((من.... په‌یكه‌ره‌كانى ئێره... تابلۆكانى قسه‌كردن))
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ئارام قه‌ره‌داغی
من لێره‌وه قسه ده‌كه‌م
ئێره به‌شێكه له نیشتمانى ورده هه‌ناسه
ئێره شوێنپێى ئه‌و پیاوه‌یه
كه ده‌ڕوا و
به ڕێگاكه‌ى به‌رده‌میدا هه‌ڵه‌شاخێ
ئه‌و پیاوه‌ى
هه‌میشه بۆڵه‌بۆڵ به‌سه‌ر قه‌راغى شۆسته‌كانا ئه‌كا
ئێره به‌شێكه له‌ڕۆحى ئه‌و مرۆڤه‌ى
به‌به‌رچاوى هه‌موو دنیاوه ده‌یكوژن و
به‌خوێنه‌كه‌ى خۆى دواهه‌مین وه‌سیه‌تى بۆ ئه‌نووسنه‌وه
وه‌سیه‌ته‌كه‌ى ئه‌به‌نه‌وه بۆ بیابان
من.. لێره‌وه قسه ده‌كه‌م
قسه له‌سه‌ر ئه‌و ماسیانه ئه‌كه‌م
كه وه‌ڕست بوون له مه‌له‌كردن
كه هه‌میشه نزا ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن
خودایه..
بریا ئێمه‌ش دوو باڵمان هه‌بووایه
و
له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌رى دڵى ئاسمان
له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌رى چاوى هه‌ور
له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕى ترپه‌كانى باران
هه‌رهه‌موویمان بهێنایه‌ته‌وه‌یه‌ك
خودایه...
بریا ئێمه‌ش دوو قاچ
هیچنا دوو دارشه‌قمان هه‌بووایه
ئه‌وسا خۆت ئه‌تدى
چۆن به‌ناو دڵى ئه‌م تۆپه‌ڵه به‌رده‌تا
غارغارێنم ده‌كرد
ئه‌وسا خۆت ئه‌تبینى
چۆن وه‌ك تیترواسكێكى باڵشكاو
تیترواسكێك كه له‌ده‌ستى ڕاوچیه‌ك ڕزگارى بووبێ
تیترواسكێ كه ڕاوچییه‌كى به‌شوێنه‌وه‌بێ
خۆت ده‌تبینى
كه چۆن قونه‌ئه‌كه‌م و ڕائه‌كه‌م
خودایه بریا..دوو قاچ..دوو
باڵ..هیچنا خه‌ونێك
كه پڕ بێ له
باڵ
پڕ بێ له قاچ
پڕ بێ له دارشه‌ق...
من.. لێره‌وه قسه‌ده‌كه‌م
من.. ئه‌و تۆزه خۆڵه‌م
كه دوێنێ به‌یانى له‌ژێر پێى تۆدا هاوارمه‌كرد
من له ڕه‌نگما نهێنییه‌ك هه‌یه
له ڕه‌نگما.. متبونێكى تیایه
متبونێك..كه زۆرجار خۆشم به‌بینینى ترس دامده‌گرێ
گومانم هه‌یه له‌وه‌ى كه من لێره بووبێتم
ڕه‌نگه من له‌ودیوى ئێره‌وه بۆ كارێك هاتبێتم و
ئیتر بۆم نه‌كرابێ بگه‌ڕێمه‌وه
ڕه‌نگه من له‌كاتى هاتنما
باڵم هه‌بووبێ و
لێره باڵه‌كانم نه‌مابن
ڕه‌نگه نهێنى نه‌مانى باڵه‌كانى من له‌وابێ كوڕى سوڵًتان هه‌ڵى گرتبێ بۆخۆى
دوورنییه هه‌رئه‌و
نه‌یدابێ به كێشكه‌یه‌كى به‌سته‌زمان
یا ڕه‌نگه لێره
كچێكى عه‌یارى سووروسپى قژ زه‌رد
هه‌ر بۆ خۆشیی خۆى
هه‌مووى بۆ هه‌لاهه‌لا نه‌كردبێتم
من.. له‌چوارده‌ورى ئه‌م دیواره‌وه قسه ده‌كه‌م
وێنه‌ى ئه‌م دیواره دروست ئه‌كه‌م كه‌چۆن ئه‌ڕوخێ به‌سه‌رما
