به‌راوردێكى خێرا له‌نێوان
(شارى مۆسیقاره سپییه‌كان) و (التوابع والزوابع ) دا
ئارام قه‌ره‌داغی
Aram_qaradaghi@hotmail.com
به‌درێژایی مێژوو و تێكه‌ڵبوونى كلتورى نه‌ته‌وه‌كان به‌یه‌كترى و خوێندنه‌وه
له‌سه‌ر وێژه‌ى یه‌كتر جۆره ئه‌ده‌بێك دێته ئاراوه كه ناوده‌برێت به( ئه‌ده‌بی
به‌راوردكارى)، ئه‌م ئه‌ده‌به كه پشت ده‌به‌ستێت به كاریگه‌رى ئه‌ده‌بێك له‌سه‌ر
ئه‌وی دی كه ئه‌مه‌ش به‌شێكى فراوانى وێژه‌یه و نابێته له‌كه به‌سه‌ر وێژه‌ى
به‌رامبه‌ره‌وه، یاخود كه‌سى كارلێكراو نابێته كه‌سى نه‌زان و تۆمه‌تبار بكرێت
به دزى ئه‌ده‌بی، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت باسى له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و فیكره
بنه‌ره‌تییه‌یه كه به‌ختیار على له شارى مۆسیقاره سپییه‌كاندا پشتى پێبه‌ستووه
كه چه‌ند ته‌با و نزیكه له‌و فیكره بنه‌رِه‌تییه‌ى كه ئیبن شه‌هیدی ئه‌نده‌لوسى
له (التوابع والزوابع) دا پشتى پێ به‌ستووه. چیرۆكى التوابع والزوابع یه‌كێكه
له نووسینه به‌ناوبانگه‌كانى ئیبن شه‌هید كه له نێوان ساڵانى (403 بۆ407 ) كۆچى
نووسیویه‌تى، كه زیاد له هه‌زار ساڵ پێش رِۆمانى شارى مۆسیقاره سپییه‌كان
نووسراوه، ئه‌م دیارى كردنى كاتى نووسینه یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانى
ئه‌ده‌بی به‌راورد كارى تاكو له رِێگه‌ى به‌روارى نووسینه‌وه ده‌قى یه‌كه‌م له
دووهه‌م جیابكرێته‌وه و كه‌سى كاریگه‌رو كارلێكراو دیارى بكرێت، به‌م پێیه
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌قه‌كه‌ى ئیبن شه‌هیدی ئه‌نده‌لوسى ده‌قى یه‌كه‌مه و
رۆمانه‌كه‌ی (به‌ختیار علی)ش ده‌قى دووهه‌مه، كه ئه‌كرێ ده‌قى دووهه‌م واتا شارى
مۆسیقاره سپییه‌كان به‌راورد بكرێت به (التوابع والزوابع) ى ئیبن شه‌هید،
له‌ده‌قى یه‌كه‌مدا پاڵه‌وانه‌كه ئه‌وكه‌سه‌یه رِوداوه‌كان ده‌گێرِێته‌وه، كه
یه‌كێك له جنۆكه‌كان دێت و ده‌یبات بۆ شارێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ى زه‌مان و مه‌كان
دایه، شارێك و شوێنێك كه كه‌س ده‌ستى پێی ناگات، كه ئه‌توانرێت هه‌مان سیفاتى
ئه‌م پارچه زه‌ویه بدرێت به پارچه‌زه‌وى شارى مۆسیقاره سپییه‌كان كه
هه‌ردوكیان له دونیایه‌كى تردان و پاشان هه‌ردو ئه‌و دوو شوێنه له‌رِێگه‌ى دو چاو
ساغه‌وه پاڵه‌وانه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وىَ وه‌ك چۆن جنۆكه‌كه ئیبن شه‌هیدی
ئه‌نده‌لوسى ده‌بات به‌هه‌مان شێوه‌ش ( شاروخ) جه‌لاده‌ت ده‌بات بۆ شارى مۆسیقاره
سپییه‌كان، پاشان له‌شاره‌كه‌ى (التوابع والزوابع) دا هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى شاعیر‌و
نووسه‌ره كۆنه‌كانى عه‌ره‌بی تێدایه وه‌ك جاحظ و متنبی و گه‌لێكى دی كه ئه‌م
هاوشێوانه كۆپی دووهه‌مى ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ن، ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن
به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌قێكى ئه‌و شاعیرانه‌ى كه له‌وكاته‌دا له‌ژیاندا نه‌ماون
واته ئه‌و ده‌قه جوانانه ده‌ڵێنه‌وه كه ده‌بوو بووترانایه، به‌هه‌مان شێوه‌ى
شارى مۆسیقاره سپییه‌كان كه پارچه مۆسیقاى ئه‌و مۆسیقا ژه‌نانه‌ى تیادا
ده‌بیسترا كه ده‌بوو ئه‌و مۆسیقایه‌یان بژه‌ندایه و نه‌یان ژه‌ندبوو، ئه‌و شاره‌ى
پرِبوو له نیگارى نیگاركێشه مردووه‌كان كه ئه‌مه‌ش ته‌واو ته‌بایه له‌گه‌ڵ
هه‌مان په‌یامێك كه ئیبن شه‌هیدى ئه‌نده‌لوسى ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت و نه‌مرى بۆ
ئه‌ده‌ب بگێرِێته‌وه وه‌ك چۆن به‌ختیار علی ده‌یه‌وێت نه‌مرى مۆسیقا و هونه‌ر
بگێرِێته‌وه له‌رِێگاى شارێكى خه‌یاڵیه‌وه، وه پێویسته ئه‌وه بوترێت كه
گفتوگۆ‌و تێكسته‌كانى ناو ئه‌م دو ده‌قه ته‌واو جیاوازن له‌یه‌كترى ئه‌وه‌ى
ده‌توانین لێره‌وه باسى لێوه بكه‌ین ئه‌وه‌یه ئێمه به‌راورد ده‌كه‌ین له‌نێوان
دو فیكره‌ى بنه‌رِه‌تى هاوشێوه‌ى دوو ده‌ق، به‌پێى رِێبازى فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ
ئه‌ده‌بی به‌راوردكارى، كاتێك ئه‌توانیت دوو ده‌ق به‌راورد بكه‌یت و ناوى بنێیت
ئه‌ده‌بی به‌راوردكارى كه نووسه‌رى دووهه‌م ئاگاى له نووسه‌رى یه‌كه‌م بێت و
كاریگه‌رى به‌جێهێشتبێت تیایدا، پێویسته بڵێین (التوابع والزوابع) یه‌كێكه له‌و
ده‌قانه‌ى له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا ده‌نگێكى گه‌وره‌ى هه‌یه و هه‌ركه‌سێك رِێگاى
بكه‌وێته ناو ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیه‌وه له‌ناو سه‌رده‌مى ئه‌نده‌لوسیدا توشى
به‌ركه‌وتن و بیستنى ئه‌م ده‌قه ده‌بێت چونكه ئه‌م ده‌قه خاوه‌نى مقۆمقۆیه‌كى
زۆره له‌ناو ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا به‌وه‌ى كه به‌راورد ئه‌كرێت به كتێبی (رساله
الغفران) ى ابو علاى معرى. وه‌ك چۆن له‌كه نییه بۆسه‌ر ئیبن شه‌هیدی ئه‌نده‌لوسى
كه ده‌قه‌كه‌ى له ده‌قى (رساله الغفران) ده‌چێت وه هه‌روه‌ها له‌كه نییه
به‌سه‌ر (دانتی) شاعیرى به‌ناوبانگى ئیتالیه‌وه كه شاكاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى
(الكومیدیا الإلهیه) له چیرۆكى (الإسرا ْ والمعراج) ى محمد پێغه‌مبه‌رى ئیسلام
ده‌چێت، به‌هه‌مان شێوه له‌كه نییه به‌سه‌ر نووسه‌رى (شارى مۆسیقاره
سپییه‌كان)ه‌وه كه فیكره‌ى بنه‌ره‌تیه‌كه‌ى له (التوابع والزوابع) بچێت،
ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه خوێنه‌رو نووسه‌رێكى وه‌ك به‌ختیار على به‌بێ شك ئه‌م
ده‌قه‌ى دیوه‌و ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵدا هه‌بووه به‌و پێیه‌ى كه به‌ختیار على
خوێنه‌ریكى جدى زمانى عه‌ره‌بی بوه له زه‌مه‌نێكى زۆر له پێشتره‌وه.