نامه‌یه‌ك بۆ باوكم
ئارام قه‌ره‌داغی
من هه‌موو ڕۆژێ
له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه
ڕاده‌وه‌ستم
هه‌مو ڕۆژێ بێ هیواترم له دوێنێ
غه‌مگینترم له ڕۆژێك به‌ر له‌ئه‌مڕۆ
ئاى باوكه..
من
و
تۆ
چه‌ند له‌یه‌ك ده‌چین له ڕووتییدا
من
و
تۆ
ده‌ستپێكردنه‌كانمان
هه‌میشه له‌خاڵى به‌ستندایه
ئاى باوكه..
تۆ چه‌ند به‌هیوا بوویت و
منیش چه‌ند بێ ئومێد
تۆ
خه‌نده‌ت لێده‌بارى و
منیش
نه‌هامه‌تى
ئاى باوكه..
تۆ چه‌نده چاوه‌ڕوانى به‌زه‌یى و
جوانییه‌كان بوویت
منیش
هه‌میشه چاوم له ده‌رگاى نه‌فره‌ته‌كانه
باوكه .. من هه‌میشه ده‌مگوت
هه‌موو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه
سه‌ر یه‌ك شاڕێگا
ئه‌ویش بێ هیواییه
هه‌موو ده‌ریاكانیش یه‌ك تامیان هه‌یه
ئه‌ویش ئازاره
ئاى باوكه‌گیان
تۆ چه‌ند بێ‌ئاگا بوویت له‌م
ئافاتانه‌ى من
تۆ
چه‌ند نه‌فام بوویت
به‌م هه‌موو كوێره‌ڕێگایه
تۆ چه‌ند بێخه‌م بوویت
له‌و هه‌موو تامى ئازاره‌ى من
باوكه..
ڕۆژانێك تۆ له‌سه‌ر ڕێگاكانى من ڕاوه‌ستاویت
ڕۆژانێك به ڕێگاكاندا
تێپه‌ڕیوویت
تۆ ته‌نها ڕۆژێك
بێهیوا نه‌بوویت
ته‌نها چركه‌یه‌ك
غه‌مگینی داى نه‌گرتوویت
گه‌رووى كه‌ناریه‌كان
به‌ده‌ستى تۆوه ئاڵابوو
گه‌رووى منیش له‌سه‌ر ده‌نووكى
ئه‌وانه
ئاى باوكه
ڕۆژانێك بوو
تۆ له پێده‌شتى ئارامیدا
گوڵه‌چنه‌ى موسیبه‌تت ئه‌كرد
ڕۆژانێك بوو
له‌ناو ئه‌و هه‌موو یه‌قینه‌دا
به‌دواى توحفه‌ى گومانێكدا
ده‌گه‌ڕاى
سه‌یركه
له‌دواى تۆ ئێمه
چ میحنه‌تێك دایپۆشین
ساڵانێكه
ئێمه له‌م پێده‌شتى موسیبه‌ته‌دا
به‌دواى وه‌همى
ئارامییه‌كدا ده‌گه‌ڕێین
چه‌ندین سه‌ده‌یه
به‌ده‌م ئه‌م لێشاوى گومانه‌وه
به‌دواى سه‌رابى یه‌قینێكدا وێڵین
ئاى باوكه...
تۆ
چ موسیبه‌تێك بووى بۆ
ئێمه