له‌یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ى ده‌قى (به‌دحاڵى بوون)ه‌وه
ژوان ئاواره
2002
له‌یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ى ده‌قى (به‌دحاڵى بوون)ه‌وه
بۆ ریزێک په‌نجه‌ره‌ى دیکه
سه‌ره‌تا به‌رله‌وه‌ى ده‌رکى خوێندنه‌وه‌که‌م بکه‌مه‌وه و له یه‌که‌مین
په‌نجه‌ره‌وه، په‌نجه‌ره‌کانى دیکه بدوێنم، پێم باشه ئاماژه‌یه‌کى کورت به‌وه
به‌م که(حیکایه‌ته‌کانى به‌فر)ى خاتوو (شیرین.ک)یش وه‌ک هه‌ریه‌ک له‌و کتێبانه‌ى
ئه‌مڕۆ په‌تاى کوشنده‌ى ئه‌م ئازاره به‌رجه‌سته‌ى که‌وت و بریندارى کرد. نه‌توانرا
هێنده‌ى قوڵى و شه‌که‌تى خۆى خوێندنه‌وه‌ى بۆبکرێ. (شیرین.ک)یش وه‌ک هه‌ریه‌که
له‌و ده‌نگه ماندووانه‌ى تر نه‌فه‌سى حه‌وسه‌ڵه‌ى ئه‌م بێده‌نگیه‌ى وه‌رگرت، بێده‌نگییه‌ک
که به زیانێکى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌ده‌بى کوردى شکایه‌وه و تا ئه‌و ئاسته‌ى که‌ده‌بێ
ساڵانێکى زۆر دره‌نگتر باجه‌که‌ى بدات.
خاتوو (شیرین.ک) له‌ده‌قى (به‌دحاڵى بوون)دا وه‌ک شێوازێکى نوێ و کورت، وه‌ک
ده‌ربڕینێکى (5) ده‌قیقه‌یى له‌ڕاڕه‌وێکى چکۆله‌دا، راڕه‌وێک که‌هه‌ردووژوورى پیاوان
و ژنان له‌یه‌کدى جوێ ده‌کاته‌وه. شیرین له‌ڕێگه‌ى هێنانه قسه‌ى دوو
کاراکته‌ره‌وه، که‌کاراکته‌رى سه‌ره‌کى ده‌قه‌که‌ن. (پیزه) و (مێردى دووهه‌م)
له‌وپه‌ڕى ئاگاییه‌کى ورد و له‌سه‌رخۆدا جه‌مسه‌رى ده‌قه‌که ده‌گرێ. که‌شف کردنى
نهێنى زینده‌گى دوو که‌سایه‌تى نادروست به(سه‌بک)ى فلاش باک و گه‌ڕانه‌وه بۆ
رابڕدوو له ڕێگه‌ى کۆدى پرسیار و وه‌ڵامه‌وه. (به‌دحاڵى بوون) هه‌وڵێکه بۆ
هێنانه قسه‌ى دوو بوونه‌وه‌رى زیندوو و به‌ته‌مه‌ن، دوو بوونه‌وه‌رى هه‌نووکه‌یى
که هه‌ر که‌سه‌یان بوونه‌وه‌رى دنیایه‌کى تایبه‌تى تره. گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو،
گه‌ڕانه‌وه‌ى دوو بوونه‌وه‌رى لێک ترازاو و شپرزه‌یه بۆ ساڵانێکى پێکه‌وه‌بوون
که‌ده‌کاته(24) ساڵ. چیرۆک‌نووس له‌نووسینه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکه‌دا، ئاستێکى
گێڕانه‌وه‌ى جودا وه‌رده‌گرێ و سه‌رکه‌وتووانه رۆده‌چێته سایکلۆژییه‌تى هه‌ردوو
کارکته‌ره‌که‌وه له که‌مترین مه‌ودادا په‌نجه‌ره‌یه‌کى گه‌وره‌ت بۆ ده‌کاته‌وه و
په‌نجه ده‌خاته‌سه‌ر حاڵه‌تێکى جودا که‌ئه‌ویش حاڵه‌تى (به‌د حاڵى بوون) و
به‌یه‌کترى نامۆبوونى هه‌سته‌کانى هه‌ردوو ره‌گه‌زى سه‌ره‌کییه.
مرۆڤ
پیاو- ژن
سته‌مکار- سته‌م لێکراو
به‌ده‌ر له‌م روانینه چیرۆک‌نووس له‌نووسینه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکه‌دا ده‌مان خاته
به‌رده‌م چوار چرکه‌ساتى وه‌ستان و تێڕامانه‌وه، واته مۆمى چوار چرکه‌ساتى (ته‌ئه‌مول)
له‌هزرى ئێمه‌دا هه‌ڵده‌کات.
