ڕاكردن له‌ناو تاریكی‌دا *
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ئارام قه‌ره‌داغی
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌ڕۆم و ئاوڕ ناده‌مه‌وه...
كڵاوه‌كه‌م داده‌گرم و نایكه‌مه‌وه سه‌رم
لێره ده‌ڕۆم...لێره
لێره‌یه‌ك كه خۆڵه‌كانى نامۆیه به من
ئه‌و به‌ردانه‌ى قاچى له‌سه‌ر داده‌نێم قوروسكه‌یان لێوه‌دێ
چاو ده‌نوقێنم و به‌م تاریکییه‌دا تێده‌په‌ڕم
جه‌فاكان ده‌به‌م
با هه‌ر چه‌قۆكان له‌ناو خوێنى شه‌ره‌فى منا بن
خۆمن ئیدى ناگه‌ڕێمه‌وه،
لێره ده‌ڕۆم...لێره
ئێره‌یه‌ك ڕۆژه‌كانى پێچه‌وانه‌ى منن
نا...نا بڕوام به‌گه‌ڕانه‌وه نییه
من لێره له‌زوهده‌كانى تۆدا ده‌مرم
هه‌ر لێره تۆ له‌تاوانه‌كانى منا تێر بوویت
هه‌موو جه‌ره‌تاوه حه‌رامه‌كان وه‌همى منن
منێك له‌م تاریکییه‌دا تاكه ڕه‌نگێكیش نابینم
منێك لێره
شه‌رم ده‌كه‌م له‌و تاڵه مووانه‌ى
به‌سه‌ر لێومه‌وه ڕواوه
تۆش
هه‌موو فه‌خره‌كانت له‌سنگتایه
له‌م تاریکییه‌دا
هه‌نگاو ده‌نێم
هیوام به‌هه‌نگاوێكى دى نییه
هه‌میشه هه‌نگاو ده‌نێم
له‌تاریکییه‌وه بۆ تاریكى
هه‌میشه له‌ڕاكردندام
له‌ڕه‌شاییه‌وه بۆ ڕه‌شایی
من ده‌ڕۆم كێ ده‌زانێ
چ تاریکییه‌ك ده‌مخوات
تۆ ناتوانى
سه‌رابه‌كانى من ببینیت
وه‌ك چۆن من ناتوانم
ده‌ست له‌خه‌یاڵه‌كانى تۆوه بده‌م
لێره ده‌ڕۆم
ئێره‌یه‌ك من هه‌میشه
ئاژه‌ڵى سێركم به‌ده‌ستى تۆوه
لێره‌یه‌ك كه ئاسوده‌یم
له‌ژێر پێڵاوه‌كانى تۆدایه
ناتبینم چه‌ند تاریكه
ڕه‌نگه له ناو
هه‌ناسه تاریكه‌كانمدا وون بووبیت
من چى لێره بكه‌م
منێك كه ڕوحم له‌جه‌سته‌م ئازارى زیاتره
له‌به‌یانییه‌كى تاریكا
كه كاسم له بۆگه‌نى
زڕباوكه‌كانمدا
ته‌مه‌نناى بۆنى تۆده‌كه‌م
تۆیه‌ك
كه‌هه‌میشه له‌نیوه‌ى ڕێگاكانا به‌هیلاك ده‌چیت
تۆیه‌ك
كه‌هه‌میشه له‌نیوه‌ى ڕێگاكانا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌و
من له‌وێ به‌جێدێڵى
كه‌ده‌زانى ده‌ستم ده‌له‌رزێ
ده‌ستم به‌رئه‌ده‌ى
كه له خودا ده‌ترسیت
بێز له‌من ده‌كه‌یته‌وه
لێره ده‌ڕۆم
لێره‌یه‌ك كه هه‌موو تاوانه‌كانمان
ده‌كه‌ینه ملى شه‌یتان
لێره‌یه‌ك كه هه‌رده‌بێ
ئه‌مه‌له‌كانمان دانێین بۆ جه‌هه‌نه‌م
به‌ناو تاریكی‌دا ڕاده‌كه‌م
وه‌ك ڕاكردنى ئاسكێكى بریندار
له‌ده‌ستى ڕاوچیه‌كان
به‌سه‌ر ئه‌م پردى سیراته‌دا ڕاده‌كه‌م
كه قولاپه‌كانى هه‌مووى گومانن