باس له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ته‌لاَش به‌ته‌لاَشى ئه‌م
به‌ردانه ئه‌كه‌م
سه‌یركه من چه‌ند به‌ده‌نگى به‌رز
باس له‌م نهێنیه ئه‌كه‌م
كه نزمتره له هه‌ناسه‌ى مێرووله‌یه‌ك
هه‌ناسه‌ى مێرووله‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوانه
یه‌كتۆزى تر باڵى لێ بڕوێت
لێره‌وه قسه ده‌كه‌م تكایه بمبووره
ڕه‌نگه ئێره مه‌نفاى دراگوێزه‌كان بێ
ڕه‌نگه ئێره سه‌وزانییه‌ك بێ
به عه‌ره‌قى ناوچه‌وانى جه‌نگریزخان
بمبووره.. ناڵێم ئێره دوێنێ به‌ربه‌رییه‌كان
له‌دواى خۆیانه‌وه به‌جێیان هێشت
ئێره..شۆسته‌كانى یه‌كتۆز جیاوازتره له‌وێ
له‌وێ نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌سه‌ر شۆسته‌كان
هه‌نگاوم له‌سه‌ر په‌پووله‌ى مردو لا
ئه‌دا
لێره.. له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ك
لێره...له‌سه‌ر لێوارى جاده‌یه‌ك
كه زۆرجار فه‌خر به‌بوونى
خۆیه‌وه ئه‌كا
تێبینى( ئه‌وشۆسته‌یه نزیك ماڵى ئێوه بوو)
ڕیشۆڵه‌یه‌كى سه‌ربڕاوم دى
كه قاچه‌كانى به‌ره‌وڕووى خوادا به‌رزكردبۆوه
و
نزاى ئه‌كرد
من ئه‌زانم كه‌هێشتا
ئازاره‌كانى كاتى سه‌ربڕین
به په‌ڕه ماشوبرنجیه‌كانیه‌وه دیار بوو
من گوێم لێ بوو
هه‌ر له‌پێش هاتنى چه‌قۆكه‌وه بۆ خوداى باسه‌كرد
تا ئه‌وكاته‌ى له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌و شۆسته‌یه‌دا
به‌به‌رچاوى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌یگوت
ئه‌ى مرۆڤ
سه‌یرى سه‌رئه‌نجامى نه‌خۆشییه‌كانتان كه‌ن
بۆنكه‌ن
هه‌مووى بۆنى بۆگه‌نبوونى
ناخى ئێوه‌یه
سه‌یرى قوڕقوڕاگه‌ى من كه‌ن
كه‌چۆن ده‌ماره‌كانى له‌یه‌ك بچڕاون
ئه‌وسا وه‌ك من ئه‌ڵێن
ئێره وێرانتره له‌وێ
وه‌حشه‌ته‌كانى ئێره
ده‌نووكى ڕیشۆڵه به‌دیاریى
ئه‌نێرنه‌وه بۆ ئه‌وێ و
وه‌حشه‌ته‌كانى ئه‌وێش چاوى په‌پووله
من به‌شێك بووم له
تۆ..
جاران له ڕێگه‌یه‌كه‌وه ئه‌ڕۆیشتم كه پڕ
بوو
له ترپه‌ترپى دڵى ده‌ماره‌كانى په‌نجه‌م
جیاوازتر له‌م ڕێگه‌یه‌ى ئێستام
كه تا ئێستا گوێم له ترپه‌ى ده‌مارێك نه‌بووه
هه‌ستم به‌ڕۆیشتنى چۆڕێك خوێن نه‌كردوه
من به‌شێكم له به‌رده‌كانى ئه‌م ڕێگایانه و
هیچیش له‌هه‌موو ڕێگاكانى جاران
سه‌یرى من كه ئه‌زانى
من له‌چه‌ند هه‌زار پارچه‌ى جیاواز
له‌چه‌ند هه‌زار پارچه‌ى كۆكراوه دروست بووم
سه‌یرى من كه
ئیدى به‌سه بۆ تێگه‌یشتن
له ئه‌هریمه‌نى ڕێگاكانى ئه‌مڕۆ و
ئه‌هره‌وازى ڕێگاكانى جاران.