کۆمه‌ڵێک چیرۆک، وه‌رگێڕان/ نووسینی شیرین ک.
ترس شیرین ک. |
ئیرین |
پشیله‌یه‌کی به‌ختیار |
|
پیاوه.. به‌ڵام
|
خێسه ۆرت گۆزنبێرگ
|
گه‌ڕانه‌وه
|
کوڕى سه‌ر ئه‌سانسۆره‌که
|
(9)کورتیله چیرۆک
|
وه‌نه‌وشه‌که‌ى چوارشه‌مموان
|
بازاڕ |
بکوژێکى بێ رووخسار نادین گۆردمایه‌ر |
بیره‌وه‌رییه‌کان |
به‌کامیان ده‌ستت پێ کرد، شیعر یان چیرۆک؟
شیرین ک.
پێشه‌کی
زۆرجار لێمده‌پرسن به‌کامیان ده‌ستتپێکرد شیعر یان چیرۆک؟ هه‌موو جاریش یه‌ک وه‌ڵامیان
ده‌ده‌مه‌وه (هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شیعرم نووسیوه، به‌ڵام یه‌که‌مجار چیرۆکم بڵاوکردۆته‌وه
دواتر ده‌ستم
کردووه به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعر). نازانم بۆ راستییه‌ک هه‌یه هه‌مووجار
له‌بیرم ده‌چێ که بیڵێم یان ره‌نگه خۆم ئه‌و راستییه له‌بیر خۆم به‌رمه‌وه،
راستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه من یه‌که‌مجار به(ته‌رجه‌مه) ده‌ستمپێکردووه، دڵنیام من
ئه‌م راستییه‌م له‌بیر خۆم بردۆته‌وه، چونکه منیش کچی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌و کلتووره‌م
که تا ئه‌م چرکه ساته‌ش پێیوایه (ته‌رجه‌مه) داهێنان نییه، کارێکی ئاسانه، کارێکی
پله دووه، نووسه‌ران و ئه‌دیبان له‌په‌راوێزی (شیعر، چیرۆک، رۆمان، شانۆنامه..)
نووسیندا ته‌رجه‌مه‌ش ده‌که‌ن، منیش به‌هه‌مان روانینه‌وه که لێیان پرسیووم به‌شیعر
یان چیرۆک ده‌ستتپێکرد به‌بێ قه‌سد ئه‌و راستییه‌م له‌بیر خۆم بردۆته‌وه که یه‌که‌مجار
پێش ئه‌وه‌ی دێڕێک شیعر یان چیرۆک بنووسم هه‌وڵمداوه ته‌رجه‌مه بکه‌م.
بیرمه له‌پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی بووم تازه فێری عه‌ره‌بی ده‌بووم، زۆرم ده‌خوێنده‌وه
به‌عه‌ره‌بی له‌یه‌کێ له‌و گۆڤاره عه‌ره‌بییانه‌دا چیرۆکێکم خوێنده‌وه به‌ناوی
(الشال الاخضر) چیرۆکه‌که ئه‌وروپی بوو ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی کرابوو زۆر پێی
سه‌رسام بووم هه‌ر له‌خۆمه‌وه ده‌ستمکرد به‌ته‌رجه‌مه کردنی هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی
له‌و چیرۆکه له‌یادما ماوه ئه‌و پۆرترێته‌یه که وه‌کو مۆتیڤ بۆ چیرۆکه‌که
دانرابوو که وێنه‌ی کچێکی قژ زه‌رد بوو شاڵێکی سه‌وزی دابوو به‌سه‌ر شانێکیدا،
ئیتر نازانم ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌که چی بوو!
چه‌ند کۆڵۆمێکم ته‌رجه‌مه کرد‌و ئیتر ماندوو بووم و تاقه‌تم چوو، چونکه زۆر وشه
ده‌هاته رێم به‌کوردی هاوواتاکه‌یم نه‌ده‌زانی له‌بیرمه نه‌مده‌زانی (الشال) به‌کامه
وشه ته‌رجه‌مه بکه‌م (شاڵ، ره‌فته، سه‌رپۆش، له‌چک.. هتد) له‌ڕاستیشدا هه‌ر وایه‌و
ته‌رجه‌مه کارێکی ئاسان نییه‌و له‌هه‌مووی گرنگتریش نه‌فه‌س درێژی و ئارامی ده‌وێ.
له‌وساوه تا ئێستاش به‌هێزترین هۆکار یا پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێک ته‌رجه‌مه
بکه‌م (سه‌رسام بوونمه به‌و بابه‌ته) واته ئه‌و بابه‌ته‌ی ته‌رجه‌مه‌ی ده‌که‌م
ده‌بێ خۆم حه‌ز به‌ته‌رجه‌مه‌کردنی بکه‌م به‌ده‌ر له‌هه‌ر هۆکارێکی تر. ئه‌م
چیرۆکانه‌ش که له‌ماوه‌ی حه‌وت هه‌شت ساڵدا ته‌رجه‌مه‌م کردوون کاتێ که خوێندوومنه‌ته‌وه
پێیان سه‌رسام بووم، حه‌زم کردووه خۆم نووسه‌ری ئه‌و چیرۆکانه بوومایه، دیاره
زۆر زۆرن ئه‌و رۆمان و چیرۆکانه‌ی پێیان سه‌رسامم و حه‌زمده‌کرد خۆم نووسه‌ره‌که‌یان
بوومایه، به‌ڵام پێمناکرێ و ناتوانم هه‌موویان ته‌رجه‌مه بکه‌م، لێره‌دا مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه هیچ شتێک ئه‌م چیرۆکانه نابه‌ستێته‌وه به‌یه‌که‌وه ئه‌وه نه‌بێ که
خۆم به‌دڵم بوون و حه‌زمکردووه ته‌رجه‌مه‌یان بکه‌م جگه له‌وه‌ی ته‌رجه‌مه له‌ئێستادا
ئه‌رکێکی پیرۆزه‌و خه‌باتێکی درێژخایه‌نه، ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ک، وتارێک، نامیلکه‌یه‌ک،
کتێبێک ته‌رجه‌مه ده‌کات وه‌کو ئه‌وه وایه مرۆڤێکی نه‌خوێنده‌وار فێری خوێنده‌واری
بکات.
له‌ئاسۆدا سێ زریان ده‌ستیان به‌گفتوگۆیه‌کى ره‌شبینانه کرد، ئه‌و کۆلیته‌ى ریچاردى
چکۆله‌و باپیره‌ى په‌نایان برده‌به‌ر، به‌هۆى تاریکییه‌وه ره‌نگى بزڕکابوو،
هه‌واکه‌شى بۆخنک و گه‌رم داهاتبوو، دره‌خته‌کانى ده‌وروبه‌ریشى
ئه‌رخه‌وانى و
پڕخشه‌خش بوون.
هه‌ر که‌ده‌نگێک له‌جه‌نگه‌ڵه‌که‌وه ده‌گه‌یشته گوێى کوڕه‌که چاوى هه‌ڵده‌بڕى،
ئه‌و چاوانه‌ى له‌ترسانا زیاتر ده‌کرانه‌وه‌و ره‌نگه‌که‌یان ده‌بووه زه‌ردێکى مات،
ئینجا له‌باپیره‌ى ده‌پرسى؟ (باپیره چى روویداوه؟ چى واده‌کا دنیا تاریک دابێت؟)
پیره‌مێرده‌که هه‌ندێک جار ریشى ده‌خوراند
بێ ئه‌وه‌ى یه‌ک وشه‌ى له‌ده‌م بێته
ده‌رێ و هه‌ندێ جاریش به‌منجه منج ده‌یووت (خه‌مت نه‌بێ)له جارى سێیه‌میشدا ده‌یووت
(خۆ تۆ ناترسى وانییه؟ تۆ له‌وه گه‌وره‌ترى که‌بترسى)، (ئارام به، ئه‌گینا خۆت پیس
ئه‌که‌ى)به‌ڵام کوڕه‌که
بێ وچان چاوه پانه‌قه‌ویه ئاوساوه‌کانى به‌هه‌موو
لایه‌کى کۆلیته‌که‌دا ده‌گێڕا، خۆى له‌سه‌ر هه‌ردوو سمته له‌رزۆکه‌کانى بۆ رانه
ده‌گیراو له‌تاریکی
و ناڵه‌ناڵى هه‌وره‌گرمه‌کان ده‌ترسا که گه‌ده‌یشتنه
کۆلیته‌که‌و ده‌نگى
سه‌گ و مانگاکانى وه‌بیر ده‌هێنایه‌وه، بۆیه بێئه‌وه‌ى
وه‌ڕس بێ
ئه‌و گوزاره‌یه‌ى دووباره ده‌کرده‌وه؛ (باپیره چى روویداوه.. چى واده‌کا دنیا
تاریک بێ؟).
دواى هه‌ر جارێک که ئه‌و گوزاره‌یه‌ى ده‌وته‌وه، ژماره‌ى ئه‌و شتانه‌ى له‌ناو
کۆلیته‌که‌دا سه‌رنجیان راده‌کێشا که‌م ده‌بوونه‌وه، له‌ده‌ریشه‌وه هیچ شتێک
نه‌بوو جگه له‌و سێ زریانه‌ى که‌تاده‌هات زیاتر رقیان له‌یه‌کترى هه‌ڵده‌ستا.
له‌دارستانه‌که‌دا، دره‌خته‌کان باسکیان بۆ ئه‌و بارانه‌ى که‌ده‌هات واڵاده‌کرد
که‌بارانه‌که‌ش دواکه‌وت، پیره‌مێرده‌که لێوه نه‌رمه‌کانى ته‌ڕکردو به‌کوڕه‌که‌ى
گوت که‌وائێستا گۆرانى بۆ ده‌ڵێ
و سه‌ره‌تاى گۆرانییه‌کى میللى ده‌ستپێکرد، کوڕه‌که
نه‌یتوانى له نۆته‌ى
یه‌که‌م و دووه‌م زیاتر گوێ بگرێ، ئه‌و ئاوازه ناسکه
نه‌یتوانى له‌وه‌زیاتر هه‌واى وه‌ستاوى ناو کۆلیته‌که بجوڵێنێ. پیره‌مێرده‌که
دووباره‌ى کرده‌وه: (هێمن به‌هیچ شتێک له‌ئارادا نییه تا لێى بترسى)، کوڕه
دیسانه‌وه پرسى (ئه‌ى بۆ تاریک داهات؟) (ئێستا ده‌بارێ)پیره‌مێرده‌که پێى وت،
به‌ڵام کوڕه‌که هیچ حاڵى نه‌بوو (به‌ڵام دوێنى بارانیش بارىو خۆریش هه‌ر دیار بوو..
ئه‌ى بۆ ئێستا خۆر هه‌ڵنایه؟)
(خۆر دیارنییه) (ئه‌ى بۆ کوێ چووه؟)کوڕه‌که به‌ساده‌ییه‌وه ئه‌م پرسیاره‌ى کرد
(مه‌ترسه)پیره‌مێرده‌که پێى وت، دیسان هه‌ور گرماندى، ئیتر کوڕه‌که به‌ئاسته‌م
باپیره‌ى ده‌بینى، که‌ده‌نگى هه‌وره‌گرمه‌که نه‌ما هه‌ستاو چووه لاى ده‌رگاکه‌و
به‌دزییه‌وه سه‌یرى ده‌ره‌وه‌ى کرد (ئاسمان بۆ سه‌وزه؟) کوڕه‌که پرسى (سه‌وز
نییه)باپیره واى وت، به‌ڵام کوڕه‌که سووربوو له‌سه‌رى (به‌ڵێ سه‌وزه، هه‌ر
وه‌کو شه‌پقه‌که‌ى نانسى.. بۆ وایه؟) (ئاخر ده‌بارێ)وه‌ڵامه‌که وابوو (بێده‌نگ به،
ئه‌وه هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌یه).
کوڕه‌که ده‌ستى به‌گریان کرد، له‌میانه‌ى ته‌مى فرمێسکه‌کانیه‌وه ئاسمانه
تاریکه‌که‌ى ده‌دیت که‌پاڵى به‌درخته‌کانه‌وه ده‌ناو ده‌یدان به‌سه‌ر کۆلیته‌که‌دا
وایده‌زانى زۆرى پێ ناچێ هه‌ڵیان ده‌که‌نێ
و کۆلیته‌که له‌بنیاندا ده‌نێژێ.
-ئه‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه
ماڵێ.
کوڕه‌که به‌چره‌په ئه‌مه‌ى وت، به‌ڵام پیره‌مێرده‌که وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ بێده‌نگییه‌کى شێدار‌و گه‌رم ئه‌و ناوه‌ى ته‌نیه‌وه، کوڕه‌که
هه‌ستیکرد ئاره‌ق ده‌کاو چیتر باپیره‌ى نابینێ، له‌پڕێکا دایکرده باران،
سه‌ره‌تا به بچڕبچڕى ئینجا به‌ڕه‌هێله، ده‌نگى خشه‌خشێکى به‌هێزیشى له‌گه‌ڵدا بوو
(باپیره.. باپیره)کوڕه‌که هاواریکرد، رایکردو خۆى کوتایه نێوان هه‌ردوو ئه‌ژنۆ
تۆخه‌کانى پیره‌مێرده‌که‌وه‌و (باپیره.. باپیره)به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکى نه‌بیست جگه
له‌ده‌نگى پرخه پرخێکى خه‌واڵو.
(هه‌سته) کوڕه‌که چرپاندى (وا ده‌بارێ، ئه‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه ماڵێ) پیره‌مێرده‌که
خۆى قیتکرده‌وه، له‌و کاته‌دا گوێى له‌هه‌وره گرمه‌یه‌کى به‌هێزبوو، ده‌نگى
کوڕه‌که‌ش له‌ناو فرمێسکه‌کانیدا تاسابوو، دڵۆپى بارانه‌که‌ش به‌تامه‌زۆرییه‌کى
خه‌ماوییه‌وه خۆى به‌په‌نجه‌ره‌که‌دا ده‌دا (ده‌مه‌وێ بڕۆمه ماڵى) کوڕه‌که
هاواریکرد (ئێستا شه‌وه دڵنیام دایکم چۆته پێخه‌فه‌که‌یه‌وه) (ئارام به)
پێره‌مێرده‌که دڵنیاى کرده‌وه (هێشتا شه‌و دانه‌هاتووه) (ئه‌ى که‌واته سه‌عات
چه‌نده) هه‌ر وه‌کو چاوێکى سپى له‌وتاریکییه‌دا کاتژمێرێک ده‌رکه‌وت، به‌سه‌ریشیا
گڕێکى شینباوى ده‌نکه شقارته‌یه‌ک هه‌ڵقوڵا.
ئه‌و چه‌ند چرکه‌یه‌ى که‌کوڕه‌که له‌و تیشکه‌ى ده‌ڕوانى که‌شێوه‌ى گه‌ڵایه‌کى
وه‌رگرتبوو، له‌سه‌ر رووى باپیره‌و بنمیچى کۆلیته‌که عه‌کس بوو بووه‌وه،
ترس و
زریانه‌که‌ى له‌بیرچووه‌وه.
(تازه سه‌عات هه‌شته) (به‌ئارامى دانیشه)پیره‌مێرده‌که به‌بۆڵه
بۆڵ
به‌کوڕه‌که‌ى وت.
به‌ڵام هه‌ر له‌و چرکه‌یه‌دا پێده‌چوو تاریکییه‌که گڕه‌که قووت بدا، ئینجا
له‌چرکه‌ى دواى ئه‌وه‌دا هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ى به‌هۆى موعجیزه‌یه‌کى فێڵبازه‌وه،
بروسکه‌یه‌کى هار برینێکى زه‌ردى کرده
ئاسمان و ئاسمانیش خوێنێکى زه‌ردى دابارانه
سه‌ر داستان و زه‌وى کۆلیته‌که. دواى ئه‌وه ناڵه‌ى هه‌وره‌گرمه‌یه‌ک هات هه‌ر
وه‌کو ئه‌وه‌ى دڕنده‌یه‌کى زه‌به‌لاح له‌سه‌ربانه‌که دانیشێ
و بگرمێنێ، ئه‌و هه‌وا
گه‌رمه، ئارامه‌ى ناو کۆلیته‌که‌ش وه‌کو مناڵێکى تۆقیو که‌وته قیژه قیژو
دره‌خته‌کان خه‌مباربوون. هه‌موو ئه‌و شڵه‌ژانه سه‌رى کوڕه‌که‌ى له‌ترسانا
قورس و
گه‌رم داهێنا، بۆیه سه‌رى له‌نێو ئه‌و بۆشاییه به‌سۆزه‌ى نێوان هه‌ردوو رانى
پیره‌مێرده‌که‌دا ناشت.
له‌وێ له‌و تاریکیه‌دا ده‌گریاو ده‌یناڵاند.
هه‌وره‌گرمه‌و بروسکه‌ش دووقۆڵى گۆرانى ترسناکى خۆیان بۆ ده‌وت، هه‌وڵیدا بیر
له‌ماڵه‌وه بکاته‌وه، له‌ڕووخساره ئارامه‌که‌ى دایکى له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ى
که‌هه‌ندێ مۆرانه‌ى کوێرى به‌سته‌زمانى تیایه، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌ڕوونى ئه‌و
شتانه بهێنێته‌وه به‌ردیده‌ى خۆى، وای هه‌ستکرد ئه‌وه‌ى رێى لێده‌گرێ ئه‌و زریانه
پیره ره‌شه فێڵبازه‌یه که‌ناتوانێ له ده‌ستى قوتار بێت، مه‌گه‌ر خۆى له‌و
تاریکییه‌وه بپێچێت تاوابزانن سه‌گێکه یان کیسه‌یه‌ک.
بۆیه له‌جێى خۆیدا خۆى ره‌قکردو هه‌وڵیده‌دا گوێ نه‌گرێ، به‌ڵام هه‌موو ده‌نگه‌کان
قه‌به‌تر ده‌گه‌یشتنه گوێى، زانى که‌وا زریانه‌که له‌گه‌رمه‌ى توڕه‌یى خۆیدا هه‌ر
به‌رده‌وامه بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌ترسه‌که‌ى ئه‌م بدا.
نزیکه‌ى سه‌عاتێک تێپه‌ڕى، زۆر جار کوڕه ده‌یویست بقیژێنێ به‌ڵام هه‌ستیده‌کرد
ترس و تاریکى ده‌یخنکێنێ، ئیتر بێده‌نگ بوو. هه‌ر دوو ئه‌ژنۆى
سڕبوون و قاچێکى که‌وته
مێرووله‌کردن.
به‌ته‌نیا هه‌ر سه‌رى گه‌رمبوو وه‌کو کاتژمێرێکى کۆن شێتانه لێیده‌دا. له‌و
کاته‌شدا بۆسۆیه‌ک له دارستانه‌که‌وه ده‌هات، به‌ڵام هه‌ر زوو ره‌ویه‌وه‌و
له‌بیریکرد، له‌و کاته‌شدا له‌خۆى ده‌پرسى داخۆ ئاژه‌ڵه‌کانیش وه‌کو ئه‌م تۆقیون،
ئه‌ى باڵنده‌کان بۆ بێده‌گن! ئیتر که‌زه‌ینى دایه چرکه زیوینه‌کانى کاتژمێره‌که‌ى
باپیره‌ى دڵى ئارامبووه‌وه.
هێمنى به‌رقه‌راربوو، تاریکییه‌کى ساف ئه‌و ناوه‌ى داپۆشى، کوڕه‌که هه‌ستایه
سه‌رپێ و چاوى کرده‌وه، بارانه‌که خۆشى کردبووه‌وه، هه‌ر زووش هه‌وره‌گرمه‌که
تێپه‌ڕى، له‌ده‌رێ ته‌ونى جاڵجاڵۆکه‌کان وه‌کو موروى خۆڵه‌مێشى په‌ته‌وه کراو
شۆڕبووبوونه‌وه، پیره‌مێرده‌که کوڕه‌که‌ى کردبووه باوه‌شى له‌و گۆمیچکه
تاریکانه‌ى زه‌وییه‌که‌ى داپۆشیبوو په‌ڕینه‌وه، له‌و سه‌رى دارستانه‌که‌وه
ده‌توانرێ ئه‌و زریانه خه‌مبارانه ببینرێن که
له‌گه‌ڵ ته‌مێکى ته‌نکدا
پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد.. له‌و رێگایه‌یدا که ئه‌وان گرتیانه به‌ر یه‌ک دوو
ئه‌ستێره‌ش ده‌رکه‌وتن.
(ئه‌وه وه‌قواقه) پیره‌مێرده‌که وایوت هه‌ر به‌ڕاستیش (وه‌قواق بوو)که کوڕه‌که
گوێى له‌ده‌نگى گرت دوایین ترسى له‌بیرچووه‌وه، که هه‌نگاوى هه‌ڵناو ویستى بڕوا
پێیزانى قاچى سڕبووه‌و هه‌ستیکرد هه‌زار ده‌رزى ده‌که‌ن به‌قاچیدا، به‌ڵام
به‌سه‌رخۆى نه‌هێناو پێکه‌نى.. پیره‌مێرده‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ترسه‌که‌ى له‌بیر
به‌رێته‌وه ده‌ستى به‌گێڕانه‌وه‌ى حیکایه‌تى کۆن کرد، کوڕه‌که‌ش بێئه‌وه‌ى باش
لێیان تێبگات گوێى گرتبوو، که‌ئه‌وه‌ش بێتام بوو، پیره‌مێرده‌که به‌ده‌سته
ده‌ماراویه‌کانى، ده‌ستى کوڕه‌که‌ى
گرت و ده‌ستیانکرد به‌ژماردنى ئه‌ستێره‌کان (په‌نجاویه‌ک..
په‌نجاو دوو..)
له‌دووره‌وه یه‌ک دووجار ئاسمان شه‌وقێکى دایه‌وه، به‌ڵام هیچ بروسکه‌یه‌ک دیار
نه‌بوو، له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى ئه‌ستێره‌کانیشدا، کوڕه‌که هه‌ستی ده‌کرد زریانه‌که هیچ سامێکى نه‌ماوه، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش
بووبێ که بروسکه
گه‌وره‌کانی دا ئه‌و نووستبوو به‌م زووانه‌ش گونده‌که ده‌رده‌که‌وێ
و چیتر ترسى
نامێنێ.
(باپیره من ناترسم)چه‌ند جارێک کوڕه‌که ئه‌مه‌ى دووباره کرده‌وه، که سه‌عات نۆ
لێیداو گوێى له‌و ئاوازانه بوو که له‌هه‌موو لایه‌کى ئه‌و کێڵگه تاریکه‌وه
ده‌هات، ئه‌ستێره‌یه‌کى بینى کشا (ئه‌ستێره‌یه‌ک کشا.. ئه‌ستێره‌یه‌ک کشا) له‌پڕێکا
هاواریکرد (چه‌ند جوانه).
دڵى پڕبوو له‌شادى، نوقورچێکى له‌پیره‌مێره‌که گرت بازێکى دایه ناو
گۆمیچکه‌یه‌که‌وه‌و دیسان هاواریکرد، (ئه‌ستێره‌یه‌ک که‌وته خوارێ)
باپیره وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، ئه‌و به‌گشتى باوه‌ڕى به‌و خوارافیاته نه‌بوو
که‌ده‌ڵێ: که‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌ک به‌ماناى- مه‌رگێک- دێ.. به‌ڵام
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت نه‌یده‌توانى ئه‌وه له‌مێشکى خۆى
ده‌ربکا و ئه‌و دوو
رووداوه پێکه‌وه نه‌به‌ستێت که له‌گرده‌که هاتنه
خوارێ، مێشکى ماندوو بوو له‌پڕ
ژنه‌که‌ىو جۆرى مردنه‌که‌ى بیرکه‌وته‌وه، ئینجا که‌وته بیرکردنه‌وه
له‌ته‌مه‌ن و
ئه‌ندامه لاوازه‌کانى له‌شى خۆى هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى که‌ڕه‌نگه پێش
هه‌ڵاتنى خۆرى رۆژێکى دى بمرێ، ورده ورده بۆى ده‌رکه‌وت که به‌م زووانه ده‌مرێ،
ئاره‌قه‌یه‌کى زۆرى کرده‌وه هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وسا کوڕه ئاره‌قه‌ى ده‌کرد.. خولیاى
ئه‌وه‌ى که‌سێکى ره‌شى ترسناک خۆى بۆ مات داوه تا ژیانى لێبسه‌نێ داگیرى کردبوو،
هه‌ستیده‌کرد
رۆح و جه‌سته‌ى هیچ بوارێکیان بۆنه‌ماوه‌ته‌وه تاڕزگاریان
بێ.
کوڕه‌که گوێى له‌یه‌ک دوو چۆله‌که‌بوو ده‌یانجریواند به‌ڵام هه‌روه‌کو باپیره‌ى
مێشکى به‌هیچ شتێکى تره‌وه خه‌ریک نه‌بوو جگه له‌ئه‌ستێره‌کان. بیرى که‌وته‌وه
له‌باپیره‌ى بپرسێ داخۆ له‌کاتى زریانه‌که‌دا ئاژه‌ڵه‌کان ترساون یان باڵنده‌کان
له‌کوێ خۆیان شاردۆته‌وه به‌ڵام که‌سه‌یرى رووخسارى باپیره‌ى کرد بینى
ئه‌دگاره‌کانى توڕیه نه‌یوێرا هیچ
بڵێ جگه له (ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کى بینى که‌وته
خوارێ؟!
هیچ وه‌ڵامێکى ده‌ست نه‌که‌وت، له‌و کاته‌وه‌ى له‌گرده‌که‌وه هاتنه خوارێ
پیره‌مێرده‌که زیاتر‌و زیاتر
له‌ترس و مه‌رگ لێوان لێو ده‌بوو.
نه‌یتوانى چیتر خۆى بگرێ، به‌ڵام کوڕه‌که ده‌ستی کردبوو به‌پێکه‌نین و چاوه‌ڕوان بوو
ئه‌ستێره‌یه‌کى تر بکشێ له‌خۆى ده‌پرسى و رامانێک له‌چاوانیا بوو بۆ باپیره‌ى
بێده‌نگ و خه‌مبارو به‌په‌له‌یه هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى دیسانه‌وه داکاته باران.
ئیرین
ئه‌درێ مۆردا
وتی: چه‌ند شادمانم ئه‌م ئێواره‌یه له‌گه‌ڵتا ده‌چمه ده‌رێ، که ئه‌م هه‌فته‌یه
ماندووکه‌ر بوو بۆم، پڕ بوو له‌ئیش و کار‌و شکستیش، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا
له‌گه‌ڵتام و ئیتر بیر له‌هیچ شتێکی تر ناکه‌مه‌وه، بۆ بینینی فلیمێکی خۆشیش
ده‌چین.
به‌ڵام ئه‌و رووی گرژ کرد،
-به‌ته‌ما نه‌بی ئه‌م ئێواره‌یه به‌ره‌و سینه‌ما په‌لکێشم که‌یت.
