ئیسماعیل حمه امین:
چیرۆك نوسین پرۆسه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆیه و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت
چیرۆكنوس بێت له
رِۆژهه‌لاتدا ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بێت به‌ته‌نیا بژی.!
چیرۆكى كوردى وه‌ك هه‌ر ژانرێكى تر‌ى دنیاى ئه‌ده‌بى ئێمه كه‌م و زۆر له‌ئاریشه‌ى (نه‌خوێندنه‌وه)
دا ده‌ژى ،ئه‌م (نه‌خوێندنه‌وه) یه په‌رِیوه‌ته خه‌یاڵى
نوسه‌ره‌كانمان و له‌پێش
پرسیارى (بۆ نوسین؟) رِایگرتوون، به ته‌نیش ئه‌مانه‌وه پرسیاره‌هایه‌كى وه‌ك هزر
له‌كوێى چیرۆكى ئێمه‌دا تان‌و پۆى خۆى نه‌خشاندووه ؟زمانى چیرۆك تواناى
گواستنه‌وه‌ى ئایدیاى هه‌یه بۆ سه‌ر كاغه‌ز؟چیرۆكى كوردى به‌راورد به ئه‌زموون و
مێژووى خۆى له‌كوێى چیرۆكى جیهانیدایه؟ئایا له‌ئه‌ده‌بدا شتێك هه‌یه به ناوى
تێكستى جیهانى و تێكستى لۆكاڵى ؟له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه ئه‌م گفتوگۆیه‌مان
له‌گه‌ڵ چیرۆكنوس و روناكبیر ئیسماعیل حمه امین ئه‌نجامدا:
گفتوگۆى : توانا ئه‌مین
توانا ئه‌مین : ئه‌گه‌ر له زه‌مه‌نێكدا چیرۆك ته‌نها بۆ ئه‌وه
گێرِارابێته‌وه‌كه(له‌وه‌حشییه‌تى بێزارى قوتارمانكات) ئه‌دى ئێستا چیرۆكى
نوێ ده‌یه‌وه‌ێ چی زێده‌تر به مرۆڤ
ببه‌خشێ؟ به‌مانایه‌کی
تر ئێوه بۆ چیرۆك ده‌نوسن؟
،چیرۆك نوسینتان خزمه‌ت به‌كوێى مرۆڤایه‌تى ده‌كات؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین : بۆچی چیرۆك ده‌نوسم !! .. ئه‌زانی چی ئازیزم ، كاتی خۆی
له یه‌كه‌م كۆڕی چیرۆك خوێندنه‌وه‌مدا له1987 له هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی هه‌مان
پرسیاریان لێكردم، ئه‌و زه‌مه‌نه تاڕاده‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری ڕیالستی
سۆسیالستیدا بووم، به‌لإم به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه‌مدا له‌و ئه‌ركه
سه‌یرانه‌ی كه‌ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌یخسته پاڵ وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی .
به‌هه‌ر حاڵ ، هه‌مان پرسیارم لێكرا و وابزانم وه‌لإمێكی خێرام دایه‌وه ، وه‌لإمێك
له‌ژێر كاریگه‌ری حه‌ماسی كه‌ش و هه‌وای كۆڕه‌كه‌دا گونجاو بوو، وابزانم گووتم : من
بۆ ئێوه چیرۆك ده‌نوسم !!، له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه (شێرزاد حه‌سه‌ن) پێی گووتم :
چیرۆكنوس بۆ كه‌س نانوسێت، ده‌بێت باش له‌وه تێبگه‌یت !!.له‌پشت ئه‌م دێڕانه‌وه
وه‌زیفه‌یه‌كی گه‌وره‌تر فروانتر له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگری و سۆسیالستی بانگه‌شه‌ی
ده‌كرد ، خۆی ئاشكرا ده‌كرد، وه‌زیفه‌یه‌ك چه‌نده ئیندیڤیدوال و كه‌سیه
ئه‌وه‌نده‌ش ئیستاتیكیه، له‌وبڕوایه‌دام ئه‌و ڕایه‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن تاوه‌كو
ئه‌مڕۆش ده‌خوات. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی من ڕۆژانه ئه‌م پرسیاره له‌خۆم ده‌كه‌م : من
بۆچی ده‌نوسم !!، ئه‌م پرسیاره هه‌ر جاره‌ی ده‌مگه‌یه‌نه‌ته به‌رده‌م دنیایه‌كی
جیاوازتر له‌خودی خۆمدا، له‌وانه‌یه چیرۆك
نوسین به‌م دیوه‌داپڕۆسه‌یه‌كی
(دۆزینه‌وه‌ی خودێكی شاراوه یان ونبوو ) بێت له ڕۆژانه ژیاندا. ده‌شێت حه‌زێك
بێت له ده‌سه‌لإتێكی وه‌حشی و بێ‌ئامان كه‌زۆر جار (فاشیستانه‌یه) ،
قه‌لإچۆكارانه‌یه ، تێكده‌رانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌هه‌قیقه‌ت و ژیان . حه‌زێكه بۆ
كردنی هه‌موو هه‌قیقه‌تێك به (گێڕانه‌وه) به‌لإم كامه گێڕانه‌وه، ئه‌وه‌ی
چیرۆكنوس ده‌یه‌وێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه و مێژووه!، چیرۆكنوسین به‌م مانایه
پڕۆسه‌یه‌كی غه‌درلێكدرنی ژیانه ، موماره‌سه‌كردنێكی فاشیانه‌یه له‌سه‌ر شێوازێكی
دیكه، گه‌ر فاشیه‌ت له فانتازیایه‌كی ده‌سه‌لإتگه‌ری بێـجڵه‌و و كوشنده‌وه
سه‌ریهه‌ڵدابێت ، بیه‌وێت نه‌ته‌وه و توخم و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤیش
پێوانه بكات له‌سه‌ر بنه‌مای فانتازی خۆی ، ڕه‌گه‌زه نامۆ و ناشرینه‌كان له‌ناو
به‌رێت له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی خۆی ، ئه‌وا
چیرۆكنوس ته‌نها له‌سه‌ر
ئاستی زمان و په‌یوه‌ندی به‌هه‌قیقه‌ته‌وه ئه‌و پڕۆسێسه ئه‌نجامده‌دا به‌لإم
به‌دیوێكی ئیستاتیكی . به‌لإم ئه‌مه له‌و هه‌قیقه‌ته ناگۆڕێت
كه‌چیرۆكنوس
ده‌یه‌وێت هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌ك له ژیان بسه‌نێته‌وه و له‌نێو ده‌قدا
گێڕانه‌وه‌ی دیكه‌ی لێ پێكبهێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌قه جوانه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆكنوسان بخوێنێته‌وه خۆی له‌به‌رده‌م نه‌خشه‌ی شارێكدا ده‌بینێت ، گه‌ر بڕوای
پێبكه‌ین و نه‌خشه‌ی چیرۆكنوسه‌كان وه‌ربگرین ئه‌وا له‌نێو شاری ڕاسته‌قینه‌دا
حه‌تمه‌ن ونده‌بین. بڕوام پێبكه ئه‌و شارانه‌ی (كاروان كاكه‌سوور ) باسیان ده‌كات
، ئه‌و گه‌راجی پاس و كۆلإنانه‌ی ئه‌و كێشاوێتی له‌چیرۆك و ڕۆمانه‌كانیدا، ئه‌و
هه‌ولێره‌ی ئه‌و له
نوسینه‌كانیدا باسی لێوه‌كردووه ، ته‌واو جیاوازه له
هه‌یقه‌تی شاره‌كان خۆیان !، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی شاری هه‌ولێر له‌كاروانه‌وه
وه‌ربگرین ، ئه‌ئكید به له‌هه‌ولێر ون ده‌بین ، ئه‌وه هه‌ولێرێكه كاروان
ده‌ینه‌خشێنێت به‌گێڕانه‌وه‌كانی، نه‌ك ئه‌و هه‌ولێره‌ی كه‌هه‌یه ، نه‌ك ئه‌و
هه‌ولێره‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن و مه‌می
چیرۆكنوس و سه‌لاح عومه‌ر ده‌یبینین، به‌كورتی
هه‌ر یه‌ك له‌و چیرۆكنوسانه پڕۆسه‌ی قه‌لإچۆكردنی شوێن و زه‌مه‌نه‌كان پیاده
ده‌كه‌ن له‌پێناو شێواندنێكی دیكه‌ی ژیان ، بۆ هیچ نا ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حه‌زێكی سه‌یر هه‌یه بۆ ده‌سه‌لإتێك كه هه‌موو دنیا له‌گێڕانه‌وه‌دا
كورتبكاته‌وه، هه‌موو شتێك به‌ئاره‌زووی خۆی بگێڕێته‌وه، گه‌ر ئه‌مه نهێنی
جوانیه‌كانی پڕۆسه‌ی چیرۆكنوسین بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌شێك بێت له
مه‌به‌سته‌كانی ، ئه‌وا به‌دیوێكی دیكه‌دا
چیرۆكنوس ئه‌و خوده فاشیسته‌یه
سه‌رمه‌سته به‌جوانیه‌كانی ده‌سه‌لإتێك كه ده‌توانم به‌ده‌سه‌لإتی ئیستاتیكا ناوی
به‌رم .
لێره‌وه هه‌موو پرسیارێك له‌مه‌ڕ بۆچی ده‌نوسی و وه‌زیفه‌ی چیرۆكنوسین چیه!!، خۆی
له‌به‌رده‌م وه‌لإمی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌پابه‌ندن به كێشه‌كانی
خود له‌گه‌ڵ جیهاندا، خودێك ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه جیهان پێناسه‌بكات..
ئه‌و حه‌زه بۆ گێڕانه‌وه ، ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه ، دروستكه‌ری هه‌موو ئاینه‌كانه،
كێها ئاین هه‌یه به‌ده‌ر بێت له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی خۆی !!. كێها بیرمه‌ندو
فه‌یله‌سوف نیه خه‌ون به‌وه نه‌بینێت كه ڕۆمانێك بنوسێت ؟!. ڕۆلإن بارت تاوه‌كو
مردنی هه‌ر باسی ڕۆمانێكی ده‌كرد كه‌به‌نیاز بوو بینوسێت، ئادوارد سه‌عیدی بیرمه‌ند
هه‌تاوه‌كو مردنی هه‌ر باسی ڕۆمانێكی كردوووه كه نه‌ینوسیوه!، خه‌ونی گێڕانه‌وه
، خه‌ونێكی لێره‌بوون و وجودیانه‌یه. خۆ گه‌ر ده‌سه‌لإتی سیاسی له‌چیرۆكه‌كانی
داببڕیت هیچی لێ نامێنێته‌وه !!. چیرۆكنوسین سیحری ده‌سه‌لإتێكه كه به
توندوتیژی و سیاسه‌ت پێیناگه‌یت، گێڕانه‌وه ده‌سه‌لإتێكی تایبه‌ته خاوه‌ن جادووی
خۆیه‌تی . به‌م شێوه‌یه دنیای ئێمه، دنیای چیرۆكه‌كانه كه‌به‌رده‌وام خۆی
به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه ..
له‌په‌راوێزی ئه‌م پرسیاره‌دا ئادۆرنۆم بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌رباره‌ی (مارسیل
برۆست ) ده‌ڵێت : ئه‌و كوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی گرنگ نیه ئایا له
به‌هره‌مه‌ندیه‌وه ، یاخود له لاوازیه‌وه پیشه‌ی هونه‌رمه‌ند یاخود ڕۆشنبیری بۆ
خۆی هه‌ڵبژاردووه ..له‌به‌ر ئه‌وه به سه‌ختی تێده‌گه‌م وه‌لإمی پرسیارێك
بده‌مه‌وه، كه‌دوای نوسینی هه‌ر به‌رهه‌مێكم له‌خۆمی ده‌كه‌م و ده‌ڵێم : ئه‌ی
دوایی ؟!! ... ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و كێشه‌به‌ندیانه‌ن پرسیاره‌كه‌ت له‌لای من
ده‌یانهاروژێنێت..
توانا ئه‌مین : له‌ئاستى فكریدا بۆئه‌وه‌ى چیرۆكێكى قوڵمان هه‌بێت پێویسته
سه‌بژێكتێكى قورسمان ئاماده‌بێت.ئایا زمان له‌چیرۆكدا هێزى گۆرِین و ئیش
له‌سه‌ركردنى بابه‌تى هه‌یه له‌رِوداوێكى ساده‌وه شۆرِیبكاته‌وه بۆ تونێله‌كانى
له‌سه‌ر وه‌ستان؟.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ئه‌مه‌پرسیارێكی زیره‌كانه‌یه، دووپرسیاره پێكه‌وه
گرێدراوه..من پێمووایه ده‌بێت ئێمه خاوه‌ن هه‌ستێكی جیاوازكار بین له‌نێوان فیكر
وه‌ك خۆی و فیكریش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گێڕانه‌وه. له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا
جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو هونه‌رێكی نوسین و
بیركردنه‌وه له چه‌نده‌ها كۆٌلإنی ڕۆشنبیریدا ڕوویان ده‌بێت به ڕووی
یه‌كتره‌وه.. گه‌ر (هزر - فكر ) له‌نوسینی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌لإیه‌تی و ڕاڤه‌یدا
له‌په‌یوه‌ندیدا به‌جیهانه‌وه ، كۆنكرێتیه‌كی هه‌بێت و ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ ئامێز
بێت، پشت ببه‌ستێت به حونجه‌تكاری و تیۆره و گریمانه‌ی فیكریه‌وه ، گفتوگیه‌كی
دیاریكراوی هێڵ نه‌خشه‌بۆكێشراوی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێت بۆ دیاریكردنی فینۆمینه
كۆمه‌لإیه‌تی و فه‌لسه‌فیه‌كان. ئه‌وا له‌كرده‌ی چیرۆكنوسین و ڕۆمانوسیدا
(به‌رهه‌مهێنانی هزر) به‌ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازتردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چیدی ڕاسته‌وخۆیی
(هزر) به‌هه‌رم نایه‌ت و چیدی حونجه‌تكاریه‌كی كۆنكرێتی (دیاریكراو ، ڕاسته‌وخۆ)
نیه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان دنیا‌و كه‌سه‌كان و ڕووداوه‌كان. به‌ڵكو ئه‌وه جوڵه‌ی
فیگوری ڕۆمان و چیرۆكه له‌نێو ڕووداو و شوێن و كاتدا، كه(زه‌مه‌نی هزر)
به‌رهه‌مدێنێت !. مه‌به‌ستیشم له زه‌مه‌نی هزر ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه‌له‌پڕۆسه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌دا بۆ چیرۆك، دنیایه‌كی دیكه به‌چه‌نده‌ها ڕه‌هه‌ندی
جیاوازه‌وه ده‌دۆزێته‌وه، ئیدی چیدی دنیای شار و كه‌سه‌كان له‌به‌ر چاومان
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانێكی جوانه‌وه ، وه‌ك خۆیان نامێنین، چیدی تێڕوانین و
چێژمان بۆ ژیان وه‌كو جاران نابن ، گۆڕانینان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌وه‌ی ماركێز
بخوێنێته‌وه ، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیه جادووگه‌رانه‌ی ڕیالێكی سه‌خت و بێمانای
مرۆڤایه‌تی ده‌دۆزێته‌وه، كه‌تاوه‌كو ئێستا خورافه‌ی خۆی به‌رهه‌مدێنێت. خوارفه‌ی
دروستبوونی ژه‌نراڵه‌كان له‌په‌ڕۆی پیسی قه‌حبه‌كانی نێو دارستانه‌كانی باران،
فیكه‌فیكی به‌رده‌وام بێوازكاری گونی ژه‌نراڵ له(پایزی پاتریاركدا) ئه‌و
پارادۆكسه سیاسی و شكستیه گه‌وره‌یه‌ی مۆدێرنه حه‌یابه‌رده‌كات كه بانگه‌شه‌ی
دنیایه‌كی یه‌كسان ده‌كات. ئه‌و یه‌كسانیه‌ی كه‌تاڕاده‌یه‌ك له‌نێوخۆی ولإتانی
به‌رهه‌مهێنی مۆدێرنه‌وه ده‌ستبه‌ر كراوه ، كه‌چی هه‌مان ولإتی دیموكراتخوازه،
بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ریای كاریبی ده‌خاته ژێر ده‌ستی ژه‌نراڵێكی خرفه‌وه!!..