كه عه‌زابه‌كانى ژێرى هه‌مووى ڕقن
به‌هه‌شته‌كانى ئه‌وبه‌رى هه‌موى ڕسواییه
نا...نا من ده‌ڕۆم من ڕاده‌كه‌م
من به‌تاریكیدا ده‌ڕۆم
من به ڕه‌شایدا ڕاده‌كه‌م
تۆ هێڵنج ئه‌ده‌ى
له‌حه‌قیقه‌ته‌كانى من
گاڵته‌ت به موطله‌قه‌كانى
ناخى من دێت
له‌م تاریکییه‌دا ده‌ڕۆم
كه‌لێره من خه‌ون به‌ڕنگى چاوى تۆ وه‌ده‌بینم
من نازانم تۆ به‌یانى
چه‌ند زڵوماتمان به‌دیارى بۆ ده‌نێرى
چه‌ندساڵ له‌مه‌نفاكانى سه‌قه‌را
ده‌مانهێڵیته‌وه
من له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌ڕۆم
لێره پێكه‌نینه‌كانمان
له‌جێى خوێنى برینه‌كانمان دێنه‌ده‌ره‌وه
ئه‌م هه‌موو قاقایه
قوڵپه‌ى لێشاوى بێزاریه‌كانمانه
ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌وێ
چونكه ئه‌وێ تاریكتره لێره
تا تاریكتر بێ زیاتر چاومان نابینێ
نیوه‌ڕۆیه‌كى تاریك
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌ڕۆم و
چه‌پكێ لاسكه‌گوڵ ده‌به‌م
بۆ سه‌ر كه‌لاكه بێ گۆڕه‌كان
ئه‌و گوڵانه‌ى یه‌ك په‌ڕه‌یان پێوه
نه‌ماوه
ئه‌و كه‌لاكانه‌ى
كه هه‌موویان به‌ده‌ستى
خۆمان له‌ویا كه‌وتن
له‌م تاریکییه‌دا
تۆزێك له‌تابلۆكانى ئێره
له‌چاوما هه‌ڵده‌گرم
له‌ڕێگه وه‌ك گه‌وره‌كانم
ده‌یفرۆشم به‌هه‌وانته
من لێره ده‌ڕۆم... لێره
لێره‌یه‌ك
كه‌من له‌ناو تۆدا ده‌مرم
تۆش ئاگات له‌لاشه‌ى من نییه
لێره‌یه‌ك كه بێبه‌هایه ئه‌م مردنه‌ى من
ئه‌شێ ڕۆژێك
به‌هه‌ڵه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وێرانه‌كانى خۆم
ئه‌وسا تێده‌گه‌م
تۆ چ گاڵته‌جاڕیه‌كت به‌من كردووه
ئه‌وسا تێده‌گه‌م
تۆ چ نه‌هامه‌تیه‌كى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى من بوویت
من ده‌ڕۆم به‌ناو تاریكی‌دا
ئێواره به‌جێ دێڵم
به‌خه‌ڵتانى خوێنه‌وه
من له‌تاو بۆنى حێل و مێخه‌كه‌كانى
زڕدایكه‌كانم ده‌ڕۆم
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌ڕۆم و ڕه‌نگه كۆتاهه‌مین جاربێ
له‌م تاریکییه‌وه ده‌ڕۆم
بۆئه‌وه‌ى ده‌ر به‌گه‌ڕانه‌وه نه‌به‌م و
جارێكى دى نه‌گه‌ڕێمه‌وه
* تێبینى: ناو نیشانى ئه‌و قه‌ێیده‌یه له ناو نیشانى قه‌ێیده‌یه‌كى دلاوه‌ر
قه‌ره‌داغیه‌وه نزیكه به ناوى (ڕاكردن به‌ناو سێبه‌را) كه ته‌نیا ناونیشانه‌كان
له‌یه‌ك نزیكن و ناوه‌رۆك ته‌واو دورن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ كاك دلاوه‌ر