مردوه‌وان
توانا ئه‌مین
پێشکه‌شه به هێمن حه‌مه‌جزا .... پیاوێک له‌ودیو تخوبه‌کانى شێتبوونیشمه‌وه
جێمناهێڵێت!
نازانم چیم به‌سه‌ر هاتووه ! خۆم ئه‌بینم له به‌ینى دایکم وهاوڕێ شاعیره‌که‌ما وا
به درێژایى شه‌قامێکى جه‌نجاڵ ڕێ ده‌که‌ین ، که‌س سه‌یرى ئه‌و به‌رمیله زبڵانه
ناکات که سه‌ر ڕێژ بووه‌و لێى ده‌ڕژێ ، که‌س سه‌یرى خۆشى ناکات که به‌تاڵ و پوچ
دێن ده‌چن . ئه‌رێ ئه‌وه چیه ؟ ئه‌و خه‌ڵکه بۆ وه‌کو کۆرسى ئۆکسترایه‌کى
ڕۆژهه‌ڵاتى به یه‌که‌وه زاریان داچڕیوه‌و سه‌یرى من ئه‌که‌ن ؟ .
-هۆشت به خۆت نیه حه‌یاتم ، سێ ڕۆژه زاى ئیلاهى نه‌چوه‌ته ده‌مته‌وه .
له گێڕانه‌وه‌ى دایکمه‌وه ده‌زانم ئاسایى نیم ، شتێکم به‌سه‌ر هاتووه ئه‌گه‌ر نا
ئه‌و خه‌ڵکه بۆ چاویان له ئاستمدا ناتروکێنن ؟ بۆ سه‌یرى شتێ ، شوێنێ ، که‌سێکى
تر ناکه‌ن ؟
-سه‌یرى که‌سان مه‌که باوکه گیان ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌له‌فۆنى کرد بڵێ من کوڕى
جه‌بارى حه‌ره‌سم و باوکم تا ئه‌و مزگه‌وته چووه ، هائێستا ها تۆزێکى تر دێته‌وه
.
باوکم ڕۆیشت و من ئه‌و دۆسیه گه‌ورانه‌م له دۆڵابه شڕۆڵه‌که‌دا ده‌رهێنا که ناو
و وێنه‌ى سه‌دان مردووى ئه‌و مردووخانه‌یه‌یى تیا تۆمار کرابوو ، ئه‌و شێته‌ى
تایه‌ى گه‌وره‌ی لۆرى سه‌رى پان کردبۆوه ، ئه‌و میراوه‌ى له چاڵێکدا ئاسنى
ته‌نکه‌رێکى ئاو ده‌چه‌قێته شانى و له ناو ئاوا سێ ڕٍۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ده‌خنکێ و
ده‌مرێ و ده‌خنکێ و ده‌مرێ ، وێنه‌ى ئه‌و پیاوه کامڵه‌ى له داخى کوڕه‌کانى شه‌وێک
سه‌عات هه‌شت قڵیشێک ده‌که‌وێته ناو چه‌وانى و ده‌ته‌قێ و ده‌مرێ، وێنه‌ى ئه‌و
شۆفێرى ته‌کسییه‌ى دواى کوشتنى کچه سیانزه ساڵانه‌که‌ى له‌سه‌ر نامه‌یه‌کى دڵدارى
ووشه ساده‌کانى ناو نامه‌که وه‌کو نه‌خشى سه‌ر به‌ردێکى دێرین ده‌چنه ده‌م و
چاوییه‌وه به جۆرێک مرۆ له سه‌یرکردنیدا ده‌بینێت وشه‌کانى (چاوه‌که‌م) چوونه‌ته
جێگاى هه‌ردوو چاوى و (ماچت ده‌که‌م) که له کۆتایى هه‌موو نامه‌یه‌کى ئاوا
ساده‌یى لاکۆڵانیدا ده‌نووسرا ڕێک ده‌چێته سه‌ر لێوى باوکه‌که و ئه‌ویش دووباره
له پێناوى گێڕانه‌وه‌ى حه‌یادا خۆى ده‌کوژێت ... وێنه‌کان له ژماره نه‌ده‌هاتن
هه‌موویان خاوه‌ن چیرۆک و فیلمى خۆیان بوون، کۆیان ده‌که‌مه‌وه‌و له دۆسیه زه‌ردو
کۆنه‌کانیان ده‌نێمه‌وه .
