هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ژێر باراندا
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ئارام قه‌ره‌داغی
هاوڕێ......
خۆت بده‌ره به‌رباران
له‌ناو لافاوه‌كاندا خۆت نغرۆكه
حاشا له پۆله‌ڕیشۆڵه‌كانى ئه‌وێنده‌ربكه
خۆت بده‌ره به‌ر ئه‌و بارانه‌ى
كه هه‌مووى نوتفه فرمێسكى فریشته‌كانه
كه هه‌مووى چۆڕاوگه‌ى شه‌هوه‌تى شه‌یتانه
ڕشانه‌وه‌ى ئه‌هریمه‌نه‌كانى ئه‌وێیه
خۆت بخه‌ره ناو گه‌رده‌لووله‌كانه‌وه و
خۆت بێبه‌رى كه له‌جنسى
ئه‌م به‌شه‌ریه‌ته ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاوانه‌ى
كه هه‌موویان له
ئێواره‌كانا
موحیبه‌ت به‌سه‌ر یه‌كتریدا ده‌به‌خشنه‌وه
و
له شه‌وێشدا له كاسه‌ى
سه‌رى یه‌كتریدا
خوێنى یه‌كترى ده‌خۆنه‌وه
نه‌فره‌ت بكه له هاوڕێكه‌ت،
كه ئه‌مڕۆ هه‌ناسه‌كانى ده‌ژمێریت و
سبه‌ینێش ئه‌و
نامۆیه به سیخه‌ى هه‌ناسه‌كانى تۆ
خۆت بده‌ره به‌ر باران هاوڕێ
قژت له چۆڕاوگه‌ى بارانه‌كانا بشۆ
ئه‌و بارانه‌ى هه‌مووى تفى میهره‌بانییه
بۆ ئێمه‌ى مرۆڤ
خۆت بده‌ره به‌ر باران و
حاشا له پیاسه‌كانى عه‌سرانت بكه
حاشا له‌خۆت بكه
خۆت له‌ناو په‌رداخێكدا وون بكه و
هه‌رگیز بیر له دۆزینه‌وه‌ى خۆت مه‌كه‌ره‌وه
خۆت بده‌ره به‌ر ڕه‌هێڵه... هاوڕێ
تاسڕتر بى ئاسوده‌تر ده‌بى
تا ته‌ڕتر بى بێباكترى له
باران
حاشابكه،
نه‌فره‌ت بكه،
تف بكه،
له‌وانه‌ى كه‌ده‌ى بینى،
له‌وانه‌ى كه نایبنى
له‌وه‌ى بۆت باس ده‌كه‌ن،
له‌وه‌ى بۆت باس ناكه‌ن
خۆت بده‌ره به‌ر باران
ئه‌و بارانه‌ى كه هه‌مووى
چۆڕاوگه‌ى خوێنى فریشته‌كانه
كه به‌ده‌ست ئه‌هریمه‌نه‌كانه‌وه ده‌ڕژێ له
ئاسمان
خوێنى ئه‌وان سپییه
هاوڕێ... دڵنیابه ئه‌وه هه‌مووى ئاوى دڵیانه
به‌ده‌ست شه‌یتانه‌كانه‌وه ده‌ڕژێ
ئێستاكه ئه‌وان ووشكترین دڵیان هه‌یه
له‌كاتى هه‌ناسه‌دانێكدا
نه‌فره‌ت بكه له‌بێهه‌ناسه‌یی
نه‌فره‌ت بكه له بۆنى هه‌ناسه‌كانى خۆت
ئێواره‌یه‌ك بیر بكه‌ره‌وه هاوڕێ
كه‌تۆ ڕۆژێ ده‌بیته كه‌سێكى بێ ئێواره
بۆیه هه‌ر له‌و ئێواره‌یه‌تدا
نه‌فره‌ت بكه له ئێواره‌كان،
خۆت له‌باران هه‌ڵكێشه
پرچت بخه‌ره ناو قوڕاوه‌كانه‌وه
با ببیته جوانترین مه‌خلوق
ئه‌وكات ئاخونده‌كان كافر ده‌بن پێت
ئه‌وكات شازاده‌ترین بوونه‌وه‌رى
له‌لاى ئیرۆس و
له‌لاى خۆڵه‌مێشه‌كانى پاش باران
خۆت بده‌ره به‌ر باران و
چه‌تره‌كه‌ت فڕێ بده‌ره دڵى هاوڕێكه‌ته‌وه
حاشا بكه له چه‌تر
و له دڵى ئه‌ویش
حاشا بكه له خۆر‌و له
چاوى ئه‌ویش
له‌سه‌ر شۆسته‌كان گۆرانى بڵێ
گۆرانى په‌رییانه
هه‌رله‌وێ وڕێنه بكه و
خۆت بده‌ره به‌ر بارانه‌كان و
ستیانه‌كه‌ت پڕكه له قوڕ و
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شۆستانه فڕێى بده
و
بڵێ نامه‌وێ باران خۆشكاته‌وه
بزریكێنه و بڵێ من له خۆر
ئه‌ترسم
چونكه ئێوه چه‌تره‌كانتان فڕێ ئه‌ده‌ن و
كلاَوه‌كانتان دائه‌كه‌نن
بزریكێنه به‌سه‌ر دایكتا و
پێى بڵێ
با له نزاكانیا نزا بۆ باران
بكا
نزا بۆ ڕه‌هێڵه بكا
نزا بۆ شه‌ته‌ك بوونى پاسارییه‌كان
بكا
ئه‌و پاساریانه‌ى كه له ناو
هێلانه‌كانیشیاندا
له ترسا هه‌ڵده‌له‌رزن
به دایكت بڵێ
با هه‌ر نوێژه‌بارانه بكا
با هه‌ر قونوت بخوێنێ
با به‌رماڵه‌كه‌ى نه‌پێچێته‌وه
ئه‌گین خۆره‌تاوه‌كان هه‌موومان ده‌سوتێنێ
هاوڕێ...خۆت بده‌ره به‌ر
باران
له‌ناو بارانا نه‌عله‌كانت داكه‌نه
به‌پێى په‌تى نه‌فره‌ت له پێلاَوه‌كانت بكه
به‌پێى په‌تى نه‌فره‌ت له هاوڕێكانت بكه كه
پێلاَوه‌كانیان داناكه‌نن
كه ملپێچه‌كانیان له سنگیان
ناكه‌نه‌وه
كه قه‌مسه‌ڵه‌كانیان ناخه‌نه ژێرپێیانه‌وه
نه‌فره‌ت بكه چونكه له‌مڕۆ باشترت ده‌ست ناكه‌وێ
بۆ نه‌فره‌ت كردن
سبه‌ینێ نه‌فره‌ت شه‌رمه
ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو شته‌كانى دى مۆدى نامێنێ
هاوڕێ.........
