((سه‌ندنه‌وه‌ى سڵاوێك له دامێنى مردنا))
ئارام قه‌ره‌داغی
ئاسمانێك له میهر و
هاژه‌یه‌ك له سكون...
باڵێك له ڕه‌نگی دایكم و بێده‌نگیه‌ك له سكونی یار
له‌چاوی تۆدا متبوونێک له هه‌ناسه‌ى په‌پووله‌ى
خه‌ولێكه‌وتوو
به‌دیار حیكایه‌تى مردنی به‌هاره‌وه... هه‌ڵئه‌فڕن
ده‌سته‌كانت ... به‌شیكن له‌موعجیزه‌ى خودا و
چاویشت له گریانى مه‌له‌كوت ئه‌چێ ...
من و تۆ
به‌جێماوترین دڵۆپى ڕوحێكى كه‌وتوو
له‌ودیو گۆرانییه‌كى عه‌نده‌لیبه‌وه
كه ئێستا ڕه‌نگه بۆ
قه‌فه‌زێكى بچڕێت
تۆ.. متبوونى ناو سه‌دایه‌كى قووڵ
كه به‌ده‌نگێك له‌وسه‌رى ژیانه‌وه ڕام ئه‌وه‌شێنى
ده‌نك ده‌نك گوێزى ته‌ڕم لێ ئه‌خه‌یته خوار
كه پڕن له ڕه‌نگى كه‌نار ده‌ریا
با‌نگم ئه‌كه‌یت و ده‌نگى تۆ
تێكه‌ڵه‌یه‌كه له چێژ‌و ترس
وه‌ك هه‌ستى شاعیرێكى نامه‌له‌وان
له قه‌راغى ڕوبارێكا
شیرینترى له‌هه‌ناسه‌یه‌كى تۆراو له سینه
له بایه‌كى وه‌ستاو له‌سه‌ر پشتى كیسه‌ڵێكى تینوو
با‌نگم بكه.. به ده‌نگى كوكوختیه‌كى موعتاد با‌نگم بكه
وه‌ته‌رى ئه‌و ده‌نگانه چه‌ن پڕهه‌ستن كه به‌لاى مه‌خموریدا ئه‌ڕۆن
تۆ له تێڕامانى كوڕێكى ئه‌م شاره ئه‌چیت له میترۆیه‌ك
هێنده قوڵیت
له ئاوازێكى 'دیارى قه‌راخی'
ئه‌چیت
به‌دیار گۆرانییه‌كى داریوشه‌وه.... هێنده ناسكى
تۆ سه‌ندنه‌وه‌ى سڵاوێكى له دامێنى مردنا
تۆ چركه‌یه‌كى له‌زه‌مه‌ن
له‌نێوان ونبونى دووچركه‌ى زه‌مه‌نێكى ترا
تۆ..خۆتیت.. پڕیت له‌خۆت