كاتێك (سێرڤانتیس) له سه‌ده‌ی شازده‌دا (دۆنكیخۆته ) ی نوسی میشێل فۆكۆی
نه‌ده‌ناسی!!، كه‌چی دوای چوارسه‌ده، دۆنكیخیۆته له‌نوسینه‌كانی فۆكۆدا ناوه‌ڕۆكی
به‌رهه‌مهێنانی چه‌نده‌ها تێزی فیكری بوون..به‌م شێوه‌یه ڕۆمان و چیرۆكه
باشه‌كان، ڕوانین و تێڕوانینمان بۆ ژیان و شته‌كان ده‌گۆڕن، وه‌كو فه‌لسه‌فه نیه
كه به‌ڕاسته‌وخۆیی كاریگه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌مان بۆ خه‌ڵكی و هه‌ڵوێستمان
به‌رامبه‌ر دنیا، نه‌خێر ، كاریگه‌ریه‌كانی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانا یان هزر ،
ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرێت. چێژ و چه‌شه‌مان بۆ ژیان و وورده‌كاریه‌كانی نێو
ده‌روون و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بینین، ژیان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه
ده‌دۆزینه‌وه ، كه‌تاوه‌كو ئێستا به‌خته‌وه‌ریه‌ك هه‌بووه له سوچێكی ناشریندا و
ئێمه نه‌ماندۆزیوه‌ته‌وه، هزر له چیرۆك و گێڕانه‌وه‌دا چێژ و دووری نوێمان له
جیهاندا بۆ ده‌دۆزێته‌وه. پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئیدیاو جیهانبینیه‌كان،
پڕۆسه‌یه‌كی خێرا‌و زۆرجاریش ڕسته‌ی كورتن كه هاوكێشه‌ی فیكری به‌رهه‌مدێنن ،
به‌بێئه‌وه‌ی به‌ڕاسته‌وخۆیی و حونجه‌تكاریدا تێپه‌ڕ بێت. دیاره ده‌بێت ئه‌وه
بڵێین كه‌پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه ئه‌م هزره جارێكی دیكه
ده‌دۆزێته‌وه، بێگومان ڕه‌خنه‌گران ئه‌و خوێنه‌ره به‌سه‌لیقه و زیره‌كانه‌ن كه
هزر له‌نێو كۆلإنه‌كانی ڕووداوه‌كاندا ده‌دۆزنه‌وه و جارێكی دیكه مانای دیكه‌ی لێ
به‌رهه‌مدێنن. به‌م شێوه‌یه پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هزر پڕۆسه‌یه‌كه وابه‌سته‌یه
به‌خوێنه‌رێكی زیره‌ك و به‌توانا و ڕه‌خنه‌گری به‌سه‌لیقه، كه‌به‌داخه‌وه
له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا ده‌گمه‌نن و گه‌ر شتێكیش بخوێننه‌وه ئه‌وا به‌دووی
نوسه‌ر دیاره‌كانن و دۆزینه‌وه‌ی نوسه‌ری نوێ و چه‌شه‌ی نوێ بابه‌تێكه ڕۆشنبیریه‌ك
و هه‌ستكردنێكی به‌لێپسراوێتی ئه‌ده‌بی پێویسته كه‌به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیم نه‌كردوو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌ندێك
ڕه‌خنه‌گری گه‌نجمان هه‌ن وورده وورده پێده‌گه‌ن و جێگه‌ی هیوان ..به‌هه‌رحاڵ ،
گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه نه‌بن، ئه‌وا هزر به‌نوستوویی له‌ده‌قی
گێڕانه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی كوردیماندا
ده‌یبینین.
ئه‌مه لایه‌نێكی پرسیاره‌كه‌ت بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم :
بابه‌تێكی قورس نیه كه هزر له‌ڕۆماندا به‌رهه‌مبهێنێت!!، نه‌خێر ، ئه‌مه ڕایه‌كی
سه‌یره !، هاوكێشه‌ی جوانیه‌كان و خۆڕسكیه‌تی گێڕانه‌وه ده‌خاته ژێر جه‌بری
(هزره) وه، ئه‌ز پێیوایه ئه‌و هاوكێشه‌یه به‌سه‌ر نوسینی فكری و فه‌لسه‌فیدا
زیاتر پراكتیزه ده‌بێت ، وه‌ك له‌ئه‌ده‌ب. به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌ندێكی
زانكۆیی بالإ نیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بیر‌و ئیدیاكان، هه‌ر بۆ یه هه‌موو
فه‌یله‌سوفێك له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردیدا خۆی لێبووه به ئه‌دیب و هه‌موو
ئه‌دیبیێكیش وه‌ك ئه‌دیب نافه‌لسه‌فێنێ به‌ڵكو وه‌ك پڕۆفسۆرێكی به‌شی فه‌لسه‌فه ،
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌شتی ئه‌مجاره‌ی كوردستانمدا سه‌رم سوڕما له‌م هه‌موو فۆكۆ و
دێردا و هابرمازه زۆرانه !! .. به‌هه‌ر حاڵ .. نه‌بوونی ئه‌م خانه‌به‌ندیه زۆر
سێبه‌ری ئه‌م یان له‌وی دیكه‌دا تێكه‌ڵكردووه، هه‌ر ئه‌و سێبه‌رانه‌ن كه خۆیان
كێشاوه‌ته نێو پرسیاره‌كه‌ی تۆوه كه پێتووایه كاری ڕۆماننوس به‌رهه‌مهێنانی
فیكره ، به‌مه‌رجێك ئه‌وه زیاتر كاری فه‌یله‌سوف و ڕاڤه‌كاری سیاسی و
كۆمه‌لإیه‌تیه، چونكه ئه‌وه ئه‌وانن كه‌هه‌موو جوڵه‌كانی ژیان ده‌خه‌نه ژێر
پرسیاره‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چه‌نده‌ها كڵێشه‌ی كۆنكریتی و دیاریكراو له
به‌رهه‌مهێنانی مانادا ..
ڕۆمان به‌هه‌مان شێوه مانا به‌رهه‌مدێنێت به‌لإم له‌نێو هه‌مه‌ڕه‌نگیه‌كی سه‌یری
كڵێشه‌ی گێڕانه‌وه و جوڵه‌دا، هه‌روه‌ك ژیان خۆی كه‌پێكهاتووه له‌كه‌س و شوێن و
ڕووداو و ئاسمان و وه‌رزه‌كان ، ئاوه‌ها ڕۆمانوس ژیان ده‌خوڵقێنێت به‌هه‌موو
دووریه‌كانیه‌وه، ئیدی كێ له‌دوایدا دێت و له نێو ڕۆمانێكی تایبه‌تدا قسه
له‌سه‌ر كڵێشه‌كانی ژیان ده‌كات ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. من پێمووایه
بابه‌تی قورس و ئاسان نیه، به‌ڵكو ئیشكایه‌لیه‌تێكی مرۆیی هه‌یه ، كه‌له‌شێوه‌ی
كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵۆز ڕۆماننوس نیگه‌ران ده‌كات، كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كه تۆ ناوت ناوه
(سه‌بژێكت) . فه‌لسه‌فه و فیكر یارمه‌تی ده‌رن به‌لإم به‌هانای ڕۆمانوسه‌وه
نایه‌ن و قه‌ناعه‌تی پێناهێنن بۆ نوسین، به‌ڵكو ئه‌وه پێگه‌یشتنی ڕووداوه‌كانه
كه‌فیكر ڕاپێچی ئیشكالیه‌تاكانی خۆی ده‌كات ، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه.. ئیدی ئه‌و
بیرۆكانه‌ی له‌گێڕانه‌وه‌دا خۆیان له‌كه‌سایه‌تی و ڕووداو و هه‌ڵبژاردنی زه‌مه‌ندا
فۆرموله‌ده‌كه‌نه‌وه. هیچ نه‌خشه بۆ كێشانێك نیه كه بڵێین : ئاها .. ئه‌م
بابه‌ته قورسایه‌كی مێژوویی و فیكری هه‌یه و گه‌ر بكرێت به‌ڕۆمان یان چیرۆك
شاكارێكی ئه‌ده‌بی لێده‌رده‌چێت!!.. ئه‌مه كه‌وتنه نێو وه‌همه‌كانی مێژوو و
ئیدیاكانه گه‌ر ئیدیالیستیه‌كی به‌تاڵ نه‌بێت!. به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆر جار
ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كان چه‌نده ئاسان وساكارن ئه‌وه‌نده له به‌رهه‌مهێنانی چێژ و
چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی و (هزری گێڕانه‌وه) مانای جۆراو جۆر و كڵێشه‌ی بیركردنه‌وه‌ی
دیكه له‌مه‌ڕ جیهان به‌رهه‌مدێنێن. من ( هزری گێڕانه‌وه) به‌و هزره تێده‌گه‌م
كه دوور له كێشمه‌كێشه ڕاسته‌وخۆیه‌كانی بیریاران وفه‌یله‌سوفان خۆی پێك دێنێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانم ڕۆمانووسێك بهێنمه به‌رچاوم به‌بێ پێشینیه‌كی قوڵی
فیكری و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تێر و تینوو.. ڕۆمانـنوسین كرده‌یه‌كه به‌بێ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌رهه‌منایه‌ت، به‌لإم له‌كاتی پڕۆسه‌ی نوسینی
ڕۆمان خۆیدا هه‌موو كۆنكرێتی و دیاریكراویه‌كی ئه‌و خوێندنه‌وانه ده‌ڕژێنه كه‌ش و
هه‌وای ژیانێك كه ڕۆماننوس ده‌یخوڵقێنێت.. چۆن ئێمه ناتوانین خودا وه‌ك خوادیه‌كی
بیركه‌ره‌وه له مه‌خلوق مه‌زنده‌بكه‌ین ، ئاوه‌هاش ناتوانم ڕۆماننوس به‌بێ فیكر
مه‌زنده بكه‌ین.. لێره‌وه ڕۆمان گرنگی به‌ژیان و زه‌مه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیه شاراوه‌كانی ژیان ده‌دات، به‌مه‌ش دووریه‌كی دیكه ده‌به‌خشتێت
به‌ژیان و فیكر خۆی .. بیرت نه‌چێت زۆربه‌ی ڕۆمانه باشه‌كان له بیرۆكه‌ی زۆر
ساده‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرن پاشان وه‌ك جاڵجاڵۆكه ته‌نی خۆیان ئاڵۆز ده‌كه‌ن،
ڕۆمانی باش چه‌نده ئاسانه بۆ خوێنده‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ش ئاڵۆزه له‌پێكهێنانی
ماناكاندا، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه..
