چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له ئێواره‌كانى به‌هه‌شت
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ئارام قه‌ره‌داغی
ده‌ستم تامه‌چه‌كم سووره
له‌خوێنى خۆمدا
ده‌ستم پێهه‌ڵگره له‌م كوشتنه‌ى خۆم
با به‌خه‌نجه‌ره‌كانى تۆ بمرم
ڕه‌نگى حاجیله ترساوه‌كانم لێ نیشتووه
له سورایى چاوى هه‌لاَڵه‌دا وانه‌كانى به‌ره‌و مردن ده‌ڵێم
له‌ناو قژى دارستانه هه‌ڵكڕوزاوه‌كانه‌وه
سه‌داكانى مه‌ینه‌تى ده‌نگى دێ
له‌ودیوى چاوى ئه‌م قومریانه‌دا
كێوێك له گومان
ده‌ریایه‌ك له بێباوه‌ڕى
به‌قه‌ده‌ر هه‌ناسه‌یه‌كى من له‌حه‌شمه‌ت
له‌ودیو چاوى ئه‌م قومریانه‌دا دیاره
چ بێباوه‌ڕییه‌كه...چ بێباوه‌ڕییه‌ك
له‌م ده‌رگایانه ده‌ده‌ین و
هه‌میشه داخراون
ده‌مانه‌وێ ئه‌م ده‌رگایانه بشكێنین و
هه‌میشه قایمترن
له‌به‌ر ده‌رگاى كوفرا ده‌مرین و
ده‌رگاكانمان لێ ناكه‌نه‌وه
له‌به‌ر ده‌رگا داخراوه‌كانا ده‌مرین و
ده‌ڵێین شه‌كاوه بێ ئالاَى ئیمان ...
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و ئاوازه‌كانى ئه‌ودیوى ناخى من
بۆپیێشه‌وه به‌ره‌و ئاوازه‌كانى ئه‌وسه‌رى ناخى ئه‌هریمه‌ن......
به‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه خوێناوییانه‌دا ڕاده‌بوورین
به‌ده‌م ئایه‌ته‌كانى ته‌كویره‌وه ده‌ستنوێژ به‌م جۆگه‌له خوێنانه ده‌گرین
به‌ده‌م خوێندنى سوره‌تى ته‌وبه‌وه
ئه‌م چه‌قۆیانه له‌ملى خۆم هه‌ڵده‌سووم
چ زیاده‌یه‌كه سه‌رى ئێمه...
گۆناى ئه‌م ده‌فانه دڕا
كه‌چى ده‌روێشه‌كان حاڵیان لێ نه‌هات
چ به‌سته‌ڵۆكێكه ناخى ئه‌م ده‌فژه‌نه
چ بێئاگاییه‌كه ته‌هلیله‌ى ئه‌م موریدانه
دواى كوشتنى خۆم
به‌به‌هه‌شتدا تێده‌په‌ڕم وده‌ڵێم
" چ چۆڵه‌وانییه‌كه ئه‌م باغاتانه "
به‌فیرده‌وسدا تێده‌په‌ڕم و ده‌ڵێم
" ئه‌م هه‌موو به‌هه‌شتییه كوژراوانه
چییه لێره‌دا كه‌وتوون "
به‌ناو باغاته‌كانى جه‌نه‌تدا ده‌گه‌ڕێم و
هێشتا ده‌ستم سووره
خوێن له‌جه‌سته‌م ده‌تكێ
چ خوێنێ
كه‌هه‌مووى بۆنى میسكى ئه‌وێیه
فریشته‌یه‌ك دێت و ده‌ڵێ
" كێ ڕێگه‌ى دایت به‌م هه‌موو خوێنه ڕسواییه‌وه بێیته ژوره‌وه "
مه‌نجه‌نیقه شكاوه‌كانى شكسته‌كانمان
له‌خه‌زنه‌كانى شه‌ره‌فدا هه‌ڵده‌گرین و
له‌ژێر سێبه‌رى ئه‌م دارزه‌قومه‌دا
هه‌میشه خه‌ون به سه‌ركه‌وتنه‌وه ده‌بینین
دواى كوشتنى خۆم
ڕوحى خۆم ئه‌ده‌مه ئه‌و په‌ڕه‌سێلكانه‌ى
به‌رگه‌ى یه‌ك ڕوخان ده‌گرن
ئه‌و په‌ڕه‌سێلكانه‌ى گه‌ر له‌ئاسمان هاتنه خوار
جارێكى دى سه‌رناكه‌ونه‌وه
پێش ئه‌وه‌ى بچمه به‌هه‌شت
خۆم له ده‌ریا هه‌ڵده‌كێشم
ئاڵترین ده‌ریا
ئه‌و ته‌پوتۆزانه له‌خۆم ده‌شۆمه‌وه
كه له پێش دروست بوونى
جه‌سته‌مانه‌وه
له‌سه‌ر ڕوحى هه‌موومان نیشتووه
ئێمه هه‌موومان به‌و تۆزانه‌وه ده‌ژین
له به‌هه‌شتدا بیر له
وێرانه‌كانى ئێره ده‌كه‌مه‌وه
بیر له‌م جه‌نگه‌ڵه ده‌كه‌مه‌وه
