب امریکا اللاتینیة
- ترجمه/ صالح العلمانی.
برناردۆ کۆردۆن-1915 – بۆینس ئایرس/ ئه‌رژه‌نتین
*به‌ڕۆمانی (ئاسۆ چیمه‌نتۆییه‌کان-1940) هاته نێو دنیای ئه‌ده‌به‌وه.
*زۆربه‌ی ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی نووسیوه، به‌ڵام له‌بواری کورته چیرۆکدا
ده‌رکه‌وتووه.
*چیرۆکی (بکاردیلتۆی به‌ناوبانگ)ی کراوه به‌فیلمێکی سینه‌مایی به‌مه‌ش له‌سه‌ر
ئاستی جه‌ماوه‌ریی ناسرا.
* به‌شێوازه ریالیزمییه پوخته‌که‌ی شێتی و توندوتیژی و هیواو خه‌ونی چین و توێژه
په‌راوێزخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌کاربردوومان بۆ وێنا ده‌کات باسی ئه‌و خه‌ڵکه
ده‌کات که شار له‌لای ئه‌وان شانۆیه‌کی پڕ ئازار‌و نامۆیه‌و رۆژانه ده‌بێ پیایدا
گوزه‌ر بکه‌ن.
به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی:
-ئاواره‌یه‌ک له‌تۆمبۆکتۆ-1956، یه‌کشه‌ممه‌یه‌ک له‌سه‌ر رووباره‌که-1960، چاکه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بکه-1968.
-به‌رهه‌مه‌کانی کۆردۆن به‌گرنگترین کار داده‌نرێ له‌بواری هونه‌ری کورته چیرۆکی
ئه‌مه‌ریکای لاتیندا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارین
نووسینی/ خوان روڵفو
لێره هه‌موو شتێک له‌خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، هه‌فته‌ی رابردوو پوره (خاسینتا)م
مرد، رۆژی شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی ناشتمان و خه‌مه‌که‌مان ره‌وییه‌وه، باران ده‌ستی
به‌بارین کرد به‌جۆرێک که له‌وه‌وبه‌ر شتی وا رووینه‌دابوو، ئه‌وه باوکمی تووشی
نائومێدی کرد، چونکه هه‌موو ئه‌و جۆیه‌ی له‌به‌ر خۆره‌که له‌حه‌وشه‌که‌دا هه‌ڵمان
خستبوو له‌پڕ بارانێکی به‌تاو دایکرد به‌سه‌ریا و فریانه‌که‌وتین یه‌ک مشتی لێ
کۆکه‌ینه‌وه و بیشارینه‌وه، تاقه شتێک که توانیمان بیکه‌ین، ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م
ماڵه، ئه‌وه بوو چووینه ژێر گوێسوانه‌که‌وه و سه‌یری ئه‌و ئاوه سارده‌مان
ده‌کرد که له‌ئاسمانه‌وه ده‌هاته خوارێ و ئه‌و جۆ زه‌رده‌ی له‌ناوده‌برد که
تازه به‌تازه دروێنه‌مان کردبوو.
دوێنێ ئێواره که تاچا-ی خوشکم ته‌مه‌نی بوو به‌دوازده ساڵ، زانیمان ئه‌و
مانگایه‌ی باوکم له‌جه‌ژنی قدیسه‌که‌یدا به‌دیاری پێی به‌خشیبوو ئاوی رووباره‌که
بردوێتی، له‌پێرێ شه‌وه‌وه ئاوی رووباره‌که هه‌ڵساوه، له‌به‌ره‌به‌یاندا، هێشتا
خه‌وتبووم، به‌ڵام هاژه‌ی رووباره‌که یه‌کسه‌ر به‌ئاگای هێنام و له‌پێخه‌فه‌که‌م
راستبوومه‌وه لێفه‌که‌م فڕێ‌دا، وامزانی بنمیچی ماڵه‌که‌مان ده‌ڕمێ، به‌ڵام دوای
که‌مێ نووستمه‌وه، زانیم که ده‌نگه‌که له‌ڕووباره‌که‌وه دێ له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌نگه‌که‌ش یه‌ک ریتمی وه‌رگرت ئه‌مه وایکرد جارێکی دی خه‌و بمباته‌وه، که
له‌خه‌و هه‌ستام، به‌یانییه‌کی تاریک بوو به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هه‌وره ره‌شه‌وه،
له‌وه ده‌چوو ئاسمان بێ‌وچان باران ببارێنێ، تێبینیم کرد هاژه‌ی رووباره‌که
به‌هێزتر بووه، ده‌نگه‌که‌ی نزیکتر ده‌بیسترا، بۆنێکیش له‌هه‌وادا بڵاوبووبووه‌وه
وه‌کو بۆنی سووتاوی وابوو.. ئه‌وه بۆنی ئه‌و بۆگه‌نییه بوو که له‌ئاوه
به‌خوڕه‌که‌وه ده‌هات.
رۆشتم سه‌یرێ بکه‌م.. رووباره‌که که‌ناره‌کانی نه‌مابوو ورده ورده ئاوه‌که
هه‌ڵده‌ستاو رێگاکه‌ی داده‌پۆشی و به‌خێراییه‌کی زۆر ده‌چووه ناو ماڵی ئه‌و ژنه‌ی
پێیان ده‌وت (لاتمبۆرا) هاژه‌ی ئاوه‌که ده‌بیسترا که له‌ته‌ویله‌که‌وه ده‌چووه
ژوورێ و به‌لێشاو له‌ده‌رگاکه‌وه ده‌هاته‌وه ده‌رێ، (لاتمبۆرا) به‌ناو
ماڵه‌که‌یدا ده‌هات و ده‌چوو که بووبووه به‌شێک له‌ڕووباره‌که‌و مریشکه‌کانی
هه‌ڵده‌گرت و فڕێی ده‌دانه سه‌ر رێگاکه تا بڕۆنه شوێنێک که شه‌پۆله‌کان
نایانگاتێ.
له‌وبه‌ری رووباره‌که‌ش، له‌و شوێنه‌ی که پێچ ده‌کاته‌وه کێ ده‌زانێ له‌که‌یه‌وه
دارخورما هیندییه‌که‌ی راپێچاوه که له‌حه‌وشه‌که‌ی ماڵی پوره خاسینتا-مدا
رووابوو، که‌وا ئێستا هیچ دارخورما هیندییه‌ک دیارنه‌ماوه، ئه‌وه تاقه دارخورمای
هیندی بوو له‌گونده‌که‌دا، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵکی له‌وه وریابوونه‌وه که ئه‌م
لافاوه‌ی هه‌ڵساوه، گه‌وره‌ترین لافاوه له‌چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێشه‌وه که
روویدابێ.
ئێواره جارێکی تر من و خوشکه‌که‌م رۆشتینه‌وه سه‌یری ئاوه‌که بکه‌ین که زۆرتر‌و
لێڵتر بوو بوو، ئاوه‌که ئه‌وه‌نده هه‌ڵسا بوو پرده‌که‌ی داپۆشیبوو هیچی لێ
به‌ده‌ره‌وه نه‌مابوو، بۆ چه‌ند سه‌عاتێ له‌وێ ماینه‌وه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه‌مان
ده‌کرد، دوایی سه‌رکه‌وتینه سه‌ر گرده‌که تا گوێمان له‌و خه‌ڵکه بێت که له‌وێدا
کۆبوونه‌ته‌وه بزانین چی ده‌ڵێن، چونکه که له‌خواره‌وه بووین لای رووباره‌که‌وه
له‌به‌ر هاژه‌هاژ گوێمان له‌هیچ نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ر ده‌ماندی ده‌میان به‌یه‌کدا
ده‌دا هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ شتێکمان پێبڵێن، سه‌رکه‌وتین بۆ سه‌ر گرده‌که که
له‌وێوه خه‌ڵکی سه‌یری رووباره‌که‌یان ده‌کردو زه‌ره‌رو زیانه‌کانیان ده‌ژمارد،
هه‌ر له‌وێ زانیمان که رووباره‌که (سربینتینا) مانگاکه‌ی تاچا-ی خوشکمی بردووه
ئه‌و مانگایه‌ی باوکم له‌جه‌ژنی قدیسه‌که‌یدا به‌دیاری دابووی پێی، مانگایه‌کی جوان
بوو، گوێچکه‌یه‌کی سپی و گوێچکه‌که‌ی تری سوور بوو جووتێ چاوی جوانیشی هه‌بوو.
نه‌متوانی تێبگه‌م بۆچی (سربینتینا) له‌ڕووباره‌که‌ی دابوو له‌کاتێکدا بینیبووی که
ئه‌وه هه‌مان رووبار نییه که هه‌موو رۆژ لێی ده‌په‌ڕیه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه
به‌ده‌م خه‌وه‌وه هاتبێت ده‌نا ئه‌ئاوا رێی به‌خۆی نه‌ده‌دا بمرێ، چه‌ندین جار
به‌یانیان که ده‌رگای ته‌ویله‌که‌م ده‌کرده‌وه خۆم خه‌به‌رم ده‌کرده‌وه، چونکه
ئه‌گه‌ر لێی گه‌ڕابام بۆخۆی هه‌ستێ، ئه‌وا به‌درێژایی رۆژه‌که بێده‌نگ چاوی ده‌نوقاند
و هه‌ناسه‌ی ده‌دا هه‌روه‌کو هه‌موو مانگایه‌کی تر که ده‌خه‌ون وا ده‌که‌ن.