-به‌داخه‌وه، چه‌ند په‌رۆشی ئه‌وه بووم پێکه‌وه ئه‌و فلیمه ببینین، به‌ڵام
قه‌یناکا سه‌ماگه‌یه‌کی تازه پێده‌زانم له‌مۆنبرناس، سه‌ماکه‌رانێکی قه‌شه‌نگی
دوورگه‌کانی مارتینیک سه‌مای تێدا ده‌که‌ن.
به‌توڕه‌ییه‌وه وتی:
-ئاه (ئیرین) نا چیتر نامه‌وێ گوێ له‌مۆسیقای ره‌شه‌کان بگرم به‌سه ئیتر
ئینته‌لام کرد.
-ئه‌ی ده‌ته‌وێ چی بکه‌ین؟
-ده‌زانی ده‌مه‌وێ چی بکه‌م؟ نانخواردنێکی ئێوارێ له‌چێشتخانه‌یه‌کی بچووک و هێمن..
قسه‌کردن، دواتریش گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵتان و پاڵکه‌وتن له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ک و خه‌و
بینین...
-که‌واته ئه ئاوا، نه‌خێر، ئازیزه‌که‌م نا، به‌ڕاستی تۆ خۆپه‌رستی، ها پێت سه‌یره
وات پێده‌ڵێم؟ چونکه که‌س تا ئێستا ئه‌م راستییه‌ی پێ نه‌وتووی، که‌س وای له‌گه‌ڵتا
نه‌کردووه، تۆ له‌گه‌ڵ جۆره ژنانێکدا راهاتووی ئاره‌زووه‌کانت له‌لایان یاسایه،
تۆ هه‌ر ده‌ڵێی سوڵتانی و لێت قه‌وماوه، که‌نیزه‌کانت له‌ژماردن نایه‌ن له‌ده‌یان
وڵات‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ژنان لای تۆ کۆیله‌ن به‌تایبه‌تی ژنه‌که‌ت، گه‌ر حه‌زت
له‌خه‌وبینین کرد ده‌بێ تۆ خه‌و ببینیت و ئه‌وان سه‌یرت که‌ن خۆ ئه‌گه‌ر حه‌زت
له‌سه‌ما کرد ده‌بێ ئه‌وان بایده‌ن، گه‌ر ئاره‌زووی نووسینی چوار دێڕت کرد ده‌بێ
دانیشن گوێت بۆ رادێرن و تۆش بیخوێنیته‌وه، گه‌ر ئاره‌زووت له‌ڕابواردنیش بوو
ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ببنه شه‌هرزاد، بۆ جاری دووه‌م پێت ده‌ڵێمه‌وه (نا) ئازیزه‌که‌م
(نا) ده‌بێ به‌لانی که‌مه‌وه ژنێک هه‌بێت له‌م جیهانه‌دا بتوانێ ملکه‌چی
هه‌وه‌سه‌کانت نه‌بێ..
چرکه‌یه‌ک وه‌ستاو به‌زمانێکی هێمنتر ده‌ستی پێکرده‌وه:
-برنارد، چ بێشانسییه‌که، چه‌ند شادمان بووم به‌دیتنت، پێم وابوو یارمه‌تیم
ده‌ده‌یت تا خه‌مه‌کانم له‌بیر بکه‌م، که‌چی دێیت و بیر له‌که‌س ناکه‌یته‌وه
له‌خۆت نه‌بێت، بڕۆ لێره مه‌مێنه هه‌ر کاتێک فێر بووی حیساب بۆ خه‌ڵکی بکه‌ی ئه‌و
کاته وه‌ره‌وه..
***
به‌درێژایی ئه‌و شه‌وه (برنارد) پاڵکه‌وتبوو بێ ئه‌وه‌ی خه‌و بچێته چاوی و زۆر
به‌غه‌مباری له‌خۆی راده‌ما، بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که بۆچوونه‌کانی (ئیرین)
راستن ئه‌مه‌ی زۆر لا ناخۆش بوو، (برنارد) هه‌ر به‌ته‌نیا (ئه‌لیسی) ناسک و
به‌ئه‌مه‌ک و نه‌رم و نیانی جێنه‌هێشت، به‌ڵکو به‌رده‌وام خیانه‌تی لێده‌کرد به‌بێ
ئه‌وه‌ی هۆی خیانه‌ته‌که‌ی خۆشه‌ویستی بێ بۆ ژنێکی تر.. بۆ ئاوا دروست بووه؟ بۆ
ئه‌و ئاره‌زووه سه‌یره‌ی هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ژنانی تازه؟ بۆ ناتوانێ
حیساب بۆ که‌سانی دی بکا؟ کاتێ بیری له‌ڕابردووی خۆی ده‌کرده‌وه، ئه‌و ماوه
سه‌خته‌ی سه‌رده‌می لاوێتی به‌خه‌یاڵیا گوزه‌ری کرد، ئه‌و زه‌مانه‌ی نه‌یده‌توانی
ئه‌و ژنانه وه‌ده‌ست بهێنێ، ره‌نگه ئه‌م خۆپه‌رستیه‌ی ئێستای جۆرێ
له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وسای بێت، ئه‌م به‌ره‌ڵاییه‌ی ئێستاشی
ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمنییه‌ی رابردووی بێت، به‌خۆی ده‌گوت ئه‌م هه‌ستانه‌م
به‌هیچ جۆرێک ناوازه نین..
-ناوازه‌ی چی؟ من به‌ره‌و هه‌ڵدێری هیچ و پووچی به‌رده‌بمه‌وه..
ده‌بوو له‌عه‌شقدا دڵڕه‌ق بێت، گه‌ر نه‌یانخۆیت ده‌تخۆن، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ندێک جار
هه‌ست به‌له‌زه‌ت و ئارامی ده‌کا له‌ته‌سلیم بوونیا به‌که‌سانی دی، له‌بوونیدا
به‌لاوازترین که‌س و گه‌ڕانی به‌دووی به‌ختیاریدا له‌نێو به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تردا..
ورده ورده ماوه‌ی بێده‌نگی نێوان هه‌راو هۆریای ده‌نگی دوایین ئۆتۆمبێله‌کان که
خاوه‌نه‌کانیان به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه درێژتر ده‌بوه‌وه.. گه‌ڕان به‌دووی
به‌خته‌وه‌ریدا له‌میانه‌ی به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵکیدا؟ ئه‌میش ناتوانێ وا بکا؟ کێ بۆی
بڕیوه‌ته‌وه وا دڵڕه‌ق بێت؟ هه‌موو مرۆڤێ مافی ئه‌وه‌ی نییه سه‌رله‌نوێ
ده‌ستپێبکاته‌وه؟ گه‌ر وای کرد له(ئیرین) باشتری ده‌ست ده‌که‌وێ؟ (ئیرین) جێی
به‌زه‌ییه به‌خۆی و ئه‌و تاقه کراسی ئاهه‌نگه‌ی هه‌یه‌تی و گۆره‌وییه
پینه‌کراوه‌کانی و پاڵتۆ کۆنه‌که‌یه‌وه، هه‌م زۆر جوانه‌و هه‌م زۆر هه‌ژاریشه،
به‌ڵام زۆر سه‌خییه، سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری خۆی چه‌ندین جار دیوێتی یارمه‌تی خوێندکاره
(روس)ـه‌کان ده‌دا. ئه‌وانه‌ی له‌خۆی هه‌ژارترن و ئه‌گه‌ر (ئیرین) نه‌بوایه
له‌برسان ده‌مردن، (ئیرین) له‌هه‌فته‌یه‌کدا شه‌ش رۆژی کارده‌کا له‌دوکانێکدا،
هه‌رچه‌نده پێش شۆڕش وه‌کو شازاده ده‌ژیا، قه‌ت باسی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی
نه‌ده‌کرد، که‌چی چۆن (برنارد) وێرای له‌سه‌ر به‌سه‌ربردنی ئێواره‌یه‌کی بێوه‌ی
سه‌وداو موعامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بکا؟!!
دوایین پاس به‌ده‌نگه‌ده‌نگ تێپه‌ڕی، شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی له‌رزاند چ ده‌نگێک
نه‌ما کپی ئه‌و شه‌وه بپچڕێنێ، ویستی بنوێ پاش ئه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه ماندوو بوو،
به‌ڵام له‌پڕێکا دڵنیاییه‌کی لێوان لێو داگیری کرد، بڕیاری خۆی دا ئیتر خۆی بۆ
به‌خته‌وه‌ریی (ئیرین) ته‌رخان ده‌کا، ئیتر ده‌بێته هاوڕێیه‌کی ناسک و نه‌رم و
نیان و ملکه‌چی ده‌بێ، به‌ڵێ ملکه‌چی ده‌بێ، ئه‌م بڕیاره زۆر هێمنی کرده‌وه
به‌ڕاده‌یه‌ک ده‌ستبه‌جێ خه‌وێکی قووڵی لێکه‌وت.. سبه‌ی به‌یانی که به‌خه‌به‌ر هات
هێشتا زۆر دڵخۆش بوو. هه‌ستاو به‌ده‌م گۆرانی وتنه‌وه خۆی گۆڕی.
له‌سه‌رده‌می مێردمنداڵیه‌وه ئه‌مه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو..
-ئه‌م ئێواره‌یه ده‌چم بۆ لای (ئیرین)و داوای لێبوردنی لێده‌که‌م، له‌کاتێکدا
بۆینباخه‌که‌ی ده‌به‌ست زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که لێی دا‌و ده‌نگه خۆشه‌که‌ی (ئیرین):
-هه‌لاو، ئه‌وه تۆی (برنارد)؟ گوێ بگره ئه‌مشه‌و خه‌و نه‌چۆته چاوم، خه‌وم لێ
زڕا بوو له‌داخی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی دوێنێ ئێواره‌م، بمبه‌خشه نازانم چی لێی
روودابووم...
-نا، به‌ڵکو من، من دوێ ئێوارێ بڕیارم دا که ئیتر ده‌بێ بگۆڕێم.
-که‌شێتییه، چی ده‌که‌ی بیکه ئه‌وه نه‌بێ، ئاه، نا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌تۆدا
خۆشیان ده‌وێ بیانووه‌کانته، ئاره‌زووه‌کانته، ئه‌و تایپی منداڵه به‌نازه‌ی
له‌تۆدایه، چ خۆشه پیاوو ژن ناچار بکات له‌پێناویدا قوربانی بدا، ده‌مویست پێت
بڵێم من ئه‌م ئێواره‌یه هیچ کارێکم نییه هیچ به‌رنامه‌یه‌کیشت به‌سه‌ردا
ناسه‌پێنم، چۆنت ده‌وێ وا بکه.
(برنارد) به‌خه‌مبارییه‌وه سه‌رێکی باداو ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخسته‌وه....
*(ئیرین) یه‌کێکه له‌چیرۆکه‌کانی کۆمه‌ڵه چیرۆکی (میرین و
چه‌ند چیرۆکێکی تری فه‌ره‌نسی) له‌نووسینی (ئه‌درێ مۆردا)، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی (موئه‌یه‌د
مه‌هدی ئیبراهیم).
پشیله‌یه‌کی به‌ختیار
عه‌زیز نه‌سین*
دوێنێ ئێواره له‌پیشانگه‌ی یه‌کێک له‌ناودارترین ژنه هونه‌رمه‌نده‌کانی سیرامیک
بووین.. هه‌موو ناسیاوه‌کان هاتبوون.. هه‌وا زۆر گه‌رم بوو.. لێره‌و له‌وێ قسه
ده‌کرا.. له‌کاتێکدا به‌ته‌بایی قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی پیشانگه‌که ده‌کرا،
له‌پڕێکا یه‌کێک له‌ژنه هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌کان وتی:
-کوڕینه شه‌وی رابردوو خه‌ونێکم دیت..
شاعیرێک لێی پرسی:
خه‌وێکی ترسناک بوو؟
-نازانم.. ئێوه که‌ستان ده‌زانن ته‌فسیری خه‌و بکه‌ن؟
ئینجا ده‌ستیکرد به‌گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی..
(قه‌ره‌باڵغییه‌ک بوو.. خه‌ڵکی ده‌هاتن و ده‌چوون بۆ سه‌ر کار‌و کاسبـی خۆیان،
ئه‌مه‌ش له‌یه‌کێک له‌و شه‌قامانه‌ی که ده‌یزانن.. منیش له‌وێ بووم.. ده‌چووم بۆ
شوێنێک.. له‌پڕێکا له‌نێوه‌ندی قه‌ره‌باڵغییه‌که‌وه یه‌کێک هاواری کرد:
-من..!!!
هه‌ریه‌که له‌ئێمه ئاوڕی بۆ سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌که دایه‌وه.. ئه‌و پیاوه‌ی وتی:
من، ئه‌مجاره وتی: با هه‌ر که‌س له‌شوێنی خۆی بوه‌ستێ.. هه‌موو وه‌ستاین..)
یه‌کێک له‌و په‌یکه‌رتاشانه‌ی گوێی له‌گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی ژنه هونه‌رمه‌نده‌که
گرتبوو وتی: بۆچی وه‌ستان؟
ژنه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه: چوزانم.. وه‌ستاین.. هه‌موومان وه‌ستاین منیش وه‌ستام..
ئازیزه‌که‌م ئه‌مه خه‌ون نییه؟ وه‌ستام..
(دوایی ئه‌و پیاوه هاواری کرد: هه‌ریه‌که له‌ئێوه، له‌و شوێنه‌ی لێی راوه‌ستاوه
به‌ده‌باشیر بازنه‌یه‌ک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌کێشێ.. له‌پڕێکا هه‌ریه‌که‌و
ده‌باشیرێکی به‌ده‌سته‌وه‌بوو بازنه‌ی له‌ده‌وری خۆی ده‌کێشا، هه‌ندێک له‌ناو
خه‌ڵکه‌که‌وه وتیان: ده‌باشیرمان پێ نییه، کابرا پێی وتن:
ئه‌وه‌ی ده‌باشیری پێ نییه با به‌قه‌ڵه‌م بازنه‌یه‌ک بکێشێ.. هه‌ندێکیان قه‌ڵه‌م
ره‌ساس و هه‌ندێکی تریشیان قه‌ڵه‌می مره‌که‌بیان ده‌رهێناو له‌سه‌ر به‌ردی شۆسته‌که
که‌وتنه کێشانی بازنه، هه‌ر که‌سه‌و به‌ده‌وری خۆیاو له‌و شوێنه‌ی لێی
راوه‌ستابوو، منیش جانتاو گیرفانه‌کانم گه‌ڕام نه‌ده‌باشیر، نه‌قه‌ڵه‌مم پێنه‌بوو،
ترس دایگرتم، له‌رزم لێهات، زۆر که‌سی تریش وه‌کو من نه‌قه‌ڵه‌م و نه‌ده‌باشیری
پێنه‌بوو، هه‌ندێکیان وتیان: قه‌ڵه‌ممان پێ نییه.. پیاوه‌که هاواری کرد:
هه‌رچی قه‌ڵه‌می پێ نییه با به‌په‌نجه له‌هه‌وادا بازنه‌یه‌ک بکێشێ، له‌سه‌ر
پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌م سوڕامه‌وه‌و به‌ده‌ست له‌هه‌وادا بازنه‌یه‌کم کێشا).
چیرۆکنووسێ که گوێی له‌گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی ژنه هونه‌رمه‌نده‌که گرتبوو وتی: بۆ
بازنه‌تان دروستکرد؟
-بۆچی؟ ئه‌وه خه‌ونه.. به‌خه‌ون ده‌وترێ بۆ؟ ئه‌وه خه‌وه..
ئه‌کته‌رێک هه‌ستاو وتی:
-خه‌ون هیچ مه‌نتیقێکی تێدا نییه..
سه‌باره‌ت به‌بوون و نه‌بوونی مه‌نتیق له‌خه‌وندا مشتومڕێکی زۆر له‌نێوان
ئاماده‌بوواندا دروست بوو، له‌کۆتاییدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ناتوانی بۆ
خه‌ون بگه‌یته هیچ (مه‌نتیق)ێک.. ژنه هونه‌رمه‌نده‌که له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی
خه‌ونه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو..
(پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌مان بازنه‌یه‌کی له‌ده‌وری خۆی کێشا.. پیاوه‌که هاواری کرد:
ئێستا هه‌ریه‌که له‌ئێوه ده‌بێت له‌نێو ئه‌و بازنه‌یه‌ی که خۆی کێشاوێتی
بمێنێته‌وه، هیچ که‌ستان نابێ لێی ده‌رچێ. ئیتر هه‌موومان له‌نێو بازنه‌کانی
خۆماندا ماینه‌وه.. به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌که‌مان له‌شوێنی خۆی مایه‌وه..).
شاعیرێک پرسی:
-ئیتر له‌بازنه‌کان نه‌هاتنه ده‌ره‌وه؟
-نا.. نه‌هاتینه ده‌رێ
-بۆ؟
-قه‌ده‌غه بوو چۆن بێینه ده‌رێ.. قه‌ده‌غه بوو له‌و بازنه‌یه ده‌رچین قه‌ده‌غه،
تێناگه‌ی؟
چیرۆکنووسێ پرسی:
-بۆ؟
-ئه‌وه خه‌ونه ئازیزه‌که‌م.. خه‌ون پێویستی به‌هۆ هه‌یه؟ دوای ئه‌وه ئیتر
له‌ناو بازنه‌کانی خۆماندا وه‌ستاین..
چیرۆکنووسه‌که وتی:
-باشه به‌ڵام تۆ بازنه‌ت نه‌بوو؟
ژنه هونه‌رمه‌نده‌که وتی:
-من به‌په‌نجه‌م بازنه‌که‌م دروستکرد.. ئه‌و بازنه‌یه‌ی له‌هه‌وادا هه‌بوو.
-به‌ڵام ئه‌و بازنه‌یه له‌هه‌وادا نابینرێ.. سنووره‌که‌ی ئاشکرا نییه.
-با واش بێت.. به‌ڵام من خۆم درکم به‌و بازنه‌یه ده‌کرد که خۆم کێشابووم با
دیاریش نه‌بێت.. ئیتر هه‌موو له‌نێو بازنه‌کانی خۆماندا چاوه‌ڕوان بووین.. (تووشی
دڵه‌ڕاوکێ هاتم.. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه چۆن له‌و بازنه‌یه ده‌رچم)
-باشه بۆ ده‌رنه‌ئه‌چوون؟
-که‌س نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه تا من بچم
-بۆ؟
-ئه‌ی هاوار.. پێت ده‌ڵێم ئه‌وه خه‌وه.. ئه‌مانه له‌خه‌ونه‌که‌دا رووی ده‌دا..
-به‌ڵێ..
(-ئا.. گه‌ر له‌و بازنه‌یه ده‌رچوومایه رۆحم له‌ده‌ست ده‌دا.. بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه ئه‌و بازنه‌یه‌ی له‌هه‌وادا به‌په‌نجه کێشابووم بیسڕمه‌وه‌و لێی
ده‌رچم، کاتێ ده‌ستمکرد به‌وه‌ی به‌له‌پی ده‌ستم بازنه‌که بسڕمه‌وه، کابرا هاواری
کرد: که‌س بازنه‌که‌ی خۆی ناسڕێته‌وه. له‌ناو بازنه‌که‌ی خۆمدا مامه‌وه‌و له‌خۆم
پرسی: چی بکه‌م؟
ئه‌کته‌ره‌که وتی:
-گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و بازنه‌یه‌ت نه‌کێشایه..
-راسته گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و بازنه‌یه‌م نه‌کێشایه، به‌ڵام تازه
کێشابووم و له‌ناویدا گیرم خوارد، سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆمم کرد، ئه‌وانیش وه‌کو من
چووبوونه‌وه قاوغه‌که‌ی خۆیان و گیریان خواردبوو.. له‌بازنه‌که‌ی لای راسته‌وه
مرۆڤێکی شه‌له‌ل و پێکه‌وتووی لێ‌بوو، وتی: من بیست ساڵه شه‌له‌لم، بیست ساڵ ده‌بێ
له‌جێگه‌ی خۆم نه‌جووڵاوم، به‌ڵام ئێستا هه‌ست به‌حه‌زێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌که‌م
بۆ چوونه ده‌ره‌وه، به‌شه‌له‌ل پێکه‌وتووه‌که‌م وت:
به‌ڵام تۆ قاچه‌کانت هه‌ڵتناگرن چۆن ده‌ڕۆی؟
وتی: ده‌ڕۆم، به‌ڵکو راده‌که‌م.. وا هه‌ستده‌که‌م گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌ی که خۆم
کێشاومه گۆشه‌گیر نه‌بوومایه.. گه‌ر چوونه ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه نه‌بووایه
وابزانم ده‌متوانی رابکه‌م، ئه‌و پیاوه‌شی له‌بازنه‌که‌ی لای چه‌پمه‌وه بوو ده‌یوت:
ئای گه‌ر بماتوانیایه ئه‌و بازنانه بسڕینه‌وه.. ئازاد ده‌بووین.. له‌پشتمه‌وه
ژنێک خه‌وتبوو، به‌وردی تێمڕوانی، ژنه‌که بێ جووڵه‌و بێ رۆح بوو، به‌ڵام قسه‌ی ده‌کرد، ئیتر ئه‌مه خه‌ونه، له‌خه‌وندا ته‌نانه‌ت مردووش قسه‌ده‌کات، ژنه‌که
ده‌یوت: ئای گه‌ر ئه‌م بازنانه نه‌مانایه تۆزێ ده‌گه‌ڕاین و پیاسه‌مان ده‌کرد..
پێموت: تۆ مردوویت چۆن ده‌گه‌ڕێیت و پیاسه ده‌که‌ی؟ وتی: له‌وه‌تی مردووم قه‌ت
حه‌زم به‌گه‌ڕان و پیاسه نه‌کردووه، که‌چی له‌وه‌تی ئه‌و بازنانه به‌ده‌ورماندا
کێشراوه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه کردووین حه‌زی گه‌ڕان و پیاسه
له‌ناخمدا زیندوو بۆته‌وه، گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا گۆشه‌گیر نه‌بوومایه.. پێموایه
ده‌متوانی وه‌کو ئێوه‌ی زیندوو بڕۆم، له‌به‌رده‌ممدا لاوێکی گۆج هه‌بوو، ئه‌ویش
ده‌یوت: ئای گه‌ر یه‌کێک ده‌بوو بچێت ئه‌و هێڵانه بسڕێته‌وه‌و له‌م بازنه‌یه
رزگارم بکات.. پێم وت: تۆ گۆجی ناتوانی بازنه بکێشی، چ بازنه‌یه‌کت له‌ده‌ور نییه...
وتی به‌ڵێ به‌ده‌ست بازنه‌م نه‌کێشاوه، به‌سه‌ر بازنه‌یه‌کم له‌هه‌وادا کێشاو
ئێستاش وا تیایدا گیرم خواردووه‌و ناتوانم لێی ده‌رچم.. هه‌موومان له‌نێو ئه‌و
بازنانه‌ی خۆماندا ماینه‌وه که خۆمان کێشابوومان یان ئاماده‌مان کردبوو و
نه‌مانده‌توانی لێی ده‌رچین..
به‌مجۆره چاوه‌ڕوانمان ده‌کردو ده‌مانوت: ئای بۆ یه‌کێ بێت و ئه‌و بازنانه
بسڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و ده‌نگانه ده‌ستمان به‌هاوار کردن کرد، گه‌ر
یه‌کێک بێته ده‌رێ و ئازادمان کات، گه‌ر یه‌کێک هه‌بێت ئازادمان کات.. هیچ
رزگارکه‌رێک نییه؟! گه‌ر یه‌کێک بچێته ده‌رێ و ئه‌و بازنانه بسڕێته‌وه،
هه‌ریه‌که‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی دووباره ده‌کرده‌وه، منیش هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ستم
به‌قسه‌کردن کرد له‌کاتێکدا ئێمه ئه‌و قسه‌یه‌مان ده‌وت و ده‌وته‌وه، ورده ورده
تاریک داهات و بوو به‌شه‌و (وتم شێت ده‌بم و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانم ده‌رچم..
ئاره‌ق له‌هه‌موو جه‌سته‌مه‌وه ده‌ڕژا.. که‌س ناتوانێ له‌بازنه‌که‌ی خۆی ده‌رچێت،
له‌م چرکه‌یه‌دا گوێمان له‌ده‌نگێک بوو گه‌ر یه‌کێک بچێته ده‌ره‌وه منیش ده‌چم،
من و هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌ستمانپێکردو هه‌موو ده‌مانوت: گه‌ر یه‌کێک بچێته
ده‌ره‌وه هه‌ر که‌سێ بێت، ئه‌وه منیش ده‌چمه ده‌ره‌وه).. ورده ورده گوێمان
له‌ده‌نگ ده‌بوو ده‌یوت: یه‌کێک نییه: یه‌کێک هیچ نه‌بێ یه‌کێک، با ئه‌ویه‌که
بێته ده‌رێ: هه‌رکه‌سێ بێ: ئه‌و یه‌که کێیه؟ سه‌باره‌ت به‌و که‌سه‌ی ده‌یوت:
ئه‌و یه‌که، نه‌یده‌توانی بڵێ من ئه‌و یه‌که‌م..
تاریکییه‌کی ئه‌نگوسته‌چاو باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا کێشا، هه‌ریه‌که‌مان له‌نێو
ئه‌و بازنه‌یه‌ی که کێشابووی یان خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ئاماده‌مان کردبوو گیرمان
خواردبوو.. له‌م کاتانه‌دا پشیله‌یه‌ک هات و ده‌ستی به‌گه‌ڕان و سووڕانه‌وه کرد..
چاوه‌کانی به‌نێو تاریکییه‌که‌دا وه‌کو دوو دڵۆپ شیهاب ده‌بریسکانه‌وه.. پشیله‌که
ده‌گه‌ڕاو ده‌هات و ده‌چوو بێئه‌وه‌ی که‌س رێی لێبگرێ.. له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌کان و
له‌نێوان بازنه‌کاندا ده‌هات و ده‌چوو.. ته‌ماشام کرد پشیله‌یه‌کی ئاسایی بوو، کوێی
پێخۆش بووایه بۆی ده‌چوو، له‌پڕێکا وه‌ستا، ئاوڕی دایه‌وه، دیسان ده‌ستی
به‌گه‌ڕان کرده‌وه.. له‌دڵی خۆمدا هه‌ستم به‌حه‌زێکی قووڵ کرد، ئاخ خۆزگه پشیله
ده‌بووم، پشیله بوونه‌وه‌رێکی چه‌ند به‌ختیاره، ئه‌وانی تریش حه‌زیان به‌و
سه‌ربه‌ستییه‌و به‌و خۆزگه‌یه ده‌کردو هه‌موو ده‌یانوت: خۆزگه پشیله ده‌بووین..
خۆزگه پشیله ده‌بووین، که‌چی پشیله‌که له‌و شه‌وه چۆڵه زۆر چۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕاو
ده‌وه‌ستا هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی ته‌حه‌دامان بکات.. له‌تاو ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه
به‌خه‌به‌ر هاتم، له‌عه‌ره‌قی خۆما غه‌رق بووم..).