1-چرکه‌ساتى یه‌که‌م. چرکه‌ساتى به‌یه‌کترى نامۆبوونه به‌دحاڵى بوونى هه‌ردوو
ره‌گه‌زه، 2-چرکه‌ساتى دووهه‌م، چرکه‌ساتى سه‌ندنه‌وه‌ى مافى هه‌ڵبژاردنه،
3-چرکه‌ساتى سێهه‌م، چرکه‌ساتى چه‌وساندنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن چه‌وسێنه‌ره‌وه،
قوربانى بوونه به‌ده‌ستى قوربانى. کۆیله‌بوونه به‌ده‌ستى کۆیله‌وه، 4-چرکه‌ساتى
چوارهه‌م. چرکه‌ساتى پیربوونه، ونبوونى متمانه‌ى ئاستى (ئابورى) تاکه
له‌که‌لتورێکى سه‌قه‌ت و داخراودا. نووسه‌ر له‌به‌دحاڵى بووندا، به‌هه‌ر چوار
ئاقاره‌که‌دا ده‌مانباتء له‌کرۆکى هه‌رچوار کێشه‌که‌دا شارمان پێ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر
ئێمه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ریه‌که‌مین هه‌ناسه‌ى ته‌ئه‌مول هه‌ناسه‌ى به‌دحاڵى بوون
لێک نه‌گه‌شتنه.
1-چرکه‌ساتى به‌دحاڵى بوون
-(ته‌ڵاقم دا‌و له‌کۆڵ خۆمم کرده‌وه) چۆن؟ نه‌وه‌ڵڵا زوڵمم لێنه‌کردووه، هه‌موو
هه‌قء هقوقێکم داوه‌تێ، سێ ره‌ز و مه‌ڕێک، بۆ؟ ماڵ به‌فێڕۆده‌ره، زڕه دارى بێبه‌ر
بۆ بڕینه‌وه چاکه. له‌من هیچى نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له‌مێردى پێشووى سێ چوارێکى
هه‌بوو.
پاش بیست وچوار ساڵ ژن و مێردایه‌تى ته‌ڵاقیدام، به‌سه‌رى سپیه‌وه به‌ره‌ڵاى کردم
چۆن؟ زوڵمێکى لێکردم، بیستء چوار ساڵ خزمه‌ت و کاره‌که‌رێتى خۆى ژنء ماڵ مناڵیم کرد.
دیاره شیرین یه‌که‌مین که‌س نه‌بووه‌ء دواهه‌مین که‌سیش نابێت که‌له‌سه‌ر
کێشه‌یه‌کى هێنده گه‌وره بنووسێتء مه‌راقى نه‌بوونى زمانێک له‌مابه‌ین هه‌ردوو
ره‌گه‌زدا بیکۆڵێت. نه‌بوونى زمانێکى لێک گه‌شتن، دانه‌نیشتن له‌تاکه رۆخێکدا
که‌ڕۆخى حاڵی بوونه ئه‌و ئه‌ژدیهایه که‌هه‌موو فرسه‌ته‌کانى پێکه‌وه‌بوون ئارامى
بوون ده‌خوات. به‌ریه‌ک که‌وتنى هه‌ردوو ره‌گه‌ز و نامۆ بوونیان تائاستى ته‌نها
بوونه‌وه‌ى هه‌ردووکیان به‌یه‌کتر و، ونبوونى متمانه‌ى جێگر و نه‌گه‌شتنه کرۆک و
جه‌وهه‌رى تاکیانه‌ى یه‌کتر، هه‌ریه‌که له‌م جه‌نگانه زاده‌ى ئه‌وه‌ن که‌ئه‌م دوو
بوونه‌وه‌ره له‌یه‌کترى ناگه‌ن و زمانێک نییه له‌خوانى حاڵى بووندا پێکه‌وه
کۆیان بکاته‌وه، هه‌رچه‌نده نووسه‌ر له‌ده‌قى (به‌دحاڵى بوون)دا جۆرێک ره‌هایانه
له‌کایه‌که‌دا ده‌وه‌ستێ و له‌وپه‌ڕى ئاگایه‌کى قوڵدا کایه‌که ته‌واو ده‌کات و
مه‌ودایه‌ک نایه‌ڵێته‌وه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى زمانێک بۆ لێک گه‌شتن و
به‌موتڵه‌قی له‌سه‌ر ئه‌و روانینه ئه‌وه‌ستێ که‌زمانى هاوبه‌ش و ناخه‌کییانه
حوزورى نییه، گه‌رچى تاڕاده‌یه‌ک ره‌شبینانه پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات،
به‌ڵام خوێنه‌ر ناتوانێت ئه‌و گومانه نه‌کات که‌ئایا کارکردنى نووسه‌ر
به‌ئاڕاسته‌یه‌کى ره‌شبینانه هه‌وڵێک نییه بۆ گه‌یشتن به‌که‌نارێک له‌گه‌شبینى؟
ئایا دانانى هه‌ریه‌ک له‌م دوو بوونه‌وه‌ره به‌زاده‌ى که‌وکه‌بێکى جیا، هه‌وڵێک
نییه بۆ هێنانه‌وه‌ى ئه‌م دوو بونه‌وه‌ره له‌مه‌سافه‌ى تاکه ئه‌ستێره‌یه‌کدا
که‌ئه‌ویش (ئه‌ستێره‌ى پێکه‌وه‌بوون و لێک گه‌شتن)ه هه‌ستده‌که‌م جیهانبینى ئه‌م