ئه‌ئاوا.. دیاره ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وه روویداوه خه‌وتوو بووه، ره‌نگه دواتر
خه‌به‌ری بووبێته‌وه کاتێ هه‌ستی به‌و ئاوه قورسه کردووه که به‌ر
په‌راسووه‌کانی ده‌که‌ون، ره‌نگه ترسابێ و ویستبێتی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وکاته‌ی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه له‌نێو گێژاوی ئه‌و ئاوه ره‌شه قورسه‌و
قوڕه لینجه‌دا بێده‌سه‌ڵات که‌وتبێت، ره‌نگه بۆڕاندبێتی و داوای یارمه‌تی کردبێ،
مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ چۆن چۆنی بۆڕاندوێتی. له‌پیاوێکم پرسی مانگاکه‌ی دیبوو کاتێ
رووباره‌که بردبووی، ئاخۆ گوێره‌که بچکۆله‌که‌شی له‌گه‌ڵدا بووه، که‌چی وتی
نازانێ دیویه‌تی یان نا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانێ مانگا به‌ڵه‌ک
به‌ڵه‌که‌که‌ی دیوه که شه‌پۆله‌کان بردوویانه نزیک له‌و شوێنه‌ی که پیاوه‌که
لێی وه‌ستابوو، ده‌یوت مانگاکه‌ی دیبوو که‌وتبوو به‌پشتاو هه‌رچوار په‌لی
به‌رزکردبووه‌وه ئینجا هه‌ڵگه‌ڕابووه‌وه‌و ئیتر نه‌چوار په‌لی دیار ماوه‌و
نه‌شاخه‌کانی و نه‌هیچ ئاسه‌وارێکی، چونکه کابرا سه‌رقاڵی راکێشانی پارچه
داره‌کان بووه له‌ڕووباره‌که ئیتر دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیوێتی هه‌مووی
کۆته‌ره دار بوون یان ئاژه‌ڵ بوون و رووباره‌که رایداون، له‌به‌رئه‌وه نه‌متوانی
دڵنیا بم له‌وه‌ی که ئاخۆ گوێره‌که گچکه‌که ماوه یان به‌دوای دایکیدا چۆته
رووباره‌که‌وه، گه‌ر وابووبێ خوا عافوویان کات خۆی و دایکی.
ماڵه‌وه هه‌موو ته‌نگه‌تاو بوون له‌وه‌ی که ره‌نگه له‌داهاتوودا رووبدا دوای
ئه‌وه‌ی تاچا-ی خوشکم هیچی بۆ نه‌مایه‌وه، باوکم دوای کارێکی دوورودرێژ توانیبووی
(سربینتینا)ی ده‌ستکه‌وێ که هێشتا مانگایه‌کی گچکه بوو و به‌دیاری دای
به‌خوشکه‌که‌م تا بۆی ببێته سه‌رمایه‌یه‌کی بچووک تا ئه‌ویش وه‌کو دوو خوشکه
گه‌وره‌که‌م نه‌بێ به‌سۆزانی، هه‌روه‌کو باوکم ده‌یووت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر
هه‌ژارین هه‌ردووکیان گومڕا بوون، هه‌ردووکیشیان هه‌ر له‌مناڵیه‌وه یاخی و
که‌لله‌ڕه‌ق بوون که گه‌وره بوون له‌گه‌ڵ پیاوانی خراپ‌دا ده‌چوونه ده‌رێ، ئه‌و
پیاوانه‌ش فێری شتی خراپیان کردن، هه‌ردووکیان خێرا فێربوون و باش له‌و ئاماژانه
تێگه‌یشتن که پیاوان شه‌و دره‌نگانێ به‌فیکه بانگیان ده‌کردن، ده‌چوونه ده‌رێ و
تابه‌یانی نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، یان هه‌رکاتێ بیانویستایه به‌بیانووی ئاوهێنان
له‌ڕووباره‌که ده‌چوونه ده‌رێ. جارێکیان بڕوامان نه‌ده‌کرد شتی وا روو بدا،
هه‌ردووکیان له‌ته‌ویله‌که ته‌پوتلیان ده‌کردو هه‌ریه‌که‌یان پیاوێکی به‌سه‌ره‌وه
بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه باوکم له‌ماڵ ده‌ریکردن، سه‌ره‌تا هه‌تا توانی ته‌حه‌موولی
کردن، به‌ڵام دوایی ئیتر ته‌حه‌موولی نه‌ماو هه‌ردووکیانی کرده سه‌رجاده.
هه‌ردووکیان چوون بۆ (ئیوتلا) یان بۆ شوێنێکی تر نازانم ناوی چییه، له‌وێ بوون
به‌سۆزانی.
باوکم زۆر خه‌می بۆ تاچا خوارد، چونکه نایه‌وێ ئه‌ویش به‌ده‌ردی دوو خوشکه‌که‌ی
تری بچێت، وائێستاش ده‌یبینێت هه‌ژارو بێده‌ره‌تان بووه دوای ئه‌وه‌ی مانگاکه‌ی
له‌کیس چوو، ده‌بینێ که ئیتر ناتوانێ شوو به‌پیاوێکی باش بکات و بۆ ئه‌به‌د خۆشی
بوێت.. تازه ئه‌و شته زه‌حمه‌ته بێته‌دی، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی مانگاکه‌ی هه‌بوو
شته‌کان جیاواز بوون، چونکه ئه‌وکاته یه‌کێک قات نه‌ده‌بوو به‌په‌رۆشه‌وه
بیخوازێ تا ئه‌و مانگا مه‌زنه‌شی ده‌ستکه‌وێ، تاقه هیوایه‌کمان ئه‌وه‌یه گوێره‌که
گچکه‌که مابێ، شایه‌د دوای دایکی نه‌که‌وتبێت و له‌ڕووباره‌که‌ی نه‌دابێ، چونکه
ئه‌گه‌ر وایکردبێ، تاچای خوشکم زۆری پێناچێ تائه‌ویش ده‌بێته سۆزانی.. دایکیشم
نایه‌وێ ئه‌وه چاره‌نووسی بێت، دایکم نازانێ بۆچی خوا سزای وای داوه کچی ئا
له‌وجۆره‌ی پێبه‌خشیووه، هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌داپیره‌یه‌وه تائێستا
ژنی به‌دڕه‌وشتیان تیا هه‌ڵنه‌که‌وتووه په‌روه‌رده‌ی هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای
له‌خواترسان بووه، هه‌مووشیان گوێڕایه‌ڵ بوون، بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر که‌س
نه‌نواندووه، هه‌موویان هه‌ر وابوون، کێ ده‌زانێ ئه‌م دوو کچه له‌کوێوه ئه‌و
وێنه خراپه‌یان هێناوه، دایکم نازانێ و هه‌رچه‌نده بیریان لێده‌کاته‌وه ده‌گری
و ده‌ڵێ (خوا بیانپارێزێ)، به‌ڵام باوکم ده‌ڵێ تازه له‌ده‌ست ده‌رچوون و هیچ
چاره‌سه‌رێکیش نییه، به‌ڵکو ترسه‌که له‌مه‌یه که لێره ماوه‌ته‌وه: تاچا، ئه‌م
کچه‌ی وه‌کو نه‌ونه‌مام باڵا ده‌کاو هه‌ڵده‌دا، بناغه‌ی مه‌مکیشی داناوه له‌وه
ده‌چێ هه‌روه‌کو مه‌مکی خوشکه‌کانی بێ، تیژ، لووت به‌رز، سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رنجڕاکێش،
باوکم ده‌ڵێ:
-به‌ڵێ.. ئه‌م کچه هه‌ر پیاوێ له‌هه‌ر شوێنێ بینی ته‌ماعی تێده‌کا دواجار خراپی
به‌سه‌ردێ.. ده‌یبینم خراپی به‌سه‌ردێ.
ئه‌مه ئه‌و ئازاره بوو باوکم به‌ده‌ستییه‌وه ده‌یناڵاند..
تاچا ده‌گری، هه‌ستده‌کات مانگاکه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه تازه رووباره‌که بردوویه‌تی..
ئێستا وا له‌گه‌ڵ منایه، کراسه په‌مه‌ییه‌که‌ی له‌به‌ردایه، له‌سه‌ر گرده‌که‌وه
سه‌یری رووباره‌که ده‌کاو ده‌گری و ژیر نابێته‌وه، ئاوێکی لێڵ به‌ده‌موچاویا دێته
خوارێ هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی رووباره‌که چووبێته ناخیه‌وه.. منیش باوه‌شی پیاده‌که‌م
و دڵی ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام له‌وه تێناگاو حه‌زده‌کا زیاتر بگری زیقه‌یه‌ک
له‌ده‌مییه‌وه دێته‌ده‌رێ وایلێده‌کا بله‌رزێ و سه‌رتاپای داچڵه‌کێ، لافاوه‌که
زیاتر ده‌بێ، تاموبۆی ئه‌و بۆگه‌نییه‌ی له‌ڕووباره‌که‌وه دێ رووه ته‌ڕه‌که‌ی تاچا
ئاوڕشێن ده‌کات، هه‌ردوو مه‌مکه بچکۆله‌کانی ده‌له‌رزن بۆ سه‌ره‌وه‌و بۆ خواره‌وه
ده‌له‌رێنه‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له‌پڕ بئاوسێن و ئه‌ویش بکه‌وێته سه‌ر رێگای
گومڕایی.
خوان روڵفو
*له‌شارۆچکه‌ی (سایۆلا)ی سه‌ر به‌هه‌رێمی خالیسکۆی مه‌کسیک ساڵی 1918 له‌دایکبووه‌و
ساڵی 1985 کۆچی دوایی کردووه.
*قۆناغی مناڵی له‌نێو راپه‌ڕینی جووتیاراندا به‌سه‌ربردووه، ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی
مه‌کسیکی هه‌ژاندو له‌هه‌رێمه‌که‌ی ئه‌مدا له‌هه‌موو شوێنێکی تر تووندوتیژتر بوو
ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کارێکی زۆری له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بی رۆلفو کردووه.
*سه‌ره‌تا کورته چیرۆکه‌کانی له‌گۆڤاری (نان)دا بڵاوکردۆته‌وه که له‌گوادی
لاجارا ده‌رئه‌چوو.
*دواتر چۆته شاری مه‌کسیکۆ، له‌وێ یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی چاپ و بڵاوکردۆته‌وه
به‌ناوی (ده‌شتی گڕگرتوو- 1953). رۆمانی (پیدرۆ پارامۆ)ی ساڵی 1955 بڵاوکردۆته‌وه.
*رۆلفو له‌کورته چیرۆکه‌کانیدا ژیانه داماو و وه‌حشه‌تناکه‌که‌ی جووتیارانی
هه‌رێمی خالیسکۆی وێنا کردووه، که خاکه‌که‌ی وشک و رووته‌نه و هه‌روه‌ها
ململانێی جووتیاران له‌پێناو ژیاندا له‌سایه‌ی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
*هه‌رچه‌نده رۆلفو له‌یه‌ک رۆمان و کۆمه‌ڵێ کورته چیرۆک که هه‌مووی پازده
چیرۆکن هیچی تری وای نه‌نووسیوه، که‌چی وه‌کو یه‌کێک له‌دیارترین نوێنه‌ره
هاوچه‌رخه‌کانی رۆمانی ئه‌مه‌ریکای لاتین داده‌نرێ.