ژنه هونه‌رمه‌نده‌که پاش ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی گێڕایه‌وه، پرسی:
-ئێستا که‌س هه‌یه خه‌ونه‌که‌م بۆ ته‌فسیر بکا؟
که‌س له‌ئاماده‌بووان هه‌وڵی نه‌دا خه‌ونه‌که ته‌فسیر بکا، به‌ڵام یه‌کێک
له‌نووسه‌ره‌کان وتی: خه‌ڵکی گه‌ر مرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وت نه‌که‌ن، ته‌نانه‌ت
به‌خته‌وه‌ری پشیله‌شیان ده‌ستناکه‌وێ..
ئینجا به‌ژنه هونه‌رمه‌نده‌که‌ی وت:
-ئه‌م خه‌ونه ده‌نووسم
-بۆ ده‌ینووسی؟
وتی: له‌وانه‌یه یه‌کێک خه‌ونه‌که‌ت بخوێنێته‌وه‌و خۆی بهاوێژێته ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌که، هه‌ر کاتێک ئه‌و (یه‌که) له‌بازنه‌که‌ی چووه ده‌ره‌وه، ئه‌وانی تریش
له‌بازنه‌کانیان که خۆیان بۆ خۆیانیان کێشاوه ده‌رده‌چن..
*عه‌زیز نه‌سین (1915-1995) نووسه‌رێکی تورکه زیاتر له 2000چیرۆکی هه‌یه، کتێب و
نووسینه‌کانی بۆ هه‌موو زمانه زیندووه‌کانی دنیا وه‌رگێڕدراوه‌و شانۆنامه‌کانی
له‌ده‌یان وڵاتانی دنیادا نمایش ده‌کرێن.
رۆژنامه‌ی الحیاه،
ژماره - 13346
پیاوه.. به‌ڵام
امل حوریه
به‌ته‌واوى نازانم له‌که‌یه‌وه بووم به‌مرۆڤێکى ئاوا
قینله‌دڵ، له‌وانه‌یه
له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر هه‌موو خوشکه‌کانم شوویان کرد ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌خۆشم
بچووکترن له‌وانه‌شه دواى ئه‌وه‌ى (ریهام)ى ده‌سته خوشکم شووى
کرد و به‌سکێ جمکێکى
بوو، وا دیسانه‌وه سکى پڕه، دوایین جار که‌به‌رێکه‌وت له‌بازاڕ ببینم په‌لى
هه‌ردوو کوڕه‌که‌ى گرتبوو سکه زله‌که‌شى دابووه پێش خۆى، پڕ
به‌دڵ حه‌زم ده‌کرد
بیده‌مه به‌ر زله‌و سکى هه‌ڵدڕم.
(ئه‌ى خوایه گیان چه‌ند
شه‌ڕانگێز و دیشوار بووم) هه‌ر چه‌ند به‌وردى بیر له‌و حاڵه
ده‌که‌مه‌وه که‌تێى که‌وتووم هه‌ستده‌که‌م له‌لێوارى شێتبووندام، به‌تایبه‌تى
که‌ده‌زانم من هیچم له‌و ژنانه‌ىتر که‌متر نییه که‌شویان کردووه‌و مناڵیان بووه‌و
به‌ئاسوده‌یى ژیانێکى خۆش ده‌ژین.
ئه‌و مووچه‌یه‌ى وه‌کو مامۆستایه‌کى ناوه‌ندى وه‌ریده‌گرم خراپ نییه،
جوانییه‌که‌شم هاکه‌زایى نییه، سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نیشم، سعاد-ى دراوسێمان که‌سێ
ساڵ له‌من گه‌وره‌تره تازه به‌تازه شووى کردووه، ره‌نگه تۆزى
چوست و چالاکى
خۆم له‌ده‌ست
دابێ و ئێسک سووکیه‌که‌ى جارانم
نه‌مابێت و خاوخلیچک بوو بێتمه‌وه
چونکه رۆژانم دووباره‌و وه‌ڕسکه‌رن، هه‌رچه‌نده کاتێکى زۆر ته‌رخانده‌که‌م
بۆگرنگیدان به‌ره‌نگ
و رووخسارم و هه‌میشه زه‌رده خه‌نه‌یه‌کى شیرین ده‌خه‌مه سه‌ر
لێوانم، رووم خۆشه
له‌گه‌ڵ هاوکاره ژن و پیاوه‌کاندا به‌شکم ئه‌م خوایه
یه‌کێکیان بۆ برایه‌کى، خزمێکى یان دراوسێیه‌کیم ده‌ستنیشان کات، که‌چى هه‌ر
چیده‌که‌م به‌با ده‌چێت، ئه‌وه‌ى ئه‌عسابیشم ده‌ڕوخێنێ وشه‌ى (نوخشه
بێ له‌تۆش)ه
کاتێ یه‌کێک له‌کچه‌کان نیشانه
ده‌کرێ یان شوو ده‌کات، ته‌نانه‌ت قوتابیه‌کانیشم
زۆریان ده‌زگیراندران و خۆیان به‌ئه‌ڵقه‌که‌ى په‌نجه‌یانه‌وه باده‌ده‌ن، نازانم
بۆئه‌وه‌نده رقم لێیان ده‌بێته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ى به‌خۆم بزانم حه‌ز ئه‌که‌م
سووک و
چروکیان که‌م، هه‌ست ده‌که‌م ورده ورده ده‌بم به‌مرۆڤێکى نه‌خۆش به‌تایبه‌تى
که‌خوشکه‌کانم به‌چاوى به‌زه‌ییه‌وه سه‌یرم ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى ده‌رده‌دار
بم، خۆ له‌وانه‌شه ده‌ردێک
له‌رۆح و ناخمى دابێ
و به‌خۆم نه‌زانیبێ و له‌سه‌ر شێوه‌و
ره‌فتاره‌کانم ره‌نگى دابێته‌وه، ئاخ له‌و هه‌سته به‌ڵام ناتوانم به‌سه‌ریا زاڵ بم،
زۆرم هه‌وڵداوه به‌ڵام ته‌نیایى وام لێ ده‌کات شه‌و
له‌خه‌وڕاپه‌ڕم و له‌تاو ترس و ئه‌و
ته‌نیاییه هه‌ناسه‌بڕکێم بێ و باوه‌ش به‌سه‌رینه‌که‌مدا بکه‌م تاشتێک
له‌گه‌رمى و
ئاسوده‌یى له‌لۆچه‌کانیا بدۆزمه‌وه، که‌چى پانتاییه‌کان گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بن،
هه‌ستده‌که‌م له‌بیابانێکى گه‌وره‌دا به‌ته‌نیام، به‌شه‌و سه‌رماکه‌ى پیاما ده‌چزێ
و
به‌رۆژیش گه‌رماکه‌ى ده‌مسووتێنێ، ته‌نانه‌ت قسه‌م
له‌گه‌ڵ خوشکه گه‌وره‌که‌مدا
دابڕیوه دواى ئه‌وه‌ى رازى نه‌بووم شوو به‌خزمێکى مێرده‌که‌ى بکه‌م که‌بێوه
پیاوه‌و سێ منداڵیشى هه‌یه، خوشکه گه‌وره‌که‌م زۆر لێم توڕه بوو پێى وتم:
-تۆ له‌م ته‌مه‌نه‌تدا له‌و باوه‌ڕه‌داى
کێ بێته خوازبێنیت؟
-بۆپیر بووم؟
-نا.. به‌ڵام هه‌ر پاش چه‌ند ساڵێکی تر مناڵت
نابێ.
-بۆسروشت و ژیان دژى ژنانن و زوڵمیان لێده‌که‌ن که‌چى پیاو تا ده‌گاته شه‌ست ساڵیش
ئه‌توانێت کچێکى گه‌نج بخوازێ.
-جا تۆئه‌توانى یاساکانى
ژیان و سروشت بگۆڕى؟!
دواى ئه‌و گفتوگۆیه باوه‌ڕم به‌خۆم له‌ق بوو، هه‌ستم کرد زه‌مه‌ن وه‌کو شمشێرێک
خه‌ریکه سه‌رم ده‌بڕآ، هه‌ر چرکه‌یه‌ک تێده‌په‌ڕێ ئه‌و شمشێره زیاتر
له‌گۆشته‌که‌مدا ده‌چه‌قێت، ئیتر ته‌مه‌ن روو له‌نشێوه‌و زۆربه‌ى شادییه‌کانم بزر
بوون، وامنیش ورده ورده ده‌بمه بوونه‌وه‌رێکى وێڵکراو له‌که‌نارى ده‌ریایه‌ک
فرێدراوم، پێم پیاده‌نرێ
و شه‌پۆله‌کانیش به‌که‌مته‌رخه‌میه‌وه لێم ده‌ده‌ن،
شووکردنیش بووه به‌و به‌له‌مه فریادڕه‌سه‌ى ده‌مباته دوورگه‌ى خه‌ونه‌کان، که‌نه
خه‌مى تیایه نه ئازار.
ئاره‌زووم بۆئه‌وه‌ى ببمه هاوسه‌رى
پیاوێک و ببم به‌دایک ته‌نگى پێهه‌ڵچنیبووم
تائه‌و راده‌یه‌ى ده‌ترسام ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌م نه‌خۆشمخات، زۆر جاران چوومه‌ته
ژووره‌که‌ى خۆم و ده‌رگام له‌سه‌ر خۆم داخستووه‌و سه‌رینێکم خستۆته ژێر
کراسه‌که‌مه‌وه‌و له‌ئاوێنه‌که‌دا سه‌یرى دیمه‌نى خۆمم کردووه‌و ئاخم هه‌ڵکێشاوه‌و
ترساویشم و به‌خۆمم وتوه؛ واى چه‌ند شێتم؟! به‌ڵام بۆشێتم! هه‌قى خۆم نییه ببم
به‌دایک؟ جارێکیان فلیمێکى بیانیم بینى کاتێک کچه‌که خولیاى بوونه دایک داى
له‌که‌لله‌ى زۆر ئاسایى روویکرده سه‌نته‌رى
پیتاندن و له‌وێ به‌ده‌قه‌یه‌ک سکى خۆى
پڕکرد و دوایى منداڵێکیشى بوو، زۆر به‌خته‌وه‌ر بوو چونکه ئاره‌زووى به‌دایکبوونى
خۆى تێر کرد پاش ئه‌وه‌ى مێردێکى گونجاوى ده‌ستنه‌که‌وت، به‌ڵام خۆمن له‌رۆژاوانیم
من لێره‌م له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدام کچ تیایدا له‌سه‌ر بچووکترین هه‌ڵه تفى
لێده‌کرێ له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه ئاگادارى ئه‌تواره‌کانى خۆم بووم،
به‌تووندى به‌رپه‌رچى هه‌ر چووجه‌ڵه‌یه‌کم داوه‌ته‌وه که‌مایه‌ى له‌که‌دارکردنى
سومعه‌و که‌رامه‌تم
بووبێ، به‌ڵام پێده‌چێ نه هه‌ڵسوکه‌وتى رێک
وراستم نه سومعه‌ى
خاوێنم سوودى هه‌بوو بێت ئه‌گینا بۆئاوا چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر ره‌فه فرێدراوم
ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌خوشکه‌کانم به‌ده‌به‌نگ وه‌سفى کردم وتى:
-ئازیزه‌که‌م له‌م زه‌مه‌نه‌دا ده‌بێت به‌نازو مه‌کرب بیت تابتوانى کاره‌کانت رایى
که‌یت..
ئه‌ى خوایه هاوار چۆن ئه‌م دوو سیفه‌ته‌م تیا بێت (به‌ناز
و مه‌کر) ها؟ وه‌کو کچان
ده‌م و فڵقم باده‌م و چه‌ند وشه‌یه‌کى ئینگلیزى به‌کاربهێنم یان بێشه‌رمانه پێبکه‌نم
یان چى؟ من به‌هه‌رزه‌کارى شتى وام نه‌کردووه تازه به‌تازه که‌مامۆستام! نا.. نا..
قه‌ت ناتوانم وشه‌ى خوارو خێج
به‌ده‌ممابێت و کارى چه‌وت
بکه‌م و به‌شێوه‌یه‌کى
ناشرین سه‌رنجی خه‌ڵکى بۆخۆم راکێشم.
ئاخ خۆزگه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بژیامایه‌که کچان به‌خواستى خۆیان مێرده‌کانیان
هه‌ڵده‌بژارد، نه‌ک وه‌کو بووکه شووشه‌ى ناو جامخانه‌ى کۆگاکان خوایان
بڕازێننه‌وه‌و ئارایشت
بکه‌ن و چاوه‌ڕوانى زاوایه‌ک یان مشته‌رییه‌کى گونجاو بکه‌ن.
***
پێده‌چێت قه‌ده‌ر نه‌یویستبێت رووزه‌ردم بکات بۆیه یه‌کێک له‌قوتابیه‌کانم منى
بۆبراکه‌ى داواکرد، به‌مجۆره
بێ پێشه‌کى به‌خته‌وه‌رى به‌سه‌رمدا بارى دواى
ئه‌وه‌ى هیوا بڕاو بوو بووم له‌وه‌ى بوارێکى شیاوم بۆ شووکردن ده‌ستکه‌وێ،
خۆشییه‌که‌م بێشوومار بوو به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ناسیم، له‌ته‌مه‌نا وه‌کو خۆم
وابوو، له‌کۆمپانیایه‌کى تایبه‌تى ژمێریار بوو، جگه له‌وه‌ى له‌کچان جوانتر‌و
سه‌رنجڕاکێش تر بوو هه‌روه‌ها زۆر گرنگى
به‌رێکپۆشى و پاک و ته‌میزى خۆى ده‌دا،
تائه‌و راده‌یه‌ى کچه‌کانى
خزمم و ده‌سته‌خوشکه‌کانم توشى هێدمه بوو بوون،
هه‌موویان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون دواى ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ى من ده‌بێت زاواکه
ناشرین و پیربێت، بۆیه سه‌ریان سوڕماو به‌درێژایى ئاهه‌نگه‌که پلاریان تێده‌گرتم:
-به‌ڕاستى قۆزه، خوا جه‌زاى سه‌برى دایته‌وه.
-له کچان جوانتره.
-به‌ڕۆژوو بوویت و دواجار به‌پیازێ رۆژووه‌که‌ت نه‌شکاند به‌ڵکو به‌چێشتێکى چه‌ور.
چه‌ندن قسه و پلارى تر‌ى له‌مجۆره که وای لێ ده‌کردم بترسم به‌چاوه‌وه‌بم و له‌دڵى خۆما
ئه‌عوزه‌بیلا بکه‌م تا ئێره‌یی ئه‌و به‌خته‌وه‌ریه‌م لێتێکنه‌دا که له‌و
باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم به‌ده‌ستمهێناوه.
ده‌ستمانکرد به ماڵدانان، هاوکاریکم
ده‌کرد و یارمه‌تیم ده‌دا
له‌دانان و رێکخستنى که‌لوپه‌ل
و شت و مه‌که‌کاندا، زۆرجار که به‌ته‌نیا ده‌مامه‌وه ده‌مکێشا
به‌ڕوومه‌تى خۆمدا نه‌بادا ئه‌وه‌ى تیا ده‌ژیم خه‌ونێکى جوان
بێت و لێى به‌خه‌به‌ر
بێمه‌وه، دڵم ده‌که‌وته په‌له‌په‌ل که‌بیرمده‌که‌وته‌وه چۆن جار به‌جار
هه‌وڵیده‌دا ماچم
بکات و چۆن رامده‌کرد لێى هه‌ر چه‌نده منیش زۆرم حه‌ز ده‌کرد ماچى
بکه‌م، به‌ڵام به‌خۆمم ده‌وت، شه‌وى بووکێنیم ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه، ئه‌ى خوایه
چۆن چۆنى ئه‌و شه‌وه بژیم؟ شادییه‌که‌م چه‌ند گه‌وره‌یه ده‌ترسم له‌خۆشیاندا دڵم
بوه‌ستێ کاتێ هه‌موو رۆژى ده‌یان جار وردترین
دیمه‌ن و جۆره‌ها سیناریۆم
ده‌هێنایه‌وه خه‌یاڵى خۆم سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ئه‌وشه‌وه رووده‌دا، هه‌موو شه‌وێ
له‌سه‌ر سه‌داى ده‌نگى ئه‌و چاولێکئه‌نێم که به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م
له‌گه‌ڵ ده‌کات و
شه‌وشادم لێده‌کات و هیواى به‌خته‌وه‌رى
بۆخۆى و خۆم ده‌خوازێ
و بۆئه‌و ژوانه‌ى
که‌نزیک بۆته‌وه، له‌پێکه‌نیندا ده‌خنکام ئه‌و ساته‌ى به‌گوێمدا
ده‌یچڕیاند و
ده‌یوت:
-پێش گواستنه‌وه‌ت یه‌کێکی ترت لىَ کۆپى ده‌که‌م.
-بۆ؟
-چونکه ده‌ترسم به‌یه‌ک
قه‌پاڵ بتخۆم.
-ئاخ، چه‌ند خۆشه به‌خته‌وه‌رى، بوونى پیاو له‌ژیانى ژن‌دا! وشه‌کانى چه‌ند جوانن چ
به‌خششێکى گه‌رم و گوڕ‌و کاریگه‌رن یان کۆشکه وه‌همییه‌کانى کاتێ ژن بۆلاى خۆى
راده‌کێشێ؟ هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى به‌ده‌م خه‌وه بڕوا ، ئاخ له‌و قه‌ده‌ره‌ش چه‌ند
دڵڕه‌قه کاتێ له‌چرکه‌یه‌کدا
دێت و به‌گورزێکى گه‌وره ئه‌و هه‌موو ته‌لارو
خه‌ونانه تێکده‌شکێنێ، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا روویدا که‌هه‌موو شه‌وێ پێش خه‌وتن
چاوه‌ڕوانم ده‌کرد ته‌له‌فۆنم بۆبکات، کاتێکم زانى ده‌نگێکى ژنانه‌ى ناسک هاته
به‌رگوێم و وتى: من خێرکارێکم،
په‌شۆکام و حاڵه‌تم به‌ته‌واوى تێکچوو، پێم وت: ئه‌م
خێره‌کاره چى ده‌وێ؟ تۆزى وه‌ستاو دوایى
راست و ره‌وان پێى وتم: سامر-ى ده‌زگیرانت
له‌ئه‌سڵا کچ بووه، ته‌سه‌ورکه ناوى سه‌مه‌ر بووه، له‌پڕێکا
به‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک بوو به‌کوڕ، ئه‌و (سه‌مه‌ر)ه له‌قوتابخانه هاورێم بوو،
مه‌به‌ستم سامره.. ئینجا دایه قاقاى پێکه‌نین، به‌قایمى
پێکه‌نى و وتى:
شتێکى سه‌رسوڕهێنه‌ره وانییه؟ له‌پڕێکا ته‌له‌فۆنه‌که‌ى داخسته‌وه، ماوه‌یه‌کى
باش له‌جێگاى خۆم سڕبووم، باوه‌ڕم به‌گوێى خۆم نه‌ده‌کرد، ده‌موت؛ بێگومان ئه‌وه‌ى
گوێم لێ‌بوو قسه‌ى کچێکى داخ له‌دڵى به‌ره‌ڵاى
هیچ و بووچه‌و ده‌یه‌وێ به‌و دیعایه‌و
بوختانانه به‌خته‌وه‌ریم لێتێکبدا.. نا، نا ئه‌وه‌ى گوێم لێ‌بوو درۆ‌و بوختانه، جا
ئه‌گه‌ر ئه‌وه راستیش بێت گرفته‌که له‌چیدایه؟ له‌وانه‌یه به‌مناڵى
ره‌گه‌زه‌که‌ى نادیار بووبێت دوایى به‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک باره‌که‌ى راست بوبێته‌وه،
ئه‌مه‌شتێکى زانستییه‌و له‌هه‌موو شوێنێکى ئه‌م جیهانه‌دا رووده‌دا، دواى
پێشکه‌وتنى زانست ئه‌م بابه‌ته هیچ گرفتێکى تیا نییه، به‌ڵام ئاخۆ ده‌توانێ
مناڵ
بخاته‌وه؟ پێش ئه‌وه‌ى له‌و هێدمه‌یه به‌ئاگابێمه‌وه زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که
لێیدا گوێم له‌ده‌نگه میهره‌بانه‌که‌ى بوو که‌هه‌میشه به‌تاسه‌وه قسه‌م
له‌گه‌ڵ
ده‌کات، زمانم ته‌ته‌ڵه‌ى
کرد و وتم:
-هه‌لاو سه‌مه‌ر.
بێده‌نگییه‌کى ترسناک که‌وته نێوانمان، دواى چه‌ند چرکه‌یه‌ک به‌توڕییه‌وه پێى
وتم:
-مه‌به‌ستت چییه؟ کێ پێى وتیت؟
-که‌واته ئه‌وه‌ى بیستوومه راسته، ئه‌ى بۆپێت نه‌وتووم؟
-باسى چیت بۆبکه‌م؟ ماوه‌یه‌کى زۆرى به‌سه‌را تێپه‌ڕیوه، من کچ بووم.. مه‌به‌ستمه
بڵێم ره‌گه‌زه‌که‌م
تێکه‌ڵ بوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کى سه‌رکه‌وتوویان
بۆکردم و دواى
ئه‌وه هه‌موو چشتێ به‌باشى به‌ڕێوه‌چوو.. ئیتر گرفته‌که له‌کوێدایه؟ ئه‌و خه‌ڵکه
به‌له‌عنه‌ت بن، قه‌ت هیچیان له‌بیرناچێته‌وه.. بۆبێده‌نگى؟ سوێندت بۆئه‌خۆم
هه‌موو شتێکم ته‌واوه گوێت لێمه، من پیاوم به‌ڵکو زۆر نێریشم، سبه‌ى شه‌و بۆت
ده‌سه‌لمێنم.
ته‌له‌فۆنه‌که‌م داخسته‌وه، هه‌ستم کرد له‌ده‌ریایه‌کدا نووقم ده‌بم ده‌ریایه‌ک
شه‌پۆله توڕه‌کانى
رامان و دوودڵین، ئاى قه‌ده‌ر به‌درێژایى ژیانم پیاوێکم ویست،
ته‌نیا یه‌ک پیاوو هیچیتر ئاخ! هه‌ستم کرد شتێکى گه‌وره له‌ناخما شکا، پانتاییه‌کى
گه‌وره له‌رۆحما تاریکى دایپۆشى به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ق
بێ، مادام هه‌موو
شتێکى ته‌واوه ئیتر بۆپێم
بڵێ؟!
ره‌نگه.. ره‌نگه به‌حه‌ق پیاو بێت، ره‌نگه زۆر نێریش بێت وه‌کو خۆى
ده‌ڵێ،
به‌ڵام شتێک له‌دڵما هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: الصباح
چیرۆکى: امل حوریه
خێسه
کۆرت گۆزنبێرگ
کۆرت گۆزنبێرگ، نووسه‌رێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک سویدیه، به‌ڵام له‌ئه‌ڵمانیا ژیاوه‌و
وه‌کو راوێژکار له‌چه‌ندین ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌دا کاریکردووه..
له‌سه‌ره‌تادا وه‌کو مێژوونووسێک و ره‌خنه‌گرێکی هونه‌ریی هاتۆته مه‌یدانی نووسین
و له‌پاڵیشیا کورته چیرۆکی نووسیوه، ئه‌م نووسه‌ره هه‌ستی شه‌شه‌می زۆر به‌هێز
بووه سه‌باره‌ت به‌شته دژوار‌و خه‌یاڵی و ناماقووڵه‌کان، ئه‌مه وایکردووه جیهانی
چیرۆکه‌کانی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و پڕ ته‌لیسم بن تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ره‌نگه
خوێنه‌ری ئاسایی پێی وابێ رووداو‌و که‌سایه‌تی چیرۆکه‌کانی ناماقووڵ و مه‌حاڵ بن،
به‌ڵام له‌پشت ئه‌و هه‌موو ناماقووڵی و فه‌نتازیایه‌وه مانای قووڵ و بیری ورد‌و
مه‌به‌ستی به‌هێز هه‌یه که خوێنه‌ری هه‌ستیار د‌رکی پێده‌کات.
ئه‌م چیرۆکه‌شی (خێسه) نموونه‌یه‌که له‌چیرۆکه‌کانی.
زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ی سه‌رۆکی پۆلیس لێیدا
به‌ڵێ..
(کیرتس)ی باشچاوه‌ش قسه ئه‌کات هه‌ر ئێستا رێبوارێک خێسه‌یه‌کی لێکردم،
سه‌رۆکی پۆلیس هه‌وڵیدا دڵخۆشی (کیرتس) بداته‌وه..
-نا.. له‌وانه‌یه به‌هه‌ڵه‌دا چووبی، هه‌موو مرۆڤێک که پۆلیس ده‌بینێ له‌خۆیه‌وه
هه‌ست به‌ئازارێکی ده‌روونی ده‌کا، له‌به‌رئه‌وه ناتوانێ سه‌یری نێوچاوانی بکات..
ئه‌مه‌ش وا ده‌که‌وێته‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی به‌سووک ته‌ماشای بکات..
*نا.. وا نه‌بوو، زۆر به‌ڕقه‌وه سه‌یری کردم له‌ته‌پڵی سه‌رمه‌وه بۆ بنی پێم.
-ئه‌ی بۆ نه‌تگرت؟
*نازانم هه‌ستم به‌ترس و سه‌رسوڕمان کرد کاتێک به‌خۆمم زانی کابرا دیار نه‌مابوو.
-گه‌ر بیبینی ده‌یناسیته‌وه؟
*ئا.. ئا دڵنیام ده‌یناسمه‌وه.. ریشێکی سووری هه‌یه.
-ده‌ی ئێستا هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ی؟
*به‌زه‌لیلی خۆم.
-گوێ مه‌ده‌رێ خه‌ریکی کاری خۆت به من بۆت چاره ده‌که‌م..
