(باڵنده‌کانی عێراق)
من له ژیانمدا زۆر که‌س له‌گه‌ڵمدا پێکه‌نیوه
به‌ڵام که‌م که‌س له‌گه‌ڵمدا گریاوه
بۆتۆ هاوڕێم غه‌مگین کۆساری که له ته‌نیاترین ئێواره‌یا له دڵه‌وه له‌گه‌ڵما
گریاویت
ژووان ئاواره
هه‌ر له‌دوای ئه‌و ئێواره‌وه‌ی که گروهی هاوپه‌یمانه‌کان وه‌ک پوره
زه‌رده‌واڵه‌یه‌کی وروژاو دابارینه سه‌ر مه‌یدانی گه‌وره‌ی په‌له‌وه‌ره‌کان و
ته‌واوی قه‌فه‌سه‌کانیان کۆکرده‌وه و له پێشبڕکێی توندوتۆکمه‌یی بازووه‌کانیاندا
شکاندیان من ترسێکی گه‌وره‌م لێ‌نیشت وله‌دڵی خۆمدا ووتم هیچ ڕۆژێکی قه‌ڵا له‌م ڕۆژه
شپرزه‌تر نابێت ..
دایکم له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی بنێشته‌که‌ی ده‌میه‌وه به‌ده‌م ڕاکردنه‌سه‌ر سیله‌ی
کۆڵانه‌که‌وه، ئه‌وکۆڵانه‌ی ده هه‌نگاو که‌متر له‌مه‌یدانی په‌له‌وه‌رانی جوێ
ئه‌کردوه‌و هاواری ئه‌کرد :
-سه‌رحه‌دی سه‌رحه‌دی تۆ بنوا باڵداره‌کان چۆن ده‌فڕن، ته‌ماشا قه‌ڵا چ بۆنێکی
گرتووه .
من هه‌ردوو کونه لووته تاریک و هه‌میشه فشه‌ڵه‌که‌م توند گرتبوو ده‌مگووت :
چ بۆنێک.....
سه‌رم به‌سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا نا، به‌سه‌ر ئه‌و ئازاره توند و قورسه‌ی ناوه‌ومدا
شۆڕکردبوویه‌وه که به‌نێو چه‌نده‌ها مللوله و ڕه‌گی کرژو ئه‌ستوردا درێژ ده‌بوونه‌وه
سه‌ر دڵم، ئه‌و پارچه گۆشته کوژراوه‌ی ده‌ستی هه‌زاران ڕۆژی له‌مڕۆ به‌دتر که
له‌گه‌ڵ قورس بوونی باڵه‌کانی ئه‌واندا ئه‌و کاته‌ی هاوپه‌یمانه‌کان زیاتر و زیاتر
به ئه‌ندازه‌ی حه‌وادانی کۆلاره‌یه‌ک له درێژایی ده‌رزه‌نێک ده‌زوودا بلکیان
ده‌دانه‌وه ئاسمانێ، ئه‌وان ته‌پ ئه‌که‌وتنه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌که، به ئێسک و
پروسکی قه‌فه‌سه‌کان خوێناوی ده‌بوون که ده‌تگووت بستێک چییه له زه‌وی به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه،
دایکم دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌ی له سینه پڕ‌و گۆشتنه‌که‌یدا هه‌ڵده‌گرته‌وه و
ده‌یووته‌وه‌وه :
-عێراق عێراقی جاران نابێت له هۆلاکۆوه تا ئه‌مڕۆ قه‌ڵا بۆنێکی تری وای نه‌گرتووه
.