توانا ئه‌مین: توانا ى گێرِانه‌وه ده‌كارێت ته‌حه‌كوم به‌كۆى چیرۆكێك بكات و
له‌چیرۆكێكى ته‌قلیدییه‌وه بیبات به‌ره‌و چیرۆكێكى نوێ؟چیرۆكنوس زیاتر به‌كامه
رِه‌گه‌ز له رِگه‌زه‌كانى زمان
،گێرانه‌وه ،گرێچنى
،شوێن كات....ده‌توانێت
چیروكێكى جوان بنوسێت؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: به‌هه‌مووی ئازیزم .. به‌كۆی هه‌مووی ده‌توانین چیرۆكێكی
باش بنوسین، ده‌ڵێم باش نه‌ك جوان، چونكه چیرۆكه باشه‌كان به‌درێژایی مێژوو
ده‌خوێنرێنه‌وه، چیرۆكه‌جوانه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای زه‌مه‌نێكی
چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی به‌سه‌ر ده‌چن.. ده‌بێت كاتێك باس له‌ئه‌ده‌ب بكه‌ین ، چه‌مكه‌كان
دیاری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌كوێدا وه‌ستاوین، به‌هه‌مان شێوه پرسیار
له‌ته‌كنیكی چیرۆكنوسین، به‌چیرۆكنوس خۆی وه‌لإم نادرێته‌وه ، به‌ڵكو
)به‌ڕێژه‌ییه‌وه( ڕه‌خنه‌گره‌كان وه‌لإمی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وانیش خوێنه‌رێكی
به‌هێزی تێكسته‌كانن .. لێره‌وه( باش) و (جوان) دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگن
كه‌له‌په‌راوێزی وه‌لإمی ئه‌م پرسیاره‌دا تێڕوانینی تایبه‌تم هه‌یه بۆی .. به‌لإم
بابێنه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت، وه‌ك گووتم ، به‌هه‌موویان به‌هه‌موو
ڕه‌گه‌زه‌كان، چونكه هیچیان دابڕاو نین له‌وی دیكه و هیچیان به‌بێ ئه‌وی دیكه‌یان
ناتوانێت كار بكات، تۆ ده‌بێت له‌چیرۆكدا شوێن هه‌بێت ، كات هه‌بێت ، زه‌مه‌نێكی
ناوه‌كی یاوه‌كو فیزیكی هه‌بێت، ناوه‌ڕۆرك هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه
پێكه‌وه گرێده‌دا گرێچنه ، گرێچن وه‌ك له‌چیرۆكی كلاسیك‌دا چه‌قی پڕۆسه‌ی
گێڕانه‌وه‌یه، به‌لإم له ته‌كنیكی ته‌وژمی هۆشدا به‌تایبه‌ت (جێمس جۆیس ) دا ،
گرێچن دابه‌ش ده‌بێت به چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی گێڕانه‌وه له‌كۆتایی چیرۆكه‌كه
خوێنه‌ر خۆی له‌به‌رده‌م پانۆرامایه‌كدا ده‌بینێته‌وه كه‌تۆبۆگرافیای چیرۆكه‌كه‌دا
پێكده‌هێنێت. ده‌شێت گرێچن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌دا بێت، هه‌ر له‌سه‌رتای (
چیرۆكی مه‌رگێكی ئاشكرا) ی ماركێزدا ، هه‌موووان ده‌زانین كه فیگوری سه‌ركی
ڕۆمانه‌كه كوژراوه ، پاشان ئه‌وانی دیكه چیرۆكه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، (كامیلۆ خۆسێ
سێلا) له ڕۆمانی (ئاوازی ماسۆركا بۆ دوو مردوو) هه‌مان ته‌كنیك به‌كار دێنێت،
كه‌چی هه‌ر هه‌مان ڕۆماننوس له ڕۆمانی ( مس گاداڤێل قسه له‌گه‌لًَ كوڕه‌كه‌یدا
ده‌كات..) هه‌ر به‌شه‌ی بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و گرێچنێكی تایبه‌ته، (شێرزاد حه‌سه‌ن
) گرێچن به‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی زمانه‌وانی ، زۆر جار خوتبه‌بێژانه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می
تاكدا دابه‌شده‌كات ، له‌لای (ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ) گرێچن چه‌قی چیرۆكه‌كان
پێكدێنێت و هه‌موو چیرۆكێكی ئه‌و یاریه‌كی جوانه له هاوكێشه‌ی فیگور و زه‌مه‌ن و
كات. كاروان كاكه سوور له گرێچنێكی بچوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات ، بۆ چه‌نده‌ها
گرێچنی دیكه ، ڕۆمانی (ئای له‌ڤیلیا یا ڤیلیا) نمونه‌یه‌كی بالإی یاری جوانی
هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی چیرۆكن كه‌به‌داخه‌وه ڕۆشنبیری خوێنه‌ری ئێمه نه‌گه‌یشتۆته
ئاستی ئه‌و چه‌شه بالإیه‌ی، چێژ له‌و ڕۆمانه وه‌ربگرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه
(به‌ختیار عه‌لی) له ڕۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) دا هه‌مان گرێچن ده‌كاته
قوربانی ده‌سته‌واژه خوتبه‌بێژی فیگوره‌كانی، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه خوێنه‌ر نه
فیگوری ڕۆمانه‌كه‌ی سه‌ربه‌ستیان هه‌بێت، كه‌چی هه‌ر به‌ختیاره له ڕۆمانی (مه‌رگی
تاقانه‌ی دووهه‌م ) وه‌ك چیرۆكه‌كه‌ی ماركێز (چیرۆكی مه‌رگێكی ئاشكرا) گرێچنه‌كه
ئاشكرا ده‌كات ، پاشان ده‌چێته نێو زه‌مه‌نی كه‌س و شوێنه‌كانه‌وه ، ئه‌ویش گرێچن
به‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی زمانه‌وانی دابه‌ش ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه له كات و شوێن و
زه‌مه‌نی سایكۆلۆژی و فیزیكیدا ڕووده‌ده‌ن ، گرێبه‌ندكردنی هه‌موو ئه‌مانه زمانی
تایبه‌تی چیرۆكنوس دیاری ده‌كات .. هه‌موو ئه‌م چیرۆكنوسانه، هه‌ر یه‌كه‌و یاری
گێڕانه‌وه‌ی خۆیان موماره‌سه ده‌كه‌ن، له‌ڕێگه‌ی گرێچنه‌وه، چونكه ئه‌وه
گرێچنه كه شوێن و كات و زه‌مه‌نی سایكۆلۆژی له فۆرمی گێڕانه‌وه یاخود هونه‌ری
گێڕانه‌وه‌دا كۆده‌كاته‌وه.
دیاره سه‌ركه‌وتوویی هه‌موو یه‌كێك له‌و هاوڕێ ئازیزانه‌م، له‌ته‌ها ئه‌حمه‌د
ڕه‌سوڵه‌وه وه بیگره تاوه‌كو ده‌گاته به‌ختیار عه‌لی و عه‌تا موحه‌مه‌د و
كاروان كاكه‌سوور و شێرزاد حه‌سه‌ن و زۆری دیكه‌ی كلاسیكی وه‌ك كۆمه‌ڵه چیرۆكی
(ئه‌بێ و نابێ و ڕایه‌كی زامانه‌وانی ..) موحه‌مه‌د ئه‌مین موحه‌مه‌د وچیرۆكه‌كانی
مامۆستا حوسێن عارف و (سێبه‌ری ئه‌سپه شێی) مامۆستا حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن و زۆری
دیكه له‌وه‌دایه، كه‌هه‌مووان ، پابه‌ندن به كلاسیكیاتی چیرۆكنوسین، بچن
چیرۆكه‌كانی مامۆستا (مه‌م) ، چیرۆكه كۆنه‌كانی بخوێنه‌وه، كۆمه‌ڵه چیرۆكی
(په‌نجافلس ) ، بچن (چای شیرین)ی حوسێن عارف بخوێنه‌وه، بچن (هه‌وار) ی مامۆستا
ڕه‌وف بێگه‌رد بخوێنه‌وه، بچن ( ڕه‌شپۆشێكی جیهانی چواره‌م ) مامۆستا موسته‌فا
ساڵح كه‌ریم بخوێنه‌وه، ئه‌مانه‌و زۆری دیكه كه سه‌ره‌تاكانی چیرۆكی كوردین
تاوه‌كو ده‌گاته شێرزاد و نه‌وه‌ی ئێمه.. هه‌مووان پابه‌ندن به ئه‌لف وبای
چیرۆكنوسینه‌وه، به‌ڵێ ئه‌لف وبای چیرۆكنوسن كه‌خه‌ریكه ئه‌مڕۆ له‌نه‌شاره‌زایی
هه‌ندێك به نێو (چیرۆكنوس) وه له(هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه) به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌نازانین كه‌ی چیرۆكه‌كه ده‌ستی پێكردووه و كه‌ی كۆتایش هاتووه، كه‌ته‌واو
ده‌بین له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چیرۆكانه ده‌بێت بڵێن : ئه‌و چی بوو خودایه ..
ئه‌و هه‌رایه چی بوو..جگه‌له‌كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی په‌خشانی (جوان ) نه‌بێت ، وه‌ك
ئه‌وانه‌ی له تێكسته‌كانی (ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف)دا هه‌ن ، هیچی دیكه نین ..
من نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر باشتر تێمبگات، من عاده‌تێكی
سه‌یرم هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك ده‌خوێنمه‌وه، جاری وه‌ها هه‌یه
ئاگادارینامه‌ی دوودێڕی كه له ڕۆژنامه كوردی و ئه‌ڵمانی وعه‌ره‌بیه‌كاندا بلإو
ده‌بنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش چه‌نده له خوێندنه‌وه‌مدا هه‌لََّبژارده‌م به‌حوكمی
ته‌نگه‌به‌ری كات له شێوازی ژیانمدا. ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ر بۆ به‌داواداچوون چیرۆكی
خراپیش ده‌خوێنمه‌وه كه‌زۆر جار میزاجی نوسینیشم تێكده‌ده‌ن.. یه‌كێك له‌و به‌دوا
چوونانه‌م چیرۆكه‌كانی (ئاكۆ كه‌ریم) ی هاوڕێم بوو، كه له 2000 بۆ 2001 له
پاشكۆی كوردستانی نوێ‌دا بلإوی ده‌كرده‌وه، كه2001چوومه‌وه بۆ كوردستان به‌ئاكۆم
گووت: ئاكۆ من تێناگه‌م ئه‌م داپیره‌یه و ئه‌م خێل و ده‌وارانه بۆچی هه‌ن و
ڕووداوێك نابینیم كۆیان بكاته‌وه !!. بۆچی ده‌چن به‌نێو زه‌مه‌ندا، كامه
زه‌مه‌ن؟!! ، ئاكۆ گووتی : ئه‌مه زنجیره‌یه‌ك چیرۆكه په‌یوه‌ندیدارن
به‌یه‌كتریه‌وه و زه‌مه‌ن شكێنراوه و گرێچن له فه‌زایه‌كی دیكه‌دا ده‌خولێته‌و
ئه‌مجۆره قسانه.. ئه‌م قسانه‌ی ئاكۆ جوان بوون، به‌لإم هێزی قه‌ناعه‌تكردنیان
نه‌بوو .. باشه بۆ دوور بڕۆین كاروان كاكه‌سوور له چیرۆكی (چاڵدێران) هه‌موو
زه‌مه‌نه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كات به‌لإم خوێنه‌ر ون ناكات ، به‌لََّكو به‌نێو
زه‌مه‌نكانكاندا ده‌یهێنێت و ده‌یانبات و ڕوودا و گرێچن و شوێن و زه‌مه‌نی مێژوویی
و سایكۆلۆژی بوونی هه‌یه، ده‌زانین ئه‌م ئافره‌ته بۆچی قاز له‌بن هه‌نگڵیدا
هه‌ڵده‌گرێت، له‌ڕۆمانه‌كانی به‌ختیاردا ده‌زانین چی ڕووده‌دا، بۆ نمونه
(دواهه‌مین هه‌ناری دوونیا) به‌ئاسانی هه‌ناری شووشه‌ین و دابه‌شكراون به‌سه‌ر سێ
كۆرپه‌داو هه‌ر یه‌كه‌و چاره‌نوسێكی هه‌یه ، ئاها چه‌نده جوان و باشن و چه‌نده
ئاسانیشه، عه‌تا موحه‌مه‌دیش ئاوه‌ها ده‌كات له(زاره‌كانی خه‌ون) دا ، به‌كورتی و
به‌كوردی ، ده‌بێت كلاسیكیات هه‌بێت، ئه‌لف وبای چیرۆكنوسین، وه‌ك دالی ده‌ڵێت
ده‌بێت تۆ سه‌ره‌تا نیگاركێش بیت ئینجا هونه‌رمه‌ند!! .. دوای ئه‌وه‌ی (پاركی
بۆقان) ی ئاكۆم خوێنده‌وه سه‌رسوڕما كه‌ئه‌م تێكسته خراپانه به‌ناوی چیرۆكه‌وه
بلإوكراونه‌وه، ئه‌مساڵ هه‌مان نوسه‌ر نوڤلێتێكی خۆی دامێ كه‌تازه له‌چاپی
دابوو،وابزانم ناوی (ئافاتی وشه) بوو، په‌یمانم دایێ كه بیخوێنمه‌وه و
به‌هه‌قه‌ت له‌و سه‌فه‌ره كورت و له‌پڕه‌مدا توانیم بیخوێنمه‌وه، تاوه‌كو ئێستاش
نازانم بۆ كتێبخانه‌ی گشتی له‌و به‌ناو نوڤلێته‌دا سووتاوه ؟!، سه‌یر له‌وه‌دا بوو
چیرۆكنوس خۆی نه‌یده‌زانی بۆ !! ، ئه‌مه نوكته نیه !!، هه‌ر بۆیه دوای دوو
كاتژمێر گفتوگۆ له‌چایخانه‌ی شه‌عب و له‌و گه‌رمایه‌ی گه‌لاوێژدا، نه‌یتوانی ئه‌و
(ئافاتی وشه‌یه‌م) بۆ شیبكاته‌وه، هه‌ر بۆیه به ئاكۆم گووت: ئه‌م نوڤلێته
ناوێكی پڕ به‌پێستی خۆی هه‌یه!!، ئه‌م ڕایه‌م له‌لای هاوڕێی ڕۆماننوسم ته‌های
ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵیش گووت.. ئاكۆ به‌داخه‌وه، نه‌یده‌توانی پاساو بۆ ونبوونی ڕووداو
له به‌نێو نۆڤێلاكه‌یدا بهێنێته‌وه، كه‌به‌ڕای من لاوازی ڕۆشنبیری
چیرۆكنوسانه‌یه .. دیاره من ئه‌مه وه‌ك فینومینێك باس ده‌كه‌م، ، نه‌ك تێكستێك
قابیلی قسه له‌سه‌ر كردن بێت .. چیرۆك نوسین پڕۆسه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆیه و ئه‌وه‌ی
ده‌یه‌وێت چیرۆكنوس بێت له ڕۆژهه‌لإتدا ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بێت به‌ته‌نیا بژی ،
ته‌نیایه‌كی خۆ په‌روه‌رده‌كارانه و ، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ئه‌م كۆمه‌ڵه‌گه
سیخناخدراوه به خێڵ و ئیسلامه‌وی و سیاسه‌تی سه‌یر و عه‌جایب ، ئه‌وه‌نده‌ی
بابه‌ت ده‌به‌خشن به‌چیرۆكنوس ، ئه‌وه‌نده‌ش په‌راوێزی ده‌كه‌ن .. ئه‌مانه هه‌مووی
سه‌بری ئه‌یوبی ده‌وێت ، چونكه تۆ له چوار ساڵدا یه‌ك ڕۆمان ده‌نوسی، له‌وانه‌یه
له ساڵێكدا یه‌ك چیرۆك ، ئیدی ئه‌وه‌ی مه‌زنده‌ی ئه‌وه بكات له ڕێگه‌ی
چیرۆكنوسینه‌وه ده‌بێت پاڵه‌وانی سه‌ر لاپه‌ڕه‌و شاشه‌كان، ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌ری
هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خێرا خێرا چیرۆك بنوسێت ، كه‌له‌دواجاردا تاتیڵێك
ده‌به‌خشێت به‌خۆی وه‌ك (چیرۆكنوس ) ، به‌مانای شه‌ڕێكه بۆ پچڕینی تایتڵێكی
كۆمه‌لإیه‌تی ، له‌وانه‌یه بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌زیفه‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت
كه‌ئه‌مه‌ش شتێكی باشه . به‌لإم نوسینی چیرۆكێكی باش ڕۆشنبیریه‌كی ئێجگار جیاوازی
گه‌ره‌كه، ته‌نانه‌ت شێوازه ژیانێكی ته‌واو، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رایه‌ی
گه‌ره‌كه كه‌ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌و نێوه‌ندی قه‌ڕه‌باڵغی سیخناخ به سیاسه‌ت پێویستێتی،
ئه‌مه‌خۆڕاهێنانه له موماره‌سه‌كردنی گۆشه‌گیریه‌ك له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی
تێكستی باشی چیرۆك و ڕۆماندا، پێویستی به ڕۆشنبیریه‌كی فراوان و قوڵ و تیژبیر
هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژی ئه‌مڕۆماندا و له‌م سه‌ده جه‌نجاڵه‌دا كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ
هاوكێشه‌كانی ژیان ئاڵۆزتر ده‌بن ..
