مۆزارت
...به‌هره‌یه‌كى گه‌وره
و/هیمن مه‌حمود
مۆزارت له‌شوێنى له‌دایكبوونى خۆیدا مایه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ڕقى لێى
هه‌ستاو به‌جێى هیشت بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواى موسیقا و مۆسیقییه‌كاندا بگه‌ڕیت.
به‌ڵام ئایا دواى بڕیاریكى وه‌ها ئه‌م لاوه ئه‌ڵمانییه بۆ كوێ سه‌رى خۆى هه‌ڵگرت،
ئه‌م بڕیاره هه‌رگیز باوكى ڕه‌زامه‌ندى نیشان نه‌دا له به‌رامبه‌ریدا و تاوه‌كو
مردنى نه‌یتوانى ئیستیعابى بكات، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تایبه‌تمه‌ندن به
لیكۆڵینه‌وه له ژیانى ئه‌م مۆسیقاره‌دا ده‌ڵین هه‌ر ئه‌م بڕیاره بوو كه بووه
هۆى مردنى باوكى و دواتریش مردنى خۆى له‌ته‌مه‌نى سى وپینج ساڵیدا.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م مۆسیقاره سه‌ردانى ڤیه‌نناى كرد كه پایته‌ختى مۆسیقا و
ئۆپیرا وشانۆگه‌رى بوو، به‌ڵام ئه‌م پایته‌خته‌ى نه‌مساى
ئیستا ئه‌و كات پایته‌ختى بیلاط و ئۆرستۆكراتیه‌كان بوو،
هه‌روها شوێنى هه‌موو ئه‌وانه
بوو كه له‌ئاسمانى مۆسیقادا به‌رز ده‌فڕین،
مۆزارت له‌م شاره‌دا مایه‌وه و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه مرد به‌جێى نه‌هێشت.
لیره‌شه‌وه‌یه كه ناكۆكى نیوان میژوونووسه
ئه‌ڵمانى و نه‌مساوییه‌كان ده‌رباره‌ى ڕه‌چه‌ڵه‌كى مۆزرات ده‌ست پێده‌كات،
له‌كاتیكدا كه نه‌مساوییه‌كان ده‌ڵین ئه‌م مۆسیقاره به ڕه‌چه‌ڵه‌ك نه‌مساوییه
چونكه هه‌موو كاره‌كانى له ڤییه‌ننا ئه‌نجام
داوه و هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش كه (زالسبۆرگ) ئیستا شاریكى نه‌مساوییه،
كه‌چى میژوونووسه
ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌ڵین مۆزارت ئه‌ڵمانیه چونكه ئه‌وكات (زالسبۆرگ) شاریكى ئه‌ڵمانى
بووه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه
كردۆته‌وه كه ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌ڵمانى زمانى
هه‌موو پارچه ئۆپیراكانى بیت، هه‌ر به فیعلیش ئه‌م
مۆسیقاره لاوه سوور بووه
له‌سه‌ر ئه‌وه و بۆیه له‌لایه‌ن دۆستانى مۆسیقا و هونه‌ره‌وه له كۆشكه
نه‌مساوییه‌كه‌دا توشى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى شایانى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌موو
مۆسیقیه‌كانى كۆشك له‌وكاتدا ئیتالی بوون، وه زمانى
ڕه‌سمى ئۆپیراش ئیتالى بووه.
هه‌ر كه هه‌واڵى گه‌یشتنیشى ده‌گات به‌و شاره وه‌ك تیریكى ئاگراوى هه‌واڵه‌كه
به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه،
ئه‌مه‌ش هیچ مایه‌ى سه‌رسامیی
نییه، چونكه مۆزارت یه‌كه‌م
سه‌مفۆنیاى خۆى له‌ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا پێشكه‌شكردووه
و یه‌كه‌م ئاوازى ئۆپیراشى له‌ته‌مه‌نى دوانزه ساڵیدا داناوه.
هه‌ر به‌ته‌نها هه‌واڵه‌كه دۆستانى هونه‌ر وگۆرانى ومۆسیقاى نه‌گرته‌وه،
به‌ڵكو ده‌گات به ئیمپراتۆرى نه‌مسا (جۆزیفى دووهه‌م)
و به‌تایبه‌تى داوه‌تى ده‌كات بۆ كۆشكه‌كه‌ى خۆى بۆ ناسینى.