خۆت بده‌ره به‌ر باران و
به‌رمیلى ماڵى هاوڕێكانت بگه‌ڕێ
بۆ تاڵه قژه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانت
چونكه ئه‌وان ده‌یبه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌نه گوریسێ
بۆ به‌ستنه‌وه‌ى سه‌گه‌كانیان
ئه‌و هاوڕێیانه‌ى
تۆ سوێند به‌تاڵه قژه‌كانى ئه‌وان ده‌خوَیت
ئه‌و هاوڕێیانه‌ى
تۆ تاڵه‌قژه‌كانى ئه‌وان
له‌ناو ده‌فته‌رى یاده‌وه‌ریه‌كانتا هه‌ڵده‌گریت
هه‌یهات.........هه‌یهات
نه‌فره‌ت له‌من بكه تازووه
تۆ ده‌ستپێشخه‌رى بكه
چونكه به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ینێ من تۆ تف باران ده‌كه‌م
حاشام لێ بكه
وه‌ك حاشاى خوا له‌شه‌یتان
چونكه من سبه‌ینێ حاشا له‌ڕه‌نگه‌كانى تۆ ده‌كه‌م
ده‌ى هاوڕێ ده‌ستپێشخه‌رى بكه ده‌ى
په‌نجه ته‌زیوه‌كانى من بقرتێنه
من سبه‌ینێ په‌نجه گه‌رمه‌كانى تۆ له‌بنا هه‌ڵده‌كه‌نم
ئێره مه‌مله‌كه‌تێ نییه بۆ هاوڕێیه‌تى
ئێمه مرۆڤێك نین ئاشناى موحیبه‌ت بین
هابیلى براى ئێمه به‌ده‌ستى قابیلى برامان ده‌كوژرێ
ئیدى له‌و ڕۆژه‌وه په‌یمان ده‌به‌ستین یه‌كترى بكوژین
به‌ناوى موحیبه‌ته‌وه من تۆ ده‌كوژم
تۆش به‌ناوى هاوڕێیه‌تیه‌وه خۆت و من ده‌كوژى
ئێره ولاَتى ئاشنایه‌تى نییه
ئێمه دوێنێ له جه‌نگه‌ڵه‌كانه‌وه هاتینه‌وه
و
له سۆپه‌رماركێته‌كانا جوانترین كالاَمان كڕى
و
تۆ جوتێ پێلاَوى مارۆنیت بۆ من هه‌ڵًگرت و
منیش جانتایه‌كى بێجیم بۆ تۆ كڕى
ئێمه ئه‌وانه بووین كه
دوێنێ له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانه‌وه هاتین
پێسته‌كانمان داكه‌ند و
جوانترین جلمان له‌به‌ركرد
هه‌موو ڕووكه‌شى خۆمان گۆڕى
بیرى ناخى خۆمان چوویه‌وه
ناخمان هه‌رناخى جه‌نگه‌ڵه‌كانه
من بیر له‌خواردنى تۆ ده‌كه‌مه‌وه
تۆش بیر له‌وه‌ده‌كه‌یته‌وه كه‌ى ڕۆژێ من بكه‌ومه ناو
چاڵه‌كانى تۆوه
به‌س ئێستا موحیبه‌تمان لێده‌چۆڕێ
تاكو یه‌كترى شیرین‌تر بخۆین
هاوڕێ....
خۆت بده‌ره به‌ر باران و
بچۆره‌وه بۆ جه‌نگه‌ڵ ئه‌م ڕیاكارییه تاكه‌ى
من كه ناخم جه‌نگه‌ڵى بێ پێستى شارستانیم بۆچییه
هاوڕێ.....
خۆت بده‌ره به‌ر باران و
وه‌ره با به‌یه‌كه‌وه نه‌فره‌ت بكه‌ین
من نه‌فره‌ت له تۆ ده‌كه‌م
تۆ نه‌فره‌ت له من بكه
هه‌ردووكیشمان نه‌فره‌ت له
هاوڕێیه‌تى ده‌كه‌ین و
با شه‌یتانیش نه‌فره‌ت له
هه‌رسێكمان بكات