ده‌قه تاڕاده‌یه‌ک ده‌چێته‌وه سه‌ر بینین فه‌لسه‌فه‌یان-ى (موپاسان)ى چیرۆک‌نووس
له‌ده‌قى (ته‌نیایى)(1)دا. شیرین به‌زمانێکى ساده و ئاسان چیرۆکى لێک گه‌شتن و
به‌دحاڵى بوونى ئه‌م دوو بونه‌وه‌ره ده‌گێڕێته‌وه. (شیرین) به‌ئاڕاسته‌یه‌کى دیکه
کارده‌کات و (موپاسان)یش به‌ئاڕاسته‌یه‌کى دیکه. (مۆپاسان) له‌دووتۆیى زمانێکى
شیعرى قووڵ و هزرێکى فه‌یله‌سووفانه‌دا جه‌وهه‌رى ته‌نها بوونى مرۆ باس ده‌کاتء
نازانێت چى له‌که‌لله‌ى به‌رانبه‌ر دایه، (شیرین.ک) زه‌ن ده‌کات ئه‌م دوو
بوونه‌وه‌ره هه‌ریه‌که‌یان به‌جودا له‌پانتایى رۆحى خۆیدا وه‌ستاوه و هه‌میشه
لێک ترازانء لێک نه‌گه‌شتن و فیراقێک رۆحى کایه‌کان ئه‌گێڕێ. وه‌لىَ (موپاسان)
پێیوایه مرۆڤ بۆ هه‌میشه ته‌نهایه‌ء له‌ته‌واوى چرکه‌ساته‌کانى ته‌مه‌نیدا، ئه‌و
چرکانه‌ى له‌مه‌عشوق نزیکه له‌هه‌موو ساته‌کانى تر ته‌نیایه، له‌چرکه‌ساتى مماره‌سات
و پێکه‌وه‌بوون ته‌نهایى کامڵتر ده‌بێ به‌خاتروه‌ى هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه کرۆک و
رۆحى یه‌کتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێکه‌وه‌بوون هه‌رباشه. لێره‌دا هه‌ست ده‌که‌ین
(شیرین) و (موپاسان) هه‌ردووکیان هاوڕان له‌سه‌رئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که له‌م دوو
بوونه‌وه‌ره هه‌میشه ته‌نهان و زمانى لێک گه‌شتنء حاڵى بوون زمانێکى بزره به‌ڵام
هه‌ریه‌که‌یان به‌ئاڕاسته‌یه‌کى تایبه‌ت راڤه‌ى حاڵه‌ته‌که ده‌کات.
2-چرکه‌ساتى زه‌وت کردنى مافى هه‌ڵبژاردن.
-(چى؟ له‌تواناما نه‌ما بیست و چوار ساڵه به‌خێوى ده‌که‌م، من و شووه‌که‌ى براده‌ر
و هاوه‌ڵ بووین، له‌سه‌ره‌مه‌رگا پێمى گووت ئامانه‌تىء تۆ و (پیزه) ئێ منیش
هه‌رزوو وه‌سێته‌که‌م به‌جێهێنا، هه‌رله‌تازێکه‌یدا جوابم بۆ نارد (خۆت مه‌ڕه‌نجێنه).
*(بیست و چوارساڵ خزمه‌ت و کاره‌که‌رێتى خۆىء ژن و مناڵیم کرد عاقیبه‌ت سێ ره‌زوو
مه‌ڕێک. بۆ؟ هاوه‌ڵى شووه‌که‌م بوو، هه‌مووى خه‌تاى ئه‌و ره‌حمه‌تیه‌ى مێردم بوو
منى سپارده ئه‌و بێ وه‌فایه.)
به‌درێژاى هه‌ردوو حیواره‌که‌ء وه‌ستاون و رامان له‌سه‌ر ساتێک بۆ هه‌ڵبژاردن
نابینیته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌که‌ى کایه‌یه‌کى گه‌وره هه‌یه، کایه‌یه‌کى
هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنه‌ر، تاکه‌که‌سێک که‌ده‌بێت به‌یارى پێکراو بوونه‌وه‌رێکى قه‌ده‌رى
به‌ته‌نێ (پیزه)یه. ته‌نها که‌سێک که‌ئه‌م ده‌ست ئه‌یسپێرێته‌وه ئه‌و ده‌ست و
ئه‌م باوه‌ش ده‌یداته‌وه ئه‌و باوه‌ش دووباره هه‌ر (پیزه)یه. نه‌هێشتنه‌وه‌ى
تاکه فرسه‌ت و مه‌ودایه‌ک بۆ ژن، بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى حاڵه تایبه‌تیه‌که‌ى خۆى و
گوێگرتنه له‌خورپه‌کانى ناوه‌وه‌ى خۆى، پاشان حوزور بوونى پیاوسالاری له‌کۆتا
چرکه‌کانى مه‌رگیشدا نموونه‌یه‌کى زیندوى ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که‌کاراکته‌رى ئه‌م
ده‌قه پیاده‌ى ده‌کات. (شیرین) له کورتترین نه‌فه‌سدا زۆر زیره‌کانه و وردبینانه
حاڵه‌ته‌که به‌رجه‌سته ده‌کات که‌جێگه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌ستخۆشى لێبکرێت.