سه‌رۆکی پۆلیس میکرۆفۆنه‌که‌ی کرده‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌ئوتومبیلێکی فریاکه‌وتنه‌وه
کرد که له‌و گه‌ڕه‌که‌دا کاری ده‌کرد که له‌ژێر سایه‌ی (کیرتس)دا بوو، فه‌رمانی
ده‌رکرد هه‌ر که‌سێک ریشی سوور بێت ده‌ستگیری بکه‌ن، کاتێک که ئه‌و فرمانه
گه‌یشته پۆلیسه‌کانی فریاکه‌وتن هه‌ر هه‌موویان سه‌رقاڵی شتی تر بوون، دوانیان
ئوتومبیله‌کانیان تاقی ده‌کرده‌وه تا خێراترینیان هه‌ڵبژێرن، دووی تریان له‌یه‌کێک
له‌باڕه‌کاندا خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی له‌دایکبوونی خاوه‌نی باڕه‌که بوون،
سێی تریشیان یارمه‌تی هاوڕێیه‌کیان ده‌دا بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ناوماڵه‌که‌ی
بۆ خانوویه‌کی دی، ئه‌وانی تریش چووبوون بۆ بازاڕ بۆ کڕینی شتومه‌کی پێویست، به‌ڵام
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوێیان له‌فه‌رمانی سه‌رۆکی پۆلیس بوو هه‌موو به‌په‌له گه‌یشتنه
ناوه‌ندی شار یه‌ک له‌دوای یه‌ک شه‌قامه‌کانیان داخست و ده‌ستیانکرد به‌گه‌ڕان
به‌دوی گومان لێکراودا، له‌گشت شوێنێ، له‌دووکان و بازاڕ‌و چێشتخانه‌و ماڵه‌کان هه‌ر
پیاوێکی ریش سووریا‌ن بدیایه له‌گه‌ڵ خۆیان راپێچیان ده‌کرد هاتووچۆی ناوشار وه‌ستا،
هۆڕنی ئوتومبیله‌کان رۆحی ئه‌و عاله‌مه‌ی بردبوو قسه‌و باس و مقۆمقۆ بڵاوبۆوه
گوایا ئه‌و پیاوه‌ی پۆلیس به‌دوای ده‌گه‌ڕێ به‌کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی کوشتووه! پاش چه‌ند
ساتێک له‌م ره‌شبگیرییه پۆلیس ده‌ستکه‌وتێکی باشی هه‌بوو، ژماره‌ی پیاوه ریش
سووره گیراوه‌کانیش گه‌یشته په‌نجاوهه‌شت که‌س (کیرتس) به‌دیققه‌ت له‌هه‌موویانی
روانی، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی مه‌به‌ستی بوو له‌نێوانیاندا نه‌بوو، له‌م کاته‌دا
سه‌رۆکی پۆلیس هاته ناو مه‌سه‌له‌که‌و فه‌رمانی ده‌رکرد لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ
هه‌موو گیراوه‌کاندا بکرێ و وتی:
-ره‌نگه ئه‌مانه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا تاوانبار نه‌بن، به‌ڵام بێگومان تاوانی
تریان هه‌ر کردووه، بۆیه لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان هه‌ر باشه‌و ئه‌نجامی هه‌ر
ده‌بێ.
به‌ڵێ ئه‌مه له‌و شاره‌دا وابوو که‌چی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان وابوو پۆلیس خراپ
مامه‌ڵه‌ی گیراوه‌کان ناکا، راسته شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌خت و دڵڕه‌قانه
نه‌بوو به‌ڵکو نیازپیسانه بوو، هه‌ر له‌مێژه‌وه پۆلیسی نهێنی له‌ڕێی چه‌ند
پرسیارێکی ساکاره‌وه که سه‌رنجی که‌س راناکێشێ، له‌کاتی خۆیدا له‌که‌سوکارو
ناحه‌زانی هاووڵاتیان ده‌کرا توانیبوی بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ک فۆرمێک دروست بکاو
به‌هۆیه‌وه بزانێ هه‌ر هاووڵاتیه‌ک رقی له‌چی ده‌بێته‌وه‌و به‌چی بێزار ده‌بێ
ده‌نگی ئه‌و ماتۆڕه‌ی به‌رد ده‌شکێنێ؟ تیشکی به‌هێز؟ بۆنی که‌سکون؟ گۆرانی میللی؟
دیمه‌نی مشکی که‌وڵ کراو؟ وه‌ڕه‌ی سه‌گ؟ و .... هتد. به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ورد‌و
له‌سه‌رخۆ ئه‌م شێوازه له‌زۆر حاڵه‌تدا توانیبووی وا له‌گیراوه‌کان بکا زوو دان
به‌تاوانه‌کان بنێن، ئیتر ئه‌و تاوانانه راست بووبن یان هه‌ڵبه‌ستراو به‌پێی
حاڵه‌ته‌که ئه‌مه‌ش پۆلیسی شادمان ده‌کرد، هه‌ر به‌م شێوازه‌ش لێکۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نجاوهه‌شت پیاوه‌دا کرا، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی مه‌به‌ست بوو ده‌مێک
بوو گه‌ڕابوه‌وه شوقه‌که‌ی خۆی و ئه‌و ده‌مه‌شی لوره‌ی ئوتومبیله‌کانی پۆلیسی
فریاکه‌وتن له‌و شه‌قامه‌ی ئه‌وی لێ نیشته‌جێ بوو ده‌نگی ده‌دایه‌وه ئه‌م گوێی
له‌هیچ نه‌بوو چونکه له‌حه‌مام دووشه‌که‌ی کردبوه‌وه تا بانیۆکه پڕکا بۆ خۆشتن،
پاش ئه‌وه‌ی حه‌مامه‌که‌ی حازر کرد گوێی له‌زه‌نگی ده‌رگا بوو، هه‌ر که ده‌رگاکه‌ی
کرده‌وه کابرای پۆسته برووسکه‌یه‌کی دایه ده‌ستی، برووسکه‌که هه‌واڵێکی زۆر
خۆشی تیا بوو (وه‌زیفه‌یه‌ک له‌هه‌نده‌ران) به‌مه‌رجێ هه‌ر ئه‌و رۆژه سه‌فه‌ر بکاو
په‌یوه‌ندی به‌شوێنی کاره‌که‌یه‌وه بکا، پیاوه‌که له‌به‌رخۆیه‌وه وتی: زۆر چاکه،
ئێستا ده‌بێ دوو شت بکه‌م یه‌که‌م ئه‌م ریشه بتاشم چونکه ئیتر تاقه‌تم لێی چووه،
هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌زووترین کات پاسپۆرتێ ده‌ربهێنم، چونکه پاسپۆرتم نییه.
گه‌ڕایه‌وه‌و زۆر به‌خۆشیه‌وه چۆوه حه‌مامه‌که‌و خۆی شت و جله‌کانی له‌به‌رکردو
جوانترین بۆینباخی هه‌ڵبژارد به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه شاده‌وه هه‌ر به‌ته‌له‌فۆن
وه‌ختی هه‌ڵسانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌شی زانی که ده‌یویست سه‌فه‌ره‌که‌ی پێ بکا.. پاشان
له‌ماڵ هاته ده‌ره‌وه‌و به‌پێ چه‌ند شه‌قامێکی بڕی تا گه‌یشته لای دووکانی
سه‌رتاشێک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رتاشه‌که کاره‌که‌ی خۆی ته‌واو کرد، ئه‌م به‌ره‌و به‌شی
پۆلیس که‌وته‌ڕێ، چونکه ده‌یزانی بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین کات پاسپۆرته‌که‌ی
ده‌سکه‌وێ ده‌بێت له‌وێوه ده‌ست پێ‌بکات، لێره‌دا ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین ئه‌م
پیاوه‌ی که گوایه زۆر به‌سووکی سه‌یری باش چاوه‌شی کردووه هیچ مه‌به‌ستی
له(کیرتس) نه‌بووه، به‌ڵکه له‌به‌رئه‌وه بووه که ئه‌و (کیرتس)ـه
به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی له(ئه‌نگۆن)ی ئامۆزای ده‌چوو ئه‌میش زۆری رق له(ئه‌نگۆن)
ده‌بووه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی (ئه‌نگۆن) کابرایه‌کی ته‌مه‌ڵی بێکارو قه‌رزاری ئه‌م
بوو، بۆیه که چاوی به(کیرتس) که‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ به‌سووکی تێی
روانی و (کیرتس)یش ئه‌مه‌ی به‌ئیهانه زانی و بڕیاری دا خه‌به‌ری پۆلیسی لێبداو
به‌گرتی بدا، هیچ که‌سێکیش نه‌یده‌توانی دژی ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه بوه‌ستێته‌وه.
به‌ڕێکه‌وت ئه‌و کاته‌ی پیاوه خۆی کرد به‌به‌شی پۆلیسدا جارێکی دی لوتی بوو
به‌لووتی (کیرتس)ـه‌وه‌و دیسان (ئه‌نگۆن)ی ئامۆزای بیرخسته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره
فریاکه‌وت و به‌په‌له رووی خۆی وه‌رگێڕا تا کابرای پۆلیس هه‌ست به‌هیچ نه‌کا،
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پیاوه‌که به‌دڵی (کیرتس)نه‌بوو، بۆیه فه‌رمانیدا به‌دوو
سه‌رباز تا بیبه‌نه ناو یه‌کێک له‌ئوتومبیله‌کانی پۆلیس ... لێره‌دا پیاوه‌که
هه‌ستی کرد ده‌رهێنانی پاسپۆرته‌که‌ی به‌سه‌ره‌تایه‌کی خراپ ده‌ستیپێکرد.. هه‌رچۆنێ
بوو گه‌یشته لای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی لێپرسراوی به‌شی پاسپۆرت بوو، هه‌رچه‌نده
ئه‌م چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و برووسکه‌که‌شی نیشاندا، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌که هه‌ستی
کرد پیاوه‌که به‌په‌له‌یه‌و ئه‌مه گومانی لا دروست کرد‌و نه‌یوێرا کاره‌که‌ی بۆ
بکاو پێی وت:
-په‌ساپۆرت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی زۆر گرنگه... ده‌رهێنانی کاتێکی زۆری ده‌وێ.
پیاوه‌که سه‌ری بۆ له‌قاندو.... (ره‌نگه ئه‌مه قاعیده‌ی گشتی بێ، به‌ڵام
له‌هه‌موو قاعیده‌یه‌کدا لادان هه‌ر هه‌یه)
فه‌رمانبه‌ری لێپرسراوی به‌شی په‌ساپۆرت له‌سه‌ری رۆیی:
-من ناتوانم بڕیار بده‌م.. ئه‌م کاره تایبه‌ته به‌سه‌رۆکی پۆلیسه‌وه.
*که‌واته ده‌بێ... با حاڵه‌ته‌که‌م عه‌رزی ئه‌و بکه‌م.
فه‌رمانبه‌ره‌که هه‌موو کاغه‌زه‌کانی کۆکرده‌وه‌و هه‌ستاو پێی وت:
-وه‌ره له‌گه‌ڵم، بابچینه لای.. له‌ڕێی ژووری فه‌رمانبه‌ره‌کانه‌وه ده‌چین تا
رێگاکه‌مان کورت بکه‌ینه‌وه.
پێکه‌وه سێ چوار ژووریان بڕی که پڕی بوو له‌ڕیش سووره ده‌ستگیر کراوه‌کان، پیاوه
له‌دڵی خۆیدا وتی: (چه‌ند سه‌یره! نه‌مده‌زانی ئه‌م هه‌موو پیاوه ریش سووره
هه‌یه، به‌ڵام من ئێستا له‌وان نیم)
هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی پۆلیس زۆر دڵڕه‌ق بوو، به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت که‌سێکی ئاسایی
دیاربوو پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌که باسه‌که‌ی له‌سه‌رۆکی پۆلیس گه‌یاند، سه‌رۆک
داوای لێکرد کاغه‌زه‌کان دانێ و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی، داواشی
له‌پیاوه‌که کرد که دانیشێ.. پیاوه پێی زه‌حمه‌ت بوو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بیگرێ
چونکه سه‌رۆکی پۆلیسیش له‌ئامۆزاکه‌ی تری ده‌چوو که ناوی (ئه‌رتۆرۆ) بوو هیچ خۆشی
نه‌ده‌ویست، به‌ڵام ئه‌و ماسولکانه‌ی ده‌موچاوی که به‌رپرسن له‌پێکه‌نین زۆر
به‌چاکی کاره‌کانی خۆیان کرد‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆکی پۆلیس کرد، چونکه
هه‌موو مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌م به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرته‌که‌ی بوو به‌زووترین کات.
سه‌رۆکی پۆلیس وتی:
-فه‌رمانبه‌ره بچووکه‌کان ترسنۆکن، ناتوانن هیچ بڕیارێک بده‌ن، بێگومان هه‌ر ئێستا
پاسپۆرته‌که‌ت ته‌واو ده‌بێ و وه‌ریده‌گری.. بانگ کردنت بۆ کارێک بۆ ئه‌سته‌نبوڵ
شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه بۆ شاره‌که‌مان، پیرۆزباییت لێده‌که‌م.
ئه‌مه‌ی وت و به‌گورجی پاسپۆرته‌که‌ی ئیمزاکردو خه‌تمیشی لێدا، ئینجا
به‌ته‌مه‌ڵییه‌وه ده‌ستی بۆ پاسپۆرته‌که درێژ کرد هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی زۆر ئازیز بێ و وتی:
-بۆینباخێکی جوانت به‌ستووه، نه‌خشه‌ی شارێکی له‌سه‌ره وانییه؟
*به‌ڵێ ئه‌وه نه‌خشه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵه.
-بیرۆکه‌یه‌کی جوانه.
پیاوه پاسپۆرته‌که‌ی وه‌رگرت و هه‌ستا، سه‌رۆکی پۆلیس هه‌ستاو ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ
کرد‌و
-هیوای سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتووت بۆ ده‌خوازم.
پیاوه‌که‌ی تا ده‌رگا به‌ڕێکردو به‌خۆشه‌ویستییه‌وه دوعاخوازی لێکردو پاشان
به‌ره‌و ئه‌و ژوورانه رۆیشت که ده‌ستگیر کراوه‌کانی لێ‌بوو.. پیاوه ریش سووره‌کان،
ئه‌وانه‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانیان و بۆ رزگار بوون له‌لێکۆڵینه‌وه‌کان
دانیان به‌هه‌ندێک تاواندا نابوو ته‌نیا ئه‌و تۆمه‌ته نه‌بێ که له‌سه‌ری گیرابوون،
سه‌رۆکی پۆلیس فه‌رمانی ده‌رکرد:
-به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه.
هاته ده‌رێ و چوو بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ.. که گه‌ڕایه‌وه له‌سه‌رتاشێکه‌وه
ئاگاداریه‌کی بۆ هاتبوو که تیایدا نووسرا بوو (پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پیاوێکی ریش
سوور هاته لام و داوای لێکردم ریشه سووره‌که‌ی بۆ بتاشم، ناتوانم وه‌سفێکی وردی
کابرا بده‌م ئه‌وه‌نده نه‌بێ که بۆینباخێکی له‌ملدا بوو نه‌خشه‌ی شارێکی
له‌سه‌ربوو..)
لێره‌دا سه‌رۆکی پۆلیس هاواری کرد: چه‌ند ده‌به‌نگم! به‌په‌له به‌سه‌ر
پێپلیکانه‌کانا هاته خوارێ و هه‌ردوو پلیکانه‌ی به‌هه‌نگاوێ ده‌بڕی و چووه
ئوتومبیله‌که‌یه‌وه‌و خێرا فه‌رمانی به‌شۆفێره‌که کرد: به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه، خۆیدا
به‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دواوه‌دا ئوتومبیله‌که به‌خێراییه‌کی وا ده‌ڕۆیشت که له‌ڕێگا
دوو سه‌گ و دوو کۆترو پشیله‌یه‌کی کرد به‌ژێره‌وه‌و خۆیدا له‌فارگۆنی ترامێک و
عه‌ره‌بانه‌یه‌کی ده‌ستی پڕ له‌کاغه‌زیشی قڵپ کرده‌وه، سه‌دانی که‌یشی له‌ڕێبواران
تۆقاند، کاتێ ئوتومبیله‌که گه‌یشته فڕۆکه‌خانه، سه‌رۆکی پۆلیس به‌پرتاو هاته
ده‌رێ و هه‌ر ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش فڕۆکه‌که هه‌ڵساو فڕۆکه‌خانه‌که‌ی جێهێشت و به‌ره‌و
ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵفڕی.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (الفیصل) ژماره(38).
گه‌ڕانه‌وه*
إقبال عبدالفتاح
به هه‌موو هێزى خۆڵه‌که‌ى لادا.. کونێکى بچووکى کرده گۆڕه‌که‌ى به‌قه‌د ئه‌وه‌ى
که‌بتوانىَ لێوه‌ى بێته ده‌رىَ، ئه‌و گۆڕه‌ى ساڵانێکىدوور
ودرێژ له‌خۆى گرتبوو..
ئه‌و خۆڵ وتۆزه ئه‌ستووره‌ى له‌سه‌ر ریشه پڕه‌که‌ى نیشتبوو ته‌کاندى، چاوانى سڕى
له قوڕه ووشک بووه‌که‌ى سه‌رى که نه‌یده‌هێشت پێڵوه‌کانى بجوولێنێت..سه‌عاته
گه‌وره‌که‌ى به‌رباخه‌ڵى که زنجیرێکى برۆنزى ژه‌نگاوى پێوه‌یه، سه‌عات نۆى
نیشاندا.. ئاسمان ساماڵه
وچه‌ند په‌ڵه هه‌ورێکى زیوینى بچووکى
پێداپه‌رش وبڵاوبۆته‌وه..
جه‌سته‌ى ببووه ته‌خته، ماسولکه‌کانى زۆر لاواز بوون، ویستىچه‌ند راهێنانێکى
وه‌رزشى بکات تا نه‌ختێک له‌شى نه‌رم بێته‌وه له‌به‌رخۆیه‌وه
وتى: باشتر وایه بگه‌ڕێم..
ده‌بێت سوودله وه‌خت وه‌رگرم نزیکترین شه‌قامى لاىگۆڕستانه‌که‌ى
دیته‌وه و
پێیدارۆیشت.. درکى به‌گۆرانى شاره‌که کرد..
(له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕاوه..شه‌قامه‌کان خاوێنن
وچاک قیرتاو کراون)
گڵۆپه‌کان که تیشک
وروناکى جۆراوجۆریان هه‌یه به‌پڕى
ونزیک یه‌ک به‌ملاو ئه‌ولاى
ئه‌و شه‌قامه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه،که ئه‌م به‌شێکى که‌مى لێ‌بڕیبوو.. له‌و
ئۆتۆمۆبیله ره‌نگاوره‌نگانه‌ى که مه‌کینه‌کانیان ده‌نگى لێوه نه‌ده‌هات سه‌رى
سوڕما..
(چه‌ند چاک و رێک وپێک درووستکراون..ئاى له‌مه‌زنى زانست
وپێشکه‌وتنى)
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک ده‌موچاوه‌چرچه پانه‌که‌ى داگیرکرد که‌پێسته‌که‌ى به‌کارى
زه‌مانه داخورابوو..نیشانه‌کانى باوه‌ڕبه‌خۆبوون
وسه‌رکه‌وتن به‌ئه‌دگاره‌کانیه‌وه
ده‌رکه‌وت وئاغرى بیریارێکى بیرڕۆشنى دابه رووخسارى.
هه‌موو شتێک جوانى ئه‌و شوێنانه‌ى لێده‌تکا که تریفه‌ى خۆشى
وسه‌رسامیان
ده‌دایه‌وه،هه‌موو ئه‌و ماندوێتى
وشه‌که‌تى ودوودڵییه‌ى له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌و
ململانێى له‌گه‌ڵ لایه‌نه فیکرییه جیاوازه‌کاندا ده‌یکرد سڕایه‌وه..
ئه‌و له‌هه‌موو بیریاره‌کانى سه‌رده‌مه‌که‌ى خۆى چلاکتر
وکاریگه‌رتر بوو به‌رده‌وام
له‌ده‌ورو به‌رى خۆى راده‌ما..
له‌وسه‌رى شه‌قامه‌که‌وه کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکى بینى شه‌قامه‌که‌یان ده‌بڕى
ودروشمى نوێیان
ده‌ووت.. هه‌ندىَ ووته‌ى نادیارى به‌ر گوىَکه‌وت.. قه‌ره‌باڵغیه‌که گه‌وره بوو،
بووه هۆى وه‌ستانى هاتوچۆ، هاواره‌کانیان تاده‌هات به‌رزتر
وتووندوتیژ ده‌بوو تا
هه‌موو شاره‌که‌ى پڕکردله هه‌را
وزه‌نا..هه‌موو شتێک له‌رێگایاندا وردوخاش ده‌بوو..
نیشانه‌کانى سه‌رسامى به سیمایانه‌وه ده‌رکه‌وت واقى وڕما، گه‌ڕا به‌دواىیه‌کێکدا
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ى بۆ شیبکاته‌وه.. یه‌کێکیان زۆر بێلایه‌نانه چاودێرى
قه‌ره‌باڵغیه‌که‌ى ده‌کرد، سیماى به‌و به‌دله شینه‌وه که هه‌مووى په‌ڵه‌ى
زه‌یت وچه‌ورى بوو وایلێده‌کرد بێوه‌ى دیاربێت ئه‌مه‌ش بیریاره‌که‌ى هاندا لێى نزیک
ببێته‌وه.. زیاتر لێى نزیک
بووه و بىَ پێشه‌کى سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه
پرسیارى لێکرد، کابرا وایزانى غه‌ریبه‌یه بۆیه بۆى روونکرده‌وه‌و وتى: ئه‌مه
خۆپیشاندانى یه‌کێکه له‌به‌هێزترین رێکخراوه‌کان، یادى له‌دایکبوونى
دامه‌زرێنه‌ره‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه..
بیریاره‌که به سه‌رسوڕمانه‌وه ووتى:بۆچى رێکخراو هه‌ن؟ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى وا چ
په‌یوه‌ندى به رێکخراوه‌کانه‌وه هه‌یه؟
پیاوه‌که وتى: باسى کام کۆمه‌ڵگه‌م بۆ ده‌که‌ى؟
له‌دڵى خۆیدا وتى؛(دیاره ئه‌م کابرایه شێته)
بیریاره‌که: ئه‌مانه کێن؟
ئه‌وه چییه ده‌یڵێنه‌وه؟
پیاوه‌که: سه‌یره! نازانى ئه‌وانه کێن؟ تۆ گێلى یان خۆت گێل ده‌که‌ى؟
بیریاره‌که تێگه‌یشت له کاتى راکشانه دوور‌و درێژه‌که‌یدا زۆر شت روویداوه،
پیاوه‌که‌ش به ترسه‌وه له‌م بوونه‌وه‌ره شێوه غه‌ریبه
دوورکه‌وته‌وه.بیریاره‌که ویستى رۆژنامه‌یه‌کى ده‌ستکه‌وىَ، یان هه‌ر شتێکى
نوسراو تا تێ‌بگا مه‌سه‌له‌که چییه؟ دواى گه‌ڕانێکى زۆر پاشماوه‌ى رۆژنامه‌یه‌کى
دیت له‌سووچێکدا فڕێدرابوو،هه‌ڵیگرته‌وه
وده‌ستى به خوێندنه‌وه‌ى
ناونیشان ومێژووه‌کانى کرد..وێنه‌یه‌کى گه‌وره‌کراوى خۆى بینى که‌ئاگر نیوه‌ى ریشى
سووتاندبوو چه‌ند لاوێکیش به‌چه‌کوش
وپاچه‌وه خه‌ریکى شکاندنى په‌یکه‌رێکى بوون ،سه‌که‌وتن
و
خۆ به‌شتن زانین به‌رووخسایانه‌وه دیار بوو .. هه‌مووشیان نیشانه‌ى خاچى چه‌ماوه
به‌سه‌رسنگیانه‌وه بوو،سه‌یرى کرد هه‌مان نیشانه به‌یه‌خه‌ى ئه‌وانه‌ى ناو
قه‌ره‌باڵغیه‌که‌شه‌وه‌یه، چاوه‌کانى بیریاره‌که پڕبوون له فرمێسک، به‌ده‌ستێکى
له‌رزۆک چه‌ند وشه‌یه‌کى له‌سه‌ر ده‌فته‌رێکى کۆنى تێبینى نووسى که‌له گیرفانه
ره‌شه‌که‌ى به‌رباخه‌ڵى ده‌رهێنا ئیتر بیریاره‌که گه‌ڕایه‌وه بۆئه‌و شوینه‌ى
لێوه‌ى هاتبوو.. قه‌ره‌باڵغیه‌که وروژابوو هاواریان ده‌کرد..
بیریاره‌که گه‌یشته‌وه لاى گۆڕه‌که‌ى که‌هێشتا کراوه‌بوو هه‌ر وه‌کو ئه‌و کاته‌ى
جێى هێشت و لێیهاته ده‌رىَ.. له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یووت: جارىَ کاتى نه‌هاتووه،
له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا گۆڕه‌که‌ى وه‌کو لێهاته‌وه.
*(گه‌ڕانه‌وه-العوده)
ئه‌مه دوا چیرۆکى کۆمه‌ڵه چیرۆکى(نیهایات فى نفق النیرفانا)ى (إقبال عبدالفتاح)ه،
که‌ساڵى(1998) له بێروت/لوبنان له‌لایه‌ن خانه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى (دار الجدید)ه‌وه
چاپکراوه..
إقبال عبدالفتاح، نووسه‌رێکى لوبنانى به‌ره‌گه‌ز کورده
و ناوى (على زاهر)ه زۆربه‌ى
ئه‌و چیرۆکانه‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له‌رۆژنامه‌کانى (الحیاه، شرق الاوسط، النهار،
النداء )دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.. نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسى ناسراوى کورد (نزار
ئاگرى)پێشه‌کى بۆ نوسیووه تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌نووسه‌ر کورده
وشێوازى
نووسینه‌کانى نزیکه له شێوازى(ئه‌دگار ئالان پۆ)و ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌ش یه‌که‌م
به‌رهه‌مێتى.
کوڕى سه‌ر ئه‌سانسۆره‌که
مۆنیک شامبان
ناوى ئۆدۆره، ناوێکى ئاسانه‌و ته‌ڕوبڕه، ده‌توانى بێئه‌وه‌ى ده‌م بکه‌یته‌وه
بیڵێى ناوه‌که‌شى زۆرلێهاتووه، ئۆدۆر ئه‌و کوڕه‌یه که‌ئه‌سانسۆره‌که‌ى ئه‌و
ده‌زگایه‌ى شه‌قامى کریستۆف ئیش پێ ده‌کات.
ئۆدۆر ئه‌و رۆژه‌ى له‌بیرنه‌ماوه که‌تیایدا دامه‌زرا.. تۆ بڵێى ئه‌و ئه‌سانسۆره
بێ ئۆدۆر هه‌بووبێت؟ هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه‌و به‌درێژایى رۆژگاران، ئه‌سانسۆره‌که
سه‌رده‌خاو ده‌یهێنێته خواره‌وه، هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌ڕیتمێکى رێکوپێک ده‌کا.
له‌هه‌ر قاتێکدا رێک له‌ئاستى زه‌ویه‌که‌یدا رایده‌گرێ نه‌به‌رزتر، نه‌نزمتر..
ئۆدۆرو ئه‌سانسۆره‌که پێکه‌وه سووکه‌ڵه به‌ده‌نگ داواکاریه‌کانه‌وه ده‌چن..
هه‌فته دواى هه‌فته پێکه‌وه به‌خۆشى چه‌ندین میل ده‌بڕن.
ئۆدۆر خۆى خه‌زمتکار و خزمه‌تکراوه، ئه‌سانسۆره‌که ئۆدۆره‌و ئۆدۆریش
ئه‌سانسۆره‌که‌یه، هه‌ردووکیان پێکه‌وه زۆر جوان یه‌کیان گرتووه.
