خوێنى دواى سزاى خواكان
ئارام قه‌ره‌داغی
من .. له‌گه‌ڵ ده‌نگى
ئه‌م قه‌له‌ڕه‌شانه‌دا نیم
كه هه‌میشه
له پشتى خواكانه‌وه
خه‌ریكى هوتاف كێشانن..
كه هه‌میشه
خواكان سوورده‌كه‌ن
له‌سه‌ر شه‌هوه‌ته‌كانیان
خوایه‌ك...
سزامان ئه‌دا به‌تاریكى
خوایه‌ك...
سزامان ئه‌دا به مردنه ڕۆح
خوایه‌ك..
سزامان ئه‌دا به نه‌دانى هه‌ناسه
هه‌زار خوا له‌ناخى مندایه
هه‌زارانى تریش
له ناخى تۆدا
هیوامان به‌بوونى یۆتۆبیایه‌ك نه‌ماوه
كه جامه‌كان ئه‌ده‌ین به ئه‌رزا،
نا مانه‌وێ ده‌نگیان نه‌یه‌ت
من نامه‌وێ
ده‌ست له بینى ئه‌و خوایانه‌ى ئێوه بنێم
كه قه‌ت نایانه‌وێ
جامه‌كان بگرنه‌وه
له‌ناو سزاكانا
تونێلێكى تیا نییه
كه له‌مسه‌ره‌وه
پیای تێپه‌ڕین
بۆ ئه‌وسه‌ر و
له‌وێ.. ژیانمان لێداڕنرێ
من نامه‌وێ
گۆرانییه‌كى پچڕا‌و كۆكه‌مه‌وه
كه كلاَوكوڕه‌یه‌كى ناشرین
له‌سه‌ره‌مه‌رگا
ئه‌یدا به‌گوێى
به‌یانییه‌كا
ئای.. ده‌رگاوانه‌كانى جه‌هه‌نه‌م
ئه‌زانن ئێمه له مێژه
جه‌ده‌لێكى دوورودرێژ له نێوانمانایه
جه‌ده‌لێك .. كه هه‌مووى له‌سه‌ر ڕه‌نگه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ى من لێره‌م
ئێوه باس له ڕه‌نگى كراوه ده‌كه‌ن
ئێوه ڕه‌نگێكى متتان نه‌دیوه
ڕه‌نگێكى داخراو
نه‌هاتۆته به‌رچاوتان
كه‌چى منیش
هه‌رگیز
چاوم له‌مسى ڕه‌نگێكى كراوه‌ى نه‌كردوه
جه‌ده‌لێك..
كه هه‌میشه
به ناخۆشى و عاجزبوونى من كۆتایى دێت
ئێوه . . ئێوه له‌ده‌رگاوانه‌كانى به‌هه‌شت
بێ عه‌قڵترن
كاتێك كه خواكان سه‌رقاڵى
سزاكانى ئێمه‌ن
مناڵێك به‌لاى ئه‌م دره‌خته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێ و
گه‌لاَیه‌كى لێ ئه‌كاته‌وه
به‌لاى ئه‌م ده‌فته‌ره‌دا تێ ئه‌په‌ڕێ و
په‌ڕه‌كانى پڕ ئه‌كات
له هێڵى ڕاست و چه‌پ
ئه‌ى سوڵتان..
تۆ له‌كوێى
كاتێك ئه‌م دارانه
گه‌لاَیه‌كیان پێوه نه‌ماوه
تۆ له‌كامه
مه‌یخانه‌دا
له‌تر ئه‌ده‌یت
كاتێك ئه‌م ده‌فته‌رانه
په‌ڕه‌یه‌كى سپیان پێوه نه‌ماوه
تۆ له كوێیت؟
كاتێًك ژیان
گێره له‌خوێنى
ئه‌م دره‌ختانه‌دا ده‌كات
تۆله كوێیت؟
كاتێك .. بۆنى پایز
له‌م گۆمه شڵه‌قاوه‌ی چاومانه‌وه دێت..