ته‌حوكم وشه‌یه‌كی جوانه كه‌تۆ به‌كارت هێناوه ، ته‌واو ڕاسته ده‌بێت كۆنترۆڵێك
هه‌بێت بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كان له‌پێناو به‌خشینی جوانیه‌ك به‌تێكست، ئێمه ده‌بێت
له‌هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه شاره‌زابین ، كلاسیكمان له‌خوێندنه‌وه و پێكهاته‌ی
ڕۆشنبیریماندا هه‌رس كردبێت، ئه‌وسا ده‌توانین باس له ڕیزپه‌ڕ (ته‌جاوز) بكه‌ین ،
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی چیرۆك پێكڕا گرنگن.
توانا ئه‌مین : چیرۆكى كوردى وێراوێتى خۆى له‌قه‌ره‌ى پرسیاره گه‌وره‌كانى بوون
چییه، مه‌رگ چییه،ژیان چییه بدات؟ ئه‌گه‌ر نه‌یوێراوه ئه‌ى بۆ له‌قۆناغێكدا
ته‌واو كاریگه‌ر بووه به ئایدۆلۆژیا وه‌ك ئه‌وه‌ى لاى نوسه‌ره ماركسى و
ناسیۆنالیسته‌كانى سه‌ده‌ی رِابردوو بینیمان .ئه‌م خۆنه‌دانه‌ی چیرۆكی ئێمه له
فه‌لسه‌فه بۆ ئه‌وه ناگه‌رِێته‌وه كه هه‌ر له بنه‌ماوه ئێمه تێكستی
فه‌لسه‌فیمان نه‌بووه یا به مانایه‌كی دی فه‌لسه‌فاندن و ئیشكردن له‌سه‌ر هزر
پیشه‌ی ئێمه نه‌بووه ؟ّ! ئه‌مه‌ه ئگه‌ر ئه‌ومان له‌یاد بێت كه ئه‌لبێرت كامۆ
پێی وایه بۆئه‌وه‌ی ببیت به فه‌یله‌سوف ده‌بێت رِءمان بنوسیت .كه‌واته ئه‌ده‌بی
ئێمه له مێژووی دوور و نزیكدا چی نوسیوه‌ته‌وه .
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: مه‌رج نیه ئێمه فه‌یله‌سوف بین، ئینجا ڕۆمان بنوسین، هه‌ر
وه‌ك گووتم فه‌یله‌سوفه‌كانیش خه‌ون به‌نوسینی ڕۆمانه‌وه ده‌بینین، به‌لإم ده‌بێت
خاوه‌ن ڕۆشنبیریه‌كی قوڵی فه‌لسه‌فی بین، به‌نیسبه‌ت ئایدۆلۆژیشه‌وه ، پێمووایه
ئه‌دیب پێویستی به ناسینی ئایدۆلۆژیا و گه‌مه‌ی ده‌سه‌لإت هه‌یه ، مومكین نیه تۆ
چیرۆكنوس بیت و ئاگات له‌جوڵه‌ی نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌ت نه‌بێت ، ئه‌مه وه‌همێكه كه‌زۆر
له شاعیر و چیرۆكنوس تێیده‌كه‌ون، تۆ سه‌یركه، چ شێرزاد ، چ من، چ هیوا قادر ، چ
به‌ختیار، ته‌نانه‌ت عه‌تا موحه‌مه‌دیش ، هه‌مووان كه ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌نوسین،
له‌سه‌ر كێشه سیاسی و كۆمه‌لإیه‌تیه‌كان قسان ده‌كه‌ین، ئه‌مه به‌شێكه له
موماره‌سه‌ی چیرۆكنوسین ، به‌شێكه له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌مه‌ی جوانی و ناشرینی
له كۆمه‌ڵگه‌دا. گرنگی شێرزاد حه‌سه‌ن له‌وه‌دا بوو، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه
بوو به كولتێكی ڕۆشنبیری ( ڕه‌مزێكی كولتوری )، كولتێك كه باسی له ئازادی سێكس و
په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كرد ، به‌مه‌رجێك ئه‌وانی دیكه ئازادی په‌یوه‌ندیه
كۆمه‌لإیه‌تیه‌كانیان به چیرۆكی به‌رگریه‌وه پابه‌ند ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه
ڕۆشنبیری فه‌لسه‌فی و سایكۆلۆژی گرنگه بۆ ئه‌دیب بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مه‌هزه‌له‌ی
سیاسی و قاچاخچیه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا ده‌یبینین..
توانا ئه‌مین: (شوێن) له خه‌یاڵی ئێوه‌دا پانتاییه‌كی به‌رچاو داگیر ده‌كات، تۆ
له‌نووسیندا گه‌مه به (كات) ئه‌كه‌یت و هه‌میشه (شوێن) شاری مندالیته ؟ یان
(كات ) وه‌ستاوه و مامه‌ڵه و جێگۆركی َ به (شوێن) ده‌كه‌یت ؟ له چیرۆكی نوێ‌دا
مه‌رجه(شوێن) ێكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی روداوێكی تیادا درووست بكه‌ین، یان روداو
ده‌كارێت (شوێن) دروست بكات .
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: تۆزێك له‌مه‌و به‌ر باسم له‌كلاسیكیاتی چیرۆكنوسین كرد،
وه‌كو ئه‌لف وبای سه‌ره‌تا وه‌هایه كه‌ده‌بێت فێری بین، كاتێك فێری زمانێكی
بێگانه ده‌بین ، چه‌نده ڕۆشنبیریمان فراوان بێت، ڕێگه‌له‌وه ناگرێت كه مامۆستای
زمان له ڕسته‌ی ساده و ئه‌لف و بای سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵتدا ده‌ستپێده‌كات، له
ڕسته‌ی وه‌كو (پیاوه‌كه سواری ئۆتۆمبێل بوو) .. له‌م سه‌ره‌تایه‌وه مرۆڤ ده‌گاته
ڕسته‌ی ئاڵۆز ..شوێن و كات و فیگور و زه‌مه‌نی ناوه‌كی و سایكۆلۆژی ، ئه‌لف وبای
هه‌موو چیرۆكێكن له‌م دنیایه‌دا، تۆ ده‌توانیت یاری به‌زه‌مه‌نه‌كان بكه‌یت، به‌لإم
نا‌توانیت نه‌فی زه‌مه‌ن بكه‌یت!. تۆ ده‌توانیت له په‌ره‌گرافێكدا دووشوێن و دوو
كاتی جیاواز بخه‌یته نێو گه‌مه‌ی گێڕانه‌وه، به‌لإم نا‌توانیت نه‌فی شوێن بكه‌یت..
ڕۆمانی (كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گورگێك ) كه‌له چاپدانه‌وه‌ی داهاتوودا له‌ژێر
تایتڵێكی دیكه و له‌وانه‌یه زۆر به‌شی دیكه‌ی بۆ زیاد بكه‌م، بلإویده‌كه‌مه‌وه،
له‌م ڕۆمانه‌مدا ده‌ستی خۆم شلكردووه بۆ یاریكردن به‌شوێن و زه‌مه‌نه‌مێژوویی و
كه‌سیه‌كان، له‌به‌غداوه شوێن ده‌گۆڕێت به‌ره‌و ئه‌وسه‌ری سنوره‌كانی ئێران،
له‌زه‌مه‌نی ئێستاكێیه‌وه بۆ زه‌مه‌نی شه‌ڕی توركمان و كورد له‌كه‌ركوك،
له‌زه‌مه‌نی عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه بۆ زه‌عیم سدیق له‌سلێمانی . ئه‌و هاوكێشه
ئاڵۆزه له‌زه‌مه‌ن و شوێندا كه‌له‌دوای سه‌دو په‌نجا لاپه‌ڕه خۆی له چیرۆكی
سه‌ربڕاوه‌كاندا كۆده‌كاته‌وه ،فیگوره سه‌ره‌كیه‌كان ، شێرزاد و په‌خشان و پوره
عاس هه‌موویان گرێده‌درێنه‌وه به‌و ویژدانه برینداره مێژوویه‌ی ، به‌و برینه
قوڵه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌وه له‌كوشتنی ( دڵكه‌سیره) دا خۆی به‌رجه‌سته
ده‌كردووه..ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ك سه‌مفۆنیایه‌ك وه‌هایه كه له چه نده‌ها
ئاوازی نه‌رم و ڕه‌ق و توندوتیژ پێكهاتوون..ئه‌مه ئه‌و یاریه‌یه بۆ شوێن و كات ..
به‌لإم شوێن و كات بوونیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مێنێته‌وه خوێنه‌رێكی خاوه‌ن
چه‌شه و ڕۆشنبیریه‌كی تایبه‌تی ڕۆمان خوێندنه‌وه‌یه ، كه‌ده‌قه‌كان بخوێنێته‌وه
و نهێنیه‌كان ده‌ستبه‌ربكات..ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌له‌زه‌مه‌نی بلإوبوونه‌وه‌ی
ڕۆمانه‌كه، (كه‌به‌داخه‌وه ده‌زگای( سه‌رده‌م) سێ فه‌سڵیان به شێواوی
بلإوكرده‌وه) و ته‌نانه‌ت داوای لیبوردنیشیان نه‌ك له من ، به‌ڵكو له‌خوێنه‌ریش
نه‌كرد).. ئاڵۆزی شوێن و كات و یاریی زمانه‌وانی و غه‌دری ده‌زگای سه‌رده‌م له
ڕۆمانه‌كه وایكرد كه ئه‌و ڕۆمانه به‌و فراوانیه نه‌خوێندرێته‌وه ..
كات و شوێن له‌زه‌مه‌نی سایكۆلۆژیداله فیگورێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیكه ده‌گۆڕێت،
عه‌زیز له‌هه‌موو ڕۆمانه‌كه‌دا كه‌سێكه چاوه‌ڕاونكراوه، به‌لإم شوێنه‌كانی شه‌ڕی
ئێران ئێراق له‌گه‌ڵ خۆێدا ده‌هێنێته نێو ڕووبه‌ری گێڕانه‌وه، (دڵكه‌سیره) شوێن
و ڕووداوی مێژوویی دێنێته كایه‌وه، هه‌ر له‌خانی كه‌رانی ئه‌وسا كاروانچێتی له
سلێمانی بیست و سیه‌كانداتاوه‌كو ده‌گاته په‌نجه‌ره ئه‌لمنیۆمه‌كانی
بیناكردنه‌وه‌ی خانووی كۆنی خێزانی سه‌ربڕاوی گه‌وره له هه‌شتاكاندا. شوێن و كات
به‌رده‌وام له‌جێگۆڕكێدان، ئه‌مانه هه‌مووی له‌زمانی گێڕانه‌وه‌دا خۆیان درێژ
كردۆته‌وه، كه‌ئه‌ز هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی ئه‌م ڕۆمانه جه‌ماوه‌رخواز نیه
، به‌قه‌د هێنده‌ی چێژێكی تایبه‌تی ، بالإی پێویسته ...
توانا ئه‌مین: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مێژوو نوسی ئێمه به سوود ورگرتن له هه‌ندێك
ته‌كنیكی چیرۆك مێژووی نوسیوه‌ته‌وه، ئێستا رۆمان نووسی كورد ده‌توانێت به
ئه‌ده‌ب مێّژوو بگێرێته‌وه؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ن گوای و گۆنته‌ر گراس و ئیلیش
ماریا ریمارك. كردیان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆمانه‌ی دوای (شاری مۆسیقاره
سپیه‌كان) ی كاك به‌ختیار علی وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌رگرین ، هه‌رچه‌نده من باورِم
وایه ناكرێت وا سه‌یری كاك به‌ختیار بكه‌ین كه رۆمانی مێژووی نوسیه‌وه ، به‌لاَم
ده‌كرێت مێژوو له‌و رۆمانه‌دا بخوێنینه‌وه .