سه‌رچاوه/ مختارات قصصیة من ادب امریکا اللاتینیة
و/ بۆ عه‌ره‌بی: صالح علمانی
و/ بۆ کوردی: شیرین. ک
مردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌که
نووسینی/ خۆسێ فیلیکس فۆنیمایۆر
ئه‌مڕۆ سه‌گێک پێم وه‌ڕی، هه‌ر تۆزێ له‌مه‌وپێش، چوار، پێنج یان شه‌ش حه‌وت کوادر*
به‌ره‌وخوار، به‌تایبه‌تی به‌من نه‌ده‌وه‌ڕی و نه‌شیده‌ویست بمگه‌زێ، نا وانا، لێم
نزیک بووه‌وه، خۆی درێژکردبوو له‌هه‌مان کاتدا ئاماده‌بوو خۆی کۆبکاته‌وه لمۆزی
درێژکردبوو وه‌کو هه‌ر سه‌گێک کاتێ گومان ده‌کات و ده‌یه‌وێ بۆن بکات، دوای ئه‌وه
وه‌ستا، پاشه‌وپاش گه‌ڕایه‌وه بێئه‌وه‌ی ئاوڕ بداته‌وه، پاڵکه‌وت و ده‌ستیکرده
وه‌ڕین، وازی له‌سه‌یرکردنم هێنا و ئیتر له به‌رزایی ده‌ڕوانی.
نازانم بۆ ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م کورسییه به‌ردینه دانیشتووم، شه‌وێ که به‌ره‌و ماڵ
بوومه‌ته‌وه (له‌وه ده‌چێ نه‌توانم یه‌ک هه‌نگاوی تر بڕۆم)، نه‌متوانیوه، چونکه
قاچه‌کانم داماوانه زۆر لاوازن، به‌ڵام هیچ رۆژێک له‌ڕۆیشتن ماندوو نه‌بوون، ده‌بێ
له‌م مه‌سه‌له‌یه بکۆڵمه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاریشمه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که
ماڵه‌که‌م دووره، هه‌ست به‌له‌رینه‌وه‌یه‌کی سه‌یری ئه‌م وشه‌یه ده‌که‌م، دوور تۆ
بڵێی (دوور) بێ، به‌ڵێ (دوور)ه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وشه‌یه‌م بیر چووبووه‌وه.
من ده‌ڵێم (ماڵه‌که‌م)، به‌ڵام ماڵه‌که‌م چ نییه جگه له ئه‌شکه‌وتێک
له‌ده‌ره‌وه‌ی شار له‌بناری شاخه‌که‌دا، منیش حه‌زم له‌و جۆره ناولێنانانه‌یه،
ناسیاوه‌کانم ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌و چه‌ند سه‌نته‌یان لێده‌که‌م که رۆژانه
پێویستیم پێی ده‌بێ، لێیان نزیک ده‌بمه‌وه و ئه‌ڵێم: (ئه‌فه‌ندی چۆنی؟) ئه‌و
ناسیاوانه که‌من، له‌ڕاستیشدا ئه‌وانه هاوڕێمن، هه‌ر رۆژه‌ی بۆ یه‌ک دووانێکیان
ده‌گه‌ڕێم و ئه‌وانه‌ی تر مه‌ره‌خه‌س ده‌که‌م، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ینه نابه‌ینێ
داوای پاره‌یان لێده‌که‌م نه‌لێم هه‌ڵدێن و نه‌ده‌ست به‌ڕوومه‌وه ده‌نێن ئه‌گه‌ر
رۆژێ یه‌کێکیان ببینم ئه‌و رۆژه سه‌ره‌ی ئه‌و نه‌بێت هه‌ر سڵاوی لێده‌که‌م (چۆنی
ئه‌فه‌ندی)و یه‌کسه‌ر ده‌ڕۆم به‌و هه‌نگاوانه‌ی که واملێده‌کات له‌وه بچم که
تۆزێ په‌له‌م بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ی ئه‌و که‌سه بوو پێیده‌ڵێم: (چۆنی
ئه‌فه‌ندی، سێ یان پێنج یا حه‌وت یان ده سه‌نت بخه‌ره ئێره) سێ سه‌نت به‌شی
قاوه‌یه‌کی ساده ده‌کات، ئه‌گه‌ر پێنج سه‌نت بوو به‌شی نان ده‌کات خۆ ئه‌گه‌ر
حه‌وت سه‌نت بوو ئه‌وا شه‌کریشم ده‌ست ئه‌که‌وێ، ئه‌وسا جانتاکه‌ی پشتم دائه‌گرم،
فنجانه‌که‌م ده‌ردێنم قاوه‌که‌ی تێده‌که‌م، شووشه ئاوه‌که‌ش ده‌رئه‌هێنم ئاوه‌که‌ی
تێده‌که‌م به‌په‌نجه‌م تێکی ئه‌ده‌م به‌مجۆره بڕی قاوه‌که زیاد ده‌کات و ئیتر
به‌شی ئه‌وه ده‌کات به‌نانه‌که‌وه بیخۆم. ئه‌گه‌ر پاره‌که ده سه‌نت بوو
ئه‌توانم شه‌کرله‌مه‌یه‌کیش بخۆم. که‌واته سێ سه‌نت خراپه، پێنج-ه‌که عادیه،
حه‌وت باشه، ده ته‌واوه، به‌ڵام یه‌ک سه‌نت یان دوو یان بێ یه‌ک سه‌نت و دوو
سه‌نت نازانم، چونکه ئه‌وه قه‌ت رووینه‌داوه، چونکه خوا رزقم ئه‌داو ئه‌و
به‌هره‌یه‌شی داومه‌تێ ژیانم رێک بخه‌م. هه‌ندێجار رێده‌که‌وێ زیاد له‌ده سه‌نتم
ده‌سکه‌وێ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ساتێکی گونجاو‌دا رێکه‌وتی ئه‌فه‌ندییه‌ک بکه‌م له‌و
کاته‌دا به‌شی به‌رچاییه‌که‌م ده‌ست ئه‌که‌وێ هه‌ندێجار به‌شی نانی نیوه‌ڕۆش،
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی نانی به‌یانی و نیوه‌ڕۆم زۆر به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌و خووه
خراپه‌ی فێری بووم و بۆم ته‌رک ناکرێ رۆژووه، خوویه‌کی تریش هه‌بوو رزگارم بوو لێی
شتم دائه‌هێنا تا هه‌موو پاره‌کانم خه‌رج که‌م، سه‌یرم کرد ئه‌وه ته‌ندروستیم
تێکئه‌دات و له‌ڕۆشتندا جاڕسم ده‌کا، ئیتر وازم له‌و خووه خراپه هێنا، واملێهات
ئه‌وه‌ی لێم ئه‌مایه‌وه هه‌ڵمئه‌گرت بۆ رۆژی دوایی، به‌ڵام هه‌رچه‌نده شتێکیشم
هه‌ڵگرتایه هه‌ر وازم له‌و پیاسه‌یه‌م نه‌ده‌هێنا. دیاره ئه‌و کاته‌ی شتێکم پێ‌بوو
ئیتر داوای هیچم نه‌ده‌کردو ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا یه‌کێک له‌و ئه‌فه‌ندیانه‌م
بدیایه‌و ئه‌و رۆژه سه‌ره‌ی ئه‌و بووایه هه‌ر سڵاوم لێده‌کردو ده‌ڕۆشتم، چونکه
سه‌ره‌که‌ی دواخرابوو.
جارێکیان تووشی کێشه‌ی پاره زۆری بووم. شه‌وێکیان گه‌یشتمه لای ماڵی یه‌کێک له‌و
ئه‌فه‌ندیانه‌ی ئه‌و رۆژه سه‌ره‌ی ئه‌و بوو، بینیم له‌باڵکۆنی سه‌ر ده‌رگای
ماڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ ژن‌دا وه‌ستاوه‌و له‌هه‌وای خۆیایه‌تی پێم وت (ئه‌فه‌ندی
سێ سه‌نت یان پێنج سه‌نت یان حه‌وت یا ده بخه‌ره ئێره) له‌و کاته‌دا
ئه‌فه‌ندییه‌کی تر که له‌وێدا دانیشتبوو هه‌ستاو پێیوتم: ئه‌وه دووباره
بکه‌مه‌وه که وتم، منیش بۆم وته‌وه، داوای لێکردم بۆی روونبکه‌مه‌وه مه‌به‌ستم
چییه، منیش به‌درێژیی بۆم شیکرده‌وه، چونکه من حه‌زده‌که‌م باسی کاروباری خۆم
بکه‌م ئه‌وه‌ش تاقه شته که باسی ده‌که‌م، چونکه من هه‌میشه‌و له‌هه‌موو
کاروبارێکدا ده‌ستی خودا ده‌بینم، کاتێ به‌یه‌کێک ده‌گه‌م که بایه‌خده‌دا
به‌ئیشوکارم قسه‌ی بۆ ده‌که‌م، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن یه‌کێکی وه‌کو ئه‌و ئه‌فه‌ندییه
ده‌دۆزمه‌وه له‌به‌رئه‌وه کاته‌که به‌بێده‌نگی به‌سه‌ر ده‌به‌م، خه‌ڵکی ده‌مبینن
که وه‌کو لاڵ ده‌ڕۆم به‌ڕێوه واده‌زانن حه‌زم له‌قسه‌کردن نییه، به‌ڵام
مه‌سه‌له‌که وانییه‌و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، چونکه من هه‌میشه قسه ده‌که‌م،
له‌گه‌ڵ خۆم قسه ده‌که‌م.. باشه، ئینجا ئه‌و ئه‌فه‌ندیه پێنج بیرۆزی کاغه‌زی
له‌به‌رچاوما راگرت، سه‌یری پاره‌که‌ی ده‌ستیم کرد‌و پێموت: (ئه‌فه‌ندی ئه‌وه
وه‌ره‌قه‌یه‌کی پێنج سه‌دییه) تا ئاگاداربێ نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌ی کردبێ. پێی وتم (به‌ڵێ..
بیگره) لێم وه‌رگرت.. ئه‌ی هاوار... خواحافیزیم لێکردن، بیرم کرده‌وه (خوا وای
ره‌زا له‌سه‌ر بوو) ده‌رۆیشتم و ده‌مزانی خوا خۆی پێم ده‌ڵێ که ده‌بێ چی له‌و
پاره‌یه بکه‌م که‌چی سروشه‌که دواکه‌وت دوو، سێ، چوار تا پێنج رۆژیش، دوای ئه‌وه
خوا چی خسته دڵمه‌وه ئه‌وه‌م کرد: پاره کاغه‌زینه‌که‌م له‌پارچه‌یه قاقه‌زه‌وه
پێچاو به‌ستم له‌بنی جانتاکه‌دا. له‌و کاته‌وه له‌وێدایه. با بۆ ئه‌و که‌سه بێت
که دوای مه‌رگم له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه هه‌ڵمده‌گرێته‌وه، خوا رێنیشانده‌ری بێت
ئه‌و پاره‌یه بدۆزێته‌وه وه‌کو خه‌ڵاتێک بۆ ئه‌و کاره چاکه‌ی که ده‌رهه‌ق
به‌منی ده‌کا.
