كۆمه‌ڵێک چیرۆک، وه‌رگێڕانی شیرین ک.
ته‌پڵ حمید المختار |
دره‌خته‌که ئیڤ تیریۆ |
سیمۆن |
چاوه‌ڕوانى له شوێنێکى هه‌ڵه‌دا |
قڵیشێک له‌به‌فره به‌ستووه‌که‌دا برناردۆ ئه‌چاگا |
له‌ڕۆژێکى سارددا ملک حاج عبید |
لێکۆلینه‌وه‌ى ناسنامه |
یه‌که‌م سه‌رخۆشه له‌سێداره دراوه‌که |
ته‌پڵ
حمید المختار*
به‌یانییه‌ک به‌خه‌به‌ر هاتم، ده‌بینم بوومه‌ته ته‌پڵ، ته‌پڵێکى ته‌واو به‌تاڵ،
پشتێنێکم پێوه‌یه
و دوو ڕووى وه‌کو یه‌کیشم هه‌یه، زرنگانه‌وه
و ناڵه‌م
هه‌یه، له‌هه‌موو بۆنه‌کانیشدا ده‌نگێکى زلم لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.. سه‌ره‌تا
ژنه‌که‌م شڵه‌ژا و سه‌رى سوڕما.. ئینجا پرسى:
- به‌ڵام ئه‌ى چۆن ده‌ژى؟
پێم وت که من چیتر پێویستم به‌خواردن نابێ..هیچ
نه‌بێ وا له‌ده‌ست
زۆرخۆرێ
رزگارتان بوو..
ژنه‌که‌م وتى: ئه‌ى چۆن ده‌خۆى؟
پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بده‌مه‌وه،
که‌مێ بیرم کرده‌وه؛به‌ده‌نگه ده‌نگ ده‌ژیم
ئێوه‌ش به‌ده‌نگى ئازار
و شیوه‌نم سه‌ما ده‌که‌ن..
ژنه‌که‌م پرسى: ئه‌ى چۆن ده‌ڕۆى؟
وتم: من کێشم که‌مه‌و ده‌توانن به‌ئاسانى هه‌ڵمگرن..
به‌مجۆره ئیتر ده‌بوو ژیانى خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌پڵێکى به‌تاڵدا بگونجێنن.. ژنه‌که‌م
له سووچێکى ژووره‌که‌دا داینام.. سه‌رقاڵى کاروبارى ناو ماڵ بوو ئیتر هه‌رچه‌ند
یه‌کێک له منداڵه‌کان بگریانایه هه‌وڵى ده‌دا به‌لێدانى سک
و پشتم بێده‌نگى کات
تائه‌مه بووه عاده‌ت
و بوومه گه‌مه‌ى ده‌ستى منداڵان به‌گشتى.. دواى ئه‌وه بۆ شتى
تریش به‌کاریان ده‌هێنام بۆ شه‌وانى خه‌نه‌به‌ندان
و شایی..لاوان به‌ده‌م
سه‌ما و بازدانه‌وه، به‌سه‌ر سه‌یاره تیژڕه‌وه‌کانه‌وه هه‌ڵیان ده‌گرتم، ئه‌و
کاتانه‌ى هیستیریانه سه‌مایان ده‌کرد.. به‌ڵام من زیاتر چێژم له ئاهه‌نگه‌کانى
ژنان وه‌رده‌گرت ئه‌و کاته‌ى کچه هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌یانخستمه سه‌ر
رانیان و زۆر
به‌نه‌رمى لێیان ده‌دام
و گۆرانى و مه‌قامى وایان ده‌ووت که باسى له سۆز
و عه‌شق و مه‌رگ
ده‌کرد..
ئێواره‌یه‌کیان ژنه‌که‌م هیچى نه‌دۆزیه‌وه ده‌رخواردى منداڵه‌کانى بدات هاوارى
کرد: به‌شه بایعییه‌که ته‌واو.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منیش ته‌پڵێکى بێکار بووم،
ژنه‌که‌م بیرى له‌وه کردووه
به‌کرێ بمداته تیپى مۆسیقا میللییه‌کان به‌و جۆره
له‌تیپێکى گه‌ڕۆکدا که زه‌ماوه‌ندى ده‌گێڕا
و مه‌ولوى ده‌خوێنده‌وه کارم کرد تا
ئه‌وکاته‌ى که‌وتمه ده‌ست ته‌پڵ کوتێکى به‌دمه‌ست که بۆ پیشه‌که‌ى دڵسۆز نه‌بوو،
بڕیارمدا منیش قینه‌به‌رایه‌تى بکه‌م به‌گۆڕینى ده‌نگى خۆم، به‌ڵکو بڕیارم دا نه
ده‌نگ و نه ئه‌و
تۆن و زرنگانه‌وه‌یه‌ى ئه‌و
ده‌یه‌وێ بیده‌مێ، جارێکیان له
ئاهه‌نگى ژنهێنانى یه‌کێک له بازرگانه‌کانى شاردا منى ده‌کوتا
و خۆى ماندوو کردبوو
ده‌یویست له ته‌پڵ لێدانه‌که‌یدا هونه‌ر
بنوێنێ تا به‌خشیشى زیاترى
بده‌نێ که‌چی
له‌برى ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگیم پێ‌بدا و
که‌مێ ره‌حمم پێبکا شێتانه ده‌ستى به‌لێدانم
کرد.. خۆ منیش پۆڵا نه‌بووم، من چى بووم جگه له ته‌پڵێکى بۆش، بۆیه ده‌موچاوم دڕا‌و
کونێکى گه‌وره‌ى
تێ بوو، کاتێ ئه‌وه‌ى بینى شه‌قێکى تێهه‌ڵدام، به‌نێو قاچى
سه‌ماکه‌ره‌کاندا تلۆر بوومه‌وه به‌ده‌م سه‌ما هاره‌که‌یانه‌وه ده‌ستیان
به‌تێهه‌ڵدانم کرد..رۆژى دوایی بردمیانه‌وه بۆلاى خێزانه‌که‌م وه‌کو بریندارى
جه‌نگێکى چه‌په‌ڵ، من ئیدى ته‌پڵێکى په‌ککه‌وته‌ى، شێوێنراوى دڕا‌و بووم، له
کونه‌کانمه‌وه گشت نهێنییه‌کى گه‌رم
و یادگاره‌کانى مناڵیم به‌ربوونه‌وه..
له‌ماڵێ
پیاوێکى غه‌ریبه‌م له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌مدا بینى که پێشتر نه‌مدیبوو، که‌ژنه‌که‌م بینیمى
وه‌کو ژیشک خۆى گرژ کرد
و به‌سه‌رما قیژاندى؛ کێ واى لێکردى؟
به‌ڵام من زۆر لێى په‌ست بووم
و هیچم نه‌ووت، ئینجا وتى: زمانت بڕاوه ئه‌ى ته‌پڵى
دڕا‌و؟
به‌ڵام پیاوه غه‌ریبه‌که ئارامى لێ بڕا
و به‌په‌له هه‌ستا و هه‌ڵى گرتم هه‌ر وه‌کو
ئه‌وه‌ى جرجێکى تۆپیوى
هه‌ڵگرتبێ، فڕێى دامه ژوورى شته فرَێدراوه‌کان، له‌نێو
داروپه‌ردووه‌که‌وه بانگى کوڕه بچوکه‌که‌م کرد
و تکام لێکرد که بمبات بۆلاى هاوڕێى
مناڵیم تا له‌وێ دوا رۆژه‌کانى ژیانم به‌سه‌ر به‌رم، ئه‌و کاته کوڕه بچووکه‌که‌م
سه‌لماندى که به‌راستى کوڕێکى به‌ئه‌مه‌که
و هه‌ڵیگرتم و بردمى بۆ دوور بۆ لاى
هاوڕێکه‌م که له‌وه‌تى ئه‌و گۆڕانه سه‌خته‌م به‌سه‌رهاتبوو نه‌مدیبوو، بردمیانه
ژوورێکى تاریک و وتیان لێره راکشاوه، که‌هیچم نه‌بینى لێم پرسین: کوا هاوڕێکه‌م؟
به‌گاڵته‌پێکردنێکى تاڵه‌وه وتیان: چ ته‌پڵیکى کوێرى ئه‌وه‌تا له‌به‌رده‌متا ..
به‌ڵام کاتێ نزیکتر بوومه‌وه هیچم نه‌دى جگه له زوڕنایه‌کى ژه‌نگاوى
* حمید المختار شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و رۆماننووسێکی عیراقییه‌و له‌بواری
رۆژنامه‌نووسیشدا کارده‌کات.
سه‌رچاوه/کورته چیرۆکى(الطبل)ى
حمیدالمختار له گۆڤارى(الاقلام)ه‌وه
دره‌خته‌که
ئیڤ تیریۆ
و/شیرین.ک
پیاوه‌که سه‌ر له‌به‌یانى له‌یه‌کێک له قوژبنه‌کانى ماڵه‌که‌دا ته‌وره‌که‌ى
هه‌ڵگرت و ژنه‌که‌ى برده به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌و پێى وت:
-پێویستم پێت ده‌بێ،
ده‌بێ بیبڕینه‌وه، ده‌بى بیگرى تا به‌سه‌ر گیاکه‌دا بکه‌وێ
نه‌ک به‌سه‌ر سه‌ربانه‌که‌دا.
ژنه‌که زۆر له ده‌ره‌خته‌که ورد بۆوه ئینجا له پیاوه‌که‌ى
ته‌نیشتى و وتى:
- ئه‌ئاوا، که‌واته دره‌خته‌که‌م ده‌بڕیته‌وه.
پیاوه‌که سه‌رى بۆ له‌قاند..
- ژنه‌که به ده‌نگێکى سپى هه‌روه‌کو نرکه‌ى نه‌خۆشێک له گیانه‌ڵه‌دا بێ وتى:
- به ته‌وره‌که زۆر به قایمى لێى ده‌ده‌ى تا ده‌یبڕیته‌وه.
- به‌ڵێ.
پیاوه‌که خۆى ده‌هێناو ده‌برد، ده‌مێ له‌سه‌ر قاچى
ڕاستى و ده‌مێ له‌سه‌ر قاچى
چه‌پى.
سه‌عاته گه‌وره‌که‌ى سه‌ر دیوارى موبه‌قه‌که‌ش به
خه‌ستى و وردى چرکه چرکى ده‌کرد
هه‌روه‌کو ره‌وتى
زه‌مه‌ن و کات، له‌وێدا چ ده‌نگێک نه‌بوو جگه له ده‌نگى
سه‌عاته‌که و هه‌ناسه‌بڕکێى ژنه‌که.
- ئه‌وه دره‌ختى منه - ژنه‌که واى وت - ئه‌و دره‌خته‌ى کاتى خۆى له‌به‌ر من، رواندت
بۆ ده‌یبڕیته‌وه؟
- داره‌که پیریی لێیداوه - پیاوه‌که واى ته‌فسیرکرد - ده‌ترسم ڕه‌شه‌با هه‌ڵیکه‌نێ
و بیدا به‌سه‌ر خانووه‌که‌دا، ئیتر کاتى بڕینه‌وه‌ى هاتووه ئه‌م ئیشه‌ش زۆرى
پێناچێت، چونکه قه‌ده‌که‌ى زۆر گه‌وره نه‌بووه.
- به‌ڵام هێشتا هه‌ر جوانه - ژنه‌که وتى - باریکه‌له و جوانه، له‌به‌ر خاترى من ڕوا،
به‌به‌ر چاوى منه‌وه،
لق و پۆپه‌کانى جوانن، باڵاى به‌رزه دره‌ختێکى جوانه.
پیاوه‌که له په‌نجه‌ره‌که دوورکه‌وته‌وه، پشتى کرده ژنه‌که‌و ده‌ستیکرد به
گه‌ڕان به دواى پایپ و کیسه‌ى تووتنه‌که‌یدا که له‌سه‌ر لێوارى سه‌عاتى سه‌ر
دیواره‌که دانرابوو.
- که‌واته رات ناگۆڕى؟
ژنه‌که پرسى.. پیاوه‌که بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕى لێبداته‌وه هاواریکرد.
- نه‌خێر، ئه‌و دره‌خته ده‌بڕمه‌وه‌و ته‌واو!
سه‌رى داخست، به‌ڵام هیچى نه‌وت، که پیاوه‌که خه‌ریک بوو بچێته ده‌رێ وتى:
- که پێویست بوو بێم بیگرم پێم بڵێ
و دێم.
پیاوه‌که چووه ده‌رێ
و ده‌رگاکه‌ى به دواى خۆیدا داخست که له دار به‌ڕوو دروست
کرابوو، قورس و ئه‌ستوور بوو هه‌روه‌کو دیواره‌کانى ئه‌م ماڵه گه‌وره‌ییه‌ى سى
ساڵ
بوو هه‌ردووکیان پێکه‌وه تیا ده‌ژیان.
ژنه گوێى له زرمه‌یه‌ک له‌سه‌ریه‌که‌کانى ته‌وره‌که نه‌بوو که ده‌ستیکردبوو به
بڕینه‌وه‌ى قه‌دى دره‌خته‌که، چونکه ئه‌و ده‌نگه‌ى ره‌تده‌کرده‌وه هه‌روه‌کو چۆن
بیرۆکه یا ئاره‌زوو یان خولیایه‌کى ره‌تده‌کرده‌وه، موبه‌قه گه‌وره‌که‌ى
پاککرده‌وه، ئاوى خسته سه‌ر ئاگر بۆ لێنانى چێشتى نیوه‌ڕۆ، به هه‌موو لایه‌کدا
ده‌هات و ده‌چوو، شتى ده‌سڕى
و ده‌یبریقانده‌وه رووخسارى وه‌کو ختووره‌کانى ئاڵۆز
بوون، هه‌ستى به به‌تاڵیه‌ک ده‌کرد، له چاوانیدا هیچ نه‌ده‌خوێندرایه‌وه،
نه‌خه‌م، نه‌ڕق، نه‌بێزارى.
ئه‌وکاته‌ى پیاوه‌که‌ى هاته لاى په‌نجه‌ره‌که‌و به نینۆک لێیدا
و ئاماژه‌ى بۆ کرد
که‌وا ئیتر کاتى ئه‌وه‌هاتووه گوریسه‌که بگرێ، به‌ر کۆشه‌که‌ى داکه‌ند و به‌ده‌م
وشکردنه‌وه‌ى ده‌ستییه‌وه به ته‌نووره خورییه‌که‌ى چووه ده‌رێ.
له ده‌رێ گوریسه‌کى به هه‌ردوو ده‌ستى گرت
و رۆشت له‌نزیک ئه‌و دیواره وه‌ستا که
به‌درێژایى ڕێگاکه، درێژببوه‌وه.
ژنه هه‌ستیکرد دره‌خته‌که شل بووه، پیاوه‌که وتى:
- په‌ته‌که بۆ لاى خۆته‌وه ڕاکێشه، منیش لێره‌وه به‌ته‌وره‌که به قایمى
پیاده ماڵم، ئینجا ئاگات له خۆت
بێ.. دوورکه‌وه‌ره‌وه بڕۆ ئه‌و لاوه، ئاماژه‌ى
بۆ شوێنى هاتنه ژووره‌وه‌ى عه‌ره‌بانه‌کان کرد، که له‌وێوه ژنه‌که ده‌یتوانى
بڕوات و خۆى بخاته په‌نایه‌که‌وه ئه‌گه‌ر
هات و دره‌خته‌که زۆر به قایمى که‌وت
به زه‌ویداو رێک نه‌که‌وته ئه‌و شوێنه‌ى خۆى..
ڕایکێشه - پیاوه‌که وتى: بۆ لاى خۆت ڕایکێشه، من ئه‌مه دوا لێدانمه
والیێده‌ده‌م، که ئاماژه‌م بۆ کردى قایم ڕایکێشه دواى ئه‌وه ڕاکه به‌ره‌و شوێنى
هاتنه ژووره‌وه‌ى عه‌ره‌بانه‌کان..
ژنه‌که ئاماژه‌ى بۆ کرده‌وه که‌وا تێگه‌یشتووه له‌وه‌ى پیاوه‌که وتویه‌تى
و چاوه‌ڕوان بوو.. له ژێر ده‌مى ته‌وره‌که‌وه پارچه دار په‌رش
و بڵاوده‌بووه‌وه،
ده‌نگێکى زل داى له ماڵه‌که و گه‌ڕایه‌وه به‌سه‌ر چیاکه‌دا بڵاوبوه‌وه، که‌چى
ژنه‌مه گوریسه‌که‌ى رانه‌کێشا هه‌رتووند گرتبووى بێئه‌وه‌ى رایکێشێ.
