پارچه‌یه‌ک له 'بێ ناونیشان وه‌ک تۆوی شیعری ده‌م 'با''
خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله
ته‌مه‌نت هێند کورته.. خه‌م مه‌خۆ!
له‌و ماوه‌ی ترووکه‌ی چاوه‌دا
ئه‌وه‌نده‌ی تۆ عومری درێژت
به‌خشیوه به شیعر
عومری نوح نه‌یداوه..
خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله!*
پارچه‌ی یه‌که‌م له 'ڕۆمانتیک، 'دره‌ختی به‌ساڵاچوو گه‌نج ئه‌بێته‌وه''
کافتریا، شینباوه و
دوو هێشووی زۆر گه‌وره‌ی چلچرا، ده‌س له مل،
هێند شۆڕن، خه‌ریکن له‌سه‌ر مێز دابه‌زن.
دووچاوم، دووچاوت، به ساردی به‌ینمان و
به گه‌رمای ژووره‌وه، بێده‌نگن و شووشه‌ن و
خه‌ریکن ته‌م ئه‌گرن!
هاڵاوی دوو قاوه، به نه‌رمی، ئه‌ڵقاوئه‌ڵق
به‌ره‌و ژوور ئه‌ڕۆن و له قژم و له قژتا
تێکه‌ڵی یه‌ک ئه‌بن.
دوو تابلۆی سه‌ر دیوار:
یه‌که‌میان: په‌نجه‌ره‌ی ژوورێک و، دوو لاولاو
تێکئاڵاو!
دووه‌میان: که‌ناری ده‌ریاچه و
دوو دڵدار نیوه‌ڕووت، ئه‌وانیش تێکئاڵاو،
له‌ودیوی دووده‌ریی شووشه‌وه
دوو مه‌لیش وه‌ک باڵیان له باڵی یه‌کدابێ
بۆ شوێنێ، په‌ناگه‌ی دوور له چاو، هه‌ڵئه‌فڕن.
هه‌موو شت له ده‌رێ و له ژوورێ، به چرپه و،
به هێما و، ڕاسته‌وخۆ و، ده‌نگی به‌رز
وه‌ک بڵێن: ئه‌ی ئێوه‌ش جوتێ نین؟
ئه‌ی بۆچی هه‌ڵناسن و بچنه‌وه بۆ ژووری
گوڵگوڵیی خۆتان و
پێکه‌وه ڕاکشێن؟!!*
* نووسینه‌وه‌ی "ماڵێک له ئاسمان"