شتێکی سه‌یر منی لێره‌دا دانیشان له‌کاتێکدا رێک به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتم شتێکی سه‌یر منی
لێره‌دا راگرت.. ئێستا پێمزانی که ته‌نیا سێ رۆژنامه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه له‌بری
ئه‌و چواره‌ی هه‌موو جار ده‌یهێنم، هه‌رگیز پێشتر شتی وا لێی روونه‌داوم. ده‌بینم
وامکردووه که‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ستم و بگه‌ڕێمه‌وه بۆئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌کی تر
بدۆزمه‌وه ئه‌ئاوا بۆخۆم دانیشتووم.. خوایه گیان دیاره تۆ ئاگات له‌مه‌یه که
لێم رووده‌دا، بێگومان ئه‌مه شتێکی خراپه، به‌ڵام تۆ ئیراده‌ی خۆت جێبه‌جێ
ده‌که‌ی من نیگه‌رانم له‌و خووه خراپه‌ی خۆم که هه‌ر ده‌بێ دوو رۆژنامه دابخه‌م
و دووان بده‌م به‌خۆمدا، که‌چی وا ئێستا هه‌ر سیانم له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه ناشزانم
واباشتره دووانیان بده‌م به‌خۆمداو یه‌کێکیان له‌ژێر خۆمدا رابخه‌م یان دووانیان
له‌ژێر خۆمدا رابخه‌م و یه‌کێکیان بده‌م به‌خۆمدا. خوایه له‌م چورتمه رزگارم که،
چونکه تاقه‌تم نییه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ رۆژنامه‌یه‌کی تر بگه‌ڕێم.
جارێکیان به‌تانییه‌کم هه‌بوو، خوا خۆی ئه‌و په‌رچووه‌ی بۆ ره‌خسانم، چونکه وایکرد
له‌و کاته‌دا به‌به‌رده‌رگای ماڵێکدا بڕۆم که پیاوێک له‌به‌ر ده‌رگاکه‌دا
وه‌ستابوو بانگیکردم و وتی (ئه‌وه بگره‌و له‌دوور فڕێیده) گوێم لێگرت، تێم روانی
به‌تانیه‌که‌م بینی. به‌پیاوه‌که‌م وت (چۆنی ئه‌فه‌ندی.. گه‌ر ده‌ته‌وێ فڕێیده‌ی،
فڕێیده بۆ ئێره) ئیتر پیاوه‌که به‌تانیه‌که‌ی دامێ.
سه‌رده‌مانێکی خۆش بوو، ئه‌و کاته بوو که ئیتر ماندوو بووم له‌وه‌ی داوای شوێنێک
بکه‌م که تیا بخه‌وم، ئه‌مڕۆ لێره، سبه‌ی له‌وێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌یه‌ک جار
زیاتر نه‌یانده‌هێشت له‌جێگایه‌کدا بنووم. داوام لێده‌کردن رێم بده‌ن
له‌چێشتخانه‌که‌دا بنووم. یان له‌ژێر که‌پرێکدا، یان هه‌ر شوێنێکی حه‌وشه، هه‌ر
شوێنێ هه‌ر سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌بێ، له‌سه‌ر کورسییه‌کی به‌ردین وه‌کو ئائێستام،
چونکه منیش ئاره‌زووی خۆمم هه‌یه. دوو شت هه‌یه رێ‌یان پێناده‌م: نووستن له‌سه‌ر
کورسییه‌کی به‌ردین و سواڵی خواردن، چونکه هه‌میشه به‌ڕووخسارێکی شه‌ڕانگێزه‌وه
وه‌ڵامم ئه‌ده‌نه‌وه، وه‌ڵامه‌که به‌به‌ڵێ بێ یان نه‌خێر هه‌نێجار وا رێکده‌که‌وێ
له‌دوو، سێ، چوار، پێنج ماڵ ئه‌پاڕێمه‌وه تا شوێنێکم ده‌سگیر ده‌بێ تیایدا بنووم،
جارێکیان داوام کرد رێم پێبده‌ن له‌حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵێک خۆم به‌تاڵ بکه‌مه‌وه
چاڵێکم له‌زه‌ویه‌که‌دا بینی، کێ چوزانێ ئه‌و چاڵه به‌رازێ هه‌ڵیکه‌ندبێت یان ئیشی
سه‌گێک بێ، هه‌ر به‌چاو لایه‌نه‌کانی چاڵه‌که‌م پێوا بینیم بۆ پانی و درێژی من
گونجاوه. به‌ته‌واویش وشک بوو سه‌یری ماڵه‌که‌م کرد چێشتخانه‌که شاردبوویه‌وه،
سه‌یری به‌رده‌می خۆمم کرد بینیم ده‌لاقه‌یه‌ک له‌و دیواره‌دایه که له‌سه‌ر
شه‌قامه‌که‌یه، به‌په‌له بیرم لێکرده‌وه، یه‌کسه‌ر رۆشتم تا له‌وباره‌یه‌وه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ماڵه‌دا قسه بکه‌م. مه‌سه‌له‌که‌م بۆ باسکردن: من هه‌میشه
دره‌نگ دێم بۆ نووستن، ئه‌و کاته‌ی هه‌موو نوستوون، به‌یانی زووش ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه
پێش ئه‌وه‌ی که‌س له‌خه‌و هه‌ستابێت، ده‌لاقه‌که‌ش له‌وێدایه بۆ هاتنه ژووره‌وه‌و
چوونه ده‌ره‌وه بێئه‌وه‌ی هه‌ستم پێبکه‌ن جگه له‌وه‌ی من که‌س وه‌ڕس ناکه‌م،
شایه‌ت رێم پێبده‌ن له‌و چاڵه‌دا بخه‌وم که له‌ماڵه‌که‌وه نابینرێ، چونکه
چێشتخانه‌که شاردوویه‌تیه‌وه، ئه‌ئاوا هه‌موو شتێکم به‌باشیی بۆ شیکردنه‌وه،
ئه‌وانیش خه‌ڵکێکی باش بوون، ئیتر رێ‌یان دام.
که یه‌که‌م شه‌و خۆم خزانده چاڵه‌که‌وه وامزانی ساردی زه‌وییه‌که لێناگه‌ڕێ چاو
لێکنێم، به‌ڵام خوا یارمه‌تی دام، چونکه هه‌ر دوای تۆزێ هه‌ستم به‌گه‌رمایی کرد،
هه‌موو شه‌وێکیش هه‌مان شت لێی رووده‌دام.
شه‌وێکیان و له‌کاتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا ئاو به‌سه‌رما هاته خوارێ ئه‌وه له‌به‌ره‌به‌یاندا
روویدا که خه‌ریک بوو له‌خه‌و بێ‌دار ده‌بوومه‌وه، هه‌ستام و چوومه ده‌رێ و به‌ده‌م
رێوه به‌شنه‌ی شه‌ماڵ خۆم وشک کرده‌وه، له‌کاتێکدا که ده‌ڕۆشتم بیرم که‌وته‌وه
که دیواره‌که پارچه چینکۆی پێوه‌یه که سێ، چوار، پێنج، شه‌ش، حه‌وت هه‌نگاو
له‌چاڵه‌که‌وه دووره، شه‌وێ پارچه چینکۆکه‌م جوڵاندو له‌شوێنه‌که‌ی خۆی هه‌ڵمکه‌ندو
چاڵه‌که‌م پێ داپۆشی به‌یانی خستمه‌وه جێی خۆی بێئه‌وه‌ی که‌س پێبزانێ، هه‌موو
شه‌وێ وامده‌کرد با ئیتر بۆخۆی هه‌ر ببارێ. دیاره بیرۆکه‌ی پارچه چینکۆکه‌م له‌خواوه
نه‌بوو، چونکه خوا چاکه‌یه، به‌کارهێنانی پارچه‌یه چینکۆ بێ پرس کارێک بوو که
نه‌ده‌بوو بیکه‌م، کارێکی خراپ بوو، به‌ڵام داپۆشینی چاڵه‌که کارێکی باش بوو، به‌هه‌رحاڵ،
خوا لێم خۆش بووه، چونکه هه‌ر بۆ رۆژی دوایی بوو خوا به‌تانییه‌که‌ی بۆ ناردم.
ئه‌و زه‌مانه خۆشه به‌رده‌وام بوو هه‌تا مناڵان پێیان زانیم، من ده‌ڵێم: سه‌گ
باشه‌و مناڵان شه‌ڕانگێزن، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ت تووشی کوڕێکی باش یان سه‌گێکی خراپ
نه‌بووم، به‌ڵام بێگومان خوا هه‌موو جۆره شتێکی خولقاندووه، رۆژێ له‌ڕۆژان سه‌گێک
بێتاقه‌تی نه‌کردووم، به‌ڵکو هه‌ندێکیان دوام ده‌که‌ون و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵما
بژین، باش له‌مه تێده‌گه‌م، سه‌گ به‌دوای خواردنه‌که‌مه‌وه نییه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ
له‌گه‌ڵما بێت، چونکه باش ده‌زانێ خواردنم پێ نییه ئه‌توانێ بۆنی جانتاکه‌م بکات،
سه‌گێکیان تێده‌په‌ڕێ و ده‌مبینێ خۆی گورج ده‌کاته‌وه، سه‌ری به‌رز ده‌کاته‌وه،
ئینجا خۆی شل ده‌کات له‌پشتمه‌وه ئه‌وه‌ستێ ورده ورده دێته پێشێ و له‌ته‌نیشتمه‌وه
ده‌ڕوا، هه‌نگاوه گورجه‌کانی له‌سه‌ر ریتمی هه‌نگاوه خاوه درێژه‌کانم رێکده‌خات.
به‌مجۆره له‌گه‌ڵیا ده‌ڕۆم و پێکه‌وه ده‌ڕۆین، سه‌یری یه‌کتری ده‌که‌ین، دڵی به‌هیواوه
لێده‌داو له‌گه‌ڵیشیا کلکه له‌قێ ده‌کات، تا دواجار لێیده‌ڕوانم و سه‌ر باده‌ده‌م
و پێی ده‌ڵێم: سه‌گه‌فه‌ندی ناتوانم له‌گه‌ڵتا بژیم، تێم ده‌گات، لێم دوورده‌که‌وێته‌وه
به‌هه‌نگاوی گورجترو خه‌مبارتر.