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: سابیر ڕه‌شید له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا ، ڕۆمانی
(كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گوركێك) به ڕۆمانێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌مدا، مێژوو زۆر مانا و
دووری جۆراوجۆری هه‌یه، بوعده‌كانی له‌ڕۆماننوسێكه‌وه بۆ ئه‌وی دیكه و له
ڕۆمانێكه‌وه بۆ ئه‌ویدیكه ده‌گۆڕێت، من ئه‌م ڕۆمانه‌ی دوایی به‌ختیارم به‌ده‌ستم
نه‌گه‌یشتووه ، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.. من پێمووایه مێژوو
له‌هه‌مووڕۆمانێكدا بوونی هه‌یه، ڕۆمان خۆی نوسینه‌وه‌ی مێژووه به شێوه‌یه‌كی
دیكه. ئه‌و مێژووه‌یه كه مێژوونوسان فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن، ئه‌و وورده‌كاریه
مرۆڤانه‌یه كه له‌نێواخنی ڕووداوه‌كاندا یاری خۆیان ده‌كه‌ن و مێژوو فه‌رامۆشی
ده‌كات، به‌لإم ڕۆمان و چیرۆك به‌هێزێكی دیكه‌وه ده‌یانكاته‌وه به
ژیاندا..نمونه‌یه‌كی زۆر ئاسان كه‌له‌یه‌كه‌م ئه‌زمونی چیرۆكی كوردیه‌وه
(دیاله‌كتیكی سۆرانی )، چیرۆكی ناته‌واوی (له‌خه‌وما) ی (جه‌میل سائیبه).. هه‌موو
ئه‌و مێژووه شكۆداره‌ی له‌سه‌ر شێخ مه‌حمودی حه‌فید نوسراوه، له‌و چیرۆكه‌دا
ده‌كه‌وێته به‌ر گومان . ئه‌مه ئه‌و وورده‌كاریانه‌یه كه مێژوونوسان له‌بیری
ده‌كه‌ن و چیرۆكنوسه‌كان ده‌ینوسنه‌وه..مه‌رج نیه مێژوو پابه‌ند بێت به‌ڕووداوه
گه‌وره‌كانه‌وه، به‌ڵكو پابه‌نده به‌و وورده‌كاریانی ژیانی كه‌سه‌كان له‌نێو
ڕووداوه‌كاندا، هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه باس له‌زه‌مه‌نی زه‌عیم سدیق ده‌كه‌ین له
شه‌سته‌كانی سلێمانیدا و باس له‌وه ده‌كه‌ین كه له سه‌روو (حامیه‌ی) ئه‌وسای
سلێمانی (پاركی ئازادی ئێستا) ، به‌سه‌ده‌ها خه‌ڵك به‌زیندووی زینده‌به‌چاڵكراون،
به‌لإم كه‌س نه‌بوو باس له‌و ده‌سته بكات بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ژێرگڵه‌كه‌وه
جولإوه و هاواری یارمه‌تی كردووه و كه‌س نه‌یتوانیوه به‌هانایه‌وه
بێت..دڵكه‌سیره له‌ڕۆمانی (كه‌وتنه خواروه‌ی گورگێك) دا وه‌ك ڕۆحێكی په‌ڕه‌وازه
به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌دا ده‌فڕێت و ئه‌ویش وه‌ك ڕۆحێكی بێ جه‌سته هیچی
بۆناكرێت..له‌شه‌ست و سێ‌دا به‌عسیه‌كان قاسمیان گولله‌بارنكرد، به‌لإم هه‌ر له‌گه‌ڵ
قاسمدا به سه‌ده‌هایان به‌ئه‌شكه‌نجه‌وه كوشت و فڕێیان دایه نێو
مه‌یتخانه‌كانه‌وه، ڕۆحه‌كان، ئه‌جنده‌كان كه‌له‌نێو قه‌وزه‌ی خوار په‌نجه‌ره‌ی
ژه‌نگاوی مه‌یتخانیه‌كی به‌غداوه ، له‌تاو ئه‌و هه‌موو لاشه و غه‌درلێكردنه
ڕاده‌كه‌ن بۆ شه‌ماعیه‌ی به‌غدا و جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی (خه‌لیفه) وه چیرۆكی
ئه‌و غه‌درلێكراوانه ده‌گێڕنه‌وه..
له نوڤێلای (شتێك له‌قوڕی خوارفه) دا من باس له ڕووداوێكی بچوك ده‌كه‌م
كه‌هه‌مووان له‌بیرمان كردووه، هه‌موو ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی ئێراق له ڕووداوێكی زۆر
بچوكه‌وه ته‌قیه‌وه، كه‌سوپای ئێراقی له‌كوێت كشایه‌وه ، هه‌ر له‌ڕێگا
ئه‌مریكایه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی نێوان كوێت و به‌سره، به‌فرسه‌تیان زانی له‌و
كاروانه سه‌ربازیه‌یان دا كه ده‌كشایه‌وه، زیاتر له ده‌هه‌زار سه‌ربازی بێ‌تاوان
كوژران، بێگومان ئه‌مریكایه‌كان مه‌به‌ستیان تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕاكێتی تازه
بوو، ده‌نا كاروانه‌كه پێكهاتبوو له سه‌ربازی برسی و ئیڤای عه‌سكه‌ری شه‌ق و شڕ و
هیلاك .. به‌شێك له‌و زرێپۆشه هیلاكانه به‌په‌ڕاوه‌زیانه‌وه خۆیانكرد به
(به‌سره) دا، سه‌ربازێكی نه‌ناسراوی زرێپۆشێك ، لوله‌ی زرێپۆشه‌كه‌ی كرده
وێنه‌دیواركێ سه‌دامدا و ته‌قاندیه‌وه، ئه‌م ڕووداوه شكاندنی لوتی به‌عس بوو
له‌هه‌موو عێراقدا، پێچێكی مێژوویی بوو ، یه‌كه‌م شكاندنی شوشه به‌ندیه‌كانی ترس
بوو ، ته‌قینه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بوو له‌به‌سره و ئیدی ته‌شه‌نه‌ی كرد له‌هه‌موو
شاره‌كانی ئێراق به‌كوردستانیشه‌وه، كه‌س باسی له‌و سه‌ربازه و له‌ڕووداوه
نه‌كردووه.. من دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و پاش ئه‌وه‌ی له‌مه‌نفا گیرسامه‌وه ،
له‌نۆڤلی (شتێك له‌قوڕی خورافه) له به‌شێكیدا باس له‌و ڕووداوه ده‌كه‌م،
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم مێژوو ئاماده‌بوونێكی هه‌میشه‌یی هه‌یه له‌ڕۆماندا،
مادامه‌كی له‌رزینێكی ویژدانی و ڕۆحیمان له‌لا دروستده‌كات.. مێژوو بۆ ڕۆمانوسه‌كان
تاوه‌كو ئه‌و كاته گرنگن كه‌ده‌بن به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ، له‌وێوه ئیدی مێژوو
وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه ، بوعده ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی ونده‌كات و ده‌چێته‌نێو
فانتازیه‌كی دیكه‌وه، ده‌چێته نێو وورده‌كاریه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی ڕۆماننوسه‌وه.
ئه‌و ده‌قاو ده‌قیه‌ی له مێژوودا هه‌یه له ڕۆماندا خۆی ونده‌كات و ده‌بێته
ده‌قاوده‌قیه‌كی دیكه له بۆن وبه‌رامه و ڕه‌نگ و جوڵه‌ی ژیاندا خۆی ڕاده‌كێشێت
.. ئه‌وه‌ی ماركێز نه‌خوێنێته‌وه، بوعدی گه‌مه‌ی ئه‌مریكایه‌كان به‌و
وه‌حشیه‌ته‌وه مه‌زنده‌ناكات ، له سه‌د ساڵ ته‌نهایی و پایزی پاتریاكدا، باس له
ته‌قه‌لێكردنی كرێكارانی مۆز ده‌كات، له پایزی پاتریاركدا باس له‌ژماره‌لێدانی
ده‌ریای كاریبی ده‌كات ، كه‌چۆن ئه‌مریكایه‌كان ده‌یخه‌نه سنوقه وه و ده‌یبه‌ن
بۆ خۆیان.. ئه‌و بوعده كۆڵۆنیالیه وه‌حشه‌یه‌ی ئه‌مریكانزم هێزی قه‌ناعه‌تكردنی
له‌و ڕۆمانه‌نه‌دا به‌هێزتره وه‌ك له‌هه‌موو تێكستێكی دیكه‌ی مێژوویی سیاسی
كه‌خوێندبێتمه‌وه.. سه‌لمان ڕوشدی له ڕۆمانی (مندالإنی نیوه‌شه‌ودا) باس له
كه‌رتبوونی هیندستان ده‌كات به دووبه‌شه‌وه به‌شێك هیندیستانی ئێستا و به‌شه‌كه‌ی
دیكه پاكستانی ئێستایه، نیوه‌شه‌وی 1947 ده‌كات به‌ته‌وه‌ره‌ی جوڵه‌ی
ڕۆمانه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌و مێژووه‌ی دروستبوونی پاكستان و یاری به‌ریتانیه‌كان
له‌پشتگیری ئه‌م و ئه‌ودا له‌شاردنه‌وه‌ی فیگۆرێكی ڕۆمانه‌كه‌یدا خۆی به‌جه‌سته
ده‌كات كه‌چۆن له‌لایه‌ن قه‌ره‌جێكه‌وه ده‌خرێته جانتایه‌كه‌وه و سنووری پێ
ده‌په‌ڕێننه‌وه.. ئه‌مه خاڵی تراژیدی مێژووه كه‌سه‌لمان ڕوشدی له‌و ڕۆمانه‌دا
باسی ده‌كات..كاتێك مرۆڤێك ئه‌وه‌نده برسی و لاواز ده‌بێت كه‌له جانتای
موسافیرێكدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه..به‌م شێوه‌یه مێژووی ڕۆمان بوعدێكی دیكه
ده‌به‌خشێت به جیهان و مێژووش خۆی.
(ماریۆ فارگاس لیۆسا) له ڕۆمانه‌كانیدا نه‌ك ته‌نها مێژوو به‌و به‌و دووریه
فانتازی ڕۆمانسێره‌ی ده‌نوسێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕۆمانی (مردنێك له ئاندن) باس له
جوگرافیای فراوانی ولإتێكی وه‌ك ئه‌رجه‌نتین ده‌كات، له‌گونده لاته‌ریك و
گۆشه‌گیره‌كانی سه‌ر كه‌ناره‌وه بیگره تاوه‌كو دارستانه تاریكه‌كانی باران ،
هه‌موو ئه‌فسانه‌و وخورافه و چیرۆكی به‌رئاگاردانه‌كانی (ئیندۆسه‌كان) هه‌یه ،
هه‌مووی له‌و ڕۆمانه‌دا له‌تۆبۆگرافیایه‌كی جوگرافی و گێڕانه‌وه‌یه‌كی شێوه
كریمیدا (پۆلیسی) خۆی ڕاده‌كێشێت .. هه‌موو ڕۆمانێكی باش خۆی له‌خۆیدا به‌شێك
له‌مێژووی ئێمه وه‌ك تاكڕه و ته‌نانه‌ت ڕۆحی گشتی كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌خۆدا
هه‌ڵگرتووه..مێژوویه‌ك بۆ حه‌زه‌كان ، مێژوویه‌ك بۆ ئیرۆتیكا، مێژوویه‌ك بۆ
ڕه‌شبینی و ساته‌كانی گه‌شبینی .. ئه‌مانه‌و زۆر مێژووی ووردیله‌ی دیكه كه له‌نێو
مێژووه گه‌وره مێگه‌لیه‌كاندا له‌بیر ده‌كرێن، كه‌س نیه باسی له‌جه‌نگی جیهانی
دووهه‌م نه‌كربێت، به‌لإم كه‌س نه‌بووه بتوانێت وه‌كو (هاینرخ بۆل) و وه‌كو تۆش
ئاماژه‌ت به (ڕیمارك ) دا ، باس له وورده‌كاری ئازاره مرۆیه‌كان بكات..هاینرخ
بۆل له چیرۆكیدا باس ته‌نها له‌دوو كاتژمێری دوورودرێژی سه‌ربازێك ده‌كات
كه‌نۆبه‌ی پاسه‌وانی خۆیه‌تی، باس له‌تاریكی و سه‌رما و ئه‌و هه‌موو بیرۆكه و
زینده‌خه‌ونه له‌پڕانه‌ده‌كات له‌و ماوه‌كورته‌دا به‌بیریدا دێن ده‌چن، مرۆ
واهه‌ستده‌كات كه‌ئه‌وه دوو كاتژمێر نیه ، به‌لًَكو سه‌ده‌یه‌كی دوور‌و درێژی
سارده له بۆنی خوێن و لاشه‌ی فڕێردراوی بن به‌سته‌ڵه‌كاكانی به‌ره‌كان، ئه‌و
خه‌ونانه‌ی له‌و دووكاتژمێردا وه‌كو پلانی داهاتووی ژیانی به‌بیریدا دێت و
ده‌ڕاوات، هه‌موو ئه‌و كاتژمێره ساردانه‌ی سه‌ربازگه‌و ژیانی سه‌ربازیی زۆرمله‌یی
ئێراقی بیرده‌هێنانمه‌وه كه‌مرۆكانیان به تۆبزی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگێك
ده‌كرد ،ئه‌وان به‌رپرسیارنین لێی. له ڕۆمانه‌كانی ڕیمارك دا به‌تایبه‌ت (هه‌موو
شتێك له‌به‌ره‌كانی ڕۆژئاوا هێمنه) یاوه‌كو له‌ڕۆمانی (سێ هاوڕێكه) دا، جه‌نگ
به‌شێكه له‌و میژووه بێزراوه‌ی مرۆكان ده‌خاته نێو گێژاوی پارادۆكسه‌كانی
خۆیه‌وه.هه‌موو مێژووی شكۆداری نازیه‌ت له‌و ڕۆمانه‌دا لایه‌نه پوچ و ناشرین و
گه‌نده‌ڵی و وه‌حشیه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌خات.. له‌بڕوایه‌دام ڕۆماننوسه‌كان بۆیه هه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی شكۆداره به‌تاڵه‌كانی جه‌نگ وئه‌فسانه‌كانی ده‌سه‌لإت پوچه‌ڵ
بكه‌نه‌وه .. سه‌یری ئه‌و هه‌موو ڕۆمانه بكه كه‌نوسه‌ره كاسه‌لێسه‌كانی
زه‌مه‌نی ستالین به‌ناوی (ڕیالزمی سۆسیالستی ) نوسیبوویانه و ڕۆمان و كتێبه
دۆكۆمێنتاره‌كانی (شۆلّژێنستن ) بخوێنه‌وه‌ّ!، جیاوازیه‌كی گه‌وره و بێ‌ئامان
ده‌بینین له‌نێوان ئه‌م دوو دنیابینیه بۆ مێژوو ، یه‌كێكیان چاوپۆشی ده‌كات له‌و
هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی له‌زه‌مه‌نی سۆڤێتدا ڕوویداوه و خه‌ریكی شكۆكۆدنی زه‌مه‌نی
شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات .. كه‌چی دیدی شۆلژێنستن له كتێبی (ئارخه‌بیل گولاك) دا
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وه‌هم و ڕه‌ونه‌قه‌یه ده‌سه‌لإت سۆڤێتی له‌ڕێگه‌ی
نوسه‌ره ده‌سته‌مۆكانیه‌وه‌هه‌وڵی داپۆشینی ده‌دات، (گولاك) ئه‌و سه‌ربازگه
زۆرملێ و به‌ندیخانه گه‌ورانه‌یه كه‌زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و پیاوی
ئاینی و ئه‌كته‌ر و سیاسیه به‌تواناكانی ولإت ، ئه‌وانه‌ی له ژێر ناوی (پیاوانی
سه‌رمایه‌داران ) یاخود (دژه كۆمۆنیست ) یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه‌وه له‌و
به‌ندیخانه‌دا توند ده‌كران..ڕاسته سۆلژێنستن له (ئارخه‌بیل گولاك / دوورگه‌كانی
گولاك) دا به وورده‌كاری مێژوویه‌وه باس له ناو و شوێن و زه‌مه‌نی مێژوویی و
ته‌نانه‌ت ژماره‌ی نوسراوه‌كانی كاگابی و ده‌زگاكان ده‌كات، به‌لإم له‌نێو ئه‌م
دێڕانه‌وه كاری ڕۆمانوسێك ده‌بینین مێژوو ده‌كاته ماتریاڵێك بۆ به‌خشینی دیدێكی
دیكه بۆ ژیان ، گه‌ر مێژوو ڕووداوه مه‌زنه‌كانی دنیای ئێمه له‌له‌بیرچوونه‌وه
بپارێزێت ، ئه‌وا ڕۆمان هه‌وڵدانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ویژدانێك بۆ ئه‌و مێژووه ،
ئه‌و ویژدانه ئه‌و یاده‌وره‌ره مرۆڤانه‌یه كه له‌نێو كێشمه‌كێشی ڕووداوه‌كاندا
فه‌رامۆش ده‌كرێت ....