من ده‌سته ده‌سته په‌ری پڕ و نه‌رمی کۆتره‌کانم لێک هه‌ڵاویرد و هه‌زار له‌مبه‌رو
هه‌زار له‌وبه‌ر جار ناجاره په‌ڕێکی سپی یان خاکسته‌ریم له ڕدێنه بۆزو زبره‌که‌م
وه‌رده‌یاو دایکم به حه‌سره‌ته‌وه تێی ده‌ڕوانیمه‌وه و
ده‌یووته‌وه:
-په‌تیاره‌ی زۆڵه‌زا ئه‌وان که ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌م ئاسمانه ئیدی
ئاسمانه‌که‌ی جاران نابێت بۆ ناته‌وێت بڕوا بکه‌یت که ئیتر هیچ یه‌ک له رۆژو ساڵ
و چرکه‌کانی قه‌ڵا وه‌ک جاران ناین،
سه‌ری له‌گه‌ردنی شاکان به‌رزتر ڕائه‌گرت و ئه‌یڕوانیه ئاسمان که ته‌نها
چۆله‌که‌یه‌ک چیه تیایدا نه‌ده‌فڕی ده‌یووت:
(به ڕه‌وه ئه‌ڕۆن سه‌رحه‌دی من به ڕه‌وه، من ده‌زانم له‌ته‌واوی شاره‌کانی تردا
ئه‌مه کراوه، من چاوگه‌لێکی وام هه‌س که ده‌توانم باڵنده‌کانی که‌ربه‌لا له
سلێمانی، به‌عقوبه له هه‌ولێر و فه‌للوجه، له‌موسه‌نا جیاکه‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یه
که ده‌یڵێم هه‌ر ئه‌وه ئه‌ینا ئاسمان بۆ هێنده‌ی به‌ری ده‌ستێک چیه نه‌ی
ماوه‌ته‌وه لێی بڕوانیت .
به‌ده‌م ڕێککردننه‌وه‌ی گڵۆنی که‌وا کوێتیه‌که‌یه‌وه دووباره‌ی ده‌کرده‌وه:
-سه‌رحه‌دیم به‌س قسه‌یه‌ک که‌سه‌یرم پێدێت عێراق جۆن توانیوییه بۆ ساڵانێکی زۆر
ئه‌و هه‌مووه باڵنده هه‌ڵگرێت ،
من به‌تیله چاوێک هه‌ڵکشاوله‌گێلیه‌تی ئه‌وه‌وه ئه‌مووت
-دایکه سه‌یرتر ئه‌و هه‌موو قه‌فه‌سه .
-قه‌فه‌سه‌کان که ئیتر نه‌ماون ، دایکم وای ده‌گووت و من ده‌مووت
-باڵنده‌کان چی؟؟
-ئه‌وان که ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه ..
من هه‌ردوو قاچه‌کانم له‌وشوێنه‌وه گیر کردبوو که ئه‌وان به‌گه‌له تیا
هه‌ڵده‌دران له نۆژه‌ن ده‌که‌وتنه‌وه سه‌رتوێکڵاشی له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که بووی
قه‌فه‌سه‌کان و ده‌مڕوانیه ئه‌وان که‌وه‌ک جاجمێکی ڕه‌ش نوته‌ک به‌سه‌ر به‌سه‌ر
مه‌یدانه‌که‌دا دادرابوون قاچه‌کانم له ترس و بیمێکی قوڵدا ڕاگرتبوو چونکه
ده‌مزانی هه‌ر له‌ره‌یه‌کی من برینێکی تر دائه‌گرێت مه‌گه‌ر چ برینێک به‌رته‌قای
ئه‌و برینه قورسه که برینێکی گه‌وره‌تر دایچڵه‌کێنێت ئه‌و برینه‌ی که بۆ
ڕۆژانێکی دوور توانی به‌رده‌وامی خۆی ڕاگرێت له توێی ئه‌و بۆنه ساردوو که‌سکونا
خۆی بشارێته‌وه که من بۆ یه‌که‌مین جار له ژووری چوارده هه‌مینی چینی یه‌که‌می
خه‌سته‌خانه‌ی گشتیدا به دکتۆراکانم وت (ده‌ردی باڵنده‌کان) ئه‌وان وه‌ک ئه‌وه‌ی
ناشی ترین ووشه‌ی ڕێزمانی من ڕاستکه‌نه‌و ده‌یانگووت (ئه‌نفلۆزا ) ..
نا له‌ڕاستیدا من نه‌مده‌ویست به‌و بۆنه سارد‌و نوته‌که‌ی ئه‌وان بمرم من که‌تا
یه‌که‌مین رۆژی داکه‌وتنی ئه‌و ده‌رده‌ش له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکدابووم
که به پێچه‌وانه‌ی
باڵنده‌کانه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی قه‌فه‌سه‌که‌یم شکاندوو درکه‌که‌م بۆ کرده‌وه و به
شێوه‌یه‌ک ڕۆیشت که هه‌رگیز نه‌گه‌ڕایییه‌وه بۆمن هیچ ده‌ردێکت له‌و ده‌رده
سه‌ختت تر نه‌بوو که‌بمرم
به‌چیش به‌و بۆنه پڕ‌و تونده‌ی که‌هیچ که‌پویه‌ک به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت .
من که به هه‌ردووک له‌پی ده‌ستم ده‌م و لووتم نه‌فه‌س بڕکردبوو به نیگاش ده‌م
ڕوانیه ئه‌وان لاره‌مل و سیسه‌ڵه‌و شان شکاو ڕوتوڵه ڕوته‌ڵه‌و لاتراسکه‌به‌س
عاجزو نیگه‌ران له‌بۆنی یه‌کتر حه‌پۆله حه‌پۆله ده‌نکویان له‌ته‌ڵه‌زمی ته‌خته
شکاوه‌کان ئه‌یا گه‌ردنیان له هه‌ره‌ته‌نکترین هێزدا به‌ردابووه‌و سه‌رشانیان و
پێڵوه‌کانیان خوار کردبووه ، من له ژێر گوشاری ئه‌و هه‌مووه برینه ته‌ڕوو
تاریکه ده‌ماری غیره‌تم که دایکم پێی وابوو هه‌رگیز نه‌م بووه ئه‌له‌رزی له‌قه‌م
له ده‌رگاکان ده‌داو له‌دوا ترۆپکی قوه‌مدا خۆم پێداده‌کێشا له‌یه‌ک کات هه‌زاران
جار به‌دایکم ده‌وته‌وه
-بیکره‌وه تیاترۆ ، بیکه‌ره‌وه تا ناوی دۆسته‌کانتم نه‌وتووه بیکه‌ره
ده‌ناهه‌موو شته‌کان ده‌ڵێم ،
دایکم له‌دواگۆشه‌ی ستاره‌که‌ی سه‌ربانه‌وه به‌ده‌م دادڕینی کراسه
فرمێسکیه‌که‌یه‌وه تاسه‌ر ناووک ده‌یگووت
-تۆخۆش باوکت و خوا‌و دنیا‌و هه‌موو شتێ خوش
من ده‌گریامم ئه‌مووت
-دایکه ڕوانیه باڵنده‌کان به‌م بۆنه بمرن ئه‌م درده ئه‌وه‌ند قورسه هه‌موو
دنیا ئه‌گرێت قاڕه‌و کیشوه‌ر نامێنێت ئه‌م بۆنه‌ی تێ نه‌که‌وێت له‌به‌رچاومه
لافیته‌ی ڕه‌ش هه‌موو گه‌ردون
دائه‌پۆشێت خوا به خوایه‌تی به‌رگه‌ی ئه‌م بۆنه ناگرێت ئه‌وه‌ند پیسه که هیچ
مه‌رهه‌مێک له ئۆی نایه ..
ده‌مگووته‌وه:
-( گوو به شه‌ره‌فی من ژماره‌ی دۆسته‌کانت زیاد که ،کارێک که بتوانین ئه‌و
هه‌مووه قه‌فه‌سه‌بکڕینه‌وه گوو به‌پیاوه‌تی من دایکه ته‌نها کارێک )
ده‌مووت ده‌رگاکان بکره‌وه هاوارم ئه‌کرد په‌نجه‌ره‌کان بخه‌ره‌سه‌رپشت ، ده‌مویست
له‌یه‌کڕا
مه‌حشه‌رێ باڵنده‌ی لاره‌مل وبۆن پڕ له‌هه‌زاران درزوه‌و فڕێبده‌مه ژووره‌وه سه‌ر
له‌به‌ری وجودم وه‌ک ده‌فی ده‌ستی دێوانه‌ترین ده‌روێش ده‌له‌رزی به‌هه‌ر پێنج
په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستم به‌چه‌پک تووکه لوول و پڕه‌که‌ی سه‌رسنگم گڵۆڵه گڵۆڵه
ده‌ڕنییه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ک سمێڵم ده‌کرۆشت که له‌یه‌کا ده‌یان تاڵی بۆز له درزی
دانه‌کانم ئه‌گیرا جۆرێک هاوارم ئه‌کردوو ئه‌م سه‌ڕاند که پێم وانه‌بوو ئاسمان
له‌فراوانی دووری خۆیدا بۆی هه‌ڵبگیرێت ئه‌مووته‌وه:
-(دایکه بیکه‌ره‌وه باڵنده‌کان به‌رگه‌ی ئه‌م بۆنه ناگرن، ڕه‌وانیه به‌م
ده‌رده‌بمرن،دایکه ته‌نها کارێک ته‌نها.....،
دایکه که‌ته‌واوی په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاکانی له هاوارم توندتر‌و قایم ترده‌کرده‌وه
بانگی ئه‌کرد:
-(زۆڵه‌کی ناکه‌س به‌چه چیم هه‌یه‌بتده‌مێ چی ئه‌بێ چ بفرۆشم من ده‌ی چکارێکم
له‌ده‌ست دێ ، ئه‌م هه‌مووه قه‌فه‌سه به‌کێ پڕده‌کرێته‌وه ،سه‌ره‌له‌هه‌مووشی
بگرم به‌ش ناکات)
ده‌موته‌وه :
_(ئه‌رزه‌دێمیه‌کان ،گۆبه‌رۆکه دووگمه‌داره‌که‌ی دایکه‌یاسه‌مین ،گواره‌چه‌قاله‌یه‌کانت،
کوره‌چی گووبه‌که‌رامه‌تی من باوه‌شی خۆت،دایکه خوا‌و پێغه‌مبه‌روسه‌رکردوه‌مه‌لیک
ئه‌سحابه‌و کوره کێ و کێ وكێ له‌سه‌رئه‌م ده‌رده وه‌ده‌نگ دێن به‌رته‌قای
هه‌رقه‌فه‌سێکی ته‌خته قه‌فه‌سێکی ئاڵتون وه‌رده‌گریته‌وه)
دایکم وه‌ک ئه‌وه‌ی گووشی دنیایه‌کی تری هه‌ڵگرتبێت له‌زه‌نگێکی تر وه‌ڵامبداته‌وه
ئه‌یووته‌وه:
(فه‌ره‌نگ به‌شه‌ری ده‌وێت بنیاده‌می ته‌واو ، نه‌که‌سێکی حه‌ره‌ڵاو هه‌رزه‌گۆ
که‌سێک که‌بیر له‌به‌یانی دووبه‌یانی خۆی بکاته‌وه نه‌ک وه‌ک ڕیوڵه سه‌گێک
بحه‌پێنێ چۆن ده‌کرێ ئه‌م هه‌مووه په‌له‌وه‌ره لاره‌مل و شان شکاوه له‌م حه‌وشه
چکۆله‌یه‌داجێ که‌یته‌وه‌ئه‌و هه‌موو باڵنده‌یه که‌ته‌نانه‌ت ئاسمانیش توانای
هه‌ڵگرتنیانی نیه ئه‌وهه‌موو قه‌فه‌سه که به‌خواش ناکڕێته‌وه جائه‌م که‌وڕگه
وێرانه‌یه چ جای باخه‌ڵی له‌شه‌و چۆلتری من)
-(درۆ ئه‌که‌یت داودۆست درۆ) ده‌مووته‌وه:
(پاره‌کانی عه‌زه‌دۆشکه‌ت چی لێکرد که‌فیشه‌ک نه‌ما نه‌یفرۆشێت بۆت ،ئه‌نگوستیله
ئه‌ڵماسیه‌کانی تایه‌ری تجارکه‌له‌چوار ئه‌ترافی دنیاوه ده‌یهێنایه‌وه‌ه
ده‌یکردوه‌و کۆشی تۆ
ئه‌و و و و و)
دایکم تاده‌هات ڕه‌ش تر داده‌گیرساو وه‌ک عه‌یانه‌مه‌ل به‌سه‌رستاره‌که‌وه
ده‌یقریشکان ده‌نگی به‌رزتر ئه‌کرده‌وه‌و
-(خستومه گؤڕی باوکت ئه‌زانی ها ئه‌زانی ) له‌سه‌رێوه هه‌تا نێوقه‌دی
شۆڕکردبوویه‌وه ئه‌یووته‌وه:
-(پیاو ته‌نها ده‌توانێ قه‌فه‌سێ هه‌ڵگرێت)
ئه‌و نێوقه‌دی شۆڕترده‌کرده‌وه‌و ،من ده‌نگی په‌ریسا له‌هه‌مان وێنه‌دا
دایئه‌چڵه‌کاندمه‌وه که‌تاژووروی ناو‌کی له‌تاکی سیازده‌هه‌مینی ئاپارتمانه‌که
شۆڕکردبوویه‌وه‌وبه‌ده‌م گریانه‌وه ئه‌یگووت:
(سه‌رحه‌دی خۆ من په‌له‌وه‌ر نیم ،تۆ ته‌نها ده‌توانی له عێراقدا په‌له‌وه‌رت
هه‌بێت)
پێم ده‌وته‌وه په‌ریسا من که‌وه‌ها توانایه‌کم نیه ئه‌م هه‌مووه ساڵ و مانگ و
ڕۆژو شه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ی تۆ ته‌واو که‌م
په‌ریسا ده‌نگی به‌رزتر ده‌کرده‌وه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بۆ ئه‌به‌د هاواری من
له‌ژێرتۆنی ده‌نگیا خامۆش کات،
ده‌یووته‌وه:
-به‌سی که سه‌رحه‌دی من ئارامی خۆم ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی تۆدا ده‌دۆزمه‌وه له
شوێنێک که ئیتر نرکه‌ت نابیه‌م ،جێگه‌یه‌ک که‌هه‌ست به‌زبری په‌نجه‌کانت ناکه‌م
له‌سه‌ر پێستم
له‌چاوتێبڕینه‌کانت ، بیه‌ڵه با سه‌ربورده‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌ڵگرمه‌وه تایبه‌ت
به‌خۆم و به‌که‌سی تر نا، به‌شتێک که له چاره‌مدا نووسراوه‌و به‌سه‌ر په‌ژاره‌یمه‌وه
ده‌گه‌ڕێت)
پێم ده‌وته‌وه:
(ئه‌وه‌ی من له‌خۆمدا ڕاده‌گرێت ته‌نها تۆی درۆم ئه‌کرد به‌هه‌زاران جۆر زمانی خۆمم
ده‌گۆڕی جۆریک قسه ده‌مویست جوانترین ڕسته بڵێم شتێ که بۆ ڕۆژگارێکی زۆر ئه‌وم
له‌لا بیه‌ڵيێته‌وه من که‌له‌شه‌وقی ئه‌ودا ته‌واوی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و ته‌نانه‌ت
ڕایه‌خی ماڵه‌که‌شم خۆشده‌ویست به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک تێم ڕژابوو که‌نه‌مده‌توانی
چرکه‌یه‌ک چیه ده‌رکه‌که بکه‌مه‌وه‌و په‌نجه‌ره‌که باز که‌م بزانم هه‌ر به‌ڕاست
له ده‌رێ ڕا چ باسه..
ئه‌وکه‌هه‌میشه ترسێکی گه‌وره‌ی له شه‌پۆلی ئه‌وهه‌سته پڕ‌و وروژماوییه‌ی من
هه‌بوو پێی وابوو که‌جوانترین ڕێگای به‌ستنه‌وه‌یم گرتوه‌وده‌یووته‌وه:
-سه‌رحه‌دی تۆ ده‌ترسیت له‌یه‌ک کاتدا هه‌زاران جار ده‌یووته‌وه ده‌ترسیت ده‌ترسیت
له‌چاوه‌کانی من وه‌ختێک به‌ئاڕاسته‌یه‌کی تردا ئه‌سوڕێ له‌تۆنی ده‌نگم کاتێک
له‌سۆزێکی نه‌رمتره‌وه دێت له شتێک که‌سه‌رنجی من ده‌گرێت له هێڵی میترۆکان
له‌سه‌گی ده‌ستی ژنه‌ته‌نیاکان له‌و پیاوانه‌ی که به سه‌عات له ڕاڕه‌وی
سوپه‌رمارکێته‌کاندا به‌دوای باشترێن جۆری شه‌رابه‌کانیاندا ده‌گه‌ڕێن تۆ له چی
ناترسیت ته‌نات له ڕوخساری له شه‌و تاریکتری ئه‌فه‌ریقیه‌کانیش ئه‌ترسیت ...