ئه‌مڕۆ ئه‌م سه‌گه چییه‌تی ده‌بێ له‌م مه‌سه‌له‌یه بکۆڵمه‌وه، ئه‌و کوڕانه‌ی ده‌یانبینم
هه‌میشه شه‌ڕانگێزن، قسه‌ی ناشرین و پیس ده‌که‌ن، له‌خه‌ڵک ورد ده‌بنه‌وه، به‌ردی
تێده‌گرن و هاوار ده‌که‌ن و ناو‌و ناتۆره‌ی لێده‌نێن، گه‌ر کوڕێک به‌ته‌نیا بێ ده‌زانم
خۆی وا نیشان ده‌دا که نامبینێ، به‌ڵام له‌دڵی خۆیدا خۆی ئاماده کردووه بۆئه‌وه‌ی
فرسه‌تم لێبێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو سێ یان چوار کوڕ بن ئه‌وا ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی
تووشم دێ گه‌وره‌تره، چونکه ئا له‌و کاته‌دا رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵئه‌ماڵن،
که یه‌کئه‌گرن ترسیان بیر ده‌چێته‌وه، هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌وێ له‌وی تریان شه‌ڕانگێزتر
بێ، له‌و کاته‌دا هه‌ست ئه‌که‌م کلکیان لێده‌ڕوێ کلکی سه‌گ نا، شایه‌ت کلکی شه‌یتان،
بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ خوادا بێت ئه‌و کلکانه نابینێ.
له‌ڕاستیدا من ده‌زانم به‌هۆی لاوازیمه‌وه ئێسکه‌کانم زیاتر‌و زیاتر ده‌رده‌په‌ڕن،
ئه‌و مناڵانه‌ی که خوا ناناسن حه‌زیان به‌م دیمه‌نه‌یه. خۆشحاڵیشن به‌پانتۆڵه دڕاوه‌که‌م
که هه‌ر به‌دڕاوی ماوه‌ته‌وه چونکه پینه‌یان ناکه‌م، تا لای لوولاقه‌کانیشم هه‌ڵکردووه،
ده‌می پێڵاوه‌کانیشم هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه تا هه‌وا با له‌په‌نجه‌کانم و قاچم بۆگه‌ن
نه‌کات، ره‌نگه له‌هه‌موو شت زیاتر ریشم بیانهه‌ژێنێ که له‌پڕ هات و وه‌کو خۆی هێشتوومه‌ته‌وه
هیچیش نییه جگه له‌گه‌نه‌موویه‌ک که تۆزێ درێژ بۆته‌وه‌و وه‌کو ئاوریشم نه‌رمه،
هه‌ر به‌ڕاستمه بۆیه هه‌میشه ده‌ستی پیادێنم.
من هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانم، به‌ڵام به‌رگریی له‌خۆم ده‌که‌م، یه‌کێک
له‌شێوازه‌کانی به‌رگری کردنیشم ئه‌وه‌یه قه‌ت له‌به‌ریان هه‌ڵنایه‌م ئه‌گه‌ر
هاواریشیان لێکردم خۆم وا نیشان ئه‌ده‌م که هاوار به‌سه‌ر منا ناکه‌ن هه‌روه‌ها کات
و شوێنی گونجاویشیان بۆ ناخولقێنم تا ناووناتۆره‌یه‌کی وام دواخه‌ن که پێمه‌وه
بلکێ، چونکه به‌ترسنۆکی نامبینن کاتێ به‌و شوێنانه‌دا ئه‌سووڕێمه‌وه که پڕه له‌خه‌ڵک
که هه‌ندێکیان دێن و ده‌چن هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵ بن یان په‌له‌یان بێت هه‌ندێکی
تریان له‌وه ده‌چن ره‌شه‌با له‌به‌ر هۆیه‌ک هێنابێتنی بۆ ئه‌و شوێنه‌و چاوه‌ڕوانن
هه‌ر ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی هێناونی شتێکیان بداتێ ناشزانن ئه‌و شته چییه، من هه‌رگیز
ناچم بۆ ئه‌و شوێنانه، من رێده‌که‌م تا ئه‌و ئه‌فه‌ندییانه‌م بدۆزمه‌وه دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌یاندۆزمه‌وه به‌ڕێی خۆمدا ئه‌ڕۆم و هه‌ر ئه‌ڕۆم.
شێوازێکی تر بۆ به‌رگریکردن له‌خۆم کاتێ یه‌کێک له‌و کوڕانه دێت یان به‌به‌رده‌مما
ره‌ت ده‌بێ یان به‌خۆم نه‌زانم که له‌دوامه‌وه‌یه ئه‌وه من هه‌میشه به‌مڕومۆچیی
به‌ڕێدا ده‌ڕۆم وریام بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له‌هه‌ر به‌ردێ لاده‌م که تێم ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر
وا نه‌بوومایه کێ ده‌زانێ تا ئێستا چه‌ندجار به‌هۆی به‌رده‌کانی ئه‌وانه‌وه سه‌رم
ده‌شکێنرا.
ئه‌وه‌ی مناڵان به‌چاڵی خه‌وتنه‌که‌یان کردم له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو که که‌مته‌رخه‌م
بووم، نازانم چۆن پێیان زانیم، قه‌ت نه‌گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه، شه‌وێکیان هه‌ستم
کرد شتێک ده‌چێ به‌جه‌سته‌مدا توومه‌س دڕک و داڵیان کردبووه چاڵه‌که‌مه‌وه.
شه‌وێکی تر پیویان کردبووه چاڵه‌که‌مه‌وه بۆ شه‌وی دوایی هه‌موو له‌شم ئاوسا، بۆ
شه‌وی دوای ئه‌وه که دوایین شه‌و بوو که به‌تانییه‌که‌م کرده‌وه هه‌موو گیانم
بوو به‌گوو، به‌تانییه‌که‌یان پڕکردبوو له‌گوو، زانیم له‌کوڕێک زیاتر ئه‌مه‌ی کردووه،
له‌چاڵه‌که هاتمه ده‌رێ و خۆم به‌خۆڵ پاککرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی باش خۆڵه‌که‌م
له‌خۆم هه‌ڵسوو بیرم کرده‌وه: بۆچی وا له‌من ده‌که‌ن؟ دوایی وتم: خوا وا ره‌زای
له‌سه‌ره دیاره ئه‌و شته خراپانه‌ی له‌مرۆڤ رووده‌ده‌ن له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر
ئاساییه بێئه‌وه‌ی که‌سمان به‌مه بزانین مه‌گه‌ر له‌دواییداو له‌کاتی خۆیدا.. هه‌میشه
هه‌ر وابووه.
ئه‌و شه‌وه به‌خۆم وت: ناخه‌وم، پارچه چینکۆکه‌م خسته‌وه شوێنی خۆی له‌دیواره‌که‌داو
له‌ده‌لاقه‌که‌وه چوومه ده‌رێ. به‌تانێکه‌شم هه‌ر له‌وێدا به‌جێهێشت، هه‌رچه‌نده
ده‌متوانی له‌گه‌ڵ خۆمدا بیبه‌م و بیشۆم، به‌ڵام له‌وێدا جێمهێشت و رۆشتم، هه‌ر
رۆشتم رۆشتم رێک به‌هیچ لایه‌کدا پێچم نه‌کرده‌وه، به‌ڵکو رێک رۆشتم پاش تۆزێ دیتم
ئه‌وه رێگه‌که‌یه، که وه‌ستام گه‌یشتبوومه ده‌ره‌وه‌ی شار له‌وێدا بینیم، ئه‌شکه‌وته‌که‌مم
بینی و له‌و چرکه‌یه‌وه بوو به‌ماڵم به‌چه‌ماوه‌یی خۆم کرد به‌ژووردا، شێوه نیو
بازنه‌ییه‌که‌ی وایکردبوو له‌هۆڵێک و ژوورێک بچێت، یه‌کسه‌ر پاڵکه‌وتم، ئه‌و کاته‌ی
پاڵکه‌وتبووم و هێشتا خه‌وم لێنه‌که‌وتبوو خوا بیرۆکه‌ی ئه‌و رۆژنامانه‌ی دامێ،
خۆشم به‌مێشکی خۆم بیرۆکه‌که‌م باشتر کرد: ده‌بێ چوار رۆژنامه بێ دووان له‌سه‌ر
زه‌ویه‌که‌و دووان خۆمی پێداپۆشم. ئیتر له‌و کاته‌وه حاڵم له‌گشت کاتێک باشتر بوو،
که له‌ماڵه‌که‌مدا ده‌بم با باران بۆخۆی هه‌ر ببارێ بێئه‌وه‌ی ته‌ڕ بم یان ناچار
بم هیچ شتێک به‌چینکۆ داپۆشم، له‌و ناوه هیچ مناڵێکیشم نه‌دیوه.
ئێستا وا ده سه‌نته‌که‌ی سبه‌ینێم پێیه، شووشه ئاوه‌که‌شم پڕه گه‌ر ئێستا دایکم
له‌و دنیایه‌ی تره‌وه چاوی لێم بێت دڵخۆش ده‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی له‌هیچی
که‌م نییه، ئه‌و شته‌ی که هه‌نووکه نیمه ئه‌و تاقه رۆژنامه‌یه‌یه، ئه‌وه‌ش
زۆر گرنگ نییه چونکه بڕیارم دا یه‌کێکیان له‌سه‌ر زه‌ویه‌که راخه‌م و دووانیشیان
بده‌م به‌خۆمدا، ئێ وا له‌و کێشه‌یه‌ش رزگارم بوو، ئه‌گه‌ر مامیشم ئاگای له‌حاڵم
بێت، دڵخۆش ده‌بێ-هه‌رچه‌نده نه‌بووم به‌پینه‌چی- که‌وا توانیومه رێگه‌یه‌کی تر
بگرمه‌به‌رو له‌م رێگه‌یه‌شدا په‌کم نه‌که‌وتووه، به‌ڵام شتێک هه‌یه ئه‌بێ لێی
بکۆڵمه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که قه‌ت نه‌مزانی کێ باوکمه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان
پێیان نه‌وتم کێ باوکمه، بیرم کرده‌وه که ده‌بێ نه‌یزانم له‌به‌رئه‌وه
لێمنه‌کۆڵیه‌وه، دایکم زۆری ئیش ده‌کرد، هه‌موو شتێکی ده‌شت، دروومانی ده‌کرد،
ئوتوی ده‌دا، چێشتی لێئه‌نا، نه‌شیده‌هێشت یارمه‌تی بده‌م، پێیده‌وتم: تۆ ئه‌و
شتانه نازانی، بڕۆ یاریی بکه، له‌حه‌وشه‌که یاریم ده‌کرد، حه‌وشه‌یه‌کی بچووک
بوو، به‌ڵام ئه‌متوانی له‌مسه‌ره‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری رابکه‌م، دارێکم له‌زه‌ویه‌که‌دا
ده‌چه‌قاندو به‌سه‌ریدا بازم ده‌دا، هه‌ندێجار تاقه‌تی یاریم نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر
بۆئه‌وه‌ی دایکم بمبینێ یاریم ده‌کرد، چونکه ده‌مزانی حه‌ز ده‌کا بمبینێ یاریده‌که‌م.
