((نیو كاتژمێر پێش گه‌یشتن به جه‌هه‌نه‌م))
ئارام قه‌ره‌داغی
فــــــــــــــإما
یأتینكم
منى هدى
فمن تبع
هدیّ
فلاخوف
علیهم
ولاهم یحزنون
به‌بێ ده‌لیل .. به‌بێ چاوساغ
به‌بێ هادى
پێ له‌و هێڵانه ئه‌ده‌ین
كه ئه‌وسه‌ریان دیارنییه
ئه‌و سنوورانه ئه‌بڕین
كه به نیوكاتژمێرى دى
له ده‌رگاكانى
جه‌هه‌نه‌مه‌وه تێ ئه‌په‌ڕین
بڕوا ناكه‌م
من به ئاسانى بگه‌مه‌وه لاى ئێوه
ئه‌ى ئه‌و كوڕانه‌ى
كه من عه‌یامێكه به‌جێم هێشتوون
كاتێك كه به‌جێم هێشتن
ئێوه به‌سه‌ر شانى یه‌كتریدا
سه‌ره‌كه‌وتن
ڕه‌نگه ئێستا ئێوه
ده‌ست له بروسكه‌وه بده‌ن
بڕوا ناكه‌م
ئێوه من بناسنه‌وه
من كاتێك باڵه‌كانم
له‌ژێر پێى ئێوه‌دا شكا
ئێوه هه‌نگاوێك
نزیكتر بوونه‌وه
له هه‌ور
ئێوه له‌سه‌ر ئێسكه‌كانى من
بۆ خۆتان سه‌لماند
كه مرۆڤن
ئێوه چه‌ند گه‌وره‌ن
ڕێگاى ئێوه چه‌ند
پیرۆزه
چه‌ند دڕنده‌ین
چه‌ند له‌و پیاوانه ده‌چین
كه ده‌ستیان مۆر مۆر بووه
له‌دڵى یه‌كتریدا
كاتێك له مه‌یخانه
ده‌گه‌ڕێینه‌وه و
ده‌رگاكان ئه‌ده‌ینه به‌ر ده‌ستڕێژى گولله
خواكان ئه‌كه‌ین به ته‌نافه‌وه
قۆنه‌ره‌كانمان
پڕ ئه‌كه‌ین له خۆڵ
شه‌ڕه ئاو له‌گه‌ڵ كێڵگه‌یه‌كدا ئه‌كه‌ین
كه هه‌میشه له كێڵگه‌كانى تر
تێر ئاو تره
كه له‌مه‌یخانه ده‌گه‌ڕێینه‌وه
ده‌سته‌كانمان بۆنى
جاچك و ته‌رخونى لێ نایه
جوانتربوو له‌مه‌یخاندا
له‌خه‌ڵوه‌تى خۆمدا
ته‌نها به‌ده‌م برینه‌كانمه‌وه
ب م ر م
باشتر كه ڕێنیشانده‌رێكم له‌گه‌ڵ نه‌بوو
ئه‌گین قه‌ت ئه‌م ده‌رگایه‌نه‌ى جه‌هه‌نه‌مم
نه‌ئه‌دۆزیه‌وه
چه‌ند خۆشتر ئه‌ڕۆم بێ باسى
ترسه‌كانى ئه‌و
جه‌ند ئاوازى خۆش له‌سه‌رده‌ممه
بێ ئه‌فسانه‌ى
حوزنه‌كانى ئه‌و
چه‌ند هه‌نگاوێكم ماوه بۆ
جه‌هه‌نه‌م
له‌م ڕێگایه
كاتێك غه‌زه‌له‌كانى خوێن
سه‌رگورشته‌كانى نامۆیی
باسى تابلۆكانى
ناخى ناخى تاڵێك قه‌رسیل
بۆ دڵۆپێك باران ده‌خوێنمه‌وه
له بێ هه‌ناسه‌یدا
دڵى هه‌مووى ده‌بێ به ئاو
ماڵه‌كانى جه‌هه‌نه‌م له‌دوره‌وه دیاره
واى خوایه گیان
چه‌ند له‌ماڵه‌كانى لاى خۆمان ئه‌چێت
له‌م دوره‌وه .. هه‌ر به‌ده‌م ڕێوه
هاوار له‌م ماڵانه ئه‌كه‌م
په‌نجه‌ره‌كان داخه‌ن
چیدى پێویست ناكات
ئه‌م هه‌موو جه‌ده‌له
له‌مدیو ئه‌م په‌نجه‌رانه‌وه بكه‌ین
ئه‌م په‌نجه‌رانه‌ى
كه پڕه له شووشه‌ى هه‌ڵقرچاو
ده‌ى.. تا ئه‌توانى
به‌رد بگره
ئه‌م فه‌لسه‌فه شه‌ق و شڕه‌ى
خه‌یاڵ
به‌ڵكو هه‌موو نیگاكانى
به‌ده‌م ده‌سته‌وه
بێته خوار
پێم بڵێ
له كوێوه بڕۆین
كاتێك هه‌موو ڕێگاكان
ئاشنامان ئه‌كاته‌وه به
سه‌قه‌ر
كاتێك هه‌موو ڕێگاكان
كوڕى زه‌مهه‌ریرن...