(( به‌دیار قه‌صیده‌یه‌كى نالی یه‌وه قاپێك شه‌راب ))
ئارام قه‌ره‌داغی
Aram_qaradaghi@hotmail.com
ئه‌م شه‌رابه ڕاوه‌شێنه
با مه‌ستبوون بمانخاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ى بیركردنه‌وه
ئه‌م ده‌سته له‌م شه‌رابه‌دا نه‌بێ فرته ئه‌كاته ناو خوێنه‌وه
نیشتیمانم
دڵۆپ دڵۆپ حورمه‌تى ڕژاو ئه‌بینم
كه چۆن به‌رومدا ئه‌پرژێ
له‌ناو تۆوه
گۆره‌وى ده‌ستى مناڵه ده‌ستگێڕه‌كه‌ى به‌ر مزگه‌وتى گه‌وره
وه‌ك خۆى ئه‌ده‌مه ده‌ست دوو دێڕى گرینۆك
شه‌ڕه‌به‌ردى مناڵانى سه‌رشه‌قام
بۆ خه‌یاڵدانى تۆ ئه‌گێڕمه‌وه
من بێ شه‌ره‌فترین كوڕه‌كانى تۆ
ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و
دیسان ده‌ڕۆم و پێئه‌چێ دیسان بگه‌ڕێمه‌وه
ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌م له‌به‌ر دڵى نالی بێت
نه‌ك له‌به‌ر جوامێرى كوڕه‌كانى تۆ
داخۆ ده‌روونى شه‌ق نه‌بووه (پردی سه‌رشه‌قام)
پیر و فوتاده ته‌ن نه‌بووه (دارى پیرمه‌سوور )
به‌م هه‌موو بێشه‌ره‌فییه‌مه‌وه
به‌قه‌ده‌ر شه‌قبوونى پردی سه‌رشه‌قام
زارم پژاوه
هێنده‌ى بیمارى پیرمه‌سوور هه‌ستى نالى فوتاده ته‌ن بووه
نیشتیمانم
به‌ردبارنمان كه
من و پردی سه‌رشه‌قام
نالى و پیرمه‌سوور
به‌ردبارانمانكه نیشتیمان
كوڕه گه‌وره‌كانى تۆ بوونه‌ته گه‌وره‌ترین بازرگان
كوڕه‌كانى تۆ
له‌ناو ڕۆم و عه‌جه‌ما
له‌پێش هه‌مو شه‌رافه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ن
ته‌فسیرى جریوه‌یه‌كمان نه‌كرد بۆ چه‌توونترین
مناڵ
به زه‌ڕنه‌قووته‌مان نه‌ووت
ئه‌م جووكه جووكه‌ى تۆ
ڕۆژێك ئه‌مانباته‌وه به‌رده‌م
دادگایی كردنی شه‌هوه‌ت
ئه‌م هه‌وڵدانى فڕینه‌ى تۆ
ئه‌مانباته‌وه ناو كۆڵانى توڕه‌بوونى كوڕه گه‌وره‌كانى
نیشتمان
به‌دیار له‌رزوتایه‌كى نیشتیمانه‌وه
تیلاوه‌تكردنی سوره‌تى جه‌هل
به‌دیار شه‌ریعه‌تى سوڵتانه‌وه
خۆ ناونووسكردن به موطله‌قترین
كافر
به‌دیار قه‌ێیده‌یه‌كى نالی یه‌وه قاپێك شه‌راب
جارى واهه‌یه په‌نا ئه‌به‌مه
به‌ر حاسیبه‌یه‌ك بۆ نووسینه‌وه‌ى شعرێك
یه‌ك زائده‌ن یه‌ك
ئه‌كاته به‌تاڵبوونه‌وه
ئه‌كاته خاڵی بوونه‌وه‌ى نیشتیمان
یه‌ك دابه‌ش یه‌ك
ئه‌كاته جارانی خوێن له دواى خوێن
زكرێكى كه‌وتو
له‌ده‌نووكى چۆله‌كه‌یه‌ك هه‌ڵئه‌گرمه‌وه‌و
به‌راوردی ئه‌كه‌م به كوفره‌كانى باوكم
به‌راوردی ئه‌كه‌م به توڕه‌ییه‌كانى باوكى نه‌وا
به په‌رده‌ى كچێنى نیشتمان