ئه‌و ده‌یوته‌وه‌و ده‌یوته‌وه‌و ده‌یوته‌وه و من زیاتر سه‌یرم ئه‌کرد
به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک که‌نه‌مده‌توانی ته‌نها چرکه‌یه‌کیشی نیگامی لێ کلا که‌م و له‌خۆم
بڕوانم حه‌زم له‌جوڵه‌ی لێوه‌کانی ئه‌کرد له‌وتاڵه‌درێژو ئاڵتونیه‌ی که له‌پشت
بناگوێیه‌وه تاگه‌ردنی وه‌ک ئه‌وه‌ی پشتی له چاره‌نووسێکی تر کردبێت
هه‌ڵگه‌ڕابووه، له‌بانوه‌که‌دا به بیانووی پشت شتنه‌وه
با‌نگم ئه‌کرد کورسیه‌که‌م بۆداده‌ناو ده‌مووت له‌ته‌نیشتمه‌وه دانیشه‌له‌ئاشپه‌زی
دا ده‌چوومه په‌ناییه‌وه به‌ده‌م به‌رکوڵ کردنه‌وه تێم ئه‌ڕوانی ئه‌وه‌ند سه‌یری
ده‌سته‌کانیم ده‌کرد له‌عه‌زره‌ت و قه‌هرا ترسا یه‌ک پارچه بلوقی ئه‌کرد و شتێکی
نه‌ئه‌وت ، ته‌نانه‌ت به‌رده‌رکی ته‌والێته‌که‌شم لێده‌گرت تا ده‌هاته ده‌ره‌وه
ئه‌وکه‌هه‌رگیز بۆی نه‌بووبه‌ته‌نها بخه‌وێت یان به‌ده‌م ڕوانینی بۆ شتێکه‌وه
داڵغه‌یه‌ک بیگرێ تاچاوه‌کانی ليێک ده‌نا تێم ده‌ڕوانی ده‌مزانی خۆشه‌ویستی من بۆ
ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه‌تی له‌هه‌زاران ده‌رگای تره‌وه ده‌رگایه‌ک که بۆ ئه‌به‌د
خۆیه‌تی لێ وون ئه‌کات به‌ڵام من ده‌متوانی چی بکه‌م منێک که‌وه‌خت و ناوه‌خت به‌بێ
ئه‌وه‌ی مایل بێت یان ئاره‌زوو بکات نه‌وازشی ئه‌گریجه لوول چین چینه‌که‌یم ئه‌کرد
په‌ریسا ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ند جوان نه‌بوو بێگومان ئه‌مڕۆکه ده‌یڵێم به‌ڵام من
زیاتر ده‌مگوشی به‌خۆمه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ک که مه‌ودای هه‌ناسه‌دانیم له‌به‌ر
هه‌ڵده‌چنی له دڵمه‌وه پێم وابوو
خودا چکه‌سێکی له‌و شکڵه دروست نه‌کردوه من که‌ئه‌وه‌ن ترسناک گه‌مارۆیم دابوو
به‌شێوه‌یه‌ک دوای ساڵانێکی دوور له ئێواره‌یه‌کدا که سندووقی پوسته‌که‌م کرده‌وه
له پشت یه‌ک له فاکتۆره‌کاند نووسیبووی:
(سه‌رحه‌دی تا ئه‌مڕۆکه‌ش من ئه‌ترسم له شتێک که ده‌یه‌وێت خۆشی بوێم ،له‌هه‌ر
ڕوانینێک که‌بیه‌وێت به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵمگرێ ده‌ترسم سه‌رحه‌دی تا ئه‌مڕۆکه‌ش
ده‌ترسم)
توندتر هاوار ئه‌که‌م و ئه‌نه‌ڕێنم
دایکه بیکه‌ره‌وه ...،
دایکم له‌سه‌ره‌وه لێم ئه‌ڕوانێت به‌ده‌م کێشانی درێژترین قریوه‌وه به پشتا
ئه‌که‌وێت وئه‌ڵێت
-ته‌نها یه‌ک و به‌س سه‌رحه‌دی هه‌ریه‌ک و یه‌ک تۆ ته‌نها ده‌توانی په‌له‌وه‌رێکت
هه‌بێت ته‌نها ده‌توانی قه‌فه‌سێک بکڕیته‌وه .
