یادگارییه‌كانى ڕۆژانى
جه‌نگ
ئارام قه‌ره‌داغی
به‌مه‌داى ترووسكایى
هه‌ناسه‌كانى چاو تا بڕده‌كات
هه‌مووى ئاڵا مۆره‌كانى زه‌مه‌نه
له‌ناو پێده‌شته‌كانى
دواى شه‌ڕه‌كانى من و زه‌مه‌نا
مۆر ئه‌كاته‌وه
مۆر..مۆر.. دواى جه‌نگ
من تاكه كه‌لاكى شه‌كه‌تى دواى جه‌نگ
پێڵاوه‌كانم
له‌و پێده‌شتى جه‌نگه‌دا به‌جێهێشت
به پێى په‌تى و پارچه‌یه‌ك ئاوازى ڕۆژانى جه‌نگه‌وه
گه‌یشتمه‌وه ئه‌م ده‌ربه‌ندى مت بوونه
من.. جوڵه‌یه‌كم له متبوون
كه‌سیفترین ڕۆحى سه‌رجێگاى مه‌رگ
هه‌نگاو به‌ناو سه‌رابێكدا ئه‌نێم
كه تا ئه‌ژنۆم
شڵپه‌ى دێ له ووردبوون
من پیاوێكم له‌ده‌نگێكى دوور
سه‌راپا ده‌نگێك دوور دوور
دواى جه‌نگ
له‌م سه‌رجێگاى مه‌رگه
ڕسته‌یه‌ك به‌لاى بیستنما گوزه‌رده‌كا
ڕسته‌یه‌ك كه ته‌ڕته‌ڕه
هێنده ته‌ڕه
وه‌ك بڵێى له‌هه‌ناوى ئاوه‌وه هاتبێ
ڕسته‌یه‌ك
كه‌شه‌وانى جه‌نگ
وه‌ك گوله‌یه‌كى گه‌رم
به‌ناو دڵما تێپه‌ڕى
تاكه ڕسته‌یه‌ك بۆ هه‌ڵایسانى جه‌نگێكى نوێ
من.. ئێستا له‌ناو بیمارستانه‌كانى ڕۆحه‌وه
باس له‌و كه‌رتبوونه ئه‌كه‌م
كه‌جه‌نگ وه‌ك پرته‌قاڵێك
قوڕگمان پڕئه‌كا له‌ئاو
كه‌جه‌نگ وه‌ك دوو له‌پى
چواله‌یه‌ك
كه‌رتمان ئه‌كا
كه‌رتبوونێك..
تا ده‌ستى ئه‌گا كه‌رتێك بۆ بیابان و
كه‌رتێكیش به‌توندترین فڕێدان بۆ ئاو
ڕه‌نگه كه‌رتێكمان له‌ئاوا چاكبێته‌وه و
كه‌رتێكیشمان له‌بیابانا ببێته لم
من.. بریندارترین جه‌نگاوه‌رى
ڕۆژانى جه‌نگ
ڕۆحى من وه‌ك شه‌رابێكى مۆر
پرژا به‌سه‌ر تفه‌نگه‌كانى ده‌ستمانا
هه‌میشه هێڵێك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى
ده‌نگى نركه‌وناڵه‌ى
مه‌یدانى جه‌نگى پێشوو و
سه‌رجێگاى مه‌رگى پاش كۆتاى جه‌نگ
هێڵێك.. كه ئازار ئه‌خنێته ناو گه‌رووته‌وه
هێڵێك.. كه وێنه‌ى ون ئه‌په‌ستێته ناو دیده‌ته‌وه
وێنه‌یه‌ك
كه‌ئێستا ته‌نها له‌دووره‌وه
سكێچێكى له‌بینینما ماوه
ئه‌و دێت و هه‌زار جوڵه‌ى كۆن
ئه‌كا به‌ژێر جێگاى ئه‌م موعتاده‌دا
خوڕه‌ى شه‌ونمى ئه‌م پارچه‌یه‌ى ئێره
زۆر له‌خوڕى خوێنى ڕۆژانى جه‌نگ ئه‌چێ
تا ئێستاش
ئاوازى شریخه‌ى تیژكردنى شمشێره‌كانمان
ناوچه‌وانم به‌رنادات
تۆ ئه‌ى ئه‌وتارماییه‌ى
كه هه‌رگیز نه‌مزانیوه كام شمشێره بوویت
ئه‌و شمشێره بوویت كه
له‌گه‌ڵمابووى
یا ئه‌وشمشێره‌ى هه‌مو خوێنى ناو خه‌یاڵمت خاڵى كرده‌وه
تۆ ئه‌ى تارمایی
ڕه‌نگه تێكه‌ڵبوونى تۆ به‌پاسه‌وانه‌كانى خوێنى من
ڕه‌نگه تێكه‌ڵبوونى تۆ به بكوژانى ئه‌و
بوونه‌وه‌رانه‌ى
كه له‌ناو فڕینی منا ئه‌نیشتنه‌وه
سه‌ره‌نجامى ئه‌و هه‌موو خوێنه‌بێ
كه ئێستا
له‌م سه‌ر جێگاى مه‌رگه له‌به‌رم ڕۆیشتوه
كه ئیستا له‌م بیمارستانا
به‌دواى چنگێ سێبه‌را ئه‌گه‌ڕێم
تۆ ئه‌ى تارمایی..
تۆ خاوه‌نى تیژترین شمشێر و
منیش كولترین
تۆ ئه‌توانى شاخه‌كانیش ببڕیته‌وه
تۆ ئه‌توانى
گه‌ر ده‌ماره‌كانم له‌قه‌دى دره‌خته‌كانیش ئه‌ستوورتر
بێ
خوێنى له‌به‌ر ببڕیت
منیش به‌م شمشێره كوله‌وه
ته‌نها بیر له ئه‌مه‌له‌كانى
پێش ده‌ستپێكردنى جه‌نگ و
ڕۆژانى سه‌ره‌تا جه‌نگ ئه‌كه‌مه‌وه
ڕۆژانى جه‌نگ فێریكردین
مه‌له‌ى ناو چه‌نده‌ها گۆم
به‌قه‌د تێپه‌ڕینێكى ناو ڕووبار
شه‌كه‌تمان ناكات
كه جه‌نگ ته‌واو ئه‌بێ
به‌قه‌ده‌ر یه‌كه یه‌كه‌ى دڵۆپه خوێنه ڕژاوه‌كان
ناخمان جمه‌ى دێ له به‌تاڵى
چه‌ند قه‌رزارى خۆره‌تاوه‌كانى
جه‌نگین..