كه‌هه‌موویان له‌یه‌ك كاتا
چه‌ن پوچ و چه‌ند پڕمانان
چه‌نده‌ها جار سه‌رى ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌م دا به‌ده‌رگاى
ئه‌م خوایه‌داو
له‌وسه‌ره‌وه له‌ده‌رگاى كه‌لامه‌وه
به‌زه‌ندیقى هاته‌وه بۆ لام
ئه‌و زه‌ندیقه‌ى
له سۆزانییه‌كى ئه‌م شاره ئه‌چێ و
دڵسۆزترین دۆستى نیشتمانه
بیركردنه‌وه له‌تۆ
وه‌ك ڕاكردنى نیوه‌به‌یتێكى سه‌رلێشێواوه
له ( فعولن مفاعلن فعولن مفاعلن)
خۆ خنكانه له‌م به‌حرى طه‌ویله‌دا
ئه‌ى نیشتمانم
چه‌ند سه‌خته بیركردنه‌وه له تۆ
كاتێك كه من ئه‌و پێڵاوانه بۆیاغ ئه‌كه‌م
كه‌توندتر ئه‌چه‌قنه سینه‌ت
گه‌ڕانه‌وه‌ى من بۆ لاى تۆ
وه‌ك ئیعرابێكى سواوه
به ته‌خته‌ى قوتابخانه‌وه
به‌ده‌ستى مامۆستایه‌كى په‌ڕپووته‌وه
وه‌ك هه‌میشه تۆ نایه‌یت و
ئه‌بی من بێم هێڵ به‌ژێر ئه‌م وشه ڕزیوه‌دا بێنم
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى تۆ
وه‌ك سه‌یركردنى شاخێكه
له‌چاوى مێرووله‌یه‌كه‌وه
بانگكردنى كه‌نارییه‌كه
به گه‌رووى تیمساح
وه‌ك ناسینه‌وه‌ى كڵاوى پاسه‌وانێكى تۆیه
له سكى ماسیه‌كا و
دۆزینه‌وه‌ى هه‌ندێ ناونیشانى تره
له هه‌ناوى ماسیه‌كى تر‌ى بچو‌وكدا
گه‌ڕانه‌وه بۆلاى پێكه‌نینى دایك
وه‌ك گله‌یی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كه
له ئه‌ستێره
خۆ ئینتحاركردنێتى له‌داخى مانگ
نیشتمانم بیركردنه‌وه له تۆ
ئه‌مانباته‌وه بۆ ناو بانووى ته‌ماح
بۆ تامكردن له‌سه‌یركردنى تۆ به‌ده‌م ناڵه‌و هاواره‌وه
له‌ناو ڕیشى زاهیدێكى تۆدا
سوره‌تى نیسائم به‌ڕوتوقوتى و
به‌بێ بسم الله دۆزیه‌وه
چه‌ن بێحورمه‌تییه ئه‌و وه‌خته‌ى
هه‌مو ته‌مه‌نى كۆتایی نه‌نكم
ئه‌بێته گێڕانه‌وه‌ى
سیماى شارێكى فارسنشین
به دوو چاوى ته‌پوتۆزاوییه‌وه
بێ حورمه‌تییه كه‌خه‌یاڵ ئه‌بێته گیرۆده‌ى
سوتانى قه‌قنه‌سێك
بۆ دیتنه‌وه‌ى هاوڕێیه‌ك
له‌سه‌ر جاده‌یه‌كى ستۆكهۆڵم
به‌جێهێشتنى ماچێك له ناوه‌ڕستى ئه‌سته‌مبوڵا
سه‌یركه نیشتمانم
چ بێ حورمه‌تیه‌كه كاتێك ئه‌بینم تۆ
چه‌ند بێ كه‌س و نه‌وه‌كانت چه‌ند بێ سه‌ر په‌رشت و
چه‌ند پڕ شه‌هوه‌تن
ترسێك دایگرتووم له‌وه‌ى ڕۆژێك بتبینم
به‌سه‌ر شه‌هوه‌ته‌وه هه‌ر پارچه‌یه‌كت به‌لایه‌كدا بڕوا
ڕۆیشتنێك... ئه‌مان چۆن ڕۆیشتن
نیشتمانم سه‌یركه
له‌ناو ئه‌و هه‌مو كوڕه گه‌وره‌یه‌ى تۆدا
هێنده بچووكم
هێنده بچووك ... تا خۆم هاوار نه‌كه‌م
كه‌س نامبینێ