سه‌فه‌رو كاڵبوونه‌وه‌یه‌ك
له ڕه‌نگى تۆ
ئارام قه‌ره‌داغی
موسافیرێك لێره‌وه تێپه‌ڕى و
به‌شوێن پێكانى ئه‌ینووسى
ئه‌م ڕێگایه زۆر درێژه،
به‌و تۆزه‌ى له‌قاچى جێده‌ما
هاوارى ده‌كردو ده‌ى وت
ئه‌م ژیانه
كانییه‌كى پاكى تیا نه‌ماوه
ئێمه چه‌ند ماندوین
ئه‌م ڕێگایانه هه‌میشه درێژ‌و
كانیه‌كان دایمه لێڵ و
ئێمه‌ش هه‌رده‌م موسافیر
له پێڵاوه‌كانم بپرسن
پێتان ده‌ڵێ
من چه‌ند قه‌ڵام بڕیوه
كه به‌كه‌لله‌سه‌ر دروست كراون
پێتان ده‌ڵێ من چه‌ند ڕه‌شبینم،
من ئه‌و موسافیره‌ى
كه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانا ئه‌ڕۆم و
پێ ئه‌نێم به پ ا ر چ ه‌كانى دڵما
هه‌نگاو ده‌نێم و
له شوێن پێكانمه‌وه
خوێنى خۆم دێته ده‌ر
به دنیایه‌ك له
سه‌فه‌ره‌وه
موسافیرین و
له جه‌هه‌نه‌مه‌وه دێم و
سه‌رم هه‌مووى پروشه‌ى به‌فره
له‌سنگى دایكمه‌وه هه‌ڵدێم و
دڵم یه‌كپارچه قوڕى وشكه
به‌م سه‌فه‌ره‌وه ده‌ڕۆین و
وشه‌كانى ناو هه‌وا ده‌خوێنینه‌وه
له‌ناو سینه‌ى هه‌وادا
دێڕێك ده‌ڵێ:
مشتێك بۆنى هه‌ناسه‌ى تۆم
پێویسته
تا دوكه‌ڵى ئه‌م غوربه‌ته
نه‌مخنكێنێ
سه‌یركه له‌سه‌فه‌ردا
چى ده‌خوێنینه‌وه ... چى ده‌بینین
ڕاوچیه‌ك قولاپه‌كه‌ى فڕێ ئه‌دات و
ده‌ڵێ:
ده‌مانه‌وێ له‌ده‌ریادا ڕاوى ماسى بكه‌ین
كه‌چى زه‌میله‌كانمان
پڕ پڕن له‌قه‌وزه
به‌مه‌له‌وانه‌كه‌ى هاوڕێى ده‌ڵێ
مه‌له‌ى تۆ له‌ناو ئه‌م ده‌ریـــــــــــایه‌دا
هه‌نگاوێكى تره به‌ره‌و خۆكوشتن
مارشێكى تره به‌ره‌و
وشكبوونه‌وه
من هه‌ر موسافیرم و به‌سه‌فه‌ر ئه‌چمه‌وه بۆ ماڵ و
سه‌یرده‌كه‌م
كتێبه‌كانم بوون به پێڵاو
تۆ موسافیر نیت و
رۆژێك له‌ماڵه‌وه‌یت و سه‌یر ده‌كه‌یت
پێڵاوه‌كانت ئه‌بن به‌تـــــــــــاج
به‌ده‌م ڕێوه ئێواره‌یه‌ك من له‌سه‌ر جاده‌كانى
شار د ه م ر م و
ناخم جمه‌ى دێ له‌ماچى
م ر د و و
له‌دواى سه‌فه‌رى من
كه‌نارییه‌ك به كوڕگه‌له‌كانى ده‌وت
ده‌سته‌كانتان
سووره به‌خوێنى یه‌كترى و
لێوه‌كانیشتان گه‌شه به‌خه‌نده‌ى بێ‌مانا
شه‌رمه‌زارى لاى ئه‌و كه‌ناریانه‌م
كه من موسافیرم و
ئیدى ناتوانم بچم گوێ له بێده‌نگیه‌كانیان بگرم
ئه‌ڕۆین و
سه‌ماى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گه‌ڵاكانى پایز
سكێچێك ئه‌كێشن
وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێن
له‌داخى دوێنێ
سه‌یركه ئه‌مڕۆ
چه‌ند بێمنه‌ت ترم له‌مردن
ئێمه له‌وێ چه‌ند گومڕابووین
ده‌نگى كه‌ناریه‌كانمان به‌جێهێشت
بۆ سۆڵۆیه‌ك كه وه‌همه
چه‌ند گێلۆكه‌بووین
ئێمه له‌ناو جه‌هه‌نه‌مدا
بۆ به‌هه‌شت ده‌گه‌ڕاین
له‌ناو خۆشمانا بۆ یه‌كترى
له‌وێشه‌وێك ده‌خه‌وتیت و
به‌یانى هه‌ڵده‌ستایت
دڵت بووبوو به‌لاستیك..
ئێمه له‌وێ
كه به‌ناو باخچه‌یه‌كدا ڕاده‌بووردین
كه بۆنى خه‌زانى لێده‌هات
ئیدى هه‌موو گومانه‌كانمان ده‌بوون
به یه‌قین
ئێمه له‌ناو سه‌فه‌رابووین و
كاڵبوونه‌وه‌ك له‌ڕه‌نگى تۆ
كاڵبوونه‌وه‌یه‌ك
له یاریه‌كانى مناڵیم
له‌م كۆڵانه‌وه ڕۆیشتن
له ژێرپێڵاوى به‌ربه‌ریه‌كانا
پڕ به‌كه‌لله‌یه‌كى به‌تاڵ
یارى كاڵ..