ئێمه هه‌رسێکمانین به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌کشێین و منداڵێکى پاکه‌ت فرۆش پاشه‌و
پاش و ڕوو له ئێمه به‌ر مان که‌وتووه‌و به من پێده‌که‌نىَ ، ددانه ورده‌کانى
ده‌بینم که تازه توێژێکى زه‌ردى جگه‌ره‌یان له خۆیان گرتووه ، هاوڕآ
شاعیره‌که‌م ده‌یه‌وێت منداڵه‌که دوور بخاته‌وه‌و منیش هه‌ستى پآ نه‌که‌م .
-له دنیادا له‌وه ده‌ترسا منداڵ دوایبکه‌ون و به‌ردى تێبگرن به منى ده‌ووت
ئه‌گه‌ر شێت بووم له ژووره‌وه بم به‌ستنه‌وه ئاخر به‌و ڕه‌شیه نییه من پێستم
زۆر ناسکه یه‌ک به‌ردم تێبگرن هه‌موو گیانم ده‌ته‌قێ .
دایکم ده‌ڵێت :
-حاڵ خراپ خۆم، به ساقه‌و بم ئێستاکانێ شعوورو شتى نه‌ماوه .
له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کى بچووکدا که پێپلیکانه‌یه‌ک له‌و دیویه‌وه ده‌ست پێده‌کات
و مه‌گه‌ر خوا بزانێ له کوێدا کۆتایى دێت ده‌موه‌ستێنن . دایکم دوودڵه هاوڕێکه‌م
له گیرفانیا پارچه کاغه‌زێکى بچووک له شێوه تکتێکدا ده‌رده‌هێنێ و دایکم دڵنیا
ده‌کاته‌وه که خۆى وه‌ره‌قه‌ى بۆ بڕیوم .
به ته‌نیا سه‌رناکه‌وم ... له‌به‌ر ئه‌وه نا هێزى سه‌رکه‌وتنم تیا نییه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى له تاریکایى سه‌ر پێپلیکانه‌که تۆقیوم که وه‌ک ڕه‌شایى نیوه‌شه‌وێکى
زستان خۆى درێژ کردۆته‌وه به‌سه‌ر پله‌کاندا . به یارمه‌تى هه‌ردووکیان پله
به‌پله سه‌ر ده‌که‌وم ، من هه‌میشه له چیرۆکا به پلیکانه‌دا سه‌ر ده‌که‌وم قه‌ت
خۆمم نه‌بینیوه دابه‌زم ، ڕه‌نگه هى ئه‌وه بێت ڕووداوه‌که له سه‌رێ کۆتایى دێت
و پێویست ناکات من زه‌حمه‌تى هاتنه خواره‌وه بکێشم .
له‌سه‌ر کورسى فه‌رمانبه‌ره‌کان داده‌نیشم و چاوم لێیه هێشتا فایلى ئه‌مڕۆ
هه‌ڵنه‌گیراوه ، که‌چى گه‌ر له دووره‌وه سه‌یرى بکه‌یت سه‌ر توێژێک ته‌پ و تۆزى
گرتووه ، هه‌موو شتێک له‌و مردووخانه‌یه‌دا وا بوو قه‌ده‌رێکى که‌م پاش هاتنه
ئه‌وێى تۆز ده‌یگرت ، تۆزێکى زه‌رد که من ئێستاش ناوى ده‌نێم تۆزى مردن ... من
ئه‌و شه‌وه که له‌وێ هاتمه‌وه ده‌تگووت له چاخێکى زۆر کۆنه‌وه ڕێم هه‌ڵه
کردووه‌و به لاڕێیه‌کدا ڕێم که‌وتۆته ئه‌م سه‌رده‌مه . فایله‌که‌م کرده‌وه
ته‌نیا فۆڕم و وێنه‌ى کچێکى تێدا بوو خه‌تێکى گه‌وره‌ى ناخۆش به‌ڵام ڕوون له‌سه‌ر
نووسیبوو ( هانا هاشم که‌مال ، خوێندکارى قۆناغى یه‌کى کۆلیژى پزیشکى ، له
گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ڕێگاى به‌غداد به کاره‌ساتى ئۆتۆمبیل گیان له ده‌ست ده‌دات)
له خواره‌وه‌ى فۆرمه‌که‌دا وه‌کو په‌راوێزێک به جافێکى سوور نووسرابوو (تێبینى :
ئه‌مه ته‌نها مردووه که تۆمارى ده‌که‌ین له پاش ده سه‌عات له مردنى هێشتا
هه‌ڵمى لێهه‌ڵده‌ستێت) له خوارتر ناوى فه‌رمانبه‌ره‌که‌و ئیمزایه‌کى ئاڵۆزى خۆى که
ده‌تگووت هێڵکارى مردنه جێهێڵرابوو .