نه‌هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها مافێکى سه‌ره‌کى که‌ئه‌ویش مافى هاوسه‌رى کردن و رازى کردنى
رۆحیه‌تى تاکه، ته‌نها زوڵمێکى گه‌روه‌یه که‌خوێنه‌ر له‌مابه‌ین چه‌ند
رسته‌یه‌کدا هه‌ست به‌حه‌سره‌ت و گه‌راى ئه‌و پاشاگه‌ردانییه ده‌کات. کاراکته‌رى (پیزه)
له‌دنیاى سێ پیاوى رۆژهه‌ڵاتییدا، مه‌حکومه به‌ته‌نها بیرکردنه‌وه و
نه‌زه‌رییه‌یه‌ى خۆى مه‌حکومه له‌ئیختیارکردنى که‌سێک که‌ڕه‌نگه تادواهه‌ناسه
بوونى دواچرکه‌کانه‌ى ژیانى ده‌گه‌ڵ به‌ڕێ ده‌کات. که‌ئه‌مه سه‌ره‌کیترین مافى
ئافره‌ته، وه‌ک چۆن سه‌ره‌کى ترین مافى پیاویشه.
(کێ؟ ئه‌و شووبرا که‌چه‌ڵه‌ى ته‌ماعى لێ‌بوو، ژنه‌که‌شى نه‌خۆش بوو)
(کێ؟ ئه‌و شووبرا که‌چه‌ڵه‌م ته‌ماعى لێم بوو، ده‌یویست بم خوازێ).
چاره‌نووسى (پیزه) ره‌نگه چاره‌نووسى چه‌نده‌ها ئافره‌تى دیکه بێت، که‌پێده‌چێت
به‌ڕووکه‌ش له‌تۆ بگه‌یه‌نن ئارامن وه‌لىَ له‌ناوه‌وه چین به‌چین ئه‌شکێن.
وه‌ستانى (پیزه) له‌به‌رده‌م قامچى سێ چاره‌نووسى ترسناکدا تاکه وه‌ستانێکه
که‌دواجار به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بووبێت (پیزه) ده‌کاته‌وه به‌که‌سایه‌تیه‌کى بێ بڕیار
و چه‌وسێنه‌ر
مێردى یه‌که‌م
شووبراکه‌ى
مێردى دوهه‌م
پیزه
3-چرکه‌ساتى تێڕامانه له‌سه‌ر سایکۆلۆژییه‌تى چه‌وسێنه‌ر و چه‌وسێنراو (به‌دبه‌خت
بووم مناڵێم لێى نه‌بوو، جێگه‌م هه‌رلاى خواروو به‌شم هه‌ر به‌رماوه‌ء سه‌رته‌نوور
و سه‌ر حه‌وزو به‌ربه‌ر به‌لوعه بوو، هه‌وێ ده‌ڵه‌دێوه‌که‌م نه‌یده‌هێشت له‌گه‌ڵم
بخه‌وێ، ده‌یچۆڕاند، نه‌یهێشت زگم لێى ببێ. چه‌ند؟ له‌مێردى یه‌که‌مم سێ کوڕ و
کچێکم بوو. هه‌نه‌زاکانم چوونه بن کڵێشه‌ى زانیان باوکیان ده‌رده مه‌رگیه‌تى
نه‌یانهێشت هیچم بکه‌وێ، به‌ته‌ڵاقیان دام).