توانا ئه‌مین: ئێوه هه‌ندێكجار له‌زماندا سه‌رچڵى ده‌نوێنن و جارى وا هه‌یه له
په‌ره‌گرافێكى درێژدا به‌تایبه‌ت له رِۆمانى (كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گورگێگ) دا
به‌بێ ئامرازى په‌یوه‌ندى و وێرگوڵ ( فاریزه) چیرۆكه‌كه درێژده‌كه‌نه‌وه وناهێڵن
له‌یه‌كه‌ى ماناشى بشێوێت..ئێوه به‌م كاره‌تان ته‌نها ویستوتانه ته‌قلید بشكێنن
یان ئه‌وه ستایلێكی تایبه‌تی خۆتانه‌و و جۆرێكی ئیشكردنه له زماندا؟ ئه‌م
پرسیاره رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بپرسین ئێوه بۆ له نۆڤێلای (شتێك له قوری
خورافه) زمانتان تا ئاستێكی مامناوه‌ندی ساده‌وه بێ گرێ‌و گۆڵه كه‌چی له
(كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گورگێك) دا ته‌واو به پێچوه‌اه‌وه زمان خوێنه‌ر هه‌ناسه
سوار ئه‌كات ئایائه‌مه‌ی دوایتان بۆخۆی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی رۆمانه یان یاریه‌كی
تری نوسه‌ره له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره‌م له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خوێنه‌ران و
هاوڕێ نوسه‌ركانمه‌وه لێكرابێت. یه‌كێكیان سه‌باره‌ت به‌و زمانه‌یه كه
(كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گورگێك) ی پێ نوسراوه ، و پرسیاری دووهه‌میش ئاڕاسته
جیاوازه‌یه كه له زمان له(شتێك له قوڕی خورافه) دا كاری له‌سه‌ر كراوه ..
یه‌كێكیان به‌ڕای زۆربه وه‌كو ئاماژه‌ت پێدا زمانێكه ، جاری وه‌ها هه‌یه سێ دێڕ
به‌دوای یه‌كدا دێن به‌بێ بوونی فاریزه .. كه‌چی له (شتێك له‌قوڕی خورافه)
دێڕه‌كان ئاسانن و ماناكان به‌ئاسانی به‌خوێنه‌ر قووت ده‌چن.. به‌مانای دوو
ئه‌زمونی جیاواز له‌زماندا له‌دوو ئاستی جیاوازی په‌یوه‌ندی زمان به
به‌رهه‌مهێنانی مانای ئاشكرا و مانا شاراوه‌كان.. ئه‌مه نه‌یاریه و نه‌موغامه‌ره
و سه‌رچڵیه ، به‌ئاسانی ئه‌مه سروشتی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك خۆیه‌تی، كه‌خۆی جۆری
چنینه‌وه‌ی زمانه‌وانی دیاریده‌كات، مادامه‌كی ئێمه له‌وبڕوایه‌داین كه چیرۆك له
نێو زماندا دانیشتووه ، نه‌ك له سه‌ر جاده!، و ئێمه له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه
ده‌ربڕینی له‌دانیشتنه‌كه‌ی بكه‌ین!. به‌مانایه‌كی دیكه، چیرۆك له‌نێو ڕیتمی
زمانه‌كه‌ی خۆیدایه‌تی ، نه‌ك زمان ده‌ربڕینی بێت له چیرۆكه‌كان، بازیاتر ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه ڕونبكه‌مه‌وه ، بۆنمونه زۆر چیرۆكنوسمان هه‌ن هه‌موو
چیرۆكه‌كانیان به‌یه‌ك زمان ده‌نوسن، با شێرزدا حه‌سه‌ن وه‌ربگرین، هه‌ر له‌چیرۆكی
ڕیشۆڵه‌یه‌وه بیگره تاوه‌كو دوا تێكسته‌كانی ئه‌م سالإنه‌ی دوایی ، هه‌موویان
چه‌نده له‌ڕووی بابه‌تی چیرۆك و چاره‌سه‌ری كێشه و گرێچنیندا باش و جوانن،
ئه‌وه‌نده من تووشی گرفت ده‌بووم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یان!، به تایبه‌ت كاتێك
هه‌ستده‌كه‌م هه‌موویان به‌یه‌ك ڕیتمی زمان ده‌گێڕدرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه
ته‌نها بابه‌ته، دیاره له‌وانه‌یه یه‌كێك بێت بڵێت ئاخر ئه‌مه (شێوازی نوسینی)
ئه‌م نوسه‌ره‌یه كه‌ئه‌وی دیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه،منیش ده‌ڵًێم شێوازی نوسین یه‌ك
جۆر ڕیتمی نوسین نیه!!،شێوازی نوسین كڵێشه كاراكته‌ری گشتی زمانه كه‌چیرۆكنوسێك
له‌وی دیكه جیاده‌كاته‌وه، به‌لإم ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م وه‌كو به‌رگدروویه‌ك
وه‌هایه به‌یه‌ك مۆدێل جله‌وه گیر بووه و ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت ته‌نها جوانیه
له‌هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌كان، نه‌ك مۆدێله‌كانیش !!، ئه‌مه‌یه گرفتی زۆربه‌ی
چیرۆكنوسانی ئێمه و زۆر چیرۆكنوسی گه‌وره‌ی دنیای وه‌ك (پاوڵۆ كۆیلۆ) !!. به‌ختیار
عه‌لی له ڕۆمانی مه‌رگی تاقه‌نه‌ی یه‌كه‌مدا زۆر هه‌مه جۆر و هه‌مه ڕه‌نگه له
زمان و شێوازدا، كه‌چی ڕۆمانه‌كانی دیكه‌ی به‌تایبه‌ت (ئێواره‌ی په‌روانه و
دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) هه‌ردووكیان به‌یه‌ك ڕیتم نوسراون، ته‌نانه‌ت وه‌ره
سه‌یری ناوی فیگوره‌كان بكه، هه‌موویان سیفه‌تی شوێن و زه‌مه‌ن و ڕووداویان
پێوه‌یه..وه‌كو بۆنخۆش و پاكیزه و چه‌نده‌ها سیفه‌تی دیكه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ست
ده‌كه‌یت كه یه‌ك ڕۆمان ده‌خوێنیته‌وه نه‌ك دووان، ئیدی نازانم له‌م ڕۆمانه
تازه‌یه‌یدا چۆن كاری كردووه.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌شتێكه من حه‌زی پێناكه‌م .من
له‌بڕوایه‌دام هه‌موو چیرۆكێك هه‌ڵگری زمانی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش تێكستی باش
له‌جوان جیاده‌كاته‌وه، جوان تێكسێتێكه له سه‌رده‌مێكی دیاریكراودا وه‌ك گوڵێكی
بۆنخۆشی دڕنده وه‌هایه ، له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر چوونی وه‌رزی ئه‌ویش به‌سه‌ر ده‌چێت،
تێكستی باش له‌هه‌مان كاتدا كه‌جوانه ، به‌درێژایی وه‌رزه‌كان ده‌مێنێته‌وه و
نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی خوێنه‌ری خۆی هه‌یه ..
ئێستا وا له‌به‌شه‌كانی كۆتایی ڕۆمانێكی تازه‌دام ، كه‌به‌زمانێكی ئێجگار جیاوازا
له زمانی تێكسته‌كانی دیكه‌م ده‌ینوسم . من پێمووایه بابه‌تی چیرۆكه‌كان و
كێشه‌به‌ندیان زمانی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، نه‌ك زمان و شێوازێكی نوسین وه‌ك
ڕاوچیه‌ك وه‌هابێت ئه‌ركی ڕاوی بابه‌ته‌كان بێت ..
توانا ئه‌مین: چیرۆك پیاسه‌كی به‌رده‌وامی چیرۆك نووس نیه له نوستالوژیادا؟ مرۆڤ
وه‌ختێك چیرۆك ده‌نوسێت نایه‌وه‌ێت به‌م كاره‌ی نه‌فی(ئێستا) بكات و به‌یه‌كجاری
له (رِابردوو) دا بژی ؟ یان چیرۆك نوسینه‌وه‌ی ئێستایه به مره‌كه‌بێكی كۆن ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: نوستالژیا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ واقیعێك كه‌بوونی نه‌ماوه،
ئه‌وه‌شی كه‌ماوه ته‌نها فانتازیایه‌كه، یاده‌وه‌ری لایه‌نه جوانه‌كانی
گه‌شه‌داركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌باڵغی و نشوستیه‌كانی ئێستا قوتار بین،
هه‌میشه نۆستالژیا پابه‌نده به‌هێزێكی سه‌یری گێڕانه‌وه‌ی وورده‌كاریه‌ك
كه‌له‌زه‌مه‌نی خۆیدا سه‌رنجڕاكێش نه‌بوون، به‌لإم له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌شوێن
، خه‌یاڵێك هه‌یه ده‌یدۆزێته‌وه و گه‌وره‌ی ده‌كات و قه‌باره‌یه‌كی ده‌داتێ
كه‌قه‌باره‌ی خۆی نیه، واقیعێكه له‌و ڕابووردووه ده‌چێت و له‌ویش ناچێت.
له‌گه‌ڵیشیدا هێزێكی سه‌یری تێدایه بۆ ئاشتبوونه‌وه و لێبوردن له‌هه‌موو
ناشرینیه‌كانی ڕابوردوو، لێره‌وه نۆستالژیا له بیره‌وه‌ری جیاده‌كرێته‌وه،
به‌وه‌ی بیره‌وه‌ری جۆرێكه له وێنه و ڕووداو له‌یاده‌وه‌ریدا، نۆستالژیا
حاڵه‌تێكی بیره‌وه‌ریه به هێزێكی سه‌یری ته‌فسیری خود و زیاده‌كردن و كه‌مكردن
به‌پێی فانتازیایه‌كی تایبه‌ت. له‌به‌رئه‌وه سه‌یر نیه زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانی دنیا
به ڕابوردوو و گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستـپێبكه‌ن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی نۆستالژیایه‌ك بێت
بۆ ڕابووردوی چیرۆكی شوێن وزه‌مه‌نێك گێڕه‌وه تێیدا ژیابێت. ئه‌مه‌ش سایكۆلۆژیای
نوسینی ڕۆمانه، ڕۆمان لای من به‌ته‌واوه‌تی خۆی كڵێشه‌دار ده‌كات، ده‌بێت به
ڕووداوێك ، ژیانێك ، زینده‌گیه‌كی سه‌یر، ئیدی ماوه‌یه‌كی زۆر نابات له‌گه‌ڵیدا
ده‌ژیم، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ڕوویان دابێت ، له‌ڕابوودویه‌كی
دووره‌وه هاتبن ، پاشان حه‌زێك، كه‌نۆستالژیایه‌كی تایبه‌ته ده‌مجوڵێنی بۆ
گێڕانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خانه‌نشینێك بم و پێویستم به‌باسكردنی ڕابووردویه‌ك
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له دڵڕه‌قی ئێستاكێ بپارێزم، به‌م شێوه‌یه ده‌نوسم .
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دووسێ ڕۆماندا ده‌ژیم كه‌هێشتا نه‌م نوسیون، كاتم پێویسته بۆ
نوسینه‌وه‌یان، ئاخ.. من كه‌ی ده‌بێت وه‌ك نوسه‌رێك بژیم ..
نۆستالژیا ئازیزم (توانا ئه‌مین) ڕاكردنێكه له دنیای ڕیاڵ به گۆڕینه‌وه‌ی به
دنیایه‌كی دیكه، دنیایه‌ك كه‌خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆی بێت، ئه‌مه‌ش مانای نوسینه‌وه‌ی
ئێستا نیه به مه‌ره‌كه‌بی كۆن وه‌كو تۆ ئاماژه‌ت پێدا، به‌ڵكو ئه‌وه كاری
ئه‌ده‌بی بالإیه كه دووریه‌كی دیكه و ڤیزیۆنێكی دیكه‌ی ژیانت پێ ببه‌خشێت،
(دۆنكیخۆته) ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆمانی له‌سه‌ر سوارچاكی خوێنده‌وه تاوه‌كو
نۆستالژیایه‌كی له‌لا بینا بوو ، به‌وه‌ی كه‌زه‌مه‌نی سوار چاكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و
ئه‌ویش خۆی سوارچاكێكی ئازا‌و بوێره، به‌جۆرێك كه ئاشه‌كانی بای لێده‌بۆوه
هه‌ژدیهای ئه‌فسانه‌یی و شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن ، له دواجاریشدا كه‌له‌و هێزه
نۆستالژیه وه‌ئاگا دێت ، به‌رگه ناگرێت و ده‌مرێت.. ئه‌مه جوانترین نمونه‌ی ئه‌و
نۆستالژیا وه‌همیانه‌ن كه ڕۆژانه بۆ قوتار بوون له دڵڕه‌قی ڕۆژانه ژیانی
ئێستا،به‌رهه‌میده‌هێنین و له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین. ئه‌م كێشه به‌ندی وئیشكالیه‌ته
مرۆیه له نێوان وه‌هم و نۆستالژیادا، سێرڤانتس له شاكاری (دۆنكیخۆته لامانخا)دا
باسیده‌كات..