كه‌تۆزه‌كان لێره‌دا مه‌ستى كردوین
چ مه‌ستییه‌ك
من ئاگام له‌تۆ نییه له‌مه‌ستیدا
تۆ له دواى ئه‌وه‌ى پێكێ تۆز ده‌خۆیته‌وه
به‌ده‌م مه‌ستیه‌وه به‌چه‌قۆ من هه‌لاهه‌لا ده‌كه‌یت
له به‌هه‌شتدا بیر له دایكم ده‌كه‌مه‌وه،
بیر له باوكم ،
بیر له تۆ
ئێوارانێك كه‌پیاسه‌ى ناو باغاته‌كانى عه‌ده‌ن ده‌كه‌م
حۆرییه‌ك ده‌بینم و غه‌مبارتر
ده‌بم
ڕووبارێكى شیر به
به‌رده‌ممدا تێده‌په‌ڕێ و
زیاتر قوڕگم وشك ده‌بێ
ئه‌و هه‌موو لۆلوئه
ئه‌و هه‌موو غیلمانه
چ گاڵته‌جاڕییه‌كه له‌به‌رچاوى من
دواى كوشتنى خۆم
من له‌وێ به‌سه‌ر سیراتدا تێناپه‌ڕم
چونكه لێره هه‌زاران جار به‌خه‌مى سیراته‌كانى تۆوه مردووم
ترسم له‌وه‌یل نه‌ماوه
چونكه من سه‌قه‌رى ڕق گۆشى كردوم
له‌به‌هه‌شتدا نیوه‌ڕۆیه‌ك كه‌خۆر ده‌رنه‌كه‌وتووه
ده‌مه‌وێ شیعر بۆ ئه‌و هه‌موو ته‌نهاییه بنووسم
شعر به‌سه‌ر تاراوگه‌ى به‌هه‌شت و
دوورى له تفه‌كانى ئێره بنووسم
من له‌وێ كه غه‌مبار ده‌بم
نینۆكى په‌نجه‌كانم ده‌كرۆژم
وه‌ك چۆن لێره تاڵه‌كانى قژم هه‌ڵده‌كه‌نم
من ده‌زانم نینۆك به‌په‌نجه‌ى غیلمان و حۆریه‌كانیشه‌وه ناهێڵم
به‌ده‌م خواردنى نینۆكه‌كانمه‌وه
ترسى كۆچ كردنى پۆله په‌پووله‌كان دێته‌وه
یادم
حوزنى ئه‌و ڕۆژه‌ى كه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆیشتم
و
په‌پووله‌كان سه‌فه‌ریان ده‌كرد
ئه‌و هه‌موو په‌پووله كوژراوه
له‌سه‌ر شۆسته‌كان كه‌وتبوون
له‌سه‌ر باڵى هه‌ریه‌كێكیان نووسرا
بوو
""له ناو هه‌ڵوه‌رینى هه‌ر گوڵێكدا
فه‌نتازیایه‌ك هه‌یه
ته‌نها مردووه‌كان ده‌یبینن
ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كه ئینجانه‌ى سه‌رپه‌رنجه‌ره‌كه‌مان
شكا
ئیدى یه‌كه‌مین وانه‌ى شكست فێربووین و
ته‌رمى كۆتاهه‌مین خه‌نده‌مان ناشت
له‌پشت هه‌موو هه‌نگاوێكمانه‌وه
تێكشكانێك هه‌یه و
له‌پشت هه‌موو هیوایه‌كیشمانه‌وه
جوانترین گاڵته‌جاڕى ""
كێ ئایه‌تى سه‌رباڵى په‌پووله‌یه‌كى كوژراو
ده‌خوێنێته‌وه
ئێمه ته‌نها چێژ له‌پروواندنى باڵه‌كانیان ده‌بینین
له‌به‌هه‌شتدا
بیر له چركه‌یه‌ك به‌رله‌خۆكوشتن ده‌كه‌مه‌وه
چه‌ند غه‌مبارى دام ده‌گرێ بۆ ئه‌و ساتانه‌ى
كه نه‌مان ده‌زانى ڕووبكه‌ینه
كوێ
گه‌ردنى خۆمان ده‌دایه ده‌ستى خۆڵ
قاچمان ده‌سپارد به ئاو
دڵمان ده‌دا به دوودڵى
چاومان ده‌به‌خشیه تاریكى
ئه‌وساتانه‌ى ده‌ڕۆیشتین و ده‌وه‌ستاین
ده‌گریاین و پێده‌كه‌نین
چه‌ند نزیك بووین له شێتى
بیر له چركه‌یه‌ك به‌ر له‌خۆكوشتن ده‌كه‌مه‌وه
كه‌چۆن ئێواره‌یه‌كمان شك نه‌ده‌برد
هه‌ناسه‌یه‌كى تیا شیته‌ڵ
بكه‌ین
شه‌وێكمان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت
خه‌ونێكى تیا ببینین......
ئه‌وچركانه چه‌ند پێویستمان به خۆكوشتن هه‌بوو
چه‌ند پێویستمان به‌ئارامى هه‌بوو
نه‌ك هه‌ر له به‌هه‌شت
ئه‌بێ ئێمه هه‌میشه بڵێین
"" واحسرتا... ئێمه چ زیاده‌یه‌كین""