- دره‌خته‌که لار بۆوه، پیاوه‌که پرسى.
ژنه‌که به (نا) سه‌رى بادا.
پیاوه‌که ده‌ستى به لێدان کرده‌وه، ته‌وره‌که‌شى له‌و به‌یانییه پڕ خۆره‌تاوه‌دا رووناکییه‌ک بوو شه‌وقى ده‌دایه‌وه.
ژنه‌که هه‌ستیکرد قه‌ده‌که شل بووه که‌چى گوریسه‌که‌ى رانه‌کێشا، دره‌خته‌که
که‌وته له‌رزین، پیاوه‌که ته‌وره‌که‌ى به‌رزرکرده‌وه و هاواریکرد.
- گورزى کوشنده.
ژنه‌که خۆى وانیشاندا گوریسه‌که ڕاده‌کێشێ، که‌چى به‌ریدا و به‌ره‌و ڕێگاکه
رای‌کرد، دره‌خته‌که تۆزێ له‌رزى
و له‌سه‌رخۆ به‌سه‌ر ماڵه‌که‌دا که‌وت پیاوه‌که
نه‌ڕاندى.
به‌ڵام تازه کار له کار ترازا بوو، دره‌خته‌که به هه‌موو قورسى خۆیه‌وه ئه‌و
سه‌ربانه گه‌وره‌یه‌ى ته‌پاند و پارچه ته‌خته گه‌وره‌کانى ورد کردبوو،
کاتێ ئه‌و
ته‌نه قورسه که‌وت، کونێکى گه‌وره ببووه سه‌ربانى ماڵه‌که و دیوارى قاتى
سه‌ره‌وه‌ش چوو به‌ناوا، چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه چه‌ند ڕۆژێکى ده‌وێ
و تا ئه‌مه‌ش
چاک ده‌کرێته‌وه ئاوى باران ماڵه‌که پڕ ده‌کا.
- رات نه‌کێشا - پیاوه‌که نه‌ڕاندى - هیچت نه‌کرد تا نه‌که‌وێ به‌سه‌ر
سه‌ربانه‌که‌دا، به‌ڵکو حه‌زتکرد بکه‌وێ به‌سه‌ر ماڵه‌که‌دا تا هه‌موو شت تێک
و پێک
بشکێنێ، ئه‌مه تۆڵه کردنه‌وه‌که‌ت بوو.
ژنه هیچى نه‌وت، چووه ژوورێ، بۆ ئه‌و ژووره‌ى دره‌خته‌که‌ى به‌ر نه‌که‌وتبوو ئه‌و
ژووره‌ى رێک به ته‌نیشت موبه‌قه‌که‌وه‌بوو، که سى ساڵ پێکه‌وه تیاخه‌وتبوون، له
چه‌کمه‌جه‌کانى سندوقه‌که شڕو شیتاڵه‌کانى
و ئینجیله‌که‌ى ده‌رهێنا.
که هاته‌ده‌رێ هه‌موو ئه‌وانه‌ى خستبووه بوخچه‌یه‌که‌وه و وتى:
- ده‌چمه گوند - بۆ لاى خوشکه‌که‌م که
له‌وێ ده‌ژى، که‌ى ماڵه‌که‌ت چاککرده‌وه
وه‌ره پێم بڵێ..
پیاوه‌که وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه ژنه‌که ڕۆیشت، تا دوورکه‌وته‌وه و بووه خاڵێکى
ڕه‌ش و به لێژاییه‌که‌ى ئه‌وبه‌رى دۆڵه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وت هه‌ر لێى ورد
ده‌بووه‌وه، ئینجا جنێوێکى ناشرینى پێدا، به توڕه‌ییه‌وه به به‌ردێک
ته‌وره‌که‌ى شکاند.
ئێستا ده‌بێ ئه‌و دره‌خته به‌رز کاته‌وه‌و ماڵه‌که سه‌رله‌نوێ دروست بکاته‌وه.
ده‌ستى کرد به ئیش.
به درێژایى چه‌ندین ڕۆژ
و له ژێر تیشکى سوتێنه‌رى ئابدا، پارچه ته‌خته‌ى نوێى
داتاشى بۆ بنمیچه‌که و هه‌موو ئه‌وانه‌شى که شکابوون
لێى کرده‌وه، بن‌میچ
و دیواره‌که‌ى چاککرده‌وه، کۆڵه‌که‌کانى
تاشى و له‌سه‌ربانه‌که ریزى کردن، ئه‌و
دیوارانه‌شى که له‌ئه‌نجامى سه‌دمه‌که‌دا درزیان بردبوو، سواغى دانه‌وه، که له
کاره‌کانى بووه‌وه له ئێواره‌یه‌کى پایزیدا چوو بۆ گونده‌که به دواى
ژنه‌که‌یدا، به جووته به نێو ڕه‌شه‌بایه‌کى قایمدا که بارانێکى خه‌ستى له
ناخیا هه‌ڵگرتبوو گه‌ڕانه‌وه.
له ماڵه‌وه، ئاگردانه‌که ئاگرى تیا‌بوو، موبه‌قه‌که گه‌رم بوو هه‌ستیان به
ئارامى کرد.
- هه‌موو شت بنیات نرایه‌وه - پیاوه‌که وتى-
ژنه‌که سه‌یرێکى ده‌وروبه‌رى خۆی کرد
و پاڵتۆکه‌ى داکه‌ند و هیچى نه‌وت.
- ئێستا - پیاوه‌که وتى، ده‌توانین دره‌خته‌که‌مان له بیربچێته‌وه.
به‌ڵام ژنه‌که هه‌ر بێده‌نگ بوو..
- ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه کێچێک ده‌که‌ى به گایه‌ک، به‌زۆر به‌دبه‌ختى
درووست ده‌که‌ى، ئه‌وه باشتر بوو دره‌ختێک له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌دا بێت؟
ژنه‌که خۆیدا به‌سه‌ر یه‌کێک له کورسییه‌کاندا، چاوانى له چاوى پیاوه‌که بڕى،
نه‌تووڕه بوو نه‌قین
له دڵ هه‌ر به ته‌نیا هه‌ستى به‌سه‌رمایه‌ک ده‌کرد،
سه‌رمایه‌کى تووند که چوار ده‌ورى پیاوه‌که‌یدا و فشارى خسته‌سه‌رو وایلێکرد بى
جووڵه بوه‌ستێ.
- رۆژێ زه‌ماوه‌نده‌که‌مان - ژنه وتى- دره‌ختێکت له دارستانه نزیکه‌که‌وه هێنا
که زۆر ناسک و لاواز بوو، به‌ڵام به خۆى ده‌نازى، هێنات
و له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌دا
چاندت، وتت ئه‌و دره‌خته بۆ منه، ئه‌وه خۆشه‌وستى تۆیه که له زه‌وییه‌که‌دا
ده‌یڕوێنم تا ڕه‌گه‌کانى بچێ به ناخى زه‌ویدا، چاڵێکت هه‌ڵکه‌ند، منیش
له‌وکاتانه‌دا دره‌خته‌که‌م گرتبوو تا چاڵه‌که‌ت پڕکرده‌وه‌و خۆڵت کرده ده‌ورى
ره‌گه‌کانى دره‌خته‌که روا، منیش منداڵم بۆ خستیته‌وه منداڵه‌کانیش پێگه‌یشتن،
ژنیان هێناو شوویان کرد، ماڵه‌که‌یان جێهێشت چوونه شار نیشته‌جێبوون، به‌ڵام تۆ،
مایته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و دره‌خته‌ى که تۆ بووى،
کاتێ له په‌نجه‌ره‌که‌وه
سه‌یرم ده‌کرد، قه‌ده به‌هێزه گرێگرێکه‌ى
و لق و پۆپه رێکه‌کانم ده‌بینى، که
وه‌کو تۆ وابوون، که ئێوارانێ، کاتى خۆرئاوابوون تۆم ده‌دى سه‌ره‌ڕاى ته‌مه‌ن
به‌هێز و گرێ گرێ بووى.
که هه‌وا گه‌مه‌ى
له‌گه‌ڵ گه‌ڵاکانیدا ده‌کرد، گه‌ڵاکانى فیکه‌ى لێده‌دا و گۆرانى
ده‌ووت پێکه‌نینه‌که‌تم بیرده‌که‌وته‌وه، پێکه‌نینه‌که‌ى جارى جارانت
که دیواره‌کانى ده‌له‌رزان، که‌ده‌تکێشا به‌لانى رانى خۆتدا و.. رۆژێکیان هه‌ستم کرد
لێره له‌ماڵه‌وه خه‌مۆک
و که‌مدوو بوویت، چیتر
قسه‌م له‌گه‌ڵ ناکه‌ى، قه‌ت
پێناکه‌نى، له‌گونده‌که، له‌ناو خه‌ڵکیدا له‌ئاهه‌نگه‌کانا گوێم له‌و پێکه‌نینه‌ت
ده‌بوو، به‌ڵام لێره، له‌ماڵه‌وه، قه‌ت گوێم لێنه‌ده‌بوو. له‌ئاوێنه‌دا سه‌یرى
خۆمکرد، پیر بووبووم، راسته من به‌هێزم
و خۆڕاگرم و هێشتا به‌پێوه‌م، به‌ڵام پیرم،
چرچ و لۆچ بووم، بۆ ئاوێنه‌که پێکه‌نیم، پێکه‌نیه‌که‌شم پیربوو، سى
ساڵ خه‌ریکى
بنیات نان.. بنیاتنانى چى؟ سه‌روه‌تێکى که‌م بۆ منالان جێده‌مێنێ؟ یان موڵک
و ماڵ تا له‌گونده‌که به‌چاکه باسمان بکه‌ن، سى
ساڵ.. سى ساڵى دوورودرێژ، له‌و
رۆژه‌دا، که‌پیرێتى خۆمم بینى، که درکم به‌وه‌کرد تۆ چیتر له‌ماڵه‌وه پێناکه‌نى،
له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرى دره‌خته‌که‌م کرد، هێشتا رێى به‌ره‌شه‌باکه ده‌دایارى
به‌گه‌ڵاکانى بکات، قه‌ده‌که‌شى هه‌ر وه‌کو خۆى وابوو نه‌گۆڕابوو، گه‌ڵاکانیشى
هێشتا له‌خۆیان رازییوون، هه‌ر ئه‌و دره‌خته‌م بۆ مابۆوه.
هه‌ستاو له‌مێرده‌که‌ى نزیک بووه‌وه..
-ئینجا، مانگى پێشوو، به‌یانیه‌کیان وتت که‌وا ده‌یبڕیته‌وه.
پیاوه‌که باڵى بادا و وتى..
-که‌له‌ماڵه‌وه پێناکه‌نم.. به‌هۆى خه‌م
و خه‌فه‌ته‌وه‌یه..
- خه‌م و خه‌فه‌ته‌کانت زۆر له‌جاران که‌مترن – ژنه‌که وتى- مناڵه‌کانمان
به‌خته‌وه‌رن هیچ که‌م
و کوڕیه‌کیان نییه، حاڵمان باشه، چاوه‌ڕوانى حاسڵات نین
تابتوانین پێویستیه‌کانمان بکڕین.. خه‌م
و خه‌فه‌ته‌کانت چین؟
پیاوه‌که شتێکی کرد که‌ماناى بێده‌سه‌ڵاتى ده‌دا.
ژنه‌که پشتى تێکرد، بۆ چرکه‌یه‌ک چاوه‌روانی کرد که‌پیاوه‌که هیچى نه‌وت پاڵتۆکه‌ى
له‌سه‌ر کورسیه‌که هه‌ڵگرت به‌ره‌و لاى پلیکانه‌کان چوو
-بۆ کوێ ده‌ڕۆى؟ پاوه‌که پرسى
ژنه‌که وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، هاوارى لێکرد
-که‌ل و په‌له‌کانت ده‌به‌یته ژووره‌که‌ى سه‌ره‌وه؟
ژنه‌که به‌زه‌حمه‌ت پله پله به‌پلیکانه‌کاندا سه‌رده‌که‌وت
پیاوه‌که ماوه‌یه‌کى زۆر، وه‌کو دڕنده‌یه‌ک به‌توڕه‌یی به‌موبه‌قه‌که‌دا ده‌هات
ده‌چوو جنێوى ده‌دا. به‌ڵام که‌ژنه‌که نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و نه‌هیچ ده‌نگێکیش له‌قاتى
سه‌ره‌وه نه‌هات پیاوه‌که به‌په‌له چووه
ده‌رێ بۆ لاى ته‌ویله‌که
هه‌مووشه‌وه‌که له‌وێ نوست.
به‌یانى که‌هه‌ستا، هاته‌وه
ماڵێ بینى ژنه‌که‌ى نانى به‌یانى ئاماده ده‌کا
هێلکه‌و رۆنه‌که‌ى له‌قاپێکدا بۆ دانابوو، ئاماژه‌ى بۆکرد که‌دانیشآ، که‌نانه‌که‌ى
خوارد وتى:
-ئێستا هه‌واکه‌ى خۆشه، ئه‌مه دوایین رۆژانى هه‌وا خۆشیه ته‌ویله‌که چاک
ده‌که‌م..
-ده‌بێ به‌قه‌د توانا فرسه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت –ژنه‌که به‌ساردیه‌وه وتى-
وازستانه –به‌ڵێ- پیاوه که‌وتى- زستان وابه‌رێوه‌یه
پیاوه‌که تۆزێ وه‌ستا تابزانێ ژنه‌که هیچى تر ده‌ڵێ، هه‌ندێ قسه‌ى ئاسایى، به‌ڵام
کاتێ بینى چى شڕوشیتاڵى تر‌ى هه‌یه له‌ژووره‌که‌ى خوارێ هه‌ڵیگرت
و بردیه
سه‌ره‌وه.. هه‌موو شتێ تێگه‌یشت.
سه‌رچاوه/
قصص قصیرة من الادب الکندي
ت/ د. محمد عبدو النجاري
ن/ ئیڤ تیریۆ/ رۆماننووسێکى که‌نه‌دییه(1915-1983)چه‌ندین کۆمه‌ڵه چیرۆک
و رۆمانى
هه‌یه، له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیدا باسى ژیانى خه‌ڵکه ئه‌سڵیه‌که‌ى که‌نه‌دا ده‌کا
واتا هیندییه سووره‌کان،
هه‌ندێ له‌ڕۆمانه‌کانى کراونه‌ته فیلمى سینه‌مایى
له‌وانه رۆمانى (ئه‌کا کۆک)، گه‌لێک خه‌ڵاتى خۆماڵى
و جیهانى وه‌رگرتووه.
سیمۆن
مارسیل گۆدان
و/ شیرین. ک
تیشکى خۆره‌که له‌په‌رده قامیشیه‌که‌وه
دێته ژوورێ، مێشه سه‌گانه‌یه‌ک
به‌ده‌ستمه‌وه ده‌نیشێته‌وه، ده‌ست رائه‌وه‌شێنم
و دوورى ده‌خه‌مه‌وه، به‌قاپاغى
گڵۆپه کوژاوه‌که‌وه ده‌نیشێته‌وه. سیمۆن له سه‌ر پێخه‌فه‌که‌ى راکشاوه،
ته‌وێڵم ئاره‌ق ده‌رده‌داو دڵۆپه ئاویش به په‌رداخه ویسکییه‌که‌وه
ده‌رئه‌که‌وێ، من له‌سه‌ر کورسیه‌کى قامیشین دانیشتووم.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یه، هه‌وا گه‌رمه، سیمۆن قه‌ڵه‌وه، رقم له‌خه‌ڵکى قه‌ڵه‌وه،
که سیمۆن-م ناسى باریکه‌له‌و ناسک بوو..
که‌هه‌وا وا گه‌رم
بێ ناتوانى بیر له‌شت خوێندنه‌وه یا هیچ کارێکى تر بکه‌یته‌وه
ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویتیش، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه سیمۆن بۆگه‌نه، به‌رده‌وام ئاره‌ق
ده‌کاته‌وه، یه‌کجاریش قه‌ڵه‌وه، له‌درزى ده‌رگاکه‌وه، پێیه‌کانى ده‌بینم،
که‌مێ
زه‌رد هه‌ڵگه‌راون
و تۆزى خواربوونه‌ته‌وه‌و ده‌بریقێنه‌وه.