وه‌ستاو خوێندنه‌وه له‌سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تى چه‌وسێنه‌ر و چه‌وسێنراو ئه‌و دوو دنیا
تایبه‌ته‌ى که له هه‌ناوى هه‌ریه‌که‌یان گه‌راى ئه‌وى دیکه‌یان هه‌یه ته‌نها
هه‌قیقه‌تێکه که‌زۆرینه‌ى فه‌یله‌سوفه‌کان ده‌رکیان پێکردووه له‌سه‌رى وه‌ستاون و
خوێندنه‌وه‌یان بۆ کردووه تائه‌و شوێنه‌ى پێیانوایه که‌چه‌وسێنه‌ر بۆخۆى
چه‌وساوه‌ى هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندى خۆیه‌تى و له‌قوڵایى چه‌وسێنراویشدا مه‌یلێک هه‌یه
بۆ چه‌وساندنه‌وه. چه‌وسێنه‌ر هه‌میشه زاده‌ى که‌لتورێکه ئه‌وه‌نده‌ى ده‌خوازێت
سته‌مکار بێت ئه‌وه‌نده ناخوازێت که‌سایه‌تیه‌کى دروستبێت له‌هه‌وڵى
پراکتیزه‌کردنى وه‌زیفه‌کانى دابێت. ئه‌وه‌نده‌ى ده‌خوازێت شه‌هامه‌ت و باڵابوونى
خۆى له‌سه‌ر پایه‌ماڵ کردنى گه‌وره‌یى به‌رامبه‌ر بنیات بنێت نیوه‌ئه‌وه‌نده
ناخوازێت ئاوێنه‌یه‌ک بێت بۆ بینینه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر. ئه‌گه‌ر ئێمه
خوێندنه‌وه‌یه‌کى ورد بۆ که‌سیه‌تى چه‌وسێنه‌ر بکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ى که‌هه‌میشه که‌سیه‌تى چه‌وسێنه‌ر که‌سێتیه‌کى نائاسوده‌یه،
نائاسوده‌یه تائه‌و راده‌یه‌ى نه‌ک هه‌رمژده‌یه‌کى بۆ به‌رانبه‌ر پێ نییه به‌ڵکو
خاوه‌نى تاکه‌خه‌ونێکى گه‌وره‌ش نییه بۆخۆى. چه‌وسێنه‌ر نه‌ک هه‌ربه‌رامبه‌ر
ده‌چه‌وسێنته‌وه، زیاد له‌وه‌ش خۆى ده‌چه‌وسێنێته‌وه له‌سه‌رووى هه‌مووشه‌وه
پاشاگه‌ردانییه‌ى رۆحى حوکمى ده‌کات. دواجار ئه‌وه‌ى که له که‌سیه‌تى چه‌وسێنه‌ر
لێده‌گرێته‌وه بوونه‌وه‌رێکى بوغزن و بێمتمانه و بێ عه‌شقه(2). قسه‌کردنى ئێمه
لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر چه‌وسێنه‌ره دووئه‌وه‌نده له‌سه‌ر چه‌وسێنراوه که
له کرۆکیدا مه‌یلێکى قووڵترى هه‌یه بۆ چه‌وساندنه‌وه. ئه‌وه‌ى که‌مه‌به‌ستمه
له‌سه‌رى بوه‌ستم (هێمنى شاعیر) گوته‌نى به‌ده‌ستى دیله‌وه دیل بوونه. گه‌ر
بگه‌ڕێیننه‌وه رسته‌کانى نێو ئه‌و دوو که‌وانه‌یه‌ى که‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان
بۆکرد ده‌بینین چه‌وسێنه‌رى دووه‌م که‌ده‌کاته ره‌گه‌زى مێ واته هه‌وێکه‌ى (پیزه)
ژنى یه‌که‌مى مێردى دووهه‌مى (پیزه) چه‌وساوه‌یه و سته‌م لێکراوه، دووباره
مه‌وداو فه‌راغه رۆحیه‌که له‌نێوان هه‌وێکه‌ى و مێردى دووهه‌میدا حوزورى هه‌یه و
زمانى عه‌شق و تێگه‌شتن به‌یه‌کجارى ونه، ئه‌وه‌ى له‌میانى ئه‌و پێکه‌وه‌بوونه‌دا
ئه‌وه‌نده‌ى ته‌بابوون و پێکه‌وه‌ژیانه ده‌هێنده‌ش هه‌ڵهاتن و راکردنه
له‌ڕۆحیه‌تى یه‌کتر. هاوسه‌رى دووهه‌مى (پیزه) ئه‌وه‌نده‌ى وه‌فاى بۆ وه‌سیه‌تێک
هه‌بووه ده ئه‌وه‌نده‌ش وه‌فاى بۆ غه‌ریزه سه‌رکێش و بێسنووره‌کانى خۆى بووه،
لێره‌دایه دروستى ئه‌و گفته ده‌رده‌که‌وێت که‌که‌سیه‌تى سته‌مکار ئه‌وه‌نده‌ى
غه‌ریزه حوکمى ده‌کات، ئه‌وه‌نده مه‌نتقى عه‌قڵ و لۆژیک له‌بونیادیدا وجودى نییه.
-(پیزه‌ش زۆر جوان بوو، چاوه‌ره‌شه‌کانى، سمت و که‌فه‌ڵى مێشکى تێکدابووم،
هه‌رموده‌تى شه‌رعى ته‌واوکرد ئیتر چوومه بن کڵێشه‌ى و نه‌م هێشت دانیشێ. که‌ى؟
ئه‌وسا، ئه‌وسا شۆڕه‌ژن بوو کوڕه ئێستا بووه به‌که‌وڵه کۆن، ئێ به‌خوا منیش هیچم
پێ نه‌ماوه)
لێره‌دا ده‌بینى مێردى دووهه‌مى پیزه، زمانى عه‌شقى خۆشه‌ویستى یه‌که‌م ده‌به‌زێنێت
و به‌خاتر شل کردنه‌وه‌ى جڵه‌وى ویست و ئاره‌زووى ژنى یه‌که‌م ده‌چه‌وسێنێته‌وه،
نێوان ئه‌و ژنى یه‌که‌م ململانێه‌کى قوڵ ده‌یته‌نێ، درز ده‌که‌وێته ساختومانى
خێزانیانه‌وه. چرکه‌ساتى هه‌ستکردن به‌گه‌راى ئه‌م په‌تایه، چرکه‌ساتى
ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ستى تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه به‌هه‌مان ستایل و ره‌وتى چه‌وسێنه‌ردا.