رۆژێکیان مامم هات تا له‌گه‌ڵماندا بژی، دایکم وتی: ئه‌وه مامته، کابرایه‌کی زۆر
پان و پۆڕ بوو له‌دواوه سه‌یرمده‌کرد له‌وه ده‌چوو سه‌ری نه‌بێت، یان سه‌ری
له‌سه‌ر نه‌ده‌چوو، دایکم خوانی بۆ ئاماده‌کردین و چه‌رچه‌فیشی پیاده‌دا، هه‌ر من و
مامم نانمان ده‌خوارد، چونکه دایکم هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو، خه‌ریکی ئیش‌کردن بوو،
مامم نانه‌که‌ی خڕده‌کرده‌وه به‌قاپه‌که‌یدا ده‌هێناو ده‌یخوارد، به‌دایکمی ده‌وت:
بۆیه وا ده‌کات تا شتنی قاپه‌کانی بۆ ئاسانتر بکات، به‌منیشی ده‌وت: ده‌ی تۆش وا
بکه، به‌مه یارمه‌تی دایکت ئه‌ده‌ی، منیش هه‌ر بۆئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بم وامده‌کرد،
به‌ڵام حه‌زم له‌و ئیشه نه‌بوو.
ئه‌و هه‌موو خواردنه‌م له‌بیرچۆته‌وه... هه‌ر بیریشی لێناکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌بیرم
ماوه ئه‌و له‌ته مۆزه کاڵانه بوو که دایکم لێئه‌گه‌ڕا بیبه‌م له‌کاتێکدا که
سووری ده‌کردنه‌وه، دواتر که ده‌خرایه سه‌ر قاپ و له‌سه‌ر مێزی نانخواردنه‌که
داده‌نرا حه‌زم لێینه‌بوو وه‌کو ئه‌و کاته‌ی له‌چێشتخانه لای دایکم ئه‌مخوارد.
رۆژێکیان دایکم مرد، ده‌ستم کرده گریان، مامم په‌لی گرتم و بردمیه ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی
بۆ سووچێکی حه‌وشه‌که کرد: بڕۆ له‌وێدا دانیشه‌و نه‌گریت چونکه پیاوان ناگرین
مامم هه‌موو شتێکی گرته ئه‌ستۆی خۆی و پێیوتم: ئه‌بێ هه‌موو شتێک بفرۆشین، ئه‌مه
ئه‌رکی سه‌ر شانمه‌و ده‌بێ به‌ته‌واویی به‌جێی بهێنم.
رۆژێکی تر ده‌رگاکه‌ی داخست و پێیوتم: ئه‌وه بگره‌و بابڕۆین، توره‌که‌یه‌کی
گه‌وره‌و یه‌کێکی مامناوه‌ندی و یه‌کێکی بچووکیشم هه‌ڵگرت و به‌دوایدا رۆشتم تا گه‌یشتینه
لای پاپۆڕێک توره‌که‌کانی لێوه‌رگرتم و نه‌یهێشت سه‌رکه‌وم، پێیوتم: لێره چاوه‌ڕوانم
بکه، نه‌وه‌ک بکه‌وی زۆر دواکه‌وت که گه‌ڕایه‌وه شتێکی پێچراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو،
پێیوتم: ئیتر نه‌دایکت هه‌یه‌و نه‌مام، له‌مڕۆوه ده‌بی به‌پیاو، ده‌بێ دواڕۆژی خۆت
دابین بکه‌ی، ئه‌مه‌وێ ببیت به‌پینه‌چی، پیشه‌یه‌کی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه‌و پاره‌یه‌کی
باشیش دابین ده‌کات، تا نه‌ڵێن من وازم لێهێنایت و بۆ چاره‌نووسی خۆت جێمهێشتی، هه‌رچه‌نده
خوا وا ره‌زای له‌سه‌ربوو هه‌ریه‌که‌مان به‌ڕێگه‌ی خۆیدا بڕوا، من ئه‌مه‌ت ئه‌ده‌مێ،
ده‌توانی وه‌کو پینه‌چییه‌ک ده‌ست به‌کار بکه‌یت، شته پێچراوه‌که‌ی دامێ و گه‌ڕایه‌وه
بۆ ناو پاپۆڕه‌که. ده‌ستیانکرد به‌لێکردنه‌وه‌ی گوریسه‌کان و من هێشتا هه‌ر له‌و
قه‌راغه‌دا وه‌ستابووم، چاوه‌ڕوان بووم مامم ده‌رکه‌وێته‌وه تا بقیژێنم و بڵێم:
مامه ماڵئاوا، پاپۆڕه‌که دڕی به‌ئاوه‌که دا، شووتێکی به‌هێزی لێداو ده‌ستیکرد به‌دوورکه‌وتنه‌وه،
پاپۆڕه‌که ده‌ڕۆشت و منیش هه‌ر وه‌ستابووم بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که وا باشتره
جارێ مامم ده‌رنه‌که‌وێ تا پاپۆڕه‌که دوور ده‌که‌وێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هاواری ماڵئاواییه‌که‌م
بگاته ئه‌وێ، چونکه وای بۆ چووم هاوارکردنێک له‌که‌ناره‌وه بۆ پاپۆڕێکی دوور
وه‌کو به‌ره‌ڵا کردنی چۆله‌که‌یه‌ک وایه که به‌رده‌وام ده‌فڕێ تا له‌چاو ون ده‌بێ،
به‌ڵام مامم هه‌ر ده‌رنه‌که‌وت.
که لووله‌که‌م لێوه‌رگرت هه‌ستم کرد قورسه، ماوه‌یه‌کی باش رۆشتم بێئه‌وه‌ی بیکه‌مه‌وه
هه‌رچه‌نده نه‌شمئه‌زانی چی تێدایه، چونکه هیچ فزولێکم نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بزانم
چی تیایه یان له‌وانه‌شه هه‌ستم به‌فزولێکی زۆر کردبێ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه دره‌نگ
کردمه‌وه یان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم ده‌مزانی چی تیایه،
چونکه مامم پێی وتبووم: ئه‌وه‌ی پێمه که‌ره‌سه‌ی پینه‌چێتێکه‌مه. دواجار له‌سه‌ر
کورسیه‌کی به‌ردین دانیشتم هه‌روه‌کو ئێستام، لووله کاغه‌زه‌که‌م کرده‌وه بینیم
قاڵبی پێڵاوه، بێگومان ئه‌مه شتێکه له‌که‌ره‌سه‌ی پینه‌چی باشترین شت به‌خه‌یاڵما
هات ئه‌وه بوو که بۆ پێڵاودروویه‌ک بگه‌ڕێم، دیاره مامیشم بیری له‌وه کردبووه‌وه
که شتێکی وا به‌م قاڵبه ده‌که‌م، پێڵاودروویه‌ک ئه‌دۆزمه‌وه بمکات به‌شه‌ریکی
خۆی له‌دووکانه‌که‌یدا، چووم بۆ لای یه‌کێکیان لووله‌که‌م دایه، بێئه‌وه‌ی یه‌ک
وشه بڵێم، سه‌یری کردم و وتی: چیت پێیه؟ لووله‌که‌ی لێوه‌رگرتم و کردیه‌وه‌و وتی:
ئه‌مه قاڵبی تاکی چه‌په کوا قاڵبی لای راست؟ له‌قسه‌که‌ی تێنه‌گه‌یشتم و نه‌مزانی
چ وه‌ڵامێکی بده‌مه‌وه، دیسان سه‌یری کردمه‌وه‌و لووله کاغه‌زه کراوه‌که‌ی به‌ده‌ستێکیه‌وه
بوو قاڵبه‌که‌ش به‌ده‌سته‌که‌ی تریه‌وه بوو، هه‌ردووکیانی فڕێداو وتی: ئه‌مه به‌که‌ڵکی
هیچ نایه، لاچۆ لێره بڕۆ.. به‌په‌له رۆشتم بێئه‌وه‌ی بوێرم لووله کاغه‌زو قاڵبه‌که
هه‌ڵگرمه‌وه، که به‌شه‌قامه‌که‌دا ده‌ڕۆشتم زانیم که وا مامم هه‌ڵه‌ی کردووه‌و
هه‌ستی به‌هه‌ڵه‌که‌ی خۆی نه‌کردووه، به‌ڵام سوپاسی نیازه باشه‌که‌یم کرد هه‌رچه‌نده
هه‌ڵه‌ی کردبوو، کاتێک خوا رێیدا به‌وه‌ی ئه‌مه رووبدا مانای وایه خوا نایه‌وێ
ببم به‌پینه‌چی.