کراس و پانتۆڵه‌که‌م داکه‌ند، پێسته‌که‌م شێداربوو، دیاره پێستى هه‌موومان شێداره،
سه‌یرى پێیه‌کانى سیمۆن ده‌که‌م.. پانکه‌که ده‌خولێته‌وه‌و هه‌واکه‌ش هه‌ر
گه‌رمه، ده‌نگى گیتارێک دێ، ئینجا گوێم له‌ده‌نگێک
ده‌بێ به‌زمانێک که‌نایزانم
گۆرانى ده‌ڵێ چرکه‌ى سه‌عاته‌که به‌چاکى ده‌بیسترێ تیک تاک، تیک تاک شتێکى
ترسناکه.
له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌واندا سه‌یرى ده‌وروبه‌رى خۆمم کرد
و بیرم له‌سه‌ره‌تاکانى خۆم
و
سیمۆن ده‌کرده‌وه، دوازده
ساڵ تێپه‌ڕى! ئه‌و کاته سیمۆن لاو بوو ده‌یزانى چۆن
پێده‌که‌نێ، له‌و دوازده ساڵه‌ى پێکه‌وه‌بوونماندا، چوار ساڵمان به‌خۆشى برده‌سه‌ر
چوارساڵ له‌کۆى دوازده
ساڵ. ئه‌وسا سیمۆن ناسکۆڵه بوو..
سه‌یرى پێیه‌کانى ده‌که‌م، دڵنیام له‌وه‌ى زیاتر زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاون په‌رداخه‌که‌م
پڕده‌که‌م، له‌خۆمه‌وه هه‌ڵده‌ستم، ده‌چم کڵۆیه سه‌هۆڵ بێنم، که‌به‌لاى
مێزه‌که‌دا ده‌ڕۆم، رۆژنامه‌که ده‌بینم له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى (وشه یه‌کتربڕه‌کان)
کراوه‌ته‌وه سیمۆن حه‌زى له (وشه یه‌کتربڕه‌کان)بوو، یه‌کێک له‌ده‌سته
خوشکه‌کانى به‌رده‌وام ئه‌و جۆره رۆژنامانه‌ى بۆ ده‌نارد. ده‌گه‌ڕێمه‌وه جێگاکه‌ى
خۆم.
سه‌ره‌تا که‌سیمۆن حه‌زیده‌کرد بێته دۆستم، سه‌یرمده‌کرد کچێکى روخۆش
و زیره‌ک و پاک و به‌ڕه‌وشته. دواتر توانیم قه‌ناعه‌تى پێبکه‌م تاکه‌مێ ئازادتربێ.. له‌بیرمه
سیمۆن چۆن لێم نزیکده‌بووه‌وه، له‌پشته‌وه باوه‌شى پیاده‌کردم سکى به‌پشتمه‌وه
ده‌نووساند، ده‌ستى ده‌خسته هه‌ردوگیرفانه‌کانم
و .. بێ جووڵه ده‌وستاین بۆ چه‌ند
چرکه‌یه‌ک واده‌مانیه‌وه، تا ئاره‌زووه‌کانمان هه‌ڵده‌چوو داگیریده‌کردین..
ئه‌وه‌ش بۆ خۆى هونه‌ره بتوانى چاوه‌ڕوانیی شته‌کان بکه‌ى.. دواى بخه‌یت، پێش
ئه‌وه‌ى تامى بکه‌ى هه‌ستى پێبکه‌ى.. سیمۆن له‌و هونه‌ره‌دا شاره‌زابوو..
پێکه‌وه راده‌کشاین، جه‌سته‌م به‌جه‌سته‌یه‌وه ده‌نووساند، ده‌مم ده‌خسته سه‌ر
ده‌مى پێڵومان ده‌جووڵاو ئه‌ژنۆمان ده‌له‌رزى
و هه‌ناسه‌کانمان ده‌چه‌پاندو له‌پڕ
به‌ره‌ڵامان ده‌کرد..
سیمۆن زۆر به‌هره‌مه‌ندانه وایلێده‌کردم ده‌ستبه‌ردارى خودى ببم به‌گه‌رم
و
گوڕیه‌وه بگه‌مه ئه‌وێ، بۆ لاى دنیاى نادیارى لێوه‌کانى.. گه‌ردنى.. داخۆ
له‌میانه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا، ئه‌و کاته‌ى سیمۆن بچکۆلانه‌و ناسکۆڵه‌بوو، چه‌ند
جار ئه‌م گه‌شته دوورودرێژه‌مان کردبێ.
که‌داده‌نیشت و نانى ده‌خوارد حه‌زمده‌کرد سه‌یریبکه‌م چۆن له‌سه‌رخۆ ئه‌و نانه‌ى
ده‌خوارد، له‌خواردنه‌که ورد ده‌بووه‌وه، بۆنى ده‌کرد له‌نێوان پارویه‌ک
و
پارویه‌کى تردا قسه‌ى بۆ ده‌کردم، باسى پوچترین ورده‌کارى بۆ ده‌کردم.
له‌سه‌رخۆ قه‌ڵه‌وبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌نانى ده‌خوارد زۆر به‌خۆشیه‌وه سه‌یرم
ده‌کرد، ئه‌مه وایلێکردم تێبینى قه‌ڵه‌ویه‌که‌ى نه‌که‌م ورده ورده
له‌گه‌ڵ
گۆڕانه‌که‌یدا رابێم، چونکه من به‌رده‌وام، سه‌یرى رووخساریم ده‌کرد روخساریشى
قه‌ت نه‌گۆڕرا.
سیمۆن هه‌میشه جوان بوو، دوو چاوى گه‌وره‌ى شینى سه‌رسوڕهێنه‌رو نیگایه‌کى سه‌یرى
هه‌بوو، برژانگه‌کانى زۆر درێژبوون به‌سه‌ر چاوانیه‌وه وه‌کو باڵى چۆله‌که
لێکده‌نران و ده‌کرانه‌وه هه‌موو جار پێمده‌وت؛ سیمۆن باڵه‌کانت لێکبنێ، ئه‌و کاته
پێڵوه‌کانى لێکده‌ناو به‌لێوه په‌مه‌ییه‌کانى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى بۆ ده‌کردم، گه‌ر
به‌ته‌نیا له‌ده‌موچاویمان بڕوانیایه، به‌ته‌نیا ده‌موچاوى وامانده‌زانى زۆر
نه‌رم و ناسکۆڵه‌یه، من به‌ته‌نیا هه‌ر سه‌یرى ده‌موچاویم ده‌کرد رووى زۆر جوان
بوو، جارى واهه‌بوو له‌ش
و لاریم له‌بیرده‌چوه‌وه.
نازانم چه‌ندجار په‌یکه‌رى که‌لله‌سه‌رى سیمۆن-م تاشیووه) رۆژانێک تێده‌په‌ڕى
و
که‌ره‌سه‌کانم له‌وێدا ده‌که‌وتن
و هیچ کارێکم نه‌ده‌کرد.. هه‌شت
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌ستمکرد به‌ودروستکردنى په‌یکه‌رێک بۆ که‌لله‌سه‌رىو تائێستاش ته‌واوم
نه‌کردووه..
(حه‌زده‌که‌م ده‌رگاى ژووره‌که‌ى دابخه‌م قێزم له‌پێیه ناشرینه‌کانى ده‌بێته‌وه)
خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته چه‌ند خاووخلیچکن! چه‌ند دواکه‌وتن، دیاره ئه‌وانیش زۆریان
گه‌رمایه، راسته ته‌ح له‌و پیشه‌یه‌ى ئه‌وانه!
چه‌ند سه‌یره کاتێ بیر له‌و دوازده‌ساڵه ده‌که‌مه‌وه، ده‌بینم ژماره‌یه‌کى
زۆرکه‌م یاده‌وه‌ریم له‌لاماوه، هه‌میشه‌ش هه‌ر ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ن، ئه‌و
وێنانه‌ن وه‌کو پێشتر باسمکرد، مێزه‌که‌و پێخه‌فه‌که، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه،
ئێمه ژیاین، سه‌فه‌رمان کرد، ئه‌و ژیانه‌شمان خاڵى نه‌بوو له‌ساتى سه‌خت
و
خه‌ڵه‌تاندن و شه‌ڕو هه‌را، تۆ بڵێى هه‌موو شتێکم بیر چووبێته‌وه؟ ئاى..
که‌ئێوارانێ به‌رگه‌کانى دائه‌که‌ند..
له‌نێو ئه‌و هه‌موو ژنانه‌دا که‌ناسیومن، له‌نێو ئه‌و هه‌موو نموونانه‌دا که
له‌گه‌ڵیاندا خه‌وتووم، که‌سم نه‌دیوه وه‌کو سیمۆن واجوان خۆى رووت بکاته‌وه
له‌سه‌ر قه‌راغى سیسه‌مه‌که داده‌نیشت، ئینجا خۆى ئه‌دا به‌پشتاو پاڵده‌که‌وت،
به‌نووکى پێى پێڵاوه‌کانى داده‌که‌ن
و تائه‌ژنۆى ده‌رده‌که‌وت، زۆر جار دواى ئه‌وه
ماوه‌یه‌ک هه‌ر به‌پاڵکه‌وتنه‌وه ده‌مایه‌وه‌و خۆى ده‌لاواندو ده‌یووت (پێم
په‌تیه ئاى له‌و خۆشیه). چه‌ند چرکه‌یه‌ک خۆشیى له‌وه ده‌بینىو ئینجا
یه‌که‌یه‌که قۆپچه‌کانى کراسه‌که‌ى ده‌کرده‌وه، له‌پڕه ده‌وه‌ستا، تاشتێکى زۆر
راشکاوانه‌م پێ بڵێ سه‌باره‌ت به په‌یکه‌رتاشى یان دوایین رۆمان یان ته‌نووره‌یه‌ک
که له‌بازاڕ بینیوێتى، جارى واش هه‌بوو ستایشى ئه‌و قاوه خۆشه‌ى ده‌کرد که‌ئه‌و
دوا نیوه‌ڕۆیه
له‌گه‌ڵ سۆلانجدا خواردویه‌تیه‌وه، حه‌زیده‌کرد باسى سۆلانج بکات
که هه‌موو قۆپچه‌کانى ده‌کرده‌وه، سوکه‌ڵه پاژنه‌ى پێی له‌سه‌ر قه‌راغى
سیسمه‌که داده‌ناو داده‌نیشت.. هیچ شتێکیشى له‌وه سه‌رسوڕهێنه‌رتر نه‌بوو
کاتێ
سیمۆن به‌شه‌رمه‌وه ته‌نووره‌که‌ى هه‌ڵده‌دایه‌وه تا لاستیکى گۆره‌وه‌یه
درێژه‌کانى بترازێنآ، هه‌ر به‌پێوه به ناسکىو له‌زه‌ته‌وه ده‌ستى به‌و ئاوریشمه
ته‌نکه‌دا ده‌هێناو ئینجا قاچه‌کانى رووت ده‌کرد.
که کراسه‌که‌شى داده‌که‌ند، به‌و شانه ناسکه خڕانه‌ى
و ئه‌و مه‌مکه
تورت و
قوتانه‌ى که وه‌کو دوو چرۆ رووابوون، شێتى ده‌کردم.
سیمۆن، سیمۆن به‌ڕووتى لاى ده‌ستشۆره‌که‌بوو دانى ده‌شت، سیمۆن قژى داده‌هێنا..
سیمۆن له‌پێخه‌فه‌که‌دا،
پاک و روون، هه‌ر له‌خۆیه‌وه ده‌خنایه‌وه، یا
به‌سه‌رسوڕمان و مه‌ستى و تینوێتى من پێده‌که‌نى..
سیمۆن په‌رۆشى ورده‌کاریه‌کان بوو، تابۆى بکرایه حه‌زى ده‌کرد شته‌کان خۆش
و
به‌له‌زه‌ت بن تا
هه‌ندێ شادى پێببه‌خشن، سیمۆن لێوان لێو بوو له‌ژیان..
په‌رداخه‌که‌م پڕده‌که‌مه‌وه، گێژ گێژ هه‌ڵده‌ستم تا کڵۆیه سه‌هۆڵه بهێنم، که
له‌لاى مێزکه‌دا ده‌ڕۆم فرسه‌ت دێنم
و رۆژنامه‌که قه‌د ده‌که‌م، هه‌میشه (وشه
یه‌کتربڕه‌کان)م به‌شتێکى پوچ زانیوه، حه‌زده‌که‌م رۆژنامه‌که قه‌د بکه‌م، ئه‌و
مێشه سه‌گانه‌یه‌ش بکوژم، به‌ڵام تاقه‌تم نییه به‌دوایدا راکه‌م، هه‌واش زۆر
گه‌رمه. ده‌گه‌ڕێمه‌وه کورسیه‌که‌م، به به‌رده‌م ژووره‌که‌دا ده‌ڕۆم تا
ده‌رگاکه‌ى دابخه‌م
و چیتر چاوم له‌پێیه رووته‌کانى سیمۆن نه‌بێت.
بێ خواستى خۆم
سه‌یرم کرد‌و له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌رگاکه داخه‌م، به په‌نجه‌یه‌ک پاڵم پێوه‌ناو
جیڕه‌یه‌کى لێوه‌هات، سیمۆن له‌وێیه، خه‌وتووه، ترسناکه. بۆگه‌نى
دێ، روخسارى
چه‌ند نه‌رم و نیانه، هێشتا باڵه چۆله‌که گه‌وره‌کانى ماوه که چاوانى
داده‌پۆشێ، بزه‌یه‌کیش له‌سه‌ر لێوه په‌مه‌ییه‌کانێتى، ده‌مه‌وآ هه‌ر سه‌یرى
ده‌مووچاوى بکه‌م، به‌ڵام جه‌سته‌شى له‌وێدایه، زه‌به‌لاحه‌و به‌قه‌د زلێتێکه‌ى
رقم لێیه‌تى، به‌سه‌ر هه‌موو وێنه‌که‌یدا زاڵه.
سیمۆن نیمچه رووته، مه‌مکه زله‌کانى له‌نێو کراسه کۆنه‌که‌یدا به‌ملاو به‌ولاى
سنگیدا پان بوونه‌ته‌وه، هه‌ردوو قۆڵه پانه، چه‌وره،
شل و داکه‌وتووه‌کانى له
هه‌ر دوو ته‌نیشتى دا راکشاون، ورگى زله‌و رانه‌کانى ئاوساون هینه‌که‌ى
له‌نێوانیاندا بزره، باشه من چۆن تائێستا توانیومه ئه‌و جه‌سته‌یه له باوه‌ش
بکه‌م، چۆن توانیومه ئه‌و هه‌موو گه‌شته‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌م
و پێى مه‌ست بم؟ چۆن
خودى خۆم له‌بیرکردووه تا ئه‌و راده‌یه‌ى ئه‌و جه‌سته‌یه له‌بیربکه‌م؟
پێسته‌که‌م هێشتا شێداره، گه‌رمامه، سه‌عاته‌که چرکه چرکێتى مێشه سه‌گانه‌که
به‌سه‌ر جه‌سته‌ى سیمۆندا دێت
و ده‌چێت، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌یر ده‌که‌م، سیمۆن
له‌زه‌ردیا ده‌بریسکێته‌وه، خه‌ریکه سه‌وز هه‌ڵه‌گه‌ڕێ، ده‌رگاکه‌م پێوه‌دا،
چوومه لاى په‌نجه‌ره‌که تابزانم گه‌یشتوون، که‌س دیارنه‌بوو، گه‌ڕامه‌وه سه‌ر
کورسیه قامیشه‌که‌م، پێکێکى ترم تێکرد.
وام هه‌ستکرد گوێم له‌پێکه‌نینه‌که‌ى سیمۆن-ه، ئه‌و کاته‌ى یه‌کترمان ناسى
ته‌مه‌نى بیست
ساڵ بوو، ئه‌و بۆ به‌سه‌ربردنى پشوویه‌ک هاتبووه ئه‌و دوورگه‌یه،
له‌ژێر تیشکى خۆره‌که‌دا خۆى هه‌ڵخستبوو لێى نزیک بوومه‌وه پێموت: ده‌توانى ئاگات
له‌به‌رگه‌کانم بێت تا له‌خۆشتن ده‌بمه‌وه؟
ئه‌و ئێواره‌یه
من و سیمۆن تاشه‌و داهات له‌سه‌ر ئه‌و که‌نار ده‌ریایه ماینه‌وه،
من و سیمۆنى ته‌مه‌ن بیست به‌هار، بچکۆله‌و روخۆش
و ناسکۆڵه به خۆى
و برژانگه
درێژه‌کانییه‌وه که‌ده‌تووت باڵى چۆله‌که‌یه..