له‌حزه‌ى خه‌ون بیننه‌وه‌ى چه‌وساوه و سته‌م لێکراوه به‌دنیایه‌ک
که‌تیایدا ببن به‌سته‌مکار و چه‌وسێنه‌ر. وه‌ک چۆن هه‌ریه‌که له‌ئێمه پێده‌چێ
له‌مناڵیدا خاوه‌نى ئه‌و خه‌ونه بووبێت که‌بێته‌وه به‌مامۆستا و دارحه‌یزه‌ران
له‌په‌نجه‌کانى خۆیدا بینى، یاخود براى گه‌وره چۆناهى هه‌ندێکجار ده‌کۆشێت نوسخه‌ى
دووهه‌مى یان وێنه‌یه‌کى کۆپى کراوى باوک بێت، بچوک هه‌وڵ ده‌دات بۆ بچوکتر
دیکتاتۆرییه‌کى چکۆله بێت و نمایشى هیتله‌رێکى چکۆله بکات.
(شیرین.ک) له‌م چیرۆکه‌دا سیناریۆیه‌کى گه‌وره‌تر له‌قه‌ده‌رى ئه‌و ژنانه
ده‌نووسێته‌وه که مارى ئه‌م دوودڵییه رۆحیان که‌رت که‌رت ده‌کات، په‌تاى (دوو
ژنه) ئه‌ڵبه‌ته خوێندنه‌وه‌ى جدى که‌من به‌زه‌روره‌تێکى گه‌وره‌ى ده‌زانم بۆئه‌م
حاڵه‌ته زۆرى ده‌وێت، هه‌رچه‌نده بۆخۆم له‌ڕۆمانى (مه‌مله‌که‌تى عیشقه
حه‌رامکراوه‌کان)دا به‌قوڵى له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه وه‌ستاوم ده‌خوازم
له‌ده‌رفه‌تێکدا بتوانم خوێندنه‌وه‌یه‌کى گشتگیرى بۆ بکه‌م له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌کانى
ئه‌م کێشه‌یه که‌من به‌یه‌کێک له‌کێشه هه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌کانى مێینه‌ى کوردى
ده‌زانم بوه‌ستم. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌یچنینه‌وه ئه‌وه‌یه که‌چه‌وساوه
که‌ده‌کاته (پیزه) به‌ده‌ست چه‌وساوه‌یه‌کى دیکه‌وه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. تا ئه‌و
ئاسته‌ى جێگه‌ى هه‌رلاى خوارء به‌شى هه‌ربه‌رماوه‌یه، شیرین زیره‌کانه تیشک
ده‌خاته‌سه‌ر کێشه‌ى ئه‌م دوو بوونه‌وه‌ره که‌پێکه‌وه ده‌که‌ونه ژێر پێ له‌قه‌ى
غه‌ریزه‌کانى پیاوسالارییه‌وه. لێره‌دا پرسیارێکى دوو لایه‌نه له‌پانتاى
بیرکردنه‌وه‌ى ئێمه‌دا هه‌ڵده‌تۆقێ که:
1-ئایا ژنى یه‌که‌م چه‌وسێنه‌ره که‌ڕێگه نادات بچووکترین مافى ژنى دووه‌م ده‌ستبه‌ربێ
و له‌هه‌ریه‌که له پێداویستیه‌کانى خۆى به‌جێ بێنێ و مه‌ست بێ له‌به‌شه
جه‌سته‌یى رۆحیه‌کانى خۆى؟
2-یاخود ژنى دووهه‌م که‌دێته بازگه‌کانى ماڵێکه‌وه‌ء مارشى جه‌نگێکى گه‌وره
له‌گه‌ڵ هاتنى خۆیدا داده‌به‌زێنێ و سه‌قفى یه‌قینى ژنى یه‌که‌م کون کون ده‌کات و
ئه‌و بڕه دڵنیاییه قوڵپ ده‌کاته‌وه که‌له‌جامى ئارامى و ئۆخژنى دایه؟
4-چرکه‌ساتى ترسه‌کانى پیربوون و نه‌بوونى ئاستێکى ئابوورى
(نه‌یان هێشت هیچم بکه‌وێ، به‌ته‌ڵاقیان دام. سێ ره‌زوو مه‌ڕێک. له‌کوێ؟
تازه‌به‌تازه بچمه‌وه لاى کوڕ‌و زاوا و بووک، عومرى درێژ شه‌رمى له‌که‌س نییه.
تازه کاره‌که‌رێنى کێم پێ ده‌کرێ؟!)
ئۆریانا ڤالاچى له‌م رۆمانه‌ى دوایدا (په‌یامێک بۆئه‌و کۆرپه‌یه‌ى که‌هه‌ر له‌دایک
نه‌بوو (3) باس له‌وه‌ده‌کات که (غیره‌ت یه‌کسانه به‌گه‌شبینى، ئه‌زانى من
هه‌رگیز به‌غیره‌ت نه‌بووم، چونکه گه‌شبین نه‌بووم).