سه‌ر به‌رزده‌که‌مه‌وه‌و به‌دووچاوێک که‌وه‌ک فواره فرمێسکی لێده‌ڕژێت هاوار
ئه‌که‌مه‌وه
-ناااااااااااااااااااااا،
دایکم گڵۆنه‌که‌ی ڕێک تر ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێت:
-ده‌زانم ده‌ستاو گه‌لێکی وات هه‌یه له‌یه‌کڕا هه‌زاران په‌له‌وه‌ر هه‌ڵگریته‌وه
،
تا دێت زیاده‌تری لێده‌ڕوانم له‌پڕا وه‌ک که‌لاکێکی گه‌نیوو په پشتا ده‌که‌ومه
ناویان ئه‌وان باڵنده‌کانی عێراق، له هه‌رکوێوه هه‌ڵیان بدابان ته‌پ
ئه‌که‌وتنه‌وه سه‌رجه‌سته‌ی من ، من که‌له‌ژێر گوشارێکی زۆری په‌نجه‌کانمدا
ده‌نکویانم ده‌ترازاند ده‌مویست ته‌نها دانه‌ێک ڕۆکه‌مه گه‌رویانه‌وه به‌ڵام
ئه‌وان شان داته‌پیوو ڕوته‌ڵه له‌سه‌رجه‌سته‌م هه‌زاران هه‌زار که‌وتبوون ، ئه‌وان
باڵنده‌کانی عێراق ،په‌ریساکانی من که‌ساڵانیکی زۆر باجی وونبونی ڕۆژه‌کان ئه‌و
دابوو به‌ڵام ده‌ردی باڵنده‌کان له نۆژه‌ن بۆیان دروست کردبوومه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی
دوێنێ ئان پێرێ یان چرکه‌یه‌ک پێشووتر په‌ریسا ڕۆشتبێ .....
زیاتر‌و زیاتر ده‌که‌وتنه سه‌ر جه‌سته‌ی من جه‌سته‌یه‌ک که ده‌با تا مردن ئه‌و
بۆنه که‌سکون تیژه هه‌ڵگرێته‌وه که له‌ژێر پێست و له‌توێی په‌ڕ
له‌ده‌نووکیانه‌وه ئه‌هات ، ئه‌وان که هه‌موو خه‌ڵک پێی وابوو به‌ڕه‌وه ڕویشتوون
به دایکیشمه‌وه که ئه‌وه‌نده‌ی که‌یف پێ ئه‌کرد که‌پێی وابوو ئیتر ده‌توانێت
له‌ژماره‌ی په‌نجه‌کانی زیاتر دۆست ڕاگرێت ده‌یووته‌وه:
- سه‌رحه‌دی باڵنده‌یه‌ک چیه له عێراقدا نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت خشوکیه‌کانیش
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که باڵی فڕینیان نیه..
ته‌پ له نێویاندا که‌وتووم وه‌ک بڵحه مانگایه‌ک کاوێژ ئه‌که‌مه‌وه‌و ڕسته‌ی پچڕ
پچڕ له‌ده‌مه‌وه هاوتای لیكێکی ڕوون له لێوه‌کانمه‌وه ئه‌ڕژێت هه‌ست ده‌که‌م
به‌و بۆنه ساردوکوشنده که‌وتووم ده‌که‌ومه سه‌ر تایه‌کی پڕ چین چین ئاره‌ق
ده‌که‌مه‌وه له پڕێکا چۆقه چۆقی دانه‌کانم ئه‌و مه‌یدانه هه‌مووی ئه‌گرێت ئه‌و
مه‌یدانه‌ی که‌تا دڵی خوا ئاره‌زوو کا گه‌وره‌یه به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر که‌می شوێن
هه‌موویان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی من به‌ده‌م گیانه‌ڵاوه ده‌مرن ...
دایکم له‌سه‌رێ ڕا دێته خوارێ ته‌واوی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کان ئه‌کاته‌وه، له‌سه‌ر
یه‌ک توندتر‌و توندتر ئه‌کۆکم ئاو به‌ده‌م و لووتمه‌وه ناوه‌ستێ دایکم شلیف شلیف
ته‌رمی باڵنده‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌م دائه‌گرێت به‌رزم ئه‌کاته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی
بیه‌وێت ڕاخه‌رێکی شڕ
بته‌کێنێت له‌وهه‌موو باڵنده‌یه‌م ئه‌ته‌کێنێت به‌پێوه ڕام ئه‌وه‌ستێنێ ته‌پ
ده‌که‌ومه‌وه له‌سه‌ر چینێکی تر له باڵنده ڕائه‌کشێم و چینێکی تر وه‌سه‌رم
ئه‌که‌وێ ..