له‌ده‌رگا ده‌درێ، دیاره ئه‌وان گه‌یشتن، پانتۆڵ‌و کراسه‌که‌م له‌به‌رکرد
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، چواربوون، به ته‌مه‌نترینه‌که‌یان که‌بالووکاوى بوو پرسیارى
لێکردم.
-ژنت هێناوه؟
وه‌ڵاممدایه‌وه:
-گه‌ر واحه‌زده‌که‌ى!
لێى پرسیم:
-باشه.. به‌ڵام چى بنووسم؟
-بنووسه ژنم هێناوه
نووسى که ژنم هێناوه، دواى ئه‌وه پرسیارى تر‌ى کرد: ناو دایک
و باوکم، ته‌مه‌ن،
شوێنى له‌دایکبوون، له‌که‌یه‌که‌وه
من و سیمۆن پێکه‌وه ده‌ژین.. هه‌موویم
وه‌ڵامدایه‌وه ئینجا پرسى له‌کوێیه؟ به‌ره‌و ژوورى نووستنه‌که‌م برد،
سێ
پیاوه‌که‌ى تر به‌دواماندا نه‌هاتن، له‌ده‌ورى مێزه‌که دانیشتبوون، چاویان
له‌بوتڵه ویسکیه‌که بڕیبوو، پیره‌مێرده‌که سه‌رى به‌سه‌ر سیمۆندا شۆڕکرده‌وه‌و
وتى:
- سه‌یره، بۆگه‌نى دێ، ماوه‌یه‌کى زۆره؟
- چه‌ند رۆژێک ده‌بێ
له‌به‌ر خۆیه‌وه بۆڵاندى..
- دیاره.. دیاره
داواى به‌رگى کرد، دوایى ئاماژه‌ى بۆ کردم که‌پێویست ناکا، به‌چه‌ر چه‌فه‌که
له‌سه‌ره‌وه تا پێیه‌کانى داپۆشى، خه‌ریکبوو بچێته
ده‌رێ که‌سوڕایه‌وه‌و جارێکى
دى چه‌رچه‌فه‌که‌ى هه‌ڵدایه‌وه، بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک سه‌یرى ده‌موچاوى کرد، ئه‌و
مێشه سه‌گانه‌یه‌ى ده‌رکرد که‌تێى ئاڵابوو، سه‌یرى کردم
و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتى:
-چه‌ند جوانه!
که‌چووینه ده‌رێ پیره‌مێرده‌که به‌پیاوه‌کانى وت: ده‌توانین بیبه‌ن، بیخه‌نه
پیکابه‌که‌وه، که‌ده‌رگاى پیکابه‌که‌ى داخست وتى:
- ده‌بێ هه‌ر ئێستا بینێژین، ئه‌مه په‌تایه..
نازانم پیره‌مێرده‌که بۆ تفێکى کرده سه‌ر زه‌وییه‌که‌و رۆشتن..
هه‌ناسه‌یه‌کى سه‌رفرازیم هه‌ڵکێشا..
ده‌رگاکه‌م پێوه‌دا گه‌ڕامه‌وه، له‌سه‌ر کورسیه قامیشینه‌که‌م دانیشتم، له‌سه‌رخۆ
دوا قومى پێکه ویسکیه‌که‌م خوارده‌وه، مێشه‌که به‌ده‌ستمه‌وه نیشته‌وه، ده‌ستم
راوه‌شاند ده‌رمکرد، هێشتا هه‌وا زۆر گه‌رمه، گیتار ژه‌نه‌که هه‌ر به‌رده‌وامه
ده‌خه‌وم و بیر له‌سیمۆن ده‌که‌مه‌وه که‌هێشتا بچکۆله‌و ناسکۆڵه‌بوو (سیمۆن..
باڵه‌کانت لێک بنێ).
مارسێل غۆدان
له‌شارى (تروا- ریڤێرا)له هه‌رێمى کیبیک ساڵى 1932 له‌دایکبووه، هه‌شت رۆمان
و سێ
کۆمه‌ڵه چیرۆک
و ژماره‌یه‌کیش شانۆنامه‌ى هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندین زنجیره‌ى بۆ
رادیو نووسیوه..
مارسیل گودان به‌شێوازێکى گاڵته‌جارى به‌نێو دنیاى کورته چیرۆک
و رۆمانه‌کانیدا
ده‌گه‌ڕێ، که‌دنیایه‌که پڕه له‌دڵڕه‌قى
و نه‌رمیه‌کى شاراوه‌شى لێده‌تکێ.
سه‌رچاوه/ قصص قصیرة من الادب الکندي- مارسیل غودان
چاوه‌ڕوانى له شوێنێکى هه‌ڵه‌دا
سۆمه‌رست مۆم*
و/ شیرین. ک
له‌کافیتریاى(ئه‌ى. بى. سى)بینیم، له‌لاى مێزى سه‌ر سووچه‌که‌دا دانیشتبوو، زۆر
غه‌مبار دیار بوو، پیاوێکى کورته باڵاى لاواز بوو، ریشێکى درێژى بژى هه‌بوو،
جل و به‌رگه‌که‌ى تا راده‌یه‌ک کۆن بوو،هه‌ر ده‌تووت مه‌ڕى گێژه، هه‌ر که
به‌رامبه‌رى دانیشتم گارسۆنه کچه‌که هات
و قاپه به‌تاڵه‌کانى هه‌ڵگرت..
-هیچ شتێکى ترت
ده‌وێ؟
پیاوه‌که سه‌یرێکى سه‌عاته‌که‌ى سه‌ر دیواره‌که‌ى کرد
و به توره‌ِیی ده‌ستى به‌سه‌ر
مێزه‌که‌دا هێنا
و به‌ده‌نگێکى نزم وتى:
-له‌وانه‌یه.. له‌وانه‌یه قاپآ هێلکه‌وڕۆن بخۆم
(قاپآ هێلکه‌وڕۆن)گارسۆنه کچه‌که داواکارى پیاوه‌که‌ى دووپاتکرده‌وه
و ئینجا روویکرده من، دواى ئه‌وه‌ى منیش شتى خۆم داواکرد، پیاوه‌که سه‌یرێکى کردم
و
به‌نه‌زاکه‌ته‌وه لێی پرسیم:
-ببوره، ده‌توانى پێم بڵێی ئاخۆ سه‌عاتى سه‌ر دیواره‌که راسته؟
سه‌یرى سه‌عاته‌که‌ى خۆمم کرد
و پێموت که راسته، دواى ئه‌وه‌ى سوپاسى کردم(ئاخر ئا
له‌مه ده‌ترسام)له‌وه ده‌چوو بیه‌وێ شتى تر بڵێت گه‌ر گارسۆنه‌که به‌خۆى
و ئه‌و
قاپه هێلکه‌وڕۆنه‌وه نه‌گه‌یشتایه که داواى کردبوو، پیاوه‌که وتى(ئه‌مه زۆر
ناخۆشه) به‌بایه‌خپێدانه‌وه لێم پرسى(چى ناخۆشه)پیاوه‌که قاپه
هێلکه‌وڕۆنه‌که‌ى برده ئه‌ولاوه
و خۆى لێهێنامه پێشێ وه‌کو ئه‌وه‌ى بیه‌وێ
نهێنیه‌کم لابدرکێنێ به‌چرپه‌وه پێی وتم(له رووخسارتا چاکه
و پیاوه‌تى
ئه‌بینم)دواى ئه‌وه‌ى بۆلاى
راست و چه‌پى روانى و وتى(ره‌نگه بوێرم داواى یارمه‌تیت
لێبکه‌م)وه‌کو ده‌بینى چاوه‌ڕوانى ژنه‌که‌م ده‌که‌م، پێم وت:
-ئاوا..چاک پێوه بووى، دیاره دواکه‌وتووه، بۆ تۆزێکى تر چاوه‌ڕوانى ناکه‌یت،
بزانه دآ یان نا، بێگومان ده‌زانى مه‌وعیدى ژنان چۆنه!
-چوار سه‌عاته چاوه‌ڕوانى ده‌که‌م
-چى؟ چوار سه‌عات؟
-له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتین سه‌عات یه‌ک
و نیوى ته‌واو لێره یه‌کتر بگرینه‌وه
ئه‌وه‌تا من له‌وساوه چاوه‌ڕوانى ده‌که‌م.
نه‌مزانى چى بڵێم، هه‌رچه‌نده منیش ژنم هه‌یه، قه‌ت پیاوێکم نه‌ناسیوه چوار
سه‌عات چاوه‌ڕوانى ژنه‌که‌ى بکات، دیار بوو کابرا نیگا پڕبه‌زه‌ییه‌کانمى به‌دى کرد
بۆیه به‌په‌له وتى(له راستیدا نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه چاوه‌ڕوانم
بکردایه، قه‌ت له نیو سه‌عات زیاتر چاوه‌ڕوانم نه‌کردووه، به‌ڵام وه‌کو ده‌بینى
پاش ئه‌وه‌ى نیو سه‌عات دانیشتم داواى ژه‌مێکى سوکه‌ڵه‌م کرد به‌ڵام که هه‌ر
نه‌هات بیرم له‌وه کرده‌وه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه سه‌یر ئه‌که‌م ژنه‌که‌م بیرى
چووه.. مه‌به‌ستمه بڵێم.. به‌بێ پاره
له ماڵ هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه پاره‌ى ئه‌و خواردنه‌م پێنه‌بوو که خواردبووم)
-به‌داخه‌وه.. به‌ڵام..(کابرا قسه‌که‌ى پێبڕیم
و به‌رده‌وام بوو)
ئینجا بیرم له‌وه کرده‌وه وتم باشتر وایه خواردنى تر بخۆم، چونکه ئه‌و گارسۆنه
کچانه پێیان خۆش نییه زۆر
دانیشى و داواى هیچ نه‌که‌ى، داواى سۆسج
و په‌تاته‌م کرد،
له‌سه‌رخۆ نانه‌ه‌م خوارد که لێشبوومه‌وه ژنه‌که‌م هه‌ر نه‌هات، نیو سه‌عاتى تریش
دانیشتم دواى ئه‌وه ده‌بوو داواى شتێکى تر بکه‌م ئیتر ئه‌وه چوار سه‌عاته دووجار
هێلکه‌وڕۆنم خواردووه له‌گه‌ڵ په‌تاته
و سۆسج و شه‌ربه‌تى ته‌ماته
و چه‌ند کوپێ
چاوقاوه و په‌رداخه بیره
و شه‌ربه‌تى لیمۆ و برنجج و گۆشت و .. و ئیتر سه‌یرکه ناتوانم
لێره بڕۆمه ده‌رێ
و به‌مزووانه‌ش شوێنه‌که دائه‌خه‌ن
و پێده‌زانن پاره‌م پێنییه،
ئه‌و کاته بانگى پۆلیس ده‌که‌ن
و ده‌وه‌ره هه‌ڵویستى من چه‌ند پڕ شه‌رمه‌زارى
ده‌بێ..
ئینجا به‌هه‌ردوو له‌پى ده‌ستى رووى خۆى شارده‌وه، به ده‌نگێکى گریاناوییه‌وه
ده‌یوت ئه‌مه دواجاره وه‌عدى بده‌مآ پێکه‌وه له کافیتریاى(بلاک کات-پشیله‌ى
ره‌ش) یه‌کترى ببینین.
-چى؟ بلاک کات؟ به‌سه‌رسوڕِمانه‌وه هاوارم کرد، به‌ڵام ئه‌مه کافیتریاى بلاک کات
نییه، ئه‌مه(ئه‌ى. بى. سى)یه.
کابرا به‌ترسه‌وه له جێی خۆى راپه‌ڕى..
-چى؟ بلاک کات نییه! ئه‌ى خواى میهره‌بان، هه‌موو رۆژه‌که له شوێنێکى هه‌ڵه‌دا
دانیشتووم، ئێستا چیبکه‌م؟
پیاوه‌که خه‌ریک بوو ده‌ستى به گریان ده‌کرد، زیاتر به‌زه‌ییم پیادا هاته‌وه،
به‌گه‌رمى پێموت(گوێ مه‌ده‌رێ، خۆڕاگر به، من پاره‌ى
خواردن و خواردنه‌وه‌کانت
ئه‌ده‌م) کابرا هاته‌وه سه‌ر خۆى، هه‌ناسه‌ى به‌به‌را هاته‌وه، به هه‌ردوو
ده‌ستى هه‌ردوو ده‌ستمى گرت که‌له‌سه‌ر مێزه‌که دامنابوو، به‌ده‌نگێکیش که
مه‌منوونى پێوه دیار بوو..
-تۆ چه‌ند چاکى ئه‌ى کوڕه لاوه‌که، خوا ده‌ست به‌باڵته‌وه بگرێ، تکایه
ئه‌دره‌سه‌که‌تم بده‌رێ، تا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گه‌یشتمه‌وه
ماڵێ پاره‌که‌ت بۆ
بنێرمه‌وه..
ئینجا به‌باوه‌ڕبه‌خۆبوونێکه‌وه بانگى کچه گارسۆنه‌که‌ى کرد..
-بێزه‌حمه‌ت لیستى حیسابه‌که
کچه‌که لیستى حیسابه‌که‌ى هێنا، کابرا به‌ده‌نگێکى نزم وتى(هه‌شت جونه‌یهونیو)منیش
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به ته‌ریقى نه‌کا وتم(وامزانى زۆرتره)دواى چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک
لیستى حیسابه‌که‌ى له‌و قه‌رزه دا که‌من به خواستى خۆم پێم‌دا، کارتى
ئه‌درێسه‌که‌شى خسته گیرفانى
و وه‌کو ئاسک تێی ته‌قاند، رۆژان تێپه‌ڕین،
ئێواره‌یه‌ک کاتێ خۆمکرد به کافبتریاى(بلاک کات)دا له‌وکاته‌دا که ده‌مویست
دانیشم، له‌مێزه‌که‌ى به‌رامبه‌رم پیاوێکى رێکپۆشم بینى پێوه‌ى دیار بوو
که‌که‌سایه‌تییه
و له‌به‌رامبه‌ریشیدا که پشتى له‌من بوو پیاوێکى کورته باڵاى
لاواز دانیشتبوو، له‌پڕگوێم لێ‌بوو کابرا بچکۆله‌که به‌وى تر‌ى وت: چاکه
و پیاوه‌تى
له رووخساتا ده‌بینم ئه‌ى کوڕه لاوه‌که، وه‌کو ده‌بینى من لێره‌دا چاوه‌ڕوانى
ژنه‌که‌م ده‌که‌م..
سۆمه‌رست مۆم (1874-1965) چیرۆک و رۆمان و شانۆنامه‌ی نووسیوه، خاوه‌نی ده
کۆمه‌ڵه چیرۆکه که له‌چوار به‌رگدا کۆکراوه‌ته‌وه و به‌ملیۆنان نوسخه‌ی
لێ فرۆشراوه، شانۆنامه‌کانی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکانی به‌ریتانیا نمایشکراون، ساڵی
1919 دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆمانی (مانگ و شه‌ش پێنس) وه‌کو رۆماننووسێک له‌سه‌ر
ئاستی دنیا ناسرا.
سه‌رچاوه/العربي- ژماره525-ئابى2002
چیرۆکى: سۆمه‌رست مۆم، وه‌رگێڕانى بۆ عه‌ره‌بى: کامل السعدون
قڵیشێک له‌به‌فره به‌ستووه‌که‌دا
برناردۆ ئه‌چاگا*
و/ شیرین. ک
تارمایی مه‌رگ سه‌ربازگه‌ی ژماره‌یه‌کى پێوانه‌کرد ئه‌و کاته‌ی شیربا تامنغ گه‌یشت
و
هه‌واڵی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فیلیب ئۆگه‌ست بلۆ-ى بۆناو قڵیشێک راگه‌یاند، ئه‌و
هه‌راو پێکه‌نینه‌ى له‌کاتی نانخواردنی ئێواره‌دا نرابووه‌وه له‌پڕ وه‌ستاو پیاڵه
چاکان له‌سه‌ر به‌فره‌که له‌بیرکران که هێشتا هه‌ڵمیان لێهه‌ڵده‌ستا، هیچ یه‌کێک
له‌توانایدا نه‌بوو قسه‌بکات، شیربا ترسا له‌وه‌ى له‌قسه‌که‌ی تێنه‌گه‌یشتبن بۆیه
هه‌واڵه‌که‌ى بۆ دووباره کردنه‌وه، سه‌هۆڵ فیلیب ئۆگه‌ست-ى قووتداو له‌وه‌شده‌چآ
قڵیشه‌که زۆر قووڵ بێت.