ماخۆلانم پێکه‌وت ئه‌وه من نه‌بووم تا هاتنه‌وه‌ى باوکم به بێ ده‌نگى دانیشم ،
ئاخر بێده‌نگى له‌و بینایه‌دا زۆرتر ڕه‌نگى مه‌رگى ده‌ڕشت ... هه‌ستام به‌ره‌و هۆڵى
ته‌رمه‌کان ڕۆیشتم ده‌زانم شه‌وه‌و سه‌یرکردنى مردووش بۆ که‌سێکى زاره‌تره‌ک
وتۆقیوى وه‌کو من ئه‌نجامێکى باشى نابێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕۆیه‌که‌م پاڵم پێوه ده‌نێت
بچم (هانا)ببینم ، درگا ئاسنینه‌که‌ى هۆڵه‌که ده‌ترازێنم و دڵم هێنده په‌له په‌ل
لێده‌دات به ئاسانى گوێم له ده‌نگێتى ،ته‌مێکى سپى قوورس شاڵاو بۆ ده‌م و لووتم
ده‌هێنێت ، تا ئه‌و کاته نه‌مزانیبوو بۆنى مردن که سکونترین بۆنى ئه‌م
گه‌ردوونه‌یه .
بۆنى شێ و ته‌ڕى ده‌که‌یت زۆرتر ده‌چیته تاریکى و ئه‌گه‌ر گوێت له ده‌نگى دایکت
نه‌بایه که بسم الله‌ى ده‌کرد ئه‌وه ده‌تگووت که ئه‌وانت له‌گه‌ڵ نه‌ماوه ،
دوا پله‌ى پلیکانه‌که ده‌بڕیت یان ڕاستر وایه بڵێم ده‌تبرێ و خۆت له هۆڵێکى
ساردى ته‌سکدا ده‌بینیه‌وه .
چه‌ند نه‌خۆشێکى له ڕوولاواز له سه‌ر کورسیه چڵکنه‌کانى به بێده‌نگى دانیشتوون
ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت به هه‌ردوو قاچیه‌وه چۆته سه‌ر کورسیه‌ک و به ئاوازێکى
خۆشى فارسى قورئان ده‌خوێنێت . ئاگایم ئه‌وه‌نده‌م کۆمه‌ک پێ ده‌کات که هه‌ستى پێ
ده‌که‌م جارجار له نێوان ئاتێک و ئایه‌تێکى تردا شیعرێکى خیام ئه‌وه‌نده
وه‌ستایانه داده‌نێت که که‌م که‌س ده‌زانن ئه‌و قورئان نییه . ده‌مه‌وێت بۆى
ڕاستبکه‌مه‌وه وته‌کان تا سه‌ر زمانم دێن ، به‌ڵام وه‌کو شتێک زمانم به سترابێ
ناتوانم بیانڵێم .
ده‌رگاکه‌م کردۆته‌وه گوێم له ده‌نگى ڕیکۆده‌رى پاسه‌وانى کۆگاى ده‌رمانه‌که‌ى
ئه‌وبه‌ره که له ترسى ته‌نیایى گوێى له بێکه‌ڵکترین گۆرانى بێژى میللى شار
گرتووه . وه‌کو ئه‌وه‌ى بۆ ژورى نووستنى که‌سێک بچم به ئه‌سپایى و ڕێزه‌وه
ده‌رگاکه دائه‌خه‌مه‌وه و هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنم به به‌رده‌م مردووى یه‌که‌مدا
ڕه‌ت ده‌بم و ناوێرم سه‌یرى بکه‌م ، ده‌بێ ئه‌وه بڵێم ئه‌وه‌نده به‌دبه‌ختبووم (هانا)
دواهه‌مین ته‌رم بوو له‌و ڕیز به‌ندیه‌ى به پێى حه‌رفى ئه‌بجه‌دى دایان نابوو واتا
ده‌بوو هه‌موو مردووکان تێپه‌ڕێنم ئینجا ده‌گه‌یشتمه ئاستى ئه‌و سه‌رچه‌فه سپی
یه‌ى ئه‌و له ژێریدا بێ باک ڕاکشابوو .
-چــــــــــــیــــــــــــت ده‌وێ ؟ ....