هه‌موو به‌یانییه‌ک ئۆدۆر له‌ماڵه بچکۆله‌که‌یه‌وه له‌قه‌راغى شاره‌وه، به‌ره‌و
ناو شار دێ، وه‌کو هه‌ریه‌کێ له‌و کرێکاره ساکارانه خۆى ده‌خزێنێته
تراموایه‌که‌وه‌و ده‌ست به‌گه‌شته رۆژانه‌که‌ى ده‌کا
که‌سه‌عات و نیوێک ده‌خایه‌نێ.
ئه‌و ده‌یتوانى هه‌ر وه‌کو ده‌رگاوانه‌که له‌شوێنێکى نزیک ده‌زگاکه نیشته‌جێبێ،
له‌یه‌کێک له‌و ژوورانه‌دا که‌موبه‌قێکى هاوبه‌شى هه‌یه
له‌گه‌ڵ ژووره‌کانى تردا..
دیاره گه‌ر وای بکردایه ئاوا ناچارنه‌ده‌بوو به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسێ، به‌ڵام
لادێ ئاى که‌جوانه! کاتێ سه‌عات شه‌ش به‌یانى هه‌ڵسێ ئه‌و بۆنه‌خۆشه‌ى،
که‌به‌هاران ده‌وربه‌رى ماڵه‌که‌ى بۆنى سۆسه‌نى لێدىو گوێى له‌جریوه‌ى
چۆله‌که ده‌بێ
و ده‌توانێ به‌جوانى ئاسمان ببینێ. ئه‌ى ئێواران پێش ئه‌وه‌ى بچى
بخه‌وێ له‌باڵکۆنه‌که‌ى خۆتداو له‌جۆلانه‌که‌تدا جۆلانێ
ده‌که‌ى و سه‌یرى دره‌خته‌که‌ت و ئه‌و سووچه ده‌که‌ى که‌شتت تیاچاندووه، هه‌ر وه‌کو دانیشتوانى
گه‌ڕه‌کى (ئوتومۆنت)له‌مۆنتریال.
ئۆدۆر ده‌ڵێ؛
-شتێکى وانییه، پانتایى باخچه‌که‌م له‌ده‌سته سڕى راهیبه‌یه‌ک گه‌وره‌تر نییه..
باخچه‌که‌ى جێى شانازى نییه، به‌ڵام له‌پشووى کۆتایى هه‌فته‌دا خۆى پێوه
سه‌رقاڵ
ده‌کاو ده‌یکێڵى، ئه‌سانسۆره ئازیزه‌که‌ى له‌بیرده‌کا.
کارمه‌ندانى ده‌زگاکه وه‌کو گێڵکى داماو له‌ئۆدۆر ده‌ڕوانن.. راسته ئۆدۆر زانیارى
که‌مه‌و گاڵته‌وگه‌پى ئه‌وانه‌ى له‌خۆى منداڵترن به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
وه‌ڵامده‌داته‌وه، له‌وانه‌ش
ده‌بوورێ که‌به‌ڕه‌قى هه‌لسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن..
به‌ڵام ئه‌و له‌نێوان ئه‌سانسۆرو باخچه‌که‌یدا دڵخۆشه‌و له‌ژیانى خۆى رازییه.
دوێنى به‌یانى نزیک سه‌عات ده، به‌رده‌سته‌که‌ى قاتى پێنجه‌م که‌ئۆفیسى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێیه، داواى ئه‌سانسۆره‌که ده‌کا، ئۆردۆریش به‌و
سووکه‌ڵه‌ییه‌ى خۆیه‌وه ئه‌سانسۆره‌که له‌قاتى دووه‌مه‌وه ده‌با بۆ قاتى پێنجه‌م.
به‌وردى له‌قاتى پێنجه‌م رایده‌گرێ، ئینجا هه‌موو ده‌رگا گه‌وره‌کان ده‌کرێنه‌وه.
-ئۆدۆر به‌ڕێوه‌به‌ر داوات ده‌کا.. یه‌کسه‌ر بڕۆ من له‌جێگاکه‌ت ده‌بم..
ئۆدۆر به‌شڵه‌ژاوى قه‌فه‌زه‌که‌ى جێدێڵێ
و به‌ترسه‌وه به‌ره‌و ئۆفیسه گه‌وره‌که
ده‌چێت، له‌ده‌رگاکه ده‌داو ده‌چێته
ژوورێ، خۆى له‌ژوورێکدا ده‌بینێته‌وه
که به فه‌رشێکى سه‌وزى گیایى پراوپڕ راخراوه په‌رده‌کانیش ره‌نگى تیشکى پایزیان
هه‌بوو رووه‌کێکى خشۆکى وه‌کو دالیاش هه‌موو دیواره‌که‌ى داپۆشیبوو..
ئۆدۆر حه‌په‌سابوو، هه‌ستیده‌کرد له‌جیهانێکى دیکه‌دایه، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ى
ئه‌سانسۆره‌که‌ى سوعبه‌تێکى ناخۆشى له‌گه‌ڵدا کردبآو به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌کى دى
بردبێ و له‌وێ به‌جێیهێشتبێت.
له‌قوڵایى ژووره‌که‌داو له‌پشت مێزێکه‌وه ئۆدۆر به‌ڕێوه‌یه‌رى بینى،
زه‌رده‌خه‌نه‌ى بۆ ده‌کا..
-ئۆدۆر گیان.. به‌ڕێوه‌به‌رێتێکه‌مان، پێش تۆزێ بڕیارێکى ده‌رکرد، بڕیارێک که‌مایه‌ى
شانازییه بۆ ده‌زگاکه‌مان، ئه‌و ده‌زگایه‌ى هه‌میشه
له‌گه‌ڵ نوێخوازیدابووه،
له‌میانه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌سانسۆره کۆنه‌که ده‌گۆڕین به‌ئه‌سانسۆرێکى
ئه‌لکترۆنى زۆر نوێ.. بێگومان ئێمه ئه‌م هه‌موو ساڵى خزمه‌تکردنه‌ت له‌به‌ر چاو
ده‌گرین و مووچه‌یه‌کى خانه‌نشینى باشیشت ده‌ده‌ینێ ئه‌وه‌ش ماناى وایه، مادام تۆش..)
ئۆدۆر له‌مه زیاترى گوى لێنه‌بوو چونکه وشه‌کان له‌گوێیدا ده‌زرنگانه‌وه:
له‌ئه‌سانسۆرێکى زۆر نوێ.. ئه‌سانسۆرێکى ئه‌لکتۆرنى، زۆر نوێ.. ئه‌لکترۆنى نوێ..)
ئۆدۆر هه‌ستى به‌ئازارێکى تیژکرد دڵى ده‌سمى (ئه‌سانسۆره ئازیزه‌که‌ى.. هاوڕێى
رۆژانه دێرینه‌که‌ى،
ده‌کرێ ئاواهه‌موو ژیانى تێکبشکێ هه‌ر وه‌کو چۆن په‌تێک
ده‌بچڕێ؟!) به‌رچاوى ئۆدۆر
لێڵ بوو چیتر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌ده‌دى.
-باشه ئۆدۆر گیان ئیتر له‌مڕۆوه که‌بیستى مانگه پشوویه‌کى درێژ
وه‌رده‌گرێ
به‌مووچه‌وه.. زۆر پێخۆشحاڵم بۆت)
-سوپاس گه‌وره‌م.. سوپاس جه‌نابى به‌ڕێوه‌به‌ر
ئۆدۆر به‌دڵشکاوى له‌ئۆفیسه‌که‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر دێته‌ده‌رێ، ئه‌سانسۆره‌که بانگى
ده‌کا، به‌ره‌وپیرى ده‌چێ
و که‌مێ پشتى چه‌ماوه‌ته‌وه
-سوپاس ئه‌لفرید.
-به‌ڕێوه‌به‌ر کارێکى گرنگى پێت بوو؟
-نا، سوپاس ئه‌لفرید هیچ نییه ئاساییه.
ئۆدۆر به‌دڵشکاوى و به‌په‌نجه له‌رزۆکه‌کانیه‌وه ده‌چێته‌وه جێگه‌که‌ى خۆى‌و زۆر
ئازایانه له‌گه‌ڵ ئه‌سانسۆره‌که‌یدا ئه‌و رۆژه ده‌به‌نه‌سه‌ر.
که‌س ئه‌و به‌تاڵییه گه‌وره‌یه‌ى نێو رۆحى ئۆدۆرى نه‌دى..
ئه‌و ئێواره‌یه که گوڵه‌زه‌نبه‌قه‌کانى ئاودا ئه‌و ئۆدۆره‌ى جاران نه‌بوو ئیتر
له‌مه‌ولاش ئه‌و ئۆدۆره
نابێ که‌هه‌بوو.
سه‌رچاوه/ قصص من الادب الکندى/ چه‌ند کورته چیرۆکێ له‌ئه‌ده‌بى که‌نه‌دییه‌وه.
مۆنیک شامبان/ ژنه نووسه‌رێکى که‌ندییه ساڵى 1925له‌پاریس له‌دایکبووه،
هونه‌رمه‌ندێکى فره به‌هره‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند کۆمه‌ڵه چیرۆکێکى هه‌یه،
ئه‌کته‌ر و بێژه‌رو رۆژنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌رى سینه‌ماییه، فیلمه‌کانى چه‌ندین
خه‌ڵاتى باشترین
ده‌رهێنان و سیناریۆى وه‌رگرتووه ئه‌وه‌ى له‌نووسینه‌کانى ئه‌م ژنه
نووسه‌ره‌دا ده‌بینرێ گرنگى دانێتى به‌شته رۆژانه ساده‌و ساکاره‌کان.
(9)کورتیله چیرۆک
له‌ڕێگادا به‌ره‌و..
عبدالستار ناصر*
-1-
نه‌یزانى بۆ؟
هه‌ستى به‌له‌رینه‌وه‌یه‌کى سه‌یرکرد
که‌تێکه‌ڵ به‌ده‌نگى خه‌ڵکانێک ده‌بوو (لا
إله إلا الله)یان
ده‌ووت و ده‌ووته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌ى
گریان و شیوه‌ن ده‌گه‌یشته
گوێى و هێشتا ئه‌و له‌رینه‌وه‌یه‌ى هه‌ر به‌لاوه سه‌یربوو.
به‌خۆى زانى که‌له‌نێو سندوقێکى داخراودا هه‌ڵگیراوه، درزێکى تێکرد، بینى
به‌سه‌رشانى سه‌دان که‌سه‌وه‌یه به‌ناو
شه‌قام و کۆڵان و ماڵه‌کاندا پیاسه‌ى
پێده‌که‌ن.
هیچ تێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام چێژى له‌وه وه‌رده‌گرت که‌ئه‌و کۆمه‌ڵه ده‌یگه‌ڕێنن بێ
ئه‌وه‌ى ناچارى بکه‌ن دابه‌زێ
و سندوقه‌که‌یان
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ.
-2-
گۆرانیبێژ
رۆژنامه‌یه‌کى ده‌خوێنده‌وه که‌پێش مانگێک ده‌رچووبوو، له‌ناوه‌ڕاستى لاپه‌ڕه
هه‌شتدا، هه‌واڵى کۆچى دوایى گۆرانیبێژێکى ناسراوى خوێنده‌وه، ئه‌مه‌ش ماناى
ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و گۆرانیبێژه ناسراوه هیچ نه‌بێت مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆچى
دوایىکردووه.
بۆیه ناچار بوو ته‌له‌فۆن
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتى رۆژنامه‌که بکات تا به هێمنی
و خه‌مساردییه‌وه لێیان بپرسێ که(خۆى) چ رۆژێک مردووه، بێ ئه‌وه‌ى که‌سیش پێى
بڵێ، هه‌رچه‌نده خۆى پێش ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌که بخوێنێته‌وه گۆرانیه‌کى نوێى تۆمارکرد.
-3-
مه‌رگێکى به‌خته‌وه‌ر
جله‌کانى داکه‌ندو نووست، ماندووى ئه‌و ئاهه‌نگه‌بوو که‌هاوڕێکانى له‌یادى
شه‌ست و
پێنج ساڵه‌ى له‌دایکبوونیدا بۆیان گێڕا.. له‌و خه‌وه‌یدا که‌تابه‌ره‌به‌یانى خایاند،
به‌به‌رگه سپییه گرانبه‌هاکه‌ىو پێلاوه چه‌رمینه سپیه‌که‌ىو بۆینباخه
سپیه‌که‌یه‌وه به‌ناو
باخ و بێستانه پڕ له‌میوه‌و به‌روبوومه سپییه‌کاندا
ده‌گه‌ڕا.. زه‌رده‌خه‌نه
ده‌یگرت و خه‌ریکبوو له‌خۆشیا ده‌فڕى، واپێده‌نێته
شه‌ست و
شه‌ش ساڵییه‌وه، بێ ده‌ردو واهمیه‌ى
نه‌خۆشى و خه‌فه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌و خه‌وه
به‌خه‌به‌ر نه‌هات به‌ڵام هه‌ر به‌به‌رگى سپى بریسکه‌داره‌وه ته‌راتێنى ده‌کرد،
هه‌ر به‌ته‌نیا هاوڕێکانى بوون ئه‌و به‌یانییه به‌رگى ره‌شیان پۆشى..
-4-
پێشبینى 2001
زۆرجار بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که‌داخۆ له‌کوێ ده‌مرێ، هه‌موو دنیاى ته‌ى کرد هه‌ر
له‌پایته‌خته‌کانه‌وه تاده‌گاته
ژنان و مه‌ىو شتى سه‌یروسه‌مه‌ره، به‌ڵام هه‌ر
ده‌یپرسى داخۆ ئه‌و وڵاته کوێیه که‌خوا هه‌ڵیبژاردووه تادوایین پرسه‌ى بگێڕىو
بێته کۆتایى بۆ مه‌ستی و
شێتى و سه‌فه‌رو ئیشه قۆڕه‌کانى.
نه له له‌نده‌ن و نه له ڕۆما و نه له پاریس نه‌مرد.. کاتێکیش به‌ره‌و ئه‌سینا و
بێروت و رباط چوو، ئیزرائیلێکى پیاو چاک نه‌یبرده‌وه بۆ خۆى، وائێستا
مرد و پێش
مردنه‌که‌شى به‌چرکه‌یه‌کى تیژڕه‌وى هه‌ر وه‌ک سیحر، باوه‌ڕى به‌هه‌موو شت ده‌کرد
ئه‌وه‌نه‌بێت بکوژرێ، بکوژرێ بێ ئه‌وه‌ى هۆکارى کوشتنه‌که‌ى بزانێ، له‌کوێش
له‌وڵاتێکدا، که‌نه‌ده‌بوو قه‌ت پێیدا گوزه‌ر بکات، به‌ڵام ئاخ گه‌ر بۆ نموونه
له‌به‌غدا بمردایه.
-5-
رۆژى لێپرسینه‌وه
ده‌یبینى مریشک ده‌مرێ، تێبینى ده‌کرد چۆن سه‌گ له‌جارێک زیاتر ده‌مرێ، مه‌ڕى
ده‌بینى سه‌ر ده‌بڕدرێ
و ده‌مرێ، که‌ر ده‌تۆپێ، له‌سه‌ر شاشه‌ى (تى.ڤى)جۆره‌ها
حاڵه‌تى جیاواز‌و هه‌ژێنه‌رو
قێزه‌ون و سه‌یرو پێکه‌نیناوى مه‌رگ ژیاوه.
که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵیدا که‌ئه‌ویش وه‌کو ئه‌وان رۆژێ
له‌رۆژان ده‌مرێ.
ئه‌و کاته‌ى رۆژى لێپرسینه‌وه‌ى نزیک بووه‌و هه‌ستى به کۆتایى خۆى کرد، له‌سه‌ر
پێخه‌فى گیان کێشان، چاوه‌ڕوانى مه‌رگى ده‌کرد، سه‌یرى کرد چۆن
سه‌گ و مریشک و مه‌ڕ،
هێشتا ده‌ژین و (تى.ڤى)یش له‌سه‌ر په‌خشکردنى به‌رنامه‌کانى
به‌ئێواران و شه‌و هه‌ر
به‌رده‌وامه ، ئه‌مه‌ش به‌ئاماده‌بوونى ملیۆنان مرۆڤ که‌هه‌ر به‌مه‌رگى ئه‌میش
نازانن.
ئه‌مه یه‌که‌مجاربوو هه‌ست به‌ئیره‌یى
بکات و به‌غیلى به‌وه به‌رێ که جیهان هێشتا
هه‌ر ماوه.
-6-
کورته‌ى هه‌واڵه‌کان
له‌هه‌مانکاتدا، پیره‌مێردێک له‌چین مردو سێ کوڕیش له (رام الله)که به‌ردیان
ده‌هاویشت مردن، ژنێک له‌رۆما مردو مناڵێکى کۆچبه‌ریش به‌ره‌و سوێد
له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێ ماسیدا مرد، ئه‌و ماسیانه‌ى عه‌ره‌بێک له‌تونس راوى کردن.
هه‌ر له‌و چرکه‌یه‌دا سێ گوێدرێژ له‌سه‌ر رۆخى روبارى مه‌زنى لیبیا
تۆپێن و پێنج
که‌روێشکیش له‌میسر سه‌ربڕان بۆ ئه‌وه‌ى بیانکه‌ن به (ملوخیه)، هه‌روه‌ها
خه‌ڵکانیکیش هه‌ن که‌به‌هۆى گه‌رده‌لوولێکى کوشنده‌وه له‌هه‌رێمى ئه‌ریزۆنا
گیانیان له‌ده‌ستدا، چه‌ند سه‌رنشینێکى تۆیوتایه‌کیش له‌ژاپۆن مردن.
له‌یه‌ک چرکه‌ى زه‌مه‌ندا ئه‌و هه‌موو شته روویدا، سه‌یر له‌و لافاوه فراوانه‌ى
مه‌رگدا نه‌بوو، به‌ڵکو سه‌یر له‌وه‌دابوو، عێراق تاقه وڵات بوو که‌له‌و
ساته‌وه‌خته‌دا نه‌که‌سى تێدا مردو نه‌که‌سى تیا کوژرا، کورته‌ى هه‌واڵه‌کانى
ئێزگه‌ى به‌غدا
واده‌ڵێ!
-7-
فۆتۆگراف
له‌یه‌که‌م وێنه‌دا به‌ڕووتى له‌ته‌شتێ ئاودایه (ئه‌وى رۆژێ ته‌مه‌نى له‌یه‌ک
ساڵ
زیاتر نه‌بوو)، له‌وێنه‌ى سێیه‌مدا
له‌گه‌ڵ هاوڕێکانى قوتابخانه‌یدا پێده‌که‌نێ (ئه‌وکاته
ته‌مه‌نى له‌حه‌وت
ساڵ زیاتر نه‌بوو).
له‌وێنه‌ى شه‌شه‌مدا له‌ڕووبارى دیجله‌دا
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ براده‌ریدا مه‌له‌یده‌کرد (ئه‌و کاته له‌هه‌ڕه‌تى لاویدابوو، قۆزیش بوو).
له‌وێنه‌ى هه‌شته‌مدا
له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانى زانکۆ‌دا چوونه‌ته
پاڵ یه‌ک
به‌پله‌ى ئیمتیاز خوێندنى ته‌واوکردبوو.. له‌وێنه‌ى ده‌یه‌مدا ژنه‌که‌ى
به‌شه‌رمه‌وه له‌حزوورى ئه‌مدا زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێ، له‌دوایین وێنه‌دا
له‌به‌ندیخانه ده‌هاته ده‌رێ، ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ى پێش حه‌وت
ساڵ چووبووه ناوى،
به‌ڵام به‌شێتى هیچ وێنه‌یه‌کى نییه. له‌ناو گۆڕه‌که‌شدا هیچ وێنه‌یه‌کى نییه.
-8-
ژنێک له‌بیگاله‌وه
له‌بۆخارست، ژنه قاوه‌گره‌وه‌که پێى وت؛ تۆ پێش چل ساڵى ده‌مریت، ئه‌و کاته
له‌ته‌مه‌نى سى ساڵیدابوو..
له‌قاهیره ده‌ستگره‌وه‌که پێى راگه‌یاند: تۆ پێش په‌نجا ساڵى ده‌مرى، ئه‌و کاته
ته‌مه‌نى چل ساڵ‌بوو.
له‌پاریس پاش ئه‌وه‌ى به‌پێ (سان دۆنێی)ى بڕى، یه‌کێک له‌کچانى (بیگال) رایکێشاو
له‌لانه هێمن و که‌شخه‌که‌یدا پێى وت:
تۆ قه‌ت نامرى.. ئه‌و کاته گه‌یشتبووه په‌نجا ساڵى..
به‌ته‌نیا هه‌رشۆخى نیشته‌جێکه‌ى بیگال له‌سه‌رهه‌قبوو، چونکه ئه‌و له‌خۆشیدا
له‌نێوان ده‌سته‌کانى ئه‌و شۆخه‌دا مرد.. ئه‌مه یه‌که‌م عیراقى بوو له‌تاو
به‌خته‌وه‌رى بمرێ.
-9-
مردن له‌فڕۆکه‌دا
باوه‌ڕى ته‌واوى به‌وه‌بوو که‌به‌فڕۆکه ده‌مرێ. له‌نێو فڕۆکه‌یه‌کدا
که‌به‌ره و
ئه‌و وڵاتى خوایه ده‌فڕێ، فڕۆکه‌که ده‌که‌وێته خواره‌وه بۆ ناو ده‌ریا، یان
به‌هۆى فڕۆکه‌یه‌که‌وه ده‌مرێ که له‌ڕۆژگارى جه‌نگدا ماڵه‌که‌ى بۆردوومان ده‌کا..
خۆ له‌وانه‌شه له‌ناو فڕۆکه‌یه‌کى به‌مین چێنراودا بمرێ، ئه‌وکاته‌ى هێشتا
فڕۆکه‌که له‌سه‌ر پله‌کانى فڕۆکه‌خانه‌که وه‌ستاوه، ئیتر هه‌رچۆنێ بێت، ئه‌و
ئه‌م جیهانه جێناهێڵێ به‌هۆى فڕۆکه‌یه‌که‌وه نه‌بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر به‌ڕاستى به‌هۆى فڕۆکه‌یه‌که‌وه گیانى له‌ده‌ستدا،
فڕۆکه‌یه‌کى کاغه‌زین که‌کوڕه بچکۆله‌که‌ى یارى پێده‌کرد، ئه‌میش پشتاو پشت
ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و چاودێریى به‌رزبوونه‌وه‌ى فڕۆکه‌که‌ى له‌ئاسماندا ده‌کرد، ئاگاى
له‌خۆى نه‌بوو، که‌وته رووباره‌که‌وه‌و رووباره‌که‌ش بۆ ناو زه‌لکاوێکى لمین
رایکێشا و چاوه‌کانیشى هه‌ر له‌و فڕۆکه کاغه‌زینه دووره بڕیبوو.
*عبد الستار ناصر/ چیرۆک‌نووس و رۆماننووس و رۆژنامه‌نووسێکی عه‌ره‌بی عیراقییه
له‌ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه..
له(الزمان)ه‌وه ژماره 969ساڵى چواره‌م2001
وه‌نه‌وشه‌که‌ى چوارشه‌مموان
ئه‌ندرێ مۆروا
-جینى گیان.. ده‌مه‌ڕۆ تۆزێکى تریش له‌لامان بمێنه‌ره‌وه
له‌کاتى خوانى نیوه‌ڕۆدا، جینى
سۆربێ به‌گه‌رمى خه‌ریکى
سوعبه‌ت و حیکایه‌ت
گێڕانه‌وه بوو به‌شێوازه‌که‌ى خۆى وه‌کو ئه‌کته‌رێکى به‌هره‌مه‌ندو چیرۆکنووسێکى
بلیمه‌ت، ئه‌مه وایکردبوو میوانه‌کانى (لێ‌ون لۆران)، ته‌سلیم به‌وسیحره‌ى
ببن و
هه‌ست به به‌خته‌وه‌رییه‌کى وابکه‌ن، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى
زه‌مه‌ندابن..
-نا، نا، واخه‌ریکه
ده‌بێ به‌سه‌عات چوار، ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه‌یه، لێ‌ون گیان تۆ
ده‌زانى ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه که‌تیایدا گوڵه وه‌نه‌وشه ده‌به‌م بۆ
خۆشه‌ویسته‌که‌م
لیۆن-یش به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ى خۆى که‌به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر شانۆ به‌ناوبانگ ببوو
-به‌داخه‌وه.. ده‌زانم چه‌ند به‌وه‌فاى.. زۆرت لێناکه‌م
روومه‌تى ژنه‌کانى ماچ کرد‌و پیاوانیش روومه‌تى جینى-یان
ماچکرد و رۆیشت، هه‌ر که
چووه ده‌رێ هه‌موو که‌وتنه ستایش کردنى؛
-به‌خوا بێوێنه‌یه.. لێ‌ون ئه‌وه ته‌مه‌نى چه‌نده؟
-نزیکى هه‌شتا
ساڵ ده‌بێ.. ئه‌و کاته من هێشتا
مناڵ بووم که‌دایکم ده‌یبردم بۆ
بینینى شانۆگه‌رییه کلاسیکیه‌کان که‌به‌یانیان (تیپى فرانسیز کۆمێدى) پێشکه‌شى
ده‌کردن، ئه‌و سه‌رده‌مه جینى سه‌رکه‌وتووانه رۆڵى سمیلین-ى ده‌بینى، ئه‌وه‌تا خۆ
منیش ئیتر گه‌نج نیم..
کلێرمینترێ وتى:
-بلیمه‌تى په‌یوه‌ندى به‌ته‌مه‌نه‌وه نییه. ئه‌ى حیکایه‌تى ئه‌و گوڵه
وه‌نه‌وه‌شه‌یه چییه؟
-حیکایه‌تێکى ساده‌یه، جارێکیان بۆى گێڕامه‌وه، هێشتا نه‌ینووسیوه به‌ڵام دواى
ئه‌و حیکایه‌ته خۆشانه‌ى ئه‌و بۆى گێڕانه‌وه ئیتر ناوێرم هیچتان بۆ بگێڕمه‌وه،
ده‌نا به‌راورده‌که‌ى زۆر ترسناک ده‌بێ .
-وایه.. به‌ڵام ئێمه میوانى تۆین.. تۆش ده‌بێ کارێکى وابکه‌ى کاتێکى خۆش به‌سه‌ر
به‌رین و هه‌قى رۆشتنه‌که‌ى جینى-مان بۆ بکه‌یته‌وه.
-باشه.. هه‌وڵده‌ده‌م حیکایه‌تى ئه‌و وه‌نه‌وشه‌ى
چوارشه‌مموانه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه..
به‌ڵام ده‌ترسم بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستامان زیاد له‌پێویست رۆمانسى بێ..
برتران شمیت وتى:
-ده‌ى خێراکه.. ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه تینووى هه‌مووى شتێکى رۆمانسییه هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خۆى بێباک نیشانده‌دا.. تا ناخه
ناسک و رۆمانسیه‌که‌ى خۆى داپۆشێ..