-تامنغ، ئه‌ى تۆ نه‌تده‌توانی ده‌ریبهێنیته‌وه؟
دواجار ئه‌و پیاوه‌ى تیمه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد ئه‌م پرسیاره‌ى کرد، ئه‌و پیاوه
ماسیاس ریمز-ى ژونێفنی بوو، که‌ناوی له ئنسکلۆبیدیای –شاخه‌وانه‌کان-دا هاتووه،
له‌به‌رئه‌وه‌ى توانیوێتی بگاته لووتکه‌ی دۆگالێری، شیریا به‌نه‌خێر سه‌ری باداو
وتى:-
-تشیسۆ، مسته‌ر ریمز، واشه‌وه
ئه‌وه هۆیه‌کی
ماقووڵ بوو، که شه‌و
دادێ پله‌ى سه‌رما –تشیسۆ-له‌و ده‌وروبه‌ره
ده‌گاته چل ژێر سفره‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆى پله‌یه‌کی کوشنده‌یه هه‌روه‌ها کار
له‌جێگیری تاشه سه‌هۆڵینه گه‌وره‌کانی شاخه‌کانیش ده‌کات شه‌وانه قڵیشی نوێ
ده‌کرێنه‌وه له‌برامبه‌ریشیدا قڵیشی کۆنی تر بۆ ئه‌به‌د داده‌خرێنه‌وه بۆیه هه‌ر
هه‌وڵدانێک بۆرزگارکردن نیمچه موسته‌حیله.
-تامنغ چ نیشانه‌یه‌کت جێهێشتووه؟
شیربا پشتی کرده‌وه، هیچى پێوه‌نه‌بوو، ئه‌و نیشانه‌یه‌ى جێیهێشتبوو جانتا
نایلۆنییه سووره‌که‌ى پشتی بوو له‌که‌ناری قڵیشه سه‌هۆڵینه‌که به‌سنگێک باش
دایکوتابوو..
-هێشتا زیندووبوو؟
-نازانم میسته‌ر ریمز
هه‌موو وابیریانکرده‌وه که میسته‌ر ریمز مه‌به‌ستى له‌و پرسیارانه خۆ
ئاماده‌کردن بێت بۆ هه‌ڵمه‌تێکى پشکنین که بۆ رۆژى دوایى
له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا
ده‌رده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو سه‌رسام بوون که بینییان جزمه‌ى به‌شاخ
هه‌ڵگه‌ڕانه‌که‌ى له‌پێکردو داواى کرد په‌ت
و لایتێکی ده‌ستى بۆ بێنن، ئه‌و
ژونێفییه به‌ته‌مابوو یه‌کسه‌ر به‌ڕێ که‌وآ.
پیره شیربا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه هاواریکردو دژی ئه‌و بڕیاره بوو که هه‌ر
به‌خۆکوژی ده‌چوو،
-Lemu minfn
-مانگه‌شه‌و یاریمه‌تیم ده‌دا
ریمز وه‌ڵامی دایه‌وه‌و چاوی بۆ ئاسمان به‌رزکرده‌وه، له‌و کاته‌دا مانگ خه‌ریکبوو
ده‌گه‌یشته چوارده شه‌و و به‌ڕووناکییه‌که‌ی ئه‌و به‌فره‌ی تازه باریبوو رۆشن
ده‌کرده‌وه‌و ره‌نگه‌که‌ی زیاتر سپی هه‌ڵده‌گه‌ڕاند، دوایی روویکرده هاوڕێکانی و
پێیڕاگه‌یاندن که یارمه‌تی که‌سیان قبووڵ ناکات و به‌ته‌نیا ده‌ڕوا، ده‌بێ هه‌ر
خۆی ژیانی بخاته مه‌ترسییه‌وه چونکه ئه‌وه ئه‌رکی سه‌ر شانێتی، ماسیاس ریمز و
فیلیب ئۆگه‌ست بلۆی پێکه‌وه له‌وێستگه‌کانی خلیسکێنه‌ی سه‌ر به‌فر نزیک ژونێف
کاریان ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه ئه‌وروپاییه‌کانی ناو تیمه‌که وا له‌مه‌سه‌له‌که
گه‌یشتن که له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوور‌و درێژ‌و تایبه‌تمه‌نده‌ی
نێوانیانه‌وه هاتووه، به‌ڵام شیرباکان که ئاگاداری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان
نه‌بوون ئه‌و بڕیاره‌یان والێکدایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کابرا سه‌رۆکی ئه‌و
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌یه‌و به‌رپرسه لێیان.
که تارمایی چاکه‌ته خورییه پرته‌قاڵیه‌ه‌که‌ی ریمز له‌نێو به‌فرو شه‌ودا ون بوو
له‌ناو سه‌ربازگه‌ی ژماره یه‌که‌وه چرپه چرپی سه‌رسامبوون به‌رزبووه‌وه،
ره‌فتارێک بوو شایانی رێزلێنان بوو، ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه له‌پێناو
رزگارکردنی ژیانی که‌سێکی تردا، هه‌ندێکیشیان باسی هێزی دڵ و هاوڕێیه‌تیان ده‌کرد،
هه‌ندێکی تریش باسی رۆحیه‌تی شاخه‌وانیان ده‌کرد، باسی بوێری و یه‌کگرتووییان
ده‌کردن، پیره گیالزین-یش ملپێچه سپێکه‌ی نوێژکردنی له‌هه‌وادا راده‌وه‌شاند:
به‌خت یاوه‌ری بێ، فیشتوی مه‌زن بیپارێزێ.. هیچ که‌سێک ته‌سه‌وری راستیه‌که‌ی
نه‌ده‌کرد، به‌خه‌یاڵی که‌سیشدا نه‌ده‌هات که رق و کینه له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌وه
بووبێ.
له‌و کاته‌شدا فیلیب ئۆگه‌ست بلۆی ئازاری ده‌چێشت به‌ده‌ست قاچه شکاوه‌که‌یه‌وه‌و
برینه قووڵه‌که‌ی که له‌که‌یه‌وه، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ریکبوو خه‌وی
لێده‌که‌وت سه‌رمای ئه‌و قڵیشه وایلێده‌کرد خه‌وبیباته‌وه، خه‌و هاتنه‌که‌ی
له‌ئازاره‌که‌ی به‌هێزتربوو، به‌ڵکو له‌خۆشی به‌هێزتربوو، نه‌یده‌توانی چاوی
به‌کراوه‌یی بهێڵێته‌وه، هه‌ستی به‌و گه‌رماییه ده‌کرد که هه‌میشه پێش ئه‌و
مردنه خۆشه ده‌که‌وێ که شاخه‌وانه‌کان هه‌ستی پێده‌که‌ن، له‌سه‌ر سه‌هۆڵه‌که
پاڵکه‌وتبوو، له‌نێو ململانێی خۆیدا نوقم بووبوو، هه‌وڵیده‌دا تاریکی قڵیشه‌که‌و
تاریکی وه‌نه‌وزه‌کانی لێکجیابکاته‌وه، بۆیه ئاگای له‌و په‌تانه نه‌بوو که
له‌سه‌ره‌وه فڕێدرانه خوارێ و که‌وت به‌سه‌ر جزمه‌کانیدا هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه‌شی
نه‌دی که دابه‌زی و له‌ته‌نیشتییه‌وه چۆکی دادا که کابرا تیشکی لایته‌که‌ی لێدا،
فیلیب ئۆگه‌ست قیژانی، تیشکه‌که تۆقاندی.
-تامنغ ئه‌و لایته له‌چاوم دوورخه‌ره‌وه.
هاواری کرد و زه‌رده‌خه‌نه گرتی له‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و چرکه‌یه
هه‌یبوو، هه‌ستیکرد رزگاری بووه، له‌و کاته‌دا گوێی له‌ده‌نگێک بوو که تۆنێکی
هه‌ڕه‌شه ئامێزی هه‌بوو
-من ماسیاس-م
فیلب ئۆگه‌ست سه‌ری جوڵاند تا خۆی له‌تیشکه‌که لادا، به‌ڵام لایته‌که شوێنی خۆی
گۆڕی و دیسانه‌وه چاوی به‌شه‌واره که‌وته‌وه‌و دواجار پرسی:
-چی تۆی هێنا؟!
ده‌نگه قووڵه‌که‌ی ماسیاس ریمز له‌و قڵیشه سه‌هۆڵینه‌دا له‌رییه‌وه له‌سه‌رخۆ
قسه‌ی ده‌کرد هه‌روه‌کو پیاوێکی زۆر ماندوو:
-فیلیب وه‌کو هاوڕێیه‌ک قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ره‌نگه پێکه‌نینت به‌وه‌بێت که
ده‌یڵێم، به‌ڵام فیل پێمه‌که‌نه، بیر له‌وه بکه‌ره‌وه تۆ له‌ئاست پیاوێکدای که
زۆر ئازار ده‌چێژێ..
فیلیب ئۆگه‌ست، سڵی کرده‌وه، هه‌ستی به‌فیشکه‌ی مارێک کرد له‌پشت ئه‌م قسه‌یه‌وه،
ماسیاس به‌رده‌وام بوو:
-فیڵ من و فێرا هه‌ر زۆر هه‌رزه‌کاربووین که یه‌کترمان ناسی، هه‌روا پازده ساڵان
ده‌بووین، ئه‌و پازده ساڵ بوو، منیش شازده ساڵان ده‌بووم ئه‌و کاته کچێکی جوان
نه‌بوو، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ناشرین بوو، له‌چاو ته‌مه‌نی خۆیدا زۆر درێژبوو،
ئه‌وه‌نده‌ش لاواز بوو ئێسقانه‌کانی ده‌رپه‌ڕیبوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
بینیم خۆشمویست، بیرم دێ هه‌ستم کرد حه‌زده‌که‌م بگریم، له‌پڕ هه‌موو شتێکم
وه‌نه‌وه‌شه‌یی بینی، ئاسمان، چیاکان وه‌نه‌وشه‌یی بوون، بارانه‌که‌ش وه‌نه‌وشه‌یی
بوو ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ خۆشه‌ویستی هه‌ستیاری چاوه‌کان ده‌گۆڕێ، ئێتاش هه‌مان
ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه فیڵ، ئه‌و هه‌ستانه‌م له‌ته‌مه‌نی شازده ساڵییه‌وه
نه‌سڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵکو زه‌ماوه‌ندیشمان کرد هه‌ر نه‌سڕانه‌وه، تۆش ده‌زانی
سه‌باره‌ت به زه‌واج چی ده‌وترێ گوایه خۆشه‌ویستی ده‌کوژێ، به‌رده‌وام له‌دڵما
هه‌ڵمگرتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێکردم سه‌رکه‌ومه سه‌ر لووتکه‌ی (دۆها گالێری)
چونکه بیرم له‌ئه‌و ده‌کرده‌وه، به‌ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی دوای
ئه‌و شتانه هات گۆشه‌گیری قڵیشه‌که‌ی زیاتر کرد فیلیب ئۆگه‌ست له‌پڕ هاواریکرد:
-ماس قه‌ت له‌گه‌ڵیا نه‌خه‌وتووم
هاواره‌که‌ی به‌ر هه‌رچوار دیواره سه‌هۆڵینه‌که که‌وت، ماسیاس پێکه‌نینێکی وشکی
له‌ده‌م ده‌رچوو:
-فیڵ، کاتێ وێنه‌کانی ئێوه‌یان نیشاندام خه‌ریکبوو شێت بم، تۆ و فێرا له‌ئۆتێلی
ئه‌مباسادۆر له‌میونیخ ده‌ستتان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتریدا رۆژانی شازده‌و حه‌ڤده‌ی
ئازار یان له تریفۆلی له‌زیوریخ له ده‌وپازده‌ی نیساندا یان له‌شوقه‌کانی ترۆمیر
له ژنێف خۆیدا له‌دوازده‌و سیازده‌و چوارده‌ی ئایاردا، هه‌روه‌ها له‌ده‌ریاچه‌ی
فیلیر به‌درێژایی هه‌فته‌یه‌ک، ئه‌و کاته‌ی من خۆم بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئاماده
ده‌کرد.
فیلیب ده‌می وشک بووبوو، ماسولکه‌کانی ده‌موچاوی که له‌سه‌رما وشک هه‌ڵاتبوون
گرژبوون هاواری کرد:
-تۆ بایه‌خ به کۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له ده‌ده‌یت که هیچ گرنگ نین، ماس
به‌ڵام که‌س گوێی لێنه‌گرت، به‌ته‌نیا چاوی لایته‌که بێبه‌زه‌ییانه تێی ده‌ڕوانی
-فیڵ زۆرم گومان کرد، من پیاوکوژنیم، هه‌رچه‌نده بیرم له‌کوشتن ده‌کرده‌وه زۆرم
رق له‌خۆم هه‌ڵده‌ستا، خه‌ریکبوو له‌که‌ته‌ماندۆ ئه‌وه‌بکه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و
کاته‌ی له لۆکلا له‌فرۆکه‌که دابه‌زین، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه لای من زۆر جوانن و
نامه‌وێ به‌خوێنی تۆ پیسیان بکه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیا له‌بری من حوکمی
به‌سه‌ردا دایت له‌به‌رئه‌وه تۆ لێره‌دایت، چونکه چیا ئیدانه‌ی کردی، ناشزانم چیا
کۆتایی به‌ژیانت ده‌هێنێ، نازانم، ره‌نگه تا به‌ره‌به‌یان به‌زیندوێتی
بمێنیته‌وه‌و ئه‌ندامه‌کانی تری تیپه‌که رزگارت بکه‌ن، به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دانیم،
به‌بۆچوونی من بۆ ئه‌به‌د له‌م قڵیشه‌دا ده‌مێنیته‌وه، له‌به‌رئه‌وه هاتووم بۆ
لات تاپێش ئه‌وه‌ی ئه‌م دنیایه جێبهێڵیت بزانی چه‌ند رقم لێته، لچی فلیب ئۆگه‌ست
ده‌له‌رزی:
-ماس لێره ده‌رم بێنه
-هه‌ر ئێستا پێم وتی: ئه‌وه من نیم واده‌که‌م ئه‌وه چیاکه‌یه ئه‌و بڕیاره ئه‌دا
فیلیب ئۆگه‌ست هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشاو به‌چاره‌نووسی خۆی رازی بوو، ئینجا ده‌نگی
پڕبوو له قێزلێهاتنه‌وه:
-ماس تۆ خۆت به باشتر ده‌زانی له‌هه‌موو خه‌ڵکی، پێت وایه چیا نشینێکی
نموونه‌ییت، تۆ چ نیت جگه له‌موهه‌ریجێکی به‌دبه‌خت ، هیچ که‌س له‌وانه‌ی تۆیان
ناسیوه ته‌حه‌مولیان نه‌کردووی..
به‌ڵام ئه‌م قسانه سوودی نه‌بوو، ماسیاس ریمز به‌په‌ته‌که سه‌رکه‌وته‌وه سه‌رێ،
فیلیب ئۆگه‌ستیش به‌هه‌موو ئه‌و هێزه‌ی له‌ده‌نگیدا مابوو هاواریکرد
-فێرا بۆ من ده‌گری.. هه‌رگیز بۆتۆ ناگری
جارێکی دی تاریکی قڵیشه‌که‌ی داپۆشیه‌وه..