ئه‌وکاته بینیم ئه‌و وشانه‌ی مامم پێیوتم چه‌نده گه‌وره‌ن: تۆ ئێستا نه‌دایکت هه‌یه‌و
نه‌مام، سه‌یری هه‌موو لایه‌کم ده‌کردو بینیم من چیتر نه‌ئه‌و مێزه‌م هه‌یه که
نانم له‌سه‌ر ده‌خواردو نه‌ئه‌و حه‌وشه‌یه‌ش که یاریم لێده‌کرد، بیرم کرده‌وه: ده‌بێ
شتێک له‌م دنیایه‌دا هه‌بێ، نه‌خه‌ڵکیم ده‌ناسی و نه‌شه‌قامه‌کان، سه‌یری ناخی خۆم
کرد‌و بیرم کرده‌وه: ناتوانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بمێنمه‌وه، چونکه هه‌ر که‌سه‌و
که‌سوکاری خۆی هه‌یه‌و منیش که‌سوکاری خۆم له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا بۆم
ماوه‌ته‌وه شه‌قامه‌کانه، له‌شه‌قامه‌کاندا ده‌توانم بۆ رێگه‌ی تایبه‌تی خۆم
بگه‌ڕێم، ئه‌مه‌ش ره‌زای خوای له‌سه‌ر بوو وه‌کو مامم وتی. من ده‌زانم خوا چۆن ده‌ستی
یه‌کێکمان ده‌گرێ.. خوا ئه‌و جڵه‌وه‌مان ده‌گرێ که ده‌مانجووڵێنێ، باشتر وایه
مرۆڤ له‌سه‌ر خووی خراپ رانه‌یه‌ت.. لێگه‌ڕێ خوا خۆی جڵه‌وه‌که‌ی بۆ تووند بکاته‌وه،
به‌مجۆره هه‌ریه‌کێک له‌ئێمه بۆخۆی ئه‌ڕواو زیاتر هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌کات،
چونکه ئه‌وکاته هه‌ست به‌و پاڵانه ده‌کات که خوا ده‌ینێ هه‌رچه‌نده ئه‌و
پاڵانه بچووکیش بن، بۆیه رۆژێکیان هه‌ستم به‌و پاڵه کرد که پێوه‌ی نام ئه‌و کاته‌ی
خه‌ریک بوو ببم به‌کرێکاری خاکه‌ناز به‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی لم بارده‌که‌ن، یه‌کسه‌ر خاکه‌نازه‌که‌م
فڕێ دا چه‌ند جارێکی تریش خوا پاڵی پێوه ناوم و هه‌ستیشم پێکردووه، به‌ڵام که به‌شه‌قامه‌که‌دا
ده‌ڕۆم به‌ره‌ڵام ده‌کات چونکه ئه‌وه رێگه‌ی خۆمه‌و له‌وێدا پێویستیم به‌پاڵنان
نییه، ئه‌وکاته وه‌کو ئه‌وه وام که ئیستۆپم نه‌بێ. مه‌ترسییه‌ک هه‌بوو که باڵی
به‌سه‌ردا کێشام، گه‌ڕان به‌دوای نهێنی ژن‌دا، به‌خۆمم وت: ده‌بێ له‌مه بکۆڵمه‌وه،
ده‌ستمکرد به‌وه‌ی له‌ژنان ورد ببمه‌وه، به‌ڵام له‌هیچ یه‌کێک له‌و ژنانه‌ی لێیان
وردبوومه‌وه ئه‌و نهێنیه‌م بۆ ئاشکرا نه‌بوو، رۆژێکیان یه‌کێکیانم بینی دانیشتبوو
له‌دایکم ده‌چوو، به‌ڵام که هه‌ستا ئیتر له‌دایکم نه‌چوو، جارێکی تر ژنێک
له‌پێشمه‌وه ده‌ڕۆی به‌خۆی و بوخچه خڕه‌که‌ی و جووڵه‌کانیدا له‌دایکم ده‌چوو، من
وام ده‌بینی، به‌ڵام که پێشی که‌وتم و رووخساریم بینی ئه‌و له‌یه‌کچوونه نه‌ما.
رۆژێکی تریش خه‌یاڵاویی ده‌رۆشتم له‌پڕ گوێم له‌ده‌نگی دایکم بوو سه‌رم هه‌ڵبڕی
ژنێکم بینی قسه‌ی ده‌کرد، چیتر ده‌نگی دایکم نه‌گه‌یشته‌وه گوێم. ئه‌وکاته بیرم
له‌وه کرده‌وه له‌وه ده‌چێ دایکم به‌پارچه پارچه‌یی به‌پارچه‌ی زۆر ورد خۆی
دووباره بکاته‌وه خۆی دابه‌ش بکات له‌نێوان ژنانی تردا. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌م به‌لاوه
خۆش بوو، به‌سڵێکه‌وه دوایان ده‌که‌وتم و نهێنیه‌که به‌مێشکما ده‌هات و ئینجا به‌هه‌موو
جه‌سته‌مدا بڵاوده‌بووه‌وه، دواتر له‌مه وه‌ڕس بووم، چونکه هیچ ژنێک له‌هیچ شتێکدا
ناتوانێ وه‌کو دایکم بێ، دوای ئه‌وه ئیتر ئه‌و لێکچوونه‌م نه‌ئه‌دی، سه‌ره‌تا وام
بیر کرده‌وه ئه‌وه خۆمم که بوونی ئه‌و لێکچوونانه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، چونکه به‌ڕاستی
هه‌یه، دواجار راستیم بینی ئه‌و کاته‌ی هه‌ستم به‌پاڵه‌کان کرد، ئه‌و لێکچوونانه
بوونیان نییه نهێنی ژن ئه‌وه‌ی وه‌کو ته‌ڵه‌یه‌ک به‌سه‌رمدا ده‌سه‌پاند.. دوای ئه‌وه
ئیتر ئاره‌زووم نه‌ما بۆئه‌وه‌ی به‌دوای نهێنی ژن‌دا بگه‌ڕێم.
خوا جه‌زای داومه‌ته‌وه.. له‌سایه‌ی ئه‌وداو به‌مل شۆڕکردنم بۆ جڵه‌وه‌کان رێی خۆم
له‌م دنیایه‌دا دیته‌وه، پیشه‌ی من رۆشتنه، حه‌زیشم له‌مه‌یه، به‌ڵام خواردن هه‌ر
به‌قسه ده‌ستم ده‌که‌وێ (چۆنی ئه‌فه‌ندی) ئێستاش وا ماڵم هه‌یه.. خوا له‌هه‌موو
جۆره دڵه‌ڕاوکێیه‌ک پاراستوومی.. خوا خۆی ئه‌مڕۆ لێره‌دا داینیشاندووم و نایه‌وێ
هه‌ستم و بڕۆم...له‌و سه‌گه سه‌یره، ئه‌وه هیچ کوڕێک له‌م ناوه‌دا نییه به‌ردێکی
به‌ده‌سته‌وه بێ؟ نا.. نا.. که‌س لێره‌دا نییه، هیچ شتێک نییه جگه له‌م شه‌قامه..
به‌ڵام وا شه‌قامه‌که‌ش خه‌ریکه ون ده‌بێ، شه‌قامه‌که‌ش ده‌ستبه‌ردارم ده‌بێ، ئه‌م
کورسییه به‌ردینه‌ی له‌سه‌ریشی دانیشتووم خه‌ریکه وه‌کو هه‌ورێک به‌رز ده‌بێته‌وه‌و
ده‌مبا بۆ نێو ته‌نیایی و بێده‌نگی.. ئێستا دایکم ده‌بینم له‌به‌ر ده‌رگای چێشتخانه‌که‌دا
وه‌ستاوه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یبینیوم بانگی ده‌که‌م: دایه له‌ته مۆزم بۆ سوور ده‌که‌یته‌وه؟
*خۆسێ فیلیکس فۆنیمایۆر- کۆڵۆمبیا/ بارانکێللا 1885-1966.
*به‌کۆمه‌ڵه شیعری (خوداوه‌ندی شیعری خولگه‌کان) له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا چووه
ناو دنیای ئه‌ده‌ب.
*رۆژنامه‌نووسێکی چالاک بووه، چه‌ندین گۆڤاری ده‌رکردووه‌و به‌ڕێوه‌بردووه.
*کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆری نووسه‌رانی کۆڵۆمبیاو ئه‌مه‌ریکای لاتین جێهێشتووه.
*به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ستێکی ریالیزمیانه‌ی ناسکی هه‌یه، پشتی به‌و ئه‌زموونه جوانکارییه
به‌ستووه که تیایدا ژیاوه ئه‌مه‌ش دوو خه‌سڵه‌تی دیاری گشت به‌رهه‌مه‌کانیه‌تی.
*دیارترین به‌رهه‌مه‌کانی:
-سپه‌یس-رۆمان- 1927.
-سه‌رکێشیه‌کی خه‌مناکی چوارده حه‌کیم- رۆمان- 1928.
-له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌دا له‌ده‌ره‌وه-کۆمه‌ڵه چیرۆک- 1937.
-مه‌رگ له‌سه‌ر شه‌قام- کۆمه‌ڵه چیرۆک- 1967.