دایکم سنگ ڕووه‌و ئاسمان دائه‌چه‌قێنێت به‌خوا ئه‌ڵێ:
-چ که‌تنێکم کردوه که ئه‌مه به‌شمه خوا..... پێغه‌مبه‌ر... قورئان ... هاوار.....
به‌رزم ئه‌کاته‌وه‌و دووباره به‌رزم ئه‌کاته‌وه‌و هه‌مدیس ده‌که‌ومه‌وه کزۆڵه‌تر
ئه‌گری و ئه‌ڵێ:
-کرده‌ی تۆ له ئه‌زه‌له‌وه له‌مه ئه‌وبه‌ر تر نه‌بووه په‌ریسایی چی زایفه‌یه‌کی
ئاواره‌و بێ که‌س له شارێکی نه‌دیوو نه‌ناسدا هه‌رچی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه
له‌سه‌ری دابخرێ من چ قسه‌گه‌لێکم کردبوو ئه‌وسا ..
ده‌نگم ده‌رنایه‌و چاوه‌کانم به‌ئه‌سته‌م ئه‌ترازێنم ده‌یه‌ها دکتۆری سه‌درییه
له‌به‌ری پۆشته‌و ڕیش تاشراو سه‌ر ڕوتاوه له‌هه‌مان وێنه‌ی هاوپه‌یمانه‌کاندا که
هه‌رچی قه‌فه‌سه کۆیان کرده‌وه‌و شکاندیان نیشتنه‌وه‌و سه‌ر جه‌سته‌ی باڵنده‌کان
داوه‌ریونه‌ته سه‌ر جه‌سته‌م بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر ئه‌عزاکانی من نه‌خۆشیه‌کی
تازه ئه‌دۆزنه‌وه‌و ترسێکی گه‌وره دایان ده‌گرێت ده‌ردی من به‌سه‌ره‌تای
په‌تایه‌کی کوشنده داده‌نێن که ئه‌په‌ڕێته‌وه کیشوه‌ره‌کانی تره‌و هه‌موو دنیا
ئه‌گرێت یه‌کێک له دکتۆره‌کان له‌به‌ر خۆوه ئه‌ڵێ :
(من پێشبینی ئه‌مه‌م کردبوو به‌ڵام پێم خپش نه‌بوو لێره‌وه داکه‌وێ)
دووباره‌و سه‌د باره‌ی ئه‌که‌ننه‌وه (ئه‌نفلۆزای باڵنده) من سه‌ر له‌م ناوه
ده‌رناکه‌م ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت له‌یه‌ک له‌فه‌رهه‌نگه‌کاندا بینیومه
که‌ده‌ردێکی کوشنده‌یه‌و توشی باڵنده‌کان ..
دکتۆره‌کان دێن و ده‌چن به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه (ئه‌نفلۆزای باڵنده) چوار
کاتژمێریان بۆ داناوم ، دایکم له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ساڵۆنه‌که به‌ده‌م ڕنینه‌وه‌ی
ئه‌گریجه‌یه‌وه ئه‌گری تاوێک تۆبه ئه‌کاو تاوێک نه‌زر ، دکتۆره‌کان پێی ئه‌ڵێن بێ
سوده ، ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه که چ فرسه‌تێکم نه‌ماوه ئه‌مه دوا شه‌نسه
که‌له‌ده‌ستم داوه ...
من که ده‌بوا وه‌ک یه‌که‌مین شه‌هیدی ئه‌و ده‌رده بنووسرێمه‌وه که‌له‌و هه‌مان
ئه‌و بۆنه که‌سکون و تونده‌ی ئه‌و ئێواره‌ی قه‌ڵاوه هات ئه‌و ئێواره‌یه‌ی که
ته‌واوی خه‌ڵک سه‌ریا به‌رز کردبوه‌وه بۆ ئاسمان پیان وابوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌ری
ده‌ستێک چیه نه‌یماوه‌ته‌وه لێی بڕوانیت من ته‌نها په‌له‌وه‌رێکم تیا نه‌ئه‌بینی..................
2006