-له‌و باوه‌ڕه‌داى؟ باشه با وا بێ، منیش ئه‌و تینوێتییه‌تان ده‌شکێنم، ئێوه
هه‌مووتان که‌لێره‌دان له‌وه مناڵترن که‌جوانى جینى-تان له‌یادبێ،
به‌خۆى و قژه
زه‌رده خاوه‌که‌یه‌وه که‌به‌سه‌ر شانه جوانه‌کانیدا ده‌هاته خوارێ..
چاوه‌گه‌وره‌کانى، ده‌نگه ناسکه‌که‌ى که‌له‌پڕ لێوان لێو ده‌بوو له‌هه‌ست.. هه‌موو
شتێک تیاتدا سیحر ئامێز‌و به‌رزبوو..
-لێ‌ون ئاى له‌و وه‌سفه جوانه!
-به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێ.. به‌هه‌ر
حاڵ سوپاست ده‌که‌م.. جینى
ساڵى 1895 له (کۆنسێرڤاتوار)یه‌که‌م خه‌ڵاتى وه‌رگرت، دواى ئه‌وه
له‌گه‌ڵ تیپى (فرانسیز
کۆمێدى)دا په‌یمانێکى ئیشکردنى به‌ست، به‌پێى شاره‌زایى خۆم، ده‌زانم ئیش‌کردن له‌و
تیپه ناسراوه‌دا زۆر زه‌حمه‌ت بوو، له‌به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆیدا، بۆ هه‌ر رۆڵێک
ئه‌کته‌رێکى ژن یان پیاوى داده‌نا، ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش
به‌ده‌ست و ده‌م ئه‌و رۆڵه‌ى
خۆیان ده‌گرت و بۆ هیچ
که‌سێک و شتێک ده‌ستبه‌ردارى نه‌ده‌بوون.. ته‌نانه‌ت جوانترین
ژنى ئه‌کته‌ریش ده‌بوو به‌لانى که‌مه‌وه
ده‌ساڵ چاوه‌ڕوان بکات پێش ئه‌وه‌ى
له‌یه‌کێک له‌شانۆگه‌رێکانى ماریگۆ یان مۆلێردا
رۆڵ ببینێ، به‌ڵام جینى نازدارو
مه‌کرباز تووشى چه‌ند ئه‌کته‌رێکى ژنى ده‌ست رۆشتوو به‌توانابوو، هه‌ر ژنێکى تر
بوایه له‌جیاتى جینى یان هه‌ر له‌جێى خۆى پێکوته‌ى ده‌کرد یان ده‌بوو پاش چه‌ند
ساڵێک چاوه‌ڕوانى ئیتر کار له‌و شانۆیانه‌دا بکات که که‌متر سه‌نگین بوون.. به‌ڵام
جینى شتێکى تربوو له‌و شه‌ڕه‌یدا هه‌موو شتێکى به‌کارهێنا هه‌رله به‌هره‌و ئه‌و
باکگراونده روناکبیرییه‌ى هه‌یبوو تا ده‌گاته
ئیغراکردن و قژه‌جوانه‌که‌ى،
به‌خێرایى توانى شوێنێکى دیار له‌تیپه‌که‌دا داگیر بکات ، تاوایلێهات سه‌رۆکى
تیپه‌که به‌سه‌رى ئه‌و نه‌بووایه سوێندى نه‌ده‌خوارد، شانۆنامه‌نووسه‌کانیش،
داوایان لێده‌کرد له‌شانۆگه‌رێکانیاندا رۆڵى قورس ببینێ، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دا
بوون که‌به‌ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ وا له‌جه‌ماوه‌ر بکات ئه‌و ده‌ورانه‌ى پێ
قبووڵ
بکرێ.
ره‌خنه‌گره‌کانیش به‌حه‌ماسێکى سه‌یره‌وه ستایشیان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت (سارسێ)ى
ترسناکیش نووسیبووى: به‌ته‌نیا جووڵه‌کانى سه‌رى به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى جادو
له‌تیمساحیش بکات).
ئه‌و کاته باوکم ده‌یناسى، جارێکیان وتى: جین پیشه‌که‌ى خۆى ده‌په‌رستێ، زیره‌کانه ده‌دوێ، هه‌وڵده‌دا رێگه‌ى نوێ بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کار له‌جه‌ماوه‌ر بکات،
ئه‌مه له‌کاتێکدا شانۆ به‌ره‌و واقعیه‌تێکى ساده‌و ساکار داده‌به‌زى.. بۆ نموونه
گه‌ر ده‌ورێکى هه‌بوایه تیایدا ده‌بوو به‌ژه‌هر بمرێ، ده‌چووه نه‌خۆشخانه‌کان
تاکارلێکه‌رى ژه‌هرببینێ له‌سه‌ر مرۆڤ، یاهه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى گوزارشت له‌هه‌سته‌کان
بکات، له‌خۆى راده‌ماو بێ دوو دڵى له‌سه‌ر شانۆ به‌راستگۆیى گوزارشتى
له‌هه‌سته‌کانى خۆى ده‌کرد، هه‌ر وه‌کو چۆن به‌لزاک له‌یه‌کێک له‌چیرۆکه‌کانیدا
هه‌ستى خۆى‌و خۆشه‌ویسته‌که‌ى به‌کارهێناوه..
شتێکى ئاساییشه کچێک که هێشتا ته‌مه‌نى
بیست و دوو ساڵ بێت و گه‌یشتبێته لووتکه‌و
زۆر جوان بێ هه‌موو هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن موغازه‌له‌ى بکه‌ن زۆر له‌هاوکارانی
و نووسه‌ره‌کان و
خاوه‌ن بانکه‌کان لێى نزیک ده‌بوونه‌وه، تایه‌کێک له‌خاوه‌ن بانکه‌کان که‌ناوى (هینرى
ستاهیل)بوو، توانى ببێته هاوڕێى نزیکى، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندبوو،
چونکه جینى هێشتا
له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا ده‌ژیاو داواکارییه‌کانى زۆر نه‌بوون، به‌ڵکو
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر قۆزبوو، داواشى لێکرد شووى پێبکا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌س
وکارى
ستاهیل دژى ئه‌و ژنهێنانه‌ى بوون دواى سێ
ساڵ ئینجا توانیان زه‌ماوه‌ند بکه‌ن، به‌ڵام
زۆر پێکه‌وه نه‌مانه‌وه چونکه جینى ژنێکى سه‌ربه‌ست بوو، پیشه‌که‌شى
له‌گه‌ڵ ژیانى ژن و مێردایه‌تیدا نه‌ده‌گونجا، ئه‌وه باسێکى تره، بابگه‌رێینه‌وه لاى تیپى (
فرانسیز کۆمێدى)و سه‌ره‌تاکانى جینی
و وه‌نه‌وه‌شه‌که.
هۆڵى شانۆ بهێننه‌وه به‌رچاوى خۆتان، کاتى ئێواره که جینى بۆ دووه‌م رۆژ نمایشى
شانۆگه‌رى (شازاده‌ى به‌غداد)ى ئه‌سکه‌نده‌ر دۆماس-ى کوڕى ده‌کرد، ئه‌و شانۆگه‌رییه
خۆى وه‌کو ده‌ق خه‌وشى هه‌بوو، من بۆ خۆم سه‌رسامم به‌شانۆگه‌رێکانى تر‌ى دۆماس
وه‌کو (نیوه‌ى جیهان)و (هاوڕێى ژنان)و (فرانسیلیۆن)به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ر
دوو شانۆگه‌رى (نامۆ)و (شازاده‌ى به‌غداد) مایه‌ى گاڵته‌پێکردنن، به‌ڵام هه‌ر
که‌سێک که‌جینى له‌و ده‌وره‌دا بینیوه وتویه‌تى ئه‌و ده‌وره‌که‌ى کردووه به ده‌ورێکى
ماقووڵ.
چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌و ده‌وره قسه‌م له‌گه‌ڵدا کردووه، سه‌رم سووڕماوه
له‌وه‌ى که‌قه‌ناعه‌تى ته‌واوى به‌و ده‌وره‌ى هه‌بووه‌و ده‌یووت (من له‌و ته‌مه‌نه‌مدا
وه‌کو یه‌کێک له‌پاڵه‌وانه‌کانى دۆماس بیرم ده‌کرده‌وه، پێشم سه‌یربوو له‌به‌ر
رووناکیدا چى له‌ناو ده‌روون و لۆچه‌کانى رۆحى ئه‌و کارکته‌ره‌دایه هه‌ڵیماڵم..)
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو شتێک جینى له‌و ده‌وره‌یدا قژه جوانه‌که‌ى به‌کارهێنابوو که‌به‌سه‌ر
شان و مله رووته‌که‌یدا هاتبووه خوارێ.. به‌کورتى زۆر جوان بوو.
پاش چه‌پڵه رێزانێکى گه‌رمى بینه‌ران، له‌کاتى پشوودا جینى ده‌چێته هۆڵى شانۆ، هه‌موو
ده‌ورى ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له‌ته‌نیشت (هنرى ستاهیل)ه‌وه داده‌نیشێ
و مه‌ستى
سه‌رکه‌وتنه‌و
ده‌دوێ:
-ئاى هنرى گیان.. ئه‌وه‌منم واجارێکى دى له‌بارى ئاسایى خۆمدام.. دواجار ده‌توانم
هه‌ناسه‌بده‌م.. پێش سێ رۆژ منت بینى؟ خراپ ته‌مسیلم ده‌کرد؟. ئاخ.. به‌خوا
ته‌مسیله‌که‌م خراپ بووه.. هه‌ستم ده‌کرد له‌بنى زۆنگێکدام.. ده‌خنکام.. به‌ڵام ئه‌م
ئێواره‌یه کۆششێکى زۆرم کرد تا دیسان که‌وتمه‌وه سه‌ر ئاو.. هینرى گیان پێم بڵێ،
ئاستى ته‌مسیلکردنه‌که‌م له‌به‌شى دووه‌مدا داده‌به‌زێ؟ یان تاکۆتایى ده‌توانم پارێزگارى
له‌م ئاسته‌م بکه‌م؟ ئاخ خوایه گیان..
له‌و کاته‌دا ده‌رگاوانه‌که دێته ژوورێ
چه‌پکێ گوڵى بۆ دێنێ..
-له‌کێ-وه؟ ئاله‌سانت لو.. هینرى دوژمنه‌که‌ته.. بیبه‌ره ژووره‌که‌م..
نامه‌یه‌کیشى له‌گه‌ڵه
جینى نامه‌که ده‌کاته‌وه‌و به‌ده‌نگى به‌رز پێده‌که‌نێ:
-نامه‌که له‌قوتابیه‌کى دواناوه‌ندیه‌وه‌یه..
ده‌ڵێ؛ له‌قوتابخانه‌که‌یاندا (یانه‌ى
جینى)یان درووست کردووه..
هینریش ده‌ڵێ:
-هه‌موو یانه‌کانى سوارچاکى بوون به‌یانه‌ى جینى
-به‌ڵام ئه‌و قوتابییانه زیاتر کارم تێده‌که‌ن.. نامه‌که‌شى به‌چه‌ند دێڕه شیعرێک
کۆتایى پێده‌هێنێ، ئازیزه‌که‌م گوێبگره:
(دواجار له‌م شیعره ساکاره‌م ببوره
گاڵته به‌و قافیانه‌م مه‌که که بۆ عه‌شقه راستگۆکه‌مم وتوه)
له‌دواییدا ده‌ڵێ: تکایه له‌مباره‌یه‌وه هیچ به به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان مه‌ڵێ؛
-تو خوا جوان نییه؟
-وه‌ڵامى ده‌ده‌یته‌وه؟
-نا.. ئاسایى رۆژانه من ده‌نامه‌ى له‌و جۆره‌م به‌ده‌ست ده‌گا، گه‌ر وه‌ڵامى هه‌موویان
بده‌مه‌وه، هه‌موو کاته‌که‌م به‌فیرۆ ده‌ڕوا.. به‌ڵام ئه‌م جۆره نامانه دڵنیام
ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌و موعجیبه بچکۆلانانه که‌ته‌مه‌نیان شازده ساڵانه تاماوه‌یه‌کى
دوور‌و درێژ پێم موعجیب ده‌بن..
-ره‌نگه وانه‌بێت.. که‌ته‌مه‌نیان ده‌گاته سى ساڵان ده‌بنه دادنووس
-ئینجا بۆ نابێ دادنووسه‌کان پێم سه‌رسام بن؟
به‌ڵام به‌رده‌سته‌که وتى:
-ئه‌مه‌شى له‌گه‌ڵ بوو
به‌ره‌ده‌سته‌که
چه‌پکێ وه‌نه‌وشه‌ى هه‌رزان به‌هاى دایه ده‌ست جینى
-واى که‌جوانه، هنرى سه‌یربکه.. هیچ کارتێکى تیانییه؟
-نه‌خێر خانم.. ده‌رگاوانه‌که وتى؛ یه‌کێک له‌قوتابیانى قوتابخانه‌ى (بولیتیکنیک)
هێناى که‌به‌رگى ره‌سمى قوتابخانه‌که‌ى له‌به‌ردابوو
هنرى وتى:
-ئازیزه‌که‌م پیرۆزبایت لێده‌که‌م، هه‌روا ئاسان نییه ئه‌و قوتابییانه واپێت
سه‌رسام بن..
جینى به‌قووڵى بۆنى وه‌نه‌وشه‌که‌ى کرد
-چه‌ند بۆنى خۆشه.. ئه‌مه ئه‌و رێزلێنانه‌یه که‌شادیم پێده‌به‌خشێ.. من ئه‌و جه‌ماوه‌ره
کامڵه ساویلکه‌یه‌م خۆشم ناوى که بۆ ئه‌وه دێنه شانۆ تا له‌نیوه شه‌ودا بمبینن
که ده‌مرم.. له‌نیوه ڕۆشدا ده‌چن بۆ کۆشکى بالىَ تاگوێ له‌گوولله تۆپه‌کان
بگرن..
-جه‌ماوه‌ر هه‌روا سادیین.. ده‌بینى له سێرکدا ئه‌و ژنه ئه‌کته‌ره‌ى که‌ده‌توانێ
سه‌د ده‌رزى قووت بدا چ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست دێنێ..
جینى پێده‌که‌نێ:
-ئه‌و ژنه ئه‌کته‌ره‌شى که مه‌کینه‌یه‌کى جل دروون قووت ده‌دا ده‌گاته لووتکه.
ده‌نگێک هاوارى کرد:
-بۆ سه‌ر شانۆ..
-ده‌ى.. به‌هیواى دیدار.. ده‌چم هه‌ر سه‌د ده‌رزیه‌که‌م قووت ده‌ده‌م..
ئینجا بابزانین ئه‌و چیرۆکه چۆن ده‌ستى پێده‌کرد هه‌ر وه‌کو جینى خۆى بۆى گێڕامه‌وه..
بۆ چوارشه‌مه‌ى داهاتوو، دیسان به‌رده‌سته‌که له‌ماوه‌ى پشووه‌که‌دا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه
هات و چه‌پکێکى بچووک وه‌نه‌وشه‌ى بۆ هێنا..
-ها.. دیسان له قوتابیه‌که‌مه‌وه‌یه؟
-به‌ڵێ خانم
-شێوه‌ى چۆنه؟
-نازانم خاخمه‌که‌م؟ له‌ده‌رگاوانه‌که بپرسه
-نا.. ئه‌وه گرنگ نییه
بۆ چوار شه‌مه‌ى دواى ئه‌وه جینى ده‌ورى نه‌بینى.. به‌ڵام که‌پێنج شه‌مه هات بۆ
پرۆڤه چه‌پکێ وه‌نه‌وشه‌ى سیسى له‌ژووره‌که‌یدا بینى، که له‌شانۆ هاته ده‌رێ له‌ده‌رگاوانه‌که‌ى
پرسى:
-برنارد پێم بڵێ هه‌رهه‌مان لاو ئه‌و چه‌پکه وه‌نه‌وشه‌یه‌ى هێناوه؟
-به‌ڵێ خانمه‌که‌م ئه‌وه سێیه‌م جارێتى
-ئه‌و قوتابى پۆلیتیکنیک-ه چۆنه؟
-ناسکه.. تۆزێ لاوازه.. روومه‌ته‌کانى
قوپاون و چاوانى ماندوون، جووتێ سمێڵى
بچووک و
تۆخى هه‌یه.. چاویلکه‌ى له‌چاودایه، به‌خۆىو شمشێره‌که‌یه‌وه دیمه‌نێکى سه‌یرى
هه‌یه، ئه‌ى خوایه ئه‌و لاوه له‌وه ده‌چێ عاشق بێ.. که‌چه‌پکه‌که‌ى دامێ وتى
(بۆ جینى سوربێ)رووخسارى سوورهه‌ڵگه‌ڕا..
-بۆ هه‌ر چوارشه‌مموان دآ؟
-نازانى بۆ؟ هه‌ر رۆژى
چوارشه‌مموان
رێ به‌قوتابیانى پولیتیکنیک ده‌درێ بێنه‌ده‌رێ..
هه‌موو چوارشه‌مه‌یه‌ک هۆڵى شانۆ‌و پیشانگه‌کان
پڕده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌شیان کچێکى
له‌گه‌ڵدایه.
-ئه‌ویش کچى له‌گه‌ڵه؟
-به‌ڵێ.. به‌ڵام کچه‌که خوشکێتى.. چونکه زۆر له‌یه‌ک ده‌چن.
-چ گه‌نجێکى داماوه، گه‌ر به‌ڕاستى دڵناسک بوومایه داوام لێده‌کردى بیهێنیته
سه‌ره‌وه بۆ ژوورى ئه‌کته‌ره‌کان، تا به‌ده‌ستى خۆى گوڵه خنجیلانه‌کانیم بداتێ.
-خانم من له‌مه‌یاندا له‌گه‌ڵتانیم.. عاشقه‌کانى شانۆ مادام گرنگى تایبه‌تیان
پێناده‌ین هیچ مه‌ترسییه‌کیان نابێت.. ئه‌وان هه‌ر له‌دووره‌وه به‌ژنه ئه‌کته‌ره‌کان
سه‌رسام ده‌بن، ئه‌و کاته‌ى له‌سه‌ر شانۆ ده‌یانبینن، ئه‌مه‌ش به‌سه تا دڵیان
خۆشبێت.. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى تۆزێ گرنگیت پێدان ئیتر لێت نابنه‌وه‌و حاڵه‌ته‌که
ترسناک ده‌بێ.. گه‌ر سه‌رى په‌نجه‌کانت دانێ داواى هه‌موو ده‌ستت ده‌که‌ن، گه‌ر ده‌ستت
دانێ داواى هه‌موو قۆڵت ده‌که‌ن.. به‌ڵا خانم، پێکه‌نینت دێ، به‌ڵام من بیست ساڵه
لێره کارده‌که‌م و شاره‌زام.. ئاخ ئاله‌و ژووره‌دا گه‌لێ کچى عاشقم دى.. لاوى
عاشق، ته‌نانه‌ت پیاوى به‌ته‌مه‌ن، هه‌میشه چه‌پکه گوڵ وکارته‌کانم
لێوه‌رده‌گرتن و
نه‌مده‌هێشت بچنه سه‌رێ
-برنارد تۆ راستده‌که‌ى.. بابێ به‌زه‌یی و دڵره‌ق
بین و سڵ بکه‌ینه‌وه باشتره..
-ئه‌مه دڵره‌قى نییه خانم ئه‌مه حیکمه‌ته..
چه‌ندین هه‌فته تێپه‌ڕى، جینى هه‌موو چوارشه‌مه‌یه‌ک چه‌پکه وه‌نه‌وشه هه‌رزان
به‌هاکه‌ى بۆ ده‌هات، ئیتر هه‌موو ئه‌وانه‌ى له شانۆ کاریان ده‌کرد به‌حیکایه‌ته‌که‌یان
ده‌زانى.. یه‌کێک له‌ده‌سته خوشکه‌کانى
رۆژێ به‌جینى وت:
-قوتابیه‌که‌ى له‌مه‌ڕ تۆم بینى، رووخسارێکى هونه‌ریی
و رۆمانسى هه‌یه..
ته‌نانه‌ت ده‌توانێ رۆڵى پاڵه‌وانێتى له‌شانۆگه‌رى (
نابێ گاڵته
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا
بکه‌ین)یان (مۆمدان)دا ببینێ.
-چۆن زانیت ئه‌وه قوتابیه‌که‌ى له‌مه‌ڕ منه؟
-به‌ڕێکه‌وت لاى ده‌رگاوانه‌که بووم که‌به‌خۆىو گوڵه‌کانیه‌وه
هات و به‌شه‌رمه‌وه
وتى (بێ زه‌حمه‌ت بۆ خاتوو جینى سۆربێ)شتێکى زۆر هه‌ژێنه‌ربوو، که ده‌یبینى یه‌کسه‌ر
هه‌ستده‌که‌ى زۆر زیره‌که‌و ده‌ترسێ ببێته مایه‌ى گاڵته‌جارێ، به‌ڵام ناتوانێ هه‌سته‌کانى
بشارێته‌وه، بۆ چرکه‌یه‌ک به‌داخبووم بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر خاترى من نایه، گه‌ر واى
بۆمن بکردایه، سوپاسم ده‌کردو دڵیم ده‌دایه‌وه.. سه‌یرکه ئه‌و هیچى ناوێ ته‌نانه‌ت
داواى بینینیشت ناکات، گه‌ر من له‌جێى تۆ بوومایه..
-پێشوازیت لێده‌کرد؟
-هه‌ر بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک.. ئه‌وه چه‌ندین هه‌فته‌یه دێ.. به‌م زووانه‌ش پشووى
هاوین ده‌ستپێده‌کاو تۆش ده‌ڕۆى، ئیتر هیچ ترسێک نییه له‌وه‌ى پێته‌وه بلکێ..
-له‌مه‌دا تۆ ڕاستده‌که‌ى.. پشتگوێ خستنى موعجه‌به‌کان شێتییه، به‌تایبه‌ت که‌ئه‌وان
زۆر زۆرن و لاویشن، که‌چى دواى سى ساڵى تر که‌م ده‌بنه‌وه‌و سه‌ریان ده‌ڕوتێته‌وه
به‌دوایاندا راده‌که‌ین.
ئه‌و ئێواره‌یه به‌ده‌رگاوانه‌که‌ى وت:
-به‌قوتابیه‌که‌ى (پولیتیکینک)بڵێ، که‌چوارشه‌مه‌ى داهاتوو هات با دواى به‌شى سێیه‌م
خۆى بێت گوڵه‌کانم بۆ بێنێ.. له (دوژمنى مرۆڤ)دا
رۆڵ ده‌بینم و ده‌وره‌که‌م پێویستى
به‌یه‌ک به‌رگه، که‌چووم خۆم بگۆڕم ده‌یبینم.. نا له‌ڕاره‌وه‌که‌دا له‌لاى پله‌کانى
خواره‌وه‌ى پلیکانه‌کاندا ده‌یبینم یان له‌هۆڵه‌که چاوه‌ڕوانى ده‌که‌م..
-باشه خانم.. ئه‌ى ناترسى؟
-له‌چى بترسم؟ ده‌رۆژى تر به‌گه‌شتێک ده‌ڕۆم.. ئه‌و لاوه‌ش ناتوانێ قوتابخانه‌که‌ى
جێبهێڵێ..
-زۆر باشه خانم..
چوارشه‌مه‌ى دواى ئه‌وه، جینى به‌ئاره‌زوویه‌کى سه‌ر کێشانه‌وه ده‌ورى (سیمیلین)ى
بینى تا زیاتر بینه‌ران سه‌رسام بکات.. به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى
بزانێ بۆ ئه‌و لاوه
نه‌ناسراوه ته‌مسیلى ده‌کرد.. له‌کاتى پشووشدا که‌چووه هۆڵى شانۆکه تۆزێ هه‌ستى
به‌دڵه‌ڕاوکێ ده‌کرد..
دانیشت و چاوه‌ڕوانى کرد..
هه‌ندێ له‌کارمه‌ندانى شانۆ له‌ده‌وروپشتى
ده‌هاتن و ده‌چوون.. به‌ڕێوه‌به‌رى شانۆش
له‌گه‌ڵ (بلانش بیرسۆن)قسه‌ى ده‌کرد که
ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ جینیدا ململانێى بوو، پاش که‌مێ چاوه‌ڕوانى که‌هیچ که‌سێکى نه‌دى
به‌رگێکى ره‌سمى
ره‌ش و ئاڵتونى له‌به‌ردابێ.. هه‌ستى
به‌شڵه‌ژان و بێئارامى کرد، رای‌کرد
بۆ لاى به‌رده‌سته‌که:
-که‌س هه‌واڵى نه‌پرسیم؟
-نه‌خێر خانم
-ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌یه‌و چه‌پکه وه‌نه‌وشه‌که‌م وه‌رنه‌گرتووه، تۆ بڵێى برنارد
بیرى نه‌چووبێ بۆم بهێنێ؟ یان به‌دحاڵى بوونێک له‌ئارادایه؟
-چ به‌دحاڵى بوونێک؟ ده‌ته‌وێ بچم ده‌رگاوانه‌که ببینم؟
-به‌ڵێ تکایه، یان.. نا قه‌یناکه .. له‌چوونه ده‌ره‌وه‌مدا ده‌یبینم..
پێکه‌نینى به‌خۆى
هات و له‌دڵى خۆیدا وتى(چ بوونه‌وه‌رێکى سه‌یرین!! شه‌ش مانگه
گرنگیه‌کى وام نه‌داوه به‌و دڵسۆزییه بێده‌نگه‌ى که‌چى له‌پڕێکا ده‌بینم شڵه‌ژاوم
هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى یارێک بکه‌م، ئه‌مه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى، ئه‌و
که‌سه‌ى تۆزى به پیرۆزى سه‌یرى ده‌کردم دیارنه‌ماوه!! ئاى ئه‌ى (سیمیلن) چه‌ند به‌داخ
ده‌بى بۆ (ئه‌لست) ئه‌و کاته‌ى زۆربه‌خه‌مبارى جێت ده‌هێڵێ..
دواى نمایشه‌که چووه لاى ده‌رگاوانه‌که:
-برنارد عاشقه‌که‌م چیلێهات؟ بۆچى بۆت نه‌ناردم؟
-خانمه‌که‌م هه‌ر ده‌ڵێى ئه‌مڕۆ به‌ئه‌نقه‌ست نه‌هاتووه.. شه‌ش مانگه ئه‌مه یه‌که‌م
جارێتى له‌کاتى خۆیدا نه‌یه‌ت.. له‌یه‌که‌م چوارشه‌مه‌دا که‌خانم رازى
ده‌بێ بیبینێت
که‌چى ئه‌و نایه‌ت..
-سه‌یره! له‌و باوه‌ڕه‌داى یه‌کێک ئاگادارى کردبێته‌وه یان ترساندبێتى؟
-له‌و باوه‌ڕه‌دانیم خانم، له‌خۆمان زیاتر که‌س به‌م شته نازانێ.. تۆ لاى که‌س
باست کردووه؟ بڕواناکه‌م.. منیش لاى که‌س باسم نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت ژنه‌که‌شم
-که‌واته چۆن ته‌فسیرى ئه‌وه ده‌که‌ى که‌روویدا؟
-ناتوانم ته‌فسیرى که‌م.. له‌وانه‌یه رێکه‌وت بێت.. بێتاقه‌تى بێت، نه‌خۆشى بێ..
چوارشه‌مه‌ى داهاتوو ده‌زانیت به‌ڵام چوارشه‌مه‌ى دواییش نه‌قوتابیه‌که‌و نه وه‌نه‌وشه‌که‌ى
دیار نه‌بوو،
-برنارد چیبکه‌ین؟ تۆ بڵێى له‌رێى هاوڕێکانیه‌وه یان به‌هۆى ژه‌نرال-ى به‌ڕێوه‌به‌رى
قوتابخانه‌که‌یه‌وه بیدۆزینه‌وه؟
-چۆن ده‌توانین خۆ ئێمه ناویشى نازانین؟
-راسته‌که‌ى برنارد.. شتێکى خه‌مهێنه، من له‌هیچ شتێ نازانم..
-وانییه خانم.. ئه‌مساڵت پڕبوو له‌سه‌رکه‌وتن.. ئێستاش وا گه‌شتێک
ده‌ستپێده‌که‌یت و
سه‌رکه‌وتنى نوێ به‌ده‌ست ده‌هێنى.. من هیچ شکستێ نابینم.
-تۆ راستده‌که‌ى.. چه‌ند هیچم له‌به‌رچاو نییه.. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌م وت چونکه من
ئه‌و وه‌نه‌وشه‌ى چوارشه‌مموانه‌م زۆر خۆشده‌وێ..
رۆژى دوایى جینى، پاریسى
جێهێشت و (هینرى ستاهیل)یش به له‌خۆبوردووییه‌وه شوێنى
که‌وت، له‌هه‌ر ئوتێلێک داده‌به‌زى ژووره‌که‌ى پڕده‌بوو
له‌گوڵ.. ئه‌و کاته‌ى گه‌ڕایه‌وه
پاریس به‌ته‌واوى قوتابیه رۆمانسییه‌که‌ى له‌بیر چووبوه‌وه..
دواى ساڵێک جینى نامه‌یه‌کى له‌کۆلۆنێڵێکه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشت به‌ناوى (جینیڤێر)
که‌تیایدا داواى لێکردبوو ببینێ تاباسى هه‌ندێ شتى تایبه‌تى بکه‌ن، نامه‌که هێند
به‌شێوازێکى
په‌سه‌ند و به‌ئه‌ده‌به‌وه نووسرابوو، جینى نه‌یتوانى دیداره‌که ره‌تکاته‌وه‌و
داواى له‌کۆڵنێل کردبوو که‌دواى نیوه‌رۆى هه‌ر شه‌مه‌یه‌ک بیه‌وێ ده‌توانێ سه‌ردانى
بکات..
که کۆلۆنێڵ هات قاتێکى ره‌شى مه‌ده‌نى له‌به‌ردابوو.. پێشوازیلێکردنى جینى شانۆیانه‌بوو
نه‌ک ئاسایى، به‌ڵام شێوه‌و رووخسارى گوزارشتى له‌و پرساره‌ده‌کرد که له‌ناخیدا
گینگه‌ڵى ده‌دا (داخۆ ئه‌م میوانه نه‌ناسراوه چى لێم ده‌وێ)؟
-خانمه‌که‌م سوپاسى پێشوازیکردنت ده‌که‌م.. نه‌مده‌توانى له‌نامه‌که‌دا مه‌به‌ستى
سه‌ردانه‌که‌م روون بکه‌مه‌وه، ده‌نا ڕێم به‌خۆم نه‌ده‌دا داواى بینینن بکه‌م، ئه‌و
که‌سه‌ى ئازایه‌تى
گرتى و ئه‌م داوایه‌ى لێکردى منى باوک بوو، نه‌ک منى پیاو، وه‌کو
ده‌بینى من به‌رگى پرسه‌م له‌به‌ردایه، بۆ کوڕه‌که‌م مولازم (ئه‌ندرێ جینێڤێر)
که‌پێش دوو مانگ له‌مه‌دغه‌شقه‌ر کوژرا..
جینى ئاماژه‌یه‌کى کرد هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى
بڵێ (له‌هه‌موو دڵمه‌وه به‌زه‌ییم به
حاڵتدا دێته‌وه به‌ڵام..)
-خانمه‌که‌م ده‌زانم تۆ کوڕه‌که‌ى منت نه‌ده‌ناسى.. ده‌زانم .. به‌ڵام ئه‌و تۆى
ده‌ناسى و
پێت سه‌رسام بوو، ره‌نگه ئه‌مه‌ت به‌لاوه سه‌یربێ.. به‌ڵام ئه‌مه راستیه‌که‌یه..
له‌م هه‌موو دنیایه‌دا له‌هه‌موو که‌س زیاتر تۆى
خۆشده‌ویست و پێت سه‌رسام بوو –خۆى
ئه‌مه‌ى پێ وتى جه‌نابى
کۆلۆنێڵ؟
-به‌من؟ نا.. نا، به‌ڵکو ئه‌مه‌ى به‌خۆشکه‌که‌ى وتبوو، که‌نهێنى پۆشیبوو، هه‌موو
شته‌کان له‌وێوه ده‌ستپێکرد که‌رۆژێکیان
له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌یدا چووبوو بۆ بینیى
شانۆگه‌رى (گه‌مه‌ى
خۆشه‌ویستى و رێکه‌وت) که‌هاتنه‌وه زۆر به‌حه‌ماسه‌وه باسى تۆیان
ده‌کرد..
ده‌یانووت:- (ئاى له‌و سه‌نگینیه ناسکه‌ى.. له‌و رۆمانسیه‌ته کاریگه‌ره‌ى) جگه
له‌چه‌ندین قسه‌و گوزاره‌ى تر که‌دڵنیام له‌وه‌ى هه‌موویان
راستن و رۆحى لاوان بۆى
تێده‌کۆشن تا به‌ڕه‌ها بگه‌ن.. کوڕه داماوه‌که‌م خه‌یاڵپڵاو رۆمانسیانه بیرى ده‌کرده‌وه..
جینى هاواریکرد
-ئه‌ى خوایه هاوار.. که‌واته ئه‌وه ئه‌و بوو
-به‌ڵێ خانم.. ئه‌ندرێ-ى کوڕم قوتابى قوتابخانه‌ى (بولیتیکنیک)بوو بۆ ماوه‌ى یه‌ک
ساڵ هه‌موو چوار شه‌مه‌یه‌ک
چه‌پکێ وه‌نه‌وشه‌ى بۆ ده‌ناردى.. هه‌ر له‌رێى
کچه‌که‌مه‌وه ئه‌مه‌شم زانى.. هیوادارم ئه‌و کاره مناڵانه‌یه‌ى که گوزارشت
کردنێک بوو له‌رێزى خۆى بۆ تۆ بێتاقه‌تى نه‌کردبى.. ئه‌و زۆرى خۆشده‌ویستى، خۆت یان
ئه‌و وێنه‌یه‌ى لاى خۆیه‌وه بۆ تۆى درووست کردبوو، دیواره‌کانى ژووره‌که‌ى هه‌مووى
وێنه‌ى تۆیه، خوشکه‌که‌ى هه‌وڵى زۆرى ده‌دا تا دوایین وێنه‌ى تۆى ده‌ستکه‌وێ،
هاوڕێکانى له‌قوتابخانه گاڵته‌یان به‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ى ده‌کردو پێیان ده‌وت (نامه‌ى
بۆ بنووسه)
-ئه‌ى بۆ واینه‌ده‌کرد؟
-نوسیوێتى خانمه‌که‌م.. چه‌پکێ نامه‌م بۆ هێناوى که نوسیوونی
و نه‌یناردوون
بۆت و
دواى مه‌رگى دۆزیمانه‌وه..کۆلۆنێل چه‌پکێ نامه‌ى له‌گیرفانى ده‌رهێناو دایه ده‌ست
جینى..
رۆژێکیان جینى ئه‌و نامانه‌ى نیشاندام، نامه‌کان به‌ده‌ستخه‌تێکى ورد‌و په‌له
نووسرابوون و به‌زحمه‌ت ده‌خوێنرانه‌وه.. ده‌ستخه‌تى قوتابى بیرکارىو شێوازى شاعیرێک.
-خانمه‌که‌م تکایه ئه‌م نامانه لاى خۆت هه‌ڵگره.. ئه‌مانه بۆ تۆن بمبووره..
له‌م هه‌ڵسوکه‌وته سه‌یره‌م ببووره.. من بۆ خاترى یادى کوڕه‌که‌م ئه‌مه ده‌که‌م..
ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ى تۆ له‌دڵى ئه‌ودا هه‌ژاندت هیچ شتێکى تیانییه له‌سه‌نگینى تۆ
که‌مکاته‌وه.. تۆ له‌لاى ئه‌و جوانی
و کامڵی بووى، دڵنیات ده‌که‌مه‌وه،
ئه‌ندرێ
شانازى به‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌وه ده‌کرد.
-به‌ڵام ئه‌ى بۆ داواى بینینى نه‌کردم؟ ئه‌ى من بۆ هه‌وڵم نه‌دا بیبینم؟ ئاخ..
چه‌ند له‌خۆم توڕه‌م.. چه‌ند له‌خۆم توڕه‌م..
-لۆمه‌ى خۆت مه‌که خانم.. تۆ چوزانى، هه‌ر چه‌نده
ئه‌ندرێ دواى ده‌رچوونى له‌و
قوتابخانه‌یه خۆى داوای‌کرد بینێرن بۆ مه‌دغه‌شقه‌ر ئه‌مه‌شى هه‌ر له‌به‌رخاترى تۆ
بوو چونکه به‌خوشکه‌که‌ى وتبوو (یان
ده‌بێ له‌م خۆشه‌ویستیه هه‌ڵبێم که‌هیچ
هیوایه‌کى تیانییه یان ده‌بێ شتێک بکه‌م که که‌س ته‌سه‌ورى نه‌کا..)
جینى وتى:
-بۆ نا.. ئه‌ى ئه‌و وه‌فاو سه‌بره، شاردنه‌وه‌ى سۆزى شتێک نه‌بوو له‌سه‌روو هه‌موو
وێناکردنێکه‌وه؟
که کۆلۆنێل هه‌ستا بڕوا، جینى
ده‌ستیگرت و پێى وت:
-له‌و باوه‌ڕه‌دانیم شتێکى خراپم کردبێت به‌ڵام هه‌ستده‌که‌م ئه‌رکێکم له‌ئه‌ستۆدایه
به‌رامبه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌ى نه‌هاته‌دى.. به‌رامبه‌ر به‌و ئاره‌زووه‌ى که به‌داخه‌وه
نه‌هاته‌دى.. جه‌نابى کۆلۆنێل گوێبگره، کوڕه‌که‌ت له‌کوێ نێژراوه سوێندبێ.. تا
دوا رۆژى ژیانم هه‌موو چوار شه‌مه‌یه‌ک چه‌پکێ وه‌نه‌وشه بخه‌مه سه‌ر گۆڕه‌که‌ى..
لێ‌ون لۆران چیرۆکه‌که‌ى به‌مجۆره کۆتایى پێهێنا:
-له‌به‌ر ئه‌وه‌یه جینى له‌و کاته‌وه‌و تائێستا هه‌موو چوار شه‌مه‌یه‌ک هاوڕێکانی
و
کاره‌که‌ىو ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیه‌که‌شى جێده‌هێڵێ، هه‌ر چه‌نده هه‌موو که‌س له‌و
باوه‌ڕه‌دایه که جینى ئیمانى کزه‌و زۆر گوێ
به‌داب و نه‌ریته‌کان نادا.. به‌ڵکو هه‌یه
ده‌ڵێ جینى به‌ره‌ڵایه.. به‌ته‌نیا ده‌چێته گۆرستانى مۆنبارناس بۆ سه‌ر گۆڕى
مولازمێک که‌قه‌ت نه‌یناسیوه.. خۆ بینیتان، وه‌کو وتم چیرۆکه‌که زۆر له‌وه رۆمانسى
تره که به‌که‌ڵکى ئه‌م سه‌رده‌مه بێت پاش که‌مێ بێده‌نگى برتران شمیس وتى:
جیهان قه‌ت له‌رۆمانسیه‌ت
به‌تاڵ نابێته‌وه.. به‌ڵام هه‌ر بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه
که‌شایانى رۆمانسیه‌تن.
سه‌رچاوه
میرین وقصص فرنسیه اخرى
ئه‌ندرێ مۆروا
ئه‌ندرێ مۆروا
ساڵى 1885 له‌شارى (بۆف)ى هه‌رێمى تۆرماندى له‌باکورى فه‌ره‌نسا له‌دایکبووه، هه‌ر
له‌قۆناغى هه‌رزه‌کاریه‌وه ده‌ستى به‌نووسین کردووه، که یه‌که‌م جه‌نگى جیهانى
روویدا ئه‌ویش وه‌کو هه‌موو لاوانى وڵاته‌که‌ى بووه سه‌ربازو له‌سوپادا وه‌کو
وه‌رگێڕ کارى ده‌کرد چونکه که‌مێک ئینگلیزى ده‌زانى سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه‌ى ژیانى
ساڵى 1918 (بێده‌نگى کاپتن برامبڵ)ى نووسى، که له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه باش پێشوازى
لێ‌کرا هه‌ر ئه‌مه هانیدا (نامه‌کانى دکتۆر ئۆگرادى)و (ژیانى چیلى) بنووسێ که ئه‌مه
یه‌که‌م ژیاننامه بوو بینووسێ، دواى ئه‌مه ئیتر بووه ئه‌دیبێکى ناسراو
و بانگهێشتى زانکۆ گه‌وره‌کانى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا ده‌کرا تا موحازه‌ره‌ى تیابڵێته‌وه،
دواتر به‌ئه‌ندامى ئه‌کادیماى فه‌ره‌نسى هه‌ڵبژێردرا که دووه‌م جه‌نگى جیهانى
روویدا، مۆروا داواى کرد به‌شدارى له‌و جه‌نگه‌دا بکات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى
سه‌رکه‌وتبوو، داواى لێ‌کرا بچێته ئینگلترا تاباسى بارودۆخى تراژیدى فه‌ره‌نسا بۆ
راى گشتى ئینگلیزى بکات.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ڵه‌مانیا فه‌ره‌نساى داگیرکرد ئیتر نه‌یتوانى
بگه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نساو چووه ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا،
له‌وێ (یادگاره‌کان)و
(مێژووى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا)و (مێژووى فه‌ره‌نسا)نووسى.
ساڵى 1946گه‌ڕایه‌وه فه‌ره‌نسا زنجیره‌یه‌ک ژیاننامه‌ى نووسى له‌وانه (لیلیا یان
ژیانى جۆرج ساند)، (ئۆلۆمپیۆیان ژیانى فیکتۆر هیگۆ)، (ژیانى سێر
وه‌سانده‌ر
فیلمێنگ).
ئه‌ندرێ مۆروا کارى زۆر‌و هه‌مه جۆرى هه‌یه، چیرۆکى
شیکارى و خه‌یاڵى زانستى نووسیوه
هه‌روه‌ها دیالۆگى
فه‌لسه‌فى و حیکایه‌تى خه‌یاڵی و کورته
چیرۆک و کتێبى مێژوویى
گه‌وره‌و ژیاننامه.. ناوى راسته‌قینه‌ى
ئه‌ندرێ مۆروا (ئه‌میل هیرزۆگ)ه.
بازاڕ
جیمس جۆیس*
هیچ شتێک بێده‌نگی شه‌قامه‌که‌مانی نه‌ده‌بڕی جگه له به‌ڕه‌ڵابوونی قوتابیانی
قوتابخانه نه‌بێت، شه‌قامه‌که‌مان هێمن و بێده‌نگ
و قوڕو لیته‌یه، خانووه‌کانی
پێکه‌وه نووساون و خه‌ڵکه‌که‌شی له‌ڕوخساره نائاشناکان ورد ده‌بنه‌وه، به‌ڵام
ماڵی ئێمه که‌وتۆته کۆتایی
شه‌قامه‌که، له‌گه‌ڵ مام و پورمدا ده‌ژیم.
ئه‌و که‌سه‌ی پێش ئێمه له‌و خانووه‌دا بووه (کاهین) بوو، که دوای مردنی خۆی هه‌موو
سامانه‌که‌ی بۆ ده‌زگا خێرخوازه‌کان جێهێشتبوو.
له‌ڕۆژه کورته‌کانی زستانا یاری و گه‌مه‌مان ده‌کرد، سه‌ره‌تا هه‌ستمان ده‌کرد
سه‌رما به‌جه‌سته‌مانه‌وه ئه‌دا، یاریمان ده‌کرد تا ئه‌م جه‌ستانه دائه‌گیرسان،
گوێمان له‌سه‌دای ده‌نگمان بوو ئه‌و شه‌قامه تاریکه‌ی ده‌بڕی، رامانده‌کرد تا ده‌گه‌یشتنه
کۆلیته‌کانی پشته‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه، به‌خۆشییه‌وه یاریمان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر چاومان
به (مام)م بکه‌وتایه له‌یه‌ک چاوتروکاندندا له‌یه‌کێک له‌سووچه تاریکه‌کاندا خۆمان
ده‌شارده‌وه تا دڵنیا ده‌بووین له‌وه‌ی خۆی کردووه به ماڵدا به‌ڵام که خوشکه‌که‌ی
(ماتکز)ی هاوڕێمان ده‌بینی، ده‌هات تا بانگی کاته‌وه ماڵێ بۆ چاخواردنه‌وه
له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا، له‌حه‌شارگه‌که‌مان ده‌هاتینه ده‌رێ و به‌بڕوا به‌خۆبوونه‌وه
له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆشتین و زۆربه‌ی جاریش خوشکه‌که‌ی ماتگز چاوه‌ڕوانی ده‌کردین تا
پێکه‌وه بڕۆین.
نکوولی له‌وه ناکه‌م هه‌ستم به‌مه‌یلێک ده‌کرد به‌رامبه‌ر خوشکه‌که‌ی ناتگز، هه‌ر
که ده‌مبینی دڵم له‌خۆشیدا ده‌که‌وته سه‌ما، هه‌موو به‌یانییه‌کیش به‌دزییه‌وه
سه‌یرم ده‌کرد و تا قوتابخانه به‌شوێنیه‌وه بووم، تاوایلێهات وێنه‌که‌ی له‌خه‌یاڵم
ده‌رنه‌ئه‌چوو له‌هه‌ر کوێیه‌ک بوومایه، گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ش زۆر له‌ڕۆمانسییه‌ته‌وه
دوور بوایه، هه‌موو ئه‌مه‌ش روویدا بێئه‌وه‌ی له‌چه‌ند وشه‌یه‌کی ره‌سمی زیاتر هیچ
قسه‌یه‌کی ترم له‌گه‌ڵدا کردبێت.
رۆژێکیان له‌گه‌ڵ پورمدا چووم بۆ بازاڕ، له‌کاتێکدا رێی خۆمان ده‌کرده‌وه به‌نێو
ئاپۆره‌ی پیاوه سه‌رخۆش و ژنه بێ‌چاو و رووه‌کان و ئه‌و کرێکارانه‌ی هاواریان ده‌کردو
ئه‌و پیاوانه‌ی گۆرانی میللی خۆشیان ده‌وت، ناوه‌که‌ی په‌ڕییه سه‌ر لێوم و چاوم پڕبوو
له‌فرمێسک، بۆ؟ نازانم، هه‌ستم کرد تاڤگه‌یه‌کی به‌خوڕی هه‌ست له‌دڵمه‌وه سه‌ریکرد،
له‌پڕ ئایینده بازیدایه زه‌ینمه‌وه، من نازانم ئاخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م یان
نا، ئه‌گه‌ر قسه‌شم له‌گه‌ڵدا کرد ئاخۆ ئه‌توانم هه‌موو ئه‌و هه‌سته شڵه‌ژاوانه‌می
بۆ روون بکه‌مه‌وه، هه‌ستم ده‌کرد جه‌سته‌م گیتارێکه‌و وشه‌و جوڵه‌کانی ئه‌و، ئه‌و
په‌نجانه‌ن که ئه‌و ژێیتانه ده‌ژه‌نن.
له‌یه‌کێک له‌ئێواره سارد‌و تاریک و بارانه‌کاندا چوومه ئه‌و ژووره‌ی –کاهین-ه‌که‌ی
تیا مردبوو، بێده‌نگی ژووره‌که‌و ماڵه‌که‌شی داگیرکردبوو، هیچ ده‌نگێ نه‌ده‌هات
جگه له‌ده‌نگی باران که ده‌یدا له په‌نجه‌ره‌که‌و دیواری بێده‌نگی ده‌بڕی، له‌و
ژووره‌دا وه‌ستام و رازه‌کانی دڵم له‌ناخمدا هاوارای ده‌کرد، زۆری ده‌کرد که گوزارشت
له خۆی بکات، تووند ناو له‌پی هه‌ردوو ده‌ستی خۆم ده‌گوشی تا که‌وتنه له‌رزین و
چرپاندم: ئاخ خۆشه‌ویستیه‌که‌م.. ئاخ خۆشه‌ویستیه‌که‌م، ئه‌مه‌م ده‌وت و ده‌وته‌وه،
خۆزگه ده‌یزانی، خۆزگه گوێی لێده‌ه‌بوو، خۆزگه وه‌ڵامیده‌دامه‌وه..
دواجار رۆژێکیان دوای ئه‌وه‌ی گوێی له‌یه‌که‌م وشه‌کانم بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم،
شڵه‌ژابووم نه‌مده‌زانی چی وه‌ڵامبده‌مه‌وه، لێی پرسیم؛ ئاخۆ ده‌مه‌وێ بچم بۆ بازاڕ،
هه‌ر به‌ڕاستی نازانم چیم وه‌ڵامدایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌ده‌ڕۆشت بۆ بازاڕ چونکه
چه‌ند ئه‌رکێکی ئایینی هه‌بوو که ده‌بوایه له‌دێره‌که‌دا به‌جێیبهێنێ، پێم وت:
گه‌ر چووم بۆ بازاڕ دیارییه‌کی جوانی بۆ ده‌هێنم.
له‌دوای ئه‌و ئێواره‌یه‌وه خه‌یاڵمی داگیرکرد، له‌به‌ئاگایی و له‌خه‌وتنمدا، به‌ڕۆژو
به شه‌و، له‌پۆل و ژووری نووستنه‌که‌مدا وێنه‌که‌ی له‌هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌کی کتێبه‌که‌مدا
ده‌رئه‌که‌وت، چه‌ند حه‌زمده‌کرد تێپه‌ڕینی خاو‌و خلیچک و قورسی رۆژه‌کان له‌سه‌ر
دڵم هه‌ڵگرم، به‌ڵام بازاڕ چیتر وشه‌یه‌کی رووت نه‌بوو به‌ڵکو بووه ناوێک که پڕه
له‌ماناو هه‌ست و سۆز.
رۆژی یه‌ک شه‌مه بڕیارم دا بچم بۆ بازاڕ، چاوه‌ڕوان بووم مامم بۆ نان خواردنی
ئێواره بێته‌وه تا پاره‌ی پێویستم بداتێ، چاوه‌ڕوان بووم چاوانم له‌میله‌کانی سه‌عاته‌که
بڕیبوو، مامم به‌شێوه‌یه‌ک دواکه‌وت که قه‌ت له‌وه‌و پێش وا دوانه‌که‌وتبوو، دواجار
هاته‌وه تومه‌ز بیریچووبووه‌وه وه‌کو په‌یمانی دابوومێ زوو بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
بڕیارم دا هه‌ر بڕۆم، سواری پاسه‌که بووم، ده‌بینم خۆم تاقه نه‌فه‌رم تیایدا،
پاسه‌که زۆر به هێواشی ده‌ڕۆی، دواجار گه‌یشتینه بازاڕه‌که، سه‌عات ده‌بوو،
زۆربه‌ی دوکانه‌کان داخرابوون، ژنێکم دی له‌گه‌ڵ دوو پیاودا قسه‌ی ده‌کرد قسه‌کانی
بڕی و لێی‌پرسیم، یه‌کێ له‌م گوڵدانانه‌ت ده‌وێ؟ به‌نه‌غمه‌یک ئه‌م پرسیاره‌ی لێکردم
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی داواملێبکات که به (نه‌خێر) وه‌ڵام بده‌مه‌وه، ئینجا ده‌ستیکرده‌وه
به قسه بێسه‌روبه‌ره‌کانی، دوایی گوێم له‌ده‌نگێ بوو ده‌یوت؛ گڵۆپه‌کان ده‌کوژێنرێنه‌وه،
هه‌رچه‌ند چرکه‌یه‌ک و تاریکی ئه‌و ناوه‌ی گرته‌وه، رۆشتم و هیچ شتێک له‌به‌رده‌مما
نه‌بوو جگه له‌شه‌وێکی ئه‌نگوسته چاو،
ئه‌ئاوا شوێنه‌که‌م جێهێشت، تووڕه‌یی تێمئاڵابوو، بێئومێدی دایشپۆشیبووم..
جێمس جۆیس: 1882-1941 دبلن- ئێرله‌ندا.
یه‌که‌م دیوانه شیعری (مۆسیقای به‌رد)، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی (خه‌ڵکانی دبلن)،
یه‌که‌م رۆمانی (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌تافی لاوی‌دا-1914)، رۆمانی (ئۆلیسیس) به‌هه‌موو
دنیای ناساند، چونکه رێڕه‌وی رۆمانی له‌هه‌موو جیهاندا گۆڕی، رۆمانه‌که چاره‌که
ملیۆنێک وشه‌یه باسی یه‌ک رۆژی شاری دبلن ده‌کات که رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی 16ی ته‌مووزی
1940ـه.
سه‌رچاوه
:(گۆڤاری (الصدی) ساڵی 2003، وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه(سناء
سلیمان)-وه‌رگێڕێکی فه‌له‌ستینییه.
بکوژێکى بێ رووخسار
چیرۆکى: نادین گۆردمایه‌ر
جووڵه‌ى لێوه‌کانم بخوێنه‌ره‌وه، چونکه من قسه‌ناکه‌م، تۆ له‌وێدا دانیشتووى
که‌شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ئه‌له‌رێته‌وه بۆپێشه‌وه ئه‌نوشتێیته‌وه تاگوێت لێبێ به‌ڵام
من قسه ناکه‌م.
گه‌ر بمتوانیایه بیاندۆزمه‌وه، نیوه‌ىترى ئه‌و پاره‌یه‌م لێ داوا ئه‌کردن که‌وه‌عدیان
پێدابووم بمده‌نێ ، دواى جێبه‌جێکردنى ئیشه‌که، به‌ڵام رۆشتن
و نازانم رووبکه‌مه کوێ،
له‌و باوه‌ڕدا نیم هێشتا لێره مابن، دیاره چوون بۆ وڵاتێکی تر، ئه‌وانه به‌رده‌وام
جێگۆڕکێده‌که‌ن، ئێ به‌مجۆره پیاوانى وه‌کو من ئه‌دۆزنه‌وه.
ئێمه وڵات جێدێڵین چونکه حکومه‌ته‌کانمان لێده‌خرێن
و کاتێ به‌خۆمان ده‌زانین
له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌ڵه‌که‌داین،
بێ کار و بێئه‌وه‌ى له‌دوکانه‌کانماندا
نان و زه‌یت
هه‌بێت، که به‌ربه‌ستێک ده‌بڕین، به‌ربه‌ستێکی تر دێته ڕێمان.
دوا رووگه‌ت کوێیه؟ وه‌ڵامه‌که‌ى نازانین، نازانین له‌کوێ ده‌توانین نیشته‌جێ بین
یان ئاخۆ ده‌ماننێرن بۆشوێنێکی تر یان نا، له‌چادرگه‌یه‌که‌وه بۆچادرگه‌یه‌کی تر
له‌وڵاتێکدا که‌ناتوانێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کت بداتێ.
قه‌تیش قه‌سه ناکه‌م
له‌وێ له‌یه‌کێک له‌و شوێنانه ده‌ماندۆزنه‌وه، منیشیان له‌یه‌کێ له‌و شوێنانه
دۆزیه‌وه و رزگاریان کردم، ئه‌یانتوانى چی‌یان بوێ لێم بکه‌ن، هێنایانم بۆئێره ئه‌وراقیان
بۆکردم و ناوێکیشان دامێ، ناوه‌که‌ى خۆشم له‌ناخما ناشت، که‌سیش
ناتوانێ ده‌ریبهێنێته‌وه،
ئه‌وه‌ى پێویست بوو جێبه‌جێى بکه‌م پێیان راگه‌یاندم، نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌شیان
دامێ که له‌سه‌رى رێکه‌وتبووین نانم خوارد،
جل و به‌رگم کڕى، له‌یه‌کێک له‌وئۆتێلانه‌دا
ژوورێکم به‌کرێ گرت که‌خه‌ڵکى
سێ ریستورانت ده‌گه‌ڕێن
و لیستى خواردنه‌کان هه‌ر له‌ده‌ره‌وه
ده‌خوێننه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بڕیار بده‌ن له‌کوێ نان ده‌خۆن.
له‌حه‌مامه‌که‌یدا شامپۆى خۆڕایى لێ‌بوو، کلیلێکیش بۆئه‌و دۆڵابه‌ى له‌جیاتى پاره
شه‌رابیان تیا هه‌ڵده‌گرت، هه‌موو شتێکیان بۆم ئاماده کردبوو، به‌درێژایى چه‌ندین
مانگ به‌شوێنێوه بوون، مه‌وعیده‌کانیان ده‌زانى
و ده‌یانزانى بۆکوێ ده‌چێت، هه‌ر
چه‌نده پیاوێکى گرنگ بوو به‌ڵام حه‌زی ده‌کرد
له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا بێ پاسه‌وان به‌ته‌نیا
پێکه‌وه بچنه ده‌رێ، چونکه حه‌زیده‌کرد خۆى وا نیشان بدا که که‌سێکى ئاساییه.
ئه‌وان زانیبوویان که‌ئه‌و له‌وه تێنگات ئه‌و ره‌فتاره‌ى نابه‌جێیه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى
واى له‌وان کرد پاره‌م بده‌نێ
و داوام لێبکه‌ن ئه‌وشته‌یان بۆجێبه‌جێ بکه‌م.
من که‌س نیم، هیچ وڵاتێکیش له‌سه‌رژمێرى دانیشتووانیدا من هه‌ژمار ناکات، ئه‌و ناوه‌ى
به‌منیان داوه بوونى نییه، له‌به‌رئه‌وه که‌س به‌رپرس نییه له‌وه‌ى جێبه‌جێکرا،
ئه‌و هه‌ندێ له‌کاتى خۆى ده‌گرته‌وه تا
له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا، پێکه‌وه بچن بۆئه‌و
ریستورانته‌ى ده‌رگاى دوو ته‌به‌قى هه‌بوو بۆپاراستنى شوێنه‌که له‌سه‌رما، خۆى
و ژنه‌که‌ى
وا راهاتبوون هه‌فته دواى هه‌فته پێکه‌وه بچن بۆئه‌و ریستورانته، دواتر هه‌ر
چه‌نده ئه‌وان پێیان وتبووم که‌وا هه‌ردووکیان یه‌کسه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵێ که‌چى
چوون بۆسینه‌ما، چاوه‌ڕوانم کردن، په‌رداخێ بیره‌م له‌یه‌کێ له‌باڕه‌کاندا خوارده‌وه‌و
ئینجا گه‌ڕامه‌وه، له‌وه نه‌ده‌چوو ئه‌وکه‌سانه‌ى له‌سینه‌ماکه ده‌هاتنه ده‌رێ
ناسبیبێتیانه‌وه، چونکه خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته حه‌ز ده‌که‌ن
رێ به سه‌رۆکه‌کانیان
بده‌ن ئاسایى دیار بن، وه‌کو هه‌ر هاووڵاتیه‌کى ئاسایى ژنه‌که‌ى به‌ره‌و ئه‌و سووچه
برد که‌لێوه‌ى ده‌چوونه، ناو تونێله‌که‌وه تاسوارى میترۆ بن، ئا له‌و کاته‌دا
که‌وه‌ستا تا ژنه‌که‌ى پێش که‌وێ ئیشه‌که‌ى خۆم جێبه‌جێکرد، ئه‌وه‌م کرد که له‌سه‌رى
پاره‌یان دابوومێ، دواى ئه‌وه‌ى تواناى نیشانه‌گرتنه‌وه‌میان تاقیکرده‌وه راسته‌وخۆ
گولله‌یه‌کم نا به‌پشتى سه‌رییه‌وه، له‌کاتى که‌وتنیداو له‌کاتێکدا ئاوڕم دایه‌وه
که‌ڕاکه‌م، هه‌ر وه‌کو داوایان لێکردبووم، گولله‌یه‌کی تریشم پێوه نا تا له‌مردنى دڵنیا بم.
ژنه‌که هه‌ڵه‌ى کرد کاتێ به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا به‌ئه‌ژنۆدا که‌وت پێش ئه‌وه‌ى سه‌رهه‌ڵبڕێ
و
سه‌یر بکات کێ ئه‌مه‌ى کرد.
له‌به‌رئه‌وه به‌پۆلیس
و رۆژنامه‌کانى راگه‌یاندبوو، له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌شدا
وتبووى: پشتى پیاوێکى دیوه که‌به‌رگى ره‌شى له‌به‌ردا بووه، چاکه‌تێکى چه‌رمى
ره‌ش، بازى به‌سه‌ر پله‌ى ئه‌و پلیکانه‌یه‌دا داوه‌که ده‌چێته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ى
ته‌نیشتى، شاره‌که به‌وه ناسراوه که‌بیناى به‌رز
و کۆڵانى ته‌نگه‌به‌رو تاریکى
تیایه، بۆیه قه‌ت ده‌موچاوى نه‌دیم ئێستا‌و دواى چه‌ند ساڵیش (وه‌کو له‌رۆژنامه‌کاندا
خوێندمه‌وه) هه‌میشه به‌خه‌ڵکى ده‌وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌موچاوه‌که‌ى نه‌دیوه
ده‌موچاوى بکه‌ره‌که، گه‌ر بۆچه‌ند چرکه‌یه‌ک سه‌رى هه‌ڵبڕیایه ده‌یانتوانى
بمدۆزنه‌وه، تا به‌و جۆره بووم به‌و که‌سه نه‌ناسراوه.
ژنه‌ش به‌درێژایى ئه‌و کاته هه‌ر بیرى له‌پشتى سه‌رم ده‌کرده‌وه له‌شه‌پقه‌یه‌کى
ره‌شدا، (له‌راستیدا شه‌پقه‌که ره‌ش نه‌بوو، به‌ڵکو چوارگۆشه چوار گۆشه‌ى قاوه‌یى
و
سه‌وز بوو، شه‌پقه‌یه‌کى گرانبه‌ها بوو به‌و پاره‌یه‌ى پێیان دابووم کڕیبووم، دوایى
به‌ردێکم تێخست و فرێمدایه ئاوى که‌ناڵێکه‌وه).
بیرم له‌ملم کرده‌وه ئه‌و پارچه بچووکه‌ى توانى له‌نێوان شه‌پقه‌و یه‌خه‌ى
چاکه‌ته چه‌رمه‌که‌دا بیبینێ (دیاره نه‌متوانى فرێى به‌م که‌ناڵه‌که‌وه ناچار بۆیه‌م
کرد) ژنه‌ش هه‌ر بیرى له‌بریسکه‌ى چاکه‌ته چه‌رمه‌که ده‌کرده‌وه لاى شانمه‌وه
که‌تیشکى گڵۆپى یه‌کێ له‌سه‌ربانه‌کان لێى دابوو، به‌خێرایى رامده‌کرد تا دیار نه‌مام
و
ئه‌ویش هه‌ر ده‌یقژاند، پۆلیس تلیاک کێشێکى له‌سه‌ر یه‌که‌م پلیکه‌ى ئه‌و پلیکانه‌یه‌دا
ده‌ستگیر کردبوو که‌ده‌چۆوه سه‌ر هه‌مان کۆڵان، به‌ڵام ژنه قه‌ت نه‌یتوانى ده‌ستنیشانى
بکات که‌ئاخۆ ئه‌مه بکوژه‌که‌یه یان نا، چونکه بکوژه‌که ده‌موچاوى نه‌بوو تا
بیرى بکه‌وێته‌وه.
هه‌مان شت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌دا روویدا که‌پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان گرتبوونى،
به‌پێى تۆمارى تاوانکاریان یان تۆمه‌تى سیاسیان، هیچ ده‌موچاوێک له‌ئارادا نه‌بوو
له‌به‌رئه‌وه هیچ شتێک نه‌بوو لێى بترسم.
به‌درێژایى ئه‌و کاتانه‌ى ناچار ده‌کرام له‌وڵاتێکه‌وه را بکه‌م بۆوڵاتێکی تر
له‌ترسێکى به‌رده‌وامدا ده‌ژیام، ترسى ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌وراقێکم پێنه‌بوو، ترسى ئه‌وه‌ى
تووشى لێکۆڵینه‌وه ببم، ترس له‌برسێتى، به‌ڵام ئێستا هیچ شتێک نامترسێنێ هێشتا
له‌هیچ ناترسم قسه‌ش ناکه‌م.
موتابه‌عه‌ى رۆژنامه‌کانم کرد تابزانم سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌که چى ده‌نووسن
و زانیم
لێکۆڵینه‌وه‌کان دانه‌خراون
و پۆلیس و خه‌ڵکى و هه‌موو وڵات به‌رده‌وامن
له‌گه‌ڕان و
پشکنیندا، هه‌موو ئه‌و تیورانه‌م خوێندنه‌وه که رووداوه‌که‌یان راڤه ده‌کرد، هه‌ندێجار
-وه‌کو ئێستا- له‌کاتى سواربوونى میترۆدا تیورێکێکم ده‌دیت له‌رۆژنامه‌دا به‌ده‌ستى
یه‌کێک له‌رێبواره‌کانه‌وه، بۆنموونه ده‌یانووسى پیلانێکى ئێرانییه به‌هۆى ئه‌و
دوژمنایه‌تییه‌ى له‌نێوان ئه‌م وڵاته‌و ئه‌و حکومه‌ته‌دا هه‌یه، یان هه‌وڵێکى ئه‌فریقاى
باشووره بۆتۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ئه‌نجامى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر حکومه‌ته
ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌که‌یدا سه‌پێنراوه، ده‌توانم پێتان
بڵێم کێ ئه‌و تاوانه‌ى کردووه
به‌ڵام ناتوانم بڵێم بۆکردوویه‌تى، چونکه که‌نیوه‌ى پاره‌که‌یان دامێ ئه‌وه‌ى
له‌سه‌رى رێکه‌وتبووین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیشه‌دا که‌ده‌یکه‌م پێیان نه‌وتم بۆ
ده‌بێ
بیکوژم، منیش لێم نه‌پرسین، بۆچى، یان پرسیار سه‌باره‌ت به‌و حکومه‌ته بکه‌م یان چ
لایه‌نێکین یان له‌کوێن، بۆخۆم تێوه‌بگلێنم! چونکه به‌ته‌نیا ئه‌وان ده‌یانتوانى
هه‌ر شتێکم پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئیتر دوایى نیوه‌ى تر‌ى ئه‌و پاره‌ییه‌یان دامێ که له‌سه‌رى رێککه‌وتبووین، به‌ڵام
وا دواى پێنج ساڵ هیچى واى لێنه‌ماوه‌ته‌وه، مانگى داهاتوو پێنج
ساڵ ته‌واو ده‌کات.
ناو به‌ناو هه‌ندێ ئیش ده‌که‌م له‌به‌رئه‌وه که‌س له‌سه‌رچاوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى نه‌پرسیوه
که‌کرێى ژووره‌که‌مى لێده‌ده‌م جگه له‌هه‌ندێ سه‌رفیاتی تر له‌شوێنى پێشبڕکێى ئه‌سپدا
کارم کردووه، یه‌ک دووجاریش له‌نایت کڵه‌پ کارم کرد، ئه‌و شوێنانه‌ش ناوى ئه‌و که‌سانه
تۆمار ناکه‌ن که‌کارى لێده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ى مێشکى خه‌ریک کردبووم ئه‌وه‌بوو که‌باقى ئه‌و پاره‌یه‌ى په‌یمانیان پێدابووم
که وه‌رم گرت چى لێکه‌م، بڕۆم بۆشوێنێکی تر؟
که‌بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه بڕۆم بۆ وڵاتێکی تر وه‌کو ئه‌وان، که‌بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه
چۆن له‌سنوور ده‌بێت ئه‌وراقه‌کانم ده‌ربهێنم
و ئه‌و ناوه‌م بڵێم، که‌ناوى که‌س نییه
ئه‌و ناوه‌ى ئه‌وان پێیاندام
و رووى خۆم هه‌ڵماڵمم.
قسه ناکه‌م
من قسه له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا ناکه‌م ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ هیچ ژنێکیشدا له‌و شوێنانه‌ش
که‌کارم تیا کردوون زۆرجار داوایان لێ ده‌کردم هه‌ندێ شت بکه‌م وه‌کو گواستنه‌وه‌ى
که‌ل و په‌لى دزراو، یان تلیاک هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
هه‌ستیانکردبێ که‌من خۆم رێم به‌خه‌ڵکى داوه چی‌یان
بوێ بۆیان بکه‌م، به‌ڵام من
وانیم، لێره، له‌م شاره‌د وانیم.
ئه‌م شاره قه‌ت ده‌موچاوم نابینێ، پیاوێکى دى بازى به‌سه‌ر ئه‌و پلیکانانه‌دا
داوه که‌ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و کۆڵانه‌ى نزیک تونێلى میترۆکه، ده‌زانم چى ده‌وترێ
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌تاوانبار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و شوێنه‌ى تاوانه‌که‌ى تیا کردووه،
به‌ڵام من له‌و شوێنه نزیک نه‌بوومه‌ته‌وه، له‌وێستگه‌ى میترۆکه زیاتر نه‌ڕۆشتووم
قه‌ت نه‌چووم به‌لاى ئه‌و پلیکانانه‌داکه له کاتى هه‌ڵاتنه‌که‌مدا ژنه‌که به‌دوامدا
ده‌یقژاند من خه‌ریکى خۆشادنه‌وه بووم.. خۆشاردنه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه.
نه‌متوانى باوه‌ڕ به‌وه بکه‌م که له‌رۆژنامه‌دا خوێندمه‌وه که کوژراوه‌که‌یان
له‌گۆڕستانێکدا به‌خاک نه‌سپاردووه به‌ڵکو له‌سووچێکى ئه‌و باخچه گشتییه‌ى به‌رامبه‌ر
که‌نیسه‌که‌ى ته‌نیشت تونێلى میترۆکه‌یه ناشتویانه، ئه‌و شوێنه زۆر ئاساییه
هه‌ندێ
پیره دره‌ختى لێیه که‌ئاوى بارانى لێده‌تکێ
و به‌سه‌ر راڕه‌وه چه‌ورێژه‌که‌دا ده‌ڕژێ
و
له‌وێشه‌وه یه‌کسه‌ر بۆشه‌قامه سه‌ره‌کییه‌که ده‌ڕوا.
کێلێک و په‌رژینێکى نزم ئه‌م هه‌موو ئه‌و شته بوو که‌له‌وێ بوو.
خه‌ڵکى کاتى نانخواردنى نیوه‌ڕۆ که له‌تونێلى میترۆکه یان سینه‌ما که ده‌هاتنه
ده‌رێ و ده‌چوون بۆشت کڕین به‌و راڕه‌وه چه‌وڕێژکراوه‌دا پیاسه‌یان ده‌کرد تا له‌به‌رده‌م
ئه‌و شوێنه‌دا بوه‌ستن که‌تیانێژرا بوو بۆئه‌وه‌ى
گوڵ بخه‌نه سه‌ر گۆڕه‌که‌ى.
من له‌وێ بووم و ئه‌وه‌م دى، رام نه‌کرد، ئه‌وێ به‌لاى منه‌وه شوێنێک بوو وه‌کو هه‌موو
شوێنه‌کانی تر، هه‌موو جارێ که‌ده‌چم بۆ
ئه‌وێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌سه‌ر ئه‌و راڕه‌وه
چه‌وڕژێکراوه‌دا ده‌ڕۆم، ده‌مبینى ته‌نانه‌ت کوڕه لاوه‌کانیش گوڵیان له‌سه‌ر
گۆڕه‌که‌ى دائه‌ناو ئه‌گریان، یان پارچه کاغه‌زیان دائه‌نا که چه‌ند دێڕێکى
له‌سه‌ر بوو له‌وه ده‌چوو چه‌ند دێڕێکى چه‌ندین قه‌سیده بێت، (نه‌مده‌توانى به‌و
زمانه باش بخوێنمه‌وه) ده‌شمدى لێکۆڵینه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، کۆتاییشى پێ ناهێنن
تائه‌و ده‌موچاوه نه‌دۆزنه‌وه تائه‌و -هیچ که‌سه- ئاوڕنه‌یاته‌وه، ئه‌مه‌ش قه‌ت
روونادا.
ئێستا منیش وه‌کو خه‌ڵکى ده‌که‌م، ئه‌مه رێگایه‌که تامرۆڤ بتوانێ بێوه‌ى بێ.. به‌ته‌واوى
بێوه‌ى.. ئه‌مڕۆ
چه‌پکێ گوڵى هه‌رزانبه‌هاى سوورم کڕى که به‌شاشێکى برین پێچانى
نه‌رم به‌سترابوو له‌گه‌ڵا پلیشاوه‌کان
و دِرکه ته‌ڕه‌کانه‌وه ئاڵا بوو،
چه‌پکه گوڵه‌که‌م له‌وێ دانا له‌به‌رده‌م کێله به‌ردینه‌که‌دا، له‌پشت په‌رژینه نزمه‌که‌وه،
له‌و شوێنه‌که ناوه‌که‌م له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌یدا نێژراوه.
* نادین گۆردمایه‌ر1923 له‌ئه‌فه‌ریقای باشووور له‌دایکبووه، ساڵی 1949 یه‌که‌م کۆمه‌ڵه
چیرۆکی بڵاوکردته‌وه، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی 1991، پێش ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی
پۆکه‌ری ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه، جگه له‌ئه‌ده‌به‌که‌ی به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانیه‌وه
ناسراوه که هه‌میشه به‌رگری له‌مافی ره‌ش پێسته‌کان کردووه‌و دژی سیاسه‌تی
ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ گۆڤارى العربى/ وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی: یاسر شعبان/ ژماره:539 ئۆکتۆبه‌رى
2003
بیره‌وه‌رییه‌کان
لبنی یاسین*
پیاوه شه‌ست ساڵه‌ییه‌که به‌سستی له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی پاڵیدابووه‌وه به‌هێمنی
دووکه‌ڵی نێرگه‌له‌که‌ی ته‌نیشتی به‌باده‌دا، کاتێ که له‌و دووکه‌ڵه‌ی له‌ده‌میه‌وه
ده‌هاته ده‌رێ ورد ده‌بووه‌وه که چه‌ندین هێڵی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێمانای
دروستده‌کرد، ورده ورده به‌هه‌مان ئه‌و ته‌مبه‌ڵییه‌ی داگیری کردبوو چه‌ندین بیره‌وه‌ری
به‌مێشکیا هات و چوو، تاڵی و تفتیه‌کیش تامی ئه‌و نێرگه‌له‌یه‌ی گۆڕی که ده‌یکێشا.
له‌ژنه‌که‌ی ورد ده‌بووه‌وه که ده‌هات و ده‌چوو به‌خۆی و کراسه پان
پۆڕه‌که‌یه‌وه سه‌رقاڵی ئیشی ناوماڵ بوو ئه‌و کراسه‌ی ده‌وری جه‌سته‌ی دابوو، ئه‌و
جه‌سته‌یه‌ی قه‌واره‌که‌ی زۆر پان بوو بوو هه‌ندێ چرچ و لۆچیش له‌سه‌ر رووخساری ده‌رکه‌وتبوو،
که له‌یه‌ک کاتدا شتێک له‌میهره‌بانی و خه‌مناکیشی پێ به‌خشیبوو، ئه‌و کاته‌ی ژنه‌که
به‌هه‌مان هێمنی خۆیه‌وه خه‌ریکی سڕینی ته‌پوتۆزی سه‌ر که‌لوپه‌له‌کان بوو
له‌پڕێکا پیاوه‌که ختوره‌یه‌ک هات به‌مێشکیا، کوا ئه‌و ژنه‌ی پێش سی ساڵ خواستم؟
ئه‌و ژنه ره‌شیقه نه‌رم و نۆڵه‌ی پێکه‌نینه‌که‌ی به‌هه‌موو ماڵه‌که‌دا ده‌نگیده‌دایه‌وه‌و
گیانی ده‌هێنامه له‌رزه؟ کوا ئه‌و ژنه؟ مه‌عقووله ئه‌م گوێره‌که قه‌ڵه‌وه هه‌ر
هه‌مان ئه‌و ژنه بێت؟ چی ناچارم ده‌کات له‌گه‌ڵ ژنێکدا بژیم که بچووکترین په‌یوه‌ندی
به‌مێینه بوونه‌وه نه‌ماوه؟ ئه‌م ختورانه مێشکی پیاوه‌که‌ی ختوکه‌و ده‌دا، له‌و
کاته‌دا که دووکه‌ڵی نێرگه‌له‌که‌ی به‌باده‌داو به‌نیگایه‌ک له‌ژنه‌که‌ی راده‌ما
راڤه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ی ده‌کرد، ژنه‌که ئاوڕێکی دایه‌وه‌و نیگاکانیان یه‌کانگیر
بوو هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی ژنه‌که مێشکی پیاوه‌که بخوێنێته‌وه به‌شه‌رمه‌وه سه‌ری
دانه‌واندو بێوه‌ستان و به‌په‌له که‌وته ته‌واوکردنی کاره‌کانی ناو ماڵ.
پیاوه‌که که‌ناڵی تی ڤی یه‌که‌ی گۆڕی، گۆرانییه‌ک که ریتمه‌که‌ی سه‌ما ئامێز بوو،
ده‌نگی دایه‌وه، ده‌یان کچی هه‌رزه‌کار جه‌سته ره‌شیقه‌کانیان باده‌دا به‌و سیپاڵه
ته‌نکه ره‌نگاوڕه‌نگه بریقه‌دارانه‌وه که له‌جه‌سته سه‌ماکه‌ره‌کانیان ئاڵابوو،
ئه‌مه جه‌سته‌یانی سه‌رنجڕاکێشتر ده‌کرد و وایلێده‌کردن هه‌ر به‌په‌پووله‌ی
ره‌نگین بچن یان وه‌کو ئه‌و په‌رییانه‌ی ده‌ریا له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیه‌که ده‌شنانه‌وه
که ستایشی لاوێتی ده‌کرد، پیاوه‌که به‌خه‌فه‌ته‌وه سه‌یری ده‌کردو له‌دڵی خۆیدا
ده‌یووت: ده‌بێ ژن وابێ، به‌ڵام ئه‌م ژنه‌ی من.. ئێستا به‌هه‌زار حاڵ پێی ده‌وترێت
ژن، ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی سێیه‌مه که نازانم
ناوی چییه، له‌وانه‌یه بێ‌ناو بێت.. نه‌ژنه.. نه‌پیاوه.. به‌ڵکو به‌هیچ جۆرێ هیچ
شتێک نییه، نازانم.. ره‌نگه دایک بێت، ئا هه‌ر به‌ته‌نیا دایک.. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه
ژن نییه، هه‌ر له‌م ساته‌دا ئه‌دگاره‌کانی ژنه‌که به‌ئاشکرا زویرو گرژ ده‌بوو هه‌روه‌کو
ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان گوێی له‌بیرکردنه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی بێت و ئه‌مه‌ش
توڕه‌ی بکات، به‌ڵام هه‌وڵیده‌دا ئه‌دگاره‌کانی ئاسایی بکاته‌وه‌و به‌هێمنیه‌که‌ی
خۆیه‌وه کاره‌کانی ته‌واو بکات و .. له‌پڕێکا زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که لێیدا، پیاوه‌که
گوڕی دایه خۆی و یه‌کسه‌ر هه‌ستا تا ته‌له‌فۆنه‌که هه‌ڵگرێ، هاوارێکی لێبه‌رزبووه
چ هاوارێک ده‌نگی دایه‌وه‌و به‌هه‌ردوو ده‌ستی پشتی خۆی گرت پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی
راست بێته‌وه، ژنه‌که گسکه‌ی فڕێداو رای‌کرد بۆ لای.. پیاوه به‌نیوه دانیشتن و
نیوه به‌پێوه پشتی به‌گیر وه‌ستابوو، ژنه‌که ده‌ستیکرد به‌شێلانی ماسولکه‌کانی
پشتی و پێی ده‌وت: پیاوه‌که دکتۆر ئامۆژگاری نه‌کردی له‌پڕ هه‌ڵنه‌ستی.. چیته ته‌مه‌نت
شه‌ست ساڵه چیتر کوڕه بیست ساڵه‌که‌ی جاران نیت و ته‌مه‌نیش حوکمی خۆی هه‌یه،
ماسولکه‌کانت به‌رگه‌ی ئه‌و ته‌کان و خۆکوتانه‌ت ناگرێ هه‌موو جار بۆ وا له‌خۆت ده‌که‌ی،
ئه‌مجاره‌ش.. پیاوه‌که له‌شه‌رما سه‌ری دانه‌واند.
*لبنی یاسین: چیرۆکنووسێکی سورییه، ره‌سم و نه‌حتی خوێندووه ئه‌م چیرۆکه‌شی یه‌کێکه
له‌چیرۆکه‌کانی کۆمه‌ڵه چیرۆکی (دژی شه‌پۆل)که ساڵی 2004 چاپی کردووه، یه‌کێکه
له‌و ژنه چیرۆکنووسه لاوانه‌ی نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌کی پرشنگداری
لێده‌که‌ن.