سه‌رچاوه/ مختارات قێێیه من ادب امریکا اللاتینیه
و/ بۆ عه‌ره‌بی: ێالح علمانی
و/ بۆ کوردی: شیرین. ک
*کوادر یه‌که‌یه‌که بۆ پێوانی ماوه ده‌کاته120 مه‌تر
پارتیزان
ئه‌لبا لوسیا ئه‌نجێل
ئێستا ده‌بینی ئه‌ی فیلیسیداد مۆسکۆیرا ئه‌وکاته‌ی هه‌موویان به‌خۆیان و چه‌قۆ
زله‌کانیانه‌وه ده‌گه‌ن.. تا بتتۆقێنن و لێت ده‌پرسن له‌چ دۆزه‌خێکدا خۆی
شاردۆته‌وه ئه‌و کاته دانی پیاده‌نێی، لێت ده‌پرسن، ناچارت ده‌که‌ن خیانه‌تی
لێبکه‌ی، چونکه ئه‌گه‌ر قسه نه‌که‌ی هه‌موو که‌سوکارت ده‌سگیر ده‌که‌ن هه‌روه‌کو
چۆن دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ کلیتای هاوڕێتدا کردیان، له‌بیرته؟ یان هه‌ردوو
ده‌ستت ده‌خه‌نه ئاگره‌وه هه‌روه‌کو وایان له‌کالیکستا بینیوا لوسا کرد یان دوای
ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان له‌جه‌سته‌ت تێر ئه‌بێ ورگت ئه‌دڕن و ئه‌یکه‌نه‌وه. ئه‌ی
فیلیسیداد شته‌که ئه‌ئاوایه، ده‌بوو له‌گه‌ڵیدا بڕۆی، چونکه ئه‌گه‌ر وات بکردایه
دووچاری ئه‌م موعانه‌ته نه‌ده‌بووی، ناچار نه‌ده‌بووی به‌ده‌وری خۆتدا
بخولێَیته‌وه‌و بگری و شیوه‌ن بکه‌ی بۆ شتێک بگه‌ڕێی بتوانی وه‌کو چه‌ک
به‌کاریبهێنی پاڵ به‌که‌لوپه‌له که‌مه‌وه بنێی تا ده‌رگاکه‌ی پێبگری، ئه‌و شه‌وه
که سه‌گه‌کانی سباستیان مارتینز ده‌ستیانکرد به‌وه‌ڕین هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی بۆنی
خوودی شه‌یتانیان کردبێت، له‌پڕێکدا له‌وێدا بینیم، ره‌ق وه‌ستابوو، به‌خۆی
پانتۆڵه‌که‌یه‌وه که له‌توپه‌ت بووبوو و کراسه سپییه‌که‌ی که به‌خوێن
داپۆشرابوو، ئه‌وکاته ده‌بوو قسه بکه‌ی، شتێک بڵێیت، چ هه‌نجه‌تێک پاڵی پێوه
ده‌نێ بچرپێنێ (شه‌وت شاد)و خۆی بدزێته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی
هاتووه، به‌ڵام نا شته‌که زۆر خراپ بووه، مه‌سه‌له‌که‌ش به‌وجۆره رووی نه‌دا،
ئه‌ی فیلیسیداد، به‌دبه‌ختی، واتلێکرد بێ قسه بێته ژوورێ کورسییه‌که‌ت راکێشا
له‌سه‌ری دانیشێ، لێگه‌ڕا جه‌سته‌ی به‌قورسی هه‌روه‌کو قورقوشم بکه‌وێ..ئینجا
برینه‌که‌ی تریت بینی، ئه‌وه‌ی ته‌وقه سه‌ری... (ماندووم) له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌وه‌ی
وت و وه‌کو ئه‌سپێک به‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌دا داڕما، ئه‌ی فیلیسیداد مۆسکوێرا چی
به‌مێشکتدا هات؟
چ ئه‌ستێره‌یه‌کی شه‌ڕانگێز له‌و چرکه‌یه‌دا بۆت دره‌وشایه‌وه؟ چ ره‌شه‌بایه‌کی
به‌د هه‌ڵیکردو چووه دڵته‌وه‌و ئاگره‌که‌ی خۆشکرد تا کوێراییت دابهێنێ؟ چونکه تۆ
کوێر بووی.. کوێر.. ئه‌وه ئه‌و له‌رزینه بوو که هه‌ستت پێ‌کرد کاتێک له‌ڕووخساری
رامایت و بۆت ده‌رکه‌وت که زۆر قۆزه، حه‌زت له‌سمێڵه ره‌شه‌که‌ی کرد، ئه‌و په‌له
په‌له‌ی پێت که‌وت بۆئه‌وه‌ی ئاو بکوڵێنی و هه‌توانێکی گژوگیای پزیشکی ئاماده‌که‌یت،
ئه‌وه تۆ نه‌بووی، چونکه تۆ هه‌میشه به‌هێمنی بیرده‌که‌یه‌وه‌و ته‌گبیر ده‌که‌ی،
تۆ دڵ وریا بووی، سلۆک بووی، قه‌ت رێت به‌خۆت نه‌داوه تووشی ئه‌و شتانه بیت، چی
لێی روودای؟ پێم بڵێ چی وا به‌سه‌رتا زاڵ بوو؟ له‌بری ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت خواحافیزت
بێت، دوای ئه‌وه‌ی باش بوو، ده‌ستیکرد به‌وه‌ی شه‌و ئه‌چووه ده‌رێ تا تۆزێ پیاسه
بکات، دار بهێنێ بۆ ئاگرکردنه‌وه، به‌ترومپاکه ئاو ده‌ربهێنێ، چی رێی لێ‌گرتی پێی
بڵێی: باشه سوپاس، رۆژێ له‌ڕۆژان ئه‌تبینمه‌وه.. که‌چی پێت وت: قه‌یناکا.. هیچ
گرفتێک نییه، بۆ بۆ چه‌ند رۆژێکی تر لێره نامێنیته‌وه؟ چی روویدا؟ هه‌ی
به‌له‌عنه‌ت بی، ناتوانم تێبگه‌م ئه‌ی فیلیسیداد مۆسکوێرا؟ ناتوانم له‌ڕاستی تۆ
تێبگه‌م. بیرم له‌وه نه‌کردبووه‌وه تۆ ئاوا به‌و خێراییه ده‌گۆڕێیت، ئاوا
له‌ڕه‌شه‌وه ده‌بیت به‌سپی، هه‌روه‌کو چۆن ئاوا له‌شه‌وو رۆژێکدا کردت، به‌هۆی
ئه‌و موچڕکه‌وه بوو که هه‌ستت پێ‌کرد کاتێ به‌چاوه ره‌شه‌کانی تێیڕوانیت؟ یان
به‌هۆی ته‌ته‌ڵه کردنی زمانییه‌وه وه‌کو کچێکی بچکۆله، کاتێ داوای خوێی کرد، که
داته ده‌ستی به‌ئاشکرا ده‌ستی دا له‌ده‌ستت؟
هه‌موو شتێ سه‌ره‌وژێر بوو، شه‌پۆله‌که گۆڕا، هێڵه هه‌ستیارییه‌کانت یه‌کتریان
بڕی، بۆ خاتری خوا چۆن تێبینی ئه‌وه‌ت نه‌کرد؟ خوێ کردنه ده‌ستی یه‌کێکی تره‌وه
کارێکی سه‌رچڵانه‌یه‌و به‌دبه‌ختی دێنێ؟
ده‌بێته هۆی لافاوێکی خراپ، ئه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی تر؟ له‌بری ئه‌وه‌ی وازی لێبهێنی خۆی
به‌ته‌نیا بڕوا تا هه‌وایه‌ک هه‌ڵمژێ ئاڵبوویته‌وه‌و ده‌موچاوت سوور هه‌ڵگه‌ڕا
ئه‌وکاته‌ی داوای لێکردی ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه بچن بۆ پیاسه، کاتێ له‌پرده‌که
ده‌په‌ڕینه‌وه قۆڵی کرده که‌مه‌رت، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پرده‌که زۆر
ده‌له‌رێته‌وه، به‌ڵام هه‌ستت پێ‌کرد چۆن ئه‌و گه‌رماییه له‌سه‌ر پێسته‌که‌یه‌وه
هاته کوڵ و وزه‌ی کرده ناوته‌وه، ده‌یسووتاندی، ئازاری ده‌دای، هاوارێکیش
له‌ناختا بوو، نوزه‌یه‌کی قووڵ قووڵ، وادێن ئه‌ی فیلیسیدا مۆسکوێرا، دێن و هاوار
ده‌که‌ن که ده‌زانن، شه‌ق له‌هه‌موو شتێکی ناو ماڵه‌که هه‌ڵئه‌ده‌ن، هه‌روه‌کو
وایان له‌ژنه‌که‌ی برۆسبیرۆ مۆنتۆیا کرد، کاتێ له‌بیره‌که‌یان ناو به‌جێیان هێشت
به‌خۆی و ئه‌و ورگه‌یه‌وه که هه‌ڵیاندڕی بوو، کرابووه‌وه‌و مناڵه‌که‌شی له‌ناودا
بوو‌و، نایه‌ڵن یه‌ک جووڵه بکه‌ی، کاتێ که ئاوه‌هایی ده‌گه‌ن، به‌ته‌واویی
ئاماده‌ن بۆ کوشتنت، تا هیچ ئاسه‌وارێک جێنه‌هێڵن، پێت ده‌ڵێن هه‌موو شتێک ده‌زانن،
بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و ره‌فتارێکی هه‌ڵه‌شه پاڵت پێوه‌نێن، به‌ڵام به‌ته‌نیا تۆ‌و خودا
شایه‌تن، تاقه دوو شایه‌تی ژووانی نێو کێڵگه‌کان و که‌نار رووباره‌که‌و نێو
چه‌رچه‌فه عه‌تراوییه‌کانن، کێ له‌تۆ زیاتر سوێند ده‌خوات که‌وا تۆ هه‌ستت به‌خۆشی
و سێکس کردووه رۆده‌چنه جه‌سته‌ته‌وه، به‌دوای ناسکیتا گه‌ڕاون و گۆڕیویانی و
کردوویانی به‌چه‌ندین جۆگه، ئاسۆ، ده‌ریا، له‌و زیاتر کێ جووڵه‌ی رانه‌کانت،
سووتانه‌کانت ده‌ناسێ، ده‌سته‌کانت کاتێ که ده‌گه‌ڕان، ده‌ستیان له‌میهره‌بانی
ده‌داو به‌نه‌رمی به‌ره‌و رێگه‌ی ژیان ده‌یانبردی؟ له‌تۆ زیاتر کێ گوێی
له‌ئاخه‌کانی بووه؟ گه‌ڕانه خۆشه‌که‌ی، جووڵه‌ی هه‌ژانه دوورودرێژو به‌رزه‌که‌ی
کاتێ له‌بێده‌نگی په‌رده ته‌ڕو قوڵپی خێرای خوێنداو له‌رزینێکی به‌په‌له‌ی
ماسولکه‌کاندا نقووم بووی له‌دوای ئه‌وه ماسولکه‌کان له‌ناوه‌وه نه‌رم بوونه‌وه،
هاوارێک له‌ناختا ته‌قییه‌وه‌و سه‌رکه‌وت هه‌روه‌کو لافاوێ؟ کێ دادگاییت ده‌کات
ئه‌ی فیلیسیدا مۆسکوێرا؟
به‌ته‌نیا تۆ نه‌بێ و خوا خۆی ده‌زانێ که ئه‌وه راسته؟ که‌س ناوێرێ. ده‌توانن
ناو سکت بگه‌ڕێن، به‌چه‌قۆ گه‌وره‌کانیان بتکه‌ن به‌دوو که‌رته‌وه، کون کونت بکه‌ن
و بچنه ناو هه‌سته‌کانته‌وه بچنه ناو دڵته‌وه، به‌ڵام هیچ شتێک نادۆزنه‌وه
یه‌ک چرپه‌ش. وا سه‌یر مه‌که، ترسه‌که‌ت وه‌لانێ، بوه‌سته نه‌فره‌ت مه‌که‌و جنێو
مه‌ده، ئه‌و زۆر دووره، ئه‌م هه‌موو حیساب بۆ کردنه‌ش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی
زیندووه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، یه‌ک وشه نادرکێنی، ته‌نانه‌ت ئاگریشیان
له‌کۆلیته‌که‌ت به‌ردا، یان خۆشیان خسته ناوته‌وه، یان بوتڵیشیان تێبڕیت، یان
هه‌ر شتێکیان لێکردی وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵکی تریان کردووه تا به‌ره‌و شێتیت به‌رن،
ئازا به ئه‌ی فیلیسیدا مۆسکوێرا، له‌مه‌ولا نه‌بگری و نه‌شیوه‌ن بکه، خۆت
ده‌رگاکه‌یان بۆ بکه‌ره‌وه، به‌قنجی بوه‌سته به‌رپه‌رچی چاوانیان بده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه/ نیران اخرى-کۆمه‌ڵه چیرۆک. وه‌رگێڕانی/ الیاس فرح.