به‌یانى وه‌ره
ئارام قه‌ره‌داغی
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ته‌نیا پێشكه‌شه: به ئه‌و كه وه‌ك تارماییه‌ك جارجاره دێته ژووره‌كه‌م
تۆ له‌و دووره‌وه
له به‌رچنه‌یه‌ك ترێ ئه‌چیت
رۆژیك دێ من له‌م دووره‌وه
ئه‌بم به لقێكى وشك له دارچنار
شه‌ویك دێت و سه‌یر ئه‌كه‌یت
دارێک بووه به خۆڵه‌مێش،
سارایه‌ك بووه به مشتێك له رۆحى فڕیو به‌ناو هه‌ناسه‌دا
من بووم به وێنه‌یه‌كى شكاو له‌ناو هه‌وادا،
له‌م دووره‌وه به‌خه‌ونیك
ده‌ڵێین
به‌یانى وه‌ره
من له دوێنیوه قسه له‌گه‌ڵ خۆره‌تاوا ئه‌كه‌م
له دوێنێوه باسى شه‌ڕه‌كانى ناو ده‌ریا ئه‌كه‌م
كه ئێمه ئه‌هاتینه‌وه و دایكمان ئاگاى لێ
نه‌بوو كه چووین
بۆ شه‌ڕ،
دایكمان ئه‌یگوت
تۆ زوو زوو ئه‌چیت بۆ پیاسه
تۆ كاتت نییه بۆ پیاسه!
له‌م دووره‌وه ده‌ست دریژ
ئه‌كه‌ین و
ده‌ستمان ناگاته ژێر چه‌ناگه‌ى
هێشوه شۆڕه‌كانى مردن،
به‌یانى وه‌ره
خۆت بیرت نایه
من له كه‌یه‌وه به‌دیار تارماییه‌كه‌وه دانیشتووم
كه نازانم به‌چه‌ند له‌حزه‌ى تر‌ى ڕۆحده‌رچوون
ئه‌گاته‌وه ئێره
یه‌كه‌مجار
له‌عه‌سریكى دره‌نگوه‌ختا خۆت كرد به‌ناو ته‌نیایما
كه تۆ نه‌بوویت
له ده‌لاقه‌یه‌كى زۆر بچووكه‌وه
عه‌سریكى زۆر دره‌نگ هاتی و
گوتت:
مه‌رحه‌با براده‌ر
وات گوت‌و تۆ نه‌بوویت،
به‌یانى وه‌ره
كی ئه‌ڵێ ئیدى من لێره ئه‌بم
كی ئه‌ڵێ دواى به‌یانى
من ناچم بۆ سه‌فه‌رى دوور
من ناتوانم دڵنیابم له‌وه‌ى كه پێش گه‌یشتنت
جێ ده‌په‌نجه‌ى خوێناوى خۆم نابینی
كه به‌سه‌ر سنگ و ملمه‌وه جێمابێت
تۆ له‌و دووره‌وه
چاوه‌كانت له باوكت سه‌ندووه
و
سه‌یرى ماڵی مێروه‌كانى پێ ئه‌كه‌یت
من له‌م دووره‌وه
هه‌ناسه‌كانم له باوكم به‌قه‌رز وه‌رگرتووه
و
به‌ناو سنگما تێى ئه‌په‌ڕێنم
چاوى گه‌وره... ماڵى بچووك
هه‌ناسه‌ى گه‌وره ... سنگى بچووك
تۆ له‌و دووره‌وه چه‌ند بێ منه‌تى
من له‌م دووره‌وه چه‌ند دوور
به‌یانى وه‌ره ئه‌زیزم ئیدى واده‌ى هیچ نه‌ماوه
به‌یانى وه‌ره.