* * *
ئه‌و هه‌ژاندنه‌ی ئه‌و سه‌ردانه وروژاندی، جه‌سته‌ی فیلیب ئۆگه‌ستی
به‌ئاگاهێنایه‌وه دڵی به‌تووندی که‌وته لێدان، ئه‌و خوێنه‌ی خه‌ریکبوو ده‌مه‌یی
ئێستا به‌ئاسانی ده‌گه‌یشته هه‌موو ماسولکه‌کانی، له‌پڕێکاو (ره‌نگه مێشکی
ده‌ستیکردبێت به‌وه‌ی باشتر کاربکات) بیری که‌وته‌وه که شاخه‌وانه‌کان قه‌ت ئه‌و
په‌تانه هه‌ڵناگرنه‌وه که بۆ هاتنه خواره‌وه بۆ قڵیشه‌کان به‌کاری ده‌هێنن،
چونکه بارێکی بێسووده‌و رێگریشه له‌گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌ره‌و سه‌ربازگه‌که‌و
بیریکرده‌وه (گه‌ر ماسیاس؟!) ئه‌و وه‌همه به‌سه‌ریدا زاڵبوو، هه‌ستایه سه‌رپێ و
هه‌ردوو ده‌ستی له‌تاریکییه‌که‌دا ده‌کوتا، یه‌ک چرکه‌بوو، به‌ڵام هێند چڕبوو
وایلێکرد له‌خۆشیدا قاقا لێ‌بدا، هه‌رسێ په‌ته‌که له‌وێدا بوو که پێده‌چوو ماسیاس
به‌حوکمی راهاتن له‌وێدا فڕێی دابێت، له‌تاو برینه‌کانی ده‌یناڵاند به‌ڵام ده‌یزانی
ئازارێکی گه‌وره‌تر، به‌ڵکو گه‌وره‌ترین ئازار له‌بنی ئه‌و قڵیشه‌دا چاوه‌ڕێی
ده‌که‌ن، ئۆگه‌ست فیلیب دانی به‌خۆیدا گرت و خۆی به‌په‌ته‌که‌دا هه‌ڵواسی و
له‌سه‌رخۆ ده‌ستیپێکرد به‌سه‌رکه‌وتن تابه‌ر دیواره سه‌هۆڵینه‌کان نه‌که‌وێ،
شوێنه ته‌سکه‌کانی به‌کارده‌هێنا تا له‌پشت و قاچه ساغه‌که‌ی پردێک دروستبکات و
به‌و شێوه‌یه تۆزێ پشووبدات، دوای سه‌عاتێک ده‌مه‌تری یه‌که‌م سه‌رکه‌وتبوو، که
هه‌ژده مه‌تری تر سه‌رکه‌وت هه‌رسێکی به‌فر هاوسه‌نگی تێک‌داو پاڵیپێوه‌نا،
که‌له‌که برینداره‌که‌ی به‌رشتێکی تیژی دیواره‌که که‌وت، ئازار چاوانی پڕ له
فرمێسک کرد، بۆ چرکه‌یه‌ک بیری له‌و مردنه به‌له‌زه‌ته‌ی بنی قڵیشه‌که کرده‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هیوا له‌دڵیدا مابوو، ده‌یچرپاند و ده‌یوت: (له‌وانه‌یه)
و نه‌یده‌توانی به‌قسه‌ی نه‌کات، دواجار به‌خت یاوه‌ری بوو، قه‌ده‌ر بوارێکی تری
پێدا، بۆی نه‌بوو گومان له‌مه بکات، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌فره‌ی ده‌باری نیشانه‌ی
ئه‌وه‌بوو که شوێنی چوونه ده‌ره‌وه زۆر نزیکه، نیو سه‌عات دوای ئه‌وه،
دیواره‌کانی قڵیشه‌که یه‌که‌مجار ره‌نگی بووبه خۆڵه‌مێشی و ئینجا به سپی، فیلیب،
ئۆگه‌ست بیری له‌وه کرده‌وه کاتێ قه‌ده‌ر پاڵی پێوه ناو دای به‌وشته تیژه‌دا
ده‌یویست تاقیبکاته‌وه، ئێستاش له‌چرکه‌یه‌دا پاداشتی ئه‌داته‌وه، هاواریکرد:
-ئاسمان
هه‌رواش بوو، ئاسمانێکی په‌مه‌یی به‌ره‌به‌یان بوو، رۆژێکی نوێ له‌نیپاڵ، تیشکی خۆر
له‌به‌فره‌که‌ی ده‌دا، به‌رامبه‌ریشی له‌باکوره‌وه لوتکه‌ی لوتسی زه‌به‌لاح
راوه‌ستابوو، لای راستیشه‌وه، رێگه‌یه‌کی پێچاوپێچ به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی ژماره‌یه‌ک
ده‌چوو.
فیلیب ئۆگه‌ست هه‌ستیکرد سییه‌کانی به‌و هه‌وا پاکه‌ی به‌یانی ژیانیان
تێده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ردوو قۆڵی بۆ ئه‌و پانتاییه فراوانه کرده‌وه‌و چاوی بۆ
ئاسمانه شینه‌که به‌رزکرده‌وه، به‌ورته ورت چه‌ند وشه‌یه‌کی سوپاسگوزاری
به‌چیاکان وت. هه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا بوو که هه‌ستێکی سه‌یر خستیه دڵه‌ڕاوکێوه،
هه‌ستیکرد هه‌ردوو قۆڵى که واڵای کردوون بۆی گه‌ڕانه‌وه‌و بێویسیتی خۆی هه‌ردوو
قۆڵی باوه‌شیان پیاکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه کێ بوو باوه‌شی پیاکرد؟ چاوی دانه‌واند
تا بزانێ چی رووده‌دا، دان جیِربوونه‌وه‌ی تۆقین که‌وته سه‌ر رووی، ماسیاس ریمز
له‌به‌رده‌میا به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه پێده‌که‌نی، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست به
پاڵنانه‌که‌ی بکات گوێی لێ‌بوو
-فیڵ جوان نییه فێڵم لێبکه‌ی
بۆ چرکه‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌وه بنی قڵیشه‌که، فیلیب ئۆگه‌ست بلۆی
ناوه‌ڕۆکی دوایین ساته‌کانی ژیانی تێگه‌یشت، هه‌موو ئه‌وه‌ی روویدا سه‌ردانه‌که،
له‌بیرچوونی په‌ته‌کان، ئازاردانێکی پلان بۆ داڕێژراوبوو هه‌روه‌ها ماسیاس ریمز
نه‌یویست له‌ئازاری هیوا درۆینه‌که‌ی خۆش بێ.
*برناردۆ ئه‌چاگا نووسه‌رێکی باسکییه ساڵی 1951 له‌هه‌رێمی باسکی ئیسپانی
له‌دایکبووه، شیعر‌و چیرۆک و رۆمان ده‌نووسێ، ساڵی 1989 خه‌ڵاتی نیشتمانی ئه‌ده‌بی
وه‌رگرت بۆ رۆمانی (ئۆبابا کواک) یه‌که‌م نووسه‌ری باسکیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان
بیناسرێ که رۆمانه‌کانی بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراوه.
سه‌رچاوه/
رۆمانی ئۆبابا کواک/بیرناردۆ ئه‌چاگا
فه‌سڵێک به‌ناوی (قڵیشێک له‌به‌فره به‌ستووه‌که‌دا) که یه‌کێکه له کورته
چیرۆکه‌کانى ناو رۆمانه‌که
له‌ڕۆژێکى سارددا
ملک حاج عبید*
و/ شیرین. ک
که‌له‌ناو ده‌رگاکه‌دا خواحافیزیم له (سه‌عید)و مناڵه‌کان کرد پێموتن:
-باش ئاگاتان له‌خۆتان بێت.. ئه‌مڕۆ سارده
له‌پشت په‌نجه‌ره‌که‌وه وه‌ستام
و ته‌ماشام کردن.. سه‌عید به‌خۆى
و باڵارێکه‌که‌یه‌وه کلوه به‌فرى به‌سه‌ردا ده‌بارى، (ره‌نا)ش به‌خۆى
و پرچه
قه‌ترانیه‌که‌یه‌وه که له‌ژێر شه‌پقه‌که‌یه‌وه هاتبووه
ده‌رێ و به‌سه‌ر پشتیا
شۆڕببووه‌وه.. (سامر)یش ته‌مه‌ڵانه ده‌ڕۆیى
و نیازى خراپ بوو، ده‌یویست ئه‌مڕۆ
نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه.
که‌سوارى سه‌یاره‌که بوون ده‌ستیان راوه‌شاندو بۆى ده‌رچوون.. پێنج مانگه
هاتووینه‌ته نیویۆرک، توانیومه له‌گه‌ل ئه‌م شاره‌دا رابێم؟ نه‌خێر،
نه‌متوانیوه، سه‌عید له‌ئیشدا نووقم بووه، ئه‌و نوقم بوونه بوارى نادا بیر له‌و
غه‌ریبیه بکاته‌وه که‌تێى که‌وتووه، یان بابڵێم ئه‌و هه‌ست به‌غه‌ریبى ناکات،
ئه‌و خۆى ویستى کۆچ بکه‌ین ئه‌و کاته‌شى که‌بیرۆکه‌که‌یم ره‌تکرده‌وه پێیوتم:
-ئه‌و کاته‌ى مرۆڤ له‌وڵاته‌که‌ى خۆیدا ده‌خنکآ چى بکات باشه؟ کۆچ ده‌کات گه‌ر
ئه‌و کۆچکردنه بۆ دۆزه‌خیش
بێ.
-سه‌عید من ناتوانم دیمه‌شق جێبهێڵم.. تکات لێده‌که‌م، کارده‌که‌م
و یارمه‌تیت
ده‌ده‌م به‌گاڵته جاڕییه‌وه پێکه‌نى..
-وانه‌ى مۆسیقا ده‌ڵێیته‌وه؟ له‌مه چ ده‌رامه‌تێکمان ده‌ستده‌که‌وێ؟
کێ بایه‌خ
به‌مۆسیقا ده‌دا؟ پێداویستیه‌کانى ژیان گران
بوون و ئه‌و ده‌رامه‌ته‌ى هه‌شمانه
به‌ش ناکا.
ده‌ستێکم که‌وته ئه‌ملاو ده‌ستێکم که‌وته ئه‌ولا، من هه‌مووشت ده‌زانم، به‌ڵام
کاتێ مرۆڤ وڵاته‌که‌ى
جێدێڵێ ناتوانێ ئازار نه‌چێژێ، به‌ماڵه‌که‌دا ده‌سوڕێمه‌وه،
خۆم به‌ئیشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌ندێشه‌م به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌فڕێ، بۆ سیماى هاوڕێیان و که‌س
و کار ده‌گه‌ڕێ، بۆ فنجانه قاوه‌که‌ى به‌یانیان لاى ژنه
دراوسێکانم.
باران ده‌بارێ، دره‌خته‌کان ده‌شواته‌وه، گله‌یى له‌ده‌ست سه‌رما ده‌که‌ین به‌ڵام
سه‌رماى دیمه‌شق له‌کوێ
و ئه‌و سه‌رمایه‌ى
نیۆریۆک له‌کوێ؟ ته‌قه‌که‌ى هێواشى
ده‌رگاکه له‌خه‌یاڵه‌کانم وه‌ئاگاى هێنامه‌وه‌ن ته‌قه‌که وه‌ستا، له‌دڵى خۆمدا
پێکه‌نینم هات و وتم؛ ره‌نگه یه‌کێک له‌ژنه دراوه‌سێکان بێت، هاتبێت سڵاوم لێبکات
دوایى له‌قسه‌که‌ى خۆم په‌شیمان بوومه‌وه به‌پێى نه‌ریتى ئه‌م وڵاته دراوسێکان
سه‌ردانى یه‌کتر ناکه‌ن! به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر ئیشه‌که‌م، به‌ڵام جارێکى
دىته‌قه‌ى ده‌رگاکه ده‌ستیپێکرده‌وه، که‌ناچارى کردم بیکه‌مه‌وه، پشیله‌یه‌کى
بچکۆلانه‌ى سپیم بینى ده‌یمیاواندو له‌سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزى، پشیله‌که هه‌ر
که‌ده‌رگا کراوه‌که‌ى بینى ویستى بێته ژووره‌وه، به‌ڵام نه‌مهێشت، من له‌پشیله‌و
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى که‌ده‌یگوازێته‌وه بۆ مرۆڤ ده‌ترسم. ده‌رگاکه‌م داخسته‌وه،
به‌ڵام به‌خه‌یاڵما هات که‌ڕه‌نگه برسى بێت، بۆیه هه‌ندێ شیرى گه‌رمم بۆ کرده
کوپێکى پلاسکۆوه‌و بۆم دانا‌و گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئیشه‌که‌م.
پاش سه‌عاتێک زه‌نگى ده‌رگاکه لێیدا، سه‌رم سوڕما. که‌چ به‌خته‌وه‌رییه‌که به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى پێش وه‌خت له‌ده‌رگامان بدرێ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ندجاره‌ى
براکه‌ى سه‌عیدیش سه‌ردانى کردین پێشتر ئاگادارى کردبووینه‌وه،
ده‌بێ چى بێ؟
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، ژنێکى باڵابه‌رزى سووروسپى رێکپۆشم بینى که‌پێده‌چوو ته‌مه‌نى
خۆى له‌چل ساڵبدا، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سڵاوى لێکردم، شادبووم، ره‌نگه ئه‌م ژنه
ئه‌و نه‌ریته بشکێنآو سه‌ردانم بکات،
کێ ده‌زانێ له‌وانه‌شه یه‌کترمان خۆشى بوێ
و
ببین به‌هاوڕێ؟ به‌گه‌رمى پێشوازیم لێکردو داوام لێکرد بێته ژووره‌وه،
به‌ئه‌ده‌به‌وه داواى لێبوردنى کرد‌و وتى:
-خانم له‌وانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداریى، پشیله‌که‌ت هاتبێته‌ده‌ره‌وه، بۆیه
له‌ده‌رگاکه‌م دایت تابیبه‌یته ژووره‌وه، گوناحه، له‌سه‌رما ده‌له‌رزێ
شادییه‌که‌ى ناخم پاشه‌کشه‌ى کرد، به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه‌که‌مم نه‌گه‌ڕانه دواوه،
پێموت:
-خانم، هه‌ستى به‌رزت شه‌یداى کردم، به‌ڵام ئه‌وه پشیله‌ى من نییه.
به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه وه‌ڵامى دامه‌وه:
-به‌ڵام ئه‌و واله‌به‌ر ده‌رگاکه‌تدا وه‌ستاوه.
-له‌ده‌رگاکه‌تدا، هه‌ستمکرد که‌برسییه‌تى،
کوپێ شیرم بۆ دانا به‌گومان
و بێزێکه‌وه
تێى روانیم و ، داواى لێبوردنى کرد‌و ئینجا رۆیشت.
چوومه چێشتخانه‌که تا خواردن ئاماده‌بکه‌م، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ستمپێکرد،
جارێکى دى زه‌نگى ده‌رگاکه لێدران به‌ته‌واوى سه‌رم سوڕما؛
ده‌بێ کێ له‌ده‌رگا
بدا؟ که‌ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، رووخسارى پیاوێکى ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵم بینى، به سه‌ر
سوڕمانه‌وه تێم
روانى و وتى:
-خانم ببوره له‌وه‌ى ئیزعاجت ده‌که‌م، به‌ڵام
ده‌بێ ئاگادارت بکه‌مه‌وه که‌وا
پشیله‌که‌ت له‌ده‌ره‌وه‌یه‌و، هه‌وا سارده‌و ده‌ترسم سه‌رماى بێت.
-کاکه سوپاس بۆ لوتفت، به‌لام ئه‌وه پشیله‌ی من نییه، ئه‌م به‌یانییه
له‌به‌رده‌رگاکه‌مان بینیم..
به‌ناڕه‌زاییه‌وه بۆڵه بۆڵێکى کرد:
-ئه‌و دڵره‌قه کێیه به‌م رۆژه پشیله‌که‌ى له‌ده‌ره‌وه جێده‌هێڵى؟!
-کاکه گیان منیش نازانم..
بێ ئه‌وه‌ى سڵاوم لێ‌بکا لێیدا رۆى، هه‌ستم به‌سووکایه‌تى پێکردن کرد، به‌وه‌ڕسى
هاتمه‌وه ژوورێ، خه‌ریکبوو له‌چێشت لێنان ده‌بوومه‌وه که‌گوێم له‌زه‌نگه‌که بوو
لێیده‌دا، خۆشم نازانم بۆچى واهات به‌دڵما که‌یه‌کێک له‌دیمه‌شقه‌وه هاتبێت
به‌ره‌و لاى ده‌رگاکه فڕیم. هه‌ر ده‌رگاکه‌م کرده‌وه چاوم به‌چاوى پیرێژنێک که‌وت
که‌به‌بێ سڵاوکردن وتى:
-خانم ئه‌مه نه‌شیاوه،
چۆن ڕێ به‌خۆت ده‌ده‌ى له‌ڕۆژێکى وادا پشیله داماوه‌که‌ت
ده‌رکه‌ى.
ئه‌عسابى خۆم گرت
و خه‌ریکبوو له‌ناخه‌وه ده‌ته‌قیمه‌وه، پێموت: -خانمه‌که‌م،
بۆڕێ به‌خۆت ده‌ده‌ى خراپ له‌خه‌ڵک بگه‌ى؟ گه‌ر ئه‌و پیشیله‌یى من بوایه له‌ده‌ره‌وه
جێم نه‌ده‌هێشت، به‌ڵام من پشیله‌م خۆش ناوى ئیتر چۆن له‌ماڵى خۆمدا به‌خێوى
بکه‌م؟!
نیگایه‌کى پڕ له‌سووکایه‌تى تێگرتم
و وابزانم، گوێم لێ‌بوو به‌ده‌نگێکى نزم جنێوى
ده‌دامێ و ده‌یووت: دڕندانه..