ئێواره‌كانى دوێنێ جێده‌ماو
ئێمه‌ش هه‌ر هیچ
ئێمه‌ش له‌سه‌ر بانه‌كه‌ى خۆمان داده‌نیشتین و
چاوه‌ڕوانى پشیله‌یه‌ك بووین
له‌ماڵه‌كه‌ى هاوسێمان بێته ده‌ر
ئه‌رێ پشیله‌ى ئازیز .. دراوسێى ئازیز
ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕه‌نگانه بۆ وا كاڵن
ڕه‌نگى ئه‌م به‌یانییه په‌ژموورده
بوو
من چه‌ند به‌كاڵى
سه‌یرى ئه‌و وه‌نه‌وشه كاڵه‌ى
حه‌وشه‌كه‌ى ئه‌ودیومانم ئه‌كرد
ئه‌و چه‌ند كاڵ بوو
ئه‌و ڕۆژه وه‌كو پاساریه‌ك
مردنێكى ساده ده‌مردین
له‌وێ
شه‌مه‌یه‌ك
به‌كاڵى ده‌مردین و
یه‌ك شه‌مه‌یه‌ك
هه‌ناسه‌یه‌ك له سنگمانا جێده‌ما و
ده‌یكوشتین
دووشه‌مه‌یه‌ك
گریانێك له قوڕگمانا گیرده‌بوو
و
ده‌ى ده‌یخنكاندین
سێشه‌مه‌یه‌ك
نا ئومێدییه‌ك به‌كاڵى ڕۆحمانى ده‌كێشا
چوارشه‌مه‌یه‌ك
له‌ناو په‌له‌په‌لى دڵمانا ده‌مردین و
پێنجشه‌مه‌یه‌ك
ئه‌و له‌وێ نه‌بوو
خه‌یاڵێكى كاڵ
هه‌ناسه‌ى تیا نه‌ده‌هێشتین
ڕۆژێكى هه‌ینى..
ڕۆژێكى هه‌ینى ئێواره‌یه‌ك
له‌دامێنى ڕازێكى كاڵ
به‌كاڵى سه‌رمان ده‌نایه‌وه و
ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆلاى یاریه‌كانى
مناڵى
ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ لاى ئه‌و هه‌لوكه‌ى
كه‌تائێستاش
له‌سه‌ربانى ماڵه‌كه‌ى ئه‌وبه‌رمانه و
من ن ه م و ێ ر ا و ه بچم دایگرم
ئه‌م گه‌ڕانه‌وانه
چه‌ند كاڵمردنه
له‌دواى ئێواره‌یه‌كى
هه‌ینیه‌وه
به‌كاڵى ده‌مرین و
به‌كاڵى موسافیرین و
به‌كاڵـــــــــى ده‌ڕۆین
چه‌ند به‌ساده‌یى ده‌مرین
به‌و مردنه ساده‌یه‌وه
ئه‌چوینه‌وه بۆ كۆڵانه‌كانى
جاران
به‌دیقه‌ت ئه‌مانڕوانیه
ئه‌وسه‌رى ڕێگاكان
به‌كاڵى ده‌مان بینین
چه‌ند دوور بوو
ئه‌وسه‌رى ... ئه‌وسه‌ر
ئه‌ى خوا...
پێش سه‌فه‌ر
وه‌ك ئه‌سپه‌كانى كوڕى سوڵتان
به‌شه‌كه‌تى ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ
مه‌حشه‌ره‌كانى تۆ
به ئه‌ندازه‌ى ترازانى ده‌مى
ئێواره‌یه‌ك
ده‌نگى كه‌نارییه‌كى نه‌خۆشمان لێت ده‌ویست
به‌قه‌ده‌ر شه‌وقى فتیله‌یه‌كى
ماڵێكى لادێ
هیواى ڕزیومان لێت ده‌ویست
وه‌ك به‌رسیله هه‌ناومان پـــــــڕ بووبوو
له‌ئاو
به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى تۆدا
سه‌فه‌رمان ده‌كرد و
دڵمان خاڵی بوو له‌زیكرى
تۆ
ئه‌ى خوا....
ئێستا ونم كه
له‌م قه‌ره‌باڵغیه‌دا ونم كه
تا كه‌س داواى خوێنى منت لێ نه‌كا
به‌ژمورده‌بوو ئه‌م خه‌یاڵى
فڕینه
له‌م نیوه‌شه‌وه‌دا بمخه‌ره‌خواره‌وه
تا كه‌س پرسیارى ڕاوه‌كانى
تۆ نه‌كا
له‌ناو سه‌فه‌را
به‌و كاروانانه ده‌ڵێم
كه‌توشم دێن
من له ئامێزى ئه‌و مه‌لانه‌وه
هاتووم
كه‌دنیا نغرۆى فرمێسكى ئه‌وانه
ئه‌و مه‌لانه‌ى ده‌نگى گریانى
ئه‌وان
وه‌خته قیامه‌تێك له‌ڕوحى مندا هه‌ستێنێت
ڕه‌نگه فڕینى ئه‌وان
هه‌ردوو قاچى من بشكێنێت
له‌دواى سه‌فه‌ر
سه‌یركه
چه‌ند بێمنه‌تترم له‌مردن