(حه‌قیقه‌ت له نامه‌یه‌کیدا وا ئه‌نووسێت)
ژوان ئاواره
(بۆشه‌هید که‌وڵۆسی هاوسه‌ر و هاوڕێ)
من ده‌زگیرانێکم نه‌بوو تا ئه‌ڵقه‌که‌می بکه‌مه ده‌ست
خودایه‌کم نه‌بوو تا له ڕکوعدا بم بۆی
نه‌م بوو، نه په‌نجه‌ره نه
ده‌رگا نه ماڵ
بێمنه‌ت بووم له کۆشک و له باخچه و له حه‌سار.
به‌یانیم نه‌بوو
تا بیر بکه‌مه‌وه چ هه‌تاوێکی بۆ باشه
شه‌وم نه‌بوو تا پێم خۆش بێ
له ئاسمانه‌که‌یدا جوانترین ئه‌ستێره‌م بدره‌وشێ
باخچه‌م نه‌بوو
تا داڵغه‌ی ڕواندنی نێوله‌فه‌ڕ بمگرێ
نا ئاوێنه‌م نه‌بوو
تا له‌و لۆچانه بڕوانم که په‌ڕیونه‌ته پیرییمه‌وه
کورسیم نه‌بوو تا مایل بم
سوڵته‌ی عه‌رشم له سوڵته‌ی خوا گه‌وره‌تر بێت،
که‌س ئه‌وه‌نده‌ی خۆم بچوکیمی نه‌ئه‌بینی
وه‌ختێک له هه‌یئه‌ی مه‌حکه‌مه‌یاو
له پشت کتێبی دادوه‌رانه‌وه و
له سوێندی نیشتمانیا ئه‌مردم
من
که نه‌له‌کتێبێکدا سه‌ر خه‌وێکم شکاندبوو
نه له خه‌نجه‌رێکدا
نه له ژێر له‌چکی ڕاهیبه‌یه‌ک و
نه‌له‌کۆشی سۆزانیه‌کا
به‌و هه‌موو تارماییانه سوێند
که له‌سه‌ر ته‌نهایی من که‌وتوون
من ژیانم وه‌کو به‌ری ده‌ستم ناسی
به‌ڵام بوغزم له شتێک بوو به ناوی منه‌وه به‌یانی بانگ بکات
من که که‌س نه‌بوو به هاوڕێم
نه خودا
نه شه‌یتان
نه ئینسان
تا گرنتی ئه‌وه‌م هه‌بێت
وه‌ختێک به‌سه‌ر مردنما هات
چه‌پکێک له شه‌ره‌فی بگرێ و
سوێند به دۆستایه‌تیمان بخوات
که خوێنه‌که‌م ون نه‌کات
نه‌یه‌ڵێت شه‌ڕگه‌کان له ناوم پڕببنه‌وه و
ڕێگه نه‌دا
خه‌نده‌قی تر له‌ودیوو هوتافی منه‌وه بۆ مردن لێبدرێت
له ژێر به‌یداخی منا
به‌نه‌خوێن له‌به‌یانی بکرێته‌وه
ڕۆژه‌کان وه‌ک تیاترۆ
هه‌تک بکرێن
توڕه‌بێت
له پشت مانڤێستی منه‌وه
سێداره فه‌تحی گه‌ردن و
که‌له‌بچه فه‌تحی مه‌چه‌ک کات
بڵێ ئه‌ی ئه‌وه‌ی
خودا له تاریکییا جه‌قۆی لێکێشاویت
رووناکی وه‌ک چه‌ته دوات که‌وتوه
دڵبه‌ران له دڵه‌وه حاشیان لێکردویت
دنیا له نه‌عره‌ته‌یه‌کا پێی وتوویت
کوێوه دێت
من له‌وسه‌ره‌وه به ته‌نیا دێمه‌وه
ئه‌م ڕێگایه هه‌نگاوه‌کانی تۆ ناگرێت
تۆ ده‌ستێ هه‌ر که‌سێ بگریت
له‌م بازاڕه‌یا ون ئه‌بیت
هه‌ر دۆستێک بکه‌یت به هاوڕێت ته‌فره‌ت ئه‌دا
تا کۆتا ئه‌و خوێنه‌ت له گه‌ردنمه
که‌به‌سه‌ر قوببه‌ی مزگه‌وته‌کانه‌وه و
له ناو هۆڵی په‌ڕله‌مان و
له باخچه‌ی گشتیدا ڕژا
تۆ که که‌س نه بوو به‌هاوڕیت
نه خودا نه شه‌یتان نه ئینسان
تۆ که
هیچ جایه‌ک نه‌بوو به مه‌ئوات
نه مردن نه ژیان نه زه‌وی نه ئاسمان..،
2006