حه‌زم کرد ده‌رگاکه به‌تووندى به‌دوایدا بده‌م به‌یه‌کدا، به‌ڵام ئه‌و ئاره‌زووه‌م
زینده به‌چاڵکردو گه‌ڕامه‌وه ژوورێ
و هه‌ستم به‌شکست خواردن ده‌کرد. بۆ ئه‌وه‌ى
په‌ژاره‌یى خۆم بشارمه‌وه، ریکۆرده‌که‌م کرده‌وه، ده‌نگى فه‌یروز رژاو گۆرانى
ده‌ووت (بحبک یالبنان، یاوگنی بحبک، بشمالک، بجنوبک، بسهلک بحبک) فرمێسک
له‌چاوانمه‌وه بارین، هاوارمکرد خۆشم ده‌وێى ئه‌ى لوبنان، ئه‌ى دیمه‌شق، ئه‌ى
هه‌موو نیشتمانم، گۆرانیه‌که داگیرى کردم تاچیرۆکى پشیله‌که‌م له‌بیرچووه‌وه.
به‌ڵام بۆ جارى چواره‌م له‌ده‌رگاکه‌درا، به‌توڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و ده‌رگاکه چووم،
سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى رآ به‌خۆى بدات باسى پشیله‌که‌م بۆ بکا پڕ جنێوى
بکه‌م.
به‌و په‌ڕى ئاماده‌ییمه‌وه بۆ شه‌ڕ ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، به‌ڵام بینینى پۆلیسێک
له‌به‌ر ده‌رگاکه‌دا ته‌زاندمى، هه‌ستمکرد دڵم له‌ناخما نووقم
ده‌بێ..
-ماڵى سه‌عید ده‌باغه؟
به‌هه‌زار حاڵ توانیم سه‌رێکى بۆ بله‌قێنم
-تۆ خێزانى ئه‌وى؟
وه‌ڵامم دایه‌وه‌و له‌ته‌وقى سه‌رمه‌وه تابنى پێم ده‌له‌رزى:
-به‌ڵێ، چى روویداوه؟ مێرده‌که‌م تووشى رووداوآ هاتووه؟ مردنه یان هه‌ر
بریندارى؟ ئه‌ى منداڵه‌کان؟
بینیم هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى، لێوى بجوڵێنآ، گوێم له‌چه‌ند وشه‌یه‌ک بوو توانم
ئه‌وه‌نده حاڵى بم که‌وا دراوسێکان، شکاتیان لێکردوومن چونکه من پشیله‌که‌م
له‌ماڵ ده‌رکردووه.
چاوم نوقاندو پڕ به‌سنگم هه‌ناسه‌یه‌کم دایه‌وه‌و له‌به‌رخۆمه‌وه وتم:
-.. سوپاس بۆ خوا
خۆم گروج کرده‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى گاڵته جاڕیم خسته سه‌رلێوانم
و وتم:
-کاکى پۆلیس، من به‌ته‌مام شکات له‌دراوسێکانم بکه‌م، به‌وه تاوانباریان بکه‌م
که‌له‌به‌یانیه‌وه تائێستا من ئیزعاج ده‌که‌ن، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ى هیچ کارێکیان
نه‌بێ جگه له‌ئیزعاج کردنى من، چى بکه‌م تابۆت بسه‌لمێنم که‌وا ئه‌و پشیله‌یه هى
من نییه و پێشتریش نه‌مدیوه، رقیشم له‌پشیله‌یه چونکه له‌مناڵیمدا به‌هۆى
پشیله‌وه تووشى نه‌خۆشیه‌ک بووم زۆرم ئازار چێشت تاچاک بوومه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه
رآ به‌خۆم ناده‌م ده‌ست له‌پشیله‌وه بده‌من ناشهێڵم هیچ پشیله‌یه‌ک چه‌ند
جوان و
نازداریش بێ پێبخاته ناو ده‌رگاى ماڵه‌که‌مه‌وه، کاکه گیان، ئه‌م پشیله‌یه‌تان
کردووه به‌مه‌سه‌له، ئه‌مه‌ش کارێکى خراپه.
پۆلیسه‌که تێم راما هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ى بیه‌وآ راده‌ى راستى قسه‌کانم بپێوآ
که‌نه‌یتوانى بگاته ئه‌نجام، سه‌رى باداو رۆیشت، گیانم له‌توڕه‌ییدا ده‌له‌رزى،
کاسه‌ى سه‌ریشم پڕبوو له‌پرسیار: تۆ بڵێى ئه‌و پلانێک نه‌بێ بۆ ته‌نگ
پێهه‌ڵچنینمان؟ تاوامان لێبکه‌ن بیناکه جێبهێڵین؟ به‌ڵام بۆ؟
هه‌ستم به‌چه‌وسانه‌وه‌و قه‌هرێکى زۆر‌و غه‌ریبیه‌کى کوشنده کرد، له‌وانه‌یه
به‌تاوانى دڵڕه‌قى بمگرن
و وێنه‌شم له‌ڕۆژنامه‌دا بڵاوبکه‌نه‌وه له‌ژێر ناونیشانى:
ژنێکى عه‌ره‌ب له‌ڕۆژێکى ساردا پشیله‌که‌ى ده‌رده‌کا..
به‌ڵام زۆرى نه‌برد ئه‌مڕۆ بۆجارى پێنجه‌م زه‌نگى ده‌رگاکه لێدرایه‌وه، بیرم
له‌وه‌کرده‌وه وه‌ڵام نه‌ده‌مه‌وه، به‌لام زه‌نگه‌که گێلانه هه‌ر لێیده‌ران
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، هه‌وڵمدا هه‌موو ئاماژه‌کانى ساردىو سووکایه‌تى پێکردن
له‌سه‌ر روخسارم بنه‌خشێنم، سه‌رسام بووم به‌بینى دوو پۆلیس له‌به‌رده‌ممان
بیرۆکه‌یه‌ک داى له‌زه‌ینم: ئێستا ده‌مگرن، له‌بیناکه ده‌چمه
ده‌رێ و دراوسێکان
به‌نیگاى پڕ له‌ڕقیان به‌ڕێم ده‌که‌ن.
-خانمه‌که‌م، وتت ئه‌وه پشیله‌ى تۆ نییه. تکایه ئیمزامان بۆ بکه که‌ئه‌م
پشیله‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌تۆوه نییه. له‌داهاتووشدا مافى ئه‌وه‌ت نییه
داواى که‌یته‌وه.
رۆحم تێگه‌ڕایه‌وه، هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشا هاته‌وه‌به‌به‌ردا، به‌سوپاسه‌وه
قه‌ڵه‌مه‌که‌م لێوه‌رگرت
و کاغه‌زه‌که‌م بۆ ئیمزاکرد، سوپاسى یه‌زدانم کرد
که‌گرفته‌که به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌رکرا.
به‌سه‌ر کورسیه‌که‌دا به‌ماندوێتى داڕمام: چ رۆژێکى ناخۆشبوو؟ چ ژیانێکى غه‌مگین
لێره به‌سه‌ر ده‌به‌م؟ هه‌ر ئه‌وه ماوه قه‌ناره‌شم بۆ هه‌ڵخه‌ن حه‌زمده‌کرد
سه‌عید به‌زوویى بگه‌ڕێته‌وه‌ن ده‌مخواست مناڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه تا ئه‌و چیرۆکه
پووچه موزعیجه‌یان بۆ بگێڕمه‌وه.
نازانم پاڵکه‌وتنه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه چه‌ندى خایاند. به‌ڵام گوێم له‌چه‌ند
ده‌نگێک بوو که‌له‌ده‌رگاکه نزیک ده‌بوونه‌وه‌ن هه‌روه‌ها گوێم له‌پشیله‌که‌شبوو
ده‌یمیاواند.
دیاره ره‌ناو سامر له‌قوتابخانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ره‌نگه به‌خه‌یاڵیانا هاتبێت
پشیله‌که بهێننه ژووره‌وه، دواى لێکۆڵینه‌وه ده‌سه‌لمآ که‌وا پشیله‌که هى
ئێمه‌یه‌و منیش به‌ڵێنێکى درۆم ئیمزاکردووه.
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه دوو پۆلیسى ترم بینى قه‌فه‌زێکیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو که
قوماشێکى په‌مه‌یى له‌ناوه‌که‌یدا راخرابوو پشیله‌که‌ش له‌سه‌رى پاڵکه‌وتبوو.. چاوم
به‌چاوى دوو پۆلیسه‌که که‌وت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کیان بۆ کردم،
له‌زه‌رده‌خه‌نه‌که‌یاندا هه‌ستم به‌گاڵته پێکردنێک کرد، نازانم بۆ له‌وکاته‌دا
وێنه‌ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌م بیرکه‌وته‌وه که‌سه‌به‌ته‌یه‌کى
به‌ده‌سته‌وه‌بوو پڕى کردبوو له‌سه‌رى بڕاوى شۆڕشگێڕه ڤێننامیه‌کان
و زه‌رده‌خه‌نه
ده‌یگرت، چه‌ندین فرۆکه‌م هاته به‌رچاو که‌بۆردومانى چادرگه‌کانى ده‌کردو منداڵانم
ده‌بینى به‌چه‌قۆ سه‌ر ده‌بڕدرێن، بلدۆزه‌ره‌کانیشى لاشه‌و گه‌ڕه‌که‌کانى پێکه‌وه
ده‌شێلا.
پیاوانم ده‌بینى ئاگرى گولله‌ه‌کان دروێنه‌ى ده‌کردن
و ژنان به‌سه‌ر منداڵاندا
به‌رده‌بوونه‌وه‌ن لاوانێکم بینى له‌ته‌مه‌نى گوڵداو مناڵانێک وه‌کو گوڵه یاسه‌مین
خاوێن سنگى رووتیان بۆ گولله‌ى شارستانیه‌کان، وه‌ڵاده‌کرد به‌هێمنى ده‌رگاکه‌م
پێوه‌داو له‌دڵیشما توڕه‌ییه‌ک گڕى ده‌گرت.
*ملک حاج عبید ساڵی 1946 له (جبله) سوریا له‌دایکبووه، پێنج کۆمه‌ڵه چیرۆکی
هه‌یه، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی ساڵی 1983 بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: کۆمه‌ڵه چیرۆکى (شهرزاد تبوح بشجونها)
لێکۆلینه‌وه‌ى ناسنامه
طاهر بن جلون*
و/ شیرین. ک
فۆسکۆلۆ پیاوێکى له‌سه‌رخۆیه، مامۆستاى زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، له‌زانکۆى
(گــگان)، خه‌ڵکى میلانۆیه‌و زۆر به‌لایه‌وه ئه‌سته‌مه هیچ جوانییه‌ک له‌م
شاره‌دا بدۆزێته‌وه که‌ڕه‌نگى خۆڵه‌مێشى تۆخ به‌سه‌ریا زاڵه، ره‌نگى تاشه
به‌رده‌کانى (ئه‌گهنا).. به‌ڵام شه‌یداى سه‌نته‌رى شاره کۆنه‌که‌یه که له‌سه‌ر
ته‌رزى باروکى بنیاتنراوه، به‌ڵام قه‌ت له‌وه نه‌گه‌یشتووه بۆچى ئاسمان
به‌درێژایى چه‌ند مانگێکى
ساڵ ره‌نگى تاشه به‌رده‌کانى(ئه‌گـه‌نا)
ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ده‌شزانێ که‌چه‌ند تاقمێکى مافیا حوکمى شاره‌که ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ى
چه‌ندین جار له‌رۆژنامه‌کاندا خوێندۆته‌وه.
رۆژێکیان که‌ئاسمان گه‌واڵه هه‌ورى ره‌ش دایپۆشى بوو بڕیاریدا به‌نێو
شاره‌کۆنه‌که‌دا به‌ره‌و ماڵ بگه‌ڕێته‌وه، کاتێ که‌گه‌یشته گه‌ڕه‌کى کاپۆچینۆ
ناچار بوو به‌لاى ڕاستدا پێچ بکاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى رێگاکه ئیشى تیا ده‌کرا،
ئینجا خۆیکرد به‌کۆڵانێکى پێچاوپێچدا ئه‌و کاته درکى به‌وه‌کرد تاقه‌که‌سه
به‌سه‌یاره به‌وێدا ده‌ڕوا، سه‌یاره‌کى مارسیدسى کۆنیشى بینى له‌سه‌رى کۆڵانه‌که
وه‌ستا بوو دوو پیاوى تیا بوو که له‌وه ده‌چوو سه‌رخه‌وآ بشکێنن، له‌کاتێکدا
به‌هێواشى ده‌ڕۆى پیاوێکى چه‌کدارى بینى ئاماژه‌ى بۆکرد بوه‌ستآ:
-ئێواره‌ت باش کاکه.. به‌یارمه‌تى ئه‌وراقه‌کانت!
فۆسکۆلۆ ناسنامه‌که‌ى
و مۆڵه‌تى لێخوڕین
و ناسنامه خۆڵه‌مێشیه‌که‌و ته‌ئمینى
ئۆتۆمبێله‌که‌ى ده‌رهێناو دایه ده‌ستى ئه‌ویش هه‌مووى برد بۆ ئه‌و پیاوه‌ى له‌سه‌ر
شۆسته‌که وه‌ستا بوو گه‌به‌ردینى له‌به‌ردابوو هه‌موو ئه‌وراقه‌کانى لێوه‌رگرت
و
ناسنامه‌که‌ى لاى خۆى هێشته‌وه‌و به‌ڵگه نامه‌کانىترى بۆگه‌ڕانه‌وه بێئه‌وه‌ى
هه‌ر سه‌یریشیان بکات.
-یه‌ک ده‌قه بوه‌سته.
فوسکۆلۆ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌یدا مایه‌وه‌و له‌دڵى خۆیدا وتى دیاره چووه پرس
به‌سه‌رۆکه‌که‌یان بکات که له‌ناو مارسیدسه کۆنه‌که‌دایه، که‌فۆسکۆلۆ ئاوێنه‌ى
ئۆتۆمبێله‌که‌ى راستکرده‌وه ده‌یتوانى تادوورى سه‌د مه‌تر دیمه‌نه‌که‌ى دواوه
ببینآ، یه‌کێ له‌پیاوه‌کانى ناو ئۆتۆمبێله‌که ته‌له‌فۆنى ده‌کرد
و سه‌رى
ده‌له‌قاند، پاش چرکه‌یه‌ک ئه‌و پیاوه‌ى گه‌به‌ردینه‌که‌ى له‌به‌ردابوو
گه‌ڕایه‌وه‌و پێناسه‌که‌ى بۆهێنایه‌وه‌و لێى پرسى:
-مامۆستا چى ئه‌که‌ى لێره؟
-ده‌چوومه‌وه بۆماڵه‌وه.
-به‌ڵام تۆ له‌گه‌ڕه‌کى کاپۆچینۆ نیت.
-ده‌مویست پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆماڵه‌وه پیاسه‌یه‌ک بکه‌م.
-ده‌تویست پیاسه بکه‌ى هه‌ر چه‌نده ئێره شتێکى واى تیا نییه شایه‌نى بینین
بێ؟
-جه‌وکه‌ى خۆشه‌و ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئاسمان
ساماڵ بێت.
-باشه به‌ڵام له‌مه‌ولا وریا به، مه‌یه بۆئێره بۆسه‌یرى ئه‌ستێره،
چونکه گه‌ر شه‌ڕێ شتێ رووبدا، به‌هه‌ڵه تووشده‌بى
و ئه‌و کاته ئه‌ستێره
به‌که‌ڵکت نایه بڕۆ..
فۆسکۆلۆ پێى پیاناو بۆى ده‌رچوو له‌دڵى خۆیدا وتى له‌خه‌ته‌رێکى گه‌وره رزگارم
بوو، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ى خۆى بۆژنه‌که‌ى گێڕایه‌وه که‌چى به‌هیچ جۆرێ سه‌رى
نه‌سوڕما، بۆڕۆژى دوایى به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نریکو ملانتینۆ-ى
هاوڕێیه‌وه کرد که‌مفه‌وه‌زى پۆلیس بوو؛
-ده‌زانى دوێنێ پیاوه‌کانت له‌گه‌ڕه‌کى کاپۆچینو داواى ناسنامه‌یان لێکردم.
-پیاوه‌کانم؟!
-به‌ڵێ، دوێنێ له‌گه‌ڕه‌کى کاپۆچینۆ داواى ناسنامه‌یان له‌رێبواران ده‌کرد.