مرۆ كه‌ده‌گاته تاڕاوگه ، نۆستالژیا ده‌بێته به‌شێكی سه‌یری ژیانی سایكۆلۆژی،
گه‌ر نه‌بێته هه‌موو ژیانی ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ولإتی دووهه‌م بۆ هه‌ندێك
شوێنایه‌كه بۆ بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ونیان كردووه، به‌جۆرێك هه‌موو
ناشرینیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كانی خۆیان بیر ده‌چێته‌وه و ته‌نها خه‌ریكی
ڕازاندنه‌وه‌ی لایه‌نه بچوكه پۆزه‌تیفه‌كانینان.. زۆری كوردی ده‌ره‌وه ،
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆی خۆكۆژی هه‌لإتبوون، هه‌ر له‌گه‌ڵ
گه‌یشتنیان بۆ ئه‌وروپا، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و چیرۆكه ناشرینانه‌یان
بیرچۆوه و ڕایانكرده‌وه نێو باوه‌شی حزبه‌كانه‌وه، ئه‌مه وه‌فاداری نیه بۆ
پارته‌كانیان ، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ شوناسێك كه مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن
ونیان كردووه و له‌و ئینتیمایه‌وه ده‌یدۆزنه‌وه.به‌لإم له‌ڕاسته‌قینه‌دا ئه‌مه
هێزێكی نوستالژیه كه‌له‌پشت ئه‌و گه‌ڕانه‌وه وه‌همیه‌دایه.. ئه‌مه و زۆر
نمونه‌ی دیكه نۆستالژیا به ڕابوردوه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌لإم به‌هێزێكی
فانتازیاوه، به‌هێزێكی گێڕانه‌وه‌ی ووردودرشتی ئه‌و ده‌م و چاو شوێنانه‌ی
له‌خه‌ونه‌كاندا به‌دووته‌وه‌ن، به‌شێكی هه‌ره زۆری ژیانی مرۆیی تاڕاوگه‌كراو له
نیشتمان و شوێنێكدایه جیاوازه له‌و شوێنه‌ی تێدا ده‌ژی ، له‌خه‌وندا نیشتمان و
شار و ده‌م و چاوه‌كان به‌وورده‌كاری بێزاركه‌ره‌وه به‌دووته‌وه‌ن، به‌تایبه‌ت
سالإنی سه‌ره‌تای مه‌نفا، به‌لإم مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه له‌دوای تێپه‌ڕ بوونی
ساڵه‌كان وێنه‌كانی ئه‌وێ كاڵده‌بنه‌وه، ئیدی ئێمه له‌به‌رده‌م نۆستالژیایه‌كداین
كه به‌تۆخی پابه‌ند نیه به بابه‌تی خۆیه‌وه، چاكتر وایه بڵێم كاڵبۆته‌وه،
هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ نیشتمان تووشی ئه‌و شۆكه گه‌وره‌یه ده‌بیت،
چیدی شوێنه‌كان و كه‌سه‌كان به‌و جۆره نین كه‌مرۆ سالإنی دوورودرێژی
دووركه‌وتنه‌وه، نۆستالژیت ڕازاندویه‌تیه‌وه به‌وه‌همه‌كانی خۆی ، له‌گه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بۆ تاڕاوگه، وێنه‌كان ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرن، نۆستالژیا
به‌دوای بابه‌تی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت ، بابه‌تێك هیلاكه و هێزی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌مه‌و
به‌ری نه‌ماوه.. لێره‌وه به‌تایبه‌ت ئیشكالیه‌تی نوسه‌ر ده‌ستپێده‌كات له‌مه‌نفا،
لێره‌وه فانتازیا تووشی لێدان و درزبردن و سیسبوونه‌وه ده‌بێت ، بێگومان گه‌ر وشك
نه‌بێته‌وه..
من خۆم ، وه زۆر له‌هاوڕێ نوسه‌ركانم كه‌ئێستا هه‌مووان له تاڕاوگه‌ن، ئه‌و
زه‌مه‌نه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌و نه‌وه هیلاكه بووین به‌ده‌ست جه‌نگه شێته‌كانی
سه‌دامه‌وه، یان سه‌ربازی هه‌لإتوو بووین ، یان ماوه‌یه‌ك له ئێران بووین، یان
پێشمه‌رگه‌بووین، له‌دوای ڕاپه‌ڕین وورده وورده یه‌كترمان گرته‌وه، له‌پڕێكدا
هه‌ندێك نوسه‌ر و ده‌م و چاوی نێوه‌نده‌كه هاتنه‌وه كه‌سالإنێكی دوورودێژ بوو له
ئه‌وروپا بوون، ئه‌وه‌نده به حه‌ماسه‌وه له‌واقیعی كوردیان ده‌ڕوانی ،
ئه‌وه‌نده بریقه و دروشمه‌كان ئه‌وانی له‌كوردایه‌تیه‌كی وه‌همیدا نقومكردبوو ،
كه‌چیدی ئه‌ده‌ب وئیشكالیه‌ته فیكریه‌كانی وه‌ك ئیستاتیكا و زمان و ڕاڤه‌كردنیان
له‌بیر چووبۆوه..بۆچی ئه‌مانه وایان لێهات به‌مه‌رجێك له‌نیشتمان كتێبی باشیان
نوسیبوو؟!..بۆ ئه‌وه‌نده ساده بوونه‌وه كه‌له‌پڕۆسه‌ی ڕه‌خنه‌گریتنیشیان
له‌ده‌سه‌لإتی كوردی له‌ئاستێكی ساكار و ته‌شه‌ره‌یدا بوو .. دیاره ئه‌م
دیارده‌یه لای من ترسێكی گه‌وره‌ی لادروست كردم به‌رامبه‌ر مه‌نفا ، ترسێكی
مه‌شروع له وشكبوونه‌وه‌ی فانتازیا و هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر جیهان و ئیستاتیكا، منی
نیگه‌ران ده‌كرد.بێزاری ده‌كردم كه‌ئێمه نوسه‌ری باش له‌نێوه‌ندێكی ئاوه‌های پڕ
قاچاخچی سیاسه‌ت و ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. وشكبوونه‌وه‌ی فانتازیا كێشه‌یه‌كی
گه‌روه‌یه بۆ ڕۆمانوس لێره‌وه حه‌زده‌كه‌م باس له‌دووئیشكالیه‌ت بكه‌م، یه‌كه‌م:
یان ده‌بێت به‌رده‌وام وێنه‌كانی نیشتمان یان به‌ته‌عبیرێكی دیكه (سه‌رچاوه‌ی
یه‌كه‌م) بابه‌تی نوسین بێت ، ئیشكالیه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه فانتازیاكی
ناڕیالیست و دوور له شوناسی خۆت ده‌بێت به بابه‌تی چیرۆكه‌كانت!!.
ئیشكالیه‌ته‌كه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌چیدی مرۆ له‌سه‌ر زه‌وی خۆی نیه،
سه‌ره‌تا هه‌ستده‌كه‌یت به‌رده‌وام به‌سه‌ر توێژاڵێكی ئاوی به‌ستوویی
ده‌ریاچه‌یه‌كدا ڕێگه‌ده‌بڕی ، هه‌میشه ترسی نقومبوون و شكاندنی ئه‌و
سه‌هۆڵبه‌ندانه ناسكه‌ی بن پێیه‌كانت نیگه‌رانت ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی
سه‌ره‌تا كێشه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ زماندا ، به‌ڵێ زمان ، تۆیه‌ك كه‌له‌سه‌ر كێشه‌ی
گرنگی ئیتستاتیكی وفیكری ده‌نوسی ، ده‌بیت به‌یه‌كێك كه‌ده‌بێت ڕۆژانه هه‌وڵبدات
به ڕسته‌ی زۆر ساده ته‌عبیر له‌خۆی بكات!، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی
كولتوریشه، هه‌موو عاده‌ته‌كانی نانخواردن و قسه‌كردن و خه‌وتن و هه‌ڵس و كه‌وتت
قڵپ ده‌بێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی له كه‌سێكی نێو ناوه‌ڕاستی ڕووداوه‌كان ده‌بیت به
كه‌سێكی په‌راوێز كرا‌و ، په‌راوێزكردنێك ده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێدانیه
به‌قه‌د هێنده‌ی ده‌ستی ڕۆژگارێكی سه‌خته..لێره‌وه نۆستالژیا به‌هوروژمێكی
سه‌یره‌وه داگیرت ده‌كات، ده‌تكاته هه‌ویری خۆی ، ئیدی هه‌ستده‌كه‌یت
پاڵه‌وانێكیت و به‌هه‌ڵه له‌م شوێنه‌دا گیرساویته‌وه، شوێنی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م
(نیشتمان و كۆمه‌ڵگه) چیدی ئه‌و هێزه ڕه‌خنه‌یه له‌خۆیان ناگرن، به‌ڵكو ده‌بنه
به‌هه‌شتێكی ونبوو،ده‌بێته خه‌یاڵێكی دۆنكیخۆتانه، ئه‌مه‌ش له‌لای نوسه‌ر
ئیشكالیه‌ته، ده‌بێت به‌ئاگایه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌جۆرێك نه‌بێته
هۆی تێكدانی به‌ها ئیستاتیكیه‌كانی ئه‌ده‌ب، وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌بیش هه‌روه‌ها
هاوسه‌نگكردنه‌وه‌یه‌ی دنیایه له‌نێوان خێر و شه‌ڕدان له‌نێوان جوانی وناشرینیدا،
گه‌ڕانێكه به‌دوای جوانیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مانا ، به‌تایبه‌ت له نوسینی
ڕۆماندا هه‌موو به‌شێك به‌رهه‌مهێنانی مانایه له‌ڕێگه‌ی ڕووداو و فانتازیه‌كی
هاوسه‌نگه‌وه به‌رهه‌مدێت نه‌ك فانتازیه‌كی بێ لۆژیك . له نۆستالژیای
وه‌همیه‌وه، فانتازیا هاوسه‌نگی خۆی تێكده‌دا بۆ كرده‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانای
ئه‌ده‌بی، ئه‌وه‌ی كه‌لێی ده‌كه‌وێته‌وه جۆرێكه له حه‌ماس و شه‌وق و
یادكردنه‌وه به‌بێ به‌رهه‌مهێنانی مانای ئه‌ده‌بی. له‌مه‌وه وه مه‌نفا ته‌نها
ژیان له‌سه‌ر نۆستالژیا و كاركردنی فانتازیا له‌سه‌ری ، تێكستی لێكچووی دووباره
بۆوه به‌رهه‌مده‌هێنی ، هه‌ر بۆیه زۆر له‌نوسه‌ره باشه‌كانی كورد له دوای
ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێبوونیان له مه‌نفایه‌كی ئه‌وروپی ، شتێكی دیكه‌یان
لێده‌رده‌چێت، كه‌به‌شێكن له‌حه‌ماس و به‌شێكیشن له توڕه‌یه‌كی بێ‌مانا و
ده‌قه‌كانیشیان ته‌نها جوینه‌وه‌ی شێوازێكی دووباره‌بۆوه‌یه ، چه‌قبه‌ستنێكه
له‌نێو شێوازێك و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌مومژاویدا .. هه‌چ كاتێكیش تووشی شۆكی
ئه‌وه بوون كه‌نیشتمان چیدی خاكی كه‌وسه‌ر ئه‌نه‌ماوه ئه‌وسا فانتازیا ووشك
ده‌كاته‌وه ، به‌كورتی ئیشكبوونه‌وه‌ی فانتازیا له مه‌نفادا له‌ئاستێكی
ترسناكدایه بۆ نوسه‌ر .. دووهه‌م ڕێگا ئه‌وه‌یه په‌لاماری چه‌نده‌ها بابه‌ت
بده‌یت كه دووره له شوناسی خۆته‌وه، زۆرجار له‌وڕێنه ده‌چن، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی
مرۆیشه‌وه مانای نابێت بۆ هیچ خوێنه‌رێكی دنیا، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی ده‌گمه‌نن، به‌لإم
نوسه‌ری هوشیار له‌مه‌نفادا بیری لێده‌كاته‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌یكات له‌خۆی
ئه‌وه‌یه : له‌سه‌ر چی بنوسم !! ، ڕابوردوو و بۆن و ڕه‌نگ و شوێنه‌كانی ، یان
ئێستایه‌ك كه‌هێشتا پێمه‌له‌مه تێیدا.. له‌كلاسیكیاتی كوردیدا شاعیری گرنگمان
(نالی) مه‌عریفه یاخود به‌چه‌مكی ئه‌و زه‌مانه قسان بكه‌ین (عیرفان) ده‌كاته
ئه‌لته‌رناتیف بۆ جڵه‌وكردنی ئه‌و نۆستالژیا دڕنده‌یه‌ی به‌های ئه‌ده‌بی نیگه‌ران
ده‌گات.چامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه‌بۆ (سالم) ی شاعیری نوسیوه، پرسیارێكه له‌مه‌ڕ
ئه‌و نۆستالژیایه‌ی ته‌واوی ژیانی مه‌نفای نالی داگیركردبوو ، نالی ده‌یه‌وێت له‌و
قه‌سیده‌یه‌دا لۆژیكی شیعری بپارێزێت، فانتازیای له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن له نێوان
سلێمانیه‌كی (خه‌یاڵزه‌ده‌یی ) و سلێمانیه‌كی ( هه‌بوویی) به‌راوردبكات، سلێمانیه‌ك
وه‌ك هه‌بوویه‌كی واقیعی نه‌ك سلێمانیه‌كی خه‌یاڵ لێكراوه .. سالم له
قه‌سیده‌كه‌یدا ته‌واوی ئه‌و هاوسه‌نگیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نالی ، هه‌ردووكیان،
ئه‌میان له مه‌نفای خۆی و ئه‌میشیان له نیشتمان ، كار له‌سه‌ر شوێن و سه‌رچاوه‌ی
بابه‌تی ئه‌ده‌بیان ده‌كه‌ن بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی فانتازیا له نێو واقیعی شوێن و
زه‌مه‌نی هه‌بوودا، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی شیعری له‌سه‌ر بنه‌مانی فانتازیایه‌ك
بۆ مانای شیعری نه‌ك بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی دنیا به‌وشه‌كان .. به‌هه‌مان ئاڕاسته‌ش ئه‌م
كێشه‌یه له‌لایه‌ن سه‌لمان ڕوشدیه‌وه زۆر جوان چاره‌سه‌ر كراوه ، هه‌میشه
فیگوره سه‌ره‌كیه‌كانی ڕۆمانه‌كانی ( سه‌لمان ڕوشدی ) له‌نێوان هیندستان و
به‌ریتانیاو ئه‌وروپادا یاری ده‌كه‌ن. هه‌میشه ئه‌م دووكولتور و شێوه ژیانه
كه‌پێكهاته‌ی شوناسی سه‌لمان ڕوشدین، له‌ڕۆمانه‌كانیدا به‌هاڕمۆنیه‌تێكی سه‌یر كار
له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌ڕۆمانی مندالإنی نیوه‌شه‌وه بیگره تاوه‌كو ڕۆمانی
ئایه‌ت شه‌یتانی و دوا ڕۆمانی ئه‌مساڵی (شالیماری لێبووك) .. هه‌مووان
تێكه‌ڵبوونێكی جوانی مه‌نفا و ژیانی كۆچبه‌ریه به كولتوری بێگانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ببێت به ئه‌ده‌بی كۆچبه‌ران ، یان بێگانه سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كان !، نه‌خێر ، به‌ڵكو
هاوسه‌نگیه‌كی ئیستاتیكی هه‌یه كه دنیا جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا و هیندستان و
سروشتی كه‌سه‌كان له ڕووداوه‌كاندا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه..