ئه‌گه‌ر به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌م رسته‌یه‌ى ڤالاچى له‌سه‌ر پایه‌کانى ئه‌م کێشه‌یه بوه‌ستین
و شیتاڵى حاڵه‌ته مه‌ترسیه‌کانى بکه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ى روانین
که‌هه‌میشه حه‌زه‌رى گه‌وره‌ى تاکى ئێمه به‌تایبه‌تى ره‌گه‌زى مێ حه‌زه‌رى
گه‌شبین نه‌بوونه، گه‌شبین نه‌بوون به‌ئاینده، تاکه فاکته‌رى سه‌قه‌ت بوون
له‌رزینى جورئه‌ت و غیره‌ته. تاکى ئێمه ترسى گه‌وره‌ى هه‌میشه له‌پیربوونه،
ئه‌وساته‌ى تواناى هیچت نامێنێت و مه‌حکومیت به‌وه‌ى بتوانى به‌کامى دڵ مامه‌ڵه
بکه‌یت، مه‌حکومیت به‌ته‌نها سێبه‌رێک له‌په‌نایدا ساتێکى حه‌سانه‌وه به‌ڕێ بکه‌یت.
پیربوون له‌زه‌ینى تاکى ئێمه‌دا ئه‌و زه‌مه‌نه تڕۆیه‌یه که له‌برى کۆکردنه‌وه‌ى
ئه‌زموون ئارشیف کردنى حیکمه‌تى تاکانه، شعورکردنه به‌ته‌نیا که‌وتن و کرانه ده‌ره‌وه
و کاره‌که‌رێنى ماڵانه. پیربوون ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه که‌په‌نجه‌ره‌کانى
تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى تێدا ده‌کرێته‌وه‌ء تاک ده‌نگى ئه‌و شمشێرانه ده‌بێته‌وه
که‌له‌کایه‌کانى خۆیدا وه‌شاندوونى. پیربوونى ئێمه هه‌میشه ونبوونى دڵنیایى و
گۆپکه‌کردنى حه‌زه‌ر و ترسه، نه‌بوونى که‌شێکى ئابوورىء زامن نه‌کردنى
پێداویستیه‌کانى تاکه به‌تایبه‌ت ره‌گه‌زى مێ که فاکته‌رى هه‌موو ترس و
خورپه‌کانیه‌تى. ئاااخر هه‌میشه له‌دیرۆکى ئێمه‌دا له‌پشت هه‌رژنێکى کارامه و
به‌تواناوه پیاوێکى قورس و سه‌نگین وه‌ستاوه. ئه‌و ژنه‌ى که‌گره‌وه‌که
ده‌باته‌وه ئه‌و ژنه‌یه که‌پایه‌کانى مه‌حکه‌متر و سایه‌ى گه‌وره‌تر ده‌کات. ئه‌و
ژنه‌ى که‌کایه‌کان به‌سه‌رکه‌وتووى ته‌واو ده‌کات، ئه‌و ژنه‌یه که‌هه‌وسارى ئه‌سپى
بیرکردنه‌وه‌ء رۆحى روانینى له‌ده‌ست و مه‌چه‌کى پیاوێکدایه که‌لانى که‌م ده‌توانێ
له‌چرکه‌کانى پیربووندا چه‌ترى ئارامى سه‌رى بێت و گه‌شبینى کات به‌وه‌ى به‌غیره‌ت
بێ، که‌ئه‌ڵبه‌ته غیره‌تیش لێره‌دا ئاڕاسته‌یه‌کى تر وه‌رده‌گرێ که تا ئه‌و
ئه‌ندازه‌یه به‌غیره‌ت بێ که بۆ هه‌میشه له‌و دوودڵییه‌دا نه‌ژى نه‌بادا غیره‌ت
به‌ومانایه‌ى که‌بتوانێ رایه‌کانى خۆى بگه‌یه‌نێت و خاوه‌نى ده‌نگى (نه‌رێ)
گه‌راییانه‌ى خۆى بێت. ئاخر ناگه‌هان تاکى ئێمه ئه‌و جیهانبینیه‌ى بۆ دروستده‌بێ
که‌ژنى لێهاتوو ئه‌و ژنه نییه له‌م گۆم و زه‌لکاوى فه‌وت کردنى خه‌ونى تاکانه‌دا
هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ء داکۆکى له‌وه‌سیته‌کانى خۆى ده‌کات و به‌رجه‌سته‌ى ئینسانى بوون و
تاکایه‌تى خۆى ده‌کات به‌پێچه‌وانه‌وه ژنى لێهاتوو ئه‌و ژنه‌یه به‌قه‌ده‌ره‌کانى
خۆى رازى ده‌بێ و به‌خاتر هه‌ست کردن به‌که‌م توانستى و زه‌عیفه‌یى خۆى ده‌چێته
ژێر بارى هه‌موو کۆیله‌بوون و شکاندنێکه‌وه. هه‌ریه‌که له(پیزه) که‌ده‌کاته
ژنى دووهه‌مء، (هه‌وێ)که‌ى که‌ده‌کاته‌وه ژنى یه‌که‌م، قبوڵ ده‌که‌ن له‌ژێر گوشارى
پیاوسالارێکدا بمێننه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ندێکجار به‌خاتر وه‌نا که‌فه‌راغێکى
گه‌وره‌ى رۆحى پڕبکه‌نه‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى که‌ده‌خوازن متمانه ببه‌خشنه‌وه
به‌فه‌راغه ئابورییه‌که و زامنى ئه‌و حاڵه‌ته‌که‌ن که‌به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت
مێینه‌ى کوردى ناتوانێت ده‌سته‌به‌رى بکات.
چرکه‌ساتى کۆتایى
ئه‌گه‌رچى خاتوو (شیرین.ک) له‌نووسینه‌وه‌ى ده‌قه‌که‌یدا زمانێکى تاڕاده‌یه‌ک ساده
و ئاسان به‌کاردێنێت و به‌هه‌مان ئه‌و زمانه چیرۆکى دوو کارکته‌ر ده‌گێڕێته‌وه،
که‌له‌هه‌ناوى هه‌ریه‌کێکیاندا چه‌ندان کاراکته‌رى خه‌وتووى تر خه‌به‌ر
ده‌که‌ینه‌وه‌ء چه‌نده‌ها کێشه‌ى تر له‌عه‌ردى کێشه‌ى یه‌که‌مه، که‌کێشه‌ى (به‌دحاڵى
بوون)ه هه‌ڵده‌تۆقین جوانترین وێنه که(شرین) له‌کۆتایى چیرۆکه‌که‌یدا ده‌یکێشێ،
وێنه‌ى کۆتا له‌حزه‌ى یه‌کتر بینینه له‌ڕاڕه‌وێکدا که‌ژوورى چاوه‌ڕوانى ژنان و
پیاوان له‌یه‌کدى جوێ ده‌کاته‌وه. له‌عیاده‌ى دکتۆرێکدا، له‌و راره‌وه‌ى ژوورى
چاوه‌ڕوانى ژنان و پیاوان له‌یه‌کدى جودا ده‌کاته‌وه، ژنێکى به‌ساڵاچووى بادارى،
پرچ ماش و برنج و پیره‌مێردێکى چاو پڕپووشاوى شه‌له‌ل پێکه‌وتوو به‌یه‌ک گه‌یشتن،
بۆ چرکه‌یه‌ک له‌یه‌ک رامان و وردبوونه‌وه، له‌یه‌ک سڵه‌مینه‌وه، نیگاکانیان
له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتنێکى ئه‌به‌دى ده‌نواند، هه‌ریه‌که‌یان به‌لایه‌کدا رۆیشتن و قۆڵى
هه‌ریه‌که‌یان به‌ده‌ستى که‌سانێکه‌وه بوو که‌به‌ڕقه‌وه له‌وى تریانى ده‌ڕوانى و
له‌ژێر لێوه‌وه جنێوى به‌وى تر ده‌دا، ئه‌مانیش هه‌ریه‌که‌یان له‌مه‌نه‌لۆگى خۆیدا
نووقم ده‌بوو.
-(ته‌ڵاقم دا‌و له‌کۆڵ خۆمم کرده‌وه.)
-پاش بیست وچوار ساڵ ژن مێردایه‌تى ته‌ڵاقى دام و.)
-ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له‌کۆتایى ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا بیڵێم به‌ته‌نێ ئه‌وه‌یه
که‌ئه‌م ده‌قه ئه‌گه‌رچى به‌قه‌باره بچووکه وه‌لىَ خوێندنه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێ
که‌ده‌با من قووڵتر و له‌سه‌ر حاڵه‌ته وروژێنراوه‌کانى ئه‌م ده‌قه بوه‌ستابامایه،
به‌هه‌رحاڵ هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ (شیرین.ک)ی ئازیز ده‌خوازم که‌زۆر لێزانانه و
زیره‌کانه له‌کورتترین فرسه‌تدا په‌نجه‌ره‌یه‌کى گه‌وره‌ى کرده‌وه، که‌له‌ڕێگه‌ى
ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێ ریزهایه په‌نجه‌ره‌ى دیکه بکاته‌وه،
له‌به‌رجه‌سته‌کردنى هه‌رچوار چرکه (ته‌ئه‌ممول)یه‌که‌ى شیرینه‌وه، چه‌ندین چرکه
روانین و تێڕامانى قوڵتر دابگێرسێنێت..
سه‌رچاوه:
1-خه‌ونێک له‌وڵاتى پیاوه بچکۆله‌کان دا.
2-په‌یامێک بۆئه‌و کۆرپه‌ى که‌هه‌ر له‌دایک نه‌بوو/ ئۆریانا ڤالاچى وه‌رگێڕانى (شاهۆ
حه‌سه‌ن پوور).
3-حیکاته‌کانى به‌فر کۆمه‌ڵه چیرۆک-نووسینى (شیرین.ک).