-له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم، له‌سه‌ر خه‌ت به هه‌ر ئێستا ده‌پرسم هه‌رچه‌نده دڵنیام
پیاوه‌کانم نه‌ناردووه بۆئه‌و گه‌ڕه‌که.
دواى چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئه‌نریکۆ وتى:
-هاوڕێم له‌وه‌ئه‌چآ له‌خۆته‌وه شت هاتبێته به‌رچاوت..
دواى ئه‌وه فۆسکۆلۆ په‌یوه‌ندى به‌سه‌رۆکى پاسه‌وانانى سنووره‌وه کرد ئه‌ویش
هه‌مان وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌نریکۆى دایه‌وه.
-له‌وه ده‌چآ خه‌وی ناخۆشت
دیبێ، ئێمه که‌پڕۆسه‌یه‌کى پشکنین ئه‌نجامده‌ده‌ین
له‌ناو سه‌یاره‌یه‌کى کۆنى پیسدا خۆمان ناشارینه‌وه.
فۆسکۆلۆ کۆڵى نه‌داو په‌یوه‌ندى به‌پیاوانى رێنماییکارانى سه‌ربازیه‌وه کرد ئینجا
به‌کاپتنى سه‌ربازگه‌که‌وه، ئه‌مه‌ى دواییان تووند بوو واى زانى ئه‌م مامۆستاى
زانکۆیه‌ى که‌خه‌یاڵ
و واقع تێکه‌ڵده‌کات گاڵته‌یان پێده‌کا.
فۆسکۆلۆ به‌خۆى وت (له‌وانه‌شه.. خۆله‌وانه‌یه له‌م شاره‌دا نه‌پۆلیس
و نه‌پاسه‌وانانى
سنوور و نه سوپا هیچ پشکنینێکیان ئه‌نجامنه‌دا
بێ، هه‌مووکه‌سێ باشه، دیاره ئه‌وه‌ى روویدا خه‌و بووه، من قه‌ت نه‌چووم
بۆکاپۆچینۆ و نه‌شپشکنراوم که‌سیش
قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کردووم، دیاره ئه‌مه‌نده‌م کار کردووه
تووشى هه‌لوه‌سه بووم، ئه‌مه هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌خۆم ده‌پرسم
ئاخۆ گه‌ڕه‌کى کاپۆچینۆ هێشتا مابێ، ره‌نگه به بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ته‌خت
بووبێ یان
دواى ئه‌و هه‌رایه‌ى ئه‌م دواییانه چۆڵکرا بێت).
دوێنێ به‌پێ به‌ره‌وماڵ چومه‌وه‌و بۆخۆم پیاسه‌م ده‌کرد
و سه‌یرى جامخانه‌ى
کۆگاکانم ده‌کرد تێبینى ئه‌وه‌م کرد نرخى
جل و به‌رگ له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه
له‌قاوه‌خانه‌که وه‌ستام
و کاپۆچینۆیه‌کى گه‌وره‌م خوارده‌وه، تووشى هیچ
پشکنینێکیش نه‌بووم، باواز له‌و مه‌سه‌له‌یه بهێنم، ئێمه له‌وڵاتێکى
ئازاد و
دیموکراسیداین
بێ هۆ خه‌ڵک راناگرن، ده‌ى بائه‌و خه‌ونه ناخۆشه له‌بیرکه‌ین.
دواى نیوه‌ڕۆ په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نریکۆوه کرد تاداواى لێبووردنى لێبکات ئه‌نریکۆ
وتى:
-ئه‌زانى هه‌ر به‌ڕاستى داواى ناسنامه‌یان لێکردبووى، ئه‌م ئێواره‌یه سه‌یرى
هه‌واڵه‌کان بکه دوو کوژراو
سێ بریندار له‌گه‌ڕه‌کى کاپۆچینۆ، ده‌زانى
له‌خه‌ته‌رێکى گه‌وره رزگارت بوو بوو یه‌کێ له‌بنه‌ماڵه‌کان بۆسه‌یه‌کى بۆیه‌کێک
له‌تاقمێکى دوژمنکارى خۆى نابووه‌وه که‌ده‌یویست ده‌سه‌ڵات
بگرێ به‌سه‌ر
گه‌ڕه‌که‌دا.. با تۆزێکى دى یه‌کترى ببینین تا به‌و بۆنه‌یه‌وه
پێکێ بخۆینه‌وه
ببوره دیاره به‌چاکى ئاگادارى بارودۆخه‌که نه‌بووبووم..
فۆسکۆلۆ بۆچرکه‌یه‌ک مێشکى وه‌ستا، بێگومان ئه‌و پیاوه‌ى له‌باکووره‌وه هاتووه
له‌گه‌ڵ سیحروئه‌وجوانییه پڕنیگه‌رانییه‌ى باشورى لێوان‌لێو له‌مه‌ته‌ڵدا
ڕانایه‌ت.
* طاهر بن جلون- 1944 فاس- مه‌غریب.
به‌زمانی فه‌ره‌نسی ده‌نووسێ، له‌ساڵی 1971وه له‌پاریس ده‌ژی، ساڵی 1997 خه‌ڵاتی
گۆنکۆری ئه‌ده‌بیی فه‌ره‌نسی وه‌رگرتووه، ساڵی 2002 خه‌ڵاتی ئه‌لبێر کامۆی
وه‌رگرتووه، شیعر‌و کورته چیرۆک و رۆمان ده‌نووسێ جگه له‌کاری رۆژنامه‌وانی،
له‌ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌کانی (لیله القدر، حروده، لیله الغلطة، تلک العتمة
الباهرة، عواطف ساحرة).
تحقیق الهویة/
طاهر بن جلون/ ترجمه: سعید الجادي
مجله العربي-العدد534
یه‌که‌م سه‌رخۆشه له‌سێداره دراوه‌که
میشێل ترامبلێ
و/ شیرین. ک
له‌وڵاتى ئێمه‌دا هه‌رکه‌سێ دراوسێکه‌ى خۆى بکوژێ له سێداره ده‌درێ، ئه‌زانم ئه‌م
گێڵێتیه، به‌ڵام ئیتر وایه.. سه‌باره‌ت به‌کاره‌که‌ى منیش، ئێشکى ئه‌وانه ده‌گرم
که له‌سێداره ده‌درێن، چونکه له‌و زیندانه‌ى من کارى تێداده‌که‌م دواى ئه‌وه‌ى
له‌سێداره دراوه‌که
ده‌مرێ یه‌کسه‌ر له‌په‌ته‌که‌ى ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو
ده‌بێ به‌درێژاى شه‌و به‌په‌ته‌که‌وه بنێنێته‌وه، منیش ئێشکى ئه‌و له‌سێداره دراوانه
ده‌گرم تا خۆر هه‌ڵده‌آ، ئه‌رکى من ئه‌وه‌نییه بۆ ئه‌وانه بگریم: که‌چى به‌ده‌ست
خۆم نییه هه‌رده‌گریم.
***
زۆر به‌چاکى هه‌ستم ده‌کرد که ئه‌م له‌سێداره دراوه، که‌سێکى ئاسایى نییه، ئه‌م
به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى پێشتربووین
و له‌سێداره‌دان حوکم دراوبوون هیچ
نیشانه‌یه‌کى ترسى پێوه دیارنه‌بوو، زه‌رده‌خه‌نه‌ى نه‌ده‌کرد، به‌ڵام هیچ تۆقینێک
به‌چاوانیه‌وه دیاره نه‌بوو. ره‌ق له‌سێداره‌که‌ى ده‌ڕوانى ئه‌مه له‌کاتێکدا
حوکمدراوه‌کانى پێشوو
کاتێ سێداره‌که‌یان ده‌دى
بێ خواستى خۆیان زیڕه‌یان ده‌کرد.
به‌ڵێ هه‌ستم ده‌کرد که‌ئه‌و له‌سێداره دراوه، که‌سێکى ئاسایى نییه
که کورسێکه له‌ژێر پێیدا لادرا، په‌ته‌که کشاو قرچه‌یه‌کى لێوه‌هات سکم پێچى
پیاهات.. هیچ به‌رگریه‌کى نه‌کرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێشتر بینیبوومن، لنگه‌فرتێیان
ده‌کرد، کووڕ ده‌بوون، که‌چى ئه‌م بێجووڵه بوو.
یه‌کسه‌ر نه‌مرد، گوێمان لێ‌بوو ده‌یویست هه‌ناسه‌بدا.. به‌ڵام نه‌جووڵایه‌وه.
به‌هیچ جۆرێ نه‌جووڵایه‌وه.
من و به‌رێوه‌به‌رى
زیندان و جه‌لاده‌که سه‌یرى
یه‌کتریمان ده‌کرد، ناوچه‌وانمان چرچ بوو بوو.. ئه‌مه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کى خایاند
له‌پڕ له‌سێداره دراوه‌که یه‌ک هاوارى کرد له‌پێکه‌نینێکى زلى که‌سێکى شێت
ده‌چوو.. جه‌لاده‌که وتى: ئه‌م کۆتاییه. له‌سێداره دراوه‌که له‌رزى، له‌وه
ده‌چوو جه‌سته‌ى که‌مێ درێژبووبێ دواى ئه‌وه ئیتر هیچ رووی نه‌دا.. به‌ڵام
دڵنیابووم له‌وه‌ى که‌پێکه‌نى..
***
خۆم به ته‌نیابووم
له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌سێداره دراوه‌ى که‌پێکه‌نى.. خۆم
پێنه‌ده‌گیراو هه‌ر سه‌یرم ده‌کرد. وامده‌هاته به‌رچاو که‌زیاتر کشاوه، ئه‌و
ده‌مامکه‌ش که‌کرابووه سه‌رى، ئاى که‌ڕقم له‌و ده‌مامکه‌یه چونکه واتلێده‌کا هیچ
نه‌بینى و له‌خۆشته‌وه رمڵ لێده‌ى.. قه‌ت رووخسارى له‌سێداره دراوه‌کانم نه‌ده‌دى
به‌ڵکو ده‌هاتته پێش چاوم، به باوه‌ڕى من ئه‌مه ترسناکتره.
هه‌موو گڵۆپه‌کانم کوژانده‌وه، گڵۆپه سفره‌که‌ى سه‌رده‌گاکه‌م هه‌ڵکرد چه‌ند
تاریک بوو، چه‌ندیش له‌و له‌سێداره دراوه ده‌ترسام، نزیکى سه‌عات دووى دواى نیوه
شه‌و خه‌و بردمیه‌وه، ئیتر نازانم سه‌عات چه‌ندبوو ده‌نگێک به‌ئاگاى هێنامه‌وه
له‌ده‌نگى هه‌ناسه‌دان، یان هه‌ناسه هه‌ڵکێشان ده‌چوو. باشه ئه‌وه خۆم هه‌ناسه‌م
هه‌ڵکێشا؟ دیاره خۆم بووم، چونکه جگه له‌خۆم که‌سى تر‌ى
لێ نییه له‌وانه‌یه
به‌ده‌م خه‌وه‌وه هه‌ناسه‌م هه‌ڵکێشابێ و له‌هه‌ناسه‌که‌ى خۆم خه‌به‌رم
بووبێته‌وه.. هه‌ر له‌خۆمه‌وه سه‌یرى له‌سێداره‌دراوه‌که‌م کرد، ده‌جووڵایه‌وه،
چاره‌که بازنه‌یه‌ک به‌ده‌ورى خۆیدا خولابوه‌وه‌و رێک به‌رامبه‌رم بوو، ئه‌مه
یه‌که‌م جار نییه ئه‌م رووبدا، ئه‌مه باش ده‌زانم که هۆکاره‌که‌ى په‌ته‌که‌یه،
که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ترسا له‌رزیم، ئه‌ى ئه‌و هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه، دڵنیا
نه‌بووم ئه‌وه خۆم بووم یان نا.
خۆم گێل کرد. هه‌ستام تا چه‌ند هه‌نگاوێ بڕۆم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى پشتم کرده
له‌سێداره دراوه‌که، گوێم له‌هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌که‌بوه‌وه، ئیتر دڵنیابووم
که‌ئه‌وه خۆم نه‌بووم ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌م هه‌ڵکێشا، ئیتر نه‌موێرا ئاوڕبده‌مه‌وه.
هه‌ستمکرد قاچه‌کانم شلبوون، قوڕگم وشک بوو (دیسانه‌وه دوو
سێ جار گوێم له‌و
هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌بوو، ئیتر هه‌ر زوو بووه هه‌ناسه‌دانێکى بچڕبچڕ، ئینجا بووه
هه‌ناسه‌دانێکیى ریکۆپێک. به‌ته‌واوى دڵنیابووم که له‌سێداره دراوه‌که
هه‌ناسه‌ده‌دا، بڕستم لێبڕا.. دواجار ئاوڕم دایه‌وه‌و هه‌ر چوار په‌لم ده‌له‌رزى..
مردووه که ده‌جوڵایه‌وه، به‌په‌ته‌که‌یه‌وه ده‌له‌رایه‌وه، له‌رینه‌وه‌یه‌کى
که‌م که به حاڵ تێبنى ده‌کرا، به‌ڵام
قایم و قایمتر هه‌ناسه‌ى ده‌دا.. تا بۆم کرا
چوومه دواوه.. خۆم خزانده یه‌کێک له‌سووچه‌کانى هۆڵه‌که. دواى ئه‌وه قه‌ت ئه‌و
دیمه‌نه ترسناکه‌م بیرناچێته‌وه، له‌سێداره دراوه‌که پێنج ده‌قه‌بوو هه‌ناسه‌ى
ده‌دا پێش ئه‌وه‌ى بداته قاقاى پێکه‌نین. له‌پڕ له‌و هه‌ناسه‌دانه قایمه
وه‌ستایه‌وه‌و به‌هێمنى ده‌ستى به‌پێکه‌نینکرد، پێکه‌نینه‌که‌ى نه‌شه‌یتانىبوو،
نه‌پێکه‌نینێکى بیئابڕوانه به‌ڵکو هه‌ر پێکه‌نینى یه‌کێک بوو که‌شێتانه
راده‌بوێرێ. هه‌ر خێرا پێکه‌نیه‌که‌ى گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕىو بووه قاقاو له‌تاوا
ده‌نوشتایه‌وه، که‌پێشده‌که‌نى له‌رینه‌وه‌که‌ى ورده ورده زیاد ده‌بوو.
له‌سه‌ر زه‌وییه‌که دانیشتبووم، قۆڵه‌کانم نابوو به‌سکمه‌وه‌و ده‌گریام..
مردووه‌که وا به‌قایمى جۆلانه‌ى ده‌کرد له‌چرکه‌یه‌کدا خه‌ریکبوو پێیه‌کانى بدا
له‌بنمیچه‌که. ئه‌مه چه‌ندین ده‌قیقه‌ى خایاند، ئه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌یه تۆقینێکى
راسته‌قیه‌بوو ئیتر من له‌پڕ په‌ته‌که بچڕاو یه‌ک هاوارم کرد ده‌نگى دایه‌وه
له‌سێداره دراوه‌که به‌قایمى که‌وته خوارآ، سه‌رى له‌له‌شى جیابووه‌وه
سه‌ره‌که تلۆر بوه‌وه گه‌یشته لاى پێم منیش هه‌ڵسام
و به‌قه‌ڵه‌مبازێ خۆم
گه‌یانده ده‌رگاکه.
دوایى که‌من و
پاسه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌رى زیندان گه‌ڕاینه‌وه هۆڵه‌که، هێشتا
جه‌سته‌که له‌سووچێکدا که‌وتبوو.. به‌ڵام سه‌رى مردوه‌که‌مان نه‌دۆزیه‌وه.. قه‌ت
نه‌مان دۆزیه‌وه.
سه‌رچاوه/ قصص قصیرة من الادب الکندي.
*میشێل ترامبلێ ساڵى 1942 له‌مۆنریال/که‌نه‌دا له‌دایکبووه.
به‌رهه‌مێکى زۆرى له‌کورته چیرۆک
و رۆمان و شانۆنامه هه‌یه گه‌لێ خه‌ڵاتى
ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه.. به‌رهه‌مه‌کانى ته‌رجه‌مه‌ى چه‌ندین زمان کراوه.. یه‌که‌م
کۆمه‌ڵه چیرۆکى به‌ناوى (چه‌ند حیکایه‌تێک بۆ خاترى سه‌رخۆشه دواکه‌تووه‌کان) بوو
دواى ئه‌وه به‌دوازده ساڵ رۆمان
و شانۆنامه‌کانى بڵاوبوه‌وه.. ئه‌م چیرۆکه‌شى
له‌و یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌ى وه‌رگیراوه.