ئێستا له‌م ڕۆمانه‌ی كه‌چه‌ند ساڵكه به‌هێمنی كاری تێدا ده‌كه‌م ، له‌م
ئیشكالیه‌ته نێزیك ده‌بمه‌وه ، كێشه‌ی نۆستالژیا و شوێن و زه‌مه‌ن و گۆڕانی
كه‌سه‌كان له‌نێو كه‌شو هه‌وایه‌كی دیكه‌دا ، كه‌زۆربه‌یان سۆڤیه‌تی جارانه، به‌و
سیفه‌تی به‌نده دووساڵی په‌ڕه‌وازه‌ییم تێدا به‌سه‌ر برد، نوسینێك به‌رده‌وام
هه‌وڵده‌ده‌م فانتازیا كار بكات نه‌ك نۆستالژیایه بۆ مه‌نفای ڕوسیم، فانتازیایه‌كی
ئه‌ده‌بی بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كه بپارێزێت له نوسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ...
توانا ئه‌مین: تا ئه‌و جێگایه‌ه‌ی ئێوه ئاگادارن چیرۆكی كوردی یا باشتر وایه بڵین
رۆمانی كوردی له كوێی ئێستای رۆمانی جیهانیدایه ؟ ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و تێكسته
نوێیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نیقاشی رِۆمان بوون و رِۆمان نه‌بوون
بكه‌ین؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ڕاستیت ده‌وێت من نازانم ئه‌م گرێیه ده‌روونیه چیه
كه‌ناوی ڕۆمانی جیهانی یاوه‌كو ئه‌ده‌بی جیهانیه له‌نێو ئێمه‌ی نوسه‌رانی
ڕۆژهه‌لإتیدا هه‌یه .. هه‌مووی پابه‌نده به‌و گرێ ئیستشراقیه‌ی كه ئێدوارد
سه‌عید باسی لێوه‌ی ده‌كات .. ئه‌م بابه‌تێكه گفتوگۆ زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، به‌لإم
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌جیهانیبوونه‌وه هه‌بێت ده‌بێت یه‌كه‌مجار بپرسین
ئه‌ده‌بی جیهانی بوونی هه‌یه ؟! ، یاخود ئه‌وه ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوایه كه به‌هۆی
ده‌زگا به‌هێزه‌كانی بلإوكردنه‌وه و وه‌رگێڕانه‌وه جیهانبوونی ده‌به‌خشن به
نوسه‌ره‌كان، به‌مه‌رجێك به چه‌نده‌ها داهێنه‌ر هه‌یه له‌ڕۆژهه‌لإتدا له‌به‌ر
ئه‌و هه‌ژاریه سه‌یره‌ی خوێنه‌ر و ده‌زگاكانی بلإوكردنه‌وه و نه‌بوونی سیاسه‌تی
كولتوری حكومه‌ته‌كان تاوه‌كو مردنیان له‌سوچێكی خراپ‌دا ده‌مێننه‌وه ، ئه‌مه‌یه
به‌شێكی ئه‌ده‌بی جیهانی ، بۆ نمونه ، گه‌ر نه‌جیب مه‌حفوز نوسینه‌كانی
وه‌رنه‌گێڕدرانایه سه‌ر زمانه‌كانی دیكه ، له‌وانه بوو نه‌جیب مه‌حفوز
له‌چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌لإتی ناوه‌ڕاستدا بمایه‌ته‌وه، ئه‌مه لایه‌نێك ، لایه‌نێكی
دیكه ئه‌وه‌یه ، من پێمووایه هه‌موو به‌رهه‌مهێنانێكی باش خۆی له‌خۆیدا
ئه‌ده‌بێكی جیهانیه، مادامه‌كی ئه‌ده‌به به‌پڕاوپڕی وشه، لێره‌دا ده‌بێت
پرسیاره‌كه‌ی تۆ به شێوه‌یه‌كی دیكه فۆرموله بكه‌مه‌وه ده‌ڵێم : ئایا ئه‌م
ده‌قانه ئه‌ده‌بن یان نا؟، وه‌لإمی ئه‌م پرسیاره مه‌رجی به‌جیهانی بوونێتی ، گرنگ
ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌نوسرێت له‌ئاستی ئه‌ده‌بێكی بالإدا بێت، ئیدی ئه‌و ئه‌ده‌به
موڵكی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه. (ستاندال) باشی نوسیووه له‌به‌ر ئه‌وه موڵكی
هه‌مووانه، ئێمه‌ی ڕۆماننوس ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مۆباسان، بۆ به‌لزاك ، بۆ مه‌می
چیرۆك نوس، بۆ نالی ، بۆ خۆسیه سێلا ، بۆ دێستیۆفسكی ، بۆ سۆڵژێنستن، بۆ باسترناك
، بۆ یه‌سه‌نین، بۆ مه‌حوی .. بۆ یه‌شار كه‌مال ، سه‌لمان ڕوشدی ، كونته‌رگراس ،
كافكا، مونیف ، موحه‌مه‌د زه‌فزاف و موحه‌مه‌د شوكری و زۆری دیكه‌ی كه‌هه‌مووان
به‌جیاوازی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن و پۆڵێنكردنی كلاسی و مۆدێرنه‌وه له ڕۆحی
مرۆكانه‌وه، له‌خه‌ونیان ، له خوتوره و دڵه‌ڕاوكیانه‌وه نێزیكن .ئه‌مه‌یه
جیهاینبوونی ئه‌ده‌ب ، نوسینه به هه‌موو ماناكانی بالإیی ئه‌ده‌به‌وه..
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه نیقاشی ڕۆمان بوون یان ڕۆمان نه‌بوون بكه‌ین، ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیار‌و ئاشكرایه، كامه ده‌ق ڕۆمانه و كامه‌ش شتێكی دیكه‌یه،
دیاره ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بڵێین كه‌هێشتا له‌نێو ئێمه‌ی كوردا خوێنه‌ری ڕۆمان
دروست نه‌بووه، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆمانێك بخوێنێته‌وه خوێنه‌ری ڕۆمان
بێت، ته‌نانه‌ت له‌نێو شاعیر و ڕۆژنامه‌نوسه‌كانیشدا ڕۆشنبیری خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان
له‌لاوازیه‌كی به‌رچاودایه، ئێمه هێشتا خوێنه‌رێكی تاكڕه‌هه‌ندمان هه‌یه كه
دوای چه‌ند نوسه‌رێك ده‌كه‌وێت و له‌وانه‌وه هه‌موو ده‌قه‌كانی دیكه فه‌رامۆش
ده‌كات، دیاره ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار، یه‌كه‌م ئێمه خوێنه‌ری
به‌راوردكار و خاوه‌ن ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆمان نیه ، دووهه‌م ئێمه ده‌زگای چاپی
بلإوكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمون و كۆنسێپت و خاوه‌ن چه‌شه‌و ڕه‌خنه‌گری تایبه‌ت
به‌خۆمان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو كتێبه ناشرینه‌كان له‌ته‌نیشت
جوانه‌كانه‌وه یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، هه‌مووشیان ده‌كه‌ونه نێو
كتێبخانه‌ی ته‌پوتۆزاوی و لاته‌ریك و له‌دوا چاره‌نوسیشدا ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده
.. تاوه‌كو چاره‌نوسی كتێبی ئێمه به‌ده‌ست ئه‌و جۆره ده‌زگای چاپ و بلإوكردنه‌وه
و كتێبفرۆشی سه‌رجاده بێت ، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رده‌می خوێنه‌رێكی بێ ئاڕاسته و
هیلاكین كه‌زۆر ده‌گمه‌نه خۆی بتوانێت ده‌قی جوان بدۆزێته‌وه.. من زۆر بیر له‌و
چیرۆكنوسه گه‌نجانه ده‌كه‌مه‌وه كه‌له‌م قه‌رباڵغیه‌دا به‌هێمنیه‌وه ده‌نوسن و
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوێكیان بۆ خۆیان دروست نه‌كردووه ، له‌م قه‌رباڵغی پڕ به‌نێو
نوسه‌ری نه‌خوێنده‌واره‌دا ونده‌بن و فه‌رامۆش ده‌كرێن..ده‌زگای چاپه‌كان گرنگی
ناده‌ن به‌دۆزینه‌وه‌ی تێكسته جوانه‌كان به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی سیاسه‌تی ده‌زگاكه
گرنگه به‌لایانه‌وه، خۆ زۆربه‌شیان ڕوونمایه‌كی پارتی كوردین و چاره‌نوسیان
به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه..
ڕۆمانه‌كانی كاروان كاكه‌سوور گه‌ر وه‌رگێڕدرێن و گرنگیان پێبدرێت هیچی دیكه‌ی له‌و
ڕۆمانه‌باشانه‌ی جیهان كه‌متر نیه، ئه‌وانه‌ی به‌ختیاریش هه‌روه‌ها، ته‌های
ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ و عه‌تا موحه‌مه‌د و زۆری دیكه له‌و هاوڕێ ئازیزانه‌م له‌ئاستێكی
بالإی ئه‌ده‌بیدان ، كه‌واته جیهانین ..به‌لإم بامن شتێكتی دیكه‌ت پێ بڵێم له‌اووی
به‌جیهانیبوونمانه‌وه :من پێمووایه هه‌موو ئێمه‌ی چیرۆكنوس له‌دنیادا له‌یه‌ك
فه‌سیڵه‌ی حه‌یوانین (به‌و پێیه‌ی مرۆڤیش ئاژه‌لًێكی قسه‌كه‌ره) ، هه‌مووان زۆر
فاكته‌ر كۆمان ده‌كاته‌وه به‌جیاوازی ڕه‌نگی پێست و بیروڕا و نه‌ته‌وه و
زمانه‌وه ، هه‌مووان حه‌زێك و خولیایه‌كمان هه‌یه بۆ كردنی هه‌موو ژیان به
گێڕانه‌وه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی هه‌یه !،
هه‌موومان حه‌زمان له‌تێكدانی بوعدی شته‌كانه و پێوه‌نان وزیاده‌ڕۆیی ئه‌ده‌بیه،
هه‌مووان كۆمه‌لًَێك خه‌وبینه‌رین و شێوازه ژیانێكی سه‌یرمان هه‌یه .. هه‌مووان
له‌یه‌ك فه‌سیله و ڕه‌گه‌زین .. بامن شتێكی خۆشت بۆ بگێڕمه‌وه پێش چه‌ند ساڵێك
له‌مه‌و به‌ر (پاوڵۆ كۆیلۆ ) هات بۆ نورنبێرگ ، ئه‌م شاره‌ی چه‌نده‌ها ساڵه تێیدا
ده‌ژیم ، ئێواره‌كه‌ی بڕیار وابوو ئه‌و له كتێبخانه‌یه‌ك ڕۆمانه تازه‌كه‌ی
(یازده ده‌قیقه) ئیمزا بكات و شتێك له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌كه‌ی قسه‌بكات، كه‌من و
هاوڕیه‌كم ئێواره چووین بۆ كتێبخانه‌كه، سه‌ره‌ی خه‌ڵك گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ك كه
زیاتر له چوارسه‌د كه‌س له‌سه‌ره‌دا وه‌ستابوون بۆ ئیمزا و زیاتر له‌چوارسه‌دی
دیكه‌ش به‌هیوای ئه‌وه بوون گه‌ر (كۆیلۆ ) هیلاك نه‌بێت ، ئه‌وا ئه‌وانیش ڕێگه‌یان
پێده‌درێت، بواری فۆتۆگرتن و پێشكه‌شكردنی تایبه‌ت نه‌مابوو .. هاوڕێیه‌كه‌م گووتی
چاوت لێیه ناتوانین وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرین ، به‌لإم سه‌یر له‌وه‌دا بوو كه‌دوای
دووسه‌دو حه‌فتا كه‌س من چوومه به‌رده‌می سه‌یرێكی كردم و گووتی: باپێكه‌وه فۆتۆ
بگرین ، فۆتۆیه‌كه به‌توندی یه‌خه‌می گرتووه، كه‌هاتینه ده‌ره‌وه
برادرده‌ره‌كه‌م گووتی : سه‌یره خۆ تۆ داوات لێنه‌كرد، گووتم : ئاسانه هه‌مووان
به‌جیاوازی توانا و ناوبانگه‌وه له‌یه‌ك فه‌سیله‌ی حه‌یوانین ، وه‌كو ئه‌و
سه‌گانه واین كه‌ڕوومان ده‌بێت به‌ڕووی یه‌كتره‌وه بۆنی یه‌كتری ده‌كه‌ین
...ئه‌مه‌یه ڕۆمانی جیهانی بۆن كردن به‌وانه‌ی وه‌ك خۆت خه‌وبینه‌رن ....
*ئه‌م گفتوگۆیه له ژماره (111)ى گۆڤارى رامان دا بڵاوبۆته‌وه.