لێره‌شه‌وه ئه‌م مۆسیقاره لاوه (به‌مه‌به‌ست بێت
یان بێ مه‌به‌ست) زۆر له‌سه‌رخۆ به‌ڕه‌ى له‌ژێر پێى
مۆسیقاره‌كانى كۆشكدا ده‌رهێنا،
به‌تایبه‌تى ئیتالییه‌كان .
ئه‌مه‌ش ئه‌وانى دڵخۆش نه‌كرد به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان له‌چوارده‌ورى ئاوازدانه‌رى
كۆشك و مۆسیقارى به‌ناوبانگ(ئه‌نتۆنیۆ سالییرى)دا كۆبووبوونه‌وه
.
ئه‌م مۆسیقاره مرۆڤێك بوو له به‌رگى شه‌یتاندا،
وه‌ك ئه‌ڵمانیاییه‌كان وه‌ها ده‌ڵین، هیچ
چركه‌یه‌كیشى به فیڕۆ نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ر فرت
وفیڵیك بێت نه‌هێڵیت مۆزارت
شوێنه‌كه‌ى لێ داگیربكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانى
سالییرى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شكستى هێنا
و مۆزارتیش چه‌ندین ئۆپیراى پێشكه‌شكرد كه توانى
سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆلاى خۆى ڕابكیشیت وه‌ك (زاوج فیغارو) و(دون جیفانی) و(النای
السحری).
كه‌له‌پوورى مۆسیقى مۆزارت هه‌ر به ته‌نها ئۆپیرا نییه،
به‌ڵكو زیاتر له 56 سه‌مفۆنیا و21 كۆنشیرتۆى
پیانۆ و 20 سۆناتاى پیانۆ و15ئۆپیراى نووسیووه.
ئه‌وه‌ى شایانى ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌م كارانه‌ى له‌ماوه‌یه‌كى كورتى
ته‌مه‌نیدا ئه‌نجامى داوه، چونكه ئه‌و له‌ته‌مه‌نى 35 ساڵیدا كۆچى دوایی ده‌كات.
دواى ئه‌م هه‌موو ده‌ستكه‌وته گه‌ورانه‌ش، فرسه‌ته مۆسیقیه‌كانى ئه‌م لاوه زیادى
كرد و له‌ساڵى 1787 بوو به ئاوازدانه‌رى ڕه‌سمى كۆشك.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه‌چى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توێژى
حاكم و ده‌سه‌ڵاتداراندا زۆر باش نه‌بوو، گاڵته‌ى به
خه‌ڵكانى ناو كۆشك ده‌كرد و ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ مه‌قامى
ئیمپراتۆر و خیزانه‌كانیدا نه‌ده‌گونجا.
ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌م مۆسیقاره له به‌رامبه‌ر
كاره‌كانیدا گله‌یى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌كرێكه‌ى كه‌مه و به‌شى ژیان و مه‌سروفاتى خێزان
و مناڵه بچووكه‌كه‌ى ناكات.
دواى به‌جێهیشتنى كۆشكیش، مۆزارت ده‌ستى كرد به‌ئیشكردن
بۆ هۆڵه شانۆیی و ئۆپیرا تایبه‌تیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بوو
به‌هۆى قه‌رزابوونى وتوشبوونى
به نه‌خۆشى (الاكتئاب).
هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تى هه‌واڵى مردنى باوكى پێده‌گات،
و وه‌هاى لێده‌كات ده‌ست بكات به‌نووسینى
ئۆپیرایه‌ك بۆ ڕۆحى ئه‌و، باوكیشى مۆسیقاریكى به‌ناوبانگ بوو، هه‌روه‌ها فه‌زڵیشى
هه‌بوو له‌دۆزینه‌وه و گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌كانى
كوڕه‌كه‌یدا.
له‌ساڵى 1791 یشدا مۆزارت له شوقه‌كه‌یدا له ڤییه‌ننا،
له ئه‌وجى گه‌نجێتیدا كۆچى
دوایى ده‌كات، وه‌ك هه‌موو دۆستانى مۆسیقا و هونه‌ریش
له‌گۆڕستانیكى به‌كۆمه‌ڵدا ده‌نێژرێت.
سه‌رچاوه/الشرق الاوسط
28/دیسمبر/2005