ده‌نگێکى قرخن وه‌ک له دۆڵێکى دووره‌وه با‌نگم بکات ڕایچڵه‌کاندم بینیم یه‌که‌مین
ته‌رمه ، که‌له کۆنیا ئه‌وه‌نده زه‌رد ببوو ده‌تگوون خوێندکارێکى ناشى
په‌یکه‌رسازى له قوڕى ده‌ستکرد بۆ مامۆستاى دروستکردووه .... له شوێنى خۆى
راستبۆوه ڕوو له من چاوڕێى وه‌ڵام بوم هیچم بۆ نه‌وترا هیچى چى ؟ تۆش بیت هیچت بۆ
ده‌وترێت ؟
ده‌ست ده‌که‌یت به گریان نا‌توانیت ، نه‌فرمێسکێکت بۆ ده‌ڕژرێ و نه نوزه‌یه‌کیشت
لێوه دێ ، ئه‌زانم چاوم پڕبووه له ئاو به شێوه‌یه‌ک به ئه‌سته‌م له
لێڵیه‌که‌دا ئه‌و فه‌ڕاشه ڕدێن سپیه‌م بۆ ده‌بینرێ که‌وه‌کو ده‌رگاوانى به‌هه‌شت
بێت هه‌مویان به تکته‌کانى ناو ده‌ستیانه‌وه چاوه‌ڕوانى ئاماژه‌یه‌کى ئه‌ون به
منیشه‌وه که تاو ئه‌و کاته له نێوان دایکم و سکرتێره‌که‌دا که قه‌یره کچێکى
غه‌مگینه دانیشتوم و چاوم زه‌ق زه‌ق بۆ به‌رامبه‌ر ده‌ڕوانێ وهیچێکى لىَ نییه
خۆمى پێوه بخڵافێنم . من نازانم به‌س دایکم ئه‌ڵێ شوکور له هه‌موویان باشترم ،
قه‌یره کچه‌که نا ئومێدانه سه‌یرى دایکم ده‌کات و ده‌پرسێ :
-باجى ، ئه‌م کوڕه‌ى تۆ له چییه‌وه واى لێهات ؟
ناهێڵێت دایکم ده‌م هه‌ڵبێبێته‌وه درێژه‌ى ده‌داتێ :
-بیر کردنه‌وه واى لێنه‌کردبێ باشه ، ئێمه هه‌رچى نه‌خۆشمان هه‌یه بیرکردنه‌وه
سه‌رى لێشێواندووه .
هه‌نکه هه‌نک و قرخه قرخى سنگى هاوڕێکه‌م له‌و گفتوگۆ بێتامه‌م ده‌چڕێ و ده‌ڕوانم
ئه‌وکوڕه شاعیره ده‌ستى گرتووه به‌و ناوچه‌وانه زله‌یه‌وه‌و فرمێسک وه‌کو
شه‌سته بارانى پایز له چاویه‌وه دێته خوارىَ . خه‌ریکه دڵم ته‌نگ ئه‌بێته‌وه
دایکم قۆڵم ده‌گرێ و به ده‌م ئایه‌ته‌ل کورسیه‌وه ده‌مداته ده‌ست فه‌ڕاشه
پیره‌که و ئه‌و به سۆزێکى باوکانه‌وه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانم و ده‌ربازى ئه‌و
دیو ده‌رگاکه‌م ده‌کات .
من له ژیانا له شه‌ڕى زیندووه‌کان هه‌ڵده‌هاتم ئێستا ڕیشم بووه به شه‌ڕى
مردووه‌کانه‌وه ، زۆرم له خۆم کرد قسه بکه‌م هیچم نه‌وتبوو که مردووه‌که‌ى
ته‌نیشت ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌سته کاشى به‌نده سپییه‌که هه‌ستایه‌وه‌و هه‌مان
پرسیارى کرده‌وه له ساتێکى کورت‌دا که خۆم و که‌سیش نازانێ چه‌ندى خایاند (هانا)
نه‌بێَت هه‌موو مردووه‌کان هه‌ستابووه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه سارده‌یى هۆڵه
شێداره‌که ڕوو به‌ڕووى من ده‌ستى یه‌کیان گرتبوو تا بوارى ده‌ربازبوونم بۆ
نه‌هێڵنه‌وه . به ئیقاعێکى سه‌ربازى هه‌موویان به‌یه‌که‌وه قاچیان ده‌جوڵاند
ڕاست چه‌پ ڕاست چه‌پ .. تا ئه‌و ده‌مه‌ش نه‌مزانیبوو له مردن‌دا ڕژێمێک هه‌یه
چاودێرى هه‌ڵسوکه‌وت و ڕێڕۆیشتنى مردووه‌کان ده‌کات ، ئه‌وه ته‌نها سات بوو من له
ژیانمدا ڕقم له مردن بووبێته‌وه چونکه ناچار به سیستمێکى ده‌کردم که من به
هه‌موو ته‌مه‌نم لێى ڕام ده‌کرد .
-دکتۆر ناهێڵێت که‌س له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌کانیا بچێته ژووره‌وه .
کچێکى سپیکه‌له‌ى ناسک به چاویلکه‌یه‌کى چێوه زیوه‌وه له پشت مێزێکى ساجى تۆخ
دانیشتوه‌و مۆتاڵاى کتێبێکى ئینگلیزى گه‌وره ده‌کات ، له‌به‌رم هه‌ستاوه‌و
فه‌رمووى دانیشتنم لىَ ده‌کات تا ئه‌و کاته من چاوه‌کانم پڕ به هه‌ردووکالانه‌که
کراونه‌ته‌وه ده‌ڵێى ده‌مه‌وێت هه‌رچى شتى ئه‌و ژووره‌یه به چاو قوتى بده‌م .
مردووه‌کان به سه‌رو قۆڵى قرتاوو ناوسکى هه‌ڵدڕاوه‌وه به خوێنێکه‌وه که
قه‌تماغه‌ى گرتووه‌و مه‌یوه به‌ره‌و ڕووى من دێن و تا دێت منیش پاشه‌و پاش له
ته‌رمه‌که‌ى (هانا) نزیک ئه‌بمه‌وه ، وه‌ک هه‌میشه په‌رجویه‌ک ڕووده‌دات
چیرۆک‌نووس دروستى نه‌کردبایه من له‌و هۆڵه‌دا له ترسا به ته‌نیا گیانم ده‌ر
ده‌چوو . چاو ده‌نوقێنم چاو ده‌که‌مه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ى هیچ ڕووى نه‌دابێت هه‌موو
مردووه‌کان له‌جێگا ڕه‌قه‌کانى خۆیاندا ڕاکشاون و سه‌رچه‌فه‌کان تواناى داپۆشینى
هه‌موو جه‌سته‌یانى نییه ، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته بێ ده‌نگ و سامناک له جێگاى
خۆیان نووستوون ... دره‌نگ تێده‌گه‌م ئه‌وانه هه‌مووى خه‌یاڵاتى فراوانى من
درووستى کردبوو ئه‌گینا له‌وه‌ته‌ى دونیا دونیایه مردوو له شوێنى خۆى نه‌جوڵاوه
.
جاریًَکى تر ئه‌و کچه سپیکه‌له‌یه کورسیه‌که‌م بۆ ده‌جوڵێنێ و ئاماژه ده‌کات له
سه‌ر دانیشم ، منیش وه‌کو گیاندارێکى سرکى کێوى هه‌ر ده‌ڕوانم ده‌ڵێى من جارێکى تر
و له زه‌مه‌نێکى تر دا ڕێم که‌وتۆته ئه‌م ژووره ! به چوارده‌ورى خۆمدا
هه‌ڵده‌ڕوانم له پڕدا قاقا ده‌ته‌قمه‌وه پێده‌که‌نم ئه‌وه‌نده پێده‌که‌نم چاوم
لێیه ئه‌ویش له سه‌یرکردنى منه‌وه به بآ هۆ که‌وتۆته پێکه‌نین ... ده‌خه‌نین
ئه‌وه‌نده ده‌خه‌نین تا چاوى هه‌ردووکمان پڕده‌بێت له ئاو . بیرم ده‌که‌وێته‌وه
له کتێبه سایکۆلۆژیه‌کاندا به‌رچاوم که‌وتوه چۆن چاره‌سه‌رسازى ده‌روونى له ڕێى
خۆ به هاوڕێکردنى نه‌خۆشه‌که‌یه‌وه کاره‌کانى خۆى مه‌یسه‌ر ده‌کات ، پێم وت :
-فه‌رموو دانیشه ... ببووره ژوره‌که‌م که‌مێک ته‌نگه ، بۆ شازاده‌یه‌کى ناسکى
وه‌کو ئێوه دڵنیام هه‌ر هیچ نییه .
زانیم هه‌ڵه‌یه‌کم کردووه نه‌ده‌بوایه بڵێم ته‌نگه ئاخر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشى
دڵته‌نگى ده‌بن ده‌بێت بیان پارێزى له به‌ر که‌وتنى ووشه‌ى ته‌نگ ، ته‌سک ، توند ،
قه‌پات......
هه‌ڵه‌که‌م ڕاست کرده‌وه‌و وتم :
-که‌ره‌مکه‌ن و گه‌وره‌مان که‌ن هه‌رچه‌نده دڵنیام ژووره‌که‌م بۆ شانوشکۆى ئێوه
زۆر دڵگیر نییه ... ده‌ى بڵێم چى وا ڕێک که‌ووت . تازه له‌ده‌ره‌وه هاتومه‌ته‌وه
خۆشت ده‌زانى که‌س لێره له ڕێکخستنى ژووردا کار به دیزاینیه‌ر ناکات ، بۆیه
مه‌زاجه خراپه‌که‌ى من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى تیا بووه .
گه‌یشتوومه‌ته ئاستى ته‌رمه‌که‌ى (هانا) ده‌ست ده‌به‌م سه‌رچه‌فه سپیه‌که‌ى
له‌سه‌ر ڕاماڵم ، وه‌کو له ڕاپۆرتى نێو فۆڕمه‌که‌دا نوسرابوو ئاوا بو هێشتا هه‌ڵمى
لىَ هه‌ڵده‌ستا ، هه‌ڵمێکى ته‌نکى فێنکى بۆن خۆش که تژى بوو له بۆنى جه‌سته‌ى خۆى
، سه‌رم شۆڕکرده‌وه به سه‌ریا چاوم قه‌تیس کرد ڕاسته‌وڕاست ئه‌و شته‌ى له فیلمه
ترسناکه‌کاندا ڕوو ده‌دات ڕوویدا به خێراى چاوى کرده‌وه‌و به ئه‌سپایى وتى :
-یارمــــــــه‌تیـــــــــم بــــــــده ....!
تا ئه‌و کاته‌ش له منى نه‌ده‌ڕوانى ده‌تگووت به‌و تارماییه ده‌ڵێت که له هه‌ڵمى
جه‌سته‌ى خۆیه‌وه دروست بووه‌و ئێستا ئه‌ویش له بنمیچى هۆڵکه‌دا گیرى خواردووه
نه‌ترسام ئه‌وه یه‌که‌مین جارم بوو له ژیانمدا نه‌ترسم ... ئاخر من به‌ر له
تۆزێک هه‌موو تخوبه‌کانى تۆقینم بڕى بوو تازه ترس له فه‌رهه‌نگى مندا مانایه‌کى
نه‌ده‌دا وتم :
-ده‌توانم چیت بۆ بکه‌م ؟ ..
به‌رامبه‌رم وه‌ستا بوو هێشتا ئاسه‌وارى پێکه‌نینه‌که‌ى له‌ڕوودا مابوو به
مه‌کره‌وه که‌مێک ناوچه‌وانى گرژ کردوو وتی :
-ده‌ستان خۆش هه‌روا ده‌بێ .. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ڕه‌نگى بۆیاخه‌که‌دا که
کاکاویه‌کى تێره‌وا ده‌رده‌که‌وت ده‌روونى جه‌نابتان که‌متر له هى ئێمه ئاڵۆز
ئه‌بێت ! .... ڕاڕایى و دوو دڵى و بڕوا به خۆ کردنى تیا ده‌خوێنمه‌وه نازانم
له‌وانه‌شه وا نه‌بێت ! .
ئه‌و ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد به‌رده‌وام ده‌یگووت محازه‌ره‌م هه‌یه
یارمه‌تیم به بانه‌که‌وم ئه‌وه‌ى له ده‌ستم هات کردم له‌و هۆڵه شێداره سامناکه
ده‌ربازم کرد و له ژوورى فه‌رمانبه‌ره‌کاندا به‌یه‌که‌وه دانیشتین . چاکه‌ته
ته‌پ و تۆزاویه‌که‌ى خۆمم دابوویه‌وه ئاگام لێ‌بوو هێشتا هه‌ر هه‌ڵده‌له‌رزى ...
زۆر که‌م ده‌دوا منیش هیچێکى وام نه‌بوو له‌گه‌لىَ باسبکه‌م ، له ژیانیشمدا
سه‌خترین گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بووکه پێشتر هیچ یادگارییه‌که‌م له
گه‌ڵیاندا نیه ، به‌ڵام وام مه‌زه‌نده ده‌کرد له شوێنێکى دوور و له ڕۆژێکى
دوورى تردا ئه‌م دانیشتنه‌ى من و هانا ده‌بێته یادگاریه‌ک که ده‌رگاى قسه‌کردنێکى
زۆرمان له‌باره‌ى یه‌که‌وه بۆ ده‌کاته‌وه .
وه‌کو په‌رده‌یه‌کى شانۆیمان نمایشکردبێت بۆ ساتێک هه‌ردووکمان بێده‌نگ بووین دیار
بوو شوێن گۆڕکێمان به‌جێگاکانى خۆمان کردبوو،وابزانم له‌گه‌ڵ پێزانینه‌که‌ى مندا
ئه‌ویش هه‌ستى به‌ومنداڵکارییه‌ى خۆیکرد،بۆیه که‌وته خۆى و وتى:
-وابزانم ئێوه میوانبوون ... فه‌رموون بزانم چیتانه.
ده‌یزانى که له‌و ماوه‌کورته‌ى پێشوودا زۆر شتى درکاندووه که‌نه‌ده‌با
بیدرکاندبایه ، ئادابى پرسیار کردنه‌که‌ى گۆڕابوو تازه بۆ ئه‌و دره‌نگ بوو
بتوانێت وه‌کو دکتۆره‌یه‌کى ده‌روونى له‌گه‌ڵ مندا بئاخفێت .ئه‌و ده‌یویست هه‌رچى
زووتره له‌کۆڵ خۆیم بکاته‌وه ،له‌و بیرکردنه‌وانه‌دا بووم که‌چاوم چووه سه‌ر
ئه‌و پارچه ساجه ڕه‌شه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌ندازیاریانه ناوى خۆى له‌سه‌ر
هه‌ڵکه‌ندرابوو (د.هناء ْ هیشام کامیل)، ڕاچڵکیم زارم داچڕى و چاوم زه‌ق زه‌ق خۆم
ده‌مزانى هه‌ناسه‌م تیانه‌ماوه ،زۆر جار مرۆڤ هه‌ستده‌کات که‌مردوه‌و ته‌وابووه
که‌چى که‌دواتر وا ده‌رناچێت ئه‌وه‌نده پێی ته‌نگ ده‌بێت که‌جیاوازییه‌کى واى نییه
له‌گه‌ڵ دڵته‌نگبوون به‌مردن، من هه‌رزووش به‌ر له‌م نه‌خۆشییه وابووم وتومه شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ مردن به‌وه ناکرێت که‌ئه‌و وه‌کو کاسپێر سه‌د تیرى ئێمه به‌ناویا
تێپه‌ڕێت و هیچى لێنه‌کات ،به‌ڵام ته‌نیا تیرێکى ئه‌و ئێمه له شوێنى خۆى
لاربکاته‌وه.
به‌ڕێم کرد ، ته‌کسییه‌کم له‌و شه‌قامه چۆڵه‌ى پێش فه‌رمانگه‌که په‌یدا کردوو
ده‌سته‌و دامه‌نى شۆفێره‌که بووم که‌ئه‌م خوشکه‌م بۆ بگه‌یه‌نێته‌وه ماڵه‌وه ،کوڕێکى
گه‌نجى پڕله ژیان بوو به‌چاویا مرۆڤێکى ئارام و له پیاو خراپ نه‌ده‌چوو . من ئه‌و
شۆفێره‌ش به‌تاوانبارێکى تر ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و (هانا)ى نه‌گه‌یاندایه‌وه
ماڵه‌وه ئێستا دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه من توشى ئه‌م کاره‌ساته نه‌ده‌بووم .که‌گه‌ڕامه‌وه
مردووخانه‌که باوکم هاتبوه‌وه توڕه دیار بوو پێمى وت:
-باوکه‌که‌م نه‌ده‌بوایه ئێره‌و به جێبهێشتایه...
من به‌و ده‌مه‌وه‌رییه‌ى خۆم وه‌ڵامێکى حازر به‌ده‌ستم دایه‌وه:
-باوکه ئێره مردووى لێیه قابیله خه‌ڵک چى له‌مردوو ده‌کات ؟!
ئه‌فسه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش هه‌رواى وتبوو وتبووى قابیله خه‌ڵک مردووى بۆچی یه؟،
به‌ڵام به‌وه‌دا که‌کچێکى جحێڵ و ناسک بوو هه‌موویان غایله‌ى خراپیان ده‌برده سه‌ر
باوکم که‌وه‌کو تاکه پاسه‌وانى ئه‌و شه‌وه‌ى مردووخانه‌که مابوه‌وه....من هیچم
نه‌درکاند وتم ئاگام له‌هیچ نییه .باوکمیان به‌تاوانى که‌مته‌رخه‌مى به‌رامبه‌ر
ئه‌رکه‌که‌یی وفڕاندنى ته‌رمى کچێک بۆ شوێنێکى نادیار به‌چه‌ند ساڵێک حوکم دا ،من
به ئێستاشه‌وه ئه‌مه‌م لاى که‌س باس نه‌کردووه.
نه‌مده‌ویست هیچیشى بۆ باسبکه‌م ئه‌گه‌ر دکتۆره هناء ْ زۆرى لێنه‌کردمایه ،له‌سه‌ر
کورسییه چه‌ره‌مه‌که هه‌ستام وتم:
- خانم حه‌زم نه‌ده‌کرد لێره بمبینیته‌وه ......من ئه‌و کوڕێژکه‌یه‌م که ساڵى
1989 ئێوه‌م له‌مه‌یتخانه‌ى سلێمانى ڕزگارکردو به‌و هۆیه‌شه‌وه باوکم چه‌ند ساڵ
زیندانى و من ته‌مه‌نێک ئیشى قورسم بۆ خۆم بڕییه‌وه ... له‌و هه‌موو
زه‌مانگۆڕینه‌دا باوکم ئاماده نه‌بوو له‌زیندان بێته ده‌ره‌وه ئه‌و ڕۆژانه‌ى
ڕاپه‌ڕین ڕویاندا یان زیندانه‌کان ده‌شکێنران باوکم ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه‌و دواتر
دوا گه‌ڕنه‌وه‌ى حوکومه‌تێکى نوىَ باوکم ده‌چووه به‌رده‌م زیندانه‌که‌و داواى
ده‌کرد زیندانى بکه‌نه‌وه ... جه‌نابى دکتۆره باوکى ئێمه ئه‌وه‌نده بیرى
له‌دیار نه‌مانى ته‌رمى ئێوه کردبوه‌وه که له دواجاردا خۆشى ئه‌و بڕوایه‌ى
لادروست ببوو که‌هه‌ر خۆى ته‌رمه‌که جوڵاندوه‌و بردێتى بۆشوێنێک که ئێستا بیرى
نه‌ماوه .....دکتۆره گیان باوکم هه‌تا مرد هه‌ستى به‌مۆته‌که‌ى ئه‌و گوناهه
گه‌وره‌یه ده‌کرد له‌سه‌ر سنگى ....ئێستاش دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه خۆشحاڵم که ساخ
و سه‌لامه‌ت له‌م شاره‌دا ده‌تبینم خزمه‌ت ده‌که‌یت.
من قسه‌م ده‌کردو دکتۆره هناء ْ ده‌گریا ، به‌ده‌م هه‌نسک هه‌ڵدانه‌وه ده‌یگووت:
-چاک له‌بیرمه ئه‌و مه‌یتخانه‌یه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌کان ناوى منیان به هه‌ڵه
له‌سه‌ر فۆرمه‌که نووسیبوو، به‌درێژایى شانزه ساڵه من بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
من دنیا به‌شوێن تۆدا گه‌ڕام، ئه‌رز نه‌ما پێى تێنه‌خه‌م، وڵات نه‌ما سۆراخى تۆى
تیا نه‌که‌م ....تۆ ئه‌م هه‌موو ساڵه له‌کوێ بوویت ؟؟.
منیش هه‌ناسه‌ى قوڵم ده‌دایه‌وه‌و ده‌مگووت:
- دکتۆره گیان، کچه کاڵه‌که‌ى من، هه‌ر له‌م شاره‌دا بووم ...له‌م شاره له ڕۆخى
فه‌رامۆشیدا .
ئه‌و ده‌ستى پێکرده‌وه ئه‌مجاره‌یان هێنده شاعیرانه ده‌دوا که من دوودڵبووم
له‌وه‌ى له‌به‌رده‌م دکتۆره‌یه‌کى ده‌روونیی دام یان له پێش ئه‌و کچه شاعیره‌یه‌ى
که‌لایه‌کى نووسه‌رو سیاسیه‌کانى وڵات بۆى حه‌یران ببوون ! .نه‌مویست گوێم له‌و هه‌موو
سۆزه ڕژاو و په‌رته بێت که ئه‌و به چوارده‌ورى خۆیدا توڕى ده‌دا، من هه‌میشه
وابووم له‌خوپێوه‌گرتن و پیاهه‌ڵدانى کچان هاڵهاتووم .ئیستاش ده‌رگاکه‌م
کردۆته‌وه‌و دایکم و هاوڕى شاعیره‌که‌م به پرتاو هاتوونه‌ته‌ژورىَ. من وامزانى
له‌وىَ ڕۆیشتوم هه‌ڵبه‌ته دکتۆره هناء ْ یش هه‌روا تێگه‌یشتبوو من چوومه‌ته
ده‌ره‌وه .هه‌ربه‌چاوى ته‌ڕو به‌ده‌م هه‌نسک هه‌ڵدانه‌وه رَووى کرده دایکم و وتی:
-بۆ زوو نه‌تانهێناوه ... لێى پیسکردووه ... بڕۆن بیخه‌وێننن کاره‌باى لێبه‌م .
درگاکه‌م کرده‌وه‌و له ڕووى ستایشه‌وه ده‌ستى چه‌پم به‌رز ده‌که‌مه‌وه‌و و
وابزانم ده‌ڵێم:
-سوپاس ... خانم گیان.
*(مردوه‌وان) ووشه‌یه‌که خۆم دامتاشیوه نزیکیه‌کى زۆرى هه‌یه له‌وشه‌ى (زێوان)ه‌وه
که‌به‌ماناى پاسه‌وانى گۆڕستان دێت ،به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ى من به ماناى پاسه‌